پارێزگاری كه‌ركووك بوَ گولاَن: به‌و بودجه كه‌مه‌ی بۆمان ته‌رخانكراوه وا به‌خێرایی كه‌ركوك ئاوه‌دان ناكرێته‌وه
August 21, 2010
راپۆرتەکان
هاوكات به‌رِێزیان ئاماژه‌ی به‌و پروَژانه‌دا كه روَڵیان له‌باشبوونی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌یه‌و هه‌ندێكیان چوونه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان له به‌رنامه‌و پلان دان..
له‌م دیمانه‌یه‌دا (گوَڤاری گولاَن) زوَر پرسیاری له‌پارێزگاری كه‌ركووك كردووه، كه تایبه‌ت بوون به‌و گرفته خزمه‌تگوزارییانه‌وه كه هاوولاَتییانی كه‌ركووك روَژانه دووچاری بوون و چاوه‌رِێی چاره‌سه‌ركردنی خێرای ده‌كه‌ن له‌وانه: مه‌سه‌له‌ی كاره‌با و ئاو‌و ئاوه‌رِوَو خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و كه‌مئه‌ندامان و په‌روه‌رده‌و بێكاری..
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی موڵكداریش پارێزگاری كه‌ركووك وتی(( له‌پارێزگاكه‌دا 40 بوَ 42 هه‌زار كێشه‌ی موڵكداری هه‌یه بێ چاره‌سه‌ركردن ماونه‌ته‌وه‌و هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیش بوَ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زێده‌رِوَیی ده‌ست پێ ده‌كات و كه‌سیش قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه.))
دواتر پارێزگاری كه‌ركووك دانی به‌و راستییه دا نا كه‌له‌بواری خزمه‌تگوزارییه‌كاندا كێشه‌و گرفتێكی زوَر هه‌یه ، به‌لاَم پارێزگا بوَ چاره‌سه‌ركردنی هه‌نگاوی پراكتیكی هه‌ڵێناوه.
سه‌ره‌تا پارێزگاری كه‌ركووك باسێكی سه‌باره‌ت به‌بارودوَخی ئارامی و ئاسایشی شاری كه‌ركووك و پارێزگاكه‌ی بوَ كردین، كه به یه‌كێك له‌دوَسێ گرنگ و هه‌ستیاره‌كان داده‌نرێت، له‌مباره‌یه‌وه پارێزگاری كه‌ركووك وتی:
كه‌ركووك وه‌ك پارێزگاكانی تری عێراق زۆر جار رووبه‌رِووی هه‌رِه‌شه‌ی تیرۆریستان و كرده‌وه‌ی خراپیان بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین له دوای ساڵی 2003 له‌گه‌ڵ(14) پارێزگاكه‌ی تری عێراق بارودوَخه‌كه‌مان زۆر باشتره‌و به به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌ندساڵ پێشتریش بارودۆخی شاری كه‌ركووك باشتره ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه كێشه و گرفتمان نییه، پلان و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامه بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی بارودۆخی ئه‌منییه، ده‌توانم بڵێم ئێستا كه‌ركووك هێمن و سه‌قامگیره.
پێكهاته‌ی دانیشتووانی كه‌ركووك جیاوازه له چه‌ندین نه‌ته‌وه و ئایین و ئاینزایه‌ك پێكهاتووه زۆرجار جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه له كه‌ركووك هیچ كێشه و گرفتێكی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیمان نییه و پێكهاته‌كانی كه‌ركووك وه‌كو برا له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌ژین ، هه‌رچه‌نده بیروباوه‌رِی سیاسی جیاواز له نێوان پێكهاته‌كاندا هه‌یه، ئه‌مه كارێكی سروشتییه له هه‌موو كۆمه‌ڵگا و پێكهاته‌یه‌كدا هه‌یه به‌ڵام نه‌بۆته هۆكاری گرفت و كێشه له‌سه‌ر بارودۆخی كه‌ركووك،ته‌نانه‌ت له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كه‌ركووك بیروباوه‌رِی جیاواز هه‌یه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتۆته راده‌ی گرژی و گرفت له نێوانیاندا.
جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری
گوَڤاری گولاَن- مادده‌ی 140 كه بوَ ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودوَخی كه‌ركووك و ناوچه ناكوَكی له‌سه‌ره‌كان دارِێژراوه تاچه‌ند كار بوَ جێبه‌جێكردنی ئه‌م مادده ده‌ستوورییه كراوه؟ ئایا ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ته‌واوی برِگه‌كانی ئه‌م مادده‌یه دانراوه؟
پارێزگاری كه‌ركووك: ده‌سه‌لاَتی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی(140) زۆر له ئێمه گه‌وره‌تر و به‌رزتره، لێژنه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی دامه‌زراوه له چه‌ند وه‌زیرێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدرِاڵ ، لێژنه‌كه كاری باشیان كردووه و برِیاری گونجاو و كاریگه‌ریان ده‌ركردووه،له قۆناخی یه‌كه‌مدان ئه‌ویش قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ره‌وانه‌كردنه‌وه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌یه كه بۆ ته‌عریبكردن هێنراونه‌ته كه‌ركووك ئه‌مه‌ش به ئاره‌زووی خێزانه عه‌ره‌به‌كانه، ئێمه وه‌كو پارێزگاری كه‌ركووك له دانیشتن و گفتوگۆیه‌كاندا له‌گه‌ڵ بیانییه‌كان وعێراقییه‌كان گرنگی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی(140)مان خستۆته‌روو و فشارمان خستۆته سه‌ر لایه‌نه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی، چونكه به باوه‌رِی ئێمه تاكه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركووك و كێشه هاوشێوه‌كانی له‌م قۆناغه‌دا له رێگای مادده‌ی(140) نه‌بێت جێبه‌جێ ناكرێت، بۆیه به‌وپه‌رِی توانامانه‌وه هه‌وڵمانداوه كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌كه بكرێت و هیوادارین حكومه‌تی داهاتووی عێراق د‌رك به گرنگی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی(140) بكات و هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه‌كانی كوردستانی مه‌رجی سه‌ره‌كیان له پێكهاتنی حكومه‌تی عێراقیدا جێبه‌جێكردنی ماده‌ی(140) بێت، سووربوون و پێداگرتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی(140) زۆر گرنگ و پێویسته.
گولاَن- به‌لاَم زوَر له‌و كه‌سانه‌ی قه‌ره‌بوویان وه‌رگرتووه‌و ده‌گه‌رِێنه‌وه بوَ كه‌ركووك دواتر دووباره ده‌گه‌رِێنه‌وه شاره‌كانی تری كوردستان یا خانووی به تاپوَ ده‌فروَشن و خانووی زێده‌رِوَ دروست ده‌كه‌ن ، به‌رِێزتان چوَن رووبه‌رووی ئه‌م كێشه‌یه ده‌بنه‌وه؟
پارێزگاری كه‌ركووك: به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئاواره‌كانی ده‌گه‌رِێنه‌وه كه‌ركووك خانوو دروست ده‌كه‌ن له پاشان چۆڵی ده‌كه‌ن ، به‌م دواییه‌ش هه‌ندێ خه‌ڵك هه‌ستاون به فرۆشتنی خانووه به تاپوَكانیان و دروستكردنی خانووی زێده‌رِوَیی ئه‌مه جێگای نیگه‌رانی ئێمه‌یه، چونكه زیان له خۆیان و له كه‌یسه گشتییه‌كه‌ش ده‌ده‌ن، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌كمان هه‌وڵبده‌ین بۆ ئاسایی بوونه‌وه‌ی شاری كه‌ركووك و ناوچه دابرِاوه‌كان و گه‌رِانه‌وه‌یان بۆ قۆناخی مێژووی و بنه‌رِه‌تی خۆیان.
گولاَن : ئاماده‌كارییه‌كانی سه‌رژمێری دانیشتووان له‌كه‌ركووك به‌كوێ گه‌یشتووه؟
پارێزگاری كه‌ركووك: سه‌رژمێری دانیشتووانی كه‌ركووك ئاماده‌كاری له‌رووی پراكتیكییه‌وه بۆ كراوه‌و به ئاسایی پروَسه‌كه ده‌رِوات به‌رِێوه، ئێستا قۆناخی باشمان برِیوه‌و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌م ئه‌نجامی سه‌رژمێرییه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت ..
كێشه‌ی موڵكدارێتی له‌پارێزگای كه‌ركووك
ئه‌مه‌و سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی پارێزگای كه‌ركووك به‌رِێزیان وتی: تا ئێستاش هه‌ڵبژاردنی پارێزگای كه‌ركوك باسی لێوه‌نه‌كراوه‌و كاتیشی بۆ دیاری نه‌كراوه.
گولاَن- كێشه‌ی موڵكداری له‌كه‌ركووك كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌و ئاڵوَزه، ئایا به‌رِێزتان وه‌كو پارێزگا له‌مباره‌یه‌وه چیتان بوَ كه‌مكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی ئه‌م كێشه‌یه‌و چاره‌سه‌ركردنی كردووه؟
پارێزگاری كه‌ركووك: یه‌كێك له‌و كێشه دیار و گه‌ورانه‌ی له كه‌ركووك هه‌یه تا ئێستاش هه‌ر وه‌كو خۆی ماوه‌ته كێشه‌ی موڵكدارییه، به‌راده‌یه‌ك كێشه‌كه گه‌یشتوَته ئاستێك مه‌ترسی گه‌وره‌ی لێده‌كرێت بوَ نانه‌وه گرفت و كێشه له‌نێوان خه‌ڵك و پێكهاته‌كانی كه‌ركووك دا. له‌مباره‌وه پارێزگاری كه‌ركووك زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه راوه‌ستاو وتی: ئه‌مه كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه له شاره‌كه‌دا و زۆر هه‌وڵماندا له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ن و خه‌ڵكه‌كه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتینه چاره‌سه‌ر له‌پارێزگای كه‌ركووك دا پتر له (40 تا 42) هه‌زار كێشه‌ی موڵكداری هه‌یه و چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك دانراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی، به‌ڵام ئه‌وانیش تا ئێستا نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌ری بكه‌ن، هه‌رچه‌نده له كه‌ركووك له‌مباره‌یه‌وه كاری باش ده‌كرێت، به‌ڵام دادگای ته‌مییز له به‌غداد له چه‌ند كه‌سێك پێكهاتووه‌و دابه‌شی سه‌ر سێ ده‌سته كراون ئه‌م سێ ده‌سته‌یه‌ش كه‌مه ناتوانن به‌م هه‌موو كێشه‌یه رابگه‌ن.
له كاتی خۆیدا راوبۆچوونی ئێمه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه موڵكداریانه ئه‌وه‌بوو كه برِیاره‌كانی پێشوو بسرِینه‌وه‌و موڵكه‌كان بۆ خاوه‌نی بگه‌رِێته‌وه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی كه موڵكه‌كه‌شی خراوه‌ته سه‌ر قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م راوبۆچۆنه‌یان قبوڵ نه‌كرا، ئێستاش ئێمه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م راو بۆچوونه‌ین و له‌لایه‌كی دیكه‌دا داوامانكردووه ده‌سته‌و لیژنه‌كان پتر و به‌رفراوان بكرێن ، دادگای ته‌مییزی به‌غداش ده‌سته‌ی بۆ زیاد بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كێشه‌كه‌دا زاڵ‌بن.
كێشه‌ی زێده‌رِوَیی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و كه‌سیش قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه
سه‌باره‌ت به‌پرسیارێكی گولاَن كه تایبه‌ت بوو به‌كێشه‌ی زێده‌رِوَیی كه‌له‌م دواییه‌دا هه‌ڵمه‌تێك بوَ نه‌هێشتنی كرا به‌لاَم تاكو ئێستا ئه‌و كێشه‌یه لێره‌و له‌وێ له‌ناو شاره‌كه‌دا ده‌بینرێت به‌رِێزی وتی : ئه‌مه كاریگه‌رییه‌كی زۆر خراپ و ناشیرینی له‌سه‌ر بارودۆخی كه‌ركووك و ئیداره‌كه دروستكردووه، هه‌ر كه‌سه ده‌هات پارچه زه‌ویه‌كی به‌رفراوانی له‌لایه‌ك به ئاره‌زووی خۆی داده‌برِی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاری ده‌هێنا، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا برِیارماندا كه ئه‌م كار و زێده‌رِۆیانه زۆر نارِه‌وایه كه ده‌رهه‌ق به شاره‌كه ده‌كرێت و دووره له هه‌موو یاسا و عورفێك و نابێت شاره‌كه‌مان ناشیرین و بێسه‌روبه‌ر بكه‌ین، بۆیه هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانمان ده‌ست پێكردووه بۆ رووخاندنی زێده‌رِۆییه‌كان، له‌مه‌ودواش هه‌ر كه‌سێك زێده‌رِۆیی له‌سه‌ر زه‌وی سنووری پارێزگای كه‌ركووك بكات جگه له‌وه‌ی خانوو یا دوكان و باڵه‌خانه‌كه‌ی دروستی كردووه ده‌رِوخێنرێت و سزا و لێپێچینه‌وه‌ی توندی به‌رامبه‌ری ده‌كه‌ین و كه‌سیش قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه.
گولاَن- ئاستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان جێی ره‌خنه‌و گله‌یی هاوولاَتییانی كه‌ركووكه ئایا پێت وانییه كه‌ركووك پێویستی به‌هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌یه؟ به‌تایبه‌ت له‌بواری كاره‌با و ء ئاو‌و ئاوه‌رِوَ.. تاد؟
پارێزگاری كه‌ركوك: له بواری گه‌شه‌كردن و خزمه‌تگوزاری و ئابووریدا كێشه و گرفتمان هه‌یه، كێشه‌ی بێكاری یه‌كێكه له‌م كێشانه‌ی كه بۆمان ماوه‌ته‌وه و هه‌وڵمانداوه به هه‌موو توانایه‌كه‌وه خه‌ڵك دابمه‌زرێنین، له‌گه‌ڵ گشت وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی عێراق رووبه‌رِووی یه‌ك بووینه‌وه و شه‌رِمان له‌گه‌ڵیان بووه تاوه‌كو توانیوومانه به هه‌زاره‌ها خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك له داموده‌زگاكانی حكومی دابمه‌زرێنین، هاوكات نه‌مانهێشتووه خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووك له كه‌ركووك دابمه‌زرێن و رێگر بووینه كه فه‌رمانبه‌ری كه‌ركووكی له داموده‌زگاكان بگوازنه‌وه بۆ شار و شوێنی دیكه، به‌ڵام هێشتا خه‌ڵكی دیكه‌مان زۆر بێكارن به‌ڵام ئێستا ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانمان دامه‌زراندووه و هه‌وڵده‌ده‌ین خه‌ڵك و كۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌ر بێنینه كه‌ركووك و له رێگای ئه‌وانه‌وه پرۆژه‌كان ئه‌نجام بدرێت و به‌مه‌ش به‌شێكی باشی بێكاری له كه‌ركووك چاره‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌گه‌ر سه‌یری شاری كه‌ركوك بكه‌ین به گشتی له ماوه‌ی ئه‌و حه‌وت ساڵه‌ی دواییدا ده‌بینین گه‌شه‌كردنێكی باشی به‌خۆوه بینیوه‌و پرۆژه و گۆرِانكاری زۆری تێدا ئه‌نجامدراوه..
به‌و بودجه كه‌مه‌ی بۆشمان ته‌رخانكراوه مه‌حاڵه بتوانین ئه‌م هه‌موو پرۆژه و وێرانكاریانه سه‌ر له نوێ دروست بكه‌ینه‌وه، سه‌ره‌رِای كه‌می بودجه‌كه‌ش سه‌ده‌ها پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری وه‌كو شه‌قام و پرد و تۆرِی دابه‌شكردنی ئاو.. تاد. ئه‌نجامدراوه ته‌نیا له ناو شاری كه‌ركووك(100) باخچه‌مان دروستكردووه ئێستا دوو پاركی به‌رفراوانمان له ژێر ده‌سته كه به توانای خۆمان هاتۆته دی و (300) باخچه‌ی زه‌یتوون له گونده‌كان دروستكراوه‌و شارێكی یاریمان داوه‌ته وه‌به‌رهێنان له ژێر جێبه‌جێ كردندایه و چه‌ندین به‌نداومان دروستكردووه و ئێستا به‌نداوی خاسه‌مان له‌به‌ر ده‌سته كه به‌نداوێكی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئاستی كه‌ركووك برِی (74) ملیۆن مه‌تر سێ جا ئاوگلده‌داته‌وه، له‌بواری نیشته‌جێبوونیش چه‌ندین كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونمان ئه‌نجامداوه و له بواری وه‌رزش به هه‌مان شێوه كارمان كردووه و پاش چۆڵكردنی یاریگای كه‌ركووك و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی كه‌تێیدابوون، له‌پاشان به‌شێوه‌یه‌كی باش پاككرایه‌وه و ئێستاش له بواری ئه‌وه‌دایه بدرێت به به‌ڵێنده‌ر و به جوانترین شێوه‌و هاوچه‌رخانه دروست بكرێته‌وه، جگه له‌مه له بواری وه‌رزشی چه‌ندین پرۆژه‌مان ئه‌نجامداوه وه‌كو دروستكردنی مه‌له‌وانگه و یاریگا و هۆڵی وه‌رزشی و یانه‌ی وه‌رزشی، هه‌روه‌ها له دوای هه‌وڵێكی یه‌كجار زۆر توانیمان پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره بێنینه كه‌ركووك ئه‌ویش پاڵاوگه‌ی نه‌وته كه شوێنی بۆ دیاریكراوه له‌سه‌ر رێگای شارۆچكه‌ی دوبز له‌لای گوندی دیقوتان كه بودجه‌یه‌كی زۆری بۆ ته‌رخانكراوه، ته‌نیا دیزاینه‌كه‌ی (123,5) ملیۆن دۆلاری تێدا خه‌رجكراوه، ئه‌مه‌ش كۆمپانیای شۆی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامی داوه و له پاشان ده‌درێته‌وه وه‌به‌رهێنان بۆ جێبه‌جێكردنی،ئه‌م پاڵاوگه‌یه رۆژانه ده‌توانێ(150) هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌م بهێنێت.
بێكاره‌بایی و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی كاره‌باش به‌رِێزی وتی :
تۆرِی كاره‌بامان له سنووری پارێزگای كه‌ركوك گه‌یاندۆته زۆربه‌ی شوێنه‌كان و كێشه‌ی كاره‌با كێشه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ریه له عێراقدا هه‌ر (15) پارێزگای گرتۆته‌وه و كاره‌بای كه‌ركووك له(14) پارێزگایه‌كانی دیكه باشتره، ئه‌مساڵ برِیارێكمان ده‌ركرد كه ده‌بێ، كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له(10) كاتژمێر كه‌متر نه‌بێت، هه‌ر كاتێك كاره‌بای حكومی بكوژێته‌وه شه‌وبێت یان رۆژبێت ده‌بێ ئه‌وان كاره‌با بده‌ن، به‌مه(10) سه‌عات كاره‌با دابینكراوه و برِی ئه‌و كاره‌بایه‌ی له تۆرِی گشتی بۆمان دێت ماوه‌ی (6 تا 8) كاتژمێر كاره‌با ده‌درێت واته به حكومی و موه‌لیده‌ی ئه‌هلی رۆژانه (16تا 18) كاتژمێر كاره‌با له شاری كه‌ركووك هه‌یه.
ئاوی خواردنه‌وه گرفتێكی دیكه‌ی خه‌ڵكه له‌مباره‌یه‌وه له‌وه‌لاَمی پرسیارێكی گولاَن
دا گوتی:
چه‌ند ساڵه كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وی پرۆژه‌ی ئاوی دووی یه‌كگرتووی كه‌ركووك ئه‌نجام بده‌ین، ئێستا ئه‌مه‌مان به‌ده‌ستهێناوه پرۆژه‌كه راگه‌یاندنی بۆ كراوه له قۆناخی ئه‌وه‌دایه بدرێت به به‌ڵێنده‌ر برِی (200) ملیار دیناری عێراقی تێده‌چێت، به ته‌واوبوونی پرۆژه‌ی ئاوی دووی كه‌ركووك گرفتی كه‌مئاوی له شاری كه‌ركووك كۆتایی دێت . هاوكات ئاوی خواردنه‌وه‌مان گه‌یاندۆته هه‌موو گه‌رِه‌كه كۆن و تازه‌كان و پرۆژه‌ی ئاوه‌رِۆی ئاوی قورس و بارانمان بۆ كه‌ركووك له‌به‌رده‌ستدایه، بودجه‌و كاتێكی زۆری ده‌وێت، بودجه‌ی دیزاینه‌كه‌مان ته‌رخانكرده‌وه و ده‌ده‌ینه ته‌نده‌ر و به‌ڵێنده‌ران هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ته‌نده‌ره‌كه‌ی برده‌وه له ماوه‌ی دیاریكراودا ده‌بێ دیزاینه‌كه ته‌واو بكات و ئێستا له‌م ماوه‌یه‌دا خۆم سه‌رپه‌رشتی پاككردنه‌وه و جوانكاری شه‌قام و به‌رده‌می دوكان و بازارِه‌كان ده‌كه‌م و پرۆژه‌مان هه‌یه بۆ شۆسته‌و ناوه‌رِاستی شه‌قامه‌كان كه تێیاندا دار ودره‌خت و گوڵ و گوڵزار بچێنین له چه‌ندین شوێنیش نافووری دروست بكه‌ین
پاره‌ی به‌شه ته‌رخانكراوی نه‌وت له‌ده‌رهێنانی نه‌وتی كه‌ركووك
گولاَن - بوَ هه‌ر به‌رمیلێك پێتروَل برِی 1 دوَلار دانراوه تاوه‌كو بدرێته شاری كه‌ركووك ، به‌لاَم باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌و برِه پاره‌یه خه‌رج نه‌كراوه؟
پارێزگاری كه‌ركووك: گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت كه بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی كه‌ركووكه بێته‌دی كه ئه‌مه‌ش من بوَ كه‌ركووكم به‌ده‌ستهێناوه ، ئه‌ویش رێژه‌ی (1) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت كه بدرێت به شاری كه‌ركووك، ته‌نیا له‌ماوه‌ی (5) مانگدا له‌به‌شه ته‌رخانكراوی نه‌وت بوَ كه‌ركووك كه‌له ده‌رهێنانی نه‌وتی كه‌ركوك به‌ده‌ستهاتووه برِی (132) ملیار دیناری عێراقییه، ئه‌مه‌ش زۆر زیاتره له بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی ساڵی (2010) ی كه‌ركووك كه برِه‌كه‌ی ته‌نیا(115) ملیار دیناره.
كه باسی ئه‌وه ده‌كرێت بودجه‌ی په‌ره‌پێدان خه‌رج نه‌كراوه ئه‌مه هیچ راستییه‌كی تێدا به‌دی ناكرێت و پروپاگه‌نده‌یه و رووبه‌رِووی ئه‌و كه‌سانه بوویمه‌وه و ده‌بمه‌وه كه ده‌ڵێن بودجه خه‌رج نه‌كراوه، به‌ڵام چه‌ند كه‌سانێك هه‌ن پروپاگه‌نده ده‌كه‌ن و به هه‌موو جۆرێك دژایه‌تی ئیداره‌كه‌ی كه‌ركوكن، ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن با ته‌نیا یه‌ك دیكۆمێنت بێنن كه ساڵێك پاره خه‌رج نه‌كرابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ساڵانه له بودجه‌ی په‌ره‌پێدان چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگ و به‌رچاو بۆ خزمه‌تی كه‌ركوك دروستكراوه و به‌رِێكووپێكی پاره‌كه خه‌رجكراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك هه‌ڵه‌شی تێدابێت، ته‌نیا ساڵی(2008) نه‌بێت، ئه‌ویش پاره‌مان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، چونكه نرخی به‌رمیلی نه‌وت له ئاستی جیهان له (147) دۆلار بۆ كه‌متر له(40) دۆلار دابه‌زیوه له ئه‌نجامدا بوودجه بۆ هه‌موو پارێزگاكان به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه نه‌هاتووه.
قه‌ڵاتی كه‌ركووك
قه‌ڵاتی كه‌ركووك یه‌كێكه له‌و شوێنه‌واره كۆن و دێرینانه كه بۆته ره‌مزی شاره‌كه و حكومه‌تی عێراقی پێشوو نه‌ك گرنگی پێنه‌داوه به‌ڵكو خاپووری كردووه و هه‌وڵی داوه مۆركه راسته‌قینه‌كه‌ی بشێوێنێت.
بۆ ئه‌ومبه‌سته‌ش به‌رێز پارێزگاری كه‌ركووك وتی:
گفتوگۆ و دانیشتنمان له‌گه‌ڵ رێكخراوی یونسكۆ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ڵاتی كه‌ركووك بخه‌ینه لیستی شوێنه‌واره‌كانی جیهان و ئه‌مه‌ش پاڵپشتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراقی ده‌وێت، چونكه ئه‌وان رێگریمان له‌مباره‌وه لێ ده‌كه‌ن و هه‌وڵێكی زۆریشمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان دراوه له كاتێك قه‌ڵات بخرێته ئه‌م لیسته كاری نۆژه‌نكردنه‌وه و جوانكاری به ته‌واوی بۆ ده‌خرێته پلان و جێبه‌جێ كردنه‌وه.
پاڵپشتیكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوَ كه‌ركووك
سه‌باره‌ت به‌ئاستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوَ شاری كه‌ركووك به‌رِێزیان وتی: زۆر سوپاسی حكومه‌تی كوردستان ده‌كه‌م هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستا له هه‌موو بوارێكدا هاوكار و پاڵپشتی جۆراوجۆریان كردووین و زۆر سوپاسی كاك نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م كه له كابینه‌ی پێنجه‌مدا زۆر هاوكاریان كردووین و له بواری په‌روه‌رده خه‌ڵكیان بۆ دامه‌زراندوین و له ئاواده‌نكردنه‌وه‌ی گونده‌كان رۆڵی به‌رچاو و سه‌ره‌كیان هه‌بووه، چونكه له بواری په‌روه‌رده له هه‌موو رووێكه‌وه كه‌موكورِیمان هه‌بووه، به‌ڵام له چه‌ند ساڵی رابردوو و پتر له (400) قوتابخانه‌ی جۆراوجۆرمان له ناو شار و شارۆچكه‌كان و گونده‌كان دروستكردووه، جگه له نۆژه‌نكردنه‌وه و پتر له (400) قوتابخانه‌ی كوردی كراوه‌ته‌وه حكومه‌تی هه‌رێم له‌م پرۆژانه‌و چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه هاوكارمان بوون و ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و رۆشنبیری و كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشته‌جێبوون ، سه‌ردانی شاری كه‌ركووكیان كردوو به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌كیان به‌ناوی پێكه‌وه‌ژیان له گه‌رِه‌كی ره‌حیماوه دانا‌و یه‌كێكی دیكه له گه‌رِه‌كی رووناكی و پرۆژه‌ی دیكه‌مان هه‌یه و داوامان لێیان كردووه بۆمان دروستی بكه‌ن له‌مباره‌شه‌وه ئاماده‌ی خۆیان نیشانداوه.
به‌رِێز پارێزگار له باره‌ی و گرنگیدان به گه‌نجان و كه‌مئه‌ندامانی كه‌ركووك وتی:
سه‌نته‌رێكی به‌رفراوانی مۆدێرن له ژێر جێبه‌جێكردندایه له‌لایه‌ن حكومه‌تی كوردستان بۆ گه‌نجان و خۆمان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ین ده‌كه‌وێته رێگای سلێمانی- كه‌ركووك هۆڵێكی زۆر گه‌وره‌ی تێدایه كه پتر له (1400) كه‌س ده‌گرێت و هۆڵی ئه‌نته‌رنێت و ریستۆرانت و چه‌ندین به‌شی دیكه له‌خۆ ده‌گرێت سه‌نته‌رێكی دیكه هه‌ر له‌لایه‌ن حكومه‌تی كوردستان دروستكراوه ده‌كه‌وێته سه‌ررِێی هه‌ولێر- كه‌ركووك.
بۆ كه‌مئه‌ندامان و منداڵانی بێسه‌رپه‌رشتیار دوو باڵه‌خانه‌ی زۆر جوان و هاوچه‌رخمان دروستكردوه به‌ڵام تا ئێستا نه‌مانتوانیوه سوودی لێوه‌ربگرین و چه‌ندین جار داوامان له وه‌زاره‌ت و كه‌سانی پێوه‌ندار له عێراق كردووه كه هاوكاریمان بكه‌ن و كه‌لوپه‌ل و پێداویستیمان پێبده‌ن به‌ڵام به‌ده‌گمانه‌وه نه‌هاتوون یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كان قوتابخانه‌یه بۆ نابینایان و ئه‌وه‌ی دیكه بۆ كچانی بێ كه‌سوكار و بێ سه‌رپه‌رشتیارانه داوامان له حكومه‌تی كوردستان كردووه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق هاوكاری نه‌كردین ئه‌وان هاوكاری و یارمه‌تیان بده‌ن بۆ ده‌ستبه‌كاربوون له‌م دوو پرۆژه گرنگ و مرۆڤایه‌تییه و به گشتی بۆ كه‌مئه‌ندامان تا ئێستا هیچمان نه‌كردووه چونكه بودجه‌مان له‌به‌رده‌ستدا نییه و حكومه‌تی عێراقیش هاوكاریمان ناكات.
له‌كوَتایی قسه‌كانیدا به‌رِێزی ئاماژه‌ی به‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كردوو له‌مباره‌یه‌وه به‌رِێزیان داوای دامه‌زراندنی ده‌زگای پشكنینی كردووه و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیش له‌كه‌ركووك دامه‌زراوه‌و چه‌ندین خه‌ڵك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له كه‌ركوك گیراون و ره‌وانه‌ی دادگاكراون ،هه‌ر به‌پێی ئه‌و راپرسییه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له كه‌ركووك له‌م مانگه‌دا ئه‌نجامی داوه رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له شاری كه‌ركووك دابه‌زیوه بۆ(2.5%) ، گه‌رچی ناڵێن گه‌نده‌ڵی هه‌ر نییه، به‌ڵام زۆر كه‌مه و داوامان له هاووڵاتیان كردووه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر هه‌ر فه‌رمانبه‌ر و كه‌سێك و داموده‌زگایه‌ك هه‌یه بایهێنن، هاوكاریمان بكه‌ن تا بتوانین پتر ئه‌م دیارده و گرفته بنه‌برِبكه‌ین . هاوكات به‌رِێزی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه كێشه‌یان له‌بواری ته‌ندروستی هه‌یه، بوَ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێستا نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پارێزگا دروست ده‌كرێت كه 200 تا 300 قه‌ره‌وێله ده‌بێت، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوو ته‌واو ده‌كرێت به هه‌وڵێكی زۆر توانیمان جێگایه‌ك دابنی بكه‌ین بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی (400) قه‌ره‌وێله‌یی و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ش (300) قه‌ره‌وێله‌یی كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق پێی هه‌ڵده‌ستێ، و برِیاره نه‌خۆشخانه‌یه‌كی (200) تا (300) قه‌ره‌وێله‌یی له شارۆچكه‌ی دوبز دروست بكه‌ین ، هاوكات چه‌ندین بنكه‌ی ته‌ندروستیمان له گه‌رِه‌ك و شوێنه جیاجیاكان دروستكردووه..