قەشە مەجید رەشید: جێگەی شانازییە سەرۆك بارزانی ئەركی پاراستنی كریستیانەكانی لە ئەستۆ گرتووە
November 20, 2014
راپۆرتەکان
قەشە مەجید ئەوەشی دووپات كردەوە كە «بەپێچەوانەی حكومەتی عێراقەوە كە تەنانەت نەیتوانی پارێزگاریی لە مەسیحیەكان بكات، حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوكاریی ئاوارە مەسیحییەكانی كردووە، بەڵام گەورەیی مەرگەساتەكە و زۆری ژمارەی ئەو ئاوارەنەی روویان لەهەرێمی كوردستان كردووە، بارقورساییەكی زۆری لەسەر حكومەت هەبووە»، گوتیشی: «ئێمە سوپاسی جەنابی مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێم و سەركردایەتی سیاسیی كوردستان دەكەین كە ئەركی پارێزگاریكردنی مەسیحییەكانیان لەئەستۆ گرتووە، داواكارین لەگەڵ ئازادكردنی موسڵ بەڕێزیان كار بۆ زەمانەتێكی نێودەوڵەتی بكات، چونكە زەحمەتە جارێكی دی خەڵكی متمانەی گەڕانەوە بۆ ناوچەكانیان هەبێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی لەو ناوچانەدا بیروبۆچوونی توندڕەویی و تائیفی بڵاوبۆتەوە».