ئایا جێڵ قژت دەرووتێنێتەوە؟

ئایا جێڵ قژت دەرووتێنێتەوە؟
بەکارهێنانی خودی جێڵی قژ بۆ جوانکاری نابێتە هۆی رووتانەوە و تەنک بوونەوەی قژ، بە مەرجێک شەوان پێش خەوتن بە ئاو و شامپۆ قژت جوان بشۆیت و جێڵەکەی لێ بکەیتەوە.

بەڵام بەکارهێنانی جێڵی قژ چۆن دەبێتە هۆی رووتانەوەی قژ؟ وەڵامی ئەم پرسیارە پەیوەندی بە قۆناغەکانی گەشەی تاڵە مووەکانی قژەوە هەیە.

گەشەی ئاسایی قژ دابەش دەبێت بۆ چەند قۆناغێکی جیاواز، هەر تاڵە موویەکی قژ بۆ ماوەی چەند ساڵێک گەشە دەکات، پاشان دەچێتە قۆناغی (لە کارکەوتنەوە) بۆ ماوەی2 هەفتە. لە کۆتاییدا ئەو تاڵە مووە هەڵدەوەرێت و و لە کوونە بچووکەکانی سەرەوە دێتە دەرێ، پاشان لەلایەن مووی تازەوە شوێنی دەگیرێتەوە، بۆیە گرنگە بەردەوام پێستی سەرمان بە پاکی رابگرین و بیشۆین، تا ئەو مووە کۆنە مردووەکان بتوانن هەڵبووەرن.

لە حاڵەتی ئاساییدا پێستی سەر بەردەوام ماددەیەکی سرووشتی چەور دەردەکات، لە کاتی بەکارهێنانی جێڵدا ئەم ماددە چەورە لەگەڵ خانە مردووەکانی پێست و بابەتە جوانکارییەکانی وەکو جێڵ یەکدەگرێت و دەنووسێت بە قووڵایی پێستی سەرەوە، ئەم پێوەنووسانە زۆر بە هێزە و بە شتنی ئاسایی لێنابێتەوە، ئەمەش وا دەکات کە کوونیلە بچووکەکانی ناو پێستی سەر بگیرێن و ببێتە هۆی بچووک بوونەوەی رەگی تاڵە مووەکان و هەڵوەرینیان، هەروەها گەشەی ئاسایی قژ دەوەستێنێت.

بۆیە دەتوانین بڵێن جێڵ راستەوخۆ نابێتە هۆی قژ رووتانەوە، بەڵکو پاک رانەگرتنی قژ وا دەکات کە جێڵ لەگەڵ هەندێک لە دەردراوە سرووشتیەکانی پێست ببێتە هۆی لاواز بوونی قژ و رووتانەوەی.

بۆیە پێویستە شەوان پێشخەوتن قژت پاک بە شامپۆ بشۆیت تاکو جێڵەکەی پێوە نەمێنێت، دەتوانیت لە جیاتی جێڵ دەستبکەیت بە بەکارهێنانی واکس و کرێم.
Top