سێ گەڕیدەی ئاسمانی دەگەڕێنەوە سەر زەوی
كەشتیی سویوزی رووسی كە سێ كەشتیوانەكەی هەڵگرتبوو، گەیشتەوە سەر زەوی و لە كازاخستان دابەزی.
ئەو سێ كەشتیوانە كە جۆ ئاكابای ئەمەریكایی و گنادی بادالكا و سێرگی ریڤینی رووسین، بەر لە 3 كاتژمێر لە گەیشتنیان بە زەوی، وێستگە ئاسمانییەكەیان بەجێهێشتبوو.
دوای ئەوەی ئاژانسی ناسا بەرنامەی خۆی لەو بوارەدا لە ساڵی رابردوودا هەڵپەسارد، كەشتییەكانی سویوز تاكە رێگەیە بۆ گەیشتنی كەشتیوانەكان بە بۆشایی ئاسمان.
بە گەڕانەوەی ئەو سێ كەشتیوانە ، 3 كەشتیوانیدیکه،لە وێستگە نێودەوڵەتییەكە لە بۆشایی ئاسماندا ماونەتەوە و سیانیدیکهش لە مانگی داهاتوودا دەچنە پاڵیان.
-PNA