ناسا پلانی هەیە بۆ دروستكردنی كەشتییەكی ئاسمانی كە لە تیشك خێراترە
لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە پلانەكە پشت بە بیردۆزەكانی میگویل كیری زانا دەبەستێت كە بریتییە لە پێچانەوەی ئاسمان لە خاڵی دەرچوونەوە بۆ خاڵی كۆتایی بە خێراییەكی زۆر.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە بیردۆزەی ئەو زانایە بە شێوەیەك پشت بە بڕینی ماوەكان لە پێش و پاش ئامێرەوەكە دەبەستێت كە خاڵی كۆتایی هاوتایە لەگەڵ پێشەوەی مووشەكەكەدا، لە بری ئەوەی بیر لە خێراكردنی كەشتییە ئاسمانییەكان بكرێتەوە.
هارۆڵد وایت، پسپۆری فیزیا لە ناسا دەڵێ كۆی پرۆژەكە پشت بە زانستی ئەندازە و خێرایی و ماوەكان، دەبەستێت.
وایت هەروەها دەڵێ دەكرێ كونە رەشەكانی گەردوون بۆ سەرخستنی ئەو پرۆژەیە بەكاربێنین كە لەوانەیە وزەیەكی زۆر بەهێزی كێشكردنی تێدا بێت.