گرفتی كولتوور(*)
September 4, 2012
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :ئیدوارد ت. هول
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
(ئه‌م وتاره له لایه‌ن پرۆفیسۆر (ئه‌حمه‌د شه‌فیق ئه‌لخه‌تیب)ـه‌وه كراوه‌ته عه‌ره‌بی، له عه‌ره‌بیشه‌وه كراوه‌ته كوردی).دوو شاره‌زایی له یه‌ك جیاواز هه‌ن، به‌ڵام تا راده‌یه‌كی زۆریش پێكه‌وه گرێ دراون، كه بریتین له (شی كردنه‌وه‌ی ده‌روونی) و (كاره‌كه‌م) به‌وه‌ی كه ئهنترۆپۆلۆژیستم. ئه‌م دوو شاره‌زاییه بوو كه وایان لێم كرد پێم وا بێت، له میانی خه‌باتی مرۆڤی رۆژاواییدا له پێناو به‌دی هێنانی سیسته‌مدا، په‌شێوی دروست بووه، ئه‌ویش له ئاكامی نكووڵی كردنی له‌و به‌شه‌ی خۆی كه یه‌كبوون دروست ده‌كات. له هه‌مان كاتیش‌دا سوور و په‌رۆش بوو بۆ ئه‌و به‌شانه‌ی وا له ئه‌زموون ده‌كه‌ن پارچه پارچه بێت. ئه‌و پشكنینانه‌ی بۆ ده‌روونی مر‌ۆڤم كردوون، منیان هێنایه سه‌ر ئه‌و رایه‌ی كه پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه‌ی سروشتیانه، تا راده‌یه‌كی زۆر كولتوور پێكی ده‌هێنێت. مرۆڤی رۆژاواییش ته‌نیا به‌شێكی كه‌می تواناكانی هزری خۆی به‌كار ده‌هێنێت. گه‌لێك رێكاری جۆربه‌جۆر و ره‌واش هه‌ن بۆ بیركردنه‌وه. ئێمه‌ش له رۆژاوادا قه‌دری یه‌ك رێكاریان پتر له هه‌موو رێكاره‌كانی دی ده‌گرین، ئه‌ویش ئه‌و رێكارهیه كه ناومان ناوه "لۆژیك". ئه‌میش هێڵه سیسته‌مێكه له رۆژگاری سوكراته‌وه(1) پێوه‌مان نووساوه.
مرۆڤی رۆژاوایی پێی وایه سیسته‌مه‌كه‌ی، كه له سه‌ر لۆژیك بنیات نراوه، هاوشانی راستی (هه‌قیقه‌ت)ـه. سه‌باره‌ت به ئه‌ویش، ئه‌و ته‌نیا رێگایه‌كه كه ده‌چێته‌وه سه‌ر واقیع. وێرِای ئه‌وه، فرۆید به ئاڵۆزییه‌كانی ده‌روون ئاشنای كردین. ئه‌و یارمه‌تیی خوێنه‌رانی خۆی دا، وا ته‌ماشای خه‌ون بكه‌ن به‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌كی ره‌وای عه‌قڵییه، كه زۆر جیا و دوور له خه‌سڵه‌تی راسته هێڵی بیركردنه‌وه‌ی ئاشكرادا، هه‌یه. به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بیرۆكه‌كانی رووبهرِووی به‌رهه‌ڵستییه‌كی توند بوونه‌وه، به تایبه‌تیش له لایه‌ن زانایان و ئه‌ندازیارانه‌وه، كه هێشتا ئه‌وان وابه‌سته‌ی نموونه‌كه‌ی نیووتن بوون. كاتێك بیری فرۆید كه‌وته سه‌ر راستهرِێ، ئه‌وا هزری نه‌ریتیانه‌ی له ریشه‌وه هه‌ژاند. شاگردانی فرۆیدیش، به تایبه‌تی فرۆم و یۆنگ، كاتێك تهرزگهلی باو و پێگه‌ی زه‌به‌لاحی زانسته‌كانی فیزیك به‌رپه‌رچی نه‌دانه‌وه، شتی دیكه‌یان خسته سه‌ر تیۆرییه‌كانی ئه‌و، ئه‌و بۆشاییهشیان پرِ كرده‌وه، كه له نێوانی (هێڵه جیهانی لۆژیك) و (جیهانی بهیهككهری خه‌ون)دایه.
به‌وه‌ی كه ده‌مزانی، راڤه كردنی خه‌ون و ئه‌فسانه و كردار هه‌میشه تا راده‌یه‌ك كاری تاكه كه‌سه، ئیدی بۆم ناكرێ له خۆم نه‌پرسم، كه ئاخۆ خوێنه‌رێكی ئاگادار له زانستی شیكاری ده‌روونیدا، ده‌توانێ چی بخاته سه‌ر راڤه‌ی تایبه‌تی منه‌وه؟ له‌باره‌ی زنجیره‌یه‌ك رووداو كه رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له‌باره‌ی سه‌گێك له‌و سه‌گانه‌ی پۆلیس به‌كاریان ده‌هێنێت، بڵاوی كرده‌وه. سه‌گه‌كه له دورِگهی (رافل بار) بیندراوه، ئه‌و دورِگهیه له نزیكی نیویۆركه و كه‌سی تێدا نییه. ئه‌و سه‌گه‌ش كه ده‌كرا له دووره‌وه ببیندرێت، نازناوه‌كه‌شی (شای رافل بار)ـه، به زیندوویی تا ماوه‌ی دوو ساڵ مایه‌وه، وا دیاریش بوو كه ته‌ندروستیی باشه، ده‌بوو هه‌ر به‌و حاڵه‌تی نیمچه كێوییه‌ی خۆیه‌وه، بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی دیكه‌ی ژیانی ئاسایی خۆی، به زیندوویی بمابایه‌ته‌وه (ئه‌گه‌ر رووداوه‌كانی لێ ده‌ربكه‌ین). وێرِای ئه‌وه، كه‌سێكی نیازپاك هه‌واڵی سه‌گه‌كه‌ی بیست و (كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ رێ گرتن له توندوتیژیی دژ به ئاژه‌ڵ)ی ئاگادار كرده‌وه، ئه‌مه‌ش وای كرد چه‌رخی كار بكه‌وێته گهرِ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرا خه‌ڵك له سه‌گه‌كه نزیك ببنه‌وه، ئیدی تهپكهیهكی به تامیان بۆ نایه‌وه. به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی تایمز: "... هه‌موو رۆژێك، پۆلیس له كه‌نداوی (شیبسهد)ـه‌وه به‌ره‌و (رافل بار) ده‌كه‌وتنه رێ، ئه‌و دورِگه پرِ له زه‌لكاوه‌ی كه‌سی له سه‌ر ناژی و سه‌گه‌كه‌ی لێیه. هه‌موو رۆژێكیش هه‌لیكۆپته‌رێك بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات یان زیاتر به سه‌ر رافل باره‌وه ده‌خولایه‌وه." راپۆرتی ئیزگهیهك له‌و كاته‌دا باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، كه چۆن هه‌لیكۆپته‌ره‌كه له هه‌وڵه‌كانی شكست خواردووی خۆیدا بۆ "گرتنی" (ئا به‌م جۆره) سه‌گه‌كه، ئه‌وی نارِهحهت ده‌كرد. سه‌گه‌كه (رازی نه‌بوو بكه‌وێته نێو ته‌پكه و داوه‌كه‌وه) یان به لای كه‌مه‌وه له هه‌وڵێكدا بوو بۆ ئه‌وه‌ی باشتر ته‌ماشای بكرێت. له زاری پۆلیسه‌وه ده‌یان گێرِایهوه، كه گوتوویانه سه‌گه‌كه "وا دیار بوو له ره‌وشێكی باش‌دا بوو". كاتێكیش پرسیار له كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ رێ گرتن له توندوتیژیی دژ به ئاژه‌ڵ كرا، گوتیان: "كاتێك سه‌گه‌كه ده‌گرین، ئه‌وا بۆ پشكنین ده‌یخه‌نه به‌ر ده‌ستی پزیشكێكی به‌یته‌ری، كه بینیمان ته‌ندروستیی باشه، ئه‌وا ماڵێكی "خۆش"ی بۆ ده‌دۆزینه‌وه."
ئه‌گه‌ر ئه‌م چیرۆكه خه‌ون یان خورافهیهك بووایه نه‌ك راپۆرته هه‌واڵ، ئه‌وا گومانێكی كه‌م له‌باره‌ی راڤه كردنییه‌وه ده‌بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ناوه‌رۆكه‌كه، شاراوه و ئاشكراكه، زۆر روونن، ره‌نگه ئه‌وه‌ش شی بكاته‌وه، كه بۆچی رووماڵ كردنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌رانسه‌ری وڵاتی گرته‌وه. كاتێك له چیرۆكه‌كه ورد ده‌بمه‌وه، ده‌بینم دارِمانی ختووره‌ی ئازادانه به سه‌ر عه‌قڵمدا له ئاستی جیاجیادا، داده‌بارێ. چیرۆكه مرۆڤی وردیله به‌رامبه‌ر به فه‌رمانگه‌ی زل و زه‌به‌لاح، چرِ ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها لایه‌نێكی تهفرهدهریش هه‌یه ناكرێ چاوپۆشیی لێ بكرێت. دیسان بیرۆكه‌ی گرتن (ده‌ستگیر كردن)ی سه‌گه‌كه خۆی به سه‌ر (كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ رێ گرتن له توندوتیژیی دژ ه ئاژه‌ڵ)دا سه‌پاند. هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه بزوێندرا، ئه‌وا یه‌كسه‌ر به سوور بوونێكی بێ به‌زه‌ییانه و بێ بیركردنه‌وه‌وه، به‌شداریی به پۆلیس كرد، كه به شێوه‌یه‌كی ترسناك نوێنه‌رایه‌تیی مافی نوێنه‌رایه‌تی كردنی فه‌رمانگه‌كان ده‌كات، كاتێك بۆ كار كردن هان ده‌درێن. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، پۆلیس ماوه‌ی دوو ساڵ بوو ئاگایان له سه‌ربرده‌ی سه‌گه‌كه هه‌بوو، به‌وه رازی بوون له دورِگهكهدا وازی لێ بهێنن. له رووی سۆزه‌وه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كه‌دا هاوسۆز بوون، ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌شدا كه ئه‌و فه‌رمانانه‌ی بۆیان ده‌رچوو بوو و جێبه‌جێیان ده‌كردن. "بۆ واز له سه‌گه‌كه ناهێنن؟" ئه‌مه قسه‌ی یه‌كێك له پۆلیسه‌كان بوو. یه‌كی دیكه‌یان گوتی: "ئه‌و سه‌گه به هه‌مان شێوه‌ی به‌رازی نێو لیته شاد و دڵخۆشه."
لایه‌نانی تهفرهدهریش، ئه‌وا گرێدراوی زه‌رووره‌تی دهزگایین، كه تایبه‌ته به كۆنترۆڵ كردنی "هه‌موو شتێك"، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی زۆر به فراوانی په‌سند ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه كارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت ده‌زانێ چی باشتره، بۆ یه‌ك چركه‌ش گومان له دروستیی چاره‌سه‌ری حكوومه‌ت ناكرێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش سووكه شێتییهكه، یان به لای كه‌مه‌وه ئاماژه به ناتواناییمان له ریزبه‌ند كردنی كاری له پێشینه ده‌كات، به‌وه‌ی كام برِیاری دروست له‌باره‌ی كاروباره‌وه ده‌ربكه‌ین؟ به‌وه‌ی هه‌زاران دۆلار بۆ خه‌رجی رِۆبكه، به‌نزین و مووچه‌ش سه‌رف بكه‌ین، ئه‌ویش بۆ یه‌ك مه‌به‌ست، كه پاراستنی سیسته‌می حكوومه‌ته!
به‌ر له ماوه‌یه‌كی نزیك، رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاوی كرده‌وه، كه پۆلیسی پارك و باخچه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ست پێ كرد بۆ رێ گرتن له هه‌ڵدانی كۆللاره له گۆرِهپانی په‌یكه‌ر و دیواربهندهكانی واشنتن. پاساویشیان بۆ ته‌نگ هه‌ڵچنین به‌وانه‌ی كۆللاره هه‌ڵده‌ده‌ن بریتی بوو له یاسایه‌كی كۆن، كه كۆنگرێس ده‌ری كرد بوو، گریمانه وایه ئامانجی (یاساكه‌ی كۆنگرێس) ئه‌وه بوو كه ئه‌و فرِۆكانهی (رایت)ی(2) جووته برا، له‌گه‌ڵ داوی كۆللارهدا تێك نهئاڵۆسكێن.
شرۆڤه‌كاری ده‌روون (لینگ) باوهرِی وایه كه جیهانی رۆژاوا شێت بووه. چیرۆكی ئه‌م سه‌گه و ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی كۆللاره ههڵدهرانه، پشتگیری له بۆچوونه‌كه‌ی لینگ ده‌كه‌ن و هێمان بۆ تووش بوونی مرۆڤ، به هه‌مان ئه‌ندازه‌ی هه‌ر رووداوێكی به‌م دواییه روویان داوه و گه‌شه‌یان كرد بۆ باری زانستی، بوونه‌ته هێما. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وه مرۆڤ نییه كه شێته، هێنده‌ی كه ده‌زگاكانی و ئه‌و ته‌رزه رۆشنبیرییه‌ی ره‌فتاری دیاری ده‌كات. ئێمه له رۆژاوادا له خۆمان و له سروشتیش نامۆین. ئێمه له سایه‌ی چه‌ند فێڵێكه‌وه كار ده‌كه‌ین و خۆمان هیلاك ده‌كه‌ین، یه‌كێك له‌و فێڵانه ئه‌وه‌یه كه ژیان شتێكی ماقووڵه، به واتای ئه‌وه‌ی ئێمه عاقڵین. ئێمه سوورین له سه‌ر ئه‌م بۆچوونه، وێرِای هه‌زاران نیشانه بۆ پێچه‌وانه‌كه‌ی. ئێمه له ژیانی دابه‌ش و پارچه‌پارچه‌دا ده‌ژین، له سایه‌یدا لایه‌نه‌كانی ناته‌بایی له یه‌كدی ده‌شاردرێنه‌وه. ئێمه فێر كراوین چۆن به شێوه‌ی راسته هێڵ بیر بكه‌ینه‌وه، له بری ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی سه‌راپاگیرانه بیر بكه‌ینه‌وه. ئێمه كه ئه‌مه ده‌كه‌ین نه‌ك به پلانی هۆشیارانه‌وه یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیره‌ك نین یان به توانا، به‌ڵكوو به هۆی ئه‌و رێكاره‌ی كه ره‌وتگه‌لی قوول و ژێربه‌ژێری كولتوور، تێیدا ژیان به شێوه‌یه‌كی شاراوه پێك ده‌هێنێت. ئه‌م رێكارانهش (هه‌رچه‌نده تا راده‌یه‌كی زۆر هاوئاهه‌نگیش بن) به‌ڵام هۆشیارانه دانارِێژرێن. وه‌ك فرِۆكهی دووكهڵدهر كه له ئاسماندا نابیندرێت و ئاراسته‌ی ره‌شه‌باش دیاری ده‌كات، ئه‌و ره‌وته شاراوانه ژیانی ئێمه پێك ده‌هێنن، وێرِای ئه‌وه ئێمه تازه به تازه به كاریگه‌رییه‌كه‌ی ئاشنا ده‌بین.
له ئاست رێكاری بیركردنه‌وه‌ی راسته هێڵانه‌ی ئێمه‌دا، هه‌نگاو به هه‌نگاو، كه به‌ش به‌شه و قوتابخانه و كه‌ناڵه‌كانی میدیا پشتیوانیی ده‌كه‌ن، ئیدی مه‌حاڵه سه‌ركرده‌كانمان به شێوه‌یه‌كی سه‌راپاگیر له رووداوه‌كان برِوانن، یان به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی كاری له پێشینه پێوانه بكه‌ن. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه ده‌كرێ هه‌موو كاره‌كه (وه‌ك ماڵی دزیاری كه ههرِمێنی نییه) له به‌ر ده‌رگای كولتوور دابندرێت. وێرِای ئه‌وه، یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه به رواڵه‌ت ناكۆكه (دژبه‌ره)، ژماره‌یه‌كی كه‌م له زانایانی ئه‌نترۆپۆلۆژیا رازی ده‌بن به‌وه‌ی له ژێر ناونیشانی گشتیی كولتووردا تۆماری بكه‌ن (بینووسن). له كاتێكدا هه‌ندێك نكووڵی له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وا به‌شێكی زۆر په‌یوه‌سته به كولتووری تایبه‌تی زانای ئهنترۆپۆلۆژیستهوه، كه كاریگه‌ریی قووڵ و ناچارانه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش نه‌ك ته‌نیا له سه‌ر چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌ی زانایانی ئه‌نترۆپۆلۆژیا، به‌ڵكوو به‌وه‌شه‌وه كه په‌یوه‌ندیی به‌وه‌شه‌وه هه‌یه، ئاخۆ له‌م جۆره كاروبارهدا له كوێوه سنوور بكێشن؟ زۆر جاریش به‌شی هه‌ره زۆری كولتووری هاوچه‌رخ دوور ده‌خرێته‌وه و به‌و شێوه‌یه‌ش ئاماژه‌ی پێ ده‌كرێت كه "ته‌نیا داب و نه‌ریته". به واتایه‌كی دیار و روون، نه‌ریته‌كانی ئه‌م بواره له بواره‌كانی مه‌عریفه و ئه‌وه‌ی هاوكاران لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه كه زانایانی ئه‌نترۆپۆلۆژیا، به‌وه‌ی كه كولتووره، دیاریی ده‌كه‌ن، سه‌رووی ئه‌و پهیوهندییهشه كه هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و زانیارییه‌ی مرۆڤ ده‌ستی ده‌كه‌وێت، ئاماژه‌ی پێ ده‌كات. ئه‌وانیش وه‌ك ئه‌وانی دی، زانایانی ئه‌نترۆپۆلۆژیاش نموونه به‌كار ده‌هێنن، هه‌ندێك نموونه‌ش له ئه‌وانی دی زیاتر پهیرِهوی مۆده ده‌كه‌ن. زۆربه‌ی نموونه‌كانیش له پێشینانه‌وه بۆمان ماونه‌ته‌وه، هه‌موو ماوه‌یه‌كیش هه‌مواریان ده‌كه‌ینه‌وه. ره‌نگه خوێنه‌ر بپرسێت: "ئه‌دی نموونه چییه؟" یان "تۆ باسی چ جۆره نموونه‌یه‌ك ده‌كه‌یت؟" ئیدی مادام تازه هاتووینه‌ته سه‌ر باری تێگه‌یشتنی نموونه‌كان و مرۆڤیش چۆن چۆنی به‌كاریان ده‌هێنێت، ئه‌وا یه‌ك تاكه شتی بێ سێ و دوو هه‌یه: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه زۆر نموونه‌ی جۆربه‌جۆر هه‌ن. نموونه‌ی میكانیكی، وه‌ك ماكێتی فرِۆكه كه له تونێڵه بادا هه‌ڵده‌درێت، روونی ده‌كه‌نه‌وه كه ئامێر و پرۆسه كار ده‌كه‌ن. ده‌كرێ له نموونه‌ی دروست كردنی نموونه‌دا، دووباره هه‌موو شتێك بهێنێته‌وه به‌رهه‌م، له ئامێره‌وه تا ده‌گاته كۆپیی تابلۆی هونه‌ری. نموونه‌كانی ژیانیش یارمه‌تیی هونه‌رمه‌ند ده‌ده‌ن كه بۆشاییه‌كانی نێو یادگه‌ی پرِ له كه‌م و كورتیی دیده‌یی پرِ بكاته‌وه. ره‌نگه باوك و مامۆستا نموونه بن، منداڵان لاساییان بكه‌نه‌وه.
زانایان نموونه‌ی تیۆری به‌كار ده‌هێنن، به زۆر خاوه‌ن خه‌سڵه‌تی بیركارانه (ماتماتیكانه) ده‌بن. ئه‌و نموونانه‌ش به‌كار ده‌هێندرێن تا به شێوه‌یه‌كی ره‌مزی گوزارشت له خهسڵهتهیلێكی تایبه‌ت و برِ و پهیوهندیگهلێك بكه‌ن، كه له ژیاندا رووبهرِوویان ده‌بینه‌وه. هه‌روه‌ها زانایانی پێوانه‌ی ئابوورییش، بۆ نموونه، ئه‌م نموونانه به‌كار ده‌هێنن بۆ لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تی كار كردنی لایه‌نانی سیسته‌می ئابووری، كه ده‌كرێ له هی دیكه زیاتر پێوانه بكرێت.
زانایانی ئه‌نترۆپۆلۆژیاش به زۆری نموونه تیۆریی نابیریكارانه، كه له نێو كولتووردا ریشه‌یان هه‌یه، به‌كار ده‌هێنن. خۆ ره‌نگه كولتوور (رۆشنبیری) بۆ خۆی بریتی بێت له زنجیره‌یه‌ك نموونه‌ی وه‌زیفی بۆ ره‌فتار و هزر، ئه‌وا ئه‌و نموونانه‌ی زانایانی ئه‌نترۆپۆلۆژیا به‌كاریان ده‌هێنن، زۆر جار تا راده‌یه‌كی زۆر، وێنه‌ی رووتهڵن له به‌ش به‌شی ئه‌و نموونانه‌ی كه سه‌راپای كولتووری لێ پێك دێت (وه‌ك سیسته‌می په‌یوه‌ندیی خزمایه‌تی، ئه‌وه به نموونه).
مرۆڤیش، ئه‌و گیانداره‌یه كه بێ ركابه‌ر دروستكه‌ری نموونهكانه. له به‌رایی هه‌وڵه‌كانی زه‌ینی ئه‌ودا شوێنهوارگهلێك كه‌وتنه‌وه، مرۆڤی سه‌ده‌ی بیسته‌میان سه‌رگه‌ردان كرد و نه‌یتوانی لێیان حاڵی بێت، تا دواتر راستیی ئه‌وانی بۆ ده‌ركه‌وت. بۆ نموونه، (ستۆنهنگ) بریتییه له نموونه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر، كه وای له دانیشتووانی ده‌شتی سالزبۆری كرد، بتوانن به وردی ئاگاداری باری ئاسمان بن و وه‌رزه‌كان له یه‌كدی جودا بكه‌نه‌وه و سرووته‌كانی خۆیان رێك بخه‌ن، ته‌نانه‌ت پێشبینی كردنی خۆرگیرانیش بكه‌ن، ئه‌وه له كاتێكدا كه‌س له‌و برِوایهدا نه‌بوو، كه ئه‌م جۆره لێكدانه‌وه و تێبینییه ورده كاری كرده‌نی بوو بێت (هه‌زار و پێنج سه‌د تا هه‌زار ساڵ به‌ر له زایین)!
رێزمان و سیسته‌می نووسینیش بریتییه له نموونه‌ی زمان. هه‌ر منداڵێكی بچێته قوتابخانه، هه‌وڵ بدات له واتای ئه‌وه بگات كه فێری ده‌بێت، ده‌زانێت كه هه‌ندێكی به پله‌یه‌كی ماقووڵ گونجاوه، له كاتێكدا هه‌ندێكی دیكه‌ی ماقووڵ نییه. ئه‌فسانه و سیسته‌مه‌كانی فه‌لسه‌فه و زانست، بریتین له ته‌رزی جۆربه‌جۆر له نموونه‌ی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسان پێی ده‌ڵێن زه‌ینه سیسته‌م. مه‌به‌ستیش له نموونه ئه‌وه‌یه كه توانا به به‌كاربه‌ر بدرێت، به شێوه‌یه‌كی باشتر ئاڵۆزییه زه‌به‌لاحه‌كانی ژیان به‌كار بهێنێت. له رێی به‌كار هێنانی نموونه‌وه، چۆنیه‌تی كار كردنی شتان ده‌بینین و تاقیشیان ده‌كه‌ینه‌وه، ته‌نانه‌ت ده‌شتوانین پێشبینیی چۆنیه‌تی بهرِێوه چوونی كاریش له ئاینده‌دا بكه‌ین. به راده‌ی كار راپهرِاندنی، ده‌كرێ برِیار له‌باره‌ی كارایی نموونه‌یه‌كه‌وه بده‌ین، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه تا چ راده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خۆیدا هاوئاهه‌نگه، به‌وه‌ی سیسته‌مێكی میكانیكی یان فه‌لسه‌فییه. خه‌ڵكیش تا راده‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نموونه‌كانی خۆیاندا یه‌ك ده‌گرن، چونكه هه‌روه‌ها ئه‌و بناغه‌یه‌ش داده‌نێن كه ره‌فتار دیاری ده‌كات. به ناوی نموونه‌ی جۆربه‌جۆری سروشته‌وه، مرۆڤ شهرِیان كرد و مردن.
هه‌موو سیسته‌مێكی تیۆری كه‌م و كورتیی تێدایه. ئه‌و به گوێره‌ی پێناسه‌كه‌ی بریتییه له رووتاڵی (ئه‌بستراكت)، بۆیه ئه‌و چاوپۆشی له شتانێك ده‌كات. ئه‌وه‌ی چاوپۆشیی لێ ده‌كات به هه‌مان ئه‌ندازه گرنگه، ئه‌گه‌ر گرنگتر نه‌بێت له‌وه‌ی چاوپۆشیی لێ نه‌كردووه، چونكه ئه‌وه‌ی چاوپۆشیی لێ ده‌كرێت هه‌ر ئه‌وه كه بنیاد و فۆرم به سیسته‌م ده‌به‌خشێت. نموونه‌كان نیو (نیوه) ژیانیان هه‌یه. هه‌ندێكیان زوو نامێنن، كه‌چی هه‌شیانه چه‌ندین سه‌ده ده‌مێننه‌وه. گه‌لێ نموونه هه‌ن تا راده‌یه‌كی زۆر روونن، له كاتێكدا هه‌ندێكی دیكه‌یان به‌شێكی جیانه‌كراوه له ژیان پێك ده‌هێنن، به چه‌شنێك بۆ شرۆڤه به‌رده‌ست نابن، ته‌نیا له هه‌لومه‌رجی زۆر تایبه‌تدا نه‌بێت.
كاتێك زۆربه‌ی زانایانی ئه‌نترۆپۆلۆژیا ده‌ست به بنیاتنانی نموونه كولتووری تایبه‌ت به خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وا ئه‌وه ره‌چاو ده‌كه‌ن كه ئاستی جیاجیای ره‌فتار هه‌س: دیار و شاراوه، ئاشكرا و له ناوه‌رۆكدا، شتانێك قسه‌یان له‌باره‌وه ده‌كات و شتانێكیش قسه‌یان له‌باره‌وه ناكات. هه‌روه‌ها، شتێك هه‌یه پێی ده‌ڵێن نائاگا (نه‌ست)، هه‌رچه‌نده كه‌من ئه‌وانه‌ی كۆكن له‌باره‌ی ئه‌و پله‌یه‌ی كولتوور كار له هۆشیاری ده‌كات. بۆ نموونه، زانای ده‌روونناس (یۆنگ) گریمانه‌ی هه‌بوونی كۆنهستێك (نائاگاییهكی ده‌سته‌جه‌معی)ی كرد، كه هه‌موو مرۆڤایه‌تی تێیدا هاوبه‌شن (ئه‌وه‌ش چه‌مكێكه ره‌نگه زۆر له زانایانی ئه‌نترۆپۆلۆژیا قبووڵ كردنه‌كه‌یان به زه‌حمه‌ت زانی). له‌و شتانه‌ی به رواڵه‌ت ناكۆكن (دژبه‌ری یه‌كن)، توێژینه‌وه له‌و نموونانه‌ی مرۆڤ بۆ راڤه كردنی سروشت ده‌یان ئافرێنێت، له‌باره‌ی مرۆڤه‌وه شتی زیاترت بۆ ئاشكرا ده‌كه‌ن، پتر له‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی سروشته‌وه كه توێژینه‌وه‌ی تێدا ده‌كه‌ن. له رۆژاوادا ده‌بینین خه‌ڵك پتر بایه‌خ به ناوه‌رۆكی نموونه‌كه یان واتاكه‌ی ده‌ده‌ن نه‌ك چۆنیه‌تی پێك هاتنی، یان رێكخستنی، یان راپهرِاندنی كاره‌كه‌ی، یان ئه‌و مه‌به‌سته‌ی ده‌بێ به‌جێی بگه‌یه‌نێت.
زانایانی ئه‌نترۆپۆلۆژیا لێكۆڵینه‌وه‌یان ته‌نیا له‌و شتانه‌دا كرد كه خه‌ڵك ده‌یانتوانی یان ده‌كرا بتوانن قسه‌یان له‌باره‌وه بكه‌ن بۆ ئه‌وان، ئاكامی ئه‌وه‌ش ئه‌وه بوو زۆر شتی گرنگ (وه‌ك ته‌رزه‌كانی كولتوور كه ژیان واتادار ده‌كه‌ن و به هه‌ق گرووپێكی له یه‌كی دی جوا ده‌كه‌نه‌وه) به‌وه‌ی كه‌س سه‌رنجیان بداتێ یان كه‌سی ناوی نه‌بردن یان خرانه لاوه به‌وه‌ی شته‌یلی پرِ و پووچن، تێپهرِین. ئه‌گه‌ر بگونجێ مرۆڤی وێكچوونێكی زمانه‌وانی به‌كار بهێنێت، ئه‌وا كاره‌كه بریتی ده‌بێت له‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی فیگه‌ره‌كانی كولتووره‌وه هه‌بێت، به‌ڵام زۆر كه‌م له‌باره‌ی سیسته‌می زمان (رێزمان) یان سیسته‌می فۆنیمییهوه (ئه‌لفبێ به شرۆڤه‌ی فۆنیمییهوه به‌نده) هه‌بێت. هێنده‌ش به‌س نییه بڵێین فه‌ره‌نسی باوهرِیان وایه و سپانیش باوهرِیان وه‌هایه. بیر و باوهرِ ره‌نگه بگۆرِێن. له ژێر ئه‌و كولتووره‌ی له رووكه‌شدا دیاره و تا راده‌یه‌كی زۆریش ئاشكرایه، كه ده‌كرێ به روونی ببیندرێت، دنیایه‌كی دیكه‌ی ته‌واو هه‌یه (ئه‌گه‌ر لێی حاڵی بین)، دوا جار به شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی بۆچوونمان له‌باره‌ی سروشتی مرۆڤه‌وه دهگۆرِێت. (سابیر)ی زمانه‌وان كه به‌ر له چل ساڵ نووسیویه‌تی، وا دیاره ئاخاوتنی برِانهوهی هێشته‌وه، ئه‌ویش له رێی روون كردنه‌وه‌ی، مرۆڤ له زماندا (زمان به‌شێكی گرنگه له كولتوور) ئامرازێكی زۆر جیاواز له‌وه‌ی به گشتی گریمانه‌یه، ئه‌فراندووه، ده‌شڵێ:
په‌یوه‌ندیی نێوان زمان و ئه‌زموون زۆر جار خراپ لێی حاڵی ده‌بن... ئه‌و له واقیعدا سیمای ئه‌زموون سه‌باره‌ت به ئێمه دیاری ده‌كات، له رێی فۆرمی كه‌ماڵی خۆیه‌وه و به هۆی داباراندنی ناهۆشیارنه (نه‌ستانه: نائاگایانه)مان بۆ ناوه‌رۆكه پێشبینییه‌كانی ئه‌و له بواری ئه‌زموونه‌وه...
زمان زۆر به سیسته‌مێكی بیركاری ده‌چێت.. فۆرمێكی تۆكمه ده‌گرێته خۆ له سیسته‌مه چهمگهلێكی له خۆدا ته‌واو، له پێش را (له به‌راییدا) دهرِوانێته هه‌موو ئه‌گه‌ره ئه‌زموونه‌كان، به گوێره‌ی كۆت و به‌ندی فۆرمالیستانه‌ی په‌سند و دیاری كرا‌و.. لایه‌نه‌كانی رێزمانیش وه‌ك: ژماره و جۆر و حاڵه‌ت و زه‌مان، شێوازی كار (فرمان)، بنیادی دیار و نادیار، "ئاراسته‌ی رووداو"ی كار و، كۆمه‌ڵێكی دی به ئه‌زموون نادۆزرێنه‌وه هێنده‌ی كه خۆیان به سه‌ریدا ده‌سه‌پێنن...
كاره‌كه‌ی (سابیر) كه به سی و پێنج ساڵ به‌ر له (مكلووان)ـه، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا حاڵه‌تێكی زۆر به‌هێزتر و وردتر له‌وه‌ی مكلووان پێشكه‌ش ده‌كات، كه (مكلووان) ده‌ڵێت "ئامراز نامه‌یه"، به‌ڵكوو ده‌كرێ فراوان بكرێت تا سیسته‌می دیكه‌ی كولتووریش بگرێته خۆ. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی كولتووره‌وه هه‌یه، توخمی مرۆڤ پتری كرد، له‌وه‌ی له به‌راییدا گریمانه كرا بوو.
(مكلووان) و (لیتون) سوودی نموونه‌كه‌ی (سابیر)یان له كتێبه پێشه‌نگه‌كه‌ی خۆیاندا (نافاجۆ) به شێوه‌یه‌كی كردهییانه روون كرده‌وه، ئه‌و زه‌حمه‌تیانه‌ی روون ده‌كرده‌وه كه منداڵانی نافاجۆ به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، كه له كاتی چوونیان بۆ قوتابخانه‌ی سپی پێستاندا رووبهرِووی زمانی ئینگلیزی بوونه‌وه، كه زمانێكه بنیادێكی كه‌متر تۆكمه‌ی هه‌یه و ئاوه‌ڵناوی تێدا باوه، ئه‌وان (منداڵانی نافاجۆ) وا راهات بوون بیریان هه‌ر له لای كاره‌وه بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، خاڵی سه‌ره‌كیی مكلووان و لیتۆن ته‌نیا جیاوازی له فۆكس كردنه سه‌ر ئاوه‌ڵناو و كار نه‌بوو، كه له قوتابخانه‌دا گرفتی ده‌نایه‌وه، به‌ڵكوو ئاراسته‌ی كۆبه‌كۆی هه‌ردوو زمانه‌كه‌ش جیاواز بوو، ئه‌مه‌ش هه‌ردوو گرووپه‌كه‌ی پاڵ نا به‌ره‌و بینینی شتانی ته‌واو جودا، یان شكست خواردن له‌وه‌ی له سروشتدا سه‌رنجی بده‌نێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له نێو نافاجۆدا ژیاوم، بۆ چه‌ندین ساڵیش تێكه‌ڵیان بووم، هیچ گومانێكم نییه كه به شێوه‌یه‌كی جیاواز له مرۆڤی سپی پێست بیر ده‌كه‌نه‌وه، نه‌ك ته‌نیا ئه‌وه، به‌ڵكوو هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆر له‌و جیاوازییه به لای كه‌مه‌وه ده‌كرێ له رووی بنه‌ماوه له نێو زمانه‌كه‌یاندا په‌یدۆزی بكه‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سیسته‌مگه‌لی دیكه‌ی كولتووریشدا كارم كردووه، به‌ڵگه‌م دۆزیوه‌ته‌وه كه مرۆڤ نه‌ك ته‌نیا له زماندا ئه‌و كۆت و به‌ندانه ده‌بینێت، به‌ڵكوو له شتانی دیكه‌شدا، به مه‌رجێك مرۆڤ هێنده به‌ختی یار بێت كه بۆی برِهخسێت له كولتوورهیلی ته‌واو جیاواز له كولتووری خۆی بكۆڵێته‌وه، به چه‌شنێك بتوانێت بنیاده شاراوه‌كانی بخاته جغزی فۆكسهوه.
له كاتی ره‌چاو كردنی ئه‌و زانیارییه‌ی له‌م كتێبه‌دا هاتوون، بۆ خوێنه‌ر گرنگه بگاته تێگه‌یشتنێكی دروست، بۆ نموونه‌ی تایبه‌ت به كولتووره‌كه‌ی خۆی به هه‌ردوو شێوه‌ی ئاشكرا و شاراوه‌یه‌وه، چونكه ئامانجی من به‌رز كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی شاراوه‌یه تا پله‌ی د‌رك پێ كردنی هۆشیارانه و فۆرمێكی دیاری كراوی پێ بده‌م، به چه‌شنێك بكرێت هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكرێت. له رووی ته‌كنیكیشه‌وه، ئه‌و نموونه كولتووره‌ی كاره‌كه‌ی منی پێوه به‌نده، سهراپاگیرانهتره له نموونه تایبه‌ته‌كانی هه‌ندێك له هاوكارانم. زیاتر جه‌خت ده‌كه‌مه سه‌ر لایه‌نی نادركه و نائاشكرا (رانه‌گه‌یه‌ندراو)ی كولتوور. هه‌رچه‌نده من سیسته‌مه‌كانی فه‌لسه‌فه و ئایین و سیسته‌مه‌یلی جڤاكی، زمان، به‌هاكانی ره‌وشت، هونه‌ر و كولتووری ماددی دوور ناخه‌مه‌وه، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م گرنگتر ئه‌وه‌یه، برِوانینه ئه‌و رێكاره‌ی كه تێیدا شته‌كان كۆ ده‌كرێنه‌وه پاڵ یه‌ك، پتر له‌وه‌ی ته‌ماشای تیۆرییه‌كان بكرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وێرِای جیاوازیی زۆر له ورده‌كارییه‌كاندا، زانایانی ئه‌نترۆپۆلۆژیا له سه‌ر سێ خه‌سڵه‌تی كولتوور كۆكن: كه‌س له سكی دایكییه‌وه نه‌یهێناوه، به‌ڵكوو فێری ده‌بین، لایه‌نی جیاجیای كولتوور پێكه‌وه گرێ دراون (ئه‌گه‌ر له جێیه‌كدا ده‌ست له كولتوور بده‌یت، ده‌بینی هه‌موو شتێك ده‌كه‌وێته به‌ر كاریگه‌رییه‌وه)، له نێو هه‌مووانیشدا هاوبه‌شه. له راستیدا سنووری نێوان گرووپه‌یلی جیاجیا روون ده‌كاته‌وه.
كولتوور بوار (كایه)ی مرۆڤه، یه‌ك لایه‌نی ژیانی مرۆڤ نییه كه كولتووری خۆی لێ نه‌دات یان لێی نهگۆرِێت (گۆرِانی به سه‌ردا نه‌هێنێت). ئه‌مه‌ش واتای كه‌سایه‌تی، كه خه‌ڵك چۆن گوزارشت له خۆیان ده‌كه‌ن (له نێویاندا پیشاندانی هه‌ست و سۆزیش)، شێوازی بیركردنه‌وه‌یان، چۆن دێن و ده‌چن، گرفته‌كان چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، چۆن نه‌خشه‌ی شاره‌كانیان ده‌كێشن، ئامێره‌كانی هاتوچۆ چۆن كار ده‌كه‌ن و چۆنیش رێك ده‌خرێن؟ سه‌رباری چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سیسته‌مه‌یلی ئابووری و حكوومه‌تی و چۆنیه‌تی كار كردنیان؟ وێرِای ئه‌وه، ئه‌ویش به هه‌مان چه‌شنی پیتی نارِۆشنی چاپ، له هه‌موو كاروبارێك روونتر و له هه‌مووانیش زیاتر كه به كارێكی لێبرِاوه داندرێت (كه زۆر جار له هه‌موو لایه‌نه‌كانی كولتوور كه‌متر چانسی لێ توێژینه‌وه‌ی ده‌بێت) هه‌ر ئه‌وه كه به قوولترین رێكار و له هه‌مووانیش شاراوه‌تر، كار له ره‌فتار ده‌كات.
بۆ به‌ڵگه هێناوه بۆ قسه‌كه‌مان، ده‌با له‌وه وردبینه‌وه كه چۆن ئه‌مریكایی سپی پێست ده‌بنه دیلی جووته سیسته‌می كات و شوێنی تایبه‌ت به خۆیانه‌وه، كه به كاتیش ده‌ست پێ بكه‌ین. كات (زه‌مان)ی ئه‌مریكی (وه‌ك كه ناوم لێ ناوه) "تاك زه‌مانه"، به واتای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكی، كاتێك به راستی روو له كارێك ده‌كه‌ن، ئیدی وا باوه و پێیان باشتره كاره‌كان یه‌ك به دوای یه‌كدا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش پێویستی به جۆرێك له خشته‌به‌ندی هه‌یه، جا چ ئاشكرا بێت یان بێ دركاندن. به‌ڵام هه‌مووشمان په‌یوه‌ست نابین به پێوه‌ره تاك زهمانییهكانهوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، گوشاری كۆمه‌ڵایه‌تی و گوشاری دیكه‌ش هه‌ن، وا له زۆربه‌ی ئه‌مریكییه‌كان ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ی تاك زه‌مانی ده‌رنه‌چن. وێرِای ئه‌وه، كاتێك ئه‌مریكایی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی دیكه‌ی سه‌ر به كولتوورگهلی بیانی ده‌كه‌ن، ئه‌وا سیسته‌مه‌یلی جیاجیای زه‌مان كێشه‌ی زۆر ده‌نێته‌وه.
تاك زه‌مان (با هێماكه‌ی "ت" بێت) و فره زه‌مان (ئه‌ویش با هێماكه‌ی "ف" بێت)، بریتین له دوو چاره‌سه‌ری جیاواز بۆ به‌كار هێنانی جووته‌ی (كات) و (شوێن) به‌وه‌ی جووه‌ته چوارچێوهیهكن بۆ رێكخستنی چالاكییه‌كان. (شوێن)یش ره‌چاو ده‌كرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوو سیسته‌می (كات و شوێن) له رووی ئه‌ركه‌وه گرێدراوی یه‌كن. كات (ت) جه‌خت ده‌كاته سه‌ر خشته و دابه‌ش و خێرایی. هه‌رچی سیسته‌مه‌كانی زه‌مان (ف)یه، ئه‌وا خه‌سڵه‌تی چه‌ندین شتی هه‌یه كه له یه‌ك كاتدا روو ده‌ده‌ن. ئه‌و جه‌خت ده‌كاته سه‌ر به‌شداری كردنی مرۆڤ و ته‌واو كردنی پرۆسه‌كان، پتر له جه‌خت كردنی له سه‌ر په‌یوه‌ست بوون به‌و خشتانه‌ی پێشتر داندراون. زه‌مانی (ف) وا هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌متر له زه‌مانی (ت) هه‌ست پێ كراوه. ئه‌گه‌ریش هه‌یه زه‌مانی (ف) به خاڵ (نوخته) دابندرێت پتر له‌وه‌ی شریت یان رێیه‌ك بێت، ئه‌و خاڵه‌ش به پیرۆز داده‌ندرێت.
ئه‌مریكایی له ده‌ره‌وه‌دا به شێوازی جیاجیا تووشی گوشاری ده‌روون دێن، كاتێك رووبهرِووی سیسته‌مه زه‌مانی (ف) ده‌بنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌مریكای لاتین و رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاستدا به‌كار دێت. له بازارِ و فرۆشگاكانی ده‌وڵه‌تانی ده‌ریای ناوهرِاستدا، مرۆڤ به مشته‌ریی دیكه كه له كێبرِكێدان بۆ راكێشانی سه‌رنجی یه‌كێك له كارمه‌ندان، ده‌وری ده‌گیرێت. سیسته‌مێكی تایبه‌ت نییه كه كێ دواتر خزمه‌تی پێشكه‌ش ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به لای ئهوروپاییهكی باكوور یان ئهمریكاییهكهوه، واته په‌شێوی و بێ سه‌روبه‌ری باڵاده‌ستن. به دیوێكی دیكه‌دا، هه‌مان ئه‌م سیسته‌مه له نووسینگه‌كانی حكوومه‌ت له ده‌وڵه‌تانی ده‌ریای ناوهرِاستدا پیاده ده‌كرێت: بۆ نموونه به‌رپرسێك له یه‌كێك له وه‌زاره‌ته‌كان، ره‌نگه شوێنێكی فراوانی له نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆیدا هه‌بێت بۆ پێشوازی كردن. هه‌میشه‌ش گرووپی بچووك بچووك هه‌ن كه له‌و شوێنه‌دا چاوهرِوانن، به‌رپرسانی حكوومه‌ت سه‌ردانی ئه‌و گرووپانه ده‌كه‌ن و به شوێنه‌كه‌دا دهسوورِێنهوه، قسه له‌گه‌ڵ یه‌ك به یه‌كیاندا ده‌كه‌ن: زۆر له كاره‌كانیان به به‌ر چاوی خه‌ڵكه‌وه ته‌واو ده‌كرێن، له بری ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له نێو ژووری ناوه‌وه‌دا بكرێت. ئه‌وه‌ی به تایبه‌تی ئه‌مریكایی نارِهحهت ده‌كات، ئه‌و رێكاره‌ی هه‌ڵسوكه‌وت كردنه‌یه له‌گه‌ڵ ژووان و واده‌دا، له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه كه پهیرِهوی زه‌مانی (ف) ده‌كه‌ن. ژووان هه‌مان ئه‌و سه‌نگه‌ی نییه كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا هه‌یه‌تی. به‌رده‌وام كاروبار ده‌سكاری ده‌كرێت. پێ ناچێ شتێكی تۆكمه (كۆنكریتی) یان دیاری كرا‌و هه‌بێت، به تایبه‌تی ئه‌و پلانانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئاینده‌وه هه‌یه، هه‌میشه تا دوایین خولهك، گۆرِان به سه‌ر گرنگترین پلاندا دێت.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، له جیهانی رۆژاوادا، مرۆڤ زۆر كه‌م شت ده‌بینێت، كه ده‌كرێ له ده‌ستی ئاسنینی زه‌مانی (ت) رزگاری ببێت. له راستیدا، ئه‌و له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆی و كاره‌كه‌یدا، ته‌نانه‌ت له ژیانی سێكسیی خۆشی‌دا، هی ئه‌وه‌یه كه بكه‌وێته بن كۆنترۆڵی ته‌واوی زه‌مانی (ت)وه. زه‌مان زۆر به وردی له رایه‌ڵی بووندا هۆندراوه‌ته‌وه، به چه‌شنێك ئێمه هه‌ست ناكه‌ین تا چ راده‌یه‌ك هه‌موو شتێكی كه ده‌یكه‌ین، ئه‌و دیاریی ده‌كات و رێكی ده‌خات، له نێویشیاندا پێك هێنانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دی، به زۆر ئامرازی شاراوه‌وه. به خشته‌به‌ندی، كار به‌ش به‌ش ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش توانای ئه‌وه‌مان پێ ده‌دات هه‌ر جاره‌ی جه‌خت و قورسایی بخه‌ینه سه‌ر یه‌ك شت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له رێرِهو بێ به‌شمان ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خشته‌به‌ندی، به ته‌بیعه‌تی خۆی ئه‌وه‌ی ده‌بیندرێت و ئه‌وه‌ی نابیندرێت و سه‌رنج به لای خۆیدا نابات، هه‌ڵده‌بژێرێت، ده‌رفه‌تیش به ته‌نیا ژماره‌یه‌كی دیاری كراوی رووداوه‌كان له چوارچێوه‌ی ماوه‌یه‌كی دیاری كراودا ده‌درێت، ئیدی ئه‌وه‌ی له ناوخۆ یان له ده‌ره‌وه‌دا خشتهبهند ده‌كرێت، بریتییه له سیسته‌مێك بۆ دیاری كردنی پێشینه بۆ هه‌موو خه‌ڵك و كاره‌كان. یه‌كه‌م له كاری گرنگه‌وه ده‌ست پێ ده‌كرێت و زۆربه‌ی كاتیشی بۆ دیاری ده‌كرێت، هه‌رچی كاری ناگرنگیشه ئه‌وا بۆ دوایی ده‌هێڵدرێته‌وه، یان ئه‌گه‌ر كات به‌سه‌ر چوو، ئه‌وا به لاوه ده‌ندرێت.
زه‌مان و چۆنیه‌تی باس كردنی، ئه‌وانیش ئاماژه به بایه‌خ و پێشینه ده‌ده‌ن. قه‌باره‌ی ئه‌و شوێنه‌ی ته‌رخان كراوه، ئه‌و شوێنه‌ش كه كه‌سه‌كه له نێو ده‌زگایه‌كدا تێیدا داده‌ندرێت، زۆر شت له‌باره‌ی ئه‌و و په‌یوه‌ندیی ئه‌و به ده‌زگاكه‌وه ئاشكرا ده‌كات. ئه‌و كاروباره‌ی هه‌مان برِ واتای هه‌یه ئه‌وه‌یه: چۆن كاتی خۆی ههڵدهسوورِێنێت؟ له راستیدا، سڵه‌مینه‌وه له‌باره‌ی خشتهبهندییهوه (هه‌روه‌ها دیار كردنی كه ئاخۆ كه‌ی مرۆ له نووسینگه‌دا ده‌بێت) ئاماژه ده‌كه‌ن كه مرۆڤ گه‌یشتووه. فرۆشیاران له‌وه به‌ده‌رن چونكه كاری ئه‌وان پێویست به دوور كه‌وتنه‌وه له نووسینگه‌كه‌یان ده‌كات، یان ئه‌وانه‌ی كاری نائاساییان هه‌یه، بۆ نموونه نووسیاری كاروباری شاران له رۆژنامه‌یه‌كدا، كه به ته‌بیعه‌تی حاڵ كاره‌كه‌ی فره زه‌مانه. بایه‌خی شوێن (كه تێیدا بوار به به‌جێ گه‌یاندنی چالاكی ده‌درێت) به‌شێكی دانهبرِاوه له كارگێرِیی نوێ، به واتای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له كارمه‌ندانی كه ره‌نگه كاریان به شێوه‌یه‌كی فراوان باش بێت، ئه‌گه‌ر بتوانن له نووسینگه‌كانیان دوور بكه‌ونه‌وه، زۆر به ده‌گمه‌ن رێی ئه‌وه‌یان پێ ده‌درێت. بۆ نموونه، به‌رپرسانی خزمه‌تگوزاریی بیانیی ئه‌مریكا كه به ئه‌مریكای لاتین راسپێردراون، ده‌بێ بۆ تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوخۆ ده‌ربچن، به‌ڵام به هۆی نه‌ریتی چه‌ق به‌ستووی كاری نووسینگه‌وه ئه‌وان ناتوانن نووسینگه‌كانیان جێ بهێڵن. ئیدی ئه‌گه‌ر له‌و خه‌ڵكه‌ی كه ده‌بێ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا ببه‌ستن، دابرِا بوون، ئیدی چۆن بۆیان ده‌كرێ كاری خۆیان به شێوه‌یه‌كی كارا بكه‌ن؟ له فه‌رمانگه‌یه‌كی دیكه‌دا كه باره‌گایه‌كی له ئه‌مریكادا هه‌یه، پرۆگرامی توێژینه‌وه‌یه‌كی گرنگ و به ناوبانگ تووشی وه‌ستان هات، چونكه ئه‌و شوێنه بۆ تاقی كردنه‌وه‌كان داوا كرا بوو، گه‌وره‌تر بوو له‌و شوێنه‌ی بۆ پێگه‌ی توێژه‌ره‌كه گونجاو بوو. شێتییه! به‌ڵێ شێتییه‌كی ته‌واوه، به‌ڵام له رووی كارگێرِییهوه زۆر واقیعی بوو.
سه‌باره‌ت به‌و خه‌ڵكه‌ی سه‌ر به زه‌مانی (ت)ن كه به گوێره‌ی نه‌ریتی ئه‌وروپای باكوور په‌روه‌رده بوون، ئه‌وا زه‌مان راسته هێڵه، وه‌ك رێ یان شریتێك كه رووه‌وه پێشه‌وه به ئاراسته‌ی ئاینده و رووه‌وه دواوه به ئاراسته‌ی رابردوو درێژ بووه‌ته‌وه، دابه‌ش ده‌كرێت. هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ستیشی پێ ده‌كرێت، ئه‌وان وا قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌كرێ پاشكه‌وت بكرێت و خه‌رج بكرێت و به فیرِۆ بدرێت و له‌ده‌ست بچێت و قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه و خێرا بكرێت و هێواش بكرێت و رابكێشرێت و كۆتایی پێ بهێندرێت. ئه‌و گوزاره مه‌جازیانه ده‌بێ تا راده‌یه‌كی زۆر به گه‌رم و گورِییهوه لێیان برِوانین، چونكه گوزارشت له رێكارێكی بنهرِهتیانه ده‌كه‌ن، كه تێیدا وا ته‌ماشای زه‌مان ده‌كرێت به‌وه‌ی دیاری كراوه، هۆشیارانه دركی پێ ناكرێت، یان چوارچێوه‌یه‌كه و هه‌موو شتێكی دیكه‌ی له سه‌ر بنیات ده‌ندرێت. خشته‌به‌ندیی تاك زه‌مان وه‌ك سیسته‌مێكی پۆلبه‌ندی به‌كار دێت بۆ رێكخستنی كاروباری ژیان. بێ له مردن و له‌دایك بوون، ئه‌وا هه‌موو چالاكییه‌كی گرنگ خشتهبهند ده‌كرێت. ده‌بێ بشڵێین به بێ خشته‌به‌ندی و شتێك كه زۆر به سیسته‌می زه‌مانی (ت) ده‌چێت، ئه‌وا گومان ده‌كرا له‌وه‌ی شارستانیه‌تی پیشهسازیانهمان به‌و جۆره‌ی رووی داوه، گه‌شه‌ی بكردایه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌نجامی دیكه‌ش هه‌یه. تاك زه‌مان كه‌سێك یان دوو كه‌س له گرووپ جودا ده‌كاته‌وه و پشتیوانی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌سی دی ده‌كات، یان به زۆرترین مه‌زه‌نده، له‌گه‌ڵ دوو یان سێ كه‌س. به‌م واتایه، زه‌مانی (ت) به هۆده‌یه‌ك ده‌چێت كه ده‌رگایه‌كی داخراوی هه‌بێت، تایبه‌تمه‌ندی مسۆگه‌ر ده‌كات. ته‌نیا گرفتیش له‌وه‌دایه هه‌ر ده‌بێ له كۆتایی پازده خوله‌كه‌كه یان سه‌عاته‌كه یان رۆژێك یان هه‌فته‌یه‌ك به پێی خشتهكه، "ژووره‌كه" چۆڵ بكه‌یت و بوار به كه‌سی دوای خۆت له ریزه‌كه‌دا بده‌یت. سه‌رنه‌كه‌وتن له بوار دان و ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر كاتی ئه‌و كه‌سه‌ی چاوهرِوانه، ئه‌وا به خۆپه‌رستی و نێرگزی و به‌د ره‌فتاری داده‌ندرێت.
تاك زه‌مان دیكتاتۆری و سه‌پێندراوه، به واتای ئه‌وه‌ی (خه‌ڵك) فێری ده‌بن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به وردی فێری ده‌بین و به به‌شێكی دانهبرِاو له كولتوورمان داده‌ندرێت، به‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نیا رێكاری ئاسایی و "لۆژیكی" بێت بۆ رێكخستنی ژیان. وێرِای ئه‌وه، ئه‌وا له نێو ریتمی مرۆڤ و پاڵنه‌رانی ئه‌فرێنه‌ری ئه‌ودا شاراوه نییه، هه‌روه‌ها بوونێكی ئاساییش نییه. سه‌رباری ئه‌وه، رێكخراوه‌كان، به تایبه‌تیش كار و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت، مرۆڤ ملكه‌چی سیسته‌م ده‌كه‌ن، ئه‌ویش له بنهرِهتدا ئه‌و شته له رێی چۆنیه‌تی باس كردنی سیسته‌مه‌یلی كات-شوێنه‌وه، به‌دی ده‌هێنێت.
هه‌ر ده‌بێ هه‌موو شتێكی ژیانمان له‌گه‌ڵ خواستهیلی پرۆكرسیتزیانهی(3) خشته‌دا بگونجێت. ده‌شكرێ هه‌ر ئه‌مریكاییه‌ك پێت بڵێت، كه هه‌ندێك كات هه‌ن كاروبار تێیاندا به شێوه‌یه‌كی بهرخواست گه‌شه ده‌كات، وێرِای ئه‌وه هه‌ر ده‌بێ رابگیرێت تا له‌گه‌ڵ ئه‌و خشتانه‌دا برِوات كه پێشتر داندراون. بۆ نموونه، بودجه‌ی توێژینه‌وه، له‌و كاته‌ی ئه‌نجام تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، به ته‌واوی خه‌لاس ده‌بێت. چه‌ند جار خوێنه‌ر هه‌ستی كردووه به خۆشییه‌وه نوقمی نێو چالاكییه‌كی داهێنه‌رانه بووه، ئه‌و (له‌و كاته‌دا) به هیچ كلۆجێك د‌رك به زه‌مان ناكات، به‌ڵكوو ئه‌و ته‌نیا د‌رك به‌و كاره ده‌كات كه له‌به‌ر ده‌ستیدایه. پاشان دهگهرِێندرێتهوه "واقیع" له‌گه‌ڵ ئه‌و هێدمه سه‌خته‌ی هه‌ستی پێ ده‌كات، كاتێك ده‌زانێت كه په‌یوه‌ستیی پێشتری هه‌یه، كه زۆر جار گرنگیش نین و جووله‌ی ئه‌و كۆت و به‌ند ده‌كه‌ن.
لێره‌وه روون ده‌بێته‌وه كه زۆر له ئه‌مریكایی ده‌كه‌ونه ئه‌و هه‌ڵه باوه‌ی تایبه‌ته به پێكه‌وه گرێدانی خشته و واقیع یان خودی كه‌س یان چالاكی، به‌وه‌ی شتێكی له ژیان دابرِاوه. زه‌مانی (ت) ره‌نگه جۆرێك له حاڵه‌تی نامۆیی له‌گه‌ڵ خۆمان بۆ بنێته‌وه و له هه‌ست كردن به رێرِهو به واتای فراوانی بێ به‌شمان بكات. به واتای دی، زه‌مانی (ت) له روانگه‌ی مرۆڤه‌وه به دروستی ته‌نگ و ته‌سك ده‌بێته‌وه بۆ رووداوه‌كان، وه‌ك چۆن ته‌ماشا كردن له لووله‌یه‌كی مقهباوه مه‌ودای بینین سنووردار ده‌كات، ئه‌و به شێوه‌یه‌كی شاراوه و به قوولی كار له چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌مان ده‌كات، ئیدی به شێوه‌ی كه‌رتی به‌ش به‌ش بیر ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌یه پابه‌ند بوون به پێوانه به شێوه‌یه‌كی به‌شه‌كی ئه‌و زهحمهتیانهمان بۆ راڤه بكات كه پرۆژه‌كانی ئه‌مریكایی له گونجان له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌یلی دیكه‌ی زه‌مانیدا به‌ره‌و روویان ده‌بێته‌وه. یه‌كێك له ئابووریناسان جارێكیان پێی گوتم، ئه‌و ئهسكیمۆیانهی له كۆمپانیایه‌كی ماسی له ئهلاسكادا كاریان ده‌كرد، پێیان وا بوو فیتفیته‌ی كارگه شتێكی پووچه. بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی پیاوان به هۆی فیتفیتهیهكهوه كار ده‌ست پێ بكه‌ن یان له كار كردن راوه‌ستن، ته‌نیا دهبهنگییهكه و چی دی نا. سه‌باره‌ت به ئه‌سكیمۆ، ئه‌وا جووله‌ی هه‌ڵكشان و داكشانی (ئاوی ده‌ریا)یه دیاریی ده‌كات كه پیاوان چی بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئاخۆ كاره‌كه‌یان چه‌ند ده‌بات و كه‌ی ده‌یكه‌ن؟ كه ئاو كشایه‌وه ئه‌وا مانای كۆمه‌ڵێك چالاكی، ئه‌گه‌ر هه‌ڵكشانێكی دی هاته‌وه ئه‌وا كۆمه‌ڵه كارێكی دی ده‌ست پێ ده‌كات. هه‌مان ئه‌و كه‌سه دواتر له ئاژانسێكی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا كاری كرد، دیتی كه‌وتووه‌ته به‌ر نیشانه‌كانی گوشاری ده‌روونییه‌وه به هۆی هه‌وڵی ناسه‌ركه‌وتووی بۆ گرێدانی به‌رهه‌مه‌كه‌ی، به تایبه‌تی له لایه‌نانی داهێنانییه‌وه، به خشته‌یه‌كی زه‌مانه‌وه. له كۆتاییدا كاتێك گه‌یشته ئه‌و برِوایهی مه‌حاڵه داهێنان خشتهبهند بكرێت، له هه‌وڵدان وه‌ستا، به چاره‌سه‌رێكی مام ناوه‌ند گه‌یشت، ئه‌ویش به پهیرِهو كردنی خشته‌یه‌ك كه به گوێره‌ی ئه‌و له پشتی مێزی نووسینگه‌كه‌یه‌وه داده‌نیشت و ورده كاری (كاری پووچی) به‌جێ ده‌گه‌یاند، ماوه‌ی دیكه‌ی به دوادا ده‌هات كه به درێژایی رۆژه‌كه كاری ده‌كرد. مرۆڤ ده‌شپرسێت: چه‌ندن ئه‌و كه‌سانه‌ی ناچار بوون خۆ له‌گه‌ڵ خشته‌ی هه‌شت سه‌عاتدا له نۆوه تا پێنج (4) بگونجێنن و داهێنانی خۆیان كرده قوربانی؟ ئه‌دی ئه‌و قوربانییه‌ش چه‌نده تێچووی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی هه‌بوو؟
كات و شوێن هه‌ر یه‌كه‌یان كار له ئه‌وی دیكه‌یان ده‌كات. هه‌ر بۆ نموونه، چۆن ده‌توانی به واده‌یه‌كی دروسته‌وه په‌یوه‌ست بیت، ئه‌گه‌ر تۆ رووبهرِووی كه‌سێك ببیته‌وه كه به‌رده‌وام كاره‌كه‌ت لێ دهبرِێت؟ تا چ راده‌یه‌كیش برِینی كاره‌كه‌ت پشت به‌و كاته ده‌به‌ستێت كه تۆی بۆ ته‌رخانی؟ ئه‌و كاته‌ی تۆ ده‌ستت به‌تاڵه، به‌نده به‌وه‌ی تا چ راده‌یه‌ك تۆ له ئه‌وانی دی دوور ده‌خرێیته‌وه؟ هه‌روه‌ها، پزیشكێك چۆن بۆی ده‌كرێت به قوولی و بایه‌خه‌وه گوێی له سه‌ربرده‌ی ژیانی نه‌خۆشێك بێت به بێ دابرِانێكی گونجاو؟ مه‌حاڵه ئه‌مه به‌دی بێت. من لێره‌دا ئاماژه به حاڵه‌تی نموونه‌یی ده‌كه‌م. زۆر كه‌س ناچارن به‌رگه‌ی شوێنانێك بگرن كه به‌جێ گه‌یاندنی كاریان ئاسته‌نگ ده‌كات. هه‌ندێكی ئه‌مه‌ش به هۆی توندرِۆییهوه دێت، كه تێید