رۆشنبیری عه‌ره‌ب و ده‌سه‌ڵاته‌كانی نه‌ریت
May 23, 2012
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :محه‌مه‌د سبیلا
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
لێره‌دا ده‌مانه‌وێ قسه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی رۆشنبیر به ده‌سه‌ڵاته‌وه، به شێوه‌ی كۆ، واته به ده‌سه‌ڵاته‌وه به واتای فراوان و به‌رینی، بكه‌ین. وا باوه زاراوه‌ی ده‌سه‌ڵات (Power) بۆ ئاماژه‌دان به ده‌سه‌ڵات به واتایه‌كی دیاری كرا‌و، واته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، به‌كار دێت. ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش بریتییه له كۆی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی، كۆمه‌لڕ ماف و فه‌رمانی بهرِێوه بردنی كاروباری گشتیی ناوخۆ و نیشتیمانییان پێ ده‌سپێرێت، كه سیفه‌تی نوێنه‌رایه‌تی كردنی كۆمه‌ڵی هه‌یه، جا چ پشت به شه‌رعیه‌تی نه‌ریتی یان به شه‌رعیه‌تی ده‌زگاییانه‌ی هاوچه‌رخی نوێنه‌رایه‌تی كردن ببه‌ستێت، هه‌روه‌ها (ده‌سه‌ڵاتی سیاسی) مافی به‌كار هێنانی توندوتیژیی فیزیاییانهش بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی قۆرخ ده‌كات. ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن، (پێی ده‌ڵێن) ده‌وڵه‌ت، به‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی راپهرِاندن (جێبه‌جێ كردن) ده‌گرێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت سه‌روه‌ریی نه‌وه‌ش ده‌نوێنێت، كه وابه‌سته‌ی گرێبه‌ستی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كانه، هه‌روه‌ها به ده‌ستوور وه‌ك یاسای باڵا و به یاسای كه‌رته (بواره) جیاجیاكان، گوزارشت له خۆی ده‌كات.به‌رامبه‌ر به‌م یاسا سنووردار و دیاری كراوه‌ی ده‌سه‌ڵات، زانا و كۆمه‌ڵناس و زانایانی فه‌لسه‌فه‌ی رامیاری، قسه له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتێك به واتای فراوان و به‌رینییه‌وه، ده‌كه‌ن. فه‌یله‌سووفی فه‌ره‌نسی میشێل فۆكۆ (M. Foucault)، ئه‌وه‌ی زه‌ق كرده‌وه كه ده‌سه‌ڵات له‌وه فراوانتره له ده‌زگایه‌لی سیاسی‌دا چرِ بكرێته‌وه، یان له یه‌ك بنه‌مای باڵا، یان له یه‌ك چاوگدا كه ده‌وڵه‌ته، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هزری سیاسیی كلاسیك به هه‌ردوو لایه‌نی لیبرالڕ و ماركسیدا ده‌ی بینین. به‌ڵكوو ده‌سه‌ڵات له روانگه‌ی (فۆكۆیی نیچه‌یی)دا بریتییه له كۆمه‌ڵێك یان تۆرِێك ده‌سه‌ڵاتی په‌رت و بڵاو له نێو تێكرِای جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، تا راده‌ی ئه‌وه‌ی وا ده‌كات، كۆمه‌لڕ له‌گه‌لڕ ده‌سه‌ڵاتدا ته‌ماهی ده‌كات (له نێو یه‌كدا ده‌توێنه‌وه)، یان ئه‌و بریتییه له كۆی دهسهڵاتهیلی ئاسۆیی و ستوونی، كه له نێو پێچ و په‌نای جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا سه‌ری هه‌ڵداوه.
ئه‌م تۆرِه تێك چرِژاوهی ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ر یه‌ك له: بازارِ، قوتابخانه، خێزان (ماڵبات)، به‌ندیخانه، ده‌زگاكانی تیمار به هه‌ردوو به‌شی جه‌سته و عه‌قڵه‌وه، كارگه، كۆمپانیا، كۆمه‌ڵه، ده‌زگای كولتووری، شوێنی خواپه‌رستی و بنكه‌كانی وه‌رزش ده‌گرێته‌وه.. ده‌سه‌ڵات به‌م واتا فراوانه‌ی هه‌موو بازنه‌كانی ژیان ده‌ته‌نێته‌وه له به‌رهه‌م هێنانه‌وه تا ده‌گاته به‌كار بردن، تا ره‌وشت و سێكس، جه‌سته، كه‌سایه‌تی، به‌ها....، مردن، شێتی، تاوان، نه‌خۆشی، مه‌عریفه، زانست، راستی (هه‌قیقه‌ت)، هێما، كار..
ئه‌ركی ئه‌م تۆرِهی ده‌سه‌ڵات بریتییه له: عه‌قڵاندن و رێكخستن، ئاراسته (رێنمایی) كردن، واتادان (واتا به‌خشین)، چاودێری و سزادان، كۆنترۆڵ، سه‌ركوت، به‌كار هێنان و ئامرازه مه‌زنه‌كانی، به ده‌زگایی كردن، یاساكاری، ده‌سته‌به‌ری ته‌كنیكی له رێی كۆمه‌ڵێك ستراتیژه‌وه.
ئه‌م روانینه فراوانه بۆ ده‌سه‌ڵات چه‌ندین سه‌لمێندراو و پاشخانی فه‌لسه‌فیی ده‌وێت، گرنگترینیان:
1- كۆمه‌لڕ بریتییه له كایه‌یه‌كی هێز و ململانێی هێزه‌كان، نه‌ك به‌هه‌شتێكی سۆز و به‌زه‌یی و پشتی یه‌كتر گرتن. ئه‌و تۆرِێكی هێزهیله، كه له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سامان و پێگه، به به‌كار هێنانی كۆمه‌ڵێك ستراتیژ، له ململانێدان.
ئه‌م وێنا كردنه، وێنه‌ی كۆمه‌لڕ و ده‌وڵه‌ت له نموونه‌ی یاسایی له یهكبوونییهوه، به‌ره‌و نموونه‌ی ستراتیژی له فرهییهكهیدا ده‌گوازێته‌وه، چونكه "ده‌سه‌ڵات -وه‌ك فۆكۆ ده‌ڵێ- ده‌زگا نییه، بنیادیش نییه، هه‌روه‌ها توانایه‌كیش نییه كه هه‌ندێك هه‌یانه، به‌ڵكوو ئه‌و ناوه‌یه كه ده‌درێته پاڵ دۆخێكی ئاڵۆزی ستراتیژی له كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاری كراودا".
(D. Martuccelli : Sociologies de la modernité : Foli Essais p : 306-307).
2- ده‌سه‌ڵات (یه‌كه) یان (كۆبه‌كۆ)یه‌كی پێكه‌وه گونجاو نییه، كه ناوه‌ند (سه‌نته‌ر)ێكی هه‌بێت، به‌ڵكوو ئه‌و زنجیره‌یه‌ك تۆرِه و به جه‌سته‌ی جڤاكدا تێك دهچرِژێت و تێكرِای پێك ده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌و گرد ده‌بێته‌وه و له رێی هه‌ندێك ته‌وه‌ر و ناوك و ناوه‌ند (بنكه)وه رێك ده‌خرێت (رێك ده‌بێت)، فره‌یی و په‌رت و بڵاوی، واتای په‌شێوی و خۆ دزینه‌وه نییه.
3- حاڵه‌تی ئاشتی به‌خششێكی پێش وه‌خت (پێشینه) نییه، به‌ڵكوو ئه‌و ئه‌نجامی هاوسهنگییهكانه. ئه‌و حاڵه‌تێكی لاوه‌كییه نه‌ك بنهرِهتی. حاڵه‌تی بنهرِهت ململانێیه، رۆڵی ده‌سه‌ڵاتیش سووربوونیه‌تی له سه‌ر راگرتنی هاوسه‌نگییه‌كان، تا حاڵه‌تی ئاشتی به جۆش بكات و رای بگرێت.
4- ده‌سه‌ڵات كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندی و رێكار و هه‌ڵسوكه‌وته، نه‌ك قه‌واره‌یه‌كی جه‌وهه‌ریی هه‌ست پێ كراوه.
5- له هه‌ر شوێنێك ده‌سه‌ڵات هه‌بێت، ئه‌وا باڵاده‌ستی و خۆسه‌پاندن و زاڵ بوون هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا به‌رگری به پله‌ی جیاجیاش هه‌یه، هه‌وڵی خۆ ده‌رباز بوونیش هه‌یه.
ئایا ئه‌م شرۆڤه كردنه سه‌باره‌ت به سیسته‌می ده‌سه‌ڵات له نیشتیمانی عه‌ره‌بدا راسته؟
وا دیاره سیسته‌می سیاسیی عه‌ره‌بی له رووی بنیادی ده‌سه‌ڵاته‌وه چون یه‌كه، وێرِای هه‌ندێك پله‌ی كه‌می جیاوازی. رژێمه سیاسییه‌كانی عه‌ره‌ب هێشتا له قۆناغێكی سستی گواستنهوهدان له سیسته‌مێكی نه‌ریتییه‌وه، كه پشت به كۆده‌نگی، توانه‌وه، یه‌ك رایی و، خۆگرتن و پشت به‌ستن به ره‌وا بوونی نه‌ریتانه به رووی خێڵه‌كی یان ئایینییه‌وه، هه‌روه‌ها پشت به‌ستنی هه‌ندێكیان به مافی خوداوه‌ندانه له ده‌سه‌ڵاتدا، به‌ره‌و سیسته‌مێكی مۆدێرن، كه پشت به ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه و فره رایی و نوێنه‌رایه‌تی و ره‌وا بوون ده‌زگایی ببه‌ستێت. ئه‌و رژێمه سیاسیانه‌ی چه‌ند قۆناغێكیان له رێگای نوێخوازیی سیاسی برِیوه، هێشتا له دۆخی جۆرێك له پێكه‌وه ژیان و پیتاندنی نێوان هه‌ردوو سیسته‌می نه‌ریتیانه و سیسته‌می نوێی سیاسیدان. هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ سه‌باره‌ت به زۆر له وڵاتانی عه‌ره‌ب دیارده‌یه‌كی نوێیه، كه وه‌ك قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی سیاسی دروست نه‌بوون و دانه‌مه‌زراون، (چونكه ئه‌وان) ته‌نیا له سه‌رده‌می داگیركاریی كۆلۆنیالیزمدا نه‌بێت، یان له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ بوونیان له یه‌كێك له دوو ئیمپراتۆریه‌ته گه‌وره‌كه‌ی جاران: به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا. زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه له سهنتهرالیزمێكی توند و چرِ بوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌ژین، بێ له به‌شدار نه‌بوونی فراوانی جه‌ماوه‌ر له كرداری سیاسی‌دا.
به‌ڵام سه‌رباری سه‌نترالیزمی توند و باڵاده‌ستیی بنیادی سیاسی به سه‌ر تێكرِای بنیاده‌كانی دیكه‌دا، هه‌روه‌ها له پێشدا هاتنی سیاسه‌توان و باڵاده‌ستیی بژارده‌ی سیاسی، ئه‌وا ئه‌و دینامیكییه سه‌راپاگیره نوێیه جڤاكییه ره‌ت ناكاته‌وه، كه خۆی له دینامیكییه‌تی نیمچه سه‌ربه‌خۆی بنیاده‌كانی دی ده‌نوێنێت. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هێنده به‌سه، كه ئاماژه به ده‌سه‌ڵاته ئاساییه‌كانی دیكه بكه‌ین، كه هێشتا به‌هێز و كاریگه‌رن وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی بنیادی نه‌ریتی و ده‌سه‌ڵاتی كولتووری نه‌ریتی.
كارلێكی نێوان بنیاده نه‌ریتییه‌كانی جڤاكی (خێزانی ئیبیسیی په‌لوپۆدار، په‌یوه‌ندیی خزمایه‌تی، ره‌وشتی نه‌ریتی) و بنیادی نوێ، بنیاده نه‌ریتییه‌كانی هه‌ڵنه‌وه‌شانده‌وه، به‌ڵكوو به شێوه‌یه‌كی به‌شه‌كی گونجاندنی و كاریگه‌ریی ئه‌وانی به‌رته‌سك كرده‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و بنیادانه له‌ناو نه‌چوون، وازیشیان له ئه‌رك و رۆڵی خۆیان نه‌هێنا، به‌ڵكوو رووبهرِووی فاكته‌ره‌كانی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه بوونه‌وه، پاشان راپهرِین و كاردانه‌وه‌ی توندیان نواند.
ئهمرِۆش ده‌بینین نه‌ریت ده‌بووژێته‌وه و داكۆكی له خۆی ده‌كات، به‌ڵكوو خۆی وه‌ك دوایین هێڵی به‌رگری دژ به په‌ره‌سه‌ندن ده‌خاته روو، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی پاشكۆكهوتی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه، تا راده‌ی ئه‌وه‌ی بوار ده‌دات بڵێین: كۆمه‌ڵگاكانی عه‌ره‌بی ئیسلامی له هه‌مان كاتدا له دوو دینامیكییه‌تی مێژووییدان، هه‌ردووك بابه‌تیانه و به‌هێزن: دینامیكییه‌تی نوێخوازی و دینامیكییه‌تی نه‌ریتخوازی (Traditionalisation). ئه‌وی دووه‌میان زۆر به‌هێزه‌وه له‌م بوارانه‌ی دادێن گوزارشت له خۆی ده‌كات: بواری سیاسی، بواری ره‌فتاری ره‌وشتی، بواری كولتوور، تا راده‌یه‌ك بوار ده‌دات بڵێین: ئه‌و بریتییه له چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی دژ به ده‌سه‌ڵاتی نوێخوازی به ده‌زگا و به‌هاكانییه‌وه، دهسهڵاتهیلێك كه له هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه‌ی نێو كۆمه‌ڵگاكانی عه‌ره‌ب به‌هێزتره. ئه‌و ده‌سه‌ڵاتێكه ده‌وڵه‌ت و پارتی هاوچه‌رخ، هه‌روه‌ها رۆشنبیرانی هاوچه‌رخیش لێی ده‌ترسن.
كه‌واته ده‌توانین قسه له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵات یان دهسهڵاتهیلی نه‌ریتی له نێو كۆمه‌ڵگاكان عه‌ره‌ب بكه‌ین. ئه‌م دهسهڵاتهیلهش گرێدراوی بنیاد و ده‌زگا و په‌یوه‌ندی و به‌هاكانن، دهسهڵاتهیلێك ده‌ری ده‌خه‌ن كه نه‌ریت رۆڵی سازان و گونجان، په‌رسه‌ندن و په‌ره‌پێدانی نه‌بینیوه، به‌ڵكوو ره‌نگه به هۆی هێواشی و قورسیی پهرهسندنهوه، به تایبه‌تی له ئاستی كولتووردا، ئیدی كه‌وته ئه‌وه‌ی رۆڵی جغزی به‌رگری (به‌رهه‌ڵست)، هه‌ندێك جار دواخهریش ببینێت. به‌م جۆره له بری ئه‌وه‌ی نه‌ریت رۆڵی پێشوازی كردن و ئامێز كردنه‌وه بۆ كولتووری نوێ ببینێت، هه‌روه‌ها ته‌رزه ژیانی نوێ، دیسان چۆنیه‌تیی حوكمرِانیی نوێ، كه‌چی بووه چاوگی بانگه‌شه كردن بۆ پارێزخوازی و ره‌ت كردنه‌وه‌ی نوێ بوونه‌وه، نه‌مازه كه ناوكی نه‌ریتخوازی كه له كولتووری ئیسلامی‌دا خۆی ده‌نوێنێت، ئه‌و خۆبه‌خۆ ده‌یان ساڵه گیرۆده‌ی ده‌ستی چه‌ق به‌ستنه، لێكدانه‌وه‌ی چه‌ند باره‌ی پاشماوه‌ی سه‌ده‌كانی به‌رایی كۆچییه، ئه‌ویش به هۆی سوور بوون له شوورهبهند كردنی هزری ئیسلامی و دابرِاندنی له زانستی مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لسه‌فه‌ی نوێ.
كه‌واته به‌م جۆره ده‌بینین، رۆشنبیری هاوچه‌رخی عه‌ره‌ب ئهمرِۆ خۆی له به‌رده‌می نه‌ك هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسیی (نه‌ریتپارێز) و (دژه ئازادی) و له رووی شه‌رعییه‌وه (به كه‌ماسی)دا خۆی ده‌بینێته‌وه، به‌ڵكوو له‌م ده‌یان ساڵه‌ی ئه‌م دواییه‌دا خۆی له به‌رده‌م دهسهڵاتهیلی دیكه‌شدا بینییه‌وه، كه كه‌متر درِاندانه و ملهورِانهتر نییه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی. ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئایدیۆلۆژی و واتایی كۆمه‌ڵ و كولتوورێكه، كه زۆر به تین و تاوه‌وه نوێخوازی درِی پێ داوه، رۆژاواش ههمهجۆر دوژمنكاری و سووكایه‌تیی ده‌رهه‌ق ده‌كات، ئه‌مه‌ش شێوه ره‌شه‌بای به‌رهه‌ڵستی (به‌رگری) ده‌نوێنن و ده‌خه‌نه روو.
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا رۆشنبیری نوێخواز، (له روانگه‌ی ئه‌و كولتووره‌وه) وه‌ك قایمقام یان بریكاری ده‌ستدرێژكه‌ری ده‌ره‌كی و كه‌وا سووری كولتووری بیانی دێته پێش چاو، هه‌روه‌ها پێشه‌نگی هێرش و په‌لاماری كولتووری و سوارچاكی ئه‌سپه‌كه‌ی تهرِواده (ترۆ)، چاره‌نووسی به خیانه‌ت كردن و ته‌كفیر كردنه، پاشان تیرۆر كردن. ئهمرِۆش نموونه زۆره: ئه‌بوزێد، حه‌نه‌فی، نه‌جیب مه‌حفووز، فه‌ره‌ج فۆده (تاهیر جاووت و یووسف سه‌بتی..) له میسر، حوسێن مه‌روه و مه‌هدی عامیل له لوبنان و هی دیكه له وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بدا.
عه‌قڵی ره‌خنه‌یی بوو به كه‌م و كورتی، كاری هزریش بووه تاوان، وهرگێرِانیش بووه هێرش و په‌لاماری كولتووری، ناساندنی هزری گه‌ردوونیش له سه‌رده‌می شكستی هزریدا، بووه داماڵین و رۆژاواخوازی. خه‌ڵكی عه‌وام چی دی داوای كولتوورێكی دی ناكات بێ له كولتووری خۆی یان كولتووری لۆكاڵ، ئه‌مانیش له قاڵبی به‌خۆدا هه‌ڵدان و نێرگزایهتی و راگه‌یاندنی زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌دا دارِێژران. هه‌رچی چوون به لای سه‌لمێندراوه مه‌زنه‌كان و خۆدان له قه‌ره‌ی قه‌ده‌غه و په‌نهانه مه‌زنه‌كانه، ئه‌وا ئه‌مانه تاوانی هه‌ره گه‌وره‌ن. بنیادی كولتووری عه‌ره‌ب پێ به پێ و له‌گه‌ڵ ره‌گ داكوتانی ههمهجۆر ده‌سه‌ڵاتدا به درێژایی سه‌دان ساڵ، گۆرِا به "بنیادێكی چاودێری (سانسۆر)، بنیادی قه‌ده‌غه، چونكه بنیادی خۆ به‌ده‌سته‌وه دانه"، ئه‌وه به گوته‌ی ئه‌دۆنیس.
له‌م بنیاده كولتوورییه نهریتپارێزهدا، رۆڵی كولتوور بریتی ده‌بێت له به خۆدا هه‌ڵدانی قه‌ره‌بووكارانه، هه‌ندێك جار ده‌گاته ئاستی ئهفساندن و پاراستنی رابردوو، پاسه‌وانی كردن به دیار كهلهپوورهوه، سانسۆر كردنی هه‌موو نوێخوازییه‌ك، كپ كردنی هه‌ر لێپرسینه‌وه یان ره‌خنه‌یه‌ك. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له زانایان یان ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن مۆركی زانستین، چوونه نێو پرسگهلێكهوه كه هی بواری زانست نین، زانستیش ناتوانێ له‌باره‌یانه‌وه برِیار بدات، وه‌ك پێوانه كردنی خێرایی فریشته یان به‌رهه‌م هێنانی وزه له جن (جنۆكه)، یان پرسی دیكه، كه له پێناویان‌دا به فراوانی كه‌ناڵه‌كانی میدیا و كولتوور و بڵاو كردنه‌وه‌ی نووسراو و بیستراو و بیندراو و ده‌یان كه‌ناڵی ئاسمانی و ماڵپهرِی ئینته‌رنێت، خرانه خزمه‌تی په‌ره‌پێدانی ئه‌وانه‌وه. ئه‌و رۆڵه‌ی، له چوارچێوه‌ی ئه‌م كولتووره‌دا، به رۆشنبیر ده‌سپێردرێت، رۆڵی پاسه‌وانی و پاراستنی كۆمه‌ڵگای نه‌ریتییه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و كولتووره باڵاده‌سته پێویستی ته‌نیا به رۆشنبیری نه‌ریتییه، بێ له ئه‌ویش هیچ دی ناهێنێته به‌رهه‌م، "پاسه‌وانی ئه‌شكه‌وته كۆنه‌كان" وه‌ك ئه‌دۆنیس ناوی ناون.
لاسایی كردنه‌وه (نه‌ریت) بووه ده‌سه‌ڵاتێك له نێو كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بدا، به‌ڵكوو بووه ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاته‌كان. هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی دی له‌وه‌وه ره‌وایی و هێز و تینی خۆیان به‌ده‌ست ده‌هێنن. ئه‌و بووه ده‌سه‌ڵاتێكی روحی، كه به‌رجه‌سته بوون و گوزارشت كردنی ده‌زگاییانه‌ی هه‌یه، به ناوی پیرۆز، به ناوی رابردووه‌وه، به ناوی باپیران و كه‌لتووره‌وه، حوكمی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی دی ده‌كات، ئاراسته‌شیان ده‌كات و سنووریشیان بۆ داده‌نێت، ده‌سه‌ڵاتێكه له هه‌موو كونجێكی جه‌سته‌ی جڤاكییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ده‌سه‌ڵاتێكه هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌ك به پێشێل كردن و هه‌موو ره‌خنه‌یه‌كیش به په‌لار و بێدینی داده‌نێت، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌كفیر كردن و كوشتنه.
گرفتی په‌یوه‌ندیی نێوان رۆشنبیر و ده‌سه‌ڵات ده‌یان ساڵه هه‌ر به ده‌وری په‌یوه‌ندیی رۆشنبیری هاوچه‌رخ به ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه ده‌خولێته‌وه، واته له كۆتاییدا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی رۆشنبیر به سیاسه‌ته‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه پێیان ئاشنا بوون، فراوان كردنی ئه‌و گرفته ده‌سه‌پێنن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی زه‌ق بگرێته‌وه، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رت و بڵاوی نێو كۆمه‌ڵ بگرێته‌وه، نه‌مازه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌م ده‌یان ساڵه‌ی ئه‌م دواییه‌دا له گه‌ڵاڵه بووندا بووه: ده‌سه‌ڵاتی نه‌ریتی به هه‌ردوو رواڵه‌تی كولتووری و سیاسییه‌وه.
ئه‌م گرفته جه‌ختی ده‌كرده سه‌ر لایه‌نی سیاسی، باوهرِی باو، كه وه‌ك سهلمێندراوێكی به‌دیهی وا بوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كێشه‌كه له ناخ و قوولاییدا گرفتێكی سیاسییه، ئیدی چاره‌سه‌ر كردنی پرسی سیاسی، چاره‌سه‌ره بۆ هه‌موو كێشه و گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌ب، ئه‌و (پرسه سیاسییه‌كه) رێی چاره‌سه‌ر كردنیانه. به‌ڵام ئه‌زموونی مێژوویی، سنوورداریی دیدی سیاسییانه‌ی روون كرده‌وه، كه گرفتی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه گرفتی كولتووره، گرفتی سیاسی گرفتێكی قوولتری له پشت خۆی شاردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش گرفتی كولتووره. شێوه‌كانی نوێخوازیی سیاسی، كه له هێدمه‌ی كۆلۆنیالیزمه‌وه كۆمه‌ڵگاكانی عه‌ره‌ب پێیاندا تێپهرِین، ههمهجۆر شێوه‌ی نوێخوازیی ته‌كنیكی و رێكخستنیشیان به خۆوه بینی، به‌ڵام وه‌رچه‌خانی كولتووریشیان، به هه‌موو ره‌هه‌ندێكی ده‌روونی و زه‌ینی و ره‌فتاری و جیهانبینییه‌وه، له‌گه‌ڵدا نه‌بوو، كولتووری نه‌ریتی هه‌ر خۆی وه‌ك چوارچێوه‌ی ئاراسته‌كه‌ری هه‌موو وه‌رچه‌رخانه‌كان مایه‌وه. هه‌ر كولتووری نه‌ریتی وه‌ك هه‌وایه‌ك مایه‌وه كه كۆمه‌ڵ هه‌ڵی ده‌مژێت، ئه‌و چاوگه‌یه كه ئاوی لێ ده‌خواته‌وه و دید و پێوانه‌سازیی خۆی لێ هه‌ڵده‌هێنجێت، له‌گه‌ڵ سووربوونێكی روون و ئاشكرا له سه‌ر نوێ نه‌بوونه‌وه.
ئا ئه‌وه‌تا كولتووری نه‌ریتی رادهپهرِێت تا داكۆكی له خۆی و له كۆمه‌ڵگای نه‌ریتی بكات، ئیدی بژارده‌یه‌ك پێ ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و هۆشیارییه گه‌ڵاڵه ده‌كات، شكسته‌كانی ناوخۆش رهپێشیان ده‌خات و ده‌یان ورووژێنێت، به هه‌مان شێوه په‌ره‌سه‌ندنی ههرِهمهكی، دوژمنكاریی ده‌ره‌كی، رواڵه‌ته‌كانی باڵاده‌ستیی گه‌ردوونی و، دووفاقیی پێوه‌ره‌كان له لای رۆژاوا، كه به هۆیه‌وه باڵاده‌ستی ده‌نوێنێت و به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كۆمهڵگایانهشیدا ده‌سه‌پێنێت، كه له رووی مێژووییه‌وه له‌و دواكه‌وتووترن، ئه‌وانه (كولتووری نه‌ریتی ده‌ورووژێنن).
ته‌نانه‌ت ئه‌و كولتووره چه‌ق به‌ستووه كه به قوولی تێكه‌ڵ به سه‌رده‌م نه‌بووه، هه‌روه‌ها به هۆشیارییه‌كی ره‌خنه‌ییانه‌ی زانستییه‌وه دركی به خۆی نه‌كردووه، كه له سه‌ر بنه‌مای دید و میتۆدی نوێ بێت، كه زاده‌ی زانسته نوێیه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی و فه‌لسه‌فییه. به‌ڵكوو هه‌ر خه‌ریكی كاوێژ كردنه‌وه‌ی هۆشیارییه‌كی خود شانازیانه بوو، له رێی لێكدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی پشتاوپشت به‌جێ ماوی ده‌قی ئایین بوو، كه به راده و ئاستێك بوو به چاوگی توندوتیژی و توندرِهوی و ره‌ت كردنه‌وه: ره‌ت كردنه‌وه‌ی كولتووری سه‌رده‌م، ره‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌وی دی، كۆت و به‌ند كردنی عه‌قڵ به دهسهڵاتهیلی گواسته (نه‌قڵی)، كه له رێی دیدێكی هاوچه‌رخانه‌وه، دووباره و به نوێی، لێی نهرِواندراوه و خوێندنه‌وه و لێكدانهوهشی بۆ نه‌كراوه.