پەروەردەی سیاسی لــه نێــوان بــوون و نـــەبوونیـــدا
February 9, 2013
فیکر و فەلسەفە

نووسه‌ر :رێبوار سیوەیلی
له ئێستاداو له به‌شێكی زۆری ئه‌و نومایشه سیاسیانه‌ی له نێوان لایه‌نه‌كاندا ده‌یانبینین، زیاتر هه‌ست به گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی ده‌روونحزبی و ئاماده‌یی كه‌موكوڕیی له په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تیی بكه‌راندا به‌دیی ده‌كه‌ین و كه‌متریش بنه‌ماكانی په‌روه‌رده‌ی سیاسیی ده‌بینینه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات كه ته‌مه‌نیان زۆرتره، وه‌ك نه‌رێتێكی بۆ ماوه‌یی ته‌ماشا بكه‌ین و ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕێگرێك لێكبده‌ینه‌وه له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریی خێرا له په‌روه‌رده‌ی ده‌روونحزبییه‌وه، بۆ په‌روه‌رده‌ی سیاسی، ئه‌وه ناتوانین نه‌بوونی په‌روه‌رده‌ی سیاسیی له‌لای ئۆپۆزسیۆن و ئاماده‌یی چڕی په‌روه‌رده‌ی ده‌روونحزبی بگێڕینه‌وه بۆ ته‌مه‌نی ئۆپۆزسیۆن. بۆیه چه‌نده بۆ حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات گرنگه هه‌رچی زووتر خۆیان له بنه‌ماكانی په‌روه‌رده‌ی ده‌روونحزبی ڕزگار بكه‌ن و گرنگیی به په‌روه‌رده‌ی سیاسی بده‌ن، زۆر له‌وه‌ش زیاتر بۆ ئۆپۆزسیۆن گرنگه كه ده‌ست له بنه‌ما سایكۆلۆژی و په‌روه‌رده‌ییه ده‌روونحزبیه‌كان هه‌ڵبگرێت و په‌روه‌رده‌یه‌كی سیاسیی به‌دیل به‌رجه‌سته بكات.سه‌ره‌تا:
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پرۆسه‌ی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستاندا به‌ره‌و په‌ره‌سه‌ندنێكی نه‌وعی بگۆڕێ، پێویسته به زووترین كات به جۆرێكی تر بیر له په‌روه‌رده‌ی سیاسیی به‌مانا فراوانەكه‌ی بكه‌ینه‌وه و جیای بكه‌ینه‌وه له ڕوانگه‌ی سیاسیی و ئایدیۆلۆژیای تایبه‌تی لایه‌نه سیاسیه‌كان. ئه‌مه‌ی دواییان، واته په‌روه‌رده‌ی ئایدیۆلۆژی و روانگه‌ی سیاسی، پرۆسه‌یه‌كی ده‌روونحزبییه و په‌یوه‌ندیی هه‌یه به مێژوو و به‌ها و له‌خۆتێگه‌یشتنی ناوه‌كیی پارته سیاسیه‌كانه‌وه، كه به‌پێی میكانیزمه‌كانی وه‌ك كۆنگره، پلینیۆم و ئامۆژگاری و دیسیپلینی حزبیی و شێوازه‌كانی دیكه‌ی كاركردنی گرووپه‌كان و به‌پێی ئامانجی سیاسیی و ئایدیۆلۆجی خۆیان، جێبه‌جێی ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕێكخستن و هاوسه‌نگیه ناوه‌كییه له كایه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستاندا وه‌ك پێویست نییه و هه‌تا ئێستاش كۆی حزبه‌كان به‌ده‌ست ناهاوسه‌نگیی سیاسیانه‌ی خۆیان و نه‌گونجان و ته‌نانه‌ت ده‌سته‌گه‌ریشه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام ده‌توانین بڵێن هه‌ر حزب و لایه‌نه به‌ها، نه‌رێت و پیرۆزیی خۆیانیان هه‌یه و كه‌م تا زۆر له‌لایه‌ن هه‌ڵسوڕاوه‌كانیانه‌وه په‌یڕه‌ویی ڕێژه‌ییان لێده‌كرێت و وه‌ك خاڵی هاوبه‌ش ته‌ماشایان ده‌كرێت. به‌ڵام باسكردنی ئه‌م لایه‌نه و هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆسه‌ی ده‌روونحزبی پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێم بابه‌تی ئه‌م وتاره نییه، ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ستیشه به په‌روه‌رده‌ی سیاسیه‌وه، كه بابه‌تی سه‌ره‌كیی قسه‌كانمه.
وشه‌ی په‌روه‌رده له زمانی ئێمه‌دا مانایه‌كی تایبه‌تی نییه و هه‌ر خودی وشه‌كه‌ش له سه‌رده‌م و قۆناغی جیاوازدا ماناكه‌ی شیاوی گۆڕانه. به‌ڵام له به‌كارهێنانی ئه‌م وشه‌یه‌دا به زۆری په‌روه‌ده‌ی جه‌سته‌یی، یان وه‌بارهێنان و په‌روه‌ده‌ی هزری تێكه‌ڵده‌كرێن، كه زیاتر مه‌به‌ستی وتاره‌كه‌ی منه، به له‌به‌رچاوگرتنی گۆڕاوه سیاسیه‌كان له كایه‌ی سیاسی هه‌رێم و به‌تایبه‌تیش بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له ئێستا و داهاتوودا. كورته‌ی بیر و قسه‌كانی من له‌سه‌ر ئه‌وه چڕ ده‌بێته‌وه، كه ئه‌م دوو به‌ره‌یه پێویسته په‌روه‌رده‌ی سیاسی بخه‌نه پێش په‌روه‌رده‌ی حزبی و له‌سه‌ر بنه‌ماكانی په‌روه‌رده‌ی سیاسیه‌وه په‌یوه‌ندیی و دژایه‌تیه‌كانیان دابڕێژن، چونكه له كاتی ئێستادا ئێمه لاوازیی و ئاستێكی ناپه‌سه‌ند له هه‌ردوولا ده‌بینین، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه بووبێته شتێكی دیار، به‌ڵام ئاماده‌یی له هه‌موو بواره‌كانی په‌یوه‌ندیی و دژایه‌تی، یان سالاری و ناسالاری ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا هه‌یه و ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی نائاشكرا، به‌ڵام كاریگه‌ره بۆ زۆرینه‌ی به‌خراپ لێكترحاڵینه‌بوون و یه‌كتر سووككردن و هه‌ڵوێسته پێش ئه‌قڵانیه‌كان، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌وه هاتۆته‌وه سیاسه‌تی هه‌رێم وه‌ك سیاسه‌تێكی بێ كاراكته‌ر، یان بێ مه‌رجه‌ع خۆی بنوێنی و به نموونه‌ی سیاسه‌تێكی قه‌یراناوی ته‌ماشای بكرێت.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كۆی لایه‌نه‌كان و به‌شێكیش له بكه‌رانی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه، په‌روه‌ده ئایدیۆلۆژییه ده‌روونحزبییه‌كان ده‌خه‌نه پێش په‌روه‌رده‌ی سیاسیه‌وه و ئه‌وه‌ی بۆخۆیان قه‌ناعه‌تیان پێیه‌تی ده‌یكه‌نه بنه‌ما بۆ قه‌ناعه‌تپێهێنانی ئه‌وانیتریش. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رده‌مه‌كه شێوازی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیی سیاسیی ده‌خوازێ، ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وانه زوو ده‌كه‌ونه به‌رامبه‌ر ڕێگره ناوه‌كییه‌كانی خۆیان و سیاسه‌ت ده‌بێته‌وه به هه‌ڵچوونی سایكۆلۆژیی و قسه، به‌بێ ئه‌نجامی ده‌ستنیشانكراوی ئه‌قڵانی.
هۆكاری ئه‌م شێوازه له سیاسه‌تكردن، هه‌م كولتووری و هه‌م سایكۆلۆژیی و هه‌م نه‌رێتی ده‌روونحزبین.
هۆكاری كولتووری:
له ڕووی كولتوورییه‌وه هه‌موو پێكهاته‌كانی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمدا له‌دایكبووی مێژوویه‌كی په‌رچه‌كرداریانه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكاریانه‌ی تاكڕه‌و، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موویان پڕیشكی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دیار و نادیارانه‌یان پێوه‌یه كه په‌یوه‌ستیان ده‌كاته‌وه به مێژووی خۆیان و سته‌مكارانه‌وه. ئه‌م مێژووه‌ش هه‌تا ئێستا خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی بۆ نه‌كراوه، تا پارته سیاسیه‌كان گه‌ردوغوباری به‌مێرات بۆماوه له خۆیان بته‌كێنن و بچنه‌وه سه‌ر ڕه‌نگیی ڕه‌سه‌نی خۆیان. بۆیه ئه‌و كولتووره سیاسیه‌ی ئه‌وانی لێوه هاتونه‌ته‌ده‌ر، به‌مجۆره په‌روه‌رده‌ی كردوون و بۆته‌به‌شێك له خوو، یان هابیتۆسی ئه‌مانیش.
لێره‌وه، كولتوور بۆته به‌شێك له هانده‌ر بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌رێتانه‌ی كه بونیادی سایكۆلۆژیایه‌كی گرژ له ئاست یه‌كتردا دروست ده‌كات و زیندووی ده‌كاته‌وه. بۆیه وه‌ك له دانوستانه‌كان و به‌یان و لێداوانه‌كاندا ده‌بینین، ئه‌قڵانیه‌تی سیاسی بابه‌تیانه و دیسپلینه‌كانی دانووستان و گفتوگۆی سیاسی، ده‌بنه قوربانیی و ئه‌مه‌ش له ئاستی پڕۆفێشناڵیزمی سیاسی ده‌هێنێته خواره‌وه و متمانه ده‌كه‌وێته‌وه باوه‌شی قه‌یرانه‌وه.
هۆكاری سایكۆلۆژی:
هۆكاری سایكۆلۆژی له په‌كخستنی پرۆسه‌ی سیاسیی له هه‌رێمدا، به‌تایبه‌تی بۆ نه‌وه‌ی پێشووتری بكه‌رانیی سیاسی، ده‌گەڕ‌ێته‌وه بۆ كۆی ئه‌و دابڕان، لێكجیابوونه‌وه، گرژی و شه‌ڕی ناوخۆیی و ڕاگه‌یاندنه‌ی كه ئه‌م لایه‌نانه پێیدا تێپه‌ڕیون. نه‌وه‌ی پێشووتری بكه‌ریی سیاسی له هه‌رێم و نه‌وه‌ی پاش ئه‌وانیش به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی له كۆی ئه‌و مێژووه پڕ گرژییه‌دا به‌شدار بوون و ئه‌مێستاش كاریگه‌ریی كه‌م تا زۆری ماوه، كه ئێمه نیشانه‌كانی ئه‌و كاریگه‌رییه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و مێژوو و ئه‌زموونه تایبه‌تیانه له شێوازی ڕه‌فتار، گوفتار و هه‌ڵسه‌نگاندنی پاش په‌رده‌ی ئه‌واندا بۆ یه‌كتر ده‌بینینه‌وه و جاری وایش هه‌یه، كه راسته‌وخۆ له راگه‌یاندن و لێدوانه‌كاندا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، یاخود كه‌سانێك ڕۆڵیان هه‌یه له زیندووكردنه‌وه و گه‌شاندنه‌وه‌ی ڕه‌ژووی ژێر خۆڵه‌مێشه‌كه‌دا.
نابێت چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌مان هه‌بێت كه هۆكاره سایكۆلۆژییه متبووه‌كان، یان سه‌ركوتكراوه‌كان به ئاسانی به‌تاڵ ببنه‌وه، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت بۆ به‌تاڵبوونه‌وه‌یان. مه‌ترسیی هانده‌ره سایكۆلۆژییه‌كان له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان نییه لای ئه‌م یان ئه‌و بكه‌ری سیاسی، هێنده‌ی له مانه‌وه‌یاندایه له‌لای لایه‌نه سیاسیه‌كان و مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر له ئاستی ده‌روونحزبیدا وه‌ك میراتێكی پیرۆز كه له‌سه‌ر دروستكردنی وێنای دوژمن به‌ندبوون.
هۆكاری نه‌رێتی ده‌روونحزبی:
هۆكاره ده‌روونحزبییه‌كان بوونه‌ته نه‌رێتی پێكه‌وه‌به‌ستنی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی هه‌ر پارتێكی سیاسی له ئاست پارتی به‌رامبه‌ر و لایه‌نگره‌كانیدا. ئه‌مه‌ش به نیسبه‌ت ڕابردووه‌وه تا راده‌یه‌ك ئاساییه، به‌ڵام سوودوه‌رگرتن لێیان بۆ له‌مه‌ودوا، ده‌یانكاته ڕێگرێكی سه‌ره‌كیی كه ئه‌م پارت و لایه‌نگر و هه‌ڵسوڕاوانه به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ، یان راسته‌وخۆ (بۆ نمونه له رێگه‌ی خۆپیشاندان، مناوه‌رات و ئاڵابه‌رزكردن و شه‌ڕه‌په‌ڕۆوه)، بكاته‌وه به نه‌یاری یه‌كتر له ژێر گوشاری جه‌ماوه‌ره‌كانیاندا، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێویستیه سیاسیه پرۆفێشناڵه‌كانی ئێستادا گونجاو بێت.
له په‌روه‌رده‌ی ده‌روونحزبییه‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ی سیاسی:
به‌بێ ڕه‌تكردن و به‌لاوه‌نانی ئه‌م سێ هۆكاره له كایه‌ی سیاسی هه‌رێمدا و له‌لایه‌ن گشت پارته سیاسیه‌كانه‌وه ناتوانین باس له په‌روه‌رده‌ی سیاسیی بكه‌ین، چونكه په‌روه‌رده‌ی سیاسی كۆمه‌ڵێك میكانیزمی خۆی هه‌یه، كه هه‌ماهه‌نگیی و په‌یوه‌ندییان به‌و هۆكاره كه‌ڵه‌كبووانه‌وه نییه. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، كه لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌بی دانانی پلان و به‌رنامه‌ی گونجاو بۆ ره‌تكردنی ئه‌و سێ هۆكاره ده‌روونحزبیه كۆمه‌ڵێك چالاكیی سیاسی ده‌نوێنن، وه‌ك (دیدار، چاوپێكه‌وتن، كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی، هه‌وڵدان بۆ ڕێكه‌وتننامه و سه‌ردان و وه‌فد ڕه‌وانه‌كردن)، به‌بی ئه‌وه‌ی هانده‌ره ده‌رونحزبیه‌كانیان خستبێته لاوه، هه‌ر بۆیه‌شه به ئاشكرا ده‌بینرێ ئه‌و هانده‌رانه كاریگه‌ریی خۆیان له پرۆسه سیاسیه‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌نجامه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان په‌كده‌خه‌نه‌وه.
په‌روه‌رده به‌مانا گشتیی و زانستییه‌كه‌ی پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وام و بێسنووره له ژیانی مرۆیدا به ئامانجگه‌لێك كه له ڕێگه‌یانه‌وه ئه‌م مرۆڤه، چ له ئاستی تاكه‌كه‌س و چ وه‌ك كۆمه‌ڵ ئاماده ده‌كرێن بۆ ژیان و به‌رێوه‌بردنی داهاتوو. له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، په‌روه‌رده‌كردن بریتیه له چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی گه‌وره‌ساڵان له‌گه‌ڵ منداڵان بۆ ناساندنی ئه‌و كولتوور و كۆمه‌ڵگایه‌ی منداڵه‌كه‌ی تێدا گه‌وره ده‌بێت. به‌شێكی زۆری ئه‌م كاره له میانه‌ی تێكه‌ڵبوونی منداڵ به ژیانی ڕۆژانه‌وه مه‌یسه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه له رێگه‌ی ئه‌زموونكردنه‌وه فێری ژیان و وهه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر ببێت. لێره‌شه‌وه، یه‌كه‌مین ئه‌ركی په‌روه‌رده بریتیه له په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی كه‌سایه‌تی منداڵ له ڕێگه‌ی به‌خشینی كۆمه‌ڵێك نۆرمی ئاكاری، به‌ها و هه‌ڵوێست تا بتوانێ بیركردنه‌وه و هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی به‌هۆیانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رێت.
په‌روه‌رده‌ی سیاسیش به‌شێكه له سیسته‌مێكی گه‌وره‌تری په‌روه‌رده‌كردن، له قۆناغی پێگه‌یشتوویدا، به‌ڵام ئه‌م په‌روه‌رده‌كردنه به‌بێ پرۆسه سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵی سه‌ركه‌وتوو نابێت. په‌روه‌رده‌ی سیاسی ئامانجی ئاماده‌كردنی سیاسیانه‌ی تاكه‌كه‌س و گرووپه‌كانه كه به ڕه‌چاوكردنی بنه‌مای سیاسیی ستاندارد، سیاسه‌ت بكه‌ن. هه‌رچه‌نده ناتوانین له‌وه دڵنیابین، كه په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تیی له منداڵیی بكه‌رانیی سیاسی‌دا په‌روه‌رده‌یه‌كی سیسته‌ماتیك و دروست بووه، به‌ڵام ناشتوانین له‌سه‌ر ئه‌مه لۆمه‌یان بكه‌ین. له‌م ڕووه‌وه ئه‌وانیش قوربانیی ڕۆژگارێكن كه بارودۆخێكی مێژوویی سه‌پاندویه‌تی. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی بایه‌خدانه ئه‌وه‌یه كه تا چه‌ند بكه‌رانی سیاسی ئێمه خۆیان له كه‌موكوڕییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی پاراستووه كه به میرات و له ده‌ره‌وه‌ی ویستی خۆیان تیایاندا ماوه‌ته‌وه؟. لێره‌دایه كه په‌روه‌رده‌ی سیاسیی گرنگیی خۆی هه‌یه و ده‌كرێ وه‌ك قۆناغێك ته‌ماشای بكه‌ین بۆ پركردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه په‌روه‌ده‌ییه سه‌ره‌تاییه‌كان.
له ئێستادا و له به‌شێكی زۆری ئه‌و نومایشه سیاسیانه‌ی له نێوان لایه‌نه‌كاندا ده‌یانبینین، زیاتر هه‌ست به گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی ده‌روونحزبی و ئاماده‌یی كه‌موكوڕیی له په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تیی بكه‌راندا به‌دیی ده‌كه‌ین و كه‌متریش بنه‌ماكانی په‌روه‌رده‌ی سیاسیی ده‌بینینه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات كه ته‌مه‌نیان زۆرتره، وه‌ك نه‌رێتێكی بۆ ماوه‌یی ته‌ماشا بكه‌ین و ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕێگرێك لێكبده‌ینه‌وه له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریی خێرا له په‌روه‌رده‌ی ده‌روونحزبییه‌وه، بۆ په‌روه‌رده‌ی سیاسی، ئه‌وه ناتوانین نه‌بوونی په‌روه‌رده‌ی سیاسیی له‌لای ئۆپۆزسیۆن و ئاماده‌یی چڕی په‌روه‌رده‌ی ده‌روونحزبی بگێڕینه‌وه بۆ ته‌مه‌نی ئۆپۆزیسۆن.
بۆیه چه‌نده بۆ حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات گرنگه هه‌رچی زووتر خۆیان له بنه‌ماكانی په‌روه‌رده‌ی ده‌روونحزبی ڕزگار بكه‌ن و گرنگیی به په‌روه‌رده‌ی سیاسی بده‌ن، زۆر له‌وه‌ش زیاتر بۆ ئۆپۆزسیۆن گرنگه كه ده‌ست له بنه‌ما سایكۆلۆژی و په‌روه‌رده‌ییه ده‌روونحزبیه‌كان هه‌ڵبگرێت و په‌روه‌رده‌یه‌كی سیاسیی به‌دیل به‌رجه‌سته بكات. به‌بێ ئه‌م گۆڕانه له میكانیزمی سیاسه‌تی نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات، ئێمه نابینه خاوه‌ن په‌روه‌رده‌یه‌كی سیاسی، كه به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیه‌كان و به‌خشینی كۆمه‌ڵێ نۆرم و به‌ها و بیركردنه‌وه له ناخی كۆمه‌ڵگادا به‌رجه‌سته بكات. به‌بێ ڕه‌تكردنی ڕێگره سایكۆلۆژییه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان، به‌بێ ده‌ستهه‌ڵگرتن له یاد‌وەریه گرژه‌كان و دروستكردنی وێنای دوژمن، به‌بێ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی كولتووری فیوداڵی له پراكتیكی سیاسی‌دا، به‌بێ هه‌وڵدان بۆ خه‌ڵك ته‌كاندنه‌وه له‌یه‌كتر، بێڕێزی به‌رامبه‌ر كاری یه‌كتر، كه‌مكردنه‌وه له به‌های هه‌وڵدانه‌كان، ئێمه نابینه خاوه‌نی كاراكته‌ری سیاسی.
ئه‌گه‌ر پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك، یان ترس و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك ده‌ركیان به‌وه كردبێت كه پێویسته گۆڕانكاریی له په‌روه‌رده‌ی سیاسیی خۆیاندا بكه‌ن و مۆدێلی گفتوگۆ، دانوستان، پرسه گورگانه، وه‌ستاندنی هێڕشی ڕاگه‌یاندنه‌كان په‌یڕه‌و بكه‌ن، ئه‌وه ئۆپۆزیسۆن له بنیاتنانی په‌روه‌رده‌یه‌كی سیاسیی ئه‌مڕۆییدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و نه‌یتوانیوه خۆی له میراته كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كه‌ی ناو مێژووی حزبی كوردی ڕزگار بكات. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی سیاسیی ئۆپۆزسیۆن له ئێستادا ڕوون و راشكاو نین و به هه‌مان بنه‌ماكانی په‌روه‌رده‌ی ده‌روونحزبییه‌وه به‌شداریی له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا ده‌كه‌ن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانیشی بۆ سه‌ر تاكه‌كه‌س و كۆمه‌ڵگای كوردی، به‌تایبه‌تی ترسناك ده‌بینرێن. له‌م رووه‌وه ئۆپۆزسیۆن ئه‌ركێكی زۆر گه‌وره‌ی هاتۆته سه‌رشان كه مۆدێلێكی په‌روه‌رده‌ی سیاسیی په‌ره‌پێبدات و له ڕێگه‌یه‌وه پێمان بڵێت ئۆپۆزیسۆن چ جۆره مرۆڤێك بۆ دواڕۆژ ئاماده ده‌كات، كه نیشانه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ده‌روونحزبی و كه‌موكوڕیی په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی پێوه دیار نه‌بێت و پرۆسه سیاسیه‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی په‌روه‌رده‌ی سیاسیی ستاندارده‌وه به‌ڕێوه‌به‌رێت و به‌شداریی تێدا بكات.