ئه‌زموونی كۆریای باشوور(1)
October 9, 2017
فیکر و فەلسەفە
وه‌رگێڕ : تاریق کارێزی
كۆریای باشوور له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له ده‌وڵه‌تێكی پاشكه‌وتووی ده‌رچووی جه‌نگ و وێرانه، توانیی ببێته ده‌وڵه‌تێكی گه‌شه كردووی خاوه‌ن ئابوورییه‌كی به‌هێز. ئه‌مڕۆ باشووری كوردستان كه له ده‌روازه‌ی سه‌ربه‌خۆییدایه، ده‌شێ به چاوێكی كراوه‌وه له ئه‌زموونی كۆریای باشوور بڕوانێت، كه چۆن ئه‌و نیمچه دوڕگه‌یه توانیی له بواری گه‌شه كردن و پێشكه‌وتندا قه‌ڵه‌مبازی گه‌وره بهاوێت، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌و ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه وه‌ربگرێت.به‌راییه‌كی مێژوویی
كۆریا (به باشوور و باكوورییه‌وه) خاوه‌ن مێژوویه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده. ئه‌و وڵاته به نه‌به‌ردیی رۆڵه‌كانی توانیی له به‌رده‌م فراوان بوون و په‌ل هاویشتنی چین خۆی رابگرێت. شانشینی (شیلا) له سه‌ده‌ی هه‌شته‌می زایین‌دا توانیی نیمچه دوڕگه‌ی كۆریا له رووی سیاسییه‌وه بكاته یه‌ك. شانشینه‌كانی دواتریش تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌می زایین، توانییان به‌رگری له كۆریاییه‌كگرتوو بكه‌ن و بیپارێزن. له ساڵی 1905دا، شانشینی (جۆسون: 1392- 1910ز) رووخا و كۆریا كه‌وته ژێر چه‌تر و سایه‌ی ژاپۆنه‌وه. له ساڵی 1910شدا كۆریا كه‌وته بن ده‌سه‌ڵاتی كۆلۆنیالیستی ژاپۆن و بۆ ماوه‌ی 36 ساڵ كۆریا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ژاپۆندا بوو.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌زینی ژاپۆن له دووه‌مین جیهانه جه‌نگدا، كۆریا له ساڵی 1945دا سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست هێنا. هه‌ر راسته‌وخۆ دوای سه‌ربه‌خۆیی، خاكی كۆریا بووه مه‌یدانی ململانێی نێوان هه‌ردوو بلۆكی رۆژهه‌ڵات و رۆژاوا، ئیدی كۆریا دابه‌شی سه‌ر دوو ده‌وڵه‌ت كرا: یه‌كێك له باكوور له ژێر هه‌ژموونییه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، ئه‌وی دیكه‌شیان له باشوور سه‌ر به ئه‌مریكا. له ساڵی 1948دا (سینگمان ری) وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌ركۆماری كۆریای باشوور هاته هه‌ڵبژاردن. هاوكات له باكووری كۆریادا ده‌وڵه‌تێكی كۆمۆنیست دامه‌زرا. له ساڵی 1949دا هه‌ردوو هێزی ئه‌مریكا و یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت له باشوور و باكووری كۆریا كشانه‌وه.
كۆریای باشوور له سه‌روه‌ختی دامه‌زراندنیدایه‌كێك بوو له هه‌ژارترین وڵاتانی دنیا، داهاتی ساڵانه‌ی تاكه كه‌س له 80 دۆلار تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد. وڵاته‌كه وێران بوو، له نێو گێژاوی سیاسی‌دا ده‌تلایه‌وه. پاش ئه‌وه‌ی كۆریا دابه‌شی سه‌ر باكوور و باشوور بوو، ئیدی ره‌وشی ئابووریی كۆریای باشوور به جارێ داته‌پی، چونكه جموجۆڵی ئابووری و بازرگانیی نێوان هه‌ردوو به‌شه‌كه وه‌ستا.
سه‌رباری ئه‌و ره‌وشه سه‌خته، شه‌ڕی كۆریاشی به سه‌ردا هات (1950- 1953) به‌م جۆره زه‌ره‌ر و زیانی 69 ملیار دۆلار به‌ر كۆریای باشوور كه‌وت، كه ده‌یكرده پێنج هێنده‌ی تێكڕای به‌رهه‌می ساڵانه‌ی ئه‌وسای ئه‌و وڵاته. زیانی ئه‌و شه‌ڕه بریتی بوو له: خاپوور كردنی چاره‌كێكی ژێرخانی وڵات، 40%ییه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون خاپوور كران، نزیكه‌ی 47%ی ئاسنه‌ڕێی وڵاته‌كه‌ی تێك و پێك دا، جگه له وێران كردنی 500 كم رێ و بان و پرد و ئاوبه‌ر، هه‌روه‌ها 80%ی وێستگه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌باشی تێك دا.
ئه‌م وڵاته خاپووره له ساڵی 1953دا (64 ساڵ به‌ر له ئێستا) به‌و جۆره بوو كه باسمان كرد. كه‌چی ئێستا كۆریای باشوور له سه‌ر ئاستی جیهاندا له ئاستێكی به‌رزی گه‌شه و پێشكه‌وتنی ئابووری و شارستانیدایه. بۆ نموونه ئه‌و به گوێره‌ی تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆی، خاوه‌نی پازده‌مین ئابوورییه بازاڕه له ئاستی جیهاندا. له رووی توانای كڕینیشه‌وه دوازده‌مینه. به‌م جۆره كۆریا له نێو ریزی بیست ئابوورییه هه‌ره به‌هێزه‌كه‌ی جیهاندایه. به وڵاتێكی پێشكه‌وتووی خاوه‌ن بازاڕی گه‌ش و داهاتی به‌رز داده‌ندرێت.
له ساڵانی نێوان (1960- 2000) به یه‌كێك له ئابوورییه هه‌ره گه‌شه كردووه‌كان داده‌ندرا، له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی (21)یشه‌وه به خاوه‌نی خێراترین گه‌شه‌ی ئابووری داده‌ندرێت. كۆریایی ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی وڵاته‌كه‌یان به (په‌رجووی رووباری هان/ The Miracle on the Han River/한강의기적) داده‌نێن.
ئه‌گه‌رچی كۆریای باشوور ده‌رامه‌تی سروشتی نییه، هه‌میشه‌ش گیرۆده‌ی كێشه‌ی چڕیی دانیشتووان بووه‌ته‌وه (رووبه‌ره‌كه‌ی ته‌نیا 100 هه‌زار كیلۆمه‌تر دووجایه، واته رووبه‌ره‌كه‌ی هێنده و نیوی باشووری كوردستانه و ژماره‌ی دانیشتووانی سه‌رووی 55 ملیۆن كه‌سه)، ئیدی بۆیه ئابووریی ئه‌و وڵاته پشت به هه‌نارده كردنی كاڵا ده‌به‌ستێت. له ناوخۆشدا بازاڕێكی گه‌رمی به‌كار بردنی هه‌یه، له ساڵی 2012دا، ئه‌و وڵاته له ئاستی جیهاندا بووه شه‌شه‌مین گه‌وره وڵاته له رووی هه‌نارده‌وه، له رووی هاورده‌شه‌وه حه‌وته‌مین بوو.
كێشه‌ی نێوان هه‌ردوو كۆریای باشوور و باكوور، كار له ئابووری و به‌های دراوی كۆریای باشوور ده‌كات، وێڕای ئه‌وه چه‌ندین ده‌زگای تایبه‌تمه‌ند و ناسراوی دارایی ستایشی ئابووریی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن، كه توانای رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی چه‌ندین قه‌یرانی دارایی هه‌یه، له‌وه‌شدا ئاماژه به ئاستی كه‌می قه‌رز و به‌رزیییه‌ده‌گی دارایی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن، كه ده‌كرێ به فراوانی بخرێته جۆش بۆ به‌ده‌مه‌وه چوونی قه‌یران و كێشه‌ی دارایی.
ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تیی بانك، كۆریای باشوور به یه‌كێك له وڵاتانی ده‌گمه‌ن داده‌نێت كه بڕستی ئه‌وه‌ی تێدایه له كاتی جیهانه قه‌یرانی داراییدا خۆی له سڕ بوون و بێ بازاڕی بپارێزێت.
كۆریای باشوور تا ساڵی 1960، له هه‌ژاریدا هاوشانی وڵاتانی ئه‌فریقایی وه‌ك سوودان و گانا بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه بێ ده‌رامه‌تی سروشت بوو، جگه له‌وه‌ی رووبه‌ره‌كه‌ی كه‌مه و به‌شی هه‌ره زۆری وڵاته‌كه‌ش چیای سه‌خت و شاخاوییه، ئیدی به ده‌وڵه‌تێكی سسته گه‌شه داده‌ندرا، به‌ڵام له سایه‌ی پلان و به‌رنامه‌ڕێژییه‌كی پوخت بۆ گه‌شه كردن، به تایبه‌تی له بواری (دروست كردنی پاپۆڕ، كاڵای ئه‌لیكترۆنی، ئوتومبیل، رستن و چنین، ئاسن و پۆڵا)، كۆریا له ساڵی 2006دا بوو به ده‌یه‌مین گه‌وره‌ترین ئابووریی جیهان، له ساڵی 2010شدا تێكڕای داهاتی ساڵانه‌ی تاكه كه‌س له‌و وڵاته‌دا گه‌یشته 20 هه‌زار دۆلار.
هه‌ڵمه‌تێك له ساڵی 1971ـه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی (بارك جۆنگ هی)ی سه‌ركۆماری ئه‌و كاتی وڵاته‌كه، به ناونیشانی هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌ڵگای نوێ (سیما ئۆل ئون دونگ) به‌ڕێوه چوو. سه‌ره‌تا ئامانجی هه‌ڵمه‌ته‌كه زیاد كردنی داهات و ده‌رامه‌تی جووتیاران و باش كردنی گوزه‌رانی هه‌رێمه‌كه بوو.
هه‌ڵمه‌ته‌كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سه‌ركه‌وتنی باشی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌مه‌ش وای كرد به‌ره‌و شاره‌كانیش په‌ل بهاوێت. به‌م جۆره هه‌ڵمه‌ته‌كه به دروشمی (هه‌وڵدان، پشت به خۆ به‌ستن، هاریكاری) له ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیاندا بوو به هه‌ڵمه‌تێكی سه‌راپاگیر. هه‌ڵمه‌تی (كۆمه‌ڵگای نوێ) ورده ورده بوو به هه‌ڵمه‌تێكی میللی بۆ گه‌یشتن به مۆدێرنێته و نوێ كردنه‌وه‌یجڤاك (كۆمه‌ڵ). حكوومه‌ت هاووڵاتیانی هان دا، كه به جێبه‌جێ كردنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بتوانن هاوكار بن له به‌دی هێنانی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری و رزگار بوون له پشت به‌ستن به ده‌ره‌وه و گه‌یشتن به پێگه‌ی ئاستی وڵاتانی پێشكه‌وتوو.
ده‌سپێكی هه‌ڵمه‌ته‌كه جڤاكی گوندنشین و جووتیاران بوو، پرۆژه بۆ باش كردنی هه‌لومه‌رجی گونده‌كان و پرۆژه‌كانی ماسی و كردنه‌وه‌ی رێ و بان بۆ گونده‌كان جێبه‌جێ كران. هاوكات جۆگا و رووباره‌كان جۆماڵ كران، ئاو و كاره‌با بۆ گوند و شار دابین كران.
له ساڵی 1972 به دواوه، هه‌ڵمه‌ته به چڕی بۆ مه‌شق و فێر كردنی جووتیارانی لاو، هه‌روه‌ها زیاد كردنی داهاتی پرۆژه‌كانی ماسی و خانووی پلاستیك، ته‌رخان كرا.
له شارانیش هه‌ڵمه‌ته ئاراسته به (10) جۆره پرۆژه كرا، (پاراستنی سه‌روه‌ریییاسا، هان دانی به‌كاربه‌ر، دار چاندن، باش كردنی شه‌قام، گه‌شه پێدانی هۆشیاریی میللی، پاك كردنه‌وه‌ی شوێن و ژینگه، كۆ كردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك و پۆلێن كردنی، هه‌ڵمه‌ته‌كه له بازاڕیشدا پیاده بكرێت، باش كردنی ره‌وشی شاران، په‌ره پێدانی هه‌موو هه‌رێمه‌كان).
هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌ڵگای نوێ له كۆریای باشوور دابه‌ش بووه سه‌ر چه‌ند قۆناغێك:
قۆناغییه‌كه‌م (1971- 1973) بریتی بوو له هه‌ڵمه‌تی به‌رایی، كه تایبه‌ت بوو به ریكلام بۆ راكێشانی سه‌رنجی هاووڵاتیان و بره‌و دان به گیانی نیشتیمان په‌روه‌ری، به ئامانجی جێبه‌جێ كردنی هه‌ڵمه‌تی نوێ كردنه‌وه‌ی جڤاك.
قۆناغی دووه‌م (1974- 1976) بریتی بوو له قۆناغی په‌ره پێدان، تایبه‌ت بوو به زاڵ بوون به سه‌ر قه‌یرانی ئابووری و كه‌م كردنه‌وه‌ی بۆشایی نێوان شار و گوند و زیاد كردنی داهات، سه‌ره‌تای گه‌یشتنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش بوو به شاران.
قۆناغی سێیه‌م (1977- 1980) بریتی بوو له قۆناغێكی ته‌واوكار، له سه‌ر بنه‌مای خۆشگوزه‌رانی بۆ ماڵی جووتیاران و شوێنانی ماسی به‌خێو كردن له كه‌ناری رووبار و ده‌ریادا.
له ساڵی 1981 به دواوه، كۆریای باشوور هه‌وڵی دا ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به كه‌رتی تایبه‌ت بسپێرێت، به‌ڵام له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، هه‌ڵمه‌ته‌كه تا راده‌یه‌كی زۆر له پاشه‌كشه‌ی دا.
به گشتی هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌ڵگای نوێ به رێژه‌ی 57% له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پشتیوانیی لێ كرا، هاووڵاتیان به رێژه‌ی 11%، كۆمه‌ڵه و ده‌سته‌ی میللیش به رێژه‌ی 32% پشتیوانی‌یان له‌و هه‌ڵمه‌ته كرد.
(كۆمه‌ڵگای نوێ) تا راده‌یه‌كی به‌رچاو ئاكامی باشی لێ كه‌وته‌وه، كه له رێی په‌ره پێدانی پرۆژه‌كانی ئاودێری، فراوان كردنی زه‌وی و زاری كشتوكاڵ، زیاد كردنی داهاتی خانووی پلاستیك و پرۆژه‌ی ماسی، وڵاته‌كه له رووی به‌روبوومی كشتوكاڵه‌وه گه‌یشته ئاستی خۆبژێوی.
هه‌ڵبه‌ت به سایه‌ی په‌یڕه‌و كردنی رێكاری پتر زانستیانه له بواری كشتوكاڵ و ده‌سته‌به‌ر كردنی ده‌رفه‌تی زیاتری كار بۆ جووتیاران، دابین كردنی نرخی گونجاو بۆ به‌روبوومی كشتوكاڵ، دامه‌زراندنی بانكێكی تایبه‌ت به خانووی پلاستیك، باش كردنی سیسته‌می بازاڕكاری (ماركیتینگ) بۆ به‌روبوومی كشتوكاڵ و ماسی، باش كردنی كوالێتیی به‌روبووم و به‌رز كردنی ئاستی به‌رهه‌م، جێبه‌جێ كردنی هه‌مه‌جۆر سیسته‌م به ئامانجی به‌دی هێنانی خۆشگوزه‌رانی بۆ كرێكار و جووتیار، هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌ڵگای نوێ كۆریای باشووری برده ئاستێكی پێشكه‌وتوویبه‌رهه‌م و گه‌شه‌ی ئابووری.
له بواری كشتوكاڵدا ده‌كرێ بڵێین كه باشترین ده‌سكه‌وتی هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌شدار كردنی بوو له نوێ كردنه‌وه‌ی رێكار و سیسته‌می ئاودێری و پرۆژه‌كانی ماسی. هه‌ڵمه‌ته‌كه سیمایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌بوو، كه له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا،رێی بۆ گه‌شه‌ی ئابووریی كۆریانی باشوور خۆش كرد.