خۆپەرستیی سیاسیی
March 2, 2013
فیکر و فەلسەفە

نووسه‌ر :رێبوار سیوەیلی
باڵاده‌ستیی خۆپه‌رستیی سیاسیی، له كایه‌یه‌كی سیاسیی تایبه‌تدا ده‌بێته هۆی بایكۆتكردنی كاری هاوبه‌ش چ له ئاستی ناوخۆ و چ له ئاستی ده‌ره‌وه‌دا. ئه‌وه‌ی وا ده‌كات خۆپه‌رستیی سیاسیی توانای بایكۆتكردنی هه‌بێت، نه‌زانیی لایه‌نه‌كان نیيه به‌رامبه‌ر به نرخ و به‌های كاری هاوبه‌ش، به‌ڵكو بایكۆتكردنه‌كه وه‌ك پاساوێك بۆ خۆدزینه‌وه‌و ده‌رچوون له‌ژێر ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات. بۆ نموونه، زه‌قكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان له زه‌مینه‌ی خزمه‌تگوزاریی و ئیداریی و ته‌نانه‌ت گه‌نده‌ڵیيه‌كانیشدا له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسۆنه‌كانه‌وه، تا ئه‌و كاته گرنگییان هه‌یه كه ئۆپۆزیسۆنیش خۆی له چاره‌سه‌ركردنیان و كه‌مكردنه‌وه‌یان نه‌دزێته‌وه. یان تا ئه‌و كاته‌ی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌رگا به‌سه‌ر ئۆپۆزیسۆندا ده‌كه‌نه‌وه بۆ به‌شداربوون له حوكمكردندا. به‌ڵام چ زه‌قكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و چ تاوانباركردنی لایه‌نی ده‌سه‌ڵات له كه‌موكوڕییه‌كان، به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ر شانی لایەنەكانی ئۆپۆزیسۆن سه‌باره‌ت به پرۆژه و كاره‌هاوبه‌شه‌كان كه‌م ناكاته‌وه، چونكه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات مانه‌وه، به‌مانای له‌ده‌ره‌وەی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی و به‌شداریكردنی كاری هاوبه‌ش نیيه. یه‌كێك له‌و زه‌مینانه‌ی كاری هاوبه‌شی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسۆن، بریتیه له كایه‌ی په‌روه‌رده، كه هه‌ستیارترین كایه‌یه سه‌باره‌ت به دواڕۆژی هه‌ردوو لایه‌نی ئۆپۆزیسۆن و ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام به‌بێ هه‌بوونی پڕۆژه و كاری هاوبه‌ش. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌م كایه‌یه كایه‌یه‌كی نه‌رمه و هه‌میشه ئۆپۆزیسۆن ده‌توانێ له‌م كایه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ لایه‌نی ده‌سه‌ڵات پڕۆژه‌ی هاوبه‌شیان هه‌بێت، به‌بێ ئه‌و ده‌رگیریی و ناكۆكیانه‌ی كه بۆی هه‌یه له بواری كایه‌ی ئابووریدا هه‌یانبێت.خۆپه‌رستیی(Egoism) له‌هه‌ر بوار‌و كایه‌یه‌كدا بێت، نیشانه‌ی جۆرێك له بیمارییه. ئه‌گه‌رچی له هه‌ندێ ئاست و بواردا شیاوی قه‌بووڵكردنه، چونكه زیانه‌كه‌ی ته‌نیا بۆ خۆپه‌رست و خۆپه‌رستانه. به‌ڵام له هه‌ندێ بوار‌و كایه‌دا زیانی خۆپه‌رستیی له‌وه‌ش تێپه‌ڕ ده‌كات و به‌دئه‌نجامییه‌كانی گشت كۆمه‌ڵگا ده‌ته‌نێته‌وه. خۆپه‌رستیی سیاسیی یه‌كێكه له‌و كایه‌و بوارانه‌ی، كه خۆپه‌رستبوون هه‌ر ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه، كه تیایدا به‌شدارن، به‌ڵكو سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاش ده‌گرێته‌وه‌و دواجار سیاسه‌ت كۆمه‌ڵگایه‌كی خۆپه‌رست دروستده‌كات، كه ژیان تیایدا ئه‌سته‌م و نائاسووده‌یه.
نیشانه‌ی سه‌ره‌كیی خۆپه‌رستیی ئه‌وه‌یه كه خود له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌بێته خولگه‌ی په‌رستن و لێره‌شه‌وه پێوه‌ندییه‌كانی به ئه‌وانیتره‌وه ده‌پچڕێت. خۆپه‌رست كه‌سێكه، له هه‌ر شتێك‌دا كاری بۆ ده‌كا و ئاماده‌یی هه‌یه، ته‌نیا خۆی ده‌بینێته‌وه، ئه‌و خۆی هێنده‌ی قه‌باره‌ی گشت كۆمه‌ڵگاو بواره‌كانی گه‌وره ده‌بینێ و گشت كۆمه‌ڵگا و ژیانی هاوبه‌ش ده‌كاته ئاوێنه‌ی خۆبینینه‌وه‌ی خۆی... خۆپه‌رست، خۆی خۆش ناوێت، به‌ڵكو خۆی ده‌په‌رستێت و كه‌سیشی خۆشناوێت. خۆپه‌رست (گشت و فره‌یی و پێكه‌وبوون و هاوكاریی) له‌بیر ده‌كات و تاكایه‌تی و خودی خۆی ده‌خاته سه‌رووی هه‌موو شتێكیتره‌وه. له جه‌وهه‌ری خۆپه‌رستیدا ئه‌ویتر ده‌كرێته ده‌ره‌وه و (من)ی خۆپه‌رست جێگه‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه. به‌مجۆره‌ش منێكی گشتێنراو، منێكی زه‌ڕه‌بینیكراو، جێگه‌ی گشت منه‌كان ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌م منه‌ش خۆی ده‌خاته بری هه‌مووان.
له ئاستی سیاسی‌دا، خۆپه‌رستی زاده‌ی ڕزگارنه‌بوونه له بیرۆكه‌ی (پێشڕه‌وایه‌تی، ڕه‌سه‌نێتی و كۆنیی و یه‌كه‌مینی). ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی خۆیان به یه‌كه‌مین، پێشڕه‌و، یان كۆن و ڕه‌سه‌ن ده‌زانن، ده‌كه‌ونه داوی خۆپه‌رستییه‌وه‌و خۆپه‌رستیش ده‌یانخاته سه‌ر بیرۆكه‌ی سته‌مكاری و تاكڕه‌ویی سیاسیی.
هۆكاری ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ره‌و خۆپه‌رستیی ده‌چن، زۆرن، به‌ڵام فراوانبوونی دیارده‌ی ملكه‌چیی و خۆبه‌كۆیله‌كردن و بێده‌نگیی هۆكارێكی هه‌ره سه‌ره‌كییه. چ ئه‌وانه‌ی به زۆر و چ ئه‌وانه‌ی به قه‌ناعه‌ت زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری هاووڵاتیان، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ملكه‌چ و پابه‌ندیی خۆیان ده‌كه‌ن، نه‌زعه‌ی خۆپه‌رستییان تێدا پته‌وه و ئه‌مه‌ش به جۆره‌ها شێوه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر پێكهاته‌ی سیاسیی و تاكه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
هانده‌ری شاراوه، به‌ڵام كاریگه‌رانه‌ی ئاڕاسته‌بوونی پارته‌سیاسیه‌كان به‌ره‌و خۆپه‌رستیی سیاسیی، مانه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی په‌روه‌رده‌ی ده‌روونحزبیدا، كه له وتارێكیتردا ئه‌م هۆكاره‌م وه‌ك ڕێگرێك بۆ په‌روەر‌ده‌بوونی سیاسیی، شییكردۆته‌وه. په‌روه‌رده‌ی ده‌روونحزبیی، جگه له‌وه‌ی ڕیگره له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی سیاسی‌دا، ئاواش تاكه‌كه‌سه خۆپه‌رسته‌كان و ڕۆحیی خۆپه‌رستیی له تاكه‌كاندا بره‌وپێده‌دات. ئه‌مه‌شمان كاتێك بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و تاكه‌كه‌سانه ده‌بینین و دڵێ خۆیانمان بۆ ده‌كه‌نه‌وه و ئاشكرای ده‌كه‌ن، كه به پێچه‌وانه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ده‌روونحزبییه‌وه بیرده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له ناچاریی و بۆ پاراستنیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان و ته‌نانه‌ت بژێوی ژیانیان..
له توێژینه‌وه‌یه‌كی سنوورداردا كه به شێوه‌ی ڕاپرسیی ئه‌نجامم داوه، ئه‌وه‌م بۆ ده‌ركه‌وتووه كه له‌كایه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستاندا، هیچ كات ژماره‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگرانیی حزبی سیاسی، به پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسۆنیشه‌وه، یه‌كسان نیيه به ژماره‌ی ڕاگه‌یانراویان و له‌سه‌ر حسابی چه‌ندێتی، چۆنیه‌تی له داخزاندایه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ڕوونده‌كاته‌وه، كه دژوازییه‌ك هه‌یه له نێوان په‌روه‌رده و ئاڕاستە‌كردنی پارته‌كان بۆ ئه‌ندامانیان و ئه‌وه‌ی خۆیان له ناخیاندا بڕوایان پێیه‌تی و ویستیان ئه‌وه‌یه پارته‌كه‌شیان به‌وجۆره بوایه. ئه‌مانه هه‌ستده‌كه‌ن كه ملكه‌چیی بۆ بڕیاره‌كان له كایه‌ی حزبایه‌تیدا ده‌كه‌وێته پێش ئاڕاسته‌بوونی ویژدانیانه‌ی تاكه‌كه‌سه‌كانه‌وه. له ئه‌نجامیشدا جۆرێ له كه‌ئابه‌ی سیاسیی، یان دیپراشیۆنی سیاسیی بۆ ئه‌م كه‌سانه دروستبووه، كه وایان لێده‌كات له‌كاتی بڕیاره گرنگه‌كانی وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كان و تێوه‌گلان له جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی و به‌شداریكردن تیایاندا، بكشێنه‌وه و په‌یڕه‌وی له ویژدانی ناوه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن. هۆكاری ئه‌م ئه‌نتاگۆنیزمه سیاسیه، به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هووشیارییه‌ی تاكه‌كان سه‌باره‌ت به بڕیار و بیركردنه‌وه‌ی دروست هه‌ستی پێده‌كه‌ن، به‌ڵام توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی گۆڕینی واقیعه‌كه‌یان نیيه. له كۆتاییدا ئه‌مه ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خات، كه پرۆسه‌ی دیموكراتیزه‌بوونی پارته سیاسیه‌كان له‌كایه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه تاكه‌كه‌س تیایدا هه‌ست به ئاسووده‌یی بكات.
بۆیه له دۆخیی ئێستادا خۆپه‌رستیی سیاسیی دیارده‌یه‌كی دیاری لایه‌نه سیاسیه‌كان و به‌ڵگه‌ی باڵاده‌ستیی په‌روه‌رده‌ی ده‌رونحزبیی و نادیاریی په‌روه‌ده‌ی سیاسیه. بۆیه پێویسته لێره به‌دواوه نیشانه دیاره‌كانی باڵاده‌ستبوونی خۆپه‌رستیی سیاسیی، له كایه‌ی سیاسی‌دا به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه و له میانه‌ی شیكردنه‌وه‌یاندا، ئه‌و زیانانه بهێنینه پێش چاومان كه هه‌م تاكه‌كه‌س و هه‌م كۆمه‌ڵگاو هه‌م پارته سیاسیه‌كان له‌داهاتوودا ده‌یكه‌ن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی، خه‌سارناسیی خۆپه‌رستیی سیاسیی ئه‌م لایه‌نانه ده‌گرێته‌وه:
یه‌كه‌م) ئاڕاسته‌ی بڕیار:
له هه‌ر كایه‌یه‌كی سیاسی‌دا كه خۆپه‌رستیی سیاسی باڵاده‌ست بوو، ئاڕاستە‌ی بڕیار ده‌بێت به‌ده‌ست ئه‌و لایه‌نه‌وه‌بێت كه پتر خۆپه‌رسته. به‌م جۆره‌ش، خۆپه‌رستیی سیاسیی، ناچێته ژێر بڕیاری هیچ لایه‌نێكی تره‌وه و ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت خۆی تاقه لایه‌نی بڕیارده‌ر بێت. خۆپه‌رستیی سیاسیی، ئاڕاستە‌ی بڕیاردان ده‌ستنیشان ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی حه‌ز و ویستیی لایه‌نگران و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆشییه‌وه بێت. له كایه‌ی سیاسیی هه‌رێمدا ئه‌م دیارده‌یه به ڕوونیی ده‌بینرێته‌وه، ئه‌ویش له‌و شوێنانه‌دا كه پارته‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات له ئاست ئۆپۆزیسۆندا ڕه‌قیی ده‌نوێنن و له‌و كاتانه‌دا كه پارته‌كانی ئۆپۆزیسۆن ناچنه ژێر باری داواكارییه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه. به‌شداریی نه‌كردنی پارته ئۆپۆزیسۆنه‌كان له ده‌سه‌ڵاتدا، ده‌كه‌وێته ژێر ئه‌م گریمانه‌یه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن بێموبالاتیی و پرسه‌خه‌سووانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش به ئۆپۆزیسۆن ده‌چێته ژێر هه‌مان خانه‌وه. ئه‌م ناكۆكه جگه له‌وه‌ی ئه‌نجامیی بیركردنه‌وه‌ی جیاوازه، ئاواش نیشانه‌ی ئاماده‌یی خۆپه‌رستیی سیاسییه له هه‌ردوو كایه‌ی ئۆپۆزیسۆن و ده‌سه‌ڵاتدا.
دووه‌م) ئاڕاستە‌ی هه‌ڵوێست:
له زه‌مینه‌یه‌كدا كه خۆپه‌رستیی سیاسیی ئاماده‌یی هه‌بێت، هاوهه‌ڵوێستی و چوونهه‌ڵوێستی نامێنێت، یان ته‌واو لاواز ده‌بێت. به‌شێكی ئه‌مه پێوه‌ندیی هه‌یه به یادوه‌ریی پارته سیاسیه‌كانه‌وه، كه یه‌كتری باش ده‌ناسن و ده‌ستیی یه‌كتری ئاشكرا ده‌كه‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی ئه‌و (غه‌در)انه‌ی له یادوه‌ریاندا لایه‌نی به‌رامبه‌ر لێی كردوون، هه‌ڵوێستی جیاواز و له كات و ده‌رفه‌تی جیاوازدا له یه‌كتر وه‌رده‌گرن. ئاماده‌یی یادوه‌ریی به‌هێزی لایه‌نه‌كان له ئاست یه‌كتردا و پێوانه‌كردنی هه‌ڵوێسته‌كانیان له ئاست یه‌كتردا، به‌پێی خۆشی و ناخۆشیی ئه‌و یادوه‌ریانه، نیشانه‌ی خۆپه‌رستیی سیاسی لایه‌نه‌كانه. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یادوه‌ریی به توندیی به‌ستراوه به شوناس و له‌خۆتێگه‌یشتنه‌وه، هه‌ر بۆیه‌شه هه‌ركات فاكته‌ری (ئێمه) له‌به‌رامبه‌ر (ئه‌وان)دا بێته ئاراوه، (بیر له خۆكردنه‌وه) دێته چه‌قه‌وه و خۆپه‌رستیی سیاسیی زه‌ق ده‌بێته‌وه. هه‌ڵوێستی ئۆپۆزیسۆن و هه‌ڵوێستیی هه‌ندێ له پارت و كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان له ئاست به‌غداو له ئاست ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌تیی كوردی، به ئاشكرا ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌ی خۆپه‌رستیی سیاسیی ده‌رخست. ئه‌مه‌ش كاتێ هه‌مووان ده‌یانزانیی كه كورد ئه‌و مافه‌ی هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییان له ئاست لایه‌نی ده‌ستپێشخه‌ردا كرده پێوه‌ر، هه‌ڵوێسته‌كه‌شیان ناكۆك هاته‌وه، هه‌رچه‌نده پاساوه‌كانیان جیاوازیش بوون.
سێیه‌م) بایكۆتی كاری هاوبه‌ش:
باڵاده‌ستیی خۆپه‌رستیی سیاسیی، له كایه‌یه‌كی سیاسیی تایبه‌تدا ده‌بێته هۆی بایكۆتكردنی كاری هاوبه‌ش چ له ئاستی ناوخۆ و چ له ئاستی ده‌ره‌وه. ئه‌وه‌ی وا ده‌كات خۆپه‌رستیی سیاسیی توانای بایكۆتكردنی هه‌بێت، نه‌زانیی لایه‌نه‌كان نیيه به‌رامبه‌ر به نرخ و به‌های كاری هاوبه‌ش، به‌ڵكو بایكۆتكردنه‌كه وه‌ك پاساوێك بۆ خۆدزینه‌وه‌و ده‌رچوون له‌ژێر ئه‌ركیی به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات. بۆ نمونه، زه‌قكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان له زه‌مینه‌ی خزمه‌تگوزاریی و ئیداریی و ته‌نانه‌ت گه‌نده‌ڵییه‌كانیشدا له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسۆنه‌كانه‌وه، تا ئه‌و كاته گرنگییان هه‌یه كه ئۆپۆزیسۆنیش خۆی له چاره‌سه‌ركردنیان و كه‌مكردنه‌وه‌یان نه‌دزێته‌وه. یان تا ئه‌و كاته‌ی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌رگا به‌سه‌ر ئۆپۆزیسۆندا ده‌كه‌نه‌وه بۆ به‌شداربوون له حوكمكردندا. به‌ڵام چ زه‌قكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و چ تاوانباركردنی لایه‌نی ده‌سه‌ڵات له كه‌موكوڕییه‌كان، به‌رپرسیاریه‌تی له‌سه‌ر شانی ئۆپۆزیسۆنه‌كان سه‌باره‌ت به پرۆژه و كاره‌هاوبه‌شه‌كان كه‌م ناكاته‌وه، چونكه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات مانه‌وه، به‌مانای له‌ده‌ره‌وەی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی و به‌شداریكردنی كاری هاوبه‌ش نیيه. یه‌كێك له‌و زه‌مینانه‌ی كاری هاوبه‌شی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسۆن، بریتیه له كایه‌ی په‌روه‌رده، كه هه‌ستیارترین كایه‌یه سه‌باره‌ت به دواڕۆژی هه‌ردوو لایه‌نی ئۆپۆزیسۆن و ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام به‌بێ هه‌بوونی پڕۆژه و كاری هاوبه‌ش. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌م كایه‌یه كایه‌یه‌كی نه‌رمه و هه‌میشه ئۆپۆزیسۆن ده‌توانێ له‌م كایه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ لایه‌نی ده‌سه‌ڵات پڕۆژه‌ی هاوبه‌شیان هه‌بێت، به‌بێ ئه‌و ده‌رگیریی و ناكۆكیانه‌ی كه بۆی هه‌یه له بواری كایه‌ی ئابووریدا هه‌یانبێت.
چواره‌م) لاوازبوونی به‌شداریی سیاسیی:
خۆپه‌رستیی سیاسیی بۆی هه‌یه به لاوازبوونی به‌شداریی سیاسیی هاووڵاتیان كۆتایی بێت. چونكه كایه‌ی سیاسیی خۆپه‌رست، نابێته نموونه‌یه‌كی باش له‌به‌رده‌م تاكه‌كه‌س و هاووڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی ڕوو له كاری سیاسیی بكه‌ن و له فۆرمی جیاوازدا، به‌شداریی سیاسی‌یان هه‌بێت. بۆیه ده‌توانین بڵێین: هه‌تا خۆپه‌رستیی سیاسیی به‌سه‌ر كایه‌ی سیاسی‌دا باڵاده‌ست بێت، نموونه‌ی باڵای كایه‌ی سیاسیی لاواز ده‌بێت و له جیاتیی هاندانی تاكه‌كان بۆ به‌شداریی سیاسیی، له سیاسه‌ت ده‌تۆرێن و ده‌بێزرێن. له بارودۆخیی ئێستای هه‌رێمدا، نموونه باڵاكانی كاریی سیاسیی به‌شێوازێك له‌گه‌ڵ نموونه باڵاكانی كایه‌ی ئابووریدا تێكه‌ڵ بوون، سیاسه‌ت وه‌ك ئامڕازێكی ئابووریی لێهاتووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانج و سامان و نفوزكردنه ناو سامانی گشتی. ئه‌م تێكه‌ڵبوونه ئه‌وه‌نده‌ی به‌رجه‌سته‌كه‌ری ئیگۆیزیمی سیاسیه، له پێناو شتێك‌دا له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت، ئه‌وه‌نده سیاسیانه نیيه. هه‌ر بۆیه‌شه، له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا دوای ئه‌وه‌ی ساڵانێكی زۆر سیاسه‌ت وه‌ك (ڕامیاری و ڕامكردن و به‌رزه‌فته‌كردن و فۆرمه‌كانی كوشت و بڕ و زیندان و شێوازه‌كانی توندوتیژی) وێنای ده‌كرا، هه‌روه‌ك چۆن له قۆناغێكیشدا وه‌ك (فڕوفێڵ و پاشقول و ده‌سیسه و پیلانگێڕیی) ته‌ماشای ده‌كرا، ئه‌مێستاش وشه‌ی سیاسه‌ت وه‌ك هاوپێچێكی ئابووریی لێهاتووه و به‌بیرخه‌ره‌وه‌ی پاره و قازانج و كۆمپانیا و ئه‌و جۆره شتانه‌یه. ئه‌م شوێنگۆڕكێیه له مانادا، تاكه‌كه‌سی له به‌شداریی سیاسیی دوورخستۆته‌وه، چونكه ده‌بینێ نمونه باڵاكانی سیاسه‌ت، شتێك ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندیی به سیاسه‌ته‌وه، نیيه.
پێنجه‌م) كێشه‌ی شوناس و ئاسایشی نیشتیمانی:
له‌كایه‌یه‌كی سیاسیی خۆپه‌رستانه‌دا، هه‌میشه كێشه‌ی شوناس و له‌وێشه‌وه كێشه‌ی متمانه و ئاسایشی نیشتمانی له به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه و لاوازبووندان. خۆپه‌رستیی سیاسی، ته‌نیا خۆی ده‌په‌رستێ، له كاتێكدا شوناس وێنه‌یه‌كی هاوبه‌شمان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و هێزه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات. به گه‌وره‌بوونی خۆپه‌رستیی و هه‌ڵاوسانی خۆپه‌رست، ئه‌وه‌ی هاوبه‌شه ده‌پووكێته‌وه. بۆیه له‌م زه‌مینه‌یه‌دا متمانه دروستنابێت، چونكه متمانه به‌رهه‌می هاوكاریی و پێكه‌وه‌بوونی كه‌سه‌كانه له چوارچێوه‌ی بڕوابون به ئامانج و به‌ها هاوبه‌شه‌كان.. به‌بی متمانه‌ش، ئاساییش ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، چونكه متمانه كۆڵه‌كه‌ی ئاساییشی كۆمه‌ڵگایه. خۆپه‌رستیی سیاسیی، ئه‌و مه‌ترسییه شاراوه‌یه‌ی ناو كایه‌ی سیاسیه، كه هه‌میشه توانای هه‌یه ده‌سه‌ڵات بكاته‌وه به‌هێز و هێزیش به توندوتێژی. بۆیه له‌ناو كایه‌یه‌كی سیخناخ به خۆپه‌رستیی سیاسی، ئاسایشی نیشتیمانی، نه‌ك هه‌ر له ڕووی ئابووریی و سه‌ربازییه‌وه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵكو له ڕووی ته‌ندروستیی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری و رۆحیشه‌وه، هاوسه‌نگیی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات.. بێمتمانه‌یی یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كایه‌ی سیاسیی هه‌رێم، به‌ڵام وه‌ك ئه‌نجامی خۆپه‌رستیی سیاسی، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه. مه‌رج نیيه بێمتمانه‌یی به خۆپه‌رستیی سیاسی كۆتایی بێت، به‌ڵام مومكین نیيه خۆپه‌رستیی سیاسیی، به‌رهه‌مهێنه‌ری جۆرێك له بێمتمانه‌یی و قه‌یرانیی شوناس نه‌بێت..
* پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر، به‌شی فه‌لسه‌فه، زانكۆی سه‌لاحه‌دین.