بە مردنەکەی حەوت کەس لە مردن رزگار دەکات
رۆژنامه‌ی (وطن)ی سعودی بڵاویكرده‌وه كچێكی سعودی كه ته‌مه‌نی ده‌گاته 20 ساڵان به‌هۆی وه‌ستانی مێشكییه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی (الشفاعه الحسنه)ه‌وه ره‌زامه‌ندی كه‌سوكاره‌كه‌ی وه‌رگیراوه بۆ به‌خشنی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی به‌كه‌سانی تر كه نه‌خۆشن.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه لیژنه‌كه دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی كه‌سوكاری كچه 20 ساڵانه‌كه به‌خێرای ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی ئه‌و كچه‌یان له‌ڕێی فڕۆكه‌ی پزیشكییه‌وه كه له‌لایه‌ن تیمێكی پزیشكی تایبه‌تمه‌ندی ناوه‌ندی چاندنی ئه‌ندامه‌كان له‌سعودیه بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه گواستوه‌ته‌وه كه پێویستیان پێی بوه له‌هه‌ریه‌ك ریازی پایته‌ختی سعودیه‌و ده‌مام.
لای خۆشیه‌وه د.حه‌سان ئهلخهنانی سه‌رۆكی چاندنی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌سعودیه ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی ئه‌و كچه‌یان به‌مشێوه‌یه به‌خشیه‌وه: دڵ و سیه‌كانیان بۆ كه‌سانی نه‌خۆش چاندوه له‌ریاز، هه‌روه‌ها گورچیله‌كانی و جگه‌ری و پهنكریاسیشی بۆ نه‌خۆشه‌كانی ده‌مام چێندراوه، گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانیشیان له‌ڕێی فڕۆكه‌یه‌كی پزیشكییه‌وه بهخێرایه ئه‌نجامداوه.
لیژنه‌ی (الشفاعه الحسنه) له‌سعودیه گۆڕانگاری به‌سه‌ر ئه‌و بۆچونانه‌دا هێناوه كه له‌باره‌ی به‌خشینی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤه‌وه به‌هه‌ڵه لێكدانه‌وه‌یان بۆ ده‌كرا، هه‌روه‌ها كاریش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كات ره‌زامه‌ندی كه‌سوكاری ئه‌و نه‌خۆشانه وه‌ربگرێت كه مێشكیان وه‌ستاوه تا ئه‌ندامه‌كانیان ببه‌خشنه كه‌سانی تری نه‌خۆش كه پێویستیان پێیه‌تی.
-pukmedia