نوێخوازی
October 4, 2012
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :جان بودریار
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
(ده‌بێ بڵێین ئه‌م وتاره له بنه‌ڕه‌تدا له لایه‌ن بیرمه‌ندی مه‌غریب (د. محه‌مه‌د سه‌بیلا)وه كراوه‌ته عه‌ره‌بی، پاشان له عه‌ره‌بییه‌وه كراوه‌ته كوردی).نوێخوازی نه چه‌مكێكی سۆسیۆلۆژییه، نه چه‌مكێكی سیاسی، نه به ته‌واویش چه‌مێكی مێژووییه، به‌ڵكوو ئه‌و ته‌رزێكی تایبه‌تی شارستانییه و له‌گه‌ڵ ته‌رزی باودا ناكۆكه، واته له‌گه‌ڵ هه‌موو كولتووره‌كانی به‌ر له خۆی یان نه‌ریتی (ناكۆكه). ئیدی به‌رامبه‌ر به هه‌مه‌ڕه‌نگیی جوگرافی و ره‌مزیی كولتووره‌كانی پێشووی (به‌ر له نوێخوازی)، نوێخوازی وا خۆی ده‌سه‌پێنێت كه یه‌ك شتی پێكه‌وه گونجاوه، كه له رۆژاواوه پرشنگ ده‌دات و هه‌موو جیهانیش ده‌ته‌نێته‌وه.
وێڕای ئه‌وه، ئه‌و هه‌ر وه‌ك چه‌مكێكی ناڕۆشن ده‌مێنێته‌وه، كه ئاماژه به په‌ره‌سه‌ندنی مێژوویی و به گۆڕانی بیر و زه‌ین ده‌كات.
نوێخوازی، به‌وه‌ی ده‌رهاویشته‌یه‌كی تێك چڕژاوه، تێیدا ئه‌فسانه و واقیع تێكه‌ڵ به یه‌كدی ده‌بن، واقیعێك كه له هه‌موو بوارێكدا تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، ده‌وڵه‌تێكی هاوچه‌رخ، ته‌كنیكی هاوچه‌رخ، مووزیك و نیگار و نه‌ریت و بیرۆكه‌ی هاوچه‌رخ، له شێوه‌ی گوته‌یه‌كی گشتی و زه‌رووره‌تێكی كولتووری. به‌وه‌ی كه زاده‌ی هه‌ندێك وه‌رچه‌رخانی قووله له رێكخستنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، ئیدی ئه‌و له ئاستی نه‌ریت و شێوازی گوزه‌ران، هه‌روه‌ها ته‌رزه‌كانی ژیانی رۆژانه به‌دی دێت، بڕێ جاریش له مه‌یلی نوێخوازانه‌ی (Modernisme)دا شێوه‌یه‌كی كاریكاتێرانه به خۆوه ده‌گرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، له كات و شوێندا، له شێوه و ناوه‌رۆكیدا ئاڵوگۆڕه، ئه‌و جێگیر (چه‌سپاو) نییه، ئاراسته به‌ویش كردن قبووڵ ناكات ته‌نیا به‌و حاڵه‌وه نه‌بێت كه سیسته‌مێكه له به‌ها و ئه‌فسانه. به‌م واتایه‌شی ده‌بێ به پیتی ته‌واو دیار بینووسین.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌مكێك نییه كه بشێ ئامرازێك بێت بۆ شرۆڤه (شی كردنه‌وه)، ئیدی یاساگه‌لێك نییه بۆ نوێخوازی، به‌ڵكوو ته‌نیا سیمایهلی نوێخوازی هه‌ن. هه‌روه‌ها تیۆرییه‌ك بۆ نوێخوازی نییه، به‌ڵكوو لۆژیكی نوێخوازی و ئایدیۆلۆژیایه‌ك بۆ نوێخوازی هه‌یه. به‌وه‌ی ره‌وشت و ره‌فتارێكی پڕ به پێستی گۆڕانه، بۆیه ناكۆكه له‌گه‌ڵ ره‌وشت و ره‌فتارێكی پڕ به پێستی نه‌ریت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و خۆی به دوور ده‌گرێت له هه‌ر گۆڕانێكی ریشه‌یی، ئه‌مه‌شه "نه‌ریته‌كانی گه‌ڕان به دوای تازه‌دا". نوێخوازی به‌وه‌ی گرێدراوی قه‌یرانێكی مێژوویی و قه‌یرانێكی بونیاده، ئه‌و ته‌نیا رواڵه‌تێكی ئه‌و قه‌یرانه‌یه. ئه‌و، ئه‌م قه‌یرانه چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكوو به رێكارێكی نادیار و به هه‌ڵاتنی به‌رده‌وام به‌ره‌و پێشه‌وه، گوزارشتی لێ ده‌كات. ئه‌و رۆڵی بیرۆكه‌یه‌كی به‌هێز ده‌بینێت، هه‌روه‌ها رۆڵی ئایدیۆلۆژیایه‌كی باوی باڵا، به ناكۆكییه‌كانی مێژوو به‌ره‌و بهركارانی شارستانیه‌ت ده‌بینێت. ئه‌و، قه‌یرانه‌كه ده‌كاته به‌ها و ره‌وشتی ناكۆك (ناته‌با). به‌وه‌ی كه بیرۆكه‌یه‌كه تێیدا شارستانیه‌ت به مێژوو ئاشنا ده‌بێت، ئیدی ئه‌و، رۆڵ و ئه‌ركی رێكخستنی كولتووری ده‌بینێت. پاشان، به پهنامهكییهوه، خۆی ده‌گه‌یه‌نێته نه‌ریت.
چاوگی نوێخوازی
مێژووی په‌یڤی (نوێ) له مێژووی زاراوه‌ی "نوێخوازی" كۆنتره. له هه‌ر رێڕه‌وێكی كولتووریدا، هه‌ر یه‌ك له كۆن و نوێ به واتاوه دوا به دوای یه‌ك دێن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، نوێخوازی له هه‌موو شوێنێكدا نییه، به‌وه‌ی كه بنیادێكی مێژوویی و دیالیكتیكییه و گوزارشت له گۆڕان و قه‌یران ده‌كات. ئه‌مه‌ی دواییشیان ناكرێ ببیندرێ ته‌نیا له ئه‌وروپا نه‌بێت ئه‌ویش له سه‌ده‌ی شازده‌مه‌وه، واتای ته‌واوی خۆشی به‌ده‌ست ناهێنێت ته‌نیا له سه‌ده‌ی نۆزده‌مه‌وه نه‌بێت.
رێنیسانس
كتێبه‌كانی قوتابخانه دۆزینه‌وه‌ی ئه‌مریكا له لایه‌ن (كریستۆف كۆلۆمپس)ـه‌وه، به سه‌ره‌تای چاخی نوێی پاش چاخی ناڤین (سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست) داده‌نێن. هه‌رچه‌نده داهێنانی چاپخانه و دۆزینه‌وه‌كانی گالیلی، ئه‌مانه رووداوگه‌لێكن مه‌یلی نوێی مرۆیی تایبه‌ت به چاخی رێنیسانس، ده‌كاته‌وه. له ئاستی هونه‌ره‌كاندا، به تایبه‌تیش له ئاستی وێژه‌دا، ناكۆكیی نێوان پێشینان و نوێیان په‌ره ده‌ستێنێت و له هه‌ردوو سه‌ده‌ی 17 و 18دا (ئه‌و ناكۆكییه) ده‌گاته ترۆپك. هه‌روه‌ها ده‌نگدانه‌وه‌ی قوولی دابه‌ش بوون له‌باره‌ی نوێخوازییه‌وه، له بواری ئایینیشدا ده‌نگی دایه‌وه: ئه‌ویش له بزووتنه‌وه‌ی چاكسازیی ئایینی و ئه‌و دابڕانه‌ی سه‌باره‌ت به وڵاتانی پرۆتستانت دروستی كرد (لوته‌ر "Luther" له 31ی ئیكتۆبهری 1517دا له "ویتنبێرگ"دا هه‌ر نه‌وه‌د و پێنج تێزه‌كه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه). به‌ڵام هه‌روه‌ها ره‌نگدانه‌وه‌ی له جیهانی كاتولیكدا (كۆبوونه‌وه‌ی ترنت 1545- 1563)، پهیڤهكهش گوڕ و تینی نابێت ته‌نیا له وڵاتانی خاوه‌ن نه‌ریتی دێرین نه‌بێت، له نموونه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی نه‌ریت و سرووت و دابه‌كانی رۆمیان پاراست، له‌گه‌ڵ پێ به پێ نوێ كردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ریتانه. كاتێك باس له‌باره‌ی وڵاتێكی بێ نه‌ریت و كولتووره، كه سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستی نییه وه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئیدی قسه كردن له‌باره‌ی نوێخوازییه‌وه هیچ واتایه‌كی نابێت. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، نوێخوازی كاریگه‌ریی به گوڕ و تینی ده‌بێت بۆ سه‌ر وڵاتانی جیهانی سێیه‌م، كه وڵاتانێكی خاوه‌ن كولتووری نه‌ریتین.
ئه‌و به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌ی له‌و وڵاتانه‌ی رێنیسانسی كاتولیك گرتنییه‌وه، له نێوانی مه‌یلی مرۆییانه‌ی عه‌لمانی و زه‌مانی و نێوان سرووتی دنیایی له فۆرم و نه‌ریتی جیهانی كاتولیك، رووی دا، گونجاوتره له‌گه‌ڵ ئاڵۆز بوونی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری كه په‌ره‌سه‌ندنی نوێخوازی ده‌یخوازێت، پتر له‌وه‌ی هه‌ر ته‌نیا هاوپه‌یمانیی عه‌قڵانیزم و مه‌یلی رهوشتكاری (ئه‌خلاقی) له كولتووری پرۆتستانتیدا ده‌یخوازێت. هه‌ڵبه‌ت نوێخوازی ته‌نیا واقیعی ئه‌و كوده‌تا ته‌كنیكی و زانستی و سیاسیانه نییه كه له سه‌ده‌ی شازده‌مه‌وه روویان داوه، به‌ڵكوو ئه‌و هه‌روه‌ها گه‌مه‌ی هێما و نه‌ریت و كولتووریشه، ئه‌م گه‌مه‌یه‌ش وه‌رچه‌رخانی بنیاد له ئاستی سرووت و ئاماده‌سازیی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌خاته روو.
هه‌ردوو سه‌ده‌ی 17 و 18:
له هه‌ردوو سه‌ده‌ی حه‌ڤده و هه‌ژده‌دا بنه‌ماكانی فه‌لسه‌فی و سیاسیی نوێخوازی داڕێژران: (هه‌روه‌ها) هزری نوێی تاكانه و عه‌قڵیانه كه دیكارت نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كات.
فه‌لسه‌فه‌ی رۆشنگه‌ری: ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی شاهانه به ته‌كنیكی كارگێڕیانه‌ی كه به دوای سیسته‌می ده‌ره‌به‌گدا هات.
بنه‌ماكانی فیزیا و سروشتناسی كه یه‌كه‌مین ده‌سكه‌وته‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای پركتیكییان هێنایه به‌رهه‌م (ئه‌نسكلۆپیدیا).
له رووی كولتوریشهوه، ئه‌م ماوه‌یه، ماوه‌ی سه‌راپا زهماندنی هونه‌ر و زانست بوو (...)، نوێخوازی نه‌بووه ته‌رزێكی ژیان (هێشتا په‌یڤ نهدۆزرا بووه‌وه). به‌ڵكوو بووه بیرۆكه‌یه‌ك (گرێدراوی بیرۆكه‌ی پێشكه‌وتن بوو)، راسته‌وخۆ سیمایه‌كی بورژوایانهی لیبراڵانه‌ی گرته خۆ، كه وه‌ك ئایدیۆلۆژیا، تا ئێستا به‌رۆكی به‌رنه‌داوه.
شۆڕشی پیشه‌سازی و سه‌ده‌ی 20:
شۆڕشه‌كه‌ی ساڵی 1789 ده‌وڵه‌تی نوێی بورژوای دامه‌زراند، كه ناوه‌ندی و دیموكراته، هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌شی دامه‌زراند به سیسته‌می ده‌ستووری و رێكخستنی سیاسی و بیرۆكراتیی خۆیه‌وه. (ئه‌و شۆڕشه) دوای گۆڕانی به‌رده‌وام و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی نه‌ریت و كولتووری نه‌ریتی (سونه‌تی)، پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامی خسته نێو زانست و ته‌كنیك و دابه‌ش كردنی عه‌قڵانیانه‌ی كاری پیشه‌سازییه‌وه. له هه‌مان كاتدا دابه‌ش كردنی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كار، دابه‌شكارییه‌كی قوولی سیاسی و ره‌هه‌ندێكی نوێی هێنایه ئاراوه، كه خۆی له ململانێی كۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌یرانه‌كاندا ده‌نوێنێ، كه به درێژایی هه‌ردوو سه‌ده‌ی نۆزده و بیست نابڕێنه‌وه.
ئه‌م دوو دیارده (رواڵه‌ته) سه‌ره‌كییه، كه گه‌شه‌ی دیموگرافی، چڕبوونه‌وه‌ی شارنشینی، چه‌شه‌ی زه‌به‌لاح له ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی و میدیا، به شێوه‌یه‌كی یه‌كلاییكه‌ره‌وه مۆری خۆیان به نوێخوازییه‌وه ناوه وه‌ك كردارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌ك ته‌رزه ژیانێك كه وابه‌سته‌ی گۆِران و نوێ بوونه‌وه‌یه، به‌ڵام هه‌روه‌ها وابه‌سته‌ی نیگه‌رانی، نائارامی، خۆسازدانی هه‌میشه‌یی، خودێتیی بزواو، په‌شێوی و قه‌یرانیشه، هه‌روه‌ها نوێخوازی وه‌ك وێنا كردنێكی ئایدیالانه و وه‌ك ئه‌فسانه‌ش خۆی ده‌نوێنێ. به‌م جۆره بێت، سه‌رده‌می په‌یدا بوونی په‌یڤه‌كه كارێكه واتای خۆی هه‌یه: ئه‌و ماوه‌یه‌یه كه تێیدا كۆمه‌ڵگای نوێ كه‌وته بیر له خۆ كردنه‌وه به‌و جۆره‌ی كه وایه، ئیدی له رێی په‌یڤه‌كانی نوێخوازییه‌وه كه‌وته له خۆ رامان. به‌م جۆره نوێخوازی بووه به‌هایه‌كی باڵاكرد، ئنجا نموونه‌یه‌كی كولتووری و ره‌وشتی، هه‌روه‌ها ئه‌فسانه‌یه‌كی مهرجهعیانهی سه‌رگه‌ردان له هه‌موو شوێنێكدا، به شێوه‌یه‌كی بهشكیانهش قه‌ناعه‌ت به‌و بنیاد و ناكۆكی (دژبه‌ری)یه مێژووییانه‌ی زاده‌ی ئه‌ون.
لۆژیكی نوێخوازی:
أ- چه‌مكێكی ته‌كنیكی- زانستی
گه‌شه‌ی زه‌به‌لاح، به تایبه‌تی له سه‌ده‌یه‌ك به‌ر له ئێستاوه، له بواری زانست و ته‌كنیك، هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی عه‌قڵانی و ریزهبهندانهی ئامرازی به‌رهه‌م هێنان، ئنجا بۆ كار پێ كردن و رێكخستنی، مۆركی ئه‌وه‌ی به نوێخوازییه‌وه ناوه كه چاخی به‌رهه‌مه، دیسان چڕ كردنه‌وه‌ی كاری مرۆیی و كۆنترۆڵ كردنی سروشت له لایه‌ن مرۆڤه‌وه، كه هه‌ردووكیان چڕ كراونه‌وه بۆ ته‌نیا هێزێكی به‌رهه‌مهێن، هه‌روه‌ها كرایه هێڵكارییه‌كی ئه‌وپه‌ڕی كارایی و داهاتهكی. ئه‌مه‌ش خاڵی هاوبه‌شی نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه نوێیه‌كانه. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م شۆڕشه‌ی هێزی به‌رهه‌مهێن ژیانی نهشگۆڕی بێت، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌م و په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تیی بێ گۆڕان ده‌هێڵێته‌وه، به‌ڵام هیچ نه‌بێ له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی دی ره‌وشی ژیانی راست كردووه‌ته‌وه (هه‌موار كردووه)، ئه‌مڕۆش وه‌رچه‌رخانی قوول له نوێخوازی به‌دی دێت، گواستنه‌وه له شارستانیه‌تی كاره‌وه به‌ره‌و شارستانیه‌تی گه‌مه و رابواردن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و وه‌رچه‌رخانه ریشه‌یی نییه، ئه‌و مه‌به‌ستی به‌رهه‌م هێنان ناگۆڕێت، له هه‌مان زه‌مانیش به‌ره‌و ....، هه‌روه‌ها له گوشارهیلی پێشبینیخوازی و رێكارهكی، كه هه‌ر ئه‌و وه‌ك كێرڤی دیاریكه‌ری ره‌وشتی هاوچه‌رخانه‌ی كۆمه‌ڵگای به‌رهه‌مه.
ریتمی كار و ئاهه‌نگ، سه‌رده‌می ناچارایهتیی به‌رهه‌مه. سهردهمایهتیی بیرۆكراسی ته‌نانه‌ت كاتی ئازادیش ده‌ته‌نێته‌وه، هه‌روه‌ها كاتی رابواردنیش.
هێڵه رواڵه‌ت: زه‌مانی هاوچه‌رخ، زه‌مانێكی بازنه‌یی نییه، به‌ڵكوو ئه‌و زه‌مانێكه به گوێره‌ی هێڵی (رابردوو-ئێستا-ئایینده) گه‌شه ده‌كات، به پێی چاوگ و مه‌به‌ستێك كه چاوی تێ بڕیوه. وا دیاره لاسایی كردنه‌وه (نه‌ریت) رابردوو ده‌كاته گرێژه‌نه، له كاتێكدا نوێخوازی ئایینده ده‌كاته گرێژه‌نه، هه‌ر ته‌نیا نوێخوازییه كه رابردوو ده‌خاته روو له هه‌مان كاتدا ئایینده‌ش ده‌خاته روو، ئه‌ویش به پێی دیالیكتیكێكی تایبه‌ت به خۆی.
دیرۆكه رواڵه‌ت: مێژوو، به تایبه‌تی له سه‌رده‌می هیگله‌وه، بووه ده‌سته‌ی زاڵی نوێخوازی. ئه‌و له هه‌مان كاتیش‌دا، به‌رده‌وامییه‌كی واقیعییه بۆ كۆمه‌ڵ، هه‌روه‌ها چاوگێكی باڵاكرد، بوار به ته‌واوكاریی كۆتاییانه ده‌دات. نوێخوازی به شێوه‌یه‌كی مێژوویانه‌ی بیر له خۆی ده‌كاته‌وه، نه‌ك بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌فسانه‌ییانه.
نوێخوازی، به‌وه‌ی بڕێكه و قابیلی پێوان، قابیلی پاشه‌كشه‌ش نییه، هه‌روه‌ها به دوای یه‌كدا هاتنی ساتگه‌لی دیاری كراوه یان به‌رده‌وامییه‌كی دیالیكتیكییه، به هه‌ر حاڵ، سهردهمایهتییهكی ته‌واو نوێی هێنایه ئاراوه، ئه‌ویش ره‌هه‌ندێكی یهكلاییهكهره. هه‌وره‌ها وێنه‌یه‌كه بۆ دژبه‌رییه‌كانی نوێخوازی. ئه‌وه‌ی نوێخوازی جیا ده‌كاته‌وه، له نێو ئه‌و زه‌مانه دیاری نه‌كراوه‌دا، (كه زه‌مانێكه) به‌رده‌وامی و نه‌پسانه‌وه ناناسێت، ته‌نیا یه‌ك شته: ئه‌وه‌یه كه حه‌ز ده‌كات هه‌میشه "هاوچه‌رخ" بێت، واته ههنووكایهتییهكی ویژدانی. ئه‌و له پاش ئه‌وه‌ی ده‌سته‌بژێریی دا به پێشكه‌وتن و ئایینده، وا دیاره ئه‌مڕۆ پتر و پتر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌نووكه و راسته‌وخۆ و رۆژانه‌دایه، تێكه‌ڵ ده‌بێت. ئه‌مه‌ش ته‌نیا رووكارهكهی دیكه‌ی هه‌میشه‌یی دیرۆكییه و چی دی نا.
ره‌وانبێژیی نوێخوازی
نوێ بوونه‌وه و پێشه‌نگی
نوێخوازی، له بواری كولتوور و رهوشتناسیدا، به جۆرێك له ناكۆكیی فۆرمالیستانه له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ی بیرۆكراسی و سیاسی داده‌ندرێت، به‌ڵام له په‌یوه‌ندییه‌كی مكومدایه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا، هه‌روه‌ها به جۆرێك له به‌خشینی هارمۆنی به شێوه‌كانی (فۆرمه‌كانی) ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌ندرێت، به ستایش كردنی خودێتیی قووڵ، حه‌زه‌كان، تاك بوون، خوده راستگۆیی، ئه‌وه‌ی راگوزه‌ره و ئه‌وه‌ی ناكرێ دركی پێ بكرێت، گوزارشت له خۆی ده‌كات. هه‌روه‌ها یه‌كه‌م به تێك شكاندنی رێساكانی.... خوده كه‌سایه‌تیی به ئاگا له خۆش، گوزارشت له خۆی ده‌كات. "نیگاركێشی ژیانی نوێ"ی "بۆدلێر" كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر سنووری نێوان رۆمانسیزم و نوێخوازیی هاوچه‌رخه‌وه، ده‌سپێكی پرۆسه‌ی گه‌ڕان به دوای نوێ‌دا تۆمار ده‌كات، هه‌روه‌ها له ... خۆیه‌تی، به‌م جۆره ئه‌و رۆیشتووه، راده‌كات و ده‌گه‌ڕێت. به‌ڵێ، كه‌واته ده‌گه‌ڕێت؟ ئه‌م مرۆڤه هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی .... وێنای كردووه، ئه‌و دابڕاوه (گۆشه‌گیره) و ئه‌و خه‌یاڵه چالاكه‌ی به نێو بیابانێكی گه‌وره‌ی مرۆیی‌دا له گه‌شتدایه، ئه‌و شته‌ی روخست ده‌خوازین له ناونانی به نوێخوازی، له هه‌موو ئاسته‌كاندا جوانناسیی دابڕان ده‌هێنێته ئاراوه، هه‌روه‌ها داهێنانی تاكه كه‌سی و نوێ بوونه‌وه‌ی كه ناوی دیارده‌ی پێشه‌نگایه‌تیی لێ نراوه وه‌ك دیارده‌یه‌كی سۆسیۆلۆژی (ئه‌م پێشهنگایهتییهش گرێدراوی بواری كولتووره هه‌روه‌ها بواری مردهش). هه‌روه‌ها به تێك شكاندنی به‌رده‌وامی شێوه‌گه‌لی نه‌ریتی (ژانره‌كانی نێو وێژه، رێساكانی هارمۆنیا له مووزیكدا، یاساكانی روانگه و شێوه‌كاری له نیگار و روحی ئه‌كادیمی، به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌سه‌ڵات و ره‌وایی نموونه‌كانی پێشوو له بواری مۆده‌دا، هه‌روه‌ها سێكس (ره‌گه‌ز) و ره‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی).
ئامرازه‌كانی گه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری:
مۆده و رۆشنبیریی جه‌ماوه‌ری
ئه‌م مه‌یله بنه‌ڕه‌تییه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه گه‌شه‌ی كرد و به‌هێز بوو، ئه‌ویش به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی (گه‌یاندن)ی جه‌ماوه‌رییه‌وه (رۆژنامه‌گه‌ری، سینه‌ما، رادیۆ، ته‌له‌فزیۆن، ریكلام)، هه‌روه‌ها مۆركی په‌ڕیوه و لابه‌لای ناوه‌رۆك و فۆرمه‌كانیش زیاد بوو. شۆڕشه‌كانی بواری شێواز و مۆده و نووسین و نه‌ریت له ژماره نایه‌ن. له ریشه‌دار بوونی زیاتر و زیاتری ئه‌و له گۆڕینی روانین و روانگه، هه‌روه‌ها له گۆڕانی به‌رده‌وامی دیدهییدا، نوێخوازییش واتای خۆی ده‌گۆڕێت. ئه‌و پێ به پێ، هه‌موو به‌هایه‌كی جه‌وهه‌ری، هه‌موو ئایدیۆلۆژیایه‌كی ره‌وشتی و فه‌لسه‌فی له‌باره‌ی پێشكه‌وتنه‌وه، له‌ده‌ست ده‌دات. ئه‌م یایدیۆلۆژیایهی له سه‌ره‌تادا بناغه‌ی نوێخوازی بوو، ئیدی ده‌بێته ته‌نیا جوانناسییهك (ستاتیكایهك) بۆ گۆڕان له پێناوی گۆڕاندا. ئه‌و خۆی چڕ و پوخت ده‌كاته‌وه، له رهوانبێژییهكی نوێشدا گه‌ڵاڵه ده‌بێت، هه‌روه‌ها له گه‌مه‌یه‌كی بهرنامهڕێژانه یان چه‌ندین سیسته‌می هێمادا، گوزارشت له خۆی ده‌كات. له كۆتاییشدا خۆی ده‌گه‌یه‌نێته مۆده كه ئه‌و له هه‌مان كاتدا، كۆتایی نوێخوازییه. ده‌چێته نێو چوارچێوه‌ی گۆڕانێكی ده‌ورییه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌موو شێوه‌كانی رابردوو (كۆن، فۆلكلۆری، زبر، نه‌ریتی) ده‌ژیه‌نه‌وه و به‌تاڵ له جه‌وهه‌ریان، به‌ڵام له چێوه‌ی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه رێسایه‌كه وه‌ك نیشانه ستایش ده‌كرێت، به‌وه‌ی كه‌له‌پوور و نوێ بوونه‌وه، كۆن و نوێ، یه‌كسان ده‌بن، به نۆره‌ش كاریگه‌ر ده‌بن. به‌م جۆره نوێخوازی بریتی نییه له دابڕان، ئه‌و له پاشماوه و به‌رماوه‌ی هه‌موو كولتووره‌كان ده‌خوات (ده‌له‌وه‌ڕێ)، له هه‌مان كاتدا ئه‌وانیش به پاشه‌ڕۆی ته‌كنیكیی خۆیان له‌و ده‌خۆن (ده‌له‌وه‌ڕێن)، یان به نادیاریی هه‌موو به‌هاكان.
نه‌ریت و نوێخوازی له كۆمه‌ڵگاكانی جیهانی سێیه‌م
سیما دیاره‌كانی نوێخوازی و بكه‌رانی و گرفته‌كانی و دژبهرییهكانییهوه، به‌و په‌ڕی گوڕ و تینه‌وه، له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت كه كاریگه‌ریی مێژوویی و سیاسیی ئه‌و سه‌رسامكه‌ره: واته له كۆمه‌ڵكای خێڵه‌كی، یان پێشتر كۆلۆنیال و نه‌ریتی.
"D.Apter" كۆلۆنیال به "هێزی نوێكار" داده‌نێت، واته "ته‌رزێك كه به هۆیه‌وه نوێخوازی مۆركێكی سه‌راپاگیر ده‌گرێته خۆ." سیسته‌مه‌كانی كۆنی سه‌ربه‌سه‌ر، به په‌یدا بوونی دراو و ئابووریی بازاڕ، هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه. رێكخراوه‌كانی نه‌ریتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات، له بن باری گوشاری ویستی كۆلۆنیالانهدا یان بیرۆكراسییه... نوێیه‌كان، ده‌سڕێنه‌وه.
به هۆی نه‌بوونی شۆڕشێكی سیاسی یان پیشه‌سازی له قوولاییدا، ئه‌وا رواڵه‌ته‌كانی ته‌كنیك و ئه‌وانه‌ی زیاتر قابیلی گواستنه‌وه‌ن، ئه‌وانن كه وه‌به‌ر زۆربه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه ده‌كه‌ون كه له حاڵه‌تی گه‌شه‌دان: كه‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌م، به‌كاربردنی پیشه‌سازی، ئامرازییهكانی گه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری. نوێخوازییش ئه‌م بابه‌تانه به‌ر له هه‌ر شتێك له ماددییه‌تی تهكنیكیانهیاندا وه‌ك دیمه‌ن، وه‌به‌ر ده‌هێنێت، نه‌ك له رێی پرۆسه‌ی عه‌قڵاندنی درێژخایه‌نی ئابووری و سیاسییه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له رۆژاوا لێی كه‌وته‌وه. وێڕای ئه‌وه، ئه‌م پڕیشكانهی (ساچمانه‌ی) نوێخوازی ده‌نگدانه‌وه‌ی سیاسی‌یان ده‌بێت: ئه‌و به‌شدار ده‌بێت له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه (شی كردنه‌وه)ی ته‌رزی ژیان، هه‌روه‌ها په‌له‌ش ده‌كات له‌وه‌ی له باری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه داوای گۆڕان بكات.
به‌رگری و تێكه‌ڵ
ئه‌گه‌ر نوێخوازی له قۆناغی یه‌كه‌مدا وه‌ك دابڕان ده‌ستی پێ كرد، ئه‌وا ئه‌و شرۆڤه ورده‌ی ئه‌نترۆپۆلۆژیای سیاسی، له دووه‌مین جه‌نگی جیهانه‌وه (بالاندیێ، لیش،....، ئهلتیهاب) كردیان، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه شتان له‌وه‌ی ده‌رده‌كه‌ون، ئاڵۆزترن. سیسته‌می نه‌ریتی (خێڵه‌كی، هۆزایه‌تی، خزمایه‌تی) به‌رهه‌ڵستییه‌كی توند دژ به گۆڕان پیشان ده‌دات، كه‌چی بنیادگهلی نوێ (كارگێڕی، ره‌وشتی، ئایینی) به سازشی میانڕه‌وانه‌ی مام ناوه‌ندی "Compromis" ده‌گات، نوێخوازی هه‌رده‌م وێنه‌ی ژیانه‌وه‌ی كه‌لتوور به خۆوه ده‌بینێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه واتایه‌كی نه‌ریتپارێزانه بگرێته خۆ (...).
ئه‌مه‌ش شتێكی گرنگه، بواری ئه‌نترۆپۆلۆژیا، پتر له‌وه‌ی مێژووی ئه‌وروپی، هه‌قیقه‌تی نوێخوازی ده‌رده‌خات، واته نه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نیا گۆڕانێكی ریشه‌یی یان شۆڕشێكه، به‌ڵكوو ده‌چێته نێو په‌یوه‌ندییه‌كی خۆبه‌خۆ له‌گه‌ڵ كه‌لتوور له چواچێوه‌ی گه‌مه‌یه‌كی به‌رزی كولتوورییه‌وه، له دیالۆگێكدا كه هه‌ردوو توخمه‌كه پێكه‌وه گرێ ده‌درێن، ئه‌ویش له چێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی تێكه‌ڵ بوون و چوونه نێو یه‌ك و گونجاندا. به‌م جۆره دیالیكتیكی دابڕان ده‌ست له جێی خۆی هه‌ڵده‌گرێت بۆ دینامیكیه‌تی ئاوێته بوون و كارلێك.
ئایدیۆلۆژیاكان و نوێخوازی
ئایدیۆلۆژیاكان وه‌ك نیشانه‌یه‌كی نوێخوازی
شرۆڤه كردنی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی له ده‌ست كۆلۆنیالیزم رزگاریان بووه، گوزارشتێكی دی له‌باره‌ی نوێخوازییه‌وه ده‌خه‌نه روو: .... ئایدیۆلۆژیا. ئایدیۆلۆژیاكانی (نیشتیمانی، كولتووری، سیاسی)ی هاوچه‌رخ و هاوزهمانن له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بنیادگهلی خێڵه‌كی و پرۆسه‌ی نوێ بوونه‌وه. ئه‌م ئایدیۆلۆژیانه، به‌وه‌ی له رۆژاواوه هێندراون، مۆركی سرووت و بیر و باوه‌ڕی نه‌ریتییان پێوه‌یه، بایه‌خی بنیادی ژێرخانی ئابووری به‌ده‌ست دێنن، ئه‌و زێدی ... و ململانێ و سه‌راوبن بوونی به‌ها و زهینهكانه. كاریش به دروستی لێره‌دا په‌یوه‌ندیی به ره‌وانبێژیی نوێخوازییه‌وه هه‌یه، كه ناڕۆشنییه‌كی ته‌واو له كۆمه‌ڵگاگه‌لێك ده‌نێته‌وه، كه ئه‌ركی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی دواكه‌وتنی واقیعی و ناگهشهندنه.
ئه‌م جۆره تێبینیانه ره‌نگه یارمه‌تیده‌ر بن بۆ دیاری كردنی سه‌مه‌ره‌كانی نوێخوازی. ئه‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بنیادهكان و گۆڕانه، به‌ڵام هه‌روه‌ها سه‌هوو و چاره‌سه‌ری مام ناوه‌ندی و ئاوێته بوونه: نوێخوازی بریتییه له سه‌مه‌ره، ئه‌و دیالیكتیكی نییه. ئه‌گه‌ر نوێخوازی نموونه‌یه‌ك بێت بۆ چه‌مكی "نوێ"، ئه‌گه‌ر ئایدیۆلۆژیاكانیش گوزارشت بن له نوێخوازی، ئه‌وا خودی نوێخوازی، بێ گومان، چ شتێك نییه بێ له پرۆسه‌یه‌كی فراوانی ئایدیۆلۆژی.
ئایدیۆلۆژیای نوێخوازی: مه‌یلێكی نهریتپارێزه به هۆی گۆڕانه‌وه
نوێخوازی، چ له رۆژاوا بێت یان له جیهانی سێیه‌م، به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌وه‌ی شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی فاكته‌ره‌كانی دابڕان و چاره‌سه‌ری مام ناوه‌نده، له پاڵ ئه‌وه‌ی فاكته‌ره‌كانی سیسته‌م و جێگیر بوونی نه‌ریته. ئه‌و جوولهكارییهی له هه‌موو ئاسته‌كاندا (كۆمه‌ڵایه‌تی، پیشه‌یی، جوگرافی، هاوسه‌رایه‌تی و ئازادیی سێكسی) هاوشانیه‌تی، ته‌نیا لایه‌نێكی گۆِرانی رێ پێ دراوی له لایه‌ن رژێمه‌وه ده‌گرێته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی ته‌واوی رژێم بگۆڕێت. "بالاندیێ" له‌باره‌ی وڵاتانی ئه‌فریقای ره‌شه‌وه ده‌ڵێ: "رووبه‌ڕوو بوونهوهگهلی سیاسی به فراوانی گوزارشت له خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا، به‌و گفتوگۆیه‌ی له نێوانی ئه‌وه‌ی نه‌ریتییه و ئه‌وه‌ی نوێیه له ئارادایه: ئه‌می دواییان (نوێ) به تایبه‌تی وا دێته پێش چاو كه ئامرازێكه، نه‌ك ئه‌وه‌ی هۆی سه‌ره‌كیی ئه‌و ململانێیه بێت." به‌م جۆره نوێخوازی له كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتوودا، ئه‌و نییه كه دووباره وێنه‌ی بنیاد و هه‌روه‌ها هی دیرۆكی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌كێشێت و دیاریی ده‌كات: به‌ڵكوو ئه‌و به دروستی (به كارلێكی له‌گه‌ڵ واقیعی نه‌ریتی) ئه‌و بواره‌ن كه لێیه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن بۆ ئه‌وه‌ی مۆركێكی قه‌ناعه‌ت هێنه‌ر بگرنه به‌ر. ئه‌و بواره‌یه كه دیالیكتیكی واتای كۆمه‌ڵایه‌تیی تێدا ده‌توێته‌وه له نێو رێساكانی ره‌وانبێژانه و ئه‌فسانه‌ییانه‌ی نوێخوازی.
سههوویهكی ئاشكرا
ئه‌و گۆڕانانه‌ی له بنیادی سیاسی و ئابووری و ته‌كنه‌لۆژی و ده‌روونیدا روویان دا، ئه‌و فاكته‌ره دیرۆكییه بایهتیانهی نوێخوازین، به‌ڵام خۆبه‌خۆ نوێخوازی پێك ناهێنن. به‌ڵكوو ئه‌مه وا خۆی پێناسه ده‌كات كه نكووڵی كردنه له‌و گۆڕانه بنیادیانه، یان به لای كه‌مه‌وه دووباره لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وانه به شێوازی باوی زه‌ینیانه و ته‌رزی ژیان و گوزه‌رانی رۆژانه.
نوێخوازی شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژی و زانستی نییه، به‌ڵكوو ئه‌و بواری جێگیر بوون و جێ گرتنی ئه‌وه له ژیانی تایبه‌ت و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، هه‌روه‌ها له بواری ئه‌وه‌ی رۆژانه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئامرازه‌كانی میدیا دیاریی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له نموونه‌كانی ژیانی به‌كار بردن و دڵنیایی ژینگه‌یی یان چوونه نێو ئاسمانه‌وه. نه زانست و نه ته‌كنیك خۆبه‌خۆ "نوێخوازن". به‌ڵكوو كاریگه‌ریی زانست و ته‌كنیك ئه‌وه‌یه كه ئه‌م سیفه‌ته به‌ده‌ست ده‌هێنن. هه‌رچی نوێخوازییه، وێڕای ئه‌وه‌ی دامه‌زراندنی له سه‌ر په‌یدا بوونی مێژووییانه‌ی زانست، ئه‌وا ناژی ته‌نیا له ئاستی ئه‌فسانه‌ی زانست‌دا نه‌بێت.
نوێخوازی عه‌قڵاندن نییه، هه‌روه‌ها خود سه‌ربه‌خۆیی هۆشیاریی تاكیش نییه، هه‌ر چه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌مایه‌تی. ئه‌و له پاش ماوه‌ی په‌یدا بوونی ئاههنگسازانهی ئازادی و مافه‌كانی تاك، ئه‌و ستایش كردنه‌ی زاده‌ی ... كرداری چركه‌یه‌كی به ته‌واوی هه‌ڕه‌شه لێ كراوه به هارمۆنیا (هاوگونجان)، كه هه‌ڕه‌شه له سه‌راپای ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات، ئه‌و نه‌ریتی مه‌شق پێ كردنی خۆیه‌تیی ون بووی نێو سیستهماتیكێك له "به‌رجه‌سته‌كاری" له بهركردهكانی مۆده و چاو تێ بڕینی ئاراسته كرا‌و.
نوێخوازی دیالیكتیكی دیرۆك نییه، به‌ڵكوو ئه‌و بویهرخوازی و گه‌مه‌ی هه‌میشه‌ییه له‌وه‌ی هه‌نووكه‌یه، هه‌روه‌ها گهردوونایهتیی رووداگهلی هه‌مه‌ڕه‌نگ به هۆی ئامرازه‌كانی گه‌یاندنی جه‌ماوه‌رییه‌وه.
نوێخوازی سڕینه‌وه‌ی هه‌موو به‌هاكان نییه، به‌ڵكوو شیته‌ڵ كردنه‌وه‌ی هه‌موو به‌ها كۆنه‌كانه به بێ تێپه‌ڕاندنیان، ئه‌و به سه‌هوودا كه‌وتنی هه‌موو به‌هاكان و تێكه‌ڵ بوونی گشتانگیره. نه چاكه ده‌مێنێ و نه خراپه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه "له ده‌ره‌وه‌ی چاكه و خراپه"دا نین.
نوێخوازی شۆڕش نییه، هه‌رچه‌نده ئه‌و وابه‌سته‌ی شۆڕشهیلی پیشه‌سازی و سیاسی و میدیاییه، هه‌روه‌ها شۆڕشه له ئامرازه‌كانی خۆشگوزرانیدا... هتد.
هه‌ر وه‌ك (هینری لۆفیر) له كتێبه‌كه‌یدا (ده‌روازه‌یه‌ك به‌ره‌و نوێخوازی) ده‌ڵێ: "له نێو ئه‌و دنیا سه‌ره‌و ژێره‌دا، هه‌روه‌ها له سه‌ر پێ نهوهستاودا، نوێخوازی ئه‌ركی شۆڕش به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت: تێپه‌ڕاندنی هونه‌ر و ره‌وشت و ئایدیۆلۆژیاكان... ده‌كرێ بزوێنكاری و هات و شێوه جۆربه‌جۆره‌كانی رزگاریشی بخه‌ینه سه‌ر. به‌ڵام له شێوه‌ی شۆڕشێكی به‌رده‌وام له نێو شێوه‌كاندا، واته له نێو گه‌مه‌ی گۆڕاندا، له كۆتاییشدا له بازنه‌یه‌كدا كه سه‌ر له نوێ ئه‌و كه‌له‌به‌ره‌ی له دنیای نه‌ریتدا دروست بووه، قه‌پات ده‌بێته‌وه.
كولتووری رۆژانه:
نه‌ریت پاڵپشت به به‌رده‌وامی و باڵاكردی راسته‌قینه ده‌ژیا، هه‌رچی نوێخوازییه ئه‌وا به دروست كردنی دابڕان و نابه‌رده‌وامی، ئه‌وا دووباره خۆی له نێو بازنه‌یه‌كی نوێ‌دا داخسته‌وه. ئه‌و، (نوێخوازی) ئه‌و بارگه پاڵنه‌ره ئایدیۆلۆژییه‌ی كه وابه‌سته‌ی عه‌قڵ و پێشكه‌وتنه، له ده‌ستی دا، ئیدی ورده ورده تێكه‌ڵ به زمانی فۆرمالیستانه‌ی گۆڕان بووه‌وه. ته‌نانه‌ت ئهفسانهكانیشی ئیدی له ده‌ستی ئه‌و ده‌رده‌چوون و هه‌ڵده‌هاتن، ئیدی نوێخوازی پێ به پێ خه‌سڵه‌تی باڵاكردییهكی بێ هیچ ده‌سه‌ڵاتێك گرته خۆ. له نێو ئه‌ودا ئازادی فۆرمالیستانهیه، گه‌لیش ده‌بێته جه‌ماوه‌ر، كولتووریش ده‌بێته مۆده. له پاش ئه‌وه‌ی نوێخوازی دینامیكیه‌تی پێشكه‌وتن بوو، ئیدی هێدی هێدی و به هێواشی، بووه جوولایهتیی ژیانێكی خۆشگوزه‌ران.
ئهفسانهكهشی واته زێده رووت بوونه‌وه‌ی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، كه ورده ورده، نوێخوازی له چوارچێوه‌ی خۆیدا چڕ ده‌كاته‌وه، تا ئه‌وه‌ی ده‌بێته ته‌نیا كولتووری شتانی رۆژانه.
ژێده‌ر: وأسطورتها تعني التجرد المتعاظم للحياة السياسية، والاجتماعية، التي تختزل الحداثة في إطارها -شيئا فشيئا- لتصبح مجرد ثقافة لما هو يومي.
"الموسوعة الشمولية" Encyclopedia Iniversalis الكرمل العدد 37-36 (؟؟؟؟)
ترجمة: د. محمد سبيلا