خورماڵ خانووه‌كانی بێ تاپۆن و گه‌رِاوی خورماڵیش فه‌رامۆشكراوه
September 5, 2011
راپۆرتەکان
- قه‌سابخانه‌یه‌كی هاوچه‌رخ نییه
- گرێبه‌ستی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان نوێ نه‌كراونه‌ته‌وه.
- شوێنه‌وارو جێده‌ستی گرووپه توندرِه‌وه‌كان به‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاری و وه‌به‌رهێناندا هه‌رماون.
- سوود له پێشینه‌ی قه‌رزی كشتوكاڵی وه‌رنه‌گیراوه
- هیچ پرۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵی له سنووره‌كه‌دا ئه‌نجام نه‌دراوه
- زێده‌رِۆییه‌كی زۆر له‌و شارۆچكه‌یه‌دا هه‌یه
خورماڵ له ساڵی 1925 بۆته ناحیه‌و یه‌كێكه له ناحیه دێرینه‌كانی سه‌ر به قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو به‌پێی ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی له سنووری ناحیه‌ی خۆرماڵ هه‌یه، مێژووه‌كه‌ی بۆ شارستانیه‌تی سه‌رده‌می میرنشینه‌كانی ئه‌رده‌لاَنیی و بابانییه‌كان ده‌گه‌رِێته‌وه، له‌ساڵی 1940ه‌وه ئه‌و كاته‌ی مامۆستا شاكر فه‌تاح به‌رِێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خۆرماڵ بووه بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژوودا قوتابخانه‌ی لێكراوه‌ته‌وه، خورماڵ ناوێكی تری هه‌یه كه پێی ده‌ڵێن (شاری گوڵ عه‌نبه‌ر). له‌مێژووی هاوچه‌رخی گه‌له‌كه‌مانداو له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستاندا، مێژوویه‌كی پرِ له‌سه‌روه‌ریی تۆماركردووه، هه‌ربۆیه ئه‌م ناحیه‌یه وه‌كو ته‌واوی ناوچه‌ی شاره‌زوورو سنووری هه‌ورامان و هه‌ڵه‌بجه به‌درێژایی حوكمرِانی حكومه‌ته‌كانی عێراق رووبه‌رِووی هێرِش و تاوانی درِندانه بۆته‌وه كه ده‌رهه‌ق خاك و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌نجام دراون، له 14/5 ی ساڵی 1988 تاوانێكی قێزه‌وه‌نی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدرا كاتێك (بیست و هه‌شت) هاوولاَتی خورماڵیی له‌لایه‌ن حزبی به‌عسه‌وه زینده به‌چاڵ كران، دواتر رژێمی به‌عس هه‌موو گونده‌كانی ناحیه‌كه‌ی خاپوورو وێرانكردوو خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگا زۆره‌ملێیه‌كان رِاگواسته‌وه، له‌دوای ساڵی 1991 گه‌رچی زۆر له‌گوندنشینه‌كان گه‌رِانه‌وه بۆ سه‌ر زێدی باوك و باپیرانیان، به‌لاَم سه‌رجه‌م سنووری خورماڵ به‌پێی پێویست ئاوه‌دان نه‌كرایه‌وه، ئێستاكه 45گوند له‌سنووره‌كه هه‌یه‌و پێویستییان به‌پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌و ته‌نانه‌ت 4 گوندی هه‌ر ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه.
ناوچه‌ی شاره‌زوورو به‌تایبه‌تی خورماڵ رِێژه‌یه‌كی زۆری ئاوی ژێر زه‌وی هه‌یه‌و به‌ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی و باخ و بێستان به‌ناوبانگه‌و كه‌وتۆته ناوجه‌رگه‌ی ده‌شتی شاره‌زووره‌وه، به‌لاَم ئه‌م ده‌رامه‌ته سروشتیه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌پێی پێویست نه‌یتوانیوه ناحیه‌كه پێش بخات له‌لایه‌كه‌وه هۆكاره‌كه‌ی بۆ ناسه‌قامگیری بارودۆخی ناوچه‌كه ده‌گه‌رِێته‌وه كه تا 2003 گرووپه سه‌له‌فییه ئیسلامیبه توندرِه‌وه‌كان له‌خورماڵ حوكمیان كردووه‌و رِێگایان نه‌داوه گرنگی به‌گه‌شتیاری بدرێت، كه ده‌كرا گه‌شتیاری ببێته داهاتێكی گه‌وره بۆ خێزانه‌كانی ناحیه‌و ده‌وروبه‌ری، هاوكات بوونی ئه‌و گرووپانه له ناوچه‌كه رِێگر بوون له ئه‌نجامدانی پرۆژه‌و كاری وه‌به‌رهێنان، له‌و به‌رواره‌شه‌وه به‌پێی پێویست ئاورِ له‌م ناوچه گرنگه نه‌دراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌تا لێره‌و له‌وێ هاوولاَتیانی خورماڵ گله‌ییان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و چه‌ندین پێداویستی خزمه‌تگوزاری گرنگیان بۆ نه‌كراوه. له‌سه‌ردانێكی تیمی (گۆڤاری گولاَن) بۆ خورماڵ كه‌موكورِی و گله‌یی خه‌ڵكه‌كه‌مان ئارِاسته‌ی(سمكۆ سالار) به‌رِێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خۆرماڵ كرد، كه له‌دووتوێی ئه‌م راپۆرته‌دا بلاَوی ده‌كه‌ینه‌وه..
سمكۆ سالار به‌رِێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خۆرماڵ بۆ ( گولاَن ):
هیچ خانوویه‌ك له خورماڵ تاپۆی نییه‌و
كێشه‌ی گرێبه‌ستی زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانیش چاره‌سه‌رنه‌كراون
گرفتی كه‌م ئاوی و
پیسبوونی ئاوی (ئه‌حمه‌د ئاوه)
ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ی ئاوی ئه‌حمه‌د ئاوه‌و زه‌ڵم كه‌میان كردووه‌و ته‌نانه‌ت به‌هۆی گه‌شتیارییه‌وه ئاوی ئه‌حمه‌د ئاوه پیس بووه، هاوكات گرفتی كه‌مئاوی كه‌وتۆته‌وه‌و ئه‌و برِه ئاوه‌ی له‌زه‌ڵم و ئه‌حمه‌د ئاوایه به‌شی جوتیاره‌كان و هاوولاَتیان ناكات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاوی خورماڵ پرۆژه‌ی ئاوی هه‌ڵه‌بجه‌شی له‌سه‌ره، به‌رِێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خورماڵ وتی: له‌سنووری ناوچه‌كه‌مان هه‌ر كاتێك وشكه‌ساڵی نه‌بێت و باران باش بێت گرفتی كه‌م ئاویمان نابێت، ئێستا ئێمه گرفتی كه‌مئاویمان هه‌یه، چونكه هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه له زه‌ڵم و ئه‌حمه‌د ئاوا پشتیان به رِێژه‌ی باران بارین به‌ستووه. سه‌رچاوه‌ی گه‌نجان كه پشكێكی جوتیارانیان تێدایه‌و هه‌ركاتێك جوتیاره‌كان ئاوی زیاده به‌كاربهێنن و پێویستییه‌كانیان زیاد بكات ئه‌و كات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاوی خواردنه‌وه‌ی هاوولاَتیان ده‌بێت، گرفتی كه‌مئاوی زیاتر له مانگه‌كانی حوزه‌یران و ته‌موزو ئاب دایه كه سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كان كه‌م ده‌كات و پێداویستی جووتیار‌و هاوولاَتیانیش زیاد ده‌كات، له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه‌مان پرۆژه‌ی ئاوی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی له‌سه‌ره، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خۆی هه‌یه بۆ كه‌مبوونی ئاوه‌كه، گه‌ربێتوو پرۆژه‌ی ئاوی رێكخراوی (جایكا)ی ژاپۆنی ته‌واو بێت كه برِیاره بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وا ئه‌و كات ئه‌و به‌شه ئاوه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌چێت بۆ خورماڵ ده‌گه‌رِێته‌وه‌و تاراده‌یه‌كی باش گرفتی كه‌مئاویمان نامێنێت.
پیسبوونی ئاوی ئه‌حمه‌دئاوه‌ش بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه ده‌گه‌رِێته‌وه كه رِوویان له هاوینه‌هه‌واره‌كه كردووه‌و پابه‌ندی رێنماییه‌كانی پاكوخاوێنی نابن، گه‌رچی ئه‌و كێشه‌یه تا رِادده‌یه‌ك رِووه‌و چاره‌سه‌ركردن چووه، له رِێگای ئه‌نجامدانی تۆرِێك و ئه‌مبارێكی گه‌وره‌ی ئاوه‌وه كه برِی 100 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌و چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاوی ئه‌حمه‌دئاوامان به‌سته‌وه به بۆری ئاوی خواردنه‌وه‌ی خورماڵه‌وه‌و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له رِێگای ئه‌و كۆمپانیانه‌ی له خورماڵ كار ده‌كه‌ن كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
پێویسته گرێبه‌ستی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان نوێ بكرێنه‌وه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی خورماڵ و سنووره‌كه‌ی تاچه‌ند له‌رِووی كشتوكاڵییه‌وه گرنگییان پێدراوه چونكه ئه‌م ناوچه‌یه به ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی به‌ناوبانگ داده‌نرێت، به‌رِێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خورماڵ وتی: خورماڵ سنوورێكی به‌رفراوانی كشتوكاڵی به‌ناوبانگی هه‌یه، به‌لاَم بوونی كێشه‌ی گرێبه‌ستی زه‌وی كشتوكاڵی یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی رووبه‌رِوومان بۆته‌وه، بۆ نموونه گرێبه‌ستی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان نوێ نه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌و جووتیارانه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌شیان به‌ناوه‌وه‌یه به‌ته‌واوه‌تی نایه‌ن تا كاری كشتوكاڵی ئه‌نجام بده‌ن، چونكه رِوویان له‌كاروكاسبی تر یا ئه‌وه‌تا له‌حكومه‌ت دامه‌زراون، بۆیه زۆر پێویسته گرێبه‌ستی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان نوێ بكرێنه‌وه. له‌بواری ئاودێریشدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاوێكی زۆر له ناوچه‌كه هه‌یه به‌تایبه‌تی سه‌رچاوه‌ی هه‌ردوو ئاوی ئه‌حمه‌دئاوه‌و زه‌ڵم و بوونی ئه‌مبارێكی ئاوی زۆری ژێر زه‌وی هه‌ر بۆیه پرۆژه‌ی ئاودێری باش له سنووره‌كه هه‌یه، له‌لایه‌كی تر جووتیاره‌كانی سنووری خورماڵ به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ زۆر كه‌م سودیان له پێشینه‌ی زه‌وی كشتوكاڵی وه‌رگرتووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هیچ پرۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵی له سنووره‌كه دروست نه‌كراوه.
له‌سنووری خۆرماڵدا خه‌ڵكێكی زۆر سه‌رقاڵی باغ و بێستانن، به‌لاَم خه‌ڵكه‌كه له‌م كارانه ساردبوونه‌ته‌وه، چونكه له‌هیچ رِوویه‌كه‌وه هاوكاری نه‌كراون، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی و هاوكاری به‌روبوومی جووتیاران بكرێت، پێویسته ساردكه‌ره‌وه‌و كارگه‌یه‌كی قوتوبه‌ندی ته‌ماته دروست بكرێت، له سنووره‌كه‌مان به‌روبوومی دانه‌وێڵه به‌تایبه‌تیش به‌روبوومی گه‌نم و جۆ زۆره بۆیه پێویستیمان به‌سایلۆیه‌ك هه‌یه، هاوكات بوونی كارگه‌یه‌كی له‌قوتوبه‌ندی دۆشاوی ته‌ماته‌و ساردكه‌ره‌وه‌یه‌ك و عه‌لوه‌یه‌كی هاوچه‌رخ و قه‌سابخانه‌یه‌ك بۆ خورماڵ زۆر پێویسته.
خورماڵ بێ ماسته‌رپلانه
ماسته‌ر پلان وه‌كو نه‌خشه‌ی رِێگا وایه بۆ فراوانبوونی شاروشارۆچكه‌كان، بێ بوونی ماسته‌ر پلانێكی رێك‌وپێك و شارستانی ناكرێت پلان بۆ گه‌وره‌بوونی شار دابنرێت، جێی داخیشه زۆربه‌ی ناحیه‌و قه‌زاو شاره‌كانمان ماسته‌ر پلانیان نییه، له‌مباره‌یه‌وه به‌رِێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خۆرماڵ وتی: ماسته‌رپلانێك بۆ شارۆچكه‌ی خورماڵ كراوه ئێستا له قۆناغی په‌سه‌ندكردندایه‌وه‌و ته‌واو نه‌بووه، به‌لاَم خۆمان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی بنه‌رِه‌تی كار‌و پرۆژه‌كانمان ئه‌نجامداوه. بۆنموونه ژماره‌یه‌ك خانووی زێده‌رِۆیی هه‌بوو كه رِێگر بوون له‌به‌رده‌م فراوانبوونی شار‌و كار‌و پرۆژه‌كان دواتر توانیمان له رِێگای نه‌خشه‌ی بنه‌رِه‌تییه‌وه چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزینه‌وه.
زێده‌رِۆیی له‌سنووری ناوچه‌كه‌ماندا به‌رِێژه‌یه‌كی به‌رچاو بوونی زۆره. هه‌ندێك له زێده‌رِۆیش ماوه ئه‌ویش به ته‌واوبوونی ماسته‌ر پلانه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌لاَم كێشه‌ی كوژانه‌وه‌ی زه‌وی و تاپۆی خانووی هاوولاَتیانمان هه‌یه، ته‌نانه‌ت تاكه خانوویه‌ك له خورماڵ تاپۆی نییه‌و پێویسته ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه شاره‌وانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی تاپۆی هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌وانی خورماڵ پێكه‌وه هه‌وڵمانداوه كێشه‌ی تاپۆی خانووه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌لاَم به برِیارێكی تایبه‌ت له پێشینه‌ی خانووبه‌ره توانراوه هاوولاَتیان سوودمه‌ند بن، له پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌دا نزیكه‌ی 700 كه‌س سوودمه‌ند بوون و 1000 مامه‌ڵه‌ی تری پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌مان له‌ژێر ده‌ستدایه بۆ جێبه‌جێكردنی، به‌لاَم نه‌بوونی تاپۆی خانووه‌كان بۆ هاوولاَتیان چه‌ندین كێشه‌ی تری هه‌یه بۆ نموونه له‌بواری هێنانی ئۆتۆمبێل به قیست و كاری میراتی و دابه‌شكردنی و چه‌ندین بواری تری كۆمه‌لاَیه‌تی و ئابووری. داوا له وه‌زیری داد ده‌كه‌ین به‌برِیارێكی تایبه‌ت فریای سنووری خورماڵ بكه‌ون بۆ تاپۆكردنی خانووه‌كان، چونكه ئه‌گه‌ر به‌پێی رِێنمایی ئێستا‌و رِۆتینی مامه‌ڵه‌كردنی تاپۆ كاره‌كان به‌رِێوه‌ببرێت به بیست ساڵی تر خورماڵ تاپۆ ناكرێت.
كێشه‌ی خانوو نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێبوون یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنین، گه‌ر بێتوو خه‌ڵكی بۆ شاری سلێمانی كۆچیان نه‌كردایه ئه‌و كات گه‌وره‌ترین گرفت له خورماڵ كێشه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌بوو، ئه‌و هه‌موو دانیشتووانه زیاد ده‌كات كه‌چی یه‌ك پارچه زه‌وی دابه‌ش نه‌كراوه‌و ته‌نیا له‌چه‌ند ساڵێكدا 300پارچه زه‌وی دابه‌شكراوه‌و فه‌رمانبه‌رمان هه‌یه خانه‌نشینكراوه یا مردووه رِووبه‌رێك زه‌وی نیشته‌جێبوونی نه‌دراوه‌تێ .
گرفتی قیرتاوكردنی گه‌رِه‌ك و كۆلاَنه‌كان
سه‌باره‌ت به‌رِێگاوبانی سه‌ره‌كی و تۆرِی رِێگاوبانی گونده‌كان كه زۆر خراپه‌و قیرتاو نه‌كراوه، ته‌نانه‌ت پرۆژه‌ی رِێگا قیرتاوكردن هه‌یه دوو ساڵه ته‌واو نه‌بووه، به‌رِێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خورماڵ وتی: بودجه‌ی ئێمه ته‌نیا بۆ ناو سه‌نته‌ری خورماڵ نییه به‌ڵكو بۆ 46 گوند‌و سنوورێكی فراوانه، هه‌ر بۆیه له‌م بودجه‌یه‌شدا ده‌بێت هاوسه‌نگییه‌ك له نێوان گونده‌كان و سه‌نته‌ری ناحیه دروست بكه‌ین، له لایه‌كی تره‌وه ریزبه‌ندی بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان دانرێت، بۆ نموونه هه‌ندێك پرۆژه‌ی ئاو‌و ئاوه‌رِۆ هه‌یه كه به پرۆژه‌كانی ژێر زه‌وی داده‌نرێت تا ئێستا ئه‌نجام نه‌دراوه، ناكرێت بێ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆژانه‌ی ژێر زه‌وی راسته‌وخۆ پرۆژه‌ی قیرتاو كردن و كۆنكرێت كردن ده‌ست پێ بكه‌ین و دواتر دووباره ئه‌م پرۆژه‌یه تێك بده‌ینه‌وه، له خورماڵ هێشتا پرۆژه‌ی ئاو‌و ئاوه‌رِۆ ماوه جێبه‌جێ بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا چه‌ندین گه‌رِه‌ك و كۆلاَن قیرتاوو كۆنكرێت كراون. سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و له‌سه‌ر ئاستێكی كوالێتی به‌رز چه‌ندین رِێگا ده‌گرینه‌به‌ر له‌وانه راسته‌وخۆ قسه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانیش پێوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه، تاوه‌كو چاودێری وردی ئه‌و پرِۆژانه بكه‌ین و رِێگا نه‌ده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی دوور له مواسه‌فات و رِێنمایی پرۆژه‌و كار ئه‌نجام بدرێت و به‌ئه‌دایه‌كی باشتر كاره‌كان به‌رِێوه‌برِوات.
نه‌بوونی بودجه
رِێگره له‌به‌رده‌م قیرتاوكردنی رِێگای گونده‌كان
سه‌باره‌ت به تۆرِی رِێگاوبانی گونده‌كانیش كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری رێگاكان خۆڵ و چه‌و رێژ كراون، ته‌نانه‌ت زۆر گوندی خورماڵ هه‌یه چه‌ورِێژیش نه‌كراوه هه‌ر بۆیه جووتیارانی گونده‌كانی خورماڵ گله‌یی و رِه‌خنه‌یان له‌نه‌بوونی رِێگاوبانه‌كانی هاتوچوون هه‌یه، به‌رِێوه‌به‌ری ناحیه پێی وایه نه‌بوونی بودجه‌و ئیمكانیات رِێگره له‌به‌رده‌م قیرتاوكردنی رِێگاوبانه‌كانی گونده‌كان كه به‌شی هه‌ره زۆری چه‌ورِێژ كراون و قیرتاو نه‌كراون ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ گوندنشینه‌كان دروست كردووه.
نه‌بوونی پزیشكی پسپۆر‌و
ئافره‌تان
سه‌باره‌ت به‌بواری ته‌ندروستی و نه‌بوونی پزیشكی پسپۆر‌و ئافره‌تان له‌سه‌نته‌ری شارۆچكه‌كه به‌رِێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خورماڵ وتی: له رِێگای رِێكخراوی سیماكی ئه‌مه‌ریكیه‌وه مه‌ڵبه‌ندێكی ته‌ندروستی باشی مۆدێرن و دوو نهۆمی بۆ خورماڵ دروستكراوه، گه‌ر بێتوو پزیشكی پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری هه‌بێت ئه‌وا ده‌توانرێت نه‌شته‌رگه‌ریشی تێدا ئه‌نجام بدرێت، به‌لاَم كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه پزیشكه‌كان دێن زیاتر گرفتی نیشته‌جێبوونیان هه‌یه، هه‌رچه‌نده ئێستاكه له خانووی فه‌رمانگه‌كان (دوو) خانوومان بۆ دابین كردوون، خۆشیان بینایه‌كیان هه‌یه كه شوێنی (سێ) ماڵی تێدایه. سه‌باره‌ت به پزیشكیش ته‌نیا گرفتمان له بواری پزیشكی پسپۆرایه‌تی ئافره‌تاندا هه‌یه، چونكه ئێمه پزیشكی ئافره‌تانمان هه‌یه به‌لاَم كار له بواری ئافره‌ت و له دایكبوون ناكات، به‌ڵكو له نه‌خۆشییه گشتییه‌كانی ئافره‌تان و پشكنینی گشتی ئه‌نجام ده‌دات. له‌لایه‌كی تره‌وه له هه‌ندێك له گونده‌كان بنكه‌ی ته‌ندروستی هه‌یه‌و زۆرجاریش چه‌ند گوندێك پێكه‌وه بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستیان هه‌یه، به‌لاَم بنكه ته‌ندروستیه‌كانی گونده‌كان ته‌نیا بۆ فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی و چاره‌سه‌ركردنی په‌تایه‌كه گه‌ربلاَو ده‌بێته‌وه ، بنكه‌كانی گونده‌كان یاریده‌ده‌رێكی پزیشكی یا برینپێچ كاری تێدا ده‌كه‌ن و ده‌رمانی گشتی و فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایمان هه‌یه كه زۆر له پێداویستی خه‌ڵكه‌كه دابین ده‌كات.
داوا له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كه‌م چاوخشاندنه‌وه‌یه‌ك به مه‌ڵبه‌ندو بنكه‌كانی ته‌ندروستی ناحیه‌كاندا بكه‌ن به‌تایبه‌تی له بواری دابینكردنی پزیشك و كارمه‌ندوو فراوانكردنی بنكه‌كان .
چه‌ند گوندێك قوتابخانه‌یان نییه
سه‌باره‌ت به‌بواری په‌روه‌رده‌و گرفتی كه‌می مامۆستای پسپۆر به‌رِێوه‌به‌ری ناحیه‌كه وتی:
چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا له قوتابخانه‌ی گونده‌كان كێشه‌یان زۆر بوو له بواری په‌روه‌رده‌و قوتابخانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر گوند قوتابخانه‌ی نه‌بوو، ئه‌و گوندانه‌ی قوتابخانه‌شیان هه‌بوو له خانووی خراپ‌دا بوون و به‌ده‌گمه‌ن ده‌مانتوانی مامۆستایان بۆ دابین بكه‌ین، ئێستاكه ئه‌م گرفته رِووی له چاره‌سه‌ركردن كردووه‌و زۆربه‌ی گونده‌كان قوتابخانه‌ی هاوچه‌رخ و شیاویان بۆ دروست كراوه و به‌پێی پێویستی خۆیان مامۆستایان بۆ دابین كراوه، ئه‌و گوندانه‌ی له سنووره‌كه‌ی ئێمه قوتابخانه‌یان نییه سالاَنه 3 گوند ده‌خرێته به‌رنامه‌وه‌و جێبه‌جێ ده‌كرێت. به‌لاَم ئه‌و سیسته‌می خوێندنه‌ی نوێ له ناو سه‌نته‌ری ناحیه‌كان له رِووی بینایه‌وه كێشه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه، چونكه پێشتر له‌ناو یه‌ك بینایه‌ی قوتابخانه‌دا له 1 ی سه‌ره‌تایی تا 6 ی سه‌ره‌تایی قوتابی ده‌یخوێند به‌ڵام ئێستاكه به پێی سیسته‌می نوێ قوتابخانه‌كان خوێندكاری له 1ی بنه‌رِه‌تی تا 9ی بنه‌رِه‌تی تێدایه، ئه‌مه‌ش وایكردووه گرفتمان بۆ دروست بێت و ده‌وامی قوتابخانه‌كه ببێته 2 ده‌وامی. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌ش سه‌ردانی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌م كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بینایه‌ی تری قوتابخانه دروست بكرێت، به‌تایبه‌تی برِیاره كه ئاماده‌ییه‌كان یه‌ك ده‌وامی تێدا بكرێت، ئێستاكه قوتابخانه‌یه‌كی 18 پۆلی له خورماڵ له ژێر جێبه‌جێكردندایه كه قۆناغی باشی برِیوه، هه‌روه‌ها دوو قوتابخانه‌ی تریشمان خستۆته به‌رنامه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌و بینایه‌یه‌كی باخچه‌ی ساوایانیش بودجه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه تاوه‌كو دروست بكرێت. سه‌ره‌رِای ئه‌مانه‌ش كێشه‌مان له بواری نه‌بوونی هه‌ندێك مامۆستای پسپۆر هه‌یه. من ناتوانم بڵێم له‌ماوه‌ی ساڵێكدا تا 2 ساڵی تر به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه هه‌یه گرفته‌كانی بواری په‌روه‌رده چاره‌سه‌ر ده‌بێت به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌و پلانه‌ی ئێستا هه‌یه به‌ره‌و پێشه‌وه بچین بۆ چه‌ند ساڵێكی تر كێشه‌كانمان نامێنێت.
گه‌رِاوی خورماڵ
وه‌كو شوێنی گه‌شتوگوزاریی ته‌ندروستی فه‌رامۆشكراوه
سه‌باره‌ت به‌بواری گه‌شتوگوزارو بوونی (گه‌رِاوی خۆرماڵ) كه بۆ گه‌شتوگوزاری ته‌ندروستی زۆر پێویسته به‌لاَم فه‌رامۆشكراوه‌و كاتێك سه‌ردانمان كرد به‌شێوه‌یه‌كی زۆر وێران به‌په‌راوێز خرابوو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی یه‌كێك له دێرینترین گه‌شتوگوزاره‌كانی كوردستانی لێیه ئه‌ویش ئه‌حمه‌دئاوایه كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆرخراپ زبڵ و خاشاكی تێدا بلاَوبۆته‌وه‌و شوێنه گشتییه‌كانی وه‌كو wc پیس و وێرانه‌ن ، به‌رِێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خورماڵ وتی: پێشتر گرنگییه‌كی زۆر به‌بواری گه‌شتوگوزاری نه‌دراوه‌و ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌كی زۆر له‌م سنووره به‌هۆی گرووپه ئیسلامییه توندرِه‌وه‌كانه‌وه گه‌شتوگوزاری قه‌ده‌غه كرابوو، بۆیه زۆربه‌ی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانمان وێرانكرا، ته‌نانه‌ت زۆر ناوچه‌ی گه‌شتیاری موحه‌ره‌مه بوون. ئێستاكه ماوه‌ی دوو سێ ساڵه پرِۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاریی گرنگ چ له دروستكردنی خانوو یان كابینه یان رِێگاوبان و دروستكردنی دیواری پاڵپشت له هاوینه‌هه‌واری ئه‌حمه‌دئاوه له ژێر جێبه‌جێكردندایه كه زیاتر له 13 ملیار دینار بۆ ئه‌م پرۆژه گه‌شتیارییه‌ی ئه‌حمه‌دئاوا ته‌رخان كراوه، لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بارودۆخه‌ی پێشوو كه له سنووره‌كه‌دا هه‌بووه وایكردووه كه‌رتی تایبه‌ت نه‌یه‌وێت بێته ئه‌م سنووره‌و كار‌و پرۆژه‌ی گه‌شتیاری ئه‌نجام بده‌ن، له‌لایه‌كی تره‌وه به‌هۆی بوونی ژینگه‌یه‌كی له‌باره‌وه به‌تایبه‌تی له هاوینه‌هه‌واری ئه‌حمه‌دئاوه گه‌شتیارێكی زۆر رِووی له‌م ناوچه‌یه كردووه، خراپی پاك رِاگرتنی هاوینه‌هه‌واری ئه‌حمه‌د ئاوا گرفتێكی گه‌وره‌یه، به‌تایبه‌تی ئه‌و هه‌موو زبڵ و خاشاكه‌ی فرِێده‌درێته ناو سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامه بۆ پاك رِاگرتنی هاوینه‌هه‌واره‌كه‌و داوا له‌هاوولاَتیانیش ده‌كه‌ین له‌كاتی سه‌ردانی ئه‌و هاوینه‌هه‌واره‌دا پێویسته رِه‌چاوی پاك رِاگرتنی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان بكه‌ن.
له‌به‌رنامه‌دا بوو پرۆژه‌یه‌كی ته‌واو بۆ گه‌رِاوی خورماڵ ئه‌نجام بدرێت به‌لاَم ئه‌مه دوا خرا ئێستاكه له‌لایه‌ن هاوولاَتییه‌كه‌وه ئاوه‌كه هێنراوه‌ته ناو حه‌وزێكه‌وه‌و له‌نزیك حه‌وزه‌كه دوو گه‌رماوی بۆ ئافره‌تان و پیاوان دروستكردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێویسته گه‌رِاوی خورماڵ وه‌كو شوێنی گه‌شتوگوزاریی ته‌ندروستی و پیشه‌سازی مامه‌ڵه‌ی هاوچه‌رخی له‌گه‌ڵ بكرێت، ئێستاكه پرۆژه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌سته‌و بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزكراوه‌ته‌وه تاوه‌كو له‌بواره‌كانی ته‌ندروستی و نۆژداری و گه‌شتیاری ته‌ندروستی سوودی لێوه‌ربگرین.
دوور له رِێنمایی ته‌ندروستی و
ژینگه‌یی زبڵ و خاشاك فرِێده‌درێت
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تاچه‌ند توانراوه كێشه‌ی زبڵ و خاشاك له خورماڵ چاره‌سه‌ر بكرێت و به‌چ رِێگایه‌ك چاره‌سه‌ری ئه‌و زبڵ و خاشاكه‌كه ده‌كرێت، ژماره‌یه‌ك له هاوولاَتیانی گونده‌كانی نزیك خورماڵ باسیان له‌وه كرد كه له‌شێوه‌ی فرِێدانی ئه‌و زبڵ و خاشاكه نارِازین و زیانی بۆ ژینگه‌و ته‌ندروستی ئه‌وان هه‌یه، به‌رِێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خورماڵ وتی: كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئێمه له سه‌نته‌ری خورماڵ كێشه‌ی زبڵ و خاشاكه‌و ته‌نانه‌ت یه‌ك حاویه‌مان نییه تا هاوولاَتیان له‌گه‌رِه‌كه‌كان زبڵ و خاشاكی تێدا فرِێ بده‌ن، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ شاره‌وانی به‌ئامێری كه‌م و كۆن و كرێكارێكی كه‌م كه زۆربه‌یان گرێبه‌ستن و مووچه‌یان كه‌مه رِۆژانه زیاتر له 10 ته‌ن زبڵ و خاشاكمان له ناو خورماڵ كۆده‌كرته‌وه‌و به‌تراكتۆری كۆنی سالاَنی نه‌وه‌ده‌كان ئه‌و زبڵ و خاشاكه‌مان ده‌برده ده‌ره‌وه‌ی شار، گرفته‌كه لێره‌دا سه‌ریهه‌ڵدا كاتێك ئه‌و زبڵ و خاشاكه‌مان له‌نزیك سنووری هه‌ر گوندێك فرِێمان ده‌دا خه‌ڵكی گونده‌كان نارِازی بوون و گله‌ییان ده‌كرد ئه‌مه‌ش مافی خۆیانه، هه‌ر بۆیه هه‌ڵساین ئه‌و زبڵ و خاشاكه‌مان فرِێ ده‌دایه ئه‌و چالاَنه‌ی كه له‌كارگه‌كانی چه‌وو لم دروست بووبوون و دواتر سه‌ری ئه‌و زبڵه‌مان داده‌خست ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ته‌قلیدییه، دووریشه له رِێنمایی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی، بۆیه پێویسته كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك و خۆ رِزگاركردن لێی، بدرێنه كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیا، به‌مه‌ش رِزگارمان ده‌بێت له هه‌موو گرفته‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك.
نه‌بوونی سه‌له‌ی كاره‌با و بیلدۆزه‌ر
سه‌باره‌ت به‌كه‌می و نه‌بوونی ئامێر كه بۆ ناوچه‌ی خورماڵ و هه‌ورامان پێوسته به‌تایبه‌تی بیلدۆزه‌رو كابیسه‌ی زبڵ و سه‌له‌ی كاره‌بایی، به‌رِێوه‌به‌ری ناحیه وتی: له خورماڵ ته‌نیا یه‌ك شۆفڵ و دوو ته‌نكه‌رو دوو قه‌لاب و دوو كابیسه‌ی زبڵ هه‌ن، هه‌ر هه‌موو ئه‌م ئامێرانه كۆنن، ئێستا زۆر پێویستیمان به عادیله‌و سه‌له‌ی كاره‌بایی و گرێده‌رو بیلدۆزه‌ری تایه‌زنجیرهه‌یه كه بۆ سروشتی هه‌ورامان زۆر پێویسته.
ده‌سه‌لاَته داراییه‌كان رێگرن
له جێبه‌جێكردنی ده‌سه‌لاَته ئیدارییه‌كاندا
سه‌باره‌ت به‌و ده‌سه‌لاَته ئیدارییه‌ی كه برِیاربوو بۆ یه‌كه ئیدارییه‌كانی ناحیه‌و قه‌زاكان دابه‌زێت و به‌لاَم گرفتی جێبه‌جێ نه‌كردن هه‌یه به‌رِێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خورماڵ وتی: منیش هه‌مان گرفتم هه‌یه‌و له‌رِووی كرداره‌كیه‌وه ئه‌و ده‌سه‌لاَته جێبه‌جێ نه‌كراوه‌و به‌دوو خاڵی گشتی ده‌توانم وه‌لاَمی گرنگی بوونی ئه‌و ده‌سه‌لاَته بده‌مه‌وه، كه له‌حاڵه‌تی فریاكه‌وتنی خێرا وه‌كو كه‌وتنه‌وه‌ی لافاوو ئاگركه‌وتنه‌وه بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌و فریاكه‌وتنی ئه‌م رِووداوو كاره‌ساته له‌ناكاوه، له یاسای عێراقی دا حاڵه‌تی فریاكه‌وتن بودجه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌لاَم من له‌و ده‌سه‌لاَته ناتوانم یه‌ك ده‌به‌ی گاز یا ژه‌مێك خواردن بۆ كارمه‌ندو كرێكارێك بكرِم كه كاری كووژانه‌وه‌ی ئاگرێك ده‌كات، له‌بودجه‌دا دیاری نه‌كراوه كه له‌و 5 ملیۆنه‌ی بۆ من دانراوه چۆن خه‌رجی بكه‌م چونكه له‌ناو بودجه‌كه‌دا دیاری نه‌كراوه‌و رِوون نییه له‌چی بوارێك و چ كارێكدا پاره خه‌رج بكه‌م، به‌رِاستی رِۆتیناتی چاودێری دارایی وایكردووه زۆر له به‌رِێوه‌به‌ره‌كانمان به‌پێی پێویست كاره‌كان رانه‌په‌رِێنن، نه‌بوونی یه‌كه‌ی ژمێریاریش یه‌كێكه له كێشه داراییه‌كانی تر به‌مشێوه‌یه نه‌بوونی ده‌سه‌لاَتی دارایی رِێگره له جێبه‌جێكردنی ده‌سه‌لاَته ئیدارییه‌كان و خێرا‌و باش به‌رِێوه‌چوونی كار‌و چالاكییه‌كان، به‌رِاده‌یه‌ك زۆرجار بۆ قوتابخانه‌یه‌ك پێویستیم به كرِینی شتێك هه‌یه كه‌چی له‌ناو برِگه داراییه‌كان نییه‌و ناچاریشم بیكرِم. له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌ردانی مه‌یدانی وه‌زیره‌كان بۆبه‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌و كار‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان پێویسته، ته‌نیا وه‌زیری ئه‌وقاف سه‌ردانی ناحیه‌كه‌مانی كردووه‌و له‌ئه‌نجامدا ئه‌و مزگه‌وته گه‌وره مێژوویه‌ی كه دیزاینی مناره‌كه‌ی له شێوازی چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی پێش ئێستا دروستكراوه‌و برِیاردرا له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگا نۆژه‌ن بكرێته‌وه.