له نێوان كاریزماى ئاینی و كاریزماى سیاسى 2-3
February 28, 2013
فیکر و فەلسەفە

نووسه‌ر :د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ستونى
بیروكه‌ى ده‌وله‌تى ئاینى Theocracyپه‌یڤىTheocracy وشه‌یێكى یوَنانى یه‌و، له دوو برِگه پێكهاتووه: یه‌كه‌م: Theos خودا، برگه‌ى دووه‌م: Cracy له یوَنانى Kratia واته حوكم ، واته حوكمى خودا، یه‌كه‌م كه‌س كه ئه‌م په‌یڤه‌ى داهێنا دیرۆكڤانى جوله‌كه یوسفوس بوو Josephus ناوبراو ئه‌م وشه‌یه‌ى له‌ته‌ورات ده‌رهێنا بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌ر بنه‌ماى یاساكانى خودا ده‌وڵه‌تێك دابمه‌زرێنێت، واته ته‌ورات".
كه‌واته: ئه‌م بیرۆكه‌یه له بنه‌رِه‌تدا له یه‌هودیه‌ته‌وه هاتووه، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌ورات بخوێنینه‌وه ده‌بینین له سیفرى (التپنیه) ده‌ڵێت: خودا به شێوه‌یه‌كى رِاسته‌وخۆ حوكمى ئیسرائیل ده‌كات". هه‌روه‌ها له سیفرى ته‌كوین ئیسحاحى حه‌ڤده هه‌مان بیرۆكه دووباره بۆته‌وه، ناوى ئه‌م ده‌وله‌ته‌شى ناوه(مملكه الله) The Kingdom of God واته (جێنشینى خوا) له سفرى (القچاه)دا هاتووه ئه‌بىَ حاكم له پیاوه ئاینیه‌كان بێت.
ئه‌م هزره كاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر مه‌سیحیه‌ت ، (برتراند رسل) فه‌یله‌سوفى به‌ریتانی ده‌ڵێت: (ده‌وڵه‌تى یه‌هودى ، دواى گه‌رِانه‌وه‌یان له بابل ده‌وڵه‌تێكى ئاینى بوو، مه‌سیحیه‌كانیش له‌وان فێر بوون، ده‌وڵه‌تێكى ئاینی دروست بكه‌ن).
وابزانم یه‌كه‌م كه‌سى ریفۆرمخواز دوَمینیكى مه‌سیحى ساڤوَنا رۆلا بوو Savonarola كه داواى ده‌وڵه‌تێكى ئاینى كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر دژى گه‌نده‌ڵى بوو، تا گه‌یشته رِاده‌یه‌ك رِوو به رِووى پاپا ئه‌سكه‌نده‌رى شه‌شه‌م بوه‌وه، به‌ڵام له ساڵى (1498ز) به زیندوویى سووتێنرا. له داخى ئه‌م تراژیدیایه میكاڤیلی (1527ز) Machiavelli گووتى: ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ى چه‌كیان نییه به‌رده‌وام شكست دێنن".
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌مه‌سیحیه‌تدا جێگیر بوو، هه‌ریه‌ك له(پۆلس) و (بۆترۆس) و (ترتلیان) Tertullian به‌رگریان له‌و بیرۆكه‌یه كرد، (پۆلس) ده‌ڵێت:(سوڵتان و ده‌سه‌ڵات له خوداوه‌یه، خودا ئه‌وانی داناوه بۆ ئێمه، ئه‌گه‌ر ئێمه به‌ره‌نگاریان ببینه‌وه، ئه‌وا به‌ره‌نگارى دانانى خودا ئه‌بینه‌وه)، (ترتلیان)یش ده‌ڵێت:(ده‌سه‌ڵاتى ئیمبراتۆر له خوداوه هاتووه)، (بۆترۆس)یش هه‌مان بۆچوونى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌یه .
دواى ئه‌وه پاشاكانى ئه‌وروپا زیاتر بایه‌خیان به ئایندا، چونكه بایه‌خدان به ئاین یان به مه‌سیحیه‌ت ، واته درێژكردنى ته‌مه‌نى ده‌سه‌ڵات ، هه‌روه‌ها ئه‌وكه‌سه‌یان له خۆ نزیك ده‌كرده‌وه كه به‌رگرى له‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته ده‌كه‌ن ، بۆ نموونه: (سێر روبه‌رت فیلمه‌ر) (1963ز) Sir Rbert Filmer خاوه‌نى كتێبى Patriarcha (حوكمى پاپایی) كه یه‌كێكه له هزرڤانانى سیاسى له‌به‌ریتانیا، زوَر به‌رگرى له‌م جۆره حوكمه ده‌كرد، بۆیه ده‌لێت: هیچ كه‌سێك له دایك نابێت و ئازاد بێت، هه‌موومان به‌نده‌ین و، له ژێر ئیراده‌ى حاكمى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتى بىَ سنوور داین... چونكه مه‌لیك له سه‌رووى هه‌موو یاسایێكه". هه‌روه‌ها (جاك بوسوێت) (1754ز) Jacques Bossuet به (لۆیسى چوارده‌هه‌م) ده‌ڵێت: (ئه‌و ته‌خته‌ى توَ ، هى مروڤ نیه، به‌ڵكو هى خودایه).
سه‌ره‌رِاى ئه‌و شوَره‌شه گه‌وره‌یه‌ى كه مارتن لوسه‌رى ئه‌لمانى(1546ز) له‌دژى كه‌نیسه‌ى كاسولیك به‌رپاى كرد‌و، كه‌نیسه‌ى پروتستانتى دروست كرد، به‌ڵام ئه‌ویش هه‌مان بۆچوونى هه‌یه له سه‌ر سیاسه‌ت و حوكمرِانى ، به‌ڵكو زوَر توندتریش بۆی چووه، ناوبراو ده‌لێت: (ئه‌و ده‌سته‌ى كه سه‌رێك به شمشێر ده‌برِدرێت، ئه‌مه ده‌ستى مروڤ نیه، به‌ڵكو ده‌ستى خودایه).
هزرڤانى فه‌ره‌نسى جان بودان Jean Bodin ده‌ڵێت:(پاشا له‌سه‌روى یاساوه‌یه، چونكه خۆى دروستكه‌رى یاسایه، ئه‌مه ده‌بىَ وابىَ).
مێژووى ئیسلامیش له‌م جۆره نموونانه زۆر دوور نیه ، به‌ڵام ئه‌و مێژوویه‌ی كه باسى ده‌كه‌م له‌دواى هه‌ر چوار خه‌لیفه ده‌ست پێده‌كات ، دواى ئه‌وه‌ى كه كێشه كه‌وته نێوان ئیمامى عه‌لى و معاویه، پاشان كێشه‌كه بۆ نه‌وه‌كانى پێغه‌مبه‌ر مایه‌وه، به‌ڵام ئیمام حه‌سه‌نى كورِى ئیمامى عه‌لى له‌سیاسه‌ت كشایه‌وه، پاشان كۆچى دواى كرد، له‌كوفه خه‌ڵكێكى زۆر كۆبوونه‌وه بۆپشتگیرى كردنى كورِى دووه‌مى ئیمامى عه‌لى(ر.خ) كه ئیمام حوسه‌ینه، ئیمام حوسه‌ین له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤالێك له مه‌ككه‌وه رِوویان كرده كوفه، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكێكى زۆر كه (ئیبن عه‌باس) یه‌كێك بوو له‌وان، ئاموژگاریان كرد كه نه‌رِوات، به‌ڵام هه‌ر رِوَیشت، پاشان له كه‌ربه‌لا به‌كوشتنى ئیمام حوسه‌ین و هه‌ڤاڵانى تراژیدیا ده‌ستى پێكرد ، دواى تراژیدیاكه عه‌لى كورِى حوسه‌ین له‌گه‌ل (محمد)ى كورِى توانیان خۆیان رزگاربكه‌ن و ، خۆیان بگه‌یێننه مه‌دینه، ئیبن ته‌یمیه‌ى حه‌رانى ده‌ڵێت: به‌ڵكو ئازاد كران به‌بىَ ئازار، (ابن زبیر) له دواى كاره‌ساتى ئیمام حوسه‌ین له كه‌ربه‌لا، خۆى وه‌كو خه‌لیفه رِاگه‌یاند و خه‌ڵك به‌یعه‌تیان پێدا، به‌ڵام له نێوان ئه‌وو یه‌زیددا شه‌رِ رِوویدا ، كه یه‌زیدیش كۆچى دواى كرد، عه‌بدولمه‌لیكى كورِى مه‌روان شوێنى گرته‌وه‌و، به‌رده‌وامى به شه‌رِه‌كه‌داو، حه‌جاجى كورِى یوسفى سه‌قه‌فیى نارد بۆ ئه‌وه‌ى شه‌رِ له‌گه‌ل (ابن زبیر)دا بكات له مه‌ككه، ئه‌وه‌بوو مه‌ككه‌یان داگیركرد‌و (ابن زبیر)یان كوشت.
من زۆر ناچمه نێو بابه‌ته‌كه، چونكه ئه‌ترسم له بابه‌ته‌كه ده‌ربچم، به‌ڵام معاویه(ر.خ) یه‌كه‌م كه‌س بوو بیرۆكه‌ى ده‌سه‌ڵاتى بنه‌ماڵه‌ى داهێنا، چونكه هه‌وڵى ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ى (یه‌زید)ى كورِى ببێته فه‌رمانرِه‌واى موسوڵمانان.
ئومه‌ویه‌كان كه له‌ساڵى(40هـ) بوون به خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ، یه‌كه‌م كاریان به‌عه‌ره‌بكردنى ده‌وڵه‌ت بوو، واته: له ناوه‌رۆكدا ده‌وڵه‌تیكى سیاسى عه‌ره‌بى بوو، ته‌نیا به رِووكه‌ش ده‌وڵه‌تێكى ئاینى بوو، به‌ڵام كه ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، بوو به ده‌وڵه‌تێكى ئاینى دیكتاتورى جه‌برى عه‌ره‌بیزم. ته‌نانه‌ت كاتىَ عه‌بدولمه‌لیكى كورِى مه‌روان (73هـ،86) ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست قورئانى پیرۆزى هێناو گووتى: (ئه‌وه جارى كۆتاییه ده‌تبینه‌مه‌وه). هه‌روه‌ها به موسوڵمانانى گووت: (هه‌ر كه‌سێك پێم بڵىَ ته‌قواى خوا بكه سه‌رى ده‌په‌رِێنم). یه‌زیدى كورِى عه‌بدولمولیك ویستى له‌سه‌ر رِێچكه‌و رێبازى عومه‌رى كورى عبدالعزیز (ر.ح) برِوات، به‌ڵام له چل روَژ زیاتر نه‌یتوانى به‌رده‌وام بێت، چونكه عومه‌ر مروَڤێكى دلسۆزو له خواترس و دادپه‌روه‌ر بوو، بۆیه یه‌زید نه‌یتوانى، چونكه هه‌موو سیفه‌ته‌كانى به پێچه‌وانه‌ى عومه‌ر بوون ، بوَیه چل زاناى هێنا بۆ ئه‌وه‌ى شاهید بن كه هیچ لێ پێچینه‌وه‌و سزاى له‌سه‌رنیه، واته: خۆى ئازاده‌و له‌سه‌رووى هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌و، كه‌س مافى ئه‌وه‌ى نیه ره‌خنه‌ى لێ بگرێت.
هه‌ندێك له‌زانایان به‌رگریان له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی كرد و ، چه‌ندین حه‌دیسێكى بىَ بنه‌مایان دروست كرد گوایه خواى گه‌وره ئومه‌ویه‌كانى به دیارى بوَ موسوڵمانان ناردووه، به تایبه‌تى ئه‌و حه‌دیسه بىَ بنه‌مایانه‌ى كه باس له‌سوڵتان و فه‌رمانرِه‌وا ده‌كه‌ن، بوَ نمونه: حه‌دیسى (السلگان ڤل الله تعالى فی الڕرچ). واته سوڵتان یان خه‌لیفه سێبه‌رى خودایه له‌سه‌ر زه‌مین، ئێمه ناتوانین ئه‌م وه‌سفه به یپَغه‌مبه‌رى خواش (د.خ) بده‌ین، چ جاى ئومه‌ویه‌كان؟ كاتىَ زیادى كورى معاویه بوو به والى له به‌سره گووتى:(ئێمه به سوڵتانى خودا كه به ئێمه‌ى به‌خشیوه، حوكم له ئێوه ده‌كه‌ین". به‌ڵام كاتىَ سه‌یرى خه‌لیفه ئه‌بوبه‌كر(ر.خ) ده‌كه‌ین، ده‌بینین له‌یه‌كه‌م وتارى ده‌ستبه‌كار بوونیدا چى ده‌ڵێت؟ ئایا گووتى: من به سوڵتانى خودا حوكمى ئێوه ده‌كه‌م؟ به‌ڵكو گووتى: (من وه‌كو ئێوه مروڤم ، له‌ئێوه باشتر نیم، ئه‌گه‌ر رِاست بووم به دوام بكه‌ون، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌م كرد رِاستم بكه‌نه‌وه، چونكه سه‌ركرده هه‌روه‌كو (سیر روبه‌رت فلمه‌ر) (1963ز) Sir Rbert Filmer ده‌ڵێت: وه‌كیلى گه‌له‌كه‌یتى، باوكى گه‌له‌كه‌ى نیه، ئه‌گه‌ر خزمه‌تى گه‌له‌كه‌ى كرد ئه‌وا ده‌مێنىَ ، ئه‌گه‌ر نه‌یكرد پێویسته له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌مێنىَ ، هه‌روه‌ك چوَن مروَڤـ وه‌كیلى خوَى ده‌گۆرِىَ ئه‌گه‌ر به‌دڵى نه‌بوو، واته خزمه‌تى باشى نه‌كرد، رِژێمه دیكتاتۆره‌كان پێیان خۆشه به سه‌ركرده‌كان بلێین:(باوك ، برا ، سێبه‌رى خودا) چونكه له‌وكاته‌دا ، ئێمه ناتوانین بیانگۆرِین ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حیسابى وه‌كیلیان بۆ بكه‌ین ، ئه‌وا گۆرینیان ئاسانه.
هه‌ر بۆیه ئه‌بو موسیلمى خولانى كاتىَ سه‌ردانى معاویه ده‌كات، پێی ده‌ڵێت: سڵاوت لىَ بىَ ئه‌ى به‌كرێگیراو(السلام علیك ڕیها الڕجیر)، ئه‌وانه‌ى دانیشتبوون پێى ده‌ڵێن: بلىَ: سڵاوت لىَ بىَ ئه‌ى ئه‌میر(السلام علیك ڕیها الڕمیر)، سىَ جار ئه‌بو موسیلمى خولانى دووباره‌ى كرده‌وه، به‌ڵام معاویه ده‌لێت: لێی گه‌رێن ئه‌بو موسیلم ده‌زانىَ چى ده‌لێت، چونكه معاویه له مه‌به‌ستى ئه‌بوموسیلمى خولانى گه‌یشت.
له دواى ئومه‌ویه‌كان عه‌باسیه‌كان هاتن، یه‌كه‌م خه‌لیفه‌یان سه‌فاح بوو، له ساڵى(132هـ) له كوفه به‌یعه‌تی پێدرا. ئه‌ویش هه‌مان كاری ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌نده‌ى له‌ئومه‌ویه‌كان كوشت تاوه‌كو ناویان لێنا سه‌فاح، كاتىَ هاته كوفه، وتارێكى دا‌و گووتى: (ڕنا السفاح المبیح، والپاپر المبیر)، واته: من بۆم هه‌یه هه‌ركه‌سىَ بكوژم، من شوَره‌شگێرێكم وه‌كو شمشێر ئه‌برِم، كه‌س ناتوانىَ رِێگریم لێ بكات، ئێمه حوكم به قورئان و سوننه‌ت ده‌كه‌ین، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له ئێمه ناچێته ده‌ره‌وه تاوه‌كو ته‌سلیمى عیساى پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه) .
به‌ڵام سیسته‌مى ده‌وڵه‌ت پێچه‌وانه‌ى ئومه‌ویه‌كان بوو، چونكه ئه‌مانه دژى سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بكردن بوون، بۆیه له‌و سه‌رده‌مه‌دا غه‌یره عه‌ره‌به‌كان پێشڤه‌چوونیان به‌خۆوه بینى، له هه‌موو بوارێكه‌وه.
پاشان ده‌وڵه‌تى عوسمانى دروست بوو، ئه‌وه‌ى به‌سه‌رى میلله‌تى كوردى هێناوه به‌سه بۆ ناسینى ئه‌م ده‌وڵه‌ته، ده‌وڵه‌تێكى ئاینى مه‌زهه‌بى حه‌نه‌فى. پێویست ناكات باسى ئه‌م ده‌وڵه‌ته بكه‌ین، چونكه(عبد الرحمن كواكیبى) كتێبه‌كه‌ى له‌سه‌ر دیكتاتوریه‌تى ده‌وڵه‌تى عوسمانى نووسی بوو، كاتێك له‌سه‌ر داواى سوڵتان عبد الحمید (جمال ا‌لدین)ى ئه‌فغانى هاته ئه‌سته‌نبۆڵ ، به‌چاوى به‌خوَى بینى چ جۆره دكتاتوریه‌تێك له‌م وڵاته‌دا هه‌یه، هه‌موویشى به ناوى ئاینه‌وه، یه‌كێك له زانایانى كوردى باكور، باسى ئه‌م ده‌وڵه‌ت و سوڵتانه‌ى كردووه، ئه‌ویش شێخ سه‌عیدى نورسیه كه له نامیلكه‌كانى خۆیدا (رسائل النور) تیشكى خستۆته سه‌ر .
شتێكى دیاره كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر بنه‌ماكانى مه‌زهه‌بى حه‌نه‌فى دروست بوو، كه پێی ده‌ڵێن (مجله الڕحكام العدلیه) به‌ڵام دواى ته‌مه‌نێكى زۆر هه‌ندێ له‌سوڵتانه‌كانى عوسمانى ویستیان ته‌نیا كار به‌م (مجله)یه نه‌كه‌ن، به‌ڵكو سوود له‌مه‌زهه‌به‌كانى تریش وه‌ربگرن، چونكه خه‌ڵكێكى زوَرهه‌ن سه‌ر به‌مه‌زهه‌به‌كانى ترن، به‌ڵام زانایانى ئه‌و سه‌رده‌م قه‌بوڵیان نه‌كرد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م كاره بكه‌ن، ئه‌م جۆره سیاسه‌ته ته‌سك بینی یه، بووه هوَى درووست بوونى كاردانه‌وه‌یێكى توند له‌نێو گه‌لانى تر‌ى موسوڵماندا، وه‌كو كورد و عه‌ره‌ب و به‌ربه‌ر(ئه‌مازیغ) كه زۆربه‌یان سه‌ر به‌مه‌زهه‌بى تر بوون، له‌سوریا له‌ساڵى (1949) وه‌زیرى داد (ئه‌سعه‌د كورانى) (مجله الڕحكام العدلیه)ى عوسمانى حه‌نه‌فى رِه‌تكرده‌وه‌و كارى به‌یاساكانى رِوژئاوا كرد، چونكه مه‌زهه‌ب ته‌نیا بۆچوونه، بۆیه ئیمام مالیك له‌سه‌رده‌مى عه‌باسیه‌كاندا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌بوڵى نه‌كرد مه‌زهه‌به‌كه‌ى بكرێته ده‌ستورى ده‌وڵه‌ت (مه‌نسورو هارون ره‌شید) پاشان ئیمام مالیك ده‌ڵێت: (لیس كلما قال رجل قولا وإن كان له فچل یتبع علیه). كه كه‌سێك قسه‌یه‌كى كرد نابێت لێی وه‌ربگرین هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رێزوحورمه‌تى هه‌یه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( الژین یستمعون القول فیتبعون ڕحسنه) .
له‌م سه‌رده‌مه‌دا هیچ بزاڤێك پشتگیری له‌ده‌وڵه‌تى ئاینى ناكات، ته‌نیا چه‌ند گروپێكى فه‌نده‌مه‌نته‌لیزمى نه‌بێت، كه نزیكن له‌بزاڤه ته‌كفیریه‌كان، له‌م دواییه‌دا له‌ساڵى 2011 دواى رِووخانى رژێمى حوسنى موباره‌ك ، ئه‌زهه‌رى شه‌ریف وه‌سیقه‌یه‌كى ده‌ركردو تیایدا پشتگیری له‌ده‌وڵه‌تێكى مه‌ده‌نى ده‌كات دژى ده‌وڵه‌تى ئاینی، به‌هه‌مان شێوه ئیخوان مسلمین له میسر‌و سوریا جه‌خت له‌ده‌وڵه‌تى مه‌ده‌نى ده‌كاته‌وه، دكتور (محمد سه‌لیم عه‌وا) ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تى ئاینی له‌ئیسلامدا نییه، دكتور (تارق سویدان) ده‌ڵێت: ئێمه ده‌وڵه‌تێكى مه‌ده‌نى پلورالیزمى دیموكراسیمان ده‌وێت و، ده‌وڵه‌تى ئاینیمان ناوێت، پارتى (نورى) سه‌له‌فی له میسر هه‌مان برِواى هه‌یه، ته‌نانه‌ت هه‌ندى له ئه‌ندامه‌كانى مه‌سیحیین. پارتى عه‌دل و ئیحسانى مه‌غریبی ئیسلامى ده‌ڵێت: ئێمه رِوَژێك له رِوَژان داواى ده‌وڵه‌تى ئاینیمان نه‌كردووه، به‌ڵكو ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى مه‌ده‌نى داین.
له به‌روارى 29/8/2012 له كه‌ناڵى (إقرڕ) له به‌رنامه‌ى (الرد الجمیل) دكتور (محمد عماره) به‌قسه‌و به‌نووسینه‌كانى پشتگیرى ته‌واوى بۆ ده‌وڵه‌تى مه‌ده‌نى دووپات كرده‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا، هه‌موو جۆره‌كانى عیلمانیه‌تى رِه‌تكرده‌وه، له رِاستیدا عیلمانیه‌تى (جزئی) نابىَ رِه‌ت بكرێته‌وه، چونكه ماناى ده‌وڵه‌تى مه‌ده‌نى ده‌گه‌یێنێت، ئه‌وه‌ى دكتور(محمد عماره) هاودژیێك دروست ده‌كات، چونكه ده‌وڵه‌تى مه‌ده‌نى واته ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاین دروست نه‌بێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌ماى ئیجتیهادو هزرو بیر دروست ببێت، به‌ڵام دژى بنه‌ماكانى ئاین نه‌بێت، پاشان دكتور (عماره) شتێكى تر‌ى زیاد كرد، كه ئه‌ویش مه‌رجه‌عیه‌تى ئیسلامیه، من نازانم چ جیاوازیه‌ك له‌نێوان ئه‌مه‌و ده‌وڵه‌تى ئاینیدا هه‌یه، چونكه وشه‌ى مه‌رجه‌عیه‌ت واته له هه‌موو كار‌و برِیارێك بگه‌رێیته‌وه بۆ ده‌قه‌كانى ئاین.
هه‌روه‌ها قه‌رزاوى له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا كه پشتگیرى له‌ده‌وڵه‌تى مه‌ده‌نى و دیموكراسى و پلورالیزمى ده‌كات، به‌ڵام هه‌مان مه‌رجعیه‌تى ئیسلامى ده‌كاته مه‌رج ، هه‌ریه‌كه له(قه‌رزاوى) و(محمد عماره) وشه‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسلامیان به‌كاریان هێناوه، ئه‌مه‌ش به رِاى من ئه‌وه‌نده جیاوازى نیه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى ئاینی، به‌ڵكو هه‌مان قسه‌ى ئیمامى شافعى یه، كه ئیمام(ئیبن عه‌قیل) قه‌بوڵى نه‌كرد، لێره‌دا دووباره‌ى ناكه‌مه‌وه چونكه پێشتر باسمان كردووه، كه‌واته: ده‌بىَ بڵێین: ده‌وڵه‌تى مه‌ده‌نى كه دژ به‌بنه‌ماكانى ئیسلام نه‌بىَ ، واته: عیلمانیه‌تى(جزئی) ، كه هه‌مان ماناى ده‌وڵه‌تى مه‌ده‌نییه، بۆیه دیموكراسیه‌ت به سیسته‌مێكى ئاسایی له‌قه‌له‌م ده‌درێت له‌لایه‌ن هه‌ندىَ له‌هزرڤانانى موسوڵمانه‌وه، چونكه ئه‌م سیسته‌مه له بازنه‌ى ده‌وڵه‌تى مه‌ده‌نیدایه، رِاسته ده‌سه‌ڵاتى گه‌له، به‌ڵام نابێ له‌بیر بكه‌ین كه مه‌به‌ستمان بوارى ئیدارى و سیاسیه و، گه‌ل ده‌سه‌ڵاتێك نیه له‌هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا، چونكه هه‌ندىَ بوار له‌لایه‌ن ئاینه‌وه ده‌سه‌ڵاتى پێدرواه وه‌كو بوارى بیروباوه‌رو ئه‌خلاق كه بنه‌ماى نه‌گۆرِن.
ئه‌وانه‌ى دیموكراسیه‌ت به‌كوفر دائه‌نێن، جیاوازى له‌نێوان بواره‌كاندا ناكه‌ن، وه‌كو بوارى ئیدارى و سیاسى كه عه‌قڵ و هزر ئه‌توانن رۆڵی سه‌ره‌كى تیایاندا ببینن، به‌ڵام بوارى عه‌قیده‌و ئه‌خلاق كه نه‌گۆرِن ، ده‌قه‌كانى ئاین رۆڵى سه‌ره‌كى تیایاندا ئه‌بینێ، كه ده‌لێین: ئێمه سیسته‌مى دیموكراسیمان ده‌وىَ ، واته: گه‌ل برِیارى خوَى بدات، نه‌ك هزرو ئه‌یدولوژیه‌ت ، جیاوازى نێوان سیسته‌مى دیموكراسى و سیسته‌مه‌كانى تر‌ى وه‌كو سیسته‌مى ئاینى و ئه‌یدولۆژى و دكتاتوری لێره‌دایه، یه‌كه‌میان له‌خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌وه‌ى تریان له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه‌یه، هه‌ر وه‌كو(جیل كیپل) ئه‌وه‌ى باس كردووه، واته یه‌كه‌میان له‌گه‌له‌وه ده‌ست پێده‌كات بۆ سه‌ره‌وه(هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ر)، ئه‌وه‌ى تریان به‌سه‌ر گه‌ل و خه‌ڵكدا ده‌سپێنرىَ ، وه‌كو ده‌وڵه‌تى ئاینی، جا هه‌ر ئاینێك بێت. له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌وڵه‌تى مه‌ده‌نى ته‌نیا گه‌شه ده‌كات كه گه‌ل برِیار بدات، مه‌به‌ستمان له‌برِیارى گه‌ل بریاردانه له بوراى ئیدارى و سیاسى، نه‌ك لایه‌نه نه‌گوَره‌كانى بیروباوه‌رو ئه‌خلاق. هه‌روه‌كو پێشتر باسمان كرد.
پەراوێز:
الألباني: سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم الحديث 1649.
رواه البخاري باب بعث النبي صلى الله عليه وسلم رقم الحديث (3994).
رواه مسلم في صحيحه رقم الحديث 1826، باب كراهية الإمارة بغير ضرورة.
إمام عبد الفتاح إمام: الطاغية، دراسة فلسفية لصور من الاستبداد السياسي(الكويت، عالم المعرفة، د.م.ت) ص34.
إمام عبد الفتاح إمام: الطاغية ص 134.
عبد المنعم الحفني: المعجم الشامل لمصطلحات الفلسفة (القاهرة، مكتبة مدبولي، ط3، 2000م) ص 241.
إمام عبد الفتاح إمام: الطاغية ص 134.
برتراند رسل: حكمة الغرب 2/24.
إمام عبد الفتاح إمام: الطاغية ص136-137-138.
المرجع السابق ص398.
المرجع السابق ص223.
المرجع السابق ص 145.
كرين ، برينتون: تشكيل العقل الحديث: ترجمة شوقي جلال (الكويت، المجلس الوطني للثقافة والفنون والآداب) 1405هـ،1984م) ص 68.
با ئێمه وه‌كو هه‌موو زانایانى پێشین هاوشێوه‌ى حه‌سه‌نى به‌سری و كورى موباره‌ك بلێین: ئه‌مه فیتنه‌یه‌ك بوو خوا شمشێره‌كانى ئێمه‌ى پاراست له خوێنیان، با زمانه‌كانمان بپارێزین له باسكردنیان:(فتنه عێم الله منها سیوفنا، فلنعێم منها ڕلسنتنا).
یه‌زیدى كورى معاویه له‌سه‌رده‌مى خیلافه‌تى عوسمان له دایكبووه، شوێنى باوكى گرته‌وه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كه معاویه‌ى باوكى بوارى بوَ رِه‌خساند، هه‌ندێك به‌كافر قه‌له‌مى ده‌ده‌ن، هه‌ندێكیش به وه‌لى، به‌ڵام هه‌ردووكیان هه‌له‌ن، باشترین وه‌ڵام ئیمام ئه‌حمه‌دى كورى حه‌نبه‌ل له‌و باره‌یه‌وه ده‌یداته‌وه، كاتىَ (سالح)ى كورِى سه‌باره‌ت به یه‌زید پرسیاری لێ‌كرد، گووتى: ئه‌وه‌ى باوه‌رى به خودا و روَژى دوایى هه‌بێت یه‌زیدى خۆش ناوێت، گوتیان بوَ نه‌فره‌تى لىَ ناكه‌ى، گوتى: كورِم كه‌ى باوكت نه‌فره‌تى له‌كه‌سێك كردووه، له روایه‌تێكى تردا ده‌لێت: یه‌زید هه‌ڤالانى پێغه‌مبه‌رى (د.خ) كوشتووه و مه‌كه‌ى پیروَزى تاڵان كردووه. برِوانه: ابن تیمیه الحرانی: مجموع الفتاوى 4/483.
ابن تيمية الحراني: مجموع الفتاوى 27/482.
مه‌به‌ستم له وشه‌ى (جه‌برى) ئه‌وه‌یه ئومه‌ویه‌كان له رێَگاى هه‌ندىَ زاناوه قه‌ناعه‌ت به‌هه‌ندێ خه‌ڵك هێنا كه خواى گه‌وره ئومه‌ویه‌كانى به‌سه‌ر ئێوه‌دا زاڵ كردووه، ئه‌مه ئیراده‌ى خودایه‌و، قابیلى گۆرِین نیه، واته: ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئیجباریه‌و ، هه‌روه‌كو چوَن رِیشی باڵنده له هه‌وادا بىَ توانایه، خه‌ڵكیش ئاوا بىَ توانا و ده‌سه‌ڵاته به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتى ئومه‌ویه‌كان.
ابن كثير: البداية والنهاية، تحقيق: علي شيري (د.م.دار إحياء التراث العربي) ط1، 1408 ه. 1988 م) 13/190.
السيوطي: تاريخ الخلفاء ص190.
ئه‌م هه‌موو حه‌دیسانه‌ى باسى سوڵتان ده‌كه‌ن كه سێبه‌رى خودایه، هیچ رِاستیه‌كیان بوَ نیه، من باوه‌رِم وایه هه‌مووى ئه‌وانه له‌سه‌رده‌مى ئومه‌ویه‌كان دروست كراون، بۆ به‌رگریكردن له ده‌سه‌ڵاتیان كه له‌لای زانا رِاسته‌قینه‌كان هیچ شه‌رعیه‌تێكى نه‌بوو، رِاسته ئه‌لبانى هه‌ندێك له‌م حه‌دیسانه‌ى به‌رِاست له قه‌ڵه‌م داوه، به‌ڵام من باوه‌رم پێیان نییه، چونكه ده‌ستكاریان پێوه هاوار ده‌كات.
ابن عبد ربه الأندلسي: العقد الفريد، تحقيق: عبد المجيد الترحيني( بيروت، دار الكتب العلمية، ط1، 1404هـ،1983م) 2/16.
السيوطي: تاريخ الخلفاء ص28.
كرين، برينتون: تشكيل العقل الحديث ص64-65.
ابن تيمية الحراني: السياسة الشرعية في إصلاح الراعي والرعية (بغداد، مكتبة المعارف، ط5، 1990م) ص12.
الذهبي: سير أعلام النبلا‌ء، تحقيق:شعيب الأرناؤوط، محمد نعيم العرقسوسي ( بيروت، مؤسسة الرسالة)ط9، 1413هـ) 6/78.
پێویسته خوێنه‌رى به‌رێز ئاگادار بێت له‌و نامیلكانه‌ى كه له‌لایه‌ن (ئیحسان قاسم سالحی) بوَ زمانى عه‌ره‌بى وه‌رگێرِاون و، له‌چاپخانه‌ى سوَزله‌ر چاپكراون، چونكه زوَر ده‌ستكارى له‌نامیلكه‌كانى نورسیدا كراوه، برِوانه كتێبه‌كه‌م (سعید النورسى المفترى علیه) له‌بڵاوكراوه‌كانى كۆربه‌ندى هزرى ئیسلامى له كوردستان، ده‌زگاى ئاراس 2010 كه به درێژى باسى ئه‌م بابه‌ته‌م كردووه.
ابن عبد البر: جامع بيان العلم وفضله، تحقيق أبي الأشبال الزهيري (السعودية، دار ابن الجوزي) ط1، 1414هـ، 1994م) 3/235.
سورة الزمر الآية 18.
دواى ده‌رچونى ئه‌م وه‌سیقه‌یه له ئه‌زهه‌رى شه‌ریف، له میسر سىَ بزاڤ دروست بوون، یه‌كه‌م ئیخوانه‌كان، ئه‌م پروژه‌یان به مولكى خوَیان دا ئه‌نێن، چونكه به گوێره‌ى قسه‌یان له هه‌شتاكان ئه‌م پروَژه‌یه هه‌بووه له ئه‌بجه‌دیه‌كانى هزرى ئیخوان موسلمین، دووه‌م، سه‌له‌فیه‌كان، ئه‌وان دژى ئه‌م پروژه‌یه‌ن، چونكه پروَژه‌كه دژى بنه‌ماكانى ئاینه، سێیه‌م، لایه‌نى فه‌قیهه ته‌قلیدیه‌كان، كه ده‌لێن: پێویسته ئه‌زهه‌ر خوَى دووربخاته‌وه له‌م بابه‌تانه، فوَكه‌س بكاته سه‌ر كێشه‌كانى خوێندن وفێربوون وفه‌توا، چونكه تووشى گرفت وئاریشه‌ى زوَر ده‌بێت دواى ئه‌م گورانكاریه گه‌ورانه له وولاتانى عه‌ره‌بى.
جريدة الشرق الأوسط العدد 12003 سنة 2011.
www.islamstory.com
جريدة الشرق الأوسط العدد 11970 سنة 2011.
جريدة الشرق الأوسط العدد 11885 سنة 2011.
www.aljamaa.net.
محمد عمارة: الدولة الإسلامية بين العلمانية والسلطة الدينية (القاهرة، دار الشروق، ط1، 1408هـ،1998م) ص27.
راشید غه‌نوشى سه‌روَكى بزووتنه‌وه‌ى نه‌هزه‌ى ئیسلامى تونسى- كه سه‌ر به ئیخوانه- ئێستا خاوه‌ن ده‌سه‌لاتن له تونس- به راشكاوى ده‌لێت: عیلمانیه‌ت فه‌لسه‌فه‌یكى ئیلحادى نییه، به‌لكو هه‌ندێك ته‌رتبیاتى ئیداریه بوَ ئازادى بیروباوه‌ر وهزر، بروانه روژنامى (الشرق الڕوسگ) العدد(12151) سنه(2012). هه‌رچه‌نده ئه‌م رایه راست نییه، چونكه عیلمانیه‌تى گشتگیر فه‌لسه‌فه‌یكى ئیلحادى یه، ته‌نها عیلمانیه‌تى جوزئى ئه‌م مانایه ده‌به‌خشىَ كه غه‌نوشى باسى كردووه.
www.masrawy.com/news/egypt/politics .
كارولين فوريست، فياميتا فيتر: العلمانية على محك الأصوليات ص15.