ئەمساڵ12پەیمانگای کۆمپیۆتەری ئەھلی دەکرێتەوە

ئەمساڵ12پەیمانگای کۆمپیۆتەری ئەھلی دەکرێتەوە
19ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بڕیارە ئەمساڵ 12پەیمانگای کۆمپیۆتەری ئەھلی لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان بکرێتەوە، کە قوتابیان دەتوانن لە دوای پۆلی نۆ درێژە بە خوێندن بدەن لەو پەیمانگایانە.

ھاجەر داود ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoرایگەیاند: ئەو پەیمانگانە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەکرێنەوە، بەجۆریک لە ھەر قەزایەک پەیمانگایەک دەکرێتەوە و تا ئێستەش چەندین کەس داواکاریان پێشکەش کردووە.

ھاجەر داود ئەحمەد گوتیشی: لیژنەیەک پێکھاتووە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی داوایان پێشکەش کردووە بۆ کردنەوەی ئەو پەیمانگایانە بە پێی چەند پێوەرێک دیاریان بکەن .
Top