شنتۆیزم (ئایینی شنتۆ) (4- كۆتایی)
July 4, 2017
فیکر و فەلسەفە
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
(شنتۆ باوه‌ڕێكی ساده‌یه، داوای سرووتی تایبه‌ت و ئاڵۆز له مریدانی ناكات، ده‌شكرێ له‌گه‌ڵ بیر و باوه‌ڕی دیكه‌شدا بژی و هه‌ڵ بكات. ژاپۆنی به‌م سرووتانهوه په‌یوه‌ستن و به به‌شێك له پێكهاته و نه‌ریت و قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانی ده‌زانن.)ئایینی شنتۆ پێی وایه مرۆڤ كوڕیان كچی خوداوه‌نده (رۆڵه‌ی كامی)یه. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه ژیانی مرۆڤ دیارییه‌كه له (كامی)یه‌وه. مرۆڤ خاوه‌ن خه‌سڵه‌تێكی پیرۆزی خوداوه‌ندانه‌یه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه مرۆڤ رۆژانه پێویستی به خۆ پاقژ كردنه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی رۆحی پیرۆزی خۆی پاك بكاته‌وه. جا بۆیه ده‌بێ رێز له ئه‌وانی دی و مافی بنچینه‌یی ئه‌وان و رێز له خۆشی بگرێت.
بیرمه‌ند و زانایانی پسپۆر له بواری شنتۆناسیدا پێیان وایه، شنتۆ ئایینێكی جڤاكانهیه، به‌و جۆره ته‌ماشای تاك ناكات كه ته‌نیا و دابڕاوه، هێنده‌ی پێی وایه ئه‌و له نێویه‌ك گرووپی جڤاكدا، كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆیه.
له نێو ئایینی شنتۆدا شتێك نییه به چه‌مك و ناوی دواڕۆژ و قیامه‌ت، هه‌روه‌ها كۆتایی جیهان و كۆتایی مێژووش له لای ئه‌و ئایینه‌دا نییه. ئه‌م ئایینه هه‌میشه جه‌خت ده‌كاته سه‌ر رێی ناوه‌ند (ناكا ئیما)، هاوكات جه‌خت ده‌كاته سه‌ر ساته‌وه‌ختی هه‌نووكه. هه‌ر بۆیه كه‌سێك كه باوه‌ڕی به شنتۆ هه‌بێت، هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو چركه‌یه‌كی ژیانی خۆی به ته‌واوه‌تی دڵشادانه بژیت.
جێی سه‌رنجه، كه سرووت و رێنماییه‌كانی شنتۆ پێداگیری له سه‌ر پته‌و كردنی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌ندامانی خێزان و به‌هێز كردنی هه‌ست كردن به كاری دڵسۆزانه و خۆش ویستنی ئه‌وی دی ده‌كات. ئه‌و نوێ كردنه‌وه‌یه‌ی ئیمپراتۆر (مهئیجی) له ساڵی 1868ز-دا له ئایینه‌كه‌دا كردی، بووه مایه‌ی به‌هێز بوونی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كبوونی گه‌ل و وڵات. ئه‌م دۆخه‌ش تا پاش دووه‌مین جیهانه جه‌نگ درێژه‌ی كێشا، كه ئیدی شنتۆ كه‌وته سه‌ر سه‌ودای ئه‌وه‌ی جیهان پێویستی به ئاشتییه، ئه‌ویش له گه‌ڵاڵه نامه‌یه‌كی گرنگ له‌م باره‌یه‌وه كه ساڵی 1956ز له لایه‌ن كۆنگره‌ی جیهانیی شنتۆوه ده‌رچوو: "به گوێره‌ی ویستی ئیمپراتۆر بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی داد و ئاشتی، با له پێناو گه‌شه كردن و پێشكه‌وتنی جیهان نوێژ بكه‌ین، با له نێو خۆشمان‌دا ئاشتی و ته‌بایی و خۆشه‌ویستی پیاده بكه‌ین."
ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی مه‌رقه‌د و مه‌زارگه‌كان ده‌كه‌ن، خواست و هیوای خۆیان له سه‌ر پارچه كاغه‌زێ ده‌نووسن و له نێو سندووقی داریندا جێی ده‌هێڵن، به هیوای ئه‌وه‌ی ئامانجیان به‌دی بێت. زۆربه‌ی دوعا و نزایان بۆ ته‌ندروستیی باش و سه‌ركه‌وتن له كار و تاقی كردنه‌وه‌یه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی و ئه‌ڤین و هاوسه‌رییش نزا ده‌كه‌ن.
(كامی) په‌رستی، واته خوداپه‌رستی به‌شی هه‌ره گرنگی ئایینه‌كه پێك ده‌هێنێت، چونكه له هه‌موو شوێنێكی سه‌ر زه‌وی و ئاسماندا (كامی) هه‌یه. كامی له چیا و رووبار و خۆر و مانگ و له لای هه‌موو زینده‌وه‌راندا به‌دیی ده‌كه‌یت، سه‌ره‌تای ئه‌م ئایینه بۆ (660 ب. ز) ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئایینی شنتۆ به چاوێكی ئه‌رێنی له جیهانی ماتریاڵ (مادده) ده‌ڕوانێت، به پێچه‌وانه‌ی بوودایی كه پێی وایه جیهانی ماتریاڵ به‌دفه‌ڕه، ده‌بێ خۆمان له ده‌رد و به‌ڵاكه‌ی به دوور بگرین.
شیاوی باسه، گه‌لی ژاپۆن پێكڕا په‌یڕه‌وی هه‌ردوو ئایینه‌كه ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌مكی هه‌ردوو ئایینه‌كه له باره‌ی جیهان و چاكه و خراپه‌وه جیاوازه. خۆ ره‌نگه له نێو گه‌لی ژاپۆندایهك خێزان ببینی كه پێكڕا بوودایی و شنتۆ و كریستیانیش په‌یڕه‌وی بكات.
له‌م ئایینه‌دا زۆربه‌ی چیرۆك و ئه‌فسانه‌كانی دروست بوون و به‌دی هاتنی گه‌ردوون ساده و ساكارن، زۆربه‌یان پێیان وایه گه‌ردوون گوندێكی بچووكه، جیهانیش به گوێره‌ی بۆچوونی شنتۆ، ته‌نیا هه‌شت دوڕگه‌ی گه‌وره‌یه. هه‌ر شتێكی كه له سه‌ر زه‌ویدا هه‌یه، ئه‌وا له كونی ئاسمانه‌وه هاتووه‌ته خوارێ و له‌وێشدا نموونه‌یه‌كی هه‌یه. مایه‌ی مشتومڕه كه ئه‌م چیرۆكانه به‌ره‌و ئیمپراتۆرییهكهم نه‌ك مرۆڤییهكهممان ده‌به‌ن. ئه‌مه‌ش سه‌یر نییه، چونكه له سه‌ده‌ی هه‌شته‌می زایین به فه‌رمانی ئیمپراتۆریش كۆ كراونه‌ته‌وه، خاوه‌ن شكۆش ده‌یویست په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ له نێوان خۆی و خوداوه‌ندان به‌دی بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌میشه‌یی خۆی به سه‌ر گه‌لدا بسه‌پێنێت.
یه‌كێ له ئه‌فسانه‌كان ده‌گێڕنه‌وه، له ده‌ڵه‌مه‌ی هێلكه مه‌زنه‌كه‌وه پێنج نه‌وه له خوشك و برایان ده‌رده‌چن، (خوداوه‌ندانی نێر و مێ)، دوایین جووت (ئیزاناگی و ئیزانامی) ئه‌ركی زۆر بوون و زاوزێ و ئه‌فراندنی پێ سپێردرا، چونكه جووته خوداوه‌ندێكی گه‌نج و به توانان. ئیدی ئه‌وان بڕیاریان دا زه‌وی بئافرێنن و له سه‌ری نیشته‌جێ بن. له ناوه‌ڕاستی زه‌ویش بورجێكی زه‌به‌لاحیان دروست كرد، به‌رده‌وام به ده‌وری ئه‌و بورجه‌دا ده‌سووڕانه‌وه، له كۆتایی هه‌ر سووڕانهوهیهكیش، سێكسیان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی چیا و رووبار و دار و دره‌خت و هه‌موو گیاندارانی سه‌ر زه‌وی و به ملیۆنان كامی (خوداوه‌ند) بئافرێنن. دوای ماندوو بوون و شه‌كه‌تی و ئاسته‌نگی زۆر، بڕیان دا كوڕێك بۆ خۆیان بئافرێنن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رداری سه‌ر زه‌وی، تا ببێته نه‌وه‌ی خۆر كه گه‌وره‌ی ئاسمانه (ئهماتیراسو)، رۆڵی خۆریش رووناك كردنه‌وه‌ی زه‌وییه له رۆژدا. له پاش دوایین جووت بوونی خۆیان مانگیان ئه‌فراند، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاسماندا له‌نگه‌ر بگرێت و شه‌وان رووناك بكاته‌وه. ئه‌م جووته پاشتر درێژه‌یان به سێكس و جووت بوون دا، هه‌ر جاره‌ی بۆ ئه‌فراندنی خوداوه‌ندانی ههمهجۆر، وه‌ك خوداوه‌ندی زریان و هه‌وره برووسكه و ئاگر، له‌گه‌ڵ هه‌شت ملیۆن خوداوه‌ندی نێر و مێ.
ئایینی شنتۆ له رووی باوه‌ڕه‌وه پێی وایه:
-رۆح دوای مردن له نێو گه‌ردووندا ئازاد ده‌بێت، باوه‌ڕیشی به ژیانێكی دییان ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن رۆژی په‌سڵان نییه. پێشی وایه جه‌سته یه‌كسه‌ر له پاش مردن پیس ده‌بێت، چونكه رۆحی تێدا نامێنێت، بۆیه دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له مردن بۆگه‌ن ده‌بێت. شنتۆیی باوه‌ڕی به رازی كردنی مردووش هه‌یه، بۆیه دیاریی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و خۆراك و خوارده‌مه‌نی له به‌رده‌م وێنه‌كانیان داده‌نێن. له بۆنه و جه‌ژن و ئاهه‌نگی ئایینیشدا، نوێژیان بۆ ده‌كه‌ن.
-شنتۆ پێی وایه جیهان زۆر بچووكه، ته‌نانه‌ت ئاسمانیشیان لێوه نزیكه تا راده‌ی ئه‌وه‌ی تیرێكی درێژیان له زه‌وییه‌وه تێ گرت و كونێكی گه‌وره‌ی له ئاسمان كرد، له‌و كونه‌وه دار و دره‌خت و گژ و گیا و ههمهجۆر گیاندار به‌ر بوونه‌وه خوارێ.
-شنتۆ باوه‌ڕی وایه، ئه‌ستێره و خۆر و مانگ و چیا و رووبار و هه‌وره تریشقه و برووسك و باران، تێكڕا زیندوون و گیانیان هه‌یه، بۆیان هه‌یه سوود به‌خش یان زیان به‌خش بن. خه‌ڵك رێنمایی ده‌كات به‌ره‌و چاكه و چاكسازی، بۆیه ده‌بێ ئه‌وانه بپه‌رسترێن، له كاتی ته‌نگانه و پێویستیدا هانایان بۆ ببه‌ن و لێیان بپاڕێنه‌وه. شنتۆ داوا ده‌كات ئه‌و شت و رواڵه‌تانه‌ی سروشت، له‌گه‌ڵ پاشا و ده‌سه‌ڵاتداران و باپیران بپه‌رسترێن، هه‌روه‌ها بۆ زیاره‌ت و سه‌ردان بچنه لایان و رێز و نه‌وازشیان بۆ بنوێنن.
-باوه‌ڕی شنتۆ دوو وێنه‌ی جه‌وهه‌ریی هه‌یه، كه له رووی مێژووییه‌وه باوه‌ڕه‌كه‌ی له سه‌ر ههڵدهچندرێ:
یه‌كه‌م: باوه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتپه‌رستی كه ئاراسته به ده‌سه‌ڵاتدار و ئیمپراتۆر په‌رستی ده‌كات، ئه‌وان ئه‌و خوداوه‌ندانه‌ن كه ئیمپراتۆریه‌تیان دامه‌زراند.
دووه‌م: باوه‌ڕی ماڵپه‌رستی كه به قوربانی و كوشتنه‌وه‌ی تایبه‌ت به خوداوه‌ندان و په‌رستنی ئه‌وان و باپیران، ماڵ ده‌ڕازێننه‌وه.
-وه‌ك پێشتریش گوتمان، هه‌ر كه‌سێكی شنتۆ ده‌توانێ بۆ خۆی خوداوه‌ندی تایبه‌ت به خۆی دیاری بكات، ژاپۆنی هه‌ر دیارده‌یه‌كی سروشت به خوداوه‌ندێكی دیاری كرا‌و ده‌به‌ستنه‌وه، جا چ دیارده‌یه‌كی باش بێت كه زاده‌ی خوداوه‌ندی باش و چاكه‌یه‌یان دیارده‌یه‌كی خراپ كه زاده‌ی خوداوه‌ندی خراپه‌یه.
-شنتۆ باوه‌ڕی به كاری چاك و شادی و گه‌شبینی له ژیان و دوور كه‌وتنه‌وه له ره‌شبینی هه‌یه، هه‌روه‌ها باوه‌ڕی به كاری باش و بیركردنه‌وه‌ی چاك و خۆشی هاتنه‌وه به هه‌موو شتێك هه‌یه. كه‌س ناتوانێ بڵێ كه به ره‌هایی راسته یان به ره‌هایی هه‌ڵه‌یه، خه‌ڵك به ته‌بیعه‌ت له هه‌ڵه به‌ده‌ر نین، ناشتوانن به پله‌ی كه‌ماڵ بگه‌ن.
-شنتۆ باوه‌ڕی به رۆح هه‌یه، ئه‌و باوه‌ڕه‌ش بنه‌مای ئایینه‌كه‌یانه، به گوێره‌ی ئایینی شنتۆ رۆح له نێو هه‌ساره و ئه‌ستێره و رووه‌ك و مێروو و دار و ئاژه‌ڵ و مرۆڤدا هه‌یه. باوه‌ڕی به رۆحی چاك و رۆحی خراپیش هه‌یه، ئه‌مانه بیرۆكه‌ی ساده‌ن بۆ سه‌رده‌می به‌ر له مێژووی نووسراو له شارستانیه‌تی ژاپۆن ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌و كاته ژاپۆنی به شكۆوه له باپیران و ئیمپراتۆرانی خۆیان ده‌ڕوانی، ئه‌وانیان به نه‌مر ده‌زانی و به‌م ئایینه هه‌یه، دڵسۆزی مه‌زنترین شته، ده‌بێ بۆ خێزان و بۆ كاره‌كه‌ی و بۆ حكوومه‌ت و وڵاته‌كه‌ی و بۆ باوه‌ڕی باب و باپیرانی دڵسۆز بێت. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه نییه كه شنتۆیی بیر له ئه‌وانی دی ناكاته‌وه، ئه‌وان له راستیدا به پێی فه‌لسه‌فه‌ی دڵسۆزی،یه‌كدی هان ده‌ده‌ن كه یارمه‌تیی ئه‌وانی دی بده‌ن.
گوناه و ئاكار
چه‌مكی گوناه له ئایینی شنتۆدا هێنده جیاواز نییه له‌گه‌ڵ ئایینه‌كانی ئاسمانی و ئایینی دیكه‌ی سه‌ر ئه‌رز له جیهاندا، ئه‌میش جه‌خت ده‌كاته سه‌ر رێسای زێڕین كه به گشتی جه‌وهه‌ری ره‌وشت و ره‌فتاره له هه‌موو ئایینه‌كاندا. ده‌ستووری ژاپۆن رێ به گوتنه‌وه‌ی ئایین له قوتابخانه‌كانی حكوومه‌تدا نادات. رێ به زاڵ كردنی ئایینێك به سه‌ر ئایینێكی دیكه‌دا نادات، به‌ڵام به یه‌ك چاو له هه‌موو ئایین و ئایینزاكان ده‌ڕوانێت، مافی هه‌مووانیش مسۆگه‌ر ده‌كات.
خێزانی شنتۆش رۆڵێكی گه‌وره و نموونه‌یی هه‌یه، كه به‌شدار بوو له بنیات نان و گه‌شه كردنی ژاپۆن، ژن و پیاو به ته‌واوی هاوكاریییهكدی ده‌كه‌ن له بنیات نان و پێگه‌یاندنی رۆڵه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی دروست، به كولتووری مرۆیی و مرۆڤانه و زانستیانه ئاشنایان ده‌كه‌ن، خۆش ویستنی نه‌ته‌وه و نیشتیمانیش له ناخیان ده‌چێنن، به بێ ئه‌وه‌ی هانیان بده‌ن كه رقیان له ئه‌وی دی ببێتهوهیان ره‌تی بكه‌نه‌وه. ژن زیاتر مه‌یلی كاری ناوماڵی هه‌یه، دوای شوو كردنییهكسهر ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه، چونكه ژن به‌ردی بناغه‌ی خێزانه، ئه‌ركی گرنگی خێزانیش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وه‌وه. هه‌رچی پیاوه، ئه‌وا ده‌بێ كار بكات و كۆشش بكات بۆ دابین كردنی ژیانێكی باش بۆ خێزانه‌كه‌ی.
له پێناسه‌یه‌كی ساده‌دا ده‌كرێ بڵێین، شنتۆ ئایینێكی به‌رایی و ساده‌یه، مرۆڤ ته‌نیا به یه‌ك شته‌وه په‌یوه‌ست ده‌كات، ئه‌ویش كه پێویسته ههوادارییهكێك له باپیران بێت. ژاپۆنی له په‌یڕه‌وانی ئایینی شنتۆ ههمهجۆر شت و دیارده ده‌په‌رستن، وه‌ك هه‌ڵاتنی خۆر، هه‌وره تریشقه، زه‌وی، گڕكان، بڵینگ و مار، دار و ده‌وه‌ن، ترێ و گه‌لێ شتی دیكه، ته‌نانه‌ت به‌ردیش ده‌په‌رستن.
شنتۆ له ئاستی باڵادا باوه‌ڕی به خوداوه‌ندی عه‌قڵی رۆحیانه‌ی مرۆڤ هه‌یه. عه‌وامی شنتۆش باوه‌ڕیان به (800) هه‌زار خوداوه‌ند هه‌یه، ئه‌وانیش به زۆری پاڵه‌وان خوداوه‌ندانی ژاپۆنین. خوداوه‌ندی خۆریهزدانی سه‌ره‌كیی ئه‌وانه، كه ئیمپراتۆریش نه‌وه‌ی خۆره.