سوكایەتیی سیاسی.. سیاسەتی سوككردن
January 24, 2013
فیکر و فەلسەفە

نووسه‌ر :رێبوار سیوەیلی
بۆچی له‌كایه‌ی سیاسه‌تی كوردیدا ئه‌وه‌نده سوكایه‌تیی سیاسی باوه، كه زۆر جار وابزانین، ئه‌م سیاسه‌ته له بنه‌مادا سیاسه‌تی سوكایه‌تیكردنه؟ ئایا پێوه‌ندییه‌ك و نیشانه‌گه‌لێكی ئاشكرای ئه‌وتۆ هه‌ن، كه له كایه‌ی سیاسیی هه‌رێمدا جه‌مسه‌ره‌كانی سوككردنی سیاسی و بكه‌ری سیاسی و سیاسه‌تی سوككردن، پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه؟له ڕووی عورفی سیاسیی و پرۆفیشناڵیزمه‌وه، كایه‌ی سیاسیی هه‌رێم به كایه‌یه‌كی سیاسیی سه‌ركه‌وتوو داناندرێت، چونكه هیچ سنوورێكی سیاسی، یان كەلتوورێكی سیاسیی نییه، كه به خه‌تی سووریی لایه‌نه‌كان له ئاست یه‌كتردا دابنرێت له پێناوی شتێكی گه‌وره‌تر له خۆیان، كه پێویسته به‌هۆی سیاسه‌ته‌وه سنووربه‌ند بكرێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی فره كوێخایی و فره مه‌رجه‌عیی و نه‌خوێندنه‌وه‌ی خه‌تی یه‌كتر باڵاده‌سته.. بكه‌ر و لایه‌ن و ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌م كایه سیاسیه، كاتێ بیانه‌وێ بیروڕاكانی خۆیان ده‌رببڕن یان ته‌عبیری سیاسیانه له خۆیان بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی په‌نا بۆ سوككردنی سیاسی ده‌به‌ن. بۆ نموونه له راگه‌یاندنی هیچكامێك له لایه‌نه سیاسیه‌كاندا، له خوێندنه‌وه‌ی ده‌نگ و باس و سه‌ردێڕه‌كاندا ئه‌وه نابینینه‌وه كه سیسته‌می سیاسیی ئه‌م وڵاته چۆنه‌و پله‌به‌ندییه‌كه‌ی كامه‌یه. هه‌تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش هه‌واڵیی یه‌كه‌می ڕاگه‌یاندنه‌كان، به هه‌واڵی سه‌رۆك و سكرتێری ئه‌و لایه‌ن و حزبه ده‌ستپێده‌كات، كه خۆی خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كه‌یه.
ئێمه له‌به‌رده‌م سه‌رده‌م و كاتێكی سیاسیانه‌ی نوێداین، كه داوامان لێده‌كات گۆڕانكاریی به‌سه‌ر زۆرێك له بۆچوون و بڕیاره پێشینه‌كانمان بهێنین له ئاست ئه‌وانیتر و بێگانه‌كاندا. وه‌لێ هه‌ر ئه‌م سه‌رده‌مه نوێیه، داواشمان لێده‌كات به جیدیی له ئاست یه‌كتردا به‌خۆماندا بچینه‌وه‌و ده‌ست له زۆرێك له به‌دگومانییه‌كان هه‌ڵبگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ وزه‌ی به‌فیڕۆدراوی سیاسیی تا كه‌مترین ئاست دابه‌زێنرێ و بگۆڕدرێ بۆ وزه‌یه‌كی له‌وپه‌ڕی به‌رزیدا به‌رهه‌مهێن و به‌سوود.
لێره‌وه، گرنگه كایه‌ی سیاسیی هه‌رێم و بكه‌رانیی ناو ئه‌م كایه‌یه، خۆیان له كۆی ئه‌و گه‌ردو غوباره بته‌كێنن، كه پاشماوه‌ی ناكۆكیی و كێشه ناوخۆییه‌كانن و هه‌تا ئێستاش له ڕووی سایكۆلۆژییه‌وه، كاریگه‌ریی ئاشكرا‌و ڕوون، یان شاراوه‌و نادیاریان به‌سه‌ر بڕیاری سیاسی و به‌شداریی سیاسی و هاوكاریی سیاسیی هه‌رێمه‌كه‌وه، دیاره.
ئه‌م سه‌رده‌مه نوێیه داوا ده‌كات، كایه‌ی سیاسیی هه‌رێم له تێڕوانینیدا بۆ سیاسه‌ت وه‌ك تیۆریی و پراكتیكێكی تایبه‌ت و له تێڕوانینی بكه‌رانیی سیاسی‌دا بۆ یه‌كترو بۆ لایه‌نگرو حزب و لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانیان، بچنه قۆناغێكی تره‌وه كه تیایدا نییه‌ت و قسه، بیركردنه‌وه‌و بڕیار، ئاماژه‌و مانا، هاندانی لایه‌نگران له ژێره‌وه، وه‌ك هاندانیانی لێبێت به ئاشكرا‌و له‌سه‌ره‌وه. به كورتییه‌كه‌ی پێویسته قۆناغی سووكایه‌تیی سیاسیی، كه هه‌میشه سیاسه‌تێكی سووككردنیی خۆی هه‌یه، بگوێزینه‌وه بۆ قۆناغێكی دیكه‌ی سیاسیی، كه ڕه‌خنه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، ڕاشكاوی و واقیعیبوون، هه‌ڵسه‌نگاندن و گفتوگۆ، جێگه‌ی سووكایه‌تیی سیاسیی و سیاسه‌تی سوككردن بگرێته‌وه.
له سوككردنی سیاسییه‌وه بۆ سیاسه‌تی سوككردن:
له سه‌رده‌مه قه‌یراناوییه‌كانی مێژووی گه‌لاندا، هیچكاتێك سیاسه‌ت له سوكایه‌تی به‌ده‌ر نه‌بووه، چونكه له شوێنێكدا كه سیاسه‌ت ئامرازه ڕاسته‌قینه‌كانی خۆی، ئامانجه‌كانی خۆی بزر ده‌كات، په‌نا بۆ سوكایه‌تیكردن ده‌بات. سوكایه‌تیكردنی سیاسیی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌ستنیشان ده‌كات كه له نێوان ئه‌ندامێك و حزبی سیاسی، یان له نێوان دوولایه‌نی سیاسی، یان له نێوان گرووپێك و گرووپێكی دیكه‌ی سیاسی و هه‌روه‌ها له نێوان ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسیی و ئۆپۆزیسیۆن، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و خه‌ڵك، یان میلله‌ت و گرووپێكی ئه‌تنیكیدا دێته ئاراوه. سوكایه‌تیی سیاسی نیشانه‌یه بۆ ناسینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه سیاسیه بارگرژه‌كان، نه‌بوونی كه‌ناڵی ڕاسته‌قینه‌ی په‌یوه‌ندیی، یان ڕقی كه‌ڵه‌كه‌بووی لایه‌نه‌كانه به‌رامبه‌ر یه‌كتری. ئه‌مه ئه‌و بوغزه مرۆییه‌یه كه له شێوه‌ی وزه‌یه‌كی مه‌سره‌ف نه‌كراوی شه‌ڕانیدا، له ئه‌نجامی نه‌بوونی ڕاشكاویی و گوتنی قسه‌كان به وشه‌كانی خۆیان، له میانه‌ی ئه‌زموونێكی دوورودرێژی پێكه‌وه‌بوون و لێكدابڕان، گرژیی و ئاشتبوونه‌وه، تێكدان و پێكهاتنه‌وه‌كاندا دروستبووه و كه‌ڵه‌كه بووه.
بۆیه له سه‌ره‌تادا سوكایه‌تی سیاسیی هیچ نییه له پچڕانیی په‌یوه‌ندیی سیاسه‌ت به بنه‌ما ئاكارییه‌كانی خۆیه‌وه زیاتر له‌سه‌ر ده‌ستی بكه‌ری سیاسی. واته سوكایه‌تیكردنیی سیاسی په‌یوه‌ندیی به لایه‌نی تیۆریی سیاسه‌ته‌وه، یان میتۆدی كاری سیاسی و بیركردنه‌وه‌ی سیاسیانه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی به كاراكته‌ری سیاسی، به بكه‌ری سیاسیكاره‌وه هه‌یه، كاتێ ناتوانێ به‌وجۆره‌ی كه له ناخیدایه، به‌و جۆره‌ی كه ده‌یه‌وێ و عورفی سیاسی ڕێگه‌ی پێنادات، وزه تووڕه‌ییه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كه‌ی ناخی خۆی، فۆرمۆله بكات و مه‌سره‌فیی بكات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م سیاسه‌تكردنیدا. بكه‌ری سیاسی هه‌ر كات له عورفه سیاسیه‌كان ده‌رچوو، یان پێشێلی كردن، ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ده‌بێته هۆكاری گۆڕینی سیاسه‌ت به سیاسه‌تی سووككردن!
به‌مجۆره‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی هۆكارمه‌ند هه‌یه له نێوان سوككردنی سیاسیی و سیاسه‌تی سوككردندا. هه‌ركاتێك سیاسه‌ت به‌هۆی بكه‌ری سیاسییه‌وه له مه‌داری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌رچوو، ڕه‌هه‌ندیی سوكایه‌تیكردن له خۆیدا به‌رجه‌سته ده‌كات و ده‌بێته سیاسه‌تی سوككردن.
وشه‌ی (سوك) له زماندا:
وشه‌ی سوك له زمانی ئێمه‌دا له‌به‌رامبه‌ر قورس‌دا به‌كار ده‌هێنرێت: قورس و سوك، دوو وشه‌ی پێوانه‌یین و به‌هۆیانه‌وه كێشی شتێك ده‌ستنیشان ده‌كرێ، یان به‌راووردیان ده‌كه‌ین. سوك كێشێكی كه‌متره له‌چاو قورس‌دا و ئه‌مه‌شمان كاتێك بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه ته‌رازوو سه‌نگه‌لا ده‌بێت، واته لایه‌كی به‌رز ده‌بێته‌وه‌و لایه‌كه‌ی دیكه‌ی داده‌كه‌وێ. به‌رزبوونه‌وه‌كه كێشه سوكه‌كه ئاشكرا ده‌كات، له كاتێكدا لایه‌كه‌ی تری ته‌رازووه‌كه به نیشانه‌ی قورسی، داده‌كه‌وێ و ده‌نیشێته سه‌ر عه‌رد.
سوككردنی سیاسی هه‌ڵگری هه‌مان مانایه، به‌ڵام نه‌ك له ڕێگه‌ی به‌رزبوونه‌وه، به‌ڵكو له ڕێگه‌ی په‌راوێزخستن و خستنه‌لا و گوێ پێنه‌دانه‌وه. ئه‌وه‌ی له كاتی كێشاندا به سوك له قه‌ڵه‌م ده‌درێ، ئه‌و كێشه‌یه كه به‌رز ده‌بێته‌وه، ئاشكرا ده‌بێت، له كاتێكدا ئه‌وه‌ی له سیاسه‌تدا سوك ده‌كرێ، ده‌هێنرێته خواره‌وه، لێی كه‌م ده‌كرێته‌وه، كێشی نامێنێ و فڕێ ده‌درێته لاوه. لێره‌دا دژوازییه‌كمان هه‌یه: سوكیی له كێشاندا ته‌رازووه‌كه ده‌باته سه‌ر و ئه‌مه‌ش به نیشانه‌ی كه‌میی كێش لێكده‌درێته‌وه، كه‌چی سووكایه‌تیكردنی سیاسی، ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه به هێنانه خواره‌وه، به په‌راوێزخستن و له ده‌سه‌ڵاتخستن و لێكه‌مكردنه‌وه، قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه. هێنانه خواره‌وه‌كه به‌مانا فیزیكیه‌كه‌ی نا، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ی له‌به‌ر چاوودیده نامێنێ و سه‌رنجی له‌سه‌ر لاده‌برێ. دژوازییه‌كه له جووڵه‌ی سوكردنه‌كه‌دایه، نه‌ك له كێشی سوكیی خۆیدا، هه‌رچه‌نده كێشی سوكی له كێشاندا ئاماژه‌یه به سوكی چه‌ندایه‌تی و ڕێژه‌ی ئه‌و شته‌ی كێش ده‌كرێ، به‌ڵام له سیاسه‌تدا، سوككردن په‌یوه‌ندیی هه‌یه به لایه‌نی مه‌عنه‌وی و كێش و سوكایه‌تی چۆنایه‌تییه‌وه. سیاسه‌ت به مانایه‌كیتر، كه‌سه‌كه به‌رجه‌سته ده‌كات، یان ئاشكرای ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی سوكیی بكات.
له په‌ندێكی كوردیدا هاتووه: (به‌رد له جێی خۆی سه‌نگینه). ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌ی كه سه‌نگ و كێشی به‌رد له‌وه‌دایه له جێی خۆی بمێنێ، یان مرۆڤ سه‌نگیی خۆی به مانه‌وه‌ی له پێگه‌ی خۆیدا ده‌پارێزێت، نه‌ك به بوار ڕه‌خساندن بۆ ئه‌وانیتر تا ناچار به هه‌ڵكه‌ندنی بكه‌ن. مه‌حویی شاعیر گوتویه‌تی: (فه‌له‌ك هه‌رگا كه‌سێكی هه‌ڵبڕی، وه‌قتی هه‌لاكه‌تیه، كه سه‌ر بۆ گه‌یینه په‌ت بێ، پێ له كورسیی و ئه‌سكه‌مل چ بكا؟). لێره‌دا مه‌حوی گومان ده‌خاته سه‌ر گه‌ردوون و زه‌مانه و ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه هاتیی كه‌سێك له زه‌مه‌نێكی دیاریكراودا و به‌رزبوونه‌وه‌ی له پله‌وپایه و كورسیی به‌ده‌ستهێناندا، له بنه‌مادا بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌م جووڵه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌یه بۆسه‌ر كورسی، بۆ ته‌واوكردنی سرووشتی خۆیه‌تی، كه هێنانه خواره‌وه‌یه، چونكه له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڵبڕین و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كدا، هێنانه‌خواره‌وه‌یه‌كیش هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر كات و زه‌مانه وه‌ستاوه. سوكایه‌تی سیاسیی له دووه‌میاندایه، واته له سووككردن به‌هۆی هێنانه خواره‌وه، یان له كێشی مه‌عنه‌وی دابه‌زاندن.
له بواری كۆمه‌ڵایه‌تیشدا سوك یان خۆسوككردن و سوكایه‌تیپێكردن به‌كارده‌هێنریت. سوك له‌م مانایه‌دا به‌یادهێنه‌ره‌وه‌ی ڕه‌فتار، قسه یان هه‌ڵسوكه‌وتێكه، كه هه‌م بكه‌ر به‌هۆیانه‌وه خۆی سوككردووه و هه‌م سوكایه‌تیشی به ئه‌وانیتر كردووه. له‌به‌ر ئه‌وه سوكایه‌تی، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا په‌رچه‌كرداری ده‌روونی و ویژدانیی و مینتاڵیی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، به‌ڵكه به پێی كرانه‌وه و داخرانیی ئه‌و كولتووره‌ی تیایدا ڕوو ده‌دات، په‌رچه‌كرداری فیزیكیش به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، وه‌ك شه‌ڕ و په‌لاماردان و ته‌نانه‌ت خوێنڕشتنیش.
سوكردن و سیاسه‌ت:
بۆچی له‌كایه‌ی سیاسه‌تی كوردیدا ئه‌وه‌نده سوكایه‌تیی سیاسی باوه، كه زۆر جار وابزانین، ئه‌م سیاسه‌ته له بنه‌مادا سیاسه‌تی سوكایه‌تیكردنه؟ ئایا په‌یوه‌ندییه‌ك و نیشانه‌گه‌لێكی ئاشكرای ئه‌وتۆ هه‌ن، كه له كایه‌ی سیاسیی هه‌رێمدا جه‌مسه‌ره‌كانی سوككردنی سیاسی و بكه‌ری سیاسی و سیاسه‌تی سوككردن، پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه؟
له ڕووی عورفی سیاسیی و پرۆفێشناڵیزمه‌وه، كایه‌ی سیاسیی هه‌رێم به كایه‌یه‌كی سیاسیی سه‌ركه‌وتوو داناندرێت، چونكه هیچ سنوورێكی سیاسی، یان كولتوورێكی سیاسیی نییه، كه به خه‌تی سووریی لایه‌نه‌كان له ئاست یه‌كتردا دابنرێت له پێناوی شتێكی گه‌وره‌تر له خۆیان، كه پێویسته به‌هۆی سیاسه‌ته‌وه سنوربه‌ند بكرێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی فره كوێخایی و فره مه‌رجه‌عیی و نه‌خوێندنه‌وه‌ی خه‌تی یه‌كتر باڵاده‌سته. بۆیه ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ هه‌یبه‌تی سیاسی، له سیاسه‌تی هه‌رێمدا نه‌ماوه، یان زۆر لاواز بووه. بكه‌ر و لایه‌ن و ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌م كایه سیاسیه، كاتێ بیانه‌وێ بیروڕاكانی خۆیان ده‌رببڕن یان ته‌عبیری سیاسیانه له خۆیان بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی په‌نا بۆ سوككردنی سیاسی ده‌به‌ن. بۆ نموونه له راگه‌یاندنی هیچكامێك له لایه‌نه سیاسیه‌كاندا، له خوێندنه‌وه‌ی ده‌نگ و باس و سه‌ردێڕه‌كاندا ئه‌وه نابینینه‌وه كه سیسته‌می سیاسیی ئه‌م وڵاته چۆنه‌و پله‌به‌ندییه‌كه‌ی كامه‌یه. هه‌تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش هه‌واڵیی یه‌كه‌می ڕاگه‌یاندنه‌كان، به هه‌واڵی سه‌رۆك و سكرتێری ئه‌و لایه‌ن و حزبه ده‌ستپێده‌كات، كه خۆی خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كه‌یه. ڕه‌چاو نه‌كردنی پله‌به‌ندییه‌كانی سیسته‌می سیاسی، بۆخۆی زه‌مینه خۆشكردنه بۆ سوكایه‌تیی سیاسیی و سیاسه‌تی سوككردن. هۆكاری ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی نه‌رێتێكی سیاسیی ستاندارد، هه‌روه‌كچۆن ده‌شگه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی شاره‌زایی له ته‌كنیكی سیاسی و ئیداره‌ی سیاسیی‌دا. له غیابی ئه‌مه‌شدایه كه وزه كه‌ڵه‌كه‌بووه شه‌ڕانییه‌كه‌ی مرۆڤ خۆی به‌سه‌ر بنه‌ما ستاندارده‌كانی سیاسه‌تی كرده‌ییدا ده‌سه‌پێنێ و وێنه‌یه‌ك له‌سه‌ر سیاسه‌ت دروست ده‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی پانتاییه‌ك بێت بۆ شكاندن و سوككردن و هێنانه خواره‌وه‌ی كه‌سایه‌تیی یه‌كتر، نه‌ك په‌روه‌رده‌كردنی سیاسیانه‌ی هاووڵاتیان له ڕێگه‌ی نمایشه سیاسیه‌كانه‌وه.
نه‌بوونی ڕه‌هه‌ندیی په‌روه‌رده‌یی و نموونه‌ی باڵا له كایه‌ی سیاسیی هه‌رێمدا، وایكردووه پێگه سیاسیه‌كان مانا‌و ناوه‌ڕۆكی سیاسیانه‌ی خۆیان بدۆڕێنن و ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه هاووڵاتیان به هه‌مان چاوه‌وه ته‌ماشای پرۆسه‌ی سیاسیی بكه‌ن، كه بكه‌رانی سیاسیی ته‌ماشای یه‌كتری پێده‌كه‌ن. ئه‌م پێشێلكارییه‌ی لایه‌نه‌كان له ئاست یه‌كترو له عورفی سیاسیی وڵاتێكدا، هه‌ر ته‌نیا مانا له پرۆسه‌ی سیاسیی ناستێنێته‌وه، به‌ڵكو خه‌ڵكیش له سیاسه‌تكردن و له ڕه‌خنه‌ی سیاسیی، یان ناڕه‌زایه‌تیی سیاسیی، كه بۆ خۆ نوێكردنه‌وه‌ی پرۆسه سیاسیه‌كه پێویسته، دوور ده‌خاته‌وه. ئه‌مڕۆ به دیوێكدا هه‌موو شتێك له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به‌سیاسیی بووه، به‌ڵام به‌دیوه‌كه‌ی تردا هیچ شتێك سیاسیی نییه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی سوكایه‌تیی سیاسیی و سیاسه‌تی سووككردنه. ئه‌مڕۆ خه‌ڵك باسی سیاسه‌ت وه‌ك غایه‌تێك له خۆیدا ناكه‌ن، به‌ڵكو وه‌ك ئامرازێك بۆ سووككردنی بكه‌رانیی سیاسیی و سیاسه‌ت له خۆیدا.
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وه‌ی ناوی كایه‌ی سیاسیه له هه‌رێمدا ناتوانێ نۆرم و عورفی سیاسیی گه‌وره دابڕێژێت و په‌روه‌ده‌یه‌كی سیاسیی بخاته‌وه، چونكه هه‌ر له‌ناو ئه‌م كایه سیاسیه‌دا هه‌موو شتێك به نییه‌تی سووككردنی ئه‌وانیتره‌وه ده‌كرێت، به‌بێ ره‌چاوكردنی عورفی سیاسیی.
كاریگه‌ریی ئه‌م دۆخه له‌سه‌ر نه‌وه‌ی ئێستا و به‌رده‌وامیی پێدانی له‌لایه‌ن بكه‌ران و لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه، به پرینگانه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له سیاسه‌ت و بنه‌بڕكردنی به‌شداریی سیاسیی ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌بێته تراژیدیایه‌كی سیاسیی، كه نه یادوه‌ریی ده‌بێت و نه عورف و نه بنه‌مای ستاندارد. ئێمه ته‌نیا به هۆی به‌تینكردن و پته‌وكردنیی عورفیی سیاسی ستاندارد و پرۆفێشناڵانه‌وه، ده‌توانین شوناسی سیاسیی خۆمان به‌هێز بكه‌ین و وه‌ك ته‌عبیرێكی ڕه‌وا و ئاشكرا له بوونی خۆمان به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ین. به‌بێ شوناسی سیاسی، به‌بێ عورفی جێگرتووی سیاسه‌تكردن، سوكایه‌تیی سیاسی و سیاسه‌تی سوككردن به‌رده‌وامیی خۆیان وه‌رده‌گرن.