باوەڕ دەكەی مێشك خۆی پاك دەكاتەوە!

باوەڕ دەكەی مێشك خۆی پاك دەكاتەوە!
18 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- توێژەرانی ئەمەریكایی گوتیان بۆیان دەركەوتووە كە مێشك ئامێرێكی تێدایە خۆی لە پیسی و پاشماوەكان خاوێن دەكاتەوە كە كارەكە بە شێوەیەكی خێرا دەكات و پێشتر نەزانراوە.

توێژەرانی زانكۆی رۆچستەر گوتیان: ئەو ئامێرە وەك سیستمێكی بۆری كاردەكات كە لەسەر خوێنبەرەكان كاردەكات و وەك موزەخەیەك پاڵ بە پیسی و پاشماوەكانی نێو مێشكەوە دەنێت بۆ دەرەوەی خۆی و كاری ئەو موزەخەیە وەك كاری لووی لیمفاوی وایە.

مایكن نیدیرگراد، گوتی: خاوێنكردنەوەی مێشك لە پیسییەكان گرنگییەكی زۆری بۆ هەموو بەشەكانی تری لەشی مرۆڤ هەیە. پێشتر هەمیشە پرسیاری ئەوە هەبوو چۆن مێشك خۆی لە پیسییەكان پاكدەكاتەوە، ئەمە دەریدەخات كە مێشك خۆی بە شێوەیەكی رێكوپێك وبە شێوەیەكی بەرفراوان خۆی خاوێن دەكاتەوە.

زاناكان ئەو ئامێرە نوێیەیان لە مێشكی مشكدا ئاشكرا كرد كە هاوشێوەی مێشكی مرۆڤە.

زاناكان دەڵێن شلەیەكی مۆخ رۆڵی سەرەكی هەیە لە خاوێنكردنەوەی ریشاڵەكانی دەماخ كە لەگەڵ خۆیدا پیسییەكان دەبات.

ئەو ئامێرە نوێیە ئەو شلەیە دەگەیەنێتە هەموو سووچەكانی مێشك تا لە گەڕانەوەیدا پیسییەكان لەگەڵ خۆیدا بهێنێتەوە.

-PNA
Top