محه‌مه‌د سه‌بیلا: كۆمه‌ڵگه له میكانیزمی نوێ بوونه‌وه‌دا
بەشی دووەم
دیمانه: فاتیمه عاشوور
وه‌رگێڕ: تاریق كارێزی
له باره‌ی وه‌رچه‌رخانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوور و هزر له مه‌غریب، سه‌بیلا ده‌ڵێ: ده‌كرێت له دوو گۆشه‌وه ته‌ماشای وه‌رچه‌رخانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوور و هزر له مه‌غریبدا بكه‌ین، لایه‌نێكی ئه‌رێنی كه ڕووكاری ته‌كنیك و ئابووری و سیاسی و كولتوور ده‌گرێته‌وه، واته قسه كردن له باره‌ی ئه‌و شته ئه‌رێنیانه‌ی نوێخوازی به‌دیی هێناون، ئه‌م شته ئهرێنیانهش هێنده زۆرن، به‌سه‌ر یه‌كدا كه‌ڵه‌ك بوون، له‌م ڕۆژگاره‌دا بوونه‌ته ده‌سكه‌وتی ئاسایی، به چه‌شنێك شایان به باس كردن نین.
لایه‌نی دووه‌میش، دیوی نه‌رێنیی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌یه، هه‌ڵبه‌ت نه‌ك هه‌ر له ڕووی نه‌هێشتنی نه‌ریتی كۆن، ته‌نانه‌ت سڕینه‌وه‌ی ئاكار و به‌های پێشینانیشهوه، به‌وه‌ی گه‌شه كردنه‌كه چه‌شنی لافاوه، هه‌رچی هه‌یه ڕای ده‌ماڵێت، سه‌رباری ده‌ست نیشان كردنی ئاسته‌نگه‌كان. به‌م پێودانگه، ده‌بێت بیر له ئاسته‌نگی به‌رده‌م نوێخوازی و نوێ بوونه‌وه بكه‌ینه‌وه، چونكه ده‌بنه ڕێگر له به‌رده‌م گه‌شه و پێشكه‌وتن، ئه‌وه ده‌خوازن پیاوانی سۆسیۆلۆژیا یان فه‌یله‌سووف ئه‌م ده‌رهاویشته‌یه له بیر نه‌كه‌ن، بیر كردنه‌وه له ئاسته‌نگ، واته دیاری كردن و پاشان هه‌وڵدان بۆ تێپه‌ڕاندنی. ئه‌م باسه به لای ده‌وڵه‌تمه‌داری نوێخواز و بیرمه‌ند و ڕووناكبیری نوێخوازیشهوه، مایه‌ی بایه‌خه، ئه‌مانه ئاسته‌نگ دیاری ده‌كه‌ن تا تێ‌یان بپه‌ڕێنن.
هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌كه‌وێته به‌ر میكانیزمی نوێ بوونه‌وه، له هه‌ناوی ئه‌و میكانیزمهشدا جۆرێك له به‌رهه‌ڵستی و به‌ره‌نگاری هه‌یه، به‌رهه‌ڵست و ئاسته‌نگیش ده‌شێ ده‌ره‌كی بێت و ده‌شێ هی ناوخۆ بێت. مێژووی ئێمه پیشانی ده‌دات، پیاوانی ئایین له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا وه‌ك توێژێكی نه‌ریتپارێز، ڕواڵه‌ته‌كانی گه‌شه‌یان له ئاستی ته‌كنیك یان سیاسی، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك گه‌شه‌ی ئاكاریشیان، ڕه‌ت ده‌كرده‌وه. بۆ نموونه ساڵانێك ڕه‌وتی نه‌ریتپارێز بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، كه گۆڕینی پۆشاكی ژنان بووه‌ته هۆی باران نه‌بارین، واته لێكدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌فسانه‌یی بۆ دیارده‌یه‌كی سروشت ده‌كرا.
ده‌گوترێت محه‌مه‌د سه‌بیلا له پرۆژه‌ی نوێخوازیی خۆیدا، خۆی له میرات دانه‌بڕی، به پێچه‌وانه‌شه‌وه نقومی نێو دنیای داخراوی ئه‌ویش نه‌بوو، ئه‌و بیرمه‌ندێك بوو ناوه‌ندی هه‌ردوو كه‌ناری گرت بوو.
سه‌باره‌ت به‌م بۆچوونه د. محه‌مه‌د سه‌بیلا ده‌ڵێت: له مه‌غریب (مه‌راكیش)، دوو یان سێ ڕه‌وت یان قوتابخانه هه‌ن:
یه‌ك: میراتی هزری فه‌ره‌نسی له ڕووی عه‌لمانیه‌ته‌وه، به واتای ئه‌وروپایی و فه‌ره‌نساییانه‌ی، كه په‌یوه‌سته به جۆرێك، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین دژایه‌تی، ئه‌وا به لای كه‌مه‌وه ململانێی نێوان ئایین و سیاسه‌ت. ڕێڕه‌وی نوێخوازی به گوێره‌ی ئه‌م ڕه‌وته میرات و كه‌له‌پوور ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نه‌ریت و ڕابردووش، له دابڕان‌دا ده‌بێت.
دوو: ڕه‌وتی دووه‌م د. محه‌مه‌د عابدی جابری نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كات، به‌وه‌ی میراتگری بزووتنه‌وه‌ی نیشتیمانییه له هه‌ردوو قۆناغی كلاسیك و پێشكه‌وتنخوازدا، كه هه‌ندێك پارتی مه‌غریب نوێنه‌رایه‌تییان كرد. جابری جووت كولتووره و ده‌رچووی قوتابخانه‌ی نه‌ریتییه. ئه‌و قوتابیی خوێندنی حوجره‌یه و كه‌له‌پووری ئه‌زبه‌ره، هاوشانی ئه‌وه خاوه‌ن كولتوورێكی هاوچه‌رخه، سه‌رباری ئه‌زموونی سیاسیانه‌ی له پارتێكی وڵاته‌كه‌دا. ئه‌و هه‌رگیز داوای نه‌كردووه دابڕان له نێوان به‌ها و خواستی نوێخوازی و كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتیدا ڕوو بدات. منیش له‌و ڕه‌وته‌وه نزیك بووم، واته له ناوه‌ڕاستی ڕه‌وتی دابڕان و ڕه‌وتی كه‌له‌پوور و نه‌ریتدا بووم. ئێمه به‌رهه‌می ته‌عریب (عه‌ره‌باندن) و قوتابخانه‌ی عهرهبێندراوین كه بزووتنه‌وه‌ی نیشتیمانی دایمه‌زراندن، ده‌رچووی ئه‌م ڕه‌وته كه‌له‌پوور دۆست ده‌بێت و داكۆكیشی لێ ده‌كات. من له نێوان هه‌ردوو ڕه‌وته‌كه‌دا، هاوسه‌نگیم ڕاگرت و بووین به ڕه‌وتی سێیه‌م.
ئاخۆ وانه‌ی فه‌لسه‌فه له قوتابخانه و زانكۆكانی مه‌غریب له چ ئاستێكدایه؟
سه‌بیلا به‌رسڤ ده‌داته‌وه: فه‌لسه‌فه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له مه‌غریب په‌یدا بوو، له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووشه‌وه له زانكۆكان وانه‌ی فه‌لسه‌فه گوترایه‌وه. له ساڵی خوێندنی 1967/1968ـه‌وه خوێندنی فه‌لسه‌فه له قۆناغی دواناوه‌ندییه‌وه ده‌ستی پێ كرد. نه‌وه‌یه‌ك له ده‌رچووانی زانكۆ هاتنه ده‌ست، هه‌م وانه‌یان ده‌گوته‌وه، هه‌م خه‌ریكی نووسین و وه‌رگێڕان و بڵاو كردنه‌وه‌ی هزری فه‌لسه‌فی بوون، ئه‌م نه‌وه‌یه به‌رهه‌می زۆره و له كێبڕكێدا بوو، له ئاست به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركی هزری و كولتوورییان، خۆیان به به‌رپرس ده‌زانی.
یه‌كه‌مین نه‌وه‌ی بیرمه‌ندانی مه‌غریب بزووتنه‌وه‌یه‌كی چاكسازی نوێخواز بوو، به بێ ئه‌وه‌ی دژایه‌تیی ڕابردوو یان میرات یان ئایین بكات. ئێمه وابه‌سته‌ی په‌یامی بزووتنه‌وه‌ی نیشتیمانی بووین، هاوشانی ئه‌وه داكۆكیمان له گه‌شه كردن و نوێ بوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و گه‌شه‌ی سیاسی له مه‌غریب ده‌كرد. ده‌سته‌بژێری چه‌ندین بوار، هه‌ر یه‌ك له شوێنی خۆیه‌وه، به‌شدار بوون له چه‌سپاندنی ڕۆشنخوازی و عه‌قڵانیه‌ت و كرانه‌وه به ڕووی هزری نوێی نزیك له خۆمان، به تایبه‌تی هزری ئه‌وروپی و فه‌ره‌نسی.
ئه‌و ڕه‌وشه‌ی له پاش شكسته‌كه‌ی 1967 و شۆڕشی ئێران له 1979دا هاته ئاراوه، وای كرد ئاراسته‌یه‌كی دیكه بێته پێش، هۆشیاریی عه‌ره‌بی ئیسلامی ڕه‌وتی خۆی گۆڕی، له كولتووری نوێخوازییه‌وه به ئاراسته‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌له‌پوور وه‌رچه‌رخا.
من له زۆربه‌ی وانه‌كاندا جه‌خت ده‌كه‌مه سه‌ر دوو كه‌وانه‌ی گه‌وره‌ی مێژوویی، یه‌كه‌میان له شۆڕشی 1917ی ڕووسیاوه ده‌ست پێ ده‌كات، سه‌ره‌تا پرشنگی دایه‌وه، له نێوان ساڵانی 1930 تا 1940 هێدی هێدی گه‌یشته جیهانی عه‌ره‌ب، ئه‌میش قۆناغی سه‌ربه‌خۆیی وڵاتانی عه‌ره‌به، سه‌ره‌نجام شه‌پۆلێكی ئازادیخوازی قه‌ومیی پێشكه‌وتنخوازی لێ كه‌وته‌وه. ئه‌م كه‌وانه‌یه تا نزیكه‌ی ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی ڕابردوو چوو.
له‌وه به دواوه هۆشیارییه‌كی دی ده‌ستی پێ كرد، ده‌یگوت: هزری سۆشیالیست نوێخوازی قه‌ومی له ساڵی 1967دا شكستی خوارد، چونكه ئایینی فه‌رامۆش كرد و دژایه‌تیشی كرد، كه‌واته پێویست وایه بۆ ئایین و كولتووری نه‌ریتی و ڕه‌سه‌نی خۆمان بگه‌ڕێینه‌وه، به‌م جۆره كه‌وانه‌یه‌كی دیكه‌ی مێژوویی ده‌ستی پێ كرد، تێیدا پارتهیلی ئیسلامی و پارتهیلی ئیسلامی سیاسی گه‌شه‌یان كرد، ئه‌وانیش ده‌وره دران و دزه كرایه نێویانه‌وه، ئیدی ئه‌وه‌تا ئێمه له به‌رده‌م كه‌وانه‌یه‌كی دیكه‌ی مێژووییداین. سه‌رده‌می پاش به‌هاری عه‌ره‌ب، ڕه‌نگه له لای ئێمه به ترۆپك گه‌یشت بێت، ئێستا ئه‌و به‌هاره له تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی توند و دژواردایه.
جێی خۆیه‌تی بڵێم، من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وتوومه‌ته به‌ر كاریگه‌ریی هزری بونیاتخوازی، ئه‌و فاكته‌رانه به‌دی ده‌كه‌م كه تاك و كۆمه‌ڵ و بژاده ده‌بزوێنن، تا ماوه‌یه‌كیش ناتوانین په‌ی به سنووربه‌ندییه‌كانی ببه‌ین.
ئه‌م بابه‌ته درێژه‌ی هه‌یه... به یه‌ك ده‌گه‌ینه‌وه.