ململانێی سیاسی و ئەركه پەروەردەییەكەی
March 16, 2013
فیکر و فەلسەفە

نووسه‌ر :ڕێبوار سیوەیلی
چاوه‌ڕوانی له كایه‌ی سیاسی‌دا، هه‌ر ته‌نیا چاوه‌ڕوانییه‌ك نییه له خۆبه‌كه‌مزانیی هاووڵاتیانه‌وه، یان له بێده‌سه‌ڵاتییانه‌وه له ئاست ده‌زگا جێبه‌جێكه‌رو سزاده‌ره‌كان و كۆنترۆڵكه‌ره‌كانی كایه‌ی سیاسیه‌وه هاتبێت، به‌ڵكو له ڕێز‌و چاوه‌ڕوانیی هاووڵاتیانه‌وه دێت بۆ ئه‌و یه‌كه‌و پێگه سیاسیه‌ی له كۆمه‌ڵگادا حوكم ده‌كات، له‌چاو كایه‌كانی تری ده‌سه‌ڵاتدا. وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی زانستی، یان كۆمه‌ڵایه‌تی، یان ئایینی و په‌روه‌رده‌یی. هاووڵاتیان له ئاست هه‌ریه‌كێك له‌م كایانه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانیاندا ده‌روه‌ستییان هه‌یه و تا سنوورێك پێیانه‌وه پابه‌ندن، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا كایه‌ی سیاسییه وه‌ك كایه‌و ده‌سه‌ڵاتێكی بڕیارده‌ر ده‌مێنێته‌وه.
كۆمه‌ڵگا پانتاییه‌كی ململانێ ئامێزه‌و ئه‌مه‌ش مه‌رجی یه‌كه‌می مانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكانه له سنووری گه‌شه‌كردن و خۆدروستكردندا. هه‌ندێك له شاره‌زایان له چوارچێوه‌ی كێشه‌كان و ململانێ كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیه‌كاندا، باس له گه‌یشتنی كۆمه‌ڵگا به ئامانجه‌كانی خۆی، له فۆرمی یه‌كسانیی و دادوه‌ری و ئازادیی و مه‌ده‌نیه‌تدا ده‌كه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه له ڕووی تیۆرییه‌وه، ململانێ زاراوه‌یه‌كی باش و پۆزه‌تیڤه‌و وه‌بیرخه‌ره‌وه‌ی ڕه‌هه‌ندی زیندوویی و دینامیكیه‌تی كۆمه‌ڵگایه. له‌م روانگه‌یه‌وه، كۆمه‌ڵگای بی ململانێ كۆمه‌ڵگایه‌كی چه‌قبه‌ستووه و وزه داهێنه‌ره‌كانی قه‌تیس ماون و ئه‌و هێزانه‌ی تیایدا باڵاده‌ستن له هه‌ڵبژارده‌یه‌ك پێكهاتوون، كه بۆی هه‌یه له داهاتوودا كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و شوێنێك ئاڕاسته بكه‌ن، كه دووربێت له ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست و شارستانییه‌وه. به‌مجۆره‌ش ململانێ له بنه‌ماداو له مانا باشه‌كه‌ی خۆیدا، ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵگایه به‌ره‌و ئامانجه‌كانی خۆی به به‌شداریی هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه چالاكه‌كانی. ململانێ وزه‌یه‌كی پاڵنه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كایه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر ئه‌وانیترو له میانه‌ی پرانسیپه‌كانی ململانێدا به‌هۆیه‌وه خۆی نوێ بكاته‌وه. به‌مجۆره‌ش ململانێ به‌هایه‌كی به‌رزه بۆ كایه‌كان تا به‌هۆیه‌وه به‌شداریی له نوێكردنه‌وه‌ی خۆیان و كۆمه‌ڵگادا بكه‌ن.
كایه‌ی سیاسی یه‌كێكه له چالاكترین كایه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌و ئیمتیازاتانه‌ی سیاسه‌ت له بواری كرده‌ییدا هه‌یه‌تی (وه‌ك پێگه‌و پاره‌و بڕیاردان) به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌و پێوه‌ندییه ڕاسته‌وخۆیه‌ی به بواره‌كانی تره‌وه له ئاستی تیۆرییدا هه‌یه‌تی (وه‌ك ئه‌خلاق و ویژدان و دادوه‌ری). چونكه كایه‌ی سیاسی له بنه‌مادا خاڵ و پنتی پێكگه‌یشتنی گشتی و تایبه‌ته، یان پێكه‌وه گونجانی هه‌مه‌كیی و خودییه. ویژدان و ئاكار دوو ڕه‌هه‌ندی تاكه‌كه‌سی و خودیی مرۆیه‌كانن، به‌ڵام ویژدان و ئه‌خلاق و دادوه‌ریی سیاسی، گۆڕین و گواستنه‌وه‌ی ئه‌م تایبه‌ت و خودییه‌ن بۆ گشتیی و هه‌مه‌كی. ئه‌مه‌ش ئاشكرای ده‌كات كه سیاسه‌ت هه‌میشه كایه‌یه‌كی گشتییه‌و كاریگه‌رییه‌كی گشتگیریشی هه‌یه‌و ڕۆڵی قوتابخانه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌بینێت له په‌روه‌رده‌كردنی سیاسیانه‌ی هاووڵاتیان و له ئاڕاسته‌كردنی ڕه‌فتاری تاكه‌كه‌سه‌كاندا.
چاوه‌ڕوانی له كایه‌ی سیاسی‌دا، هه‌ر ته‌نیا چاوه‌ڕوانییه‌ك نییه له خۆبه‌كه‌مزانیی هاووڵاتیانه‌وه، یان له بێده‌سه‌ڵاتییانه‌وه له ئاست ده‌زگا جێبه‌جێكه‌رو سزاده‌ره‌كان و كۆنترۆڵكه‌ره‌كانی كایه‌ی سیاسیه‌وه هاتبێت، به‌ڵكو له ڕێز‌و چاوه‌ڕوانیی هاووڵاتیانه‌وه دێت بۆ ئه‌و یه‌كه‌و پێگه سیاسیه‌ی له كۆمه‌ڵگادا حوكم ده‌كات، له‌چاو كایه‌كانی تری ده‌سه‌ڵاتدا. وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی زانستی، یان كۆمه‌ڵایه‌تی، یان ئایینی و په‌روه‌رده‌یی. هاووڵاتیان له ئاست هه‌ریه‌كێك له‌م كایانه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانیاندا ده‌روه‌ستییان هه‌یه و تا سنوورێك پێیانه‌وه پابه‌ندن، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا كایه‌ی سیاسییه وه‌ك كایه‌و ده‌سه‌ڵاتێكی بڕیارده‌ر ده‌مێنێته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش راسته كه هاووڵاتیان هه‌رده‌م ترس و وریاییه‌كیان له ئاست سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه، به‌ڵام نابێت ئه‌و راستییه‌ش پشتگوێ بخرێ كه هه‌ر ئه‌م هاووڵاتیانه به گرووپ یان به تاكه‌كه‌س، هه‌میشه بواری خۆدزینه‌وه‌و لاپێچدان و ته‌نانه‌ت یاخیبوونیشیان له فه‌رمانه سیاسیی و یاساییه‌كان هه‌یه و ده‌توانن به زیاد له شێوه‌یه‌ك خۆیانی لێقوتار بكه‌ن وتۆڵه له ده‌سه‌ڵات بكه‌نه‌وه. به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و فۆرمی ده‌سه‌ڵات و حوكمكردنه یه‌كسانیی و داده‌وری جێبه‌جێ نه‌كات و مافه‌كان پێشێل بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆكاری (ملكه‌چیی خۆبه‌خشانه)ی هاووڵاتیان له ئاست ده‌سه‌ڵات و جۆری حوكمكردندا، هۆكارێكی ناخه‌كییه كه په‌یوه‌ندیی به بوونی مرۆییه‌وه هه‌یه وه‌ك بوونێك له پێناوی ئارامیی و هاوسه‌نگیی و ئاسایش‌دا.
مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م مه‌یله‌ی خۆی په‌روه‌رده ده‌كات و ژیانی خۆی به شێوازێك ئاراسته ده‌كات، كه وێكبێته‌وه له‌گه‌ڵ دۆخێكی هاوسه‌نگ و ئارام و ئاسووده‌دا، نه‌ك دۆخێكی پشێو و بێباكدا، كه ئاژاوه به‌رپا ببێت. بۆیه هاووڵاتیان متمانه‌ی خۆیان له فۆرمی تێگه‌یشتن و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی و حسابكردن بۆ دوژمنه‌كان و دۆسته‌كان، به ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشن و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا چاوه‌ڕوانیی و داواكارییان له ده‌سه‌ڵات و شێوازیی حوكمكردنه‌كه‌ی هه‌یه كه تیایدا ڕه‌چاوی داده‌وریی و پاراستنی كه‌رامه‌ت و ئازادییه‌كان و مافی مرۆڤ بكرێت.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه ڕێژه‌یه‌كی هه‌ره زۆری هاووڵاتیان بێده‌نگن له ئاست ئه‌و سزا یاساییانه‌ی ده‌سه‌ڵات له شێوه‌ی باج و مه‌حروومكردن و دوورخستنه‌وه و بێبه‌شكردن و زیندانیی و ته‌نانه‌ت مه‌رگیشدا، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی هاوشاریبوون و پێوه‌ندییه خزمایه‌تی و هۆكارمه‌نده‌كان، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بڕێته‌وه، كه له پێناوی ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێ، یاسا و ئاسووده‌یی و ئاساییشی گشتیی تێكده‌ده‌ن و ده‌بنه هه‌ڕه‌شه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه.
ئه‌مه ئه‌و ساته‌وه‌خته‌یه كه هاووڵاتیان له فۆرمی سیاسی و شێوه‌ی حوكمكردنه‌كه‌یدا ئاكاری سیاسیی ده‌بیننه‌وه و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات متمانه‌ی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات زیاتر ببێت و خه‌ڵك له ڕه‌فتار و ئه‌دای كاری سیاسی‌دا، ویژدان و ئاكاری تایبه‌ت و خودیی و تاكه‌كه‌سیانه‌ی خۆیان ببیننه‌وه. هه‌ر كات ئه‌مه ڕوویدا ئه‌وه به‌مانای ئه‌وه‌یه نزیك كه‌وتنه‌وه‌یه‌كی ڕیژه‌ییانه له نێوان كایه‌ی سیاسی و كایه‌كانیتردا هاتۆته ئاراوه، كه بێگومان تاكه‌كه‌سه‌كان تیایاندا ئه‌ندامن.
لێره‌دایه كه كایه‌ی سیاسی ڕۆڵی قوتابخانه‌یه‌كی گرنگ و هه‌میشه‌یی، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ته‌مه‌ن و قۆناغی مرۆیه‌كان له ژیانی خۆیاندا، ده‌بینێت و وێڕای ئه‌ركه‌كانی له ئاست یاسادانان، جێبه‌جێكردن و دادوه‌رییدا، ئه‌ركێكی ئه‌خلاقیی و ویژدانیی و مه‌عنه‌ویشی هه‌یه بۆ ڕێكخستنی ناخه‌كیانه‌ی تاكه كه‌سه‌كان. به جۆرێ كه فۆرمیی ده‌سه‌ڵات و شێوازی حوكمكردنه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌ك ڕه‌فتار و بیركردنه‌وه و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی حوكمكراوه‌كان و هاووڵاتیانیدا بناسینه‌وه. به‌م مانه‌یه‌ش بێت، ئه‌وه ده‌سه‌ڵات و جۆری ئاراسته‌كردنیه‌تی بۆ ئه‌خلاقێكی گشتی و په‌یڕه‌ویكردن له وێژدان، ڕێخۆشده‌كات بۆ ڕێژه‌ی ڕه‌چاوكردنی هاووڵاتیان بۆ فه‌رمانه‌كان و یاساكان و ژیانی هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی. ئه‌م مه‌رجه‌ش چه‌نده پێگه‌ی ده‌سه‌ڵات له كۆمه‌ڵگایه‌كی ده‌ستنیشانكراودا پته‌و و تۆكمه ده‌كات، ئه‌وه‌نده‌ش به هۆیه‌وه تاووتوێی جۆری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به باش و خراپ، ده‌كرێت. لێره‌دایه كه چاودێرانی سیاسیی و تێۆریزه‌كه‌رانی سیاسی و پسپۆڕانیی سیسته‌مه سیاسیه‌كان و پرۆسه‌ی سیاسی، به تێبینیكردنی جۆری بیركردنه‌وه و بڕیاردان و هه‌ڵوێستگیریی هاووڵاتیان، به پێوانه‌كردنی ڕازییبوون و ناڕه‌زایه‌تییان، جۆری حوكمڕانیی باش و خراپ له یه‌كتر جیا ده‌كه‌نه‌وه‌و پرۆسه‌ی دیموكراتیبوونی سیسته‌مێكی سیاسیی هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
كه‌واته جۆری حوكمڕانیی سیاسی له جۆری په‌روه‌ده‌كردنێكی تایبه‌تیی بۆ ئاراسته‌كردنی ڕه‌فتار و بیركردنه‌وه‌ی سیاسیانه‌ی هاووڵاتیان جیا ناكرێته‌وه. پێوه‌ری ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه زۆر ساده‌یه: جۆری سیسته‌می سیاسی پێشنموونه‌ی ڕه‌فتاری سیاسیی هاووڵاتیانه. به مانایه‌كیتر، ئه‌گه‌ر جۆری سیسته‌می سیاسی و حوكمڕانیی سیاسیی له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان به‌رز و به ویقار و نه‌بیل بوو، ڕێزی له مافه‌كانی مرۆڤ گرت، ئازادییه‌كانی پێشێل نه‌كردن و ئاستی ئه‌نتاگۆنیزیمی سیاسی و خۆپه‌رستیی سیاسیی نزم كرده‌وه، ئه‌وه بیركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانیش ئاراسته ده‌بێت بۆ شوێنێ كه تیایدا ڕێزگرتن له جیاوازیی، له مافی كه‌سانیتر، له بێگانه‌كان، له خاوه‌ن بیروڕای جیاواز و دژ، له یاسا و ڕێكخستن، له ئاساییش و متمانه ده‌بێته خاڵی بنه‌مایی.
ئه‌م ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌ی پێشنموونه و دیارده، ده‌وڵه‌ت و تاك، سیسته‌می سیاسی و ڕه‌فتاری تاكه‌كه‌س له یه‌كتردا، ڕێگرێكی سه‌ره‌كییه له به‌رده‌م به‌فیڕۆدانی وزه‌ی سیاسیی و وزه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، چونكه له‌و پنته‌دا كه به‌رژه‌وه‌ندیی حوكم و به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیان تێكه‌ڵ ده‌بێت، هه‌موو وزه‌یه‌ك ئاراسته‌ی داهێنان و خۆنوێكردنه‌وه ده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌فیڕۆ بڕوات.
به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو سیسته‌مه سیاسیی و حوكمڕانییه‌كان له‌و ئاسته‌ی هووشیارییه‌دا بن، كه په‌یوه‌ندیی جۆر و هه‌بوونی شێوه‌ی حوكمكردنی خۆیان له جۆری ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه و كاریگه‌رییه‌دا ببیننه‌وه، كه كایه‌ی سیاسیی ده‌یكاته سه‌ر كایه‌كانیتر و ده‌یكاته كایه‌یه‌كی سیاسیی په‌روه‌رده‌كار. ئه‌م ئاسته له هووشیاری ته‌نیا ئه‌و كاته به‌رجه‌سته ده‌بێت كه كایه‌ی سیاسی و بكه‌رانیی ناوی توانیبێتیان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كایه‌كانیتر و بكه‌رانی ناویاندا تێكه‌ڵیی و ته‌فاعولیان كردبێت.
به‌ڵام هه‌ر به‌مه‌شه‌وه ناوه‌ستێته‌وه، چونكه چه‌ندین هۆكار و رێگای تر هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گونجان و متمانه‌یه دروست ببێت و كایه‌ی سیاسی و سیسته‌می حوكمڕانیی خۆی له كاریگه‌رییه خراپ و سلبییه‌كانی ململانێی سیاسیی به‌دوور بگرێت. ئه‌م خۆ به‌دوورگرتنه له دانایی سیاسییه‌وه دێت، چونكه ئه‌و داناییه سیاسیه‌یه كه تێده‌گات، ئه‌گه‌ر به دیوێكدا كۆمه‌ڵگا و كایه‌كانی به هۆی ململانێی سیاسییه‌وه پێشده‌كه‌ون و گه‌شه ده‌كه‌ن، ئه‌وه له‌وه‌ش تێده‌گات كه خراپترین جۆری ململانێ ئه‌وه‌یانه كه له نێوان كایه‌ی سیاسیی و هاووڵاتیاندا بێته ئاراوه به‌بێ فیلته‌ره‌كانی ناوبژیوانی و گفتوگۆی سیاسیی و میكانیزمه‌كانی دیكەی په‌یوه‌ندیكردنی نێوانیان.