ئیسلام لایسیتێ، سێکیولاریسم
December 23, 2012
فیکر و فەلسەفە

نووسه‌ر :دکتۆر عادل باخه‌وان*
ئه‌و گفتوگۆیه‌ی که ئێستا له کوردستاندا له‌سه‌ر ئیسلام و لایستیتێ (عهلمانییەت) ده‌کرێت، هه‌ست به‌وه ده‌که‌م که تا ئاستێکی به‌رز، له‌نێو تێنه‌گه‌یشتنێکی دوو لایه‌نه له سروشتی پێوه‌ندی نێوان هه‌ر یه‌کێك له‌و دوو چه‌مکه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئه‌مڕۆ کێ له کوردستان قسه له‌سه‌ر ئیسلام و لایسیتێ ناکات؟ هه‌ر له خوێندکارانی ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌وه تا قوتابیانی په‌یمانگاو زانکۆکان، هه‌ر له ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆشنبیره‌کانه‌وه تا ده‌گاته مه‌لا و سیاسیه‌کان، هه‌ر له بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه تا ده‌گاته ده‌زگا هه‌ره کۆنسێرڤاتۆرهکان، کێ ماوه له کوردستاندا باس له پێوه‌ندیی نێوان ئیسلام و لایسیتێ نه‌کات؟ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو باس و قسه‌و گفتوگۆیه‌شدا هه‌ست به‌وه ده‌که‌م که هیچ ناوترێت، واته (گه‌ر چه‌ند نووسینێکی هه‌ره که‌می لێده‌ربکه‌ین که بۆنی تێگه‌یشتنیان لێوه‌دێت) بێده‌نگییه‌کی کوشنده‌ی زانستی، ده‌ستی هه‌یه له چنینی ستراکتۆری هه‌موو ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا.ئه‌و گفتوگۆیه‌ی که ئێستا له کوردستاندا له‌سه‌ر ئیسلام و لایستیتێ (عهلمانییەت) ده‌کرێت، هه‌ست به‌وه ده‌که‌م که تا ئاستێکی به‌رز، له‌نێو تێنه‌گه‌یشتنێکی دوو لایه‌نه له سروشتی پێوه‌ندی نێوان هه‌ر یه‌کێك له‌و دوو چه‌مکه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئه‌مڕۆ کێ له کوردستان قسه له‌سه‌ر ئیسلام و لایسیتێ ناکات؟ هه‌ر له خوێندکارانی ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌وه تا قوتابیانی په‌یمانگاو زانکۆکان، هه‌ر له ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆشنبیره‌کانه‌وه تا ده‌گاته مه‌لا و سیاسیه‌کان، هه‌ر له بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه تا ده‌گاته ده‌زگا هه‌ره کۆنسێرڤاتۆرهکان، کێ ماوه له کوردستاندا باس له پێوه‌ندیی نێوان ئیسلام و لایسیتێ نه‌کات؟ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو باس و قسه‌و گفتوگۆیه‌شدا هه‌ست به‌وه ده‌که‌م که هیچ ناوترێت، واته (گه‌ر چه‌ند نووسینێکی هه‌ره که‌می لێده‌ربکه‌ین که بۆنی تێگه‌یشتنیان لێوه‌دێت) بێده‌نگییه‌کی کوشنده‌ی زانستی، ده‌ستی هه‌یه له چنینی ستراکتۆری هه‌موو ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا.
به‌شێکی زۆر له‌و ئه‌کته‌ره کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییانه له كوردستان، کاتێك باس له لایسیتێ ده‌که‌ن له‌بیریان ده‌چێت که «تایبەتمەندێتییەکی» فه‌ره‌نسییه‌و له چه‌ندین وڵاتی مۆدێرن و دیمۆکراتی وه‌ك به‌ریتانیا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا مۆدێله پێچه‌وانه‌که‌ی کارده‌کات و به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریکیه‌کان سه‌ریان سوڕده‌مێنێت کاتێك باس له چۆنییەتی کارکردنی ئه‌م «تایبهتمهندیهته» فه‌ره‌نسییه ده‌که‌ن . چی واده‌کات که به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکا تێنه‌گه‌ن له لایسیتێی فه‌ره‌نسی و وه‌ك مۆدێل وه‌رینه‌گرن و کاریپێنهکهن، به‌ڵام له كوردستاندا که هێشتا نه ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌و نه کۆمه‌ڵگه‌ش به‌مانا زانستیه‌که‌ی دروست بووه، که‌چی ئاماده‌ین یه‌کتری له‌سه‌ر بکوژین؟
من پێموایه «تێنه‌گه‌شتن»ی ئه‌کته‌ره‌کان ڕه‌گه‌زێکی هه‌ره گرنگی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره پێکده‌هێنێت. بۆیه ئێستا کاتی ئه‌وه‌هاتووه که ئێمه، هه‌رچه‌ند له‌چه‌ندین جێگای دیکه‌دا ئه‌م کاره‌مان کردووه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی وردتر‌و قووڵتر، له‌سه‌ر سێکیولاریزسیۆن وه‌ك پرۆسێسی چوونه ده‌ره‌وه له ئایین و لایسیتێ وه‌ك پرۆسێسی یاسایی جیاکردنه‌وه‌ی ئاین له ده‌وڵه‌ت بوه‌ستین. چوونه ده‌ره‌وه له ئاین (سێکیولاریزاسیۆن) بریتیه له:
«گوزه‌رکردن بۆ نێو جیهانێك که ئایین به‌رده‌وام تیایدا ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ته‌نیا له ناوه‌وه‌ی چوارچێوه‌یه‌کی سیاسی و ڕێکخستنێکی کۆلێکتیڤدا که ئیتر ئه‌و ده‌ستی نییه له بیناکردنی نۆرم و به‌هاکانیاندا».
ئه‌م جیهانه نوێیه جیهانی ڕاگه‌یاندنی کۆتایی و له‌ناوچوونی ئایین و جه‌نگ دژی ئایین نییە. به‌پێچه‌وانه‌وه، له‌م جیهانه‌دا ئایین درێژه به ته‌مه‌نی خۆی ده‌دات، به‌ڵام له‌ڕێگای چه‌ند که‌ره‌سه‌و فۆرم و چوارچێوه‌یه‌کی دیکه‌وه که جاران په‌راوێزی ده‌خستن. ئێمه له كوردستان باس له چی ده‌که‌ین؟ له سێکیولاریسم یان لایسیتێ؟ ئه‌کته‌ره کوردیه‌کان ده‌یانه‌وێت کار له‌سه‌ر کام له‌م دوو چه‌مکه بکه‌ن؟ یان ئه‌و ئه‌کته‌ره کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیانه‌ی که دژایه‌تی ده‌که‌ن، ده‌بێت پێمان بڵێن دژایه‌تی کام له‌م دوو چه‌مکه ده‌که‌ن، لایسیتێ یان سێکیولاریسم؟ ئه‌م تێنه‌گه‌شتنه هه‌ر ئهوهنییە که كوردستانی گرتبێته‌وه، به‌ڵکو پانتایی ڕۆشنبیریی فه‌ره‌نسیشی گرتوه‌ته‌وه، به‌ڕاده‌یه‌ك که ئالان تۆرین ده‌ڵێت:
«من تووشی سه‌رسامی بووم له‌وه‌ی که که‌س له جیهاندا تێناگات له‌و هه‌موو گفتوگۆیه‌ی که ئێستا له‌سه‌ر لایسیتێ له فه‌ره‌نسادا ده‌کرێت. له ده‌ره‌وه، خه‌ڵکانێکی زۆر پێیانوایه که ئه‌و یاسایه‌ی له‌سه‌ر سه‌رپۆش ده‌رچووه، یاسایه‌کی ڕاسیسته. له‌بیرمان نه‌چێت که وشه‌ی لایسیستێ له زۆربه‌ی زمانه‌کانی جیهاندا بوونی نییەو زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌و زمانانه وه‌ریبگێڕن و هه‌رسی بکه‌ن.»
ئه‌م سه‌رسامییه له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که وڵاتانی ڕۆژئاوایی هه‌موویان پێکه‌وه خاوه‌نی یه‌ك مۆدێل له پێوه‌ندی به ئایینه‌وه نین، به‌ڵکو چه‌ندین مۆدێلی پێوه‌ندییان هه‌یه. له ده‌نیمارك و به‌ریتانیادا ده‌وڵه‌ت ئایینی ڕه‌سمی هه‌یه، به‌ڵام کۆمه‌ڵگه له جیهانی چوونه ده‌ره‌وه له ئاییندا ده‌ژی، واته سیکۆلاره. له‌ئه‌مه‌ریکادا ته‌واو جیاوازه، ده‌وڵه‌ت هه‌رچه‌ند له‌سه‌ر لایسیتێ دامه‌زراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دان ده‌نێت به ئاماده‌یی ئایین له پانتاییه گشتییه‌کاندا. مه‌گه‌ر تا ئێستاش، هه‌موو ڕۆژێك خوێندکاره ئه‌مه‌ریکیه‌کان، «Under God» له قوتابخانه‌کاندا ناڵێنهوهو په‌یمان نوێ ناکه‌نه‌وه که نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکی له ژێر سه‌رکردایه‌تی خوادا ده‌جووڵێته‌وه‌و به بڕیاری خوا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات؟ مه‌گه‌ر دادگای باڵای ئه‌مه‌ریکا شکستی نه‌هێنا به هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که ویستیان ئه‌م نوێژکردنه له قوتابخانه‌کاندا لابه‌رن؟ له تورکیادا، که ئێمه له كوردستان هه‌میشه وه‌ك نموونه باسی ده‌که‌ین، ده‌وڵه‌ت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دان به ئاییندا نانێت و ئاماژه به ئایین ناکات و خۆی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێکی بیناکراو له‌سه‌ر لایسیتێ ده‌خاته سه‌ر شانۆ، به‌ڵام تائێستاش مه‌لای مزگه‌وته‌کان فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌تن و مووچه‌ی مانگانه‌یان هه‌یه. واته ده‌وڵه‌تی لایکی تورکی دانی پیاداناون و وه‌ك پیاوانی ئایین مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کات، له‌کاتێکدا ئه‌مه له لایسیتێدا وه‌ك کوفر ته‌ماشا ده‌کرێت.
له كوردستان ئه‌کته‌ره‌کان چ مۆدێلێکیان ده‌وێت؟ مۆدێلی فه‌ره‌نسی که له ساڵی 1905 دا، که یاسای لایسیتێ ده‌رچوو، پۆلیسه‌کانی جمهوریه‌ت ژنه سه‌رپۆش به‌سه‌ره مه‌سیحیه‌کانیان له پانتاییه گشتیه‌کاندا ڕاوده‌نا، یان مۆدێلی به‌ریتانی که ڕێگاده‌دات به ژنێکی سه‌رپۆش به‌سه‌ری موسوڵمانیش ببێت به پۆلیس؟ مۆدێلی ئه‌مه‌ریکی که نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ژێر فه‌رمانی خوادا پێناسه‌ده‌کات یان مۆدێلی تورکی که له‌لایه‌ك مه‌لاکان وه‌ك فه‌رمانبه‌ر ده‌ناسێت و له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر جۆره پێوه‌ندیه‌ك به ئاینه‌وه نه‌فی ده‌کات؟ یاخود مۆدێلێکی تایبه‌ت به كوردستان!
به‌ڵام مۆدێلێکی تایبه‌ت به كوردستان پێش هه‌مووشتێك پێویستی به تێگه‌شتن و به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ی که قسه‌ی لێده‌که‌ین. بیناکردنی مۆدێلێکی «کوردی» تایبه‌ت به‌شێك نییە له موسته‌حیل، هه‌روه‌ك به‌شێکیش نییە له «به‌ڵگه‌نه‌ویست»، به‌ڵکو ده‌کرێت وه‌ربگێڕدرێته سه‌ر پرۆژه‌یه‌کی «جددی» بۆ بیرکردنه‌وه و کارکردن. هه‌ر یه‌کێك لهوکۆمهڵگانهی که مۆدێلی تایبه‌ت به‌خۆیان بیناکردووه، سه‌ره‌تا و پێش هه‌مووشتێك به‌و قۆناغه‌دا تێپه‌ڕیون که له زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ناونراوه«به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌یه‌کی بابه‌تیانه‌ی بێلایه‌نانه له سه‌ر ئایین». هه‌ر خه‌ون بینینێك به مۆدێلی تایبه‌تی کوردییه‌وه، به بێ ئه‌م مه‌عریفه‌یه هه‌رگیز له واقیعی ژیانی هه‌موو ڕۆژێکدا نایه‌ته دی و ته‌نیا وه‌ك خه‌ونێکی جوان ده‌مێنێته‌وه.
ژێدەرەكان:
1. Olivier ROY, La laïcité face à l’islam, Éditions Stock, 2005, p.29.
2. Marcel GAUCHET, La Religion dans la démocratie, Parcours de la laïcité, Gallimard, 1998.
3. Alain RENAUT et Alain TOURAINE, Un débat sur la laïcité, Éditions Stocks, 2005, p.13.
4. Denis LACORNE, Mais non, cette guerre ne fut pas une croisade, Le Monde 17 avril 2003.
5. Olivier ROY, La laïcité face à l’islam, Éditions Stock, 2005, p.30.