رۆڵی فه‌لسه‌فه له پارادیگمی پێكه‌وه‌رِۆیی له لای هابرماس..(2-3)
February 21, 2013
فیکر و فەلسەفە

نووسه‌ر :محه‌مه‌د ئه‌لئه‌شهه‌ب
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
بیرۆكه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه یه‌كێكه له جیاوازییه‌كانی نێوان هابرماس و گادمیر، هه‌رچه‌نده گادمیر ره‌خنه‌شی له عه‌قڵیه‌تی پیشه‌سازیانه گرت، كه هه‌ژموونی به سه‌ر چاخی نوێوه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و ناچێ ئه‌و ئه‌ركه سیاسییه بداته پاڵ فه‌لسه‌فه‌وه كه هابرماس پێی دا بوو. گادمیر ده‌ڵێ: "ئیدی ئه‌مرِۆ كه‌س، به‌ده‌ر له هه‌ندێك شاره‌زا، پێی وا نییه عه‌قڵیه‌تی پیشه‌سازی مافی كرانه‌وه‌ی تواناكانی مرۆیی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات". له ره‌خنه گرتنیشی له‌م عه‌قڵیه‌ته پیشه‌سازییه، گادمیر گرنگیی فه‌لسه‌فه له‌م كاته‌دا ده‌سه‌لمێنێت، كه ساغه زانست تێیدا باڵاده‌سته، به‌ڵام ئه‌و خه‌یاڵه‌ش ناكات، كه فه‌لسه‌فه وه‌ك جاران بڵێ ده‌توانم ببمه تاجی سه‌ری جیهانی هزر، هه‌رچی هه‌یه و نییه بریتییه له‌وه‌ی فه‌یله‌سووف پتر له خه‌ڵكی دی، هه‌ست به نه‌زانیی خۆی ده‌كات. ئه‌مه‌ش بنه‌مایه‌كی گشتییه، به‌ڵام بایی ئه‌وه نییه كه به‌رپرسایه‌تیی جیهانی بخه‌ینه ئه‌ستۆوه.به هه‌مان رێچكه‌ی سیاسیی دیدی ره‌خنه‌ییانه‌ی هابرماس، گادمیر ده‌ڵێ: "هابرماسیش وه‌ك من باوه‌رِی وایه كه ئه‌گه‌ری دیالۆگی نموونه‌یی هه‌یه، به‌ڵام باوه‌رِیشی وایه كه ئه‌م نموونه باڵایه ده‌كرێ له رێی گه‌شه كردنی كۆمه‌ڵناسی و سیاسه‌تێك كه له سه‌ر ئه‌و رۆنرا بێت، به‌دی بێت. كه‌واته ئه‌و باوه‌رِی وایه ئه‌و نموونه‌ی باڵایه، سیاسیانه به‌دی دێت. هه‌روه‌ها سه‌رنجی هابرماسیشی به لای ئه‌وه‌دا برد كه ئه‌م جۆره دیالۆگه ده‌روونشیكاره و ده‌یه‌وێ به سه‌ر كۆمه‌ڵناسیدا پیاده‌ی بكات، له واقیعدا مایه‌ی قبووڵ نییه، چونكه ئه‌م دیالۆگه گریمانه ده‌كات كه نه‌خۆش متمانه‌ی به پزیشك هه‌بێت. به‌ڵام كۆمه‌ڵگایه‌ك نییه كه خۆی، به‌م شێوازه‌ی له ده‌روونشیكاردایه، راده‌ستی كۆمه‌ڵناس بكات، وا دیاره هابرماس نه‌یوستووه له‌و جیاوازییه‌ی نێوان پسپۆر و عه‌قڵی سیاسیدایه، حاڵی بێت". هه‌مبه‌ر به‌م ره‌وشه‌ی كه هه‌ژموونی زانست و ته‌كنیكی به سه‌ره‌وه‌یه، یان به گوته‌ی گادمیر، عه‌قڵیه‌تی پیشه‌ساز، وا دیاره زانست و ته‌كنیك وه‌ك یه‌كه‌مین هێزی به‌رهه‌م له كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتووی پیشه‌سازیدا، بێگه‌ردیی ئایدیۆلۆژیانه‌ی خۆیان له‌ده‌ست دا، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌و ئاسته‌ی ئێستا فیزیا پێی گه‌یشتووه و ئه‌و حاڵه‌تی پاشكه‌وتنه‌ی زانین زانسته‌یلی مرۆیی گیریان تێدا خواردووه، هابرماس لای وایه فه‌لسه‌فه داوای لێ ده‌كرێت ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ بگه‌یه‌نێت:
1- خه‌بات كردن له نێو زانسته‌كانه‌وه، له پێناو په‌ره‌پێدانی ستراتیژی تیۆریی هه‌ره توند و تۆڵ، هه‌رچه‌ندی كه بۆ رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ی دابه‌شكاریی ئه‌زموونكه‌رانه و به‌رخوێندنكاری، دێته مه‌یدانه‌وه.
2- له سه‌ر رێچكه‌ی هه‌مان ئه‌ركی ره‌خنه‌یی، هابرماس لای وایه ئه‌ركی هه‌ره جوامێرانه‌ی فه‌لسه‌فه بریتییه له به‌دی هێنانی ناته‌باییه‌ك له نێوان بیركردنه‌وه‌ی رادیكاڵانه‌ی ره‌خنه‌یی و هه‌موو شێوه‌یه‌كی مه‌یلی بابه‌تیانه‌دا، واته به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی هه‌موو وه‌همه سه‌ربه‌خۆییه‌كی ئایدیۆلۆژی. بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌یی له یه‌ك كاتدا هێرش ده‌باته سه‌ر: ره‌هایی فه‌لسه‌فه‌ی بنه‌چه، ساغه تیۆری، تێگه‌یشتنی عه‌لمه‌وی كه ره‌نگه زانسته‌كان خۆبه‌خۆ هه‌یان بێت، هه‌روه‌ها هۆشیاریی ته‌كنۆكراتانه‌ی سیسته‌مێكی سیاسیی دابرِاو له رامانه‌یلی زانستیانه‌ی.
3- ئاشكرا كردنی سه‌راپاگیریانه‌ی هزر كه ئامانجی زانینی بابه‌تیانه‌یه، وه‌ك سه‌راپاگیریی ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی حوكمی ئه‌و كرداره عه‌قڵیانه‌ی ژیان ده‌كه‌ن، كه نه‌ك هه‌ر قابیلی شه‌رعاندن نین به‌ڵكوو قابیلی پاساودانه‌وه‌ش نین.
له رێی ئه‌و ئه‌ركه ره‌خنه‌ییانه‌ی ده‌كرێ فه‌لسه‌فه له پاڵ زانست‌دا بیكات، ده‌شێ بڵێین، ئه‌و له ته‌ك زانست‌دا هێزێك له هێزه‌كانی به‌رهه‌م پێك ده‌هێنێت، كه به‌شدار ده‌بێت له په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵ. ئه‌و ته‌نیا هۆشیارییه‌كی چه‌واشه نییه، به‌ڵكوو فه‌لسه‌فه به خه‌سڵه‌تی ره‌خنه‌ییانه‌ی خۆیه‌وه، هه‌موو شێوه دۆگمایه‌ك ره‌ت ده‌كاته‌وه، له نێویشیاندا دۆگمای ماركسیزم كه هابرماس له پێداچوونه‌وه‌ی ره‌خنه‌ییانه‌ی خۆیدا، ئه‌وی دایه به‌ر ره‌خنه. ئه‌م ره‌خنه‌یه‌ش بوو كه ئه‌وی له نه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌سپێكه فه‌لسه‌فییه‌كانی ماركسیزم، دوور خسته‌وه.
فه‌لسه‌فه له دیدی ره‌خنه‌ییانه‌ی خۆیه‌وه، له پاڵ زانست و زانینه‌كانی دی، به‌شدار ده‌بێت له دووباره بنیاتنانی په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئه‌مه‌ش ده‌یكاته به‌شێك له تیۆریی ره‌خنه‌گرتن له كۆمه‌ڵ، كه هابرماس له رێی تیۆریی گشتیی پێكه‌وه‌رِۆییه‌وه گه‌شه‌ی پێ ده‌دات.
3- له‌باره‌ی ره‌خنه گرتن له فه‌لسه‌فه‌ی كانت به‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی دامه‌زرێنه‌ره
بۆ قووڵ كردنه‌وه‌ی تێزی ره‌خنه‌ییانه‌ی له‌باره‌ی هزری میتافیزیكییه‌وه، هابرماس له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی (سه‌ده‌ی رابردوو)دا ده‌گه‌رِێته‌وه سه‌ر لێپرسینه‌وه له هه‌ردوو بۆچوونی فه‌لسه‌فیی: كانت و هیگل له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌وه، ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش له هه‌ردوو فه‌لسه‌فه‌كه ده‌گرێت كه: فه‌لسه‌فه‌ی ده‌ستاوده‌ست و هێرمۆنۆتیكین. ئامانجی ئه‌م ره‌خنه‌یه‌ش له لای ئه‌و داكۆكی كردنه له ئه‌ركی فه‌لسه‌فه به‌و سیفه‌ته‌ی پاسه‌وانی عه‌قڵانیه‌ته. ئاخۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ی كانت خستییه ئه‌ستۆی فه‌لسه‌فه‌وه چییه، كه هابرماس به‌رامبه‌ری به‌رهه‌ڵست بوو، وێرِای ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆ خۆی به ئاشكرا كانتی بوو؟ ئه‌دی سنووری ئه‌و بۆچوونه‌ی كانتیزم كوێیه؟ ئاخۆ هابرماس چۆن داكۆكی له فه‌لسه‌فه ده‌كات به‌وه‌ی كه پاسه‌وانی عه‌قڵانیزمه، به پشت به‌ستن به‌و به‌راورده ره‌خنه‌ییه‌ی هه‌ردوو نه‌ریتی فه‌لسه‌فیی: ده‌ستاوده‌ست و هێرمۆنۆتیك نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كه‌ن؟
هابرماس له وتاره‌كه‌یدا "دووباره پێناسه كردنه‌وه‌ی رۆڵی فه‌لسه‌فه" پێی وایه له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا كانت ته‌رزێكی نوێی دامه‌زراندنی له فه‌لسه‌فه‌دا هێناوه‌ته روو، نه‌مازه كاتێك دیتی كه ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی زانین (مه‌عریفه) له بواری فیزیادا به‌ده‌ستی هێنا، ده‌بێ به لای فه‌یله‌سووفانیشه‌وه جێی بایه‌خ بێت، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌كه په‌یوه‌سته به شتێكه‌وه كه له مێژوودا رووی داوه، به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پێشكه‌وتنه توانای داهێنانی زانین ده‌سه‌لمێنێت. له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ش بوو، كانت هه‌وڵی دا تیۆرییه‌كی (ترسندنتالیانه) بۆ زانین دابمه‌زرێنێت، میتافیزیكێكیش له ته‌رزی نموونه‌ی فیزیا بنیات بنێت. كانت كه سه‌رسامی دیرۆكی زانسته‌كانی فیزیایه، ئه‌و پرسیاره‌ی خه‌وی لێ حه‌رام كردووه ئه‌وه‌یه: میتافیزیك چۆن بۆی ده‌كرێ ببێته زانستێك؟ به‌ڵام كانت له شرۆڤه كردنی بۆ بنه‌ماكانی زانین پشتی به‌ست به‌وه‌ی ناوی نا "ره‌خنه له ساغه عه‌قڵ"، هه‌روه‌ها كاری بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ره‌خنه له به هه‌ڵه به‌كار هێنانی توانای زانینیش بگرێت، پاشان كانت ناچار بوو له زانینی تیۆریدا به كرده‌نی توانای عه‌قڵی كرده‌كی و توانای برِیاردان له یه‌كدی جیا بكاته‌وه، ئه‌ویش به ده‌سته‌به‌ر كردنی بنه‌ماكانی تایبه‌ت به هه‌ر توانایه‌ك به جیا، سه‌ره‌نجام ئه‌و "رۆڵی دادوه‌ری باڵا به فه‌لسه‌فه ده‌به‌خشێت، ئه‌و رۆڵه‌ی په‌ل ده‌هاوێت و تێكرِای كولتوور ده‌گرێته‌وه، واتای زانینی تیۆری و كرداره‌كی و جوانناسی. له لای كانت، فه‌لسه‌فه نه‌ك هه‌ر به‌رامبه‌ر به زانست وه‌ك دادگایه‌كی باڵا ره‌فتار ده‌كات به‌ڵكوو به‌رامبه‌ر به تێكرِای كولتووریش هه‌ر وه‌هایه."
فه‌لسه‌فه‌ی كانت له مه‌یلی دامه‌زراندنكارانه‌ی كه ده‌ڵێ، به شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی، بنه‌ماكانی زانست روون ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها دیاری كردنی ئه‌و سنووره‌ی ده‌كرێ ئه‌زموونی تێدا بكرێت، ئه‌وا لێره‌دا فه‌لسه‌فه ئه‌و شوێنه دیاری ده‌كات كه ده‌بێ هه‌ر زانست پرِی بكاته‌وه.
ئه‌م ئه‌ركه نوێیه‌ی فه‌لسه‌فه به‌وه‌ی دادوه‌ری باڵایه، فه‌یله‌سووفی هاوچه‌رخی ئه‌مریكی (ریچارد رورتی) له چوارچێوه‌ی ره‌خنه گرتنی له ئه‌ركی فه‌یله‌سووفدا، ره‌خنه‌ی له‌و ئه‌ركه نوێیه‌ی فه‌لسه‌فه‌ش گرت، تا ئه‌و راده‌یه‌ش چوو كه فه‌لسه‌فه له‌وه به دوور بگرێت كه پاسه‌وانی عه‌قڵانیه‌ته. به‌ڵام هابرماس هه‌رچه‌نده هاورِایه له‌گه‌ڵ رورتی له رووی ره‌خنه گرتنی له رۆڵی دامه‌زرێنه‌رانه‌ی فه‌لسه‌فه له لای كانت، به‌ڵام له‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نییه كه فه‌لسه‌فه بێ به‌ری ده‌كات له‌وه‌ی پاسه‌وانی عه‌قڵانیه‌ته، چونكه هابرماس ده‌یه‌وێ ئه‌و ئه‌ركه‌ی فه‌لسه‌فه بپارێزێت، ئه‌ویش به گه‌رِان به دوای میكانیزمی نوێ كه ره‌خنه‌ی كانتی ده‌یبه‌خشێت "خۆ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه ده‌ستی له‌و رۆڵه ئاڵۆزانه‌ش هه‌ڵگرت كه بریتییه له دیاری كردنی پێگه‌ی زانسته‌كان، هه‌روه‌ها برِیاردان له‌باره‌ی تێكرِای كولتوور، ئه‌وا، وێرِای ئه‌وه، ده‌توانێ و ده‌شبێ ده‌ست به زه‌رووره‌تی عه‌قڵانییه‌وه بگرێت، به سوود وه‌رگرتن له‌و ئه‌ركانه‌ی هه‌ره خاكه‌رِان، كه بوار به دیاری كردن و پاراستنی ئه‌و پێگانه‌ی تیۆریگه‌لی دڵ پرِ له هیوا ده‌ده‌ن، كه ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
هابرماس به‌وه‌ی دووباره چاو به فه‌لسه‌فه‌ی دامه‌زرێنه‌رانه‌ی كانتیزمدا ده‌خشێنێته‌وه، ئه‌وا گومانی خسته سه‌ر ئه‌و توێژینه‌وه تازه‌یه‌ی كانت دایمه‌زراند و ناوی نا تیۆریی زانینی ترسندنتالانه، ئه‌و تیۆرییه‌یه كه له رێی ئه‌وه‌وه ئه‌و ئه‌گه‌ره مه‌رجی زانینی ئه‌مبریكی دیاری ده‌كات، به ده‌سپێك له‌و برِوایه‌ی كه فه‌لسه‌فه توانای ئه‌وه‌ی نییه ئه‌و رۆڵه ره‌هایه ببینێت كه له فه‌لسه‌فه‌ی میتافیزیكدا هه‌ی بوو. هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ش له‌و ئه‌ركه دامه‌زرێنه‌رانه‌ی لای كانتیش ده‌گرێت، واشی داده‌نێت كه سه‌رده‌می فه‌یله‌سووفانی مه‌زن (Maître penseur) كۆتایی هاتووه، ئیدی له توانای كه‌سدا نییه بڵێ به ته‌نیا خۆی وه‌ڵامی كۆتایی پێشكه‌ش ده‌كات، له سه‌رده‌می ئێستای ئێمه‌دا داوا له فه‌لسه‌فه ده‌كرێت كه له‌گه‌ڵ زانینه‌كانی دیكه‌دا هاوكار بێت.
به ده‌سپێك له چه‌مكی "دووباره بنیات نانه‌وه" كه له "كانت"ی وه‌رگرتووه، ستراتیژی ئه‌و بۆ بنیات نانه‌وه‌یه جیا له‌وه‌ی كانت، ئه‌و جه‌ختی كرده سه‌ر دووباره بنیات نانه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی زانینی تیۆرییانه‌ی ترسندنتالی، كه‌چی هابرماس جه‌ختی كرده سه‌ر دووباره بنیات نانه‌وه‌ی زانینی جڤاكی و مه‌رجه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی كرداری كۆمه‌ڵایه‌تی. هابرماس تێكۆشا تا زانسته‌یلی راستكار (Reconstructive sciences) تۆكمه بكات، ئه‌ویش له ئاسۆی بنیاتنانی تیۆرییه ره‌خنه‌كاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی.
چی دی فه‌لسه‌فه له توانایدا نه‌ما به ته‌نیا ئه‌ركی دووباره بنیاتنانه‌وه بگرێته ئه‌ستۆ، ده‌ستی له‌وه هه‌ڵگرت كه بڵێ ئه‌و توانای هه‌یه بنه‌مای هه‌موو زانین و زانیارییه‌ك راڤه بكات،، ئێستاش پێویسته هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌مه‌جۆر زانستی ئه‌مبریكیدا بكات، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی بایه‌خ به دووباره بنیاتنانه‌وه ده‌ده‌ن "وه‌ك: ده‌روونناسیی پێكهاته‌یی له دانانی (بیاژێ)، ئاراسته‌ی زایه‌نده‌ر له لای (چۆمسكی)، په‌ره‌سه‌ندنی ئیتیك له لای (كۆلبێرگ)".
فه‌لسه‌فه له رێی گرێدانی به زانسته‌یلی دی، وا دیاره نه‌مردووه، وه‌ك هه‌ندێك ده‌ڵێن، به‌ڵكوو ئه‌ركی ئێستای له ئه‌ركی جارانی جودایه، كه سه‌رده‌می مه‌زنه فه‌لسه‌فه و وابه‌سته بوونی فه‌لسه‌فه به فه‌یله‌سووفی مه‌زنه‌وه بوو. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی هابرماس ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌و شته‌ی له قوتابخانه‌ی فرانكۆرت فێری بوو، كه بریتییه له كرانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه به‌ره‌و رووی زانسته‌كانی دی به كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و ئه‌نترۆپۆلۆژییه‌وه "له‌مرِۆ به دواوه ئیدی فه‌لسه‌فه ناتوانێ ده‌ست به سه‌ر هه‌قیقه‌تدا بگرێت".
تیۆریی پێكه‌وه‌رِۆی هابرماس وه‌ك به‌رجه‌سته كردنی ئه‌م هه‌ڵوێسته داده‌ندرێت، ئه‌و تیۆرییه‌كه ته‌نیا له سه‌ر فه‌لسه‌فه دانه‌مه‌زراوه، به‌ڵكوو ئه‌و وه‌ك میتاتیۆرییه (Métathéorique)، به ده‌سپێك له مشتومرِی فه‌لسه‌فی له‌گه‌ڵ بواری جیاجیای زانیندا دامه‌زراوه، وێرِای ئه‌و ره‌خنانه‌ی ئاراسته‌ی هابرماس كران، به‌وه‌ی كه فه‌یله‌سووفێكی پێكه‌وه گونجێنه. هابرماس له رێی مه‌شق كردنی له سه‌ر گه‌لێك ده‌قی فه‌لسه‌فی و زانستی، كه هه‌وڵی دا ئه‌نجامه‌كانی ئه‌وان بۆ داكۆكی كردن له تێزه‌كه‌ی به‌كار بهێنێت، تا راده‌یه‌كی زۆر باوه‌رِی به‌و په‌یوه‌ندییه ئه‌رێنی و كارایه‌ی فه‌لسه‌فه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانی دی هێنا، ئه‌ویش له چێوه‌یه‌كی ته‌واوكارانه‌دا نه‌ك له روانگه‌ی ئه‌وه‌ی كه جارێكی دی فه‌لسه‌فه رۆڵی دادوه‌ری باڵای هه‌یه: "من زۆر باوه‌رِم وایه تیۆرییه‌كانی فه‌لسه‌فه ده‌توانن له په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌مه‌لایه‌ندا بن له‌گه‌ڵ ئه‌و تیۆرییه زانستیانه‌ی هاوشانی ئه‌ون. بۆ نموونه ده‌كرێ، به لایه‌كدا، تیۆریی كرداری پێكه‌وه‌رِۆ یان ئیتیكی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كاره‌كانی ده‌روونناسیی گه‌شه، پێكه‌وه گرێ بده‌ین. له لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌كرێ توێژینه‌وه‌ی به‌راوردكاری له نێو وێنای ئایینی بۆ جیهان و تێگه‌یشتن له بۆچوونی ده‌زگاكانی یاساییدا، ئاماده بوونی هه‌بێت. له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا، له‌م ئاسته میتاتیۆرییه‌دا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌راوردكارییه‌كان پێكه‌وه گرێ دراون، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌شه‌وه، زانسته‌یلی تایبه‌تمه‌ند ئه‌وانیش به لای خۆیانه‌وه به‌ره‌و رووی پێشنیارگه‌لی فه‌لسه‌فی كراونه‌ته‌وه، نموونه‌شمان بۆ ئه‌مه هه‌یه، وه‌ك كرانه‌وه‌ی زانین ده‌روونناسی به‌ره‌و فه‌لسه‌فه.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه نوێیه‌ی فه‌لسه‌فه به زانسته‌كانی دیكه‌وه، جیاوازیی نێوان هابرماس و كانت ده‌خاته روو. هیگل بۆ خۆشی كه‌وته نێو داوی هه‌مان تێزه‌كه‌ی كانته‌وه، وێرِای ره‌خنه گرتنی له ته‌رزی دامه‌زراندنكارانه‌ی ترسندنتالی. ئه‌م په‌یوه‌ندییه نوێیه‌ی فه‌لسه‌فه به زانسته‌كانی دیكه‌وه، زاده‌ی شكست خواردنی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی دامه‌زراندنی كۆتایی (fondation ultime) بوو، كه مه‌به‌سته‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی هۆشیاری تێیدا به‌رده‌وام بوو.
له رێی ئه‌و ره‌خنانه‌وه روون بووه‌وه، ئه‌و تیۆرییه نوێیه‌ی ره‌خنه كه هابرماس به‌رگریی لێ ده‌كات، ده‌بێ شیكاری فه‌لسه‌فی و شیكاری زانستی پێكه‌وه كۆ بكاته‌وه، چونكه فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخ چی دی له توانایدا نییه له جیهان به تێكرِایی بگات، وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری چاوی تێ برِی بوو، كه له سه‌ر بنه‌مای عه‌قڵ له تێكرِای جیهان تێ بگات.
له پاش ده‌ركردنی شاكتێبی خۆی "تیۆریی كرداری پێكه‌وه‌رِۆ" هه‌روه‌ها به بۆنه‌ی وه‌رگێرِانی بۆ سه‌ر زمانی فه‌ره‌نسی له ساڵی 1987دا، پێشه‌كییه‌ك بۆ وه‌رگێرِانه‌كه داده‌نێت تا سه‌ر له‌نوێ تێزه‌كه‌ی خۆی دووپات بكاته‌وه، تێیدا رای ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و نایه‌وێ له‌م دوو به‌شه‌دا تیۆرییه‌كی ته‌واوكار دابرِێژێت، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی ده‌یكات بریتییه له پێشكه‌ش كردنی توخمگه‌لی تیۆری، كه به هۆیه‌وه فه‌لسه‌فه خۆی ناچار ده‌بینێت له نێو هزرێكی پاشه میتافیزیكدا له خۆی بگات، ئه‌ویش به گرێدانی به په‌یوه‌ندییه‌كی هاوكاری له‌گه‌ڵ زانسته‌یلی كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ر بنه‌مای دابه‌ش كردنی كار، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و بایه‌خه‌ی ئه‌و زانستانه له نێو تیۆریی ره‌خنه‌دا هه‌یانه. ئه‌وه‌ی له شاكاره‌كه‌ی هابرماس "تیۆریی كرداری پێكه‌وه‌رِۆ" ورد بێته‌وه، به ئاسانی ئاماده بوونی به‌هێزی زانسته‌یلی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێو تیۆرییه ره‌خنه‌ییه‌كه‌یدا، به‌وه‌ی كه تیۆرییه‌كه بۆ كۆمه‌ڵ، ده‌بینێت.
بۆ پشتیوانی كردن له تیۆرییه ره‌خنه‌ییه‌كه‌ی له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی دامه‌زراندنكارانه‌ی كانتیزم، هابرماس ئه‌و رایانه‌ی هه‌ردوو فه‌لسه‌فه‌ی هێرمۆنۆتیك و ده‌ستاوده‌ست پێشكه‌شیان كرد، فه‌رامۆشی نه‌كردن، یه‌كه‌میان (هێرمۆنۆتیك) جه‌خت ده‌كاته سه‌ر چه‌مكی وه‌ك: لێكدانه‌وه‌كاری، جیهانی ژیان، دووه‌میشیان (ده‌ستاوده‌ست) جه‌خت ده‌كاته سه‌ر چه‌مكی وه‌ك: زمانی باوی رۆژانه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی له پرۆسه‌ی پێكه‌وه‌رِۆییدا كارلێك ده‌كه‌ن. هه‌ڵبه‌ت كرانه‌وه به‌ره‌و رووی ئه‌و به‌راوردانه ته‌نیا ئامانج ئه‌وه نییه ره‌خنه له كانتیزم بگرین، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه‌شه شكۆ به جیهانی ژیان بدرێته‌وه، كه له لایه‌ن ریزبه‌ندانه‌وه داگیر كراوه. فه‌لسه‌فه له لای هابرماس، به حوكمی كرانه‌وه‌ی به‌ره‌و رووی هه‌ر یه‌ك له هێرمۆنۆتیك و ده‌ستاوده‌ست، وا ده‌كات كرداری رۆژانه و لێكدانه‌وه‌ی مه‌عریفی، هه‌روه‌ها مه‌زه‌نده‌ی خاوه‌ن مۆركی ئیتیكی، له نێو یه‌كدا تێكه‌ڵ بن. هه‌ر بۆیه پرۆسه‌ی له یه‌ك گه‌یشتنی نێوان كه‌سانی نێو جیهانی ژیان، گریمانه‌ی هه‌بوونی كه‌له‌پوورێكی كولتووریی فراوان و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات، كه ته‌نیا زانست یان ته‌كنیك ناتوانن بۆی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
هه‌ر به‌م ئاراسته‌یه، فه‌لسه‌فه له چوارچێوه‌ی رۆڵی لێكدانه‌وه‌كارانه‌یدا، ده‌كرێ روو بكاته جیهانی ژیانه‌وه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی خۆشی له‌گه‌ڵ هه‌مه‌كیدا باش بكات، ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌كات به‌شدار بێت له بزواندنی میكانیزمی چه‌سپاوی گرێ دراو به ئامرازه زانین و كرداره ئیتیك و گوزارشتی ستاتیكاییانه. به‌م جۆره ده‌كرێ فه‌لسه‌فه ده‌ستبه‌رداری رۆڵی خۆی بێت، كه بریتییه له دادوه‌ر پشكنه‌ری كولتوور، ئنجا بچێته پێستی (Interprète - médiateur) به‌رپرسی میانگێرِه‌وه.
ئه‌و رۆڵه لێكدانه‌وه‌كاره‌ی فه‌لسه‌فه هه‌یه‌تی، وا ده‌كات كه به‌شدار بێت له دروست كردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی پێكه‌وه‌رِۆ، هه‌روه‌ها به‌دی هێنانی له‌یه‌ك گه‌یشتن له نێوانی كه‌ساندا به پشت به‌ستن به ئه‌و تێكچرِژانه‌ی له نێوانیاندایه، ئه‌ویش به ده‌سپێك له‌و پاشخانه كولتوورییه هاوبه‌شه‌وه، ئه‌ركی لێكدانه‌وه‌كاری ده‌چێته نێو چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتنێكی نوێی ره‌خنه‌ییانه بۆ فه‌لسه‌فه به ئامانجی رزگار كردنی مرۆڤ، چونكه پێكه‌وه‌رِۆیی نێوانی كه‌سان به پشت به‌ستن به پاساو و پاساوی دووسه‌ره، به‌شدار ده‌بێت له په‌رت كردنی وه‌همه‌كانی ئایدیۆلۆژی، كه رێگر ده‌بێت له به‌دی هێنانی پێكه‌وه‌رِۆییه‌كی راسته‌قینه له نێو كۆمه‌ڵدا: "كرداری پێكه‌وه‌رِۆییانه‌ی رۆژانه بوار ده‌دات له‌یه‌ك گه‌یشتن له نێوانی كه‌ساندا بێته ئاراوه، كه به به‌هانه‌ی دروستییه‌وه ئاراسته ده‌كرێن، له واقیعیشدا ته‌نیا چاره‌سه‌ر پێك ده‌هێنێت بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی هه‌مه‌جۆر مشتومرِ، كه مه‌عریفه‌ی فه‌لسه‌فی پێی ئاشنا بووه و پێشی ئاشنایه. ئه‌زموونێكی بابه‌تیانه‌ی بێ پێكه‌وه‌رِۆیی نێوان كه‌سان له ئارادا نییه، به هه‌مان شێوه پێكه‌وه‌رِۆییه‌كی نێوانی كه‌سان به بێ جیهانێكی بابه‌تیانه‌ش نییه."
به لایه‌كی دیكه‌دا هابرماس لای وایه "فه‌لسه‌فه جاران توانای هه‌بوو یه‌كێتیی فۆرمالیستانه‌ی عه‌قڵێكی فره بپارێزێت، ئه‌وه‌ش نه‌ك به سایه‌ی چه‌مكێكی به‌رهه‌ستی هه‌بوو له تێكرِای خۆیدا، هه‌روه‌ها نه‌ك به سایه‌ی چه‌مكێكی گه‌ردوونییه‌وه، به‌ڵكوو به سایه‌ی توانای هێرمۆنۆتیكیانه‌ی خۆیه‌وه له تێپه‌رِاندنی سنووری زمان و گوتاره‌وه، له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی گرێدانی به (Holistique) رێرِه‌وی پاشخانگه‌لی سه‌راپاگیرانه‌ی كولتووریانه‌یه‌وه".
به سایه‌ی ئه‌و رۆڵه هێرمۆنۆتیكه‌ی فه‌لسه‌فه‌وه، ئه‌وا فه‌لسه‌فه له توانایدایه ببێته ناوه‌ندێك بۆ ریزبه‌ندی زانسته‌كان له لایه‌ك (واته له نێوان كولتووری شاره‌زایانه‌وه، كه له لایه‌ن زانست و ته‌كنیكه‌وه په‌ره‌ی پێ دراوه.. هتد)، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له نێوان كرداری پێكه‌وه‌رِۆییانه‌ی رۆژانه‌شه‌وه، به زمانێكی دی، واته له نێوانی زانست و جیهانی ژیانه‌وه. ئه‌م میانگێرِییه لێكدانه‌وه‌كارییه‌ی فه‌لسه‌فه ده‌یكات، له "هزری پاشه میتافیزیكدا" به یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی داده‌ندرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی "گه‌شه كردنی تێگه‌یشتنمان له عه‌قڵانیه‌ت، به چه‌شنێك كه له فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخدا، رامانی فه‌لسه‌فی گره‌وه‌كه‌ی ده‌بێته دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و عه‌قڵانیه‌ته‌ی له زانین و ئاخاوتن و كردار و زماندا، به‌رجه‌سته كراوه. به‌م جۆره تێگه‌یشتنه له عه‌قڵانیه‌ت و عه‌قڵ، ئه‌ركی فه‌لسه‌فه له سه‌رده‌می ئێستا به لای هابرماسه‌وه، بریتی نییه له راڤه كردن و ئاشنا بوون به جیهان له هه‌مه‌كیدا، هه‌ر وه‌ك فه‌لسه‌فه‌ی یۆنان و فه‌لسه‌فه‌ی میتافیزیك كۆبه‌كۆ ده‌یانگوت: "ئه‌ركی فه‌لسه‌فه هه‌میشه ئاراسته به مه‌رجه‌یلی عه‌قڵانیانه‌ی زانین و له‌یه‌ك گه‌یشتنی زمانی و كرداره: ئه‌م مه‌رجانه‌ش ده‌كرێ به دوایاندا بگه‌رِێین چ له ژیانی رۆژانه‌دا، یان له ئاستی رێكخستن و میتۆده ریزبه‌ندی ئه‌زموونه‌كاندا، یان هه‌روه‌ها له ئاستی ریزبه‌ندی گفتوگۆدا. له‌م رێرِه‌وه‌دا تیۆریی پاساوده‌ر رۆڵی خۆی ده‌گرێته ده‌ست، چونكه ئه‌ركی ئه‌و بریتییه له دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی مه‌رج و پێویستیی ده‌ستاوده‌ستی فۆرمالیستانه‌ی روون ره‌فتارێكی عه‌قڵانی".
له‌وه‌ی پێشتر باسمان كرد، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه هابرماس له دووباره پێناسه كردنه‌وه‌ی بۆ فه‌لسه‌فه وه‌ك ئه‌وه‌ی كانت له فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌می رۆشنگه‌ریدا خستییه روو، ئه‌و قه‌رزداری هه‌ر یه‌ك له فه‌لسه‌فه‌ی هێرمۆنۆتیك و فه‌لسه‌فه‌ی ده‌ستاوده‌ست بێت، ئه‌و ره‌خنه ریشه‌ییه‌ی هه‌ردوو فه‌لسه‌فه‌كه له بانگه‌شه‌ی دامه‌زراندنكارانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی (كانت)یان گرت، له نێو ره‌خنه‌كه‌ی هابرماس له كانت ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو. به ده‌سپێك له‌وه‌ی هابرماس كه‌وتبووه به‌ر كاریگه‌ریی چه‌مكه ده‌زگای باوی نێو هه‌ردوو فه‌لسه‌فه‌كه پێكرِا، ئه‌مه‌ش تیزی ره‌خنه‌كه‌ی هه‌مبه‌ر به كانت پته‌وتر ده‌كات، له بری تیۆرییه‌كی ترسندنتالانه بۆ زانین، تیۆرییه‌ك ده‌خاته روو كه بایه‌خ به مه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تیی زانین ده‌دات، چونكه ئه‌وه‌ی به لای هابرماسه‌وه گرنگه ئه‌وه نییه كه چۆن ده‌زانم؟ به‌ڵكوو ئه‌وه‌یه چۆن ده‌كرێ ئاوێته بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دی بێت. ئه‌م ئاوێته بوونه كۆمه‌ڵایه‌تییه، فه‌لسه‌فه به ته‌نیا ناتوانێ بڵێ هه‌ر من راڤه‌ی ده‌كه‌م، به‌ڵكوو هه‌ر ده‌بێ فه‌لسه‌فه له‌گه‌ڵ زانینه‌كانی دی ته‌واوكه‌ری یه‌ك بن. به‌شداری كردنه‌كه‌ی هابرماس له‌م بواره‌دا به‌شدارییه‌كی كه‌م و پێویسته، به‌ڵام به ته‌نیا ناتوانێ هه‌قیقه‌ت به‌ده‌ست بهێنێت، له كاتێكدا هه‌قیقه‌ت به شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ڵاڵه ده‌كرێت.
له راستیشدا، ئه‌ركی فه‌لسه‌فه له كاتێكدا كه وابه‌سته‌ی لێكدانه‌وه بوو، ئیدی كه‌وتینه به‌رده‌م ئه‌ركێكی فه‌لسه‌فی كه خۆی له تێگه‌یشتنی جیهان و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا ده‌بینێته‌وه نه‌ك گۆرِینی (جهیان). ئه‌وه‌ش گۆرِانێكه له لایه‌ن گۆرِانی سه‌رله‌به‌ری پارادیگمێكه‌وه له مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی رۆژاوادا سه‌پێندرا، له پاش "وه‌رچه‌رخانی زمانه‌وانی" كه ئیدی بووه خاوه‌ن پێگه‌یه‌ك له هزری پاشه میتافیزیكدا.
4- فه‌لسه‌فه له هزری پاشه میتافیزیكدا: Nachmetaphysiches Denken
به زمانی (تۆماس كۆهن)، هزری فه‌لسه‌فی له سه‌ده‌ی نۆزده‌مدا وه‌رچه‌رخانێكی پارادیگمی به خۆوه ده‌بینێت، ئه‌وه‌ش وه‌رچه‌رخانێكه ئه‌ركی فه‌لسه‌فه له هزری پاشه میتافیزیكدا ده‌گۆرِێت. ئه‌م وه‌رچه‌رخانه له میانی ره‌خنه گرتن له شتاندنه‌وه، ره‌خنه گرتن له به‌خشینی مۆركی وه‌زیفی به سه‌ر شێوه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوانی كه‌سان و شێوه‌كانی ژیان، هه‌روه‌ها ره‌خنه گرتن له دیده‌ناسیی بابه‌تیانه‌ی كه له‌باره‌ی زانست و ته‌كنیكه‌وه هه‌مانه، سیماكه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌مه‌ن ئه‌و بابه‌تانه‌ی بواریان دا ره‌خنه له بنه‌ماكانی فه‌لسه‌فه بگیرێت، ئه‌و بنه‌مایانه‌ی نموونه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان خود و بابه‌تیان به سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا سه‌پاند. به‌ڵام وه‌رچه‌رخانی پارادیگم په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ له نێوانی خود و خوددا، یان ئه‌وه‌ی هابرماس ناوی نا په‌یوه‌ندیی بیخودی، ده‌سه‌پێنێت. ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی كه پاڵپشتی كردنی به گرنگترین ئه‌ركی فه‌لسه‌فه له هزری پاشه میتافیزیكدا داده‌ندرێت، به پشت به‌ستن به‌و ده‌رهاویشتانه‌ی "زمانه وه‌رچه‌رخان" (Linguistic Turn) وه‌ك یه‌كێك له گرنگترین بابه‌ته‌كانی هزری پاشه میتافیزیك، پێشكه‌شی ده‌كات. به‌ر له‌وه‌ی ئاماژه به‌و ئه‌ركه نوێیه‌ی فه‌لسه‌فه بكه‌ین، ئاماژه به گرنگترین ئه‌و پرسانه‌ش ده‌كه‌م كه پارادیگمی نوێ له دیرۆكی فه‌لسه‌فه‌دا پێكیان ده‌هێنێت، وه‌ك كه خاتوو (میڤ كوك) له كتێبی (عه‌قڵ و زمان)دا چرِی كردووه‌ته‌وه، به‌وه‌ی پێنج خه‌سڵه‌تی ئه‌م هزره پاشه میتافیزیكه‌ی خستووه‌ته روو:
ڕ) هزری پاشه میتافیزیك گه‌وهه‌ره وێنای عه‌قڵانیه‌ت (substantiel)ی خسته به‌ر پرسیاره‌وه، رێكاره بۆچوونێك یان رێكارێكی فۆرمالیستانه‌شی له بری ئه‌و پێشنیار كرد.
ب) ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به پرسی شیاویی زانین و چۆنیه‌تی به‌جێ گه‌یاندنییه‌وه هه‌بێت، هزری پاشه میتافیزیك: مه‌یلی دامه‌زراندنكارانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی، به مه‌یلێكی قابیلی هه‌ڵه (Falibilism) قه‌ره‌بوو كرده‌وه.
ت) هزری پاشه میتافیزیك گومان له‌و بیرۆكه‌یه ده‌كات، كه ده‌كرێ به شێوه‌یه‌كی رووته‌ڵ له پشتی دیرۆك و ئاڵۆزییه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بێت، ده‌كرێ وێنای عه‌قڵیش بكه‌ین، كاریشی كرد بۆ دانانی عه‌قڵ له رێرِه‌وێكدا (Contextualised) واته جێ كردنه‌وه‌ی له كرداره‌یلی ئێستای دیرۆكیدا.
پ) وه‌ك به‌شێك له‌م پرۆسه‌یه كه بریتییه له دانانی عه‌قڵ له رێرِه‌وێكدا، بنیاته تاكه‌كانی هۆشیاری به بنیاتی ده‌ستاوده‌ستی زمان و هۆشیاری، قه‌ره‌بوو كرانه‌وه.
ج) وه‌ك به‌شێك له روو كردنه كردار و دوور كه‌وتنه‌وه له تیۆریی ساغ و رووت، هزری پاشه میتافیزیك له سه‌رگه‌رمیی فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ریتی بۆ هه‌قیقه‌تی تیۆری و وه‌زیفیی نوێنه‌رایه‌تیانه‌ی زمانه‌وه، تا راده‌ی ئه‌وه‌ی كرداره ئیتیك و ئه‌ركی گوزارشتكارانه‌ی زمانی سه‌لماند.
به رامان له‌م پێنج خه‌سڵه‌ته، روون ده‌بێته‌وه كه هزری پاشه میتافیزیك پارادیگمێك پێك ده‌هێنێت كه بنه‌مای فه‌لسه‌فیی خۆی هه‌یه و له پارادیگمی پێشووی جیا ده‌كاته‌وه. وه‌ك دیاریشه، بابه‌ته‌كانیشی نیشانه‌ن بۆ ئه‌وه: زمانه وه‌رچه‌رخان، جێگرته عه‌قڵ، سه‌راوبن كردنی پێشینایه‌تیی تیۆری له په‌یوه‌ندیی به كرداره‌وه. له نێویاندا زمانه وه‌رچه‌رخان به گرنگترین بابه‌ت داده‌ندرێت، كه "بناغه‌یه‌كی میتۆدكارانه‌ی پته‌وتری به چالاكیی فه‌لسه‌فی دا، بواری پێ دا، له شه‌رمه‌زاریی تیۆریی هۆشیاری رزگاری ببێت".
به ده‌سپێك له‌و بایه‌خه‌ی كه بابه‌تی زمان له هزری هاوچه‌رخی فه‌لسه‌فه‌دا به‌ده‌ستی هێنا، هابرماس پێداگیری ده‌كات له‌وه‌ی كه پێویسته سوود له زمانه وه‌رچه‌رخان وه‌ربگرین، تا راده‌ی ئه‌وه‌ی هابرماس فه‌لسه‌فه و عه‌قڵ و زمان پێكه‌وه كۆ ده‌كاته‌وه.
راسته "عه‌قڵ هه‌میشه وه‌ك بابه‌تی سه‌ره‌كیی فه‌لسه‌فه مایه‌وه"، به‌ڵام لێره‌دا به‌راورده‌كه له‌به‌ر رۆشنایی زمانه وه‌رچه‌رخان، ئامرازه به‌راورد نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی له فه‌لسه‌فه‌ی هۆشیاریدا وا بوو، به‌ڵكوو به‌راوردێكی ده‌ستاوده‌ستی پێكه‌وه‌رِۆیه، هه‌ر ئه‌وه‌شه پێی ده‌گوترێت "عه‌قڵی پێكه‌وه‌رِۆ" یان "عه‌قڵانیه‌تی پێكه‌وه‌رِۆیی". ئه‌م عه‌قڵانیه‌ته كه بۆ شرۆڤه كردنی، هابرماس سوودی له‌و ئامرازانه بینی كه زمانه وه‌رچه‌رخان پێشكه‌شیان ده‌كات، له كرداری پێكه‌وه‌رِۆشدا به‌رجه‌سته ده‌بێت. بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌م ئامانجه، فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخ به "زمانه وه‌رچه‌رخان" به‌سی لێ نه‌كرد، به‌ڵكوو به‌ره‌و رووی هه‌موو ئه‌و زانینانه‌ی له‌م ئه‌ركه‌دا هاوبه‌شی ئه‌ون، كرایه‌وه: "فه‌لسه‌فه له سایه‌ی ئه‌و ره‌وشه نادیاری كراوه‌دا، ئه‌و هاوبه‌شه‌یه كه قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، ئه‌ویش به هاوكاری كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن، به تیۆرییه‌ك بۆ عه‌قڵانیه‌ت بگه‌ن".