عه‌قڵانیه‌ت له مرۆڤناسیدا
March 9, 2013
فیکر و فەلسەفە

نووسه‌ر :مینیفه‌ر
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
فرۆید پێی وایه خۆپه‌رستیی مرۆڤ و خۆ به‌زل زانینێك كه تووشی بووه، وای لێ كرد وه‌ك به‌هایه‌ك گه‌ڵاڵه بێت، كه خۆی له سه‌رووی گیاندارانی دی ده‌بینێت، هه‌روه‌ها خۆی له سه‌رووی هه‌موو زانینێكیشه‌وه ده‌ینێت، كه ئه‌و بكاته ته‌نیا بابه‌تێك وه‌ك شتانی دی. هه‌ر بۆیه ده‌بوو ئه‌و گیانداره بۆغرایه چه‌ند تیرێكی به‌ر بكه‌وێت تا د‌رك به پێگه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی بكات. یه‌كه‌مین تیر له لایه‌ن (كۆبه‌رنیك)ـه‌وه بوو، كاتێك ئه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه زه‌وی چه‌قی گه‌ردوونه، دووه‌مین تیریش له لایه‌ن (داروین)ـه‌وه بوو كاتێك گوتی: مرۆڤ نه‌وه‌ی مه‌یموونه و سه‌روه‌ریی مرۆڤی به سه‌ر گیاندارانی دیكه‌شدا ره‌ت كرده‌وه. سێیه‌مین تیریش، ئه‌وه كه‌وته به‌ر قه‌زای یه‌كه‌مین به‌راوردێكی زانستیانه‌ی مرۆڤه‌وه، به‌وه‌ی شیكاری ده‌روون، سه‌نتراڵ بوونی هۆشی ره‌ت كرده‌وه. به‌م جۆره مرۆڤ ملكه‌چی خواستی زانست بوو، خۆشی خسته به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستییه‌وه.كه‌واته، مرۆڤ بابه‌تی مرۆڤناسییه، به‌ڵام كام مرۆڤ؟ مرۆڤ گیاندارێكی فره ره‌هه‌نده، هه‌روه‌ها ره‌فتاری وه‌ك (تاك) جودایه له ره‌فتاری وه‌ك كۆمه‌ڵ (جڤاك). "مرۆڤ وه‌ك بابه‌تێك بۆ مرۆڤناسی" قسه‌یه‌كی نارِۆشنه، هێنده به‌سه كه هه‌وڵ بده‌ین ده‌روونناسی و بابه‌ته‌كه‌ی دیاری بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بۆمان روون ببێته‌وه، كه ئێمه هه‌مبه‌ر به گرفتێك وه‌ستاوین و چاره‌سه‌ر كردنی زه‌حمه‌ته، جا ده‌روونناسی چییه و بابه‌ته‌كه‌ی چه‌س؟ فره پسپۆری ده‌مانخاته به‌رده‌م په‌رت و بڵاویی بابه‌ت و سنووربه‌ندییه‌كه‌وه، كه زه‌حمه‌ته یه‌ك بخرێن، ته‌نانه‌ت (وه‌ك كۆنگیلام ئاشكرای كرد) ئه‌سته‌مه بكرێن به یه‌ك، وه‌ك ئه‌و روونی كرده‌وه، ده‌روونناسی هه‌مه‌جۆر چالاكییه له بواری جیاجیادا، ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌وڵی یه‌كخستنه‌ی (لاگاش) دای، له‌وه‌دا ده‌وه‌ستێت كه پسپۆرایه‌تییه‌كانی ده‌روونناسی بۆ ره‌وتی جودا بگه‌رِێنێته‌وه، به‌وه‌ی ناكرێ پێكه‌وه كۆ بكرێنه‌وه (ئه‌و به سه‌ر دوو ره‌وتدا دابه‌شی كردن): ره‌وتێكی مرۆیی و ره‌وتێكی سروشتی.
پاشان، زانست داوای لێ ده‌كرێت به وردی چه‌مكه‌كانی خۆی دیاری بكات، چونكه دیاری كردنی چه‌مكه‌كان هه‌نگاوێكی بنه‌رِه‌ته به‌ره‌و ده‌سته‌مۆ (كه‌وی) كردن "كه‌وی كردن و روون كردنه‌وه‌ی ئه‌و زمانه‌ی كه به‌كار دێت، به زۆری (هه‌ردووكیان) به ته‌نیشتی یه‌كه‌وه ده‌رِۆن". ده‌روونناسی، ئه‌گه‌ر به رێژه‌ییش بێت، له دانانی تۆرِه چه‌مكێكدا سه‌ركه‌وتوو بوو، وه‌ك چه‌مكی (نه‌ست)، كه دیاری كردنی ئه‌م چه‌مكه بووه مایه‌ی دامه‌زراندنی تیۆرییه‌كی ته‌واو له‌باره‌ی ژیانی ده‌روونیی مرۆڤه‌وه، به‌ڵام ئه‌م چه‌مكه زانینێك (مه‌عریفه‌یه‌ك) له‌باره‌ی كۆبه‌كۆی مرۆڤه‌وه پێشكه‌ش ناكات، پاشان دیارده‌ی مرۆیی له ره‌هه‌ندی ده‌روونیدا قه‌تیس ده‌كات، ئه‌م چه‌مكه هه‌ر ناتوانا ده‌بێت له‌وه‌ی گورِ و تینی پێوانه و پێوانه‌كاری به ده‌روونناسی بدات. به‌ڵام هه‌ندێك پسپۆرایه‌تیی دیكه‌ی ده‌روونناسی، به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی، له دارِشتنی هه‌ندێك یاسا له شێوه‌ی هاوكێشه‌ی بیركارانه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوون، وه‌ك زیره‌كه ده‌روونناسی له توێژینه‌وه‌ی هه‌لومه‌رج (گه‌ڵاڵه نامه)دا: زیره‌كی- ته‌مه‌نێكی عه‌قڵییه/ ته‌مه‌نێكی راسته‌قینه‌یه (جاران) 100. وێرِای ئه‌وه، ئاماده بوونی كه‌وی كردن هه‌ر له ده‌روونناسیدا خۆی ده‌شارێته‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئاڵۆزیی دیارده‌ی ده‌روون.
له زانسته‌یلی مرۆیی‌دا، بابه‌تایه‌تیش رووبه‌رِووی ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه، چونكه توێژه‌ر و بابه‌تی توێژینه‌وه‌ش هه‌ر مرۆڤه، دوا جار زه‌حمه‌ته خود و بابه‌ت له یه‌كدی جیا بكرێنه‌وه. (كلود لیڤی ستروس) ده‌ڵێ هۆشیاری دوژمنی شاراوه‌ی مرۆڤناسییه: "وا دیاره دوژمنی شاراوه‌ی مرۆڤناسی هه‌ر هۆشیارییه به هه‌ردوو رواڵه‌تییه‌وه، به‌وه‌ی هۆشیارییه‌كی خۆرِسكانه‌ی هاوشان له‌گه‌ڵ بابه‌تی باسه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها هۆشیارییه‌كی هه‌ڵگه‌رِاوه‌یه، كه هه‌ست كردنه به هۆشیاری له لای جیهان". هه‌ڵبه‌ت ئه‌م زه‌حمه‌تییه جه‌وهه‌ری نییه، بێ له‌وه‌ی بابه‌تایه‌تی به‌و توندییه له ناو هه‌ناوی ئه‌و زانسته‌ی تێیدا له‌دایك بوو، پیاده نه‌كرا. له فیزیای ئه‌تۆم و فیزیای كانتیزمدا، بابه‌تایه‌تی له تێك چرِژانی خود له نێو بابه‌ته‌كه‌یدا، دیاری ده‌كرێت. كه‌واته هیچ پێویست ناكات له بابه‌تی زانسته‌یلی مرۆیی‌دا له بواری بابه‌تایه‌تیدا، رژدی هه‌بێت، وێرِای ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی ره‌وشگه‌ری له‌گه‌ڵ (ئۆگێست كۆنت)دا به‌رهه‌ڵسته. جا به‌م جۆره (كلود لیڤی ستروس) برِیار ده‌دات كه زانسته‌یلی مرۆیی توانای پیاده كردنی میتۆدی ئه‌زموونگه‌ریان هه‌یه، هه‌روه‌ها بێ ده‌سه‌ڵاتیش نین له رووی زاڵ بوون به سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی دێنه پێشیان، به تایبه‌تی له ئاستی تاقی كردنه‌وه‌دا، هه‌روه‌ها زۆر پسپۆرایه‌تیش له‌وه‌دا (له‌و كاره‌دا) سه‌ركه‌وتوو بووه.
میتۆد: دوو ره‌وتی جیاواز هه‌ن:
- ره‌وتێكی ئه‌زموونگه‌ر، پێی وایه زانستایه‌تیی ده‌روونناسی نایه‌ته دی، ته‌نیا له رێی په‌یرِه‌و كردنی میتۆدی ئه‌زموونگه‌رییه‌وه نه‌بێت، هه‌ر ئه‌وه‌شه كه هاته دی، ئه‌گه‌رچی به شێوه‌یه‌كی رێژه‌ییش بێت.
- ره‌وتێكی مرۆیی، پێی وایه دیارده‌ی مرۆیی دیارده‌یه‌كی جۆره‌كیانه‌ی جودا له دیارده‌كانی دیكه‌ی سروشته، مرۆڤ خه‌سڵه‌تی هۆشیاریی هه‌یه، هه‌ر بۆیه مریدانی ئه‌م ره‌وته داوایان كرد میتۆدی تایبه‌ت به زانسته‌یلی مرۆیی هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له لای (دیلتای)دا ده‌یبینین. هه‌رچه‌نده پشت به لێكدانه‌وه‌ش ده‌به‌ستێت.
گرفتی میتۆد وامان لێ ده‌كات كه بزانین زنسته‌یلی مرۆیی له نێوانی دوو نموونه‌دا له جۆلانێدایه: نموونه‌یه‌كی راڤه‌كار و نموونه‌یه‌كی لێكدانه‌وه‌كار. ئه‌م جۆلانێ كردنه‌ش هه‌ر ته‌نیا له فۆرمی په‌یوه‌ست به بژارده‌گه‌لی جۆراوجۆری به‌رنامه‌رِێژانه‌وه خۆی نانوێنێت، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت له ئاستی هه‌مان پسپۆرایه‌تیشدا ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك شیكار ده‌روونناسی. میتۆدی دارِمانی ئازاد، وێرِای ئه‌وه‌ی پشت به لێكدانه‌وه ده‌به‌ستێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شیكار داوای لێ ده‌كرێت لێكدانه‌وه‌ی بۆ ره‌وشی نه‌خۆش هه‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و پشت به نموونه‌ی راڤه‌كاریش ده‌به‌ستێت، به‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی حه‌تمی و زه‌رووره له نێوانی هه‌ست و نه‌ستدا برِیار ده‌دات.