هاوسه‌رگیریی کاته‌کی له سایه‌ی حیجابدا
July 23, 2012
فیکر و فەلسەفە

نووسه‌ر :حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
له ئۆکتۆبه‌ری 1990دا، هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی که سه‌رۆکی ئێران بوو، له تاران، له گوتاری هه‌ینیدا، به ئاشکرا و بێ ته‌مومژ، باسی له چالاکییه سێکسییه‌کانی ژن کرد و گوتی: پێویسته ژن هه‌ست به ئاسووده‌یی و دڵنیایی بکات و ئازاد بێت له‌وه‌دا که داوای دامه‌زراندنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوی دڵخوازی خۆیدا بکات. ڕه‌فسه‌نجانی له مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه، گوتی: ژن له ڕووی سێکسییه‌وه سه‌رکوت ده‌کرێت و ئه‌وه دژ به ئیسلامه، ژن خۆی له تێرکردنی ئه‌و ئاره‌زووه سێکسییه‌ی خوا پێی به‌خشیوه، بێبه‌ش بکات و ئه‌وه مافی خۆیه‌تی، به‌وپه‌ڕی باوه‌ڕ به خۆ بوونه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم دای بگرێت، داوای هاوسه‌رگیریی کاته‌کی له دۆستێکی نزیکی بکات. ڕه‌نگه به درێژایی مێژووی ئیسلام، هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی دیکه‌ی موسڵمان، به‌و ڕاشکاوییه، باسی سێکسواڵیتیی ژنی نه‌کردبێت.بۆ ئه‌وه‌ی ڕهوابوونێکی زیاتر به قسه‌کانی بدات، گوتیشی: دژایه‌تیکردنی سروشت، هه‌میشه کارێکی هه‌ڵه‌یه. هه‌رچه‌نده گوتاره‌که‌ی ڕه‌فسه‌نجانی چاوه‌ڕێنه‌کراو بوو، به‌ڵام دابڕانێک نه‌بوو له‌گه‌ڵ که‌له‌پووری ئیسلامیی شیعه‌دا. ئه‌و سه‌روه‌خته گۆڤاری (ژنی ڕۆژ) به توندی به گژ ئه‌و پێشنیاره‌دا چووه‌وه و گوتی: ئه‌گه‌ر لای ئێمه‌ش، ژن و پیاو مانگێک یان زیاتر، پێکه‌وه بمێننه‌وه، ئیدی هیچ جیاوازی له نێوان ژن و پیاوی ئێمه و ژن و پیاوی خۆرئاوادا نامێنێت. ئه‌و ژنه چالاکانه که سه‌ر به چینی ناوه‌ند بوون و ترسیان له‌وه هه‌بوو، مێرده‌کانیان له کیس بچێت، ده‌یانگوت: ڕه‌فسه‌نجانی خۆشه‌ویستیی له‌به‌ر چاو نه‌گرتووه و ته‌نیا بیری له دامرکاندنه‌وه‌ی ئاگری پێویستییه سێکسییه‌کان کردووه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی که‌یهان داکۆکی له پێشنیاره‌کانی سه‌رۆکی ئێران ده‌کرد و ده‌ینووسی: ئه‌گه‌ر له لایه‌که‌وه به‌وه قایل بین که ناتوانین ئاره‌زووی سێکسی، بێ تێرکردن جێ بهێڵێن و له لایه‌کی تریشه‌وه، لێ نه‌گه‌ڕێین له ڕێی به‌دڕه‌وشتییه‌وه کۆمه‌ڵ به‌ره‌و کاره‌سات بڕوات، هیج چارێکی دیکه‌مان نییه، ئه‌وه نه‌بێت، ڕێگه‌ی گونجاو بۆ تێرکردنی ئاره‌زووی سێکسی بدۆزینه‌وه، ئه‌گه‌ر نا، کۆمه‌ڵ ده‌بێته وێرانه. ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیریی کاته‌کییان پێ زینا بوو، ده‌یانگوت: ده‌بوو ڕه‌فسه‌نجانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی په‌یامبه‌ر که گوتوویه‌تی: (ئه‌ی لاوینه! ئه‌گه‌ر له تواناتاندا هه‌یه، ژن بهێنن، ئه‌گه‌ر نا، به ڕۆژوو بن!)
هه‌ندێک پێیان وابوو، هاوسه‌رگیریی کاته‌کی که ته‌نیا بۆ چێژ لێ وه‌رگرتن و خامۆشکردنی ئاڵۆشه، خۆی له خۆیدا کێشه‌یه، نه‌ک چاره‌سه‌ر، ئاخر عه‌بایه‌که بۆ داپۆشینی پێوه‌ندییه ناشه‌رعییه‌کانی نێوان ژن و پیاو. به‌ڵام گرووپیکی تر ده‌یانگوت: له‌گه‌ڵ هه‌موو کهموکووڕییهکانیشدا، هێشتا له تێکچوونی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵ باشتره و نه هیچ یاسایه‌ک و نه هیچ ئایینێک، مافی ئه‌وه‌ی نییه، ئینسان له تێرکردنی سه‌ره‌کیترین ئاره‌زووی مه‌حرووم بکات.
له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مه‌وه، له ئێران‌دا، دوو گوتار له ململانێدا ده‌بن، گوتاری ئیسلامی و گوتاری مۆدێرنێته، تا له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، گوتاری مۆدێرنێته هه‌ژموون په‌یدا ده‌کات و گوتاری ئیسلامی ده‌یداته کزی، به‌ڵام له شۆرشی ئیسلامیی 1979 به دواوه، دیسانه‌وه، گوتاری ئیسلامی کۆمه‌ڵی کۆنترۆڵ ده‌کاته‌وه. هه‌وڵی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی، بۆ به خۆرئاواییکردنی کۆمه‌ڵ و سیکولاریزه‌کردنی ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت ده‌بێت. حیجاب که له 1936دا قه‌ده‌غه ده‌کرێت، له 1979دا، دیسان به‌سه‌ر ژناندا فه‌رز ده‌کرێته‌وه. ئه‌وسا و ئێستایش، پاکیزه‌یی بۆ کیژان، بایه‌خێکی گه‌وره‌ی هه‌بووه و هه‌یه، کچێک پێوه‌ندییه‌کی قووڵی به کوڕێکه‌وه هه‌بووبێت، به ئه‌سته‌م شووی ده‌ست که‌وتووه، ئاخر ته‌نانه‌ت ئه‌و کوڕه‌یش که کچه شه‌یدای ده‌بێت، نایخوازێت.
له دوای شۆڕشی ئیسلامییه‌وه، بۆ ڕێکخستنی پێوه‌ندیی نێوان ژنان و پیاوان، هاوسه‌رگیریی کاته‌کی، وه‌ک چاره‌سه‌رێکی گونجاو له‌گه‌ڵ که‌له‌پووری شیعه‌دا، ده‌بێته‌وه به جێی بایه‌خی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌رمانڕه‌وا. گوتاری شیعه، به‌رانبه‌ر سێکسواڵیتی پۆزه‌تیڤه و وای بۆ ده‌چێت، هاوسه‌رگیری، ئیدی هه‌میشه‌یی بێت یان کاته‌کی، له خزمه‌تی به‌هێزکردنی خودی ئینساندایه و ئه‌وه ڕهبهنیییه که ناسروشتییه و خراپه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه. له کن شیعه، مه‌به‌ستی ئایین ئه‌وه‌یه، خه‌م و ئازاری ئینسان که‌م بکاته‌وه و پێویستییه ڕۆحی و جه‌سته‌یییه‌کانی تێر بکات. شیعه هه‌رچه‌نده بڕوایان به‌وه هه‌یه که جه‌سته ده‌بێت چێژ وه‌ربگرێت، وه‌لێ وایشی بۆ ده‌چن، گه‌ڕان له دووی چێژ، مه‌ترسییه‌که، هه‌ڕه‌شه له سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات و پێویسته به یاسا سنووری بۆ دابنرێت و ڕێنوێنی بکرێت، ئه‌وه بۆیه، وێڕای جیاکردنه‌وه‌ی ژن له پیاو، حیجابیش فه‌رز ده‌کرێت.
زانایانی شیعه (مه‌به‌ست له شیعه‌ی دوازده ئیمامییه) ده‌رک به‌وه ده‌که‌ن، دژایه‌تیکردنی ئاره‌زووی سێکسی، کارێکه بێ هووده، بۆیه هاوسه‌رگیریی کاته‌کی که له سه‌رده‌می جاهیلییه‌وه هه‌بووه، به چاره‌سه‌رێکی شیاو ده‌زانن و پێیان وایه له ڕووی ئایینیشه‌وه، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئایه‌تی بیست‌وچواری سووره‌تی نیسائدا، (فما إستمتعتم به منهن فأتوهن أجورهن) ڕێگه پێ دراوه. عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب، له سه‌ده‌ی حه‌وته‌مدا، هاوسه‌رگیریی چێژ له ژن وه‌رگرتنی حه‌رام کرد و به زینای له قه‌ڵه‌م دا، ئه‌وه بۆیه هاوسه‌رگیریی کاته‌کی لای سوننه حه‌رامه، به‌ڵام شیعه، چونکه ددان به عومه‌ردا نانێن و به خه‌لیفه‌ی هه‌ژمار ناکه‌ن، نه گوێڕایه‌ڵی (ئه‌مر)ه‌کانی ده‌بن، نه (نه‌هی)یه‌کانیشی.
هاوسه‌رگیریی کاته‌کی، گرێبه‌ستێکه که ده‌شێت نهێنی و نه‌نووسراو بێت، له نێوان پیاوێکدا، ژنی هه‌بێت یان نا، له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکدا که گرنگ نییه، پاکیزه، جیابووه‌وه یان مێردمردوو بێت، بۆ کاتێکی دیاریکراو و به (ماره‌یی)یه‌ک که هه‌ردوو لا له سه‌ری ڕێک ده‌که‌ون و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه (ماره‌یی)یه‌که به بووک ده‌درێت. بێجگه له‌و ماره‌یییه که هه‌ق بوو ناوی کرێ بێت، ئیدی مێردی کاته‌کی ناچار نییه، هیج کۆمه‌کێکی دیکه‌ی ژنه کاتهکییهکهی بکات. پیاوی شیعه، بێجگه له چوار ژنی هه‌میشه‌یی، مافی ئه‌وه‌یشی هه‌یه، هاوزه‌مان چه‌ندان ژنی کاتهکیشی هه‌بێت، وه‌لێ ژن، ئیدی شیعه بێت یان سوننه، هاوسه‌رگیرییه‌که‌ی هه‌میشه‌یی بێت یان کاته‌کی، نابێت له هه‌مان کاتدا، له یه‌ک پیاو زیاتری هه‌بێت.
که وه‌ختی دیاریکراوی هاوسه‌رگیرییه‌که کۆتایی هات، گرێبه‌سته‌که پووچ ده‌بێته‌وه، ژن و مێرد، بێ ته‌ڵاقدان له یه‌کدی جودا ده‌بنه‌وه و ژنه دوای چل‌وپێنج ڕۆژ، یان دوای دوو خوێن له‌به‌ر ڕۆییشتنی مانگانه، مافی سه‌رله‌نوێ شووکردنه‌وه‌ی ده‌بێت. ئه‌و چل‌وپێنج ڕۆژه له هاوسه‌رگیریی هه‌میشه‌ییدا، دوو هێنده‌یه، سووڕی مانگانهکهیش، دوو نییه، سێیه و له‌به‌ر ناسینه‌وه‌ی باوکی شه‌رعیی منداڵه. ئه‌و منداڵانه‌ی به‌رهه‌می هاوسه‌رگیریی کاته‌کین، به منداڵی شه‌رعی هه‌ژمار ده‌کرێن و له ڕووی یاساییشه‌وه، هه‌موو ئه‌و مافانه‌یان هه‌یه که منداڵی ژنی هه‌میشه‌یی هه‌یه‌تی. منداڵی ژنی کاته‌کی به‌شه میراتی ده‌که‌وێت، به‌ڵام ژن و مێردی هاوسه‌رگیریی کاته‌کی هیچ کامیان، له‌وی تریانه‌وه میراتی ناکه‌وێت. هاوسه‌رگیریی کاته‌کی، هه‌ر بۆ چێژ لێ وه‌رگرتنه، هی هه‌میشه‌یی بۆ وهچهخستنهوهیشه.
هه‌رچه‌نده بازرگانیی سێکس و هاوسه‌رگیریی کاته‌کی، وه‌ک ستراکتور له یه‌ک ده‌چن، وه‌لێ لای زانایانی شیعه له یه‌کدی جیاوازن و ئه‌ویان هه‌م له ڕووی یاسایییه‌وه قه‌ده‌غه‌یه و هه‌م له ڕووی دینه‌وه حه‌رامه و ئه‌میان هه‌م له ڕووی یاسایییه‌وه ڕێ پێ دراوه و هه‌م له ڕووی دینه‌وه، ڕه‌وایه. بازرگانیی سێکس، ڕێز نه‌گرتنه له سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕه‌چاونه‌کردنی ئه‌و ڕێسایانه‌یه که پێوه‌ندیی نێوان نێر و مێ ڕێک ده‌خه‌ن، مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه، هه‌ڕه‌شه له ته‌ندروستیی گشتی ده‌کات و دژ به به‌ها باڵاکانی کۆمه‌ڵیشه، به‌ڵام هاوسه‌رگیریی کاته‌کی، له ڕوانگه‌ی زانایانی شیعه‌وه، ملکه‌چکردنه بۆ یاسا و بۆ سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی و بۆ شه‌رعیش که له‌گه‌ڵ تێرکردنی ئاره‌زووه سروشتییه‌کانی ئینساندایه، بۆیه نه‌ک هه‌ر له ڕووی ئایین و ئاکار و یاساوه ڕه‌وایه، به‌ڵکوو به‌ربه‌ستێکیشه، کۆمه‌ڵ له لادان و خراپه‌کاری و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌پارێزێت.
هه‌رچه‌نده مێژووی هاوسه‌رگیریی کاته‌کی له ئیران ته‌مومژاوییه، به‌ڵام سه‌ره‌تاکه‌ی بۆ سه‌دان ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی قاجارییه‌کاندا که ساڵانێکی دوورودرێژ، فه‌رمانڕه‌وای ئێران بوون، باو بووه. بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی، وه‌ک لایه‌نێکی سه‌رده‌م به‌سه‌رچووی ئایین، سه‌رنجی هاوسه‌رگیریی چێژ له ژن وه‌رگرتنیان ده‌دا و ده‌یانویست په‌راوێزی بخه‌ن و ئه‌وه له بیر خه‌ڵک بچێته‌وه که دیارده‌یه‌کی به‌ربڵاوی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه، به‌ڵام بوێریی ئه‌وه‌یشیان شک نه‌ده‌برد، قه‌ده‌غه‌ی بکه‌ن. که له ساڵی 1967دا، یاسای پاراستنی خێزان ده‌رچوو، چونکه نه به چاک، نه به خراپ، ئاماژه‌یه‌کی بۆ هاوسه‌رگیریی کاته‌کی تێدا نه‌بوو، خه‌ڵک وایان لێک ده‌دایه‌وه، قه‌ده‌غه کراوه، بۆیه ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ماڵباتی په‌هله‌ویدا (1925 _ 1979) ئه‌و بڕۆکه ڕێز و شکۆیه‌ی هه‌یشی بوو، له ده‌ستی دا و ئه‌وانه‌ی دهیاندهکرد، ئیشه‌که‌یان له نهێنیدا ده‌هێشته‌وه.
هاوسه‌رگیریی کاته‌کی هه‌رگیز ئه‌و ڕێزه‌ی نه‌بووه که هی هه‌میشه‌یی هه‌یبووه و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیی ئیرانیش، هه‌ر چه‌ند هه‌وڵی دا، نه‌یتوانی ئه‌و نه‌ریته دێڕینه زیندوو بکاته‌وه و ئه‌و دهزگهیانهشی به‌و کاره‌وه خه‌ریک بوون، ناویان به خراپی ڕۆییشتبوو، قه‌تیش ڕێ نه‌که‌وتووه هه‌مووان له‌و بواره‌دا، له سه‌ر که‌له‌پووری میللی و ئایینی کۆک بووبێتن. هه‌رچه‌نده هیچ به‌ربه‌ستێکی ئایینی یان یاسایی، له‌به‌رده‌م کچانی ئێران‌دا نییه، گه‌ر بخوازن، له‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه بکه‌ن، به‌ڵام هێشتا کولتووری میللی وا ده‌خوازێت، کچ پێش یه‌که‌مین هاوسه‌رگیریی هه‌میشه‌یی، پاکیزه بێت.
هه‌رچه‌نده ده‌رگه له‌به‌رده‌م هاوسه‌رگیریی کاته‌کیدا کراوه‌یه، وه‌لێ نه له پرۆگرامی خوێندندا و نه له ده‌زگه‌کانی ده‌وڵه‌تدا، نه هیچی له‌سه‌ر ده‌گوترێت و نه هیچی بۆ ده‌کرێت. ژنانی سه‌ر به چینی ناوه‌ند، ئه‌وانه‌ی خوێندنیان ته‌واو کردووه و کاریگه‌ریه‌تی خۆرئاوایان له‌سه‌ره و بڕێکی زۆر له پیاوانیش، هاوسه‌رگیریی کاته‌کی، وه‌ک بازرگانییه‌کی یاسایی به سێکسه‌وه، ده‌بینن، به‌ڵام زانایانی شیعه، پێیان وایه، شه‌رعی خودایی حه‌ڵاڵی کردووه و گه‌لێك له به‌ربادیی سێکسی و خۆشه‌ویستیی بێ قه‌ید و شه‌رتی خۆرئاوا باشتره. ئایه‌توڵڵا موتته‌هه‌ری (1920 - 1979) ، به‌و ژنانه‌ی هاوسه‌رگیریی کاته‌کییان، به له‌شفرۆشی یاسایی له قه‌ڵه‌م ده‌دا، ده‌گوت: (ئێوه له نهفامیتانهوه، له‌ژێر کاریگه‌ریه‌تیی خۆرئاوادان و ئه‌وه جه‌هله وای لی کردوون، له سروشتی پێشکه‌وتنخوازانه‌ی یاسای ئیسلام تێنه‌گه‌ن.) زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی هانا بۆ هاوسه‌رگیریی کاته‌کی ده‌به‌ن، سه‌ر به چینه هه‌ره هه‌ژاره‌کانی کۆمه‌ڵن و به قه‌ولی شه‌هلا حائیری، (ئه‌وه‌ی که ژنانی ئێران، زێده‌ڕۆیی له باڵاپۆشی و خۆشاردنه‌وه‌دا ده‌که‌ن، ته‌نیا ڕووکه‌شه، ئاخر ئه‌وه ژنانن، بۆ به‌ستنی پێوه‌ندیی به پیاوانه‌وه، ده‌ستپێشخه‌ری ده‌که‌ن.)
ڕه‌زا خان هه‌ر که له‌سه‌ر عه‌رشی پاشایه‌تی ڕۆنیشت، له بواری به خۆرئاواییکردنی ئێران‌دا، شوێنپێی ئه‌تاتورکی هه‌ڵگرت و له 1936دا حیجابی قه‌ده‌غه کرد، به شه‌رتێک ئه‌وسا، مه‌گه‌ر خزمی نزیک بوونایه، ئه‌گه‌ر نا، هه‌بوونی ژن و پیاو له هه‌مان شوێندا، وه‌ک تاوان وابوو. که له 1941دا، حه‌مه‌ی کوڕ، جێی ڕه‌زا شای باوکی گرته‌وه، ژنانی له نێوان پۆشین و فڕێدانی حیجابدا سه‌رپشک کرد، ئیدی ژنانی خوێنده‌واری سه‌ر به چینی ناوه‌ند به سفووری مانه‌وه و ژنانی (بازاڕ)یش، که سه‌ر به بازرگانان و هه‌ژاران بوون، بۆ لای حیجاب گه‌ڕانه‌وه.
له سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌ستدا، ژنانی ئێران، مافی ده‌نگدان و خۆ بۆ په‌رله‌مان کاندیدکردنیان وه‌ده‌ست هێنا و به گوێره‌ی یاسای پاراستنی خێزان که له 1967دا ده‌رچوو، ئه‌گه‌ر پیاوێک ژنی دووه‌می هێنابا، ژنی یه‌که‌م مافی ئه‌وه‌ی هه‌بوو، لێی جیا ببێته‌وه. شه‌هلا حائیری کتێبێکی هه‌یه، ناوی ناوه: (یاسای ئاره‌زوو،) تێیدا ده‌ڵێت: (له گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریدا، ئیدی ئه‌میان بێت یان ئه‌ویان، ژن سیمبۆلی سێکسواڵیتییه و به‌رجه‌سته‌که‌ری چالاکییه سێکسییه‌کانه.) وایشی بۆ ده‌چێت، حیجاب، له ئاره‌زووی پیاو بۆ ژن که‌م ناکاته‌وه، به‌ڵکوو هه‌وڵێکی بێهووده‌یه، بۆ پاراستنی پیاو له تیری جوانیی ژن. له ئێرانی ئیسلامی‌دا، به‌س هه‌بوونی ژنێکی سفوور له نێوان پیاواندا، له خۆیدا هه‌ناردنی په‌یامێکی سێکسییه، بۆیه وای بۆ ده‌چن، ئه‌وه حیجابه ژنان و پیاوان کۆنترۆڵ ده‌کات و سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌پارێزێت. له ئێرانی ئێستادا، ده‌سه‌ڵات وه‌ک له‌شفرۆش سه‌رنجی ژنی سفوور ده‌دات، ئه‌وه بۆیه ژنان ناچار ده‌بن، خۆیان له‌ودیو (عه‌با) و حیجابه‌وه بشارنه‌وه.
به گشتی لای پیاوانی ئایین، باسکردن له چالاکییه سێکسییه‌کانی ژن، یان ته‌نانه‌ت باسکردن له ئازادیی ژن، ژارێکه له خۆرئاواوه دێت. که فه‌رووغ فه‌رووخزاد (1935 _ 1967) حیجابی فڕێ دا و بوێرانه ددانی به خۆشه‌ویستییه‌کدا نا، که له ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بوو، بنه‌ماکانی کولتوورێکی جێگیری هه‌ڵته‌کاند و کۆمه‌ڵی تووشی شۆک کرد. فه‌رووغ فه‌رووخزاد یه‌که‌مین خاتوونه‌شاعیری ئێران بوو، به شیعر حه‌ز و ئاره‌زووی خۆی بۆ پیاو، به ئاشکرا ده‌ربڕی، پێشتر ئه‌وه هه‌ر پیاوان بوون، به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ژنانیاندا هه‌ڵده‌دا و حه‌زی خۆیان نه‌ده‌شارده‌وه. کۆمه‌ڵ ئه‌و ڕاشکاوییه‌ی فه‌رووغ فه‌رووخزادی به ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری له قه‌ڵه‌م ده‌دا، وه‌لێ ئه‌و، بێباکانه ددانی به پێوه‌ندییه سۆزدارییه نهێنییه‌کانیدا ده‌نا.
ئافره‌تانی سه‌ر به چینی ناوه‌ند، وه‌ک ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری، سه‌رنجی هاوسه‌رگیریی کاته‌کی ده‌ده‌ن، به‌ڵام ژنه ته‌ڵاقدراوه هه‌ژاره بێنازکهتووهکان، که نه که‌سوکار پێشوازییان لێ ده‌کات و نه په‌نایه‌ک شک ده‌به‌ن، هانای بۆ ببه‌ن، ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه، به تاقه ڕێگه‌ی نه‌جات ده‌زانن. هه‌بوون له 1978دا ده‌یانگوت، هاوسه‌رگیریی کاته‌کی له گیانه‌ڵلادایه، به‌ڵام چونکه مۆدێرنێته ڕه‌گوڕیشه‌ی دانه‌کوتابوو، چونکه بازرگانان و هه‌ژاران هه‌ر هه‌ڵگری گوتاری ئیسلامی بوون، بۆیه له 1979 به دواوه، هه‌مدیسان سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی شیعه، له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی حیجابدا، (هاوسه‌رگیریی سه‌فه‌ری)شی بووژانده‌وه. هه‌وادارانی موتته‌هه‌ری هه‌وڵیان ده‌دا، ئه‌و جۆره پێوه‌ندییه، زۆر له پێوه‌ندییه‌کانی خۆرئاوا، پێشکه‌وتنخوازانه‌تر پیشان بده‌ن. هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه، که ڕه‌فسه‌نجانی ده‌یگوت، هاوسه‌رگیریی کاته‌کی، گه‌لێک له پێوه‌ندییه به‌ره‌ڵاکانی خۆرئاوا باڵاتره، کۆششی بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی دیسکۆرسی ئیسلامی ده‌کرد و به گژ هێرشی مۆدێرنێته و به خۆرئاواییکردنی ئێران‌دا ده‌چووه‌وه.
موتته‌هه‌ری له کتێبی (مافه شه‌رعییه‌کانی ئافره‌ت)دا، پێ له‌سه‌ر شه‌رعیبوونی ژنومێردایه‌تیی کاته‌کی داده‌گرێت که پێی وایه ئه‌رکێکی سایکۆلۆژیایی له‌سه‌ر شانه، پێوه‌ندییه‌کی قووڵی به کۆمه‌ڵه‌وه هه‌یه و یه‌کێکه له یاسا هه‌ره باڵا و نه‌مره‌کانی ئیسلام که له پێناوی به‌خته‌وه‌ریی مرۆڤایه‌تیدا هاتووه‌ته ئاراوه. موتته‌هه‌ری له‌و کتێبه‌یدا تێزه‌کانی سوننه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت: پێویسته لاوان و ژنانی ته‌ڵاقدراو له‌و هاوسه‌رگیرییه بێ وێنه‌یه سوودمه‌ند ببه‌ن که مایه‌ی شانازیی شیعه‌یه. لای موتته‌هه‌ری بۆیه هاوسه‌رگیریی چێژ لێ بینین، پێویسته، چونکه ماوه‌یه‌کی درێژ له نێوان ته‌مه‌نی پێگه‌ییشتنی لاوان و ئه‌و عومره‌دا هه‌یه که ئیدی له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه توانای دامه‌زراندنی خێزانیان هه‌یه. ئایا لاوان ئاماده‌ن له‌و ماوه درێژه‌دا خۆیان ڕابگرن و تا ژنی هه‌میشه‌یی ده‌هێنن، هیچ نه‌که‌ن؟ با وای بۆ بچین، لاوان خۆیان پێ ڕاده‌گیرێت، هه‌رچه‌نده مه‌حاڵیشه، به‌ڵام ئه‌و خۆ سه‌رکوتکردنه، وه‌ک زانایانی ده‌روون باسی ده‌که‌ن، ئه‌نجامی ترسناکی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌دا، موتته‌هه‌ری ده‌ڵێت: (ژنومێردایه‌تیی کاته‌کی، یه‌کێکه له لایه‌نه هه‌ره گه‌ش و پێشکه‌تووه‌کانی ئیسلام و زاده‌ی حیکمه‌ت و دووربینی و به دروستی تێگه‌ییشتنه، له سروشتی سێکسواڵیتیی مرۆڤ.) ڕه‌فسه‌نجانی که له گوتاری هه‌ینیدا، باسی له چالاکییه سێکسییه‌کانی مێ کرد و بۆ ئه‌وه هانی دا، له بواری پێوه‌ندیی به‌ستن به پیاوه‌وه، ده‌ستپێشخه‌ری بکات، هه‌ر تێزه‌کانی (موتته‌هه‌ری)ی دووباره کرده‌وه، یان دروستتر، به فه‌رمی چرای سه‌وزی بۆ جێبه‌جێکردنی لێکدانه‌وه‌کانی ڕێبه‌ره ڕۆحییه‌که‌ی خۆی هه‌ڵکرد. هه‌رچه‌نده جیاوازییه‌کی زۆر له نێوان گوتاری مۆدێرنێته و دیسکۆرسی ئیسلامی‌دا هه‌یه، جێی سه‌رنجه، ڕه‌فسه‌نجانی له مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه، وه‌ک ده‌مڕاستی (مۆدێرنێته‌ی ئیسلامی،) هاته قسه.
10/7/2012
(1) شهلاء حائري، خطاب إسلامي حول الجنسانیة الأنثویة.
(2) فاطمة المرنیسي، ما ورا‌ء الحجاب.
(3) جیفری بارندر، الجنس في أدیان العالم، ترجمة: نورالدین البهلول، دار الکلمة 2001 دمشق.