کۆمەڵگەی کوردیی فەیسبوك.. پەیوەندییە نوێیەکانی مرۆڤی کوردی بە دیموکراسییەوە(2-2)
April 25, 2013
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :دکتۆر عادل باخه‌وان
• بنه‌مای خواره‌وه‌ی کۆمهڵگهئهنتهرنێت، وه‌ك ڕووداوێکی مه‌زنی مێژوویی، پێش هه‌رشتێك بریتيیه له چه‌ندین تۆڕی گفتوگۆی به‌یه‌کداچوو، ئاوێزان، یه‌کتربڕ یان یه‌کتر ته‌واوکه‌رو به‌پێی چه‌ندین لۆژیکی تایبه‌ت به خۆیان ده‌ڕژێنه نێو یهکتریيهوه یاخود له یه‌کتری جیاده‌بنه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بڕیاری پێشوه‌خت له‌سه‌ر ئاڕاسته‌کانیان بدرێت. لێره‌وه تێکه‌ڵبوونی سنووره‌کان ده‌بێت به پراکتیکێکی ڕۆژانه.
به‌هره‌مه‌ندی یه‌که‌م له تێکه‌ڵبوونی سنووره‌کان خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه، که له‌ڕێگای به‌کارهێنانی بلۆگ و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی وه‌ك فه‌یسبوك و تویته‌ره‌وه ده‌توانێت گرووپی پاڵه‌په‌ستۆ و ڕه‌خنه‌گرتن و هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه، به‌تایبه‌تی نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵات، دروستبکات. ڕاسته خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی، خاوه‌نی زمانێکی ئه‌ده‌بی ده‌ربڕین نیيه‌و ڕه‌نگه له ڕسته‌یه‌کدا چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك بکات؛ به‌ڵام له‌پێناوی ئامانجێکی دیاریکراودا، به‌ئاسانی ده‌توانێت «تهعبيئهی» گرووپێك بکات، به‌ئاسانی ده‌توانێت له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی ڕۆژ قسه بکات و له‌ڕێگای شێوازه هه‌مه‌جۆره‌کانی ده‌ربڕینه‌وه (نوکته، وێنه، کۆمێنت، ڤیدیۆ، تابلۆ، ڕه‌مز) بۆچوونی خۆی بگه‌یه‌نێت.
که‌م نین ئه‌و ڕۆژنامه، گۆڤار، ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆیانه‌ی که ناچارن گفتوگۆ جۆراوجۆره‌کانی سه‌ر ئه‌نته‌رنێتی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه بکه‌ن به بابه‌تی ڕیپۆرتاژو به‌رنامه‌کانیان. که‌م نین ئه‌و کهسایهتيیانهی که له سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ژین و بۆ پێوه‌نديی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌دا ناچارن دابه‌زنه نێو «جه‌نگه‌ڵستانی» تۆڕه کۆمهڵایهتيیهکانهوه! هه‌ر له‌ده‌ره‌نجامی ئه‌م به‌ریه‌ککه‌وتنه‌ی سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌شدایه که شتێك به‌ناوی «کۆنترۆڵ»ه‌وه دروست ده‌بێت. گه‌ر تا دوێنێی پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌نته‌رنێت، ده‌سه‌ڵاتی کۆنترۆڵ به‌ته‌نيا له‌ده‌ستی سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌دا بووبێت، له چرکه‌ساتی ئه‌نته‌رنێتدا ئه‌م هاوکێشه‌یه ده‌گۆڕێت و کۆنترۆڵ به‌سه‌ر سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌دا دابه‌ش ده‌بێت؛به‌و مانایه‌ی که چه‌ند سه‌ره‌وه، له‌ڕێگای ده‌زگا جۆراوجۆره‌کانیه‌وه، هه‌وڵی کۆنترۆڵکردنی خواره‌وه بدات، هێنده‌ش خواره‌وه، له‌ڕێگای مێکانیسمه تازه‌کانی ئه‌نته‌رنێته‌وه، ده‌توانێت به‌شێکی زۆری پراکتیکه‌کانی نه‌ك هه‌ر ديموکراسی به‌ڵکو ته‌واوی سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ش بخاته ژێر کۆنترۆڵه‌وه.
ئه‌م چوارچێوه سیاسیانه‌ی کۆنترۆڵی ئاماده‌کراو له‌لایه‌ن ئه‌نته‌رنێته‌وه، کۆمه‌ڵگه‌ی ديموکراتیك، به خوارو سه‌ره‌وه، ناچار به «پرۆسێسێك» ده‌کات که ده‌کرێت به شووشه‌یی ناوی به‌رین. واته ئیتر شته‌کان (سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، ئایينی، ئه‌خلاق) ناچارن بهخۆڕووتکردنهوه، به خۆ سه‌لماندن، به خۆ نمایشکردن، به دروستکردنی چوارچێوی شووشه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌س بتوانێت به ئاسانی بیانبینێت. کۆمه‌ڵگه‌ی کۆنترۆڵ (بێگومان به‌م مانایه) ئیتر کۆتایی به بێمنه‌تی، به‌هه‌میشه‌یی، به به‌ڵگه‌نه‌ویست، به یهکلایبوونهوهکان دێنێت و هه‌موو شته‌کان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. وه‌زیرێك هه‌ر به ده‌ستنیشانکردنی وه‌ك وه‌زیر ئیتر ئه‌و ئه‌کته‌ره بێمنه‌ته نیيه که له باڵه‌خانه‌کانه‌وه ته‌ماشای خواره‌وه بکات، ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراو ئیتر ئه‌و ئه‌کته‌ره نیيه که وابزانێت یاریيهکه کۆتایی هاتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه، چرکه‌ی ده‌ستنیشانکردن یان هه‌ڵبژاردن سه‌ره‌تای مێژوویيهکی دیکه‌یه له گومان، له چاودێری، له ڕه‌خنه‌و له هه‌ڵسه‌نگاندن. ئه‌مه‌ش وا له‌و ئه‌کته‌ره ده‌کات که تێبگات له‌وه‌ی هه‌میشه له هۆڵی تاقیکردنه‌وه‌دایه و کۆنترۆڵێکی به‌رده‌وامی به‌سه‌ره‌وه‌یه !
• بنه‌مای خێڵه نوێیه‌کان
به‌پێچه‌وانه‌ی ((خێڵه)) کلاسیکيیه مێژووییه‌کانه‌وه که چوارچێوه‌ی سروشتی بوون و له‌نێو فاکته سروشتيیهکاندا خۆیان بیناکردبوو، ((خێڵه)) نوێیه‌کانی سه‌ر ئه‌نته‌رنێت چوارچێوه‌ی خوازراو هه‌ڵبژێردراون. ڕه‌نگه ته‌نيا ڕه‌گه‌زێك که ئه‌م دوو چوارچێوه‌یه پێکه‌وه کۆبکاته‌وه ناوی «خێڵ»بێت، گه‌رنا له‌هیچ هه‌لومه‌رجێکدا سنووره‌کانیان تێکه‌ڵ به‌یه‌کدی نابن. گه‌ر له چوارچێوه‌ی یه‌که‌میاندا که‌سی تاك، خواسته‌کانی، خه‌ونه‌کانی، به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی هیچ به‌هایه‌کیان نه‌بێت، له چوارچێوه‌ی دووه‌مدا هاوکێشه‌که به سه‌دو هه‌شتا پله ده‌گۆڕێت و که‌سی تاك خۆی ده‌بێت به ناوه‌ندی بیناکاری خێڵ. گه‌ر له چوارچێوه‌ی یه‌که‌مدا پێوه‌نديی نێوان تاکه‌کان تا ئاستی خۆ فیداکردن له‌پێناوی خێڵدا به‌رزببێته‌وه، له چوارچێوه‌ی دووه‌مدا ئه‌م پێوه‌ندیيه، له بارودۆخه ئاساییه‌کاندا، له ئاستێکی لاوازدایه، به‌و مانایه‌ی که ناگاته ئاستی خوێنبه‌خشین و خۆفیداکردن.
به‌شێکی زۆری خێڵه نوێیه‌کانی سه‌ر ئه‌نته‌رنێت ده‌ره‌نجامی «ئهنتهراکسیۆن/تهفاعول»ی نێوان شوناسی تاکه‌کان، چێژه‌کانیان، بهرژهوهنديیهکانیان، چالاکی و خه‌ونه‌کانیانه. ئه‌وان له‌ڕێگای چوارچێوه‌ی گشتی خێڵه نوێیه‌کانه‌وه گوزارشت له خۆیان ده‌که‌ن و به‌شێوه‌یه‌کی ده‌سته‌جه‌معی هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر شته‌کان ده‌رده‌بڕن. جومگه‌یه‌کی تازه‌ی ئه‌م خێڵه نوێیانه بریتيیه له‌وه‌ی که ڕووتکردنه‌وه‌ی «فه‌ردانیه‌تی» تاکه‌کان ده‌بێت به هۆکاری بیناکردنی «ئه‌نته‌ر-ته‌به‌عیه‌ت»ێكی خوازراوی کۆی ئه‌ندامان. واته «ته‌به‌عیه‌ت» بۆ خێڵ ده‌ستنیشانی «فه‌ردانیه‌تی» تاکه‌کان ناکات، به‌ڵکو «فه‌ردانیه‌تی»تاکه‌کان «ئه‌نته‌ر-ته‌به‌عیه‌ت» دەستنیشاندهکات !
له بارودۆخه نائاساییه‌کاندا ده‌کرێت خێڵه نوێیه‌کانی سه‌ر ئه‌نته‌رنێت، به جۆرێك له جۆره‌کان، به‌رزببنه‌وه بۆ ئاستی خێڵه کلاسیکيیهکان، به‌تایبه‌تی له بواری قوربانیداندا. ده‌کرێت لێره‌دا ئاماژه به شۆڕشه‌کانی دنیای عه‌ره‌بی بکه‌ین. خێڵه نوێیه‌کانی سه‌ر فه‌یسبوك، له تونس و میسردا ڕۆڵی کارایان بینی و قوربانیه‌کانیان گه‌يشته ئاستی خوێن و گیان به‌خشین. له‌م جۆره بارودۆخانه‌دا پێوه‌نديی نێوان تاکه‌کان دنیای ڤیرتیوڵ به‌جێده‌هێڵێت و به‌گۆشت و ئێسقانه‌وه پێده‌نێته نێو دنیای واقیعه‌وه. هه‌روه‌ها دنیای پاش شۆڕشه‌کانی تونس و میسر، که دیسان بارودۆخی نائاسایين، ئه‌م خێڵانه، که به‌رده‌وام چاودێریی ديمۆکراسی ده‌که‌ن، ناچار ده‌کات به‌وه‌ی که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژتر دنیای ڤیرتیوڵ و دنیای واقیع پێکهوهگرێبدهن.
پاش ئه‌م لێکدانه‌وه و ڕاڤه‌کردنانه، ئێمه تێده‌گه‌ین له‌وه‌ی که هه‌وڵدان بۆ کورتکردنه‌وه‌ی ئه‌نته‌رنێت و وێناکردنی ته‌نها وه‌ك که‌ره‌سه‌یه‌کی میدیایی کارێکی هه‌ڵه‌یه و دوره له واقیعه‌وه. به‌ڵێ ئه‌نته‌رنێت میدیایه و ڕۆڵی میدیا ده‌بینێت، ئه‌مه به‌ڵگه‌نه‌ویسته. به‌ڵام له‌په‌نای میدیابوونیدا، ئه‌نته‌رنێت هه‌م فۆرمی سیاسيیه و هه‌م فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تیشه. ئه‌نته‌رنێت به‌ته‌نها پردی گواستنه‌وه‌ی زانیاریه‌کان نیيه، به‌ڵکو بیناکاری ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیشه. ئه‌نته‌رنێت هه‌زاران هه‌زار خێزان دروستده‌کات، هه‌روه‌ك هه‌زاران هه‌زار خێزانیش هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، هه‌زاران هه‌زار مرۆڤ ده‌خاته سه‌ر کار، هه‌روه‌ك هه‌زاران هه‌زار مرۆڤیش له کار دوورده‌خاته‌وه.
ئه‌نته‌رنێت ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی نه‌ك هه‌ر سه‌رۆکێك، وه‌زیرێك، ده‌زگایه‌ك، ڕێکخراوێك، که‌سایه‌تیه‌ك به هاووڵاتیان ده‌به‌خشێت، به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی کتێبێك یان دیسکێکیشی پێده‌به‌خشێت (به‌شێکی زۆری ئه‌و مهگازانهی که کتێب و دیسك ده‌فرۆشن، داوا له کڕیاره‌کانیان ده‌که‌ن که له‌ڕێگای ئه‌نته‌رنێته‌وه، ئاستی باشی یان خراپی کتێب و دیسکی کڕراو دیاریبکه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و سیسته‌می نمرهبهخشینه له یه‌که‌وه تا پێنج که له‌سه‌ر سایته‌کانیان دایانناوه). واته ئه‌نته‌رنێت واده‌کات که کرده‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن دابه‌زێته هه‌موو پانتاییهکانهوه و به‌ته‌نيا له ئاستی «ماکرۆ»دا کارنه‌کات. ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش یه‌کێ بێت له‌و شانسه باشانه‌ی که له‌به‌رده‌م ديمۆکراسی کوردیدایه؛ شانسی به‌کارهێنانی ئه‌نته‌رنێت بۆ چاودێریکردن و هه‌ڵسه‌نگاندن و کۆنترۆڵکردنی ديمۆکراسی کوردی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیه‌وه، له‌پێناوی پاراستنی له‌هه‌ر گریمانه‌یه‌کی لادان و ڕیزپه‌ڕی.