محه‌مه‌د ئه‌ركۆن: تیۆرییهكهم بۆ چاكسازیی ده‌قی قورئان نییه، به‌ڵكوو بۆ په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه
May 7, 2012
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :ره‌شه كامیل ئهلتوونسی
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
كارێكی زه‌حمه‌ته كه دیالۆگێك له‌گه‌ڵ (محه‌مه‌د ئه‌ركۆن)دا بۆ چه‌ند لاپهرِهیهك چرِ بكه‌یته‌وه. وه‌ختێ له لای داده‌نیشی، به هێمنی و سه‌نگینیی خۆی، به گه‌رم و گورِییهكی راستگۆییانه‌وه دڵت ده‌پێكێت. تۆ ده‌ی دوێنی و ئه‌ویش بێ مه‌رج یان لووت به‌رزی زانینت ده‌داتێ. زۆربه‌ی گفتوگۆكه‌م له‌گه‌ڵیدا به زمانی عه‌ره‌بی بوو، به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی هه‌ندێكه‌وه، ئه‌ركۆن عه‌ره‌بییه‌كی باش ده‌زانێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و له جه‌زایردا مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی بووه. به زمانی عه‌ره‌بی، قورئان و كتێبی به‌هادار و هی فه‌یله‌سووفانی خوێندووه‌ته‌وه. من له چه‌ندین دیمانه و دیداری ئه‌و له وڵاتانی عه‌ره‌بدا ئاماده بووم، كه به زمانی عه‌ره‌بی دواوه و پێشكه‌ش كردوون. به هه‌مان شێوه گفتوگۆی به‌و زمانه بووه، به‌ڵام ئه‌و باوهرِی وایه، بایی ئه‌وه زمانه‌كه نازانێت كه توێژینه‌وه‌ی قوول و لێكۆڵینه‌وه‌ی پێ پێشكه‌ش بكات، ئه‌و وای پێ باشه ئه‌م شتانه بۆ خه‌ڵكانی پسپۆر جێ بهێڵێت. له ناوهرِاستی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا محه‌مه‌د ئه‌ركۆن چووه زانكۆی سۆربۆن، ره‌وش و ژینگه‌ی فه‌ره‌نسا له ساڵانی 1950 تا 1960 پاڵی به‌وه‌وه نا، كه پێداگری بكاته سه‌ر چه‌مكی "رێنیسانس". ئیدی وه‌ك رۆڵه‌كانی دیكه‌ی نه‌وه‌كه‌ی، خۆی نقومی نێو خه‌م و كێشه‌كانی جیهانی سێیه‌م و گهرِان به دوای "رێی سێیه‌م"دا كرد، هه‌روه‌ها هۆشیاریی سیاسیش له لای ئه‌و رووی له گه‌شه كردن كرد، ئه‌و هۆشیارییه سیاسییه‌ی كه تێزه‌كانی پزیشكی ده‌روون (فرانز فافون) پاڵپشتییان كرد. پاشان سه‌ربه‌خۆیی جه‌زایر و ماوه‌ی سه‌رۆك (هورای بومیدیه‌ن) هات، دوایین جار شكستی عه‌ره‌ب له ساڵی 1967دا، ئه‌و شكسته ئه‌وی به‌ره‌و قه‌یرانێكی قوولی ده‌روونی برد، كه له‌گه‌ڵ هاونه‌وه‌كانی خۆیدا دابه‌شیان كرد. تیۆرییه‌كانی محه‌مه‌د ئه‌ركۆن، ئهمرِۆ، له‌گه‌ڵ تیۆرییه‌كانی (میشێل فۆكۆ، پییر بۆردیۆ، فرانسوا فۆریێ، بلاشیر و غه‌یری ئه‌وانیش)دا دیالۆگ ده‌كه‌ن. له هه‌مان كاتدا، ماوه‌ی ساڵانێكی درێژه، رۆڵێكی گرنگی هه‌یه وه‌ك پێشه‌نگێك له فه‌لسه‌فه و رۆشنگه‌ریی ئیسلامی له نێوانی رۆژهه‌ڵات و رۆژاوادا.· به برِوای تۆ، ئایا توێژینهوهكانت له بواری هزری ئیسلامی و كولتووری عه‌ره‌بدا، هه‌ندێك له ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی تۆیان به‌دی هێناوه، كه خۆت ده‌ته‌وێ پێیان بگه‌یت؟
- هێشتا زۆر را و توێژینه‌وه هه‌ن ئاشكرام نه‌كردوون و نهم دركاندوون، ئه‌ویش به هۆی سانسۆره‌وه، جاری واش هه‌یه به هۆی خودسانسۆرهوه. هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه نامه‌وێ په‌یوه‌ندیم به وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌وه بپچرِم. من (وه‌ك مامۆستا و توێژه‌رێك) ده‌مه‌وێ هه‌ندێك پرسیار بخه‌مه روو، به‌ڵام ناتوانم ئه‌وه بكه‌م، (ئه‌مه‌ش) بۆ ئه‌وه‌یه له چاره‌سه‌ر كردنی هه‌ندێك كێشه به گوێره‌ی خواستی زانست پێش بكه‌وین، به بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان توێژه‌ر و هه‌موو خه‌ڵك بپچرِێت. له‌به‌ر ئه‌وه، هه‌رچه‌نده من وه‌ك مامۆستایه‌كی سۆربۆن به ته‌واوی ئازادم، (به‌ڵام) قبووڵمه ئه‌م جۆره سانسۆره به سه‌ر خۆمدا بسه‌پێنم، توێژه‌ر مافی بریندار كردنی ده‌روونی ئه‌و كه‌سانه‌ی نییه، كه هێشتا ئاماده نین له هه‌ندێك گرفتی، كه ره‌نگه بخرێنه روو، بگه‌ن و دركی پێ بكه‌ن. هه‌موو ئه‌و شتانه وا له هزری عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن هه‌نگاو نه‌نێت بۆ خستنه رووی ئه‌و گرفتانه‌ی، كه هه‌ر ده‌بێ له‌م ماوه‌یه‌دا بخرێنه روو. هه‌روه‌ها ده‌ست له‌و هه‌ڵوێسته ئایدیۆلۆژیانه‌ش هه‌ڵبگرێت، كه جۆری كۆده‌نگیی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی باوی لای ئێمه ده‌یسه‌پێنن. شت هه‌یه حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه.
· ئایا خوێندنی ده‌روونناسی و مرۆڤناسی و كۆمه‌ڵناسی تۆیان بۆ قوول بوونه‌وه له توێژینه‌وه‌ی سیاسی ئاماده كرد؟
- من هه‌میشه ده‌ڵێم ئێمه زاده‌ی رووداو و مهرجێكین، هه‌روه‌ها من زاده‌ی ئه‌و برینانه‌م كه له ژیانی تایبه‌ت و هزریی خۆمدا بینیومن. ئه‌مه و ئه‌وی دی، منیان به‌م رۆژه‌ی ئێستام گه‌یاندووه. له ئاراسته‌ی كاری مندا هه‌ماهه‌نگی یان پشتی یه‌كتر گرتن هه‌یه، هۆیه‌كه‌شی جیاوازیی رووداو و برینه‌كانه. له به‌راییدا حه‌زێكی بێ سنوور یان بێ كۆتایی هه‌بوو، له هزر و بیر كردنه‌وه‌ی مندا قه‌ده‌غه‌كاری نییه. ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌كی دیكه‌وه من له چه‌ند قۆناغێكی پرِ له رووداوی دژ به یه‌كدا ژیاوم. بۆ نموونه من به‌كالۆریای ئه‌ده‌بیات و فه‌لسه‌فه‌ی عه‌ره‌بیم به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام كه چوومه زانكۆ مامۆستا عه‌ره‌بی نه‌بوو، بۆیه ناچار بووم بچمه به‌شی زمانی فه‌ره‌نسی. ده‌بوو بۆ خوێندن بچمه قاهیره یان دیمه‌شق، به‌ڵام به ناچاری چووم بۆ پاریس. دره‌نگ دوای ده‌ست پێ كردنی خوله‌كان گه‌یشتمه فه‌ره‌نسا، هیچ وانهیهكیم له به‌رده‌می خۆمدا نه‌بینییه‌وه ته‌نیا (دهروونناسیی سه‌رجێ) نه‌بێت، كه‌چی من حه‌زم له خوێندنی زانستی رامیاری بوو. به هه‌مان شێوه قه‌ده‌ر گه‌مه به ژیانی تایبه‌ت و خێزانیم ده‌كات. من بێ نه‌وایه‌كی جێگیر بووم، بێ كه‌س و كار، له پشووه‌كاندا هه‌میشه به دوای جێیه‌كی تایبه‌تی حه‌وانه‌وه‌وه بووم، هه‌رچه‌نده له نێو هاوپۆلانی خۆمدا یه‌كه‌م بووم، سه‌رپشك بووم له سێ مینحه‌ی خوێندن كه به گوێره‌ی دڵی من و خواسته‌كانی من نه‌بوون، چونكه من شه‌یدای چوون بووم بۆ وانه‌كانی (جۆن لابلانش)، كه‌چی خۆم بۆ خوێندن و بێ هیچ مینحه‌یه‌ك له پاریس‌دا دۆزییه‌وه..
· تۆ شه‌یدای خوێندنی زانستی سیاسی بووی، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند له تێزهكهتهوه "په‌رده‌ی كچێنی له لای پاكیزان له ئیسلامدا" دووره؟
- به‌ڵام دواتر توانیم زانستی سیاسی بخوێنم. پاشان ئاره‌زوویه‌كی به‌تینم هه‌بوو بۆ قسه كردن له‌باره‌ی ئه‌م گرفته‌وه. زۆر كه‌من ئه‌وانه‌ی ده‌زانن، له كاتی گهرِانهوه بۆ جه‌زایر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وانه‌ی لادانی سێكسیم ده‌گوته‌وه، ده‌ركرام. له‌و ماوه‌یه‌ی توندرِهویی ئیسلامی له بووژانه‌وه و گه‌شه كردن‌دا بوو، داوایان لێم كرد ئه‌و هۆڵه جێ بهێڵم كه وانه‌كانم تێدا ده‌گوته‌وه، چونكه ده‌یانه‌وێ زانكۆ فراوان بكه‌ن. ئه‌مه سه‌ره‌تای كۆتایی بوو له جه‌زایردا. پاشان له‌وه رۆژه‌وه ئیدی رۆیشتم.
· ئهمرِۆ زۆر لێكۆڵینه‌وه‌ی گرنگ له مه‌غریبی عه‌ره‌بیدا له‌باره‌ی ئیسلام وه‌ك هزر و دیرۆك و یاساناسی و وێژه هه‌ن؟
- زیندوو بوونه‌وه‌ی هۆشیاریی رۆشنبیران و توێژه‌رانی مه‌غریب، ئهمرِۆ بواری ئه‌وه‌یان له‌به‌ر ده‌مدا ده‌كاته‌وه، بۆ به‌جێ گه‌یاندنی رۆڵێكی كردهییانه له ناوخۆدا، تا چاودێرانی بیانی ناچار ده‌بن بایه‌خێكی مه‌زن به ته‌نیا یه‌ك ئاراسته نه‌ده‌ن، له‌باره‌ی ئه‌و وێنه قه‌یراناوییه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی ئیسلام له‌باره‌ی ره‌وشی ناوخۆیانه‌وه ده‌یده‌ن (ده‌یخه‌نه روو).
· به‌ڵام ئاخۆ ئاسۆ كرده‌نییه‌كانی ئیسلام، وه‌ك هزر و توانا، مه‌رجه‌كانی چین؟
- ئاسۆ هێشتا دووره مه‌ودایه و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌سته‌مه، كار و توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ی كه هه‌ن نایگه‌یه‌نن ئاستی شیان بۆ پیاده كردنی كرده‌ییانه‌ی خواسته‌كان. ئهمرِۆ كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه له قه‌یراندان، ئه‌مه‌ش پێویستی به كاتی گرنگ (زۆر) هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌ركی تایبه‌تیش هه‌یه. هه‌ر ده‌بێ بیر له په‌روه‌رده‌ی فێر كردنی ئایینه‌كان بكرێته‌وه، نه‌ك ته‌نیا ئایینی ئیسلام، به‌ڵكوو ئایینه‌كانی لاهووت له وڵاتانی ئیسلامی به گشتی و له مه‌غریب به تایبه‌تی، له ساته‌وه‌ختی سه‌ربه‌خۆییه‌وه كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه فێر كردنی ئایینیان به شێوازێكی دوور له عه‌قڵانیه‌ت سه‌پاندووه.
· چۆن ده‌كرێ عه‌قڵه‌كان بگۆرِدرێن؟
- بۆشایی نێوان تاك و تاك، هه‌وره‌ها له نێوانی تاك و كۆمه‌ڵ زۆر فراوانه. به‌ر له ماوه‌یه‌ك برایه‌كه‌م كه له جه‌زایردا نیشته‌جێیه ته‌له‌فۆنی بۆم كرد، پێمی گوت كورِهكهی فێی گرتووه و جنۆكه ده‌ستی لێ وه‌شاندووه، خێزانه‌كه‌شی په‌نا ده‌به‌نه به‌ر فاڵچی و خوێَندنهوهی قورئان بۆ دوور خستنه‌وه‌ی ئه‌و لاوه له كاریگه‌ری و زاڵ بوونی جنۆكه. ده‌بینی ئێمه رۆڵه‌ی یه‌ك خێزانین و جیاوازیی عه‌قڵیمان وه‌ك نێوانی عه‌رد و ئاسمانه. جا چۆن ده‌كرێ عه‌قڵه‌كان بگۆرِدرێن و به كام خێرایی و تا چ راده‌یه‌ك؟
· به گوێره‌ی نووسینه‌كانی تۆ، یه‌كێك له هۆیه‌كانی وه‌ستانی هزری عه‌ره‌بی له پێشكه‌وتن، پاشكه‌وته‌ییه. چیرۆكی جن و نوشته‌ش بێ هیچ گومانێك به‌شێكه له نه‌ریت و ره‌گ و ریشه‌ی خۆمان. پێت وا نییه، یه‌كه‌م و به‌ر له هه‌ر شتێك ئازاد كردنی عه‌قڵه‌كانه (پێویسته)، پاشان نه‌هێشتنی پاشكه‌وته‌یی؟
- سه‌ره‌تا، له‌و ساته‌وه كه جه‌خت ده‌كه‌ینه سه‌ر جه‌سته و ئازاد بوونی زمانی گوتار و ئاره‌زوو، ده‌بینین بیرۆكه له‌باره‌ی فره‌ییه‌وه ده‌چێته نێو دژهباوێكی ورده‌وه، مرۆڤی داخراو ناچار ده‌كات یان بكرێته‌وه، یانیش به توندی و خێرایی وه‌ڵام (به‌رپه‌رچ) بداته‌وه. ئه‌و مرۆڤه‌ی ده‌ست له یه‌قینی ره‌های خۆی هه‌ڵناگرێت، ناتوانێ گوێ له ئه‌وانی دی بگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵی گوێ گرتن بدات، ئه‌وكات ده‌ست به خۆ ئازاد كردن له پاشكه‌وته‌یی هزری ده‌دات.
له كتێبه‌كه‌مدا "جه‌سته له ئیسلامدا" كه ساڵی 1984دا ده‌رچوو، بایه‌خدان به جه‌سته ته‌نانه‌ت له فه‌ره‌نساشدا نه‌بوو، جا چ جای وڵاتی ئێمه. زۆر لایه‌نیش به هه‌را و هوریا و ره‌ت كردنه‌وه، پێشوازییان له كتێبه‌كه كرد. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی دووباره چاپ كرایه‌وه، زۆر قوتابی و خوێنه‌ر خوێندیانه‌وه. جه‌سته و ناسنامه و فریودان و زه‌ینی حه‌ریم هه‌ن، كه باسی كرده‌ی سێكس ده‌كه‌ن.
· باسی بابه‌تی دیكه‌ی هاوشێوهشت كردووه؟
- زنجیرهیهكم له‌باره‌ی بابه‌تی ئه‌ڤین، جوانی، سۆز و سێكس... نووسی، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ره و رێچكه‌ی كراوه به‌ره‌و ئازاد بوونی بیر و زه‌ین..
· ئایا بۆ خۆت ئازاد بووی؟
- من بۆ خۆم به هێمنی و هێواشی ئازاد بووم.
· ئایا پێویست به شرۆڤه‌یه‌كی عه‌ره‌بیی ئیسلامی ناكات كه هاوشانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان برِوات؟
- هه‌ڵبه‌ت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌ری دهبرِین بریتییه له شیكاری ده‌روونی، پاقژ كردنه‌وه‌ی ده‌روونه. خه‌ڵك پێویستی به گوتنی هه‌موو ئه‌وه‌یه كه له سینه‌دایه. زۆربه‌ی گه‌شته‌كانم بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی، له كاتی دیالۆگی راسته‌وخۆدا، دیمانه‌ی هزری و واتایی زۆر گرنگ به‌دی دێن. من هه‌ڵگری مه‌عریفه‌م، به‌ڵام هێشتا هه‌ر به‌شێكم له‌وان.
· له‌باره‌ی چهشهوه شتت نووسیوه. ئایا په‌یوه‌ندیی به فه‌لسه‌فه‌وه هه‌یه، یان به كۆمه‌ڵناسییه‌وه؟
- فه‌لسه‌فه زۆر بایه‌خی به‌م بابه‌ته نه‌داوه. هه‌یه له‌باره‌ی رووخۆشی و میهره‌وه، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌ده‌به‌وه شتیان نووسیوه، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌ی مێژووی ئیسلامیمان شتێك له‌باره‌ی ئه‌م زانسته‌وه نییه. كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌ب زه‌وق و هه‌ستی ناسك به شتێكی گرنگ نازانێت، یان ئه‌وه‌ی به سیفه‌تێكی نزیك له ناز و مه‌كری بزانێت. له نێو چهشهدا شتی رووكه‌ش هه‌ن و ئه‌وانیش (ئه‌وه‌ن) كه ده‌یان بینین، به‌ڵام چه‌شه و هه‌ستی ناسك وه‌ك بینا و پێكهاته شتێكی شاز و به‌رزه. كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌توانێت میكانزمی ئاهه‌نگسازی به‌ده‌ست بهێنێت و شتانیش به پێی كات رێك بخات، (ئه‌وه شته‌ش) پاڵمان پێوه ده‌نێت وه‌ك شانۆ، شانۆی ژیان، شانۆی گهرِهك له كۆمه‌ڵ رابمێنین، كۆمه‌ڵێك كه ته‌ماشای دیمه‌نێكی شیرین به لای خۆیه‌وه ده‌كات، تا خوێندنه‌وه‌یه‌كی وێژه‌یی و خوێندنه‌وه‌ی عه‌قڵیه‌ت و چه‌مكه‌كانی بۆ بكات، وه‌ك به‌ری دارێك كه هه‌ر هه‌رچه‌ندی به داره‌كه‌وه بێت، به‌ری زیاتر ده‌دات. خۆشگوزه‌رانی: زیندوویی روح، زیندوویی هه‌ڵسوكه‌وت له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام كاتێك له نێو قاوغی خۆیدا كار ده‌كات، (ئه‌وا) به ده‌وری خۆیدا داده‌خرێت و له واقیع دادهبرِێت.
له كۆشكێكی رۆژهه‌ڵاتیدا، كاتێك ده‌سه‌ڵاتدار، جێنشینی خودا له سه‌ر زه‌وی، به هۆی مه‌یلێكی كه‌سییه‌وه، برِیار ده‌دات لۆژیكی خۆشگوزه‌رانی ره‌ت بكاته‌وه، تا ئه‌وه‌ی ببێته هۆی پووچ بوونی چه‌شه و درِندایهتی، هه‌روه‌ها بێ به‌ش بوون له بنه‌ماكانی داب و نه‌ریت، سه‌رباری په‌نابردن بۆ درۆ و ده‌له‌سه‌ی خۆشگوزه‌رانیی چه‌واشه، بۆ ئه‌وه‌ی به ناوی توندرِهوییهكی ره‌ق هه‌ڵاتووه‌وه، له میراتێكی زه‌وت كرا‌و بێ به‌شمان بكات. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگای هاچه‌رخی عه‌ره‌ب ئاگاداری كاریگه‌ریی ئه‌و به‌ها مێژووییانه بێت، ئه‌وا ئێمه ئه‌م هۆشیاری و ئاگادارییه له لای خه‌ڵكانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و برِیاردا نابینین، (ته‌نیا تاك تاك نه‌بێت) له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دوور له شه‌فافیه‌ت، (ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی) دووره له زرنگی و دووربینییه‌وه، به هۆی ئه‌وه‌ی وابه‌سته به لۆژیكی توندوتیژییه. به‌شی هه‌ره زۆری جیهانی عه‌ره‌ب له بن ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیدا ناڵه‌ناڵیه‌تی، هێشتا نه‌وه دوای نه‌وه داب و نه‌ریتی داخراو ده‌پارێزن. ئیدی چۆن ده‌كرێ خۆشگوزه‌رانیی راسته‌قینه به‌دی بكه‌ین، كه هه‌ندێك جار ده‌بێته نیمچه سووكایه‌تییه‌ك له نێو كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه بژێوی رۆژانه‌ی خۆی ده‌ست ناكه‌وێت. بۆیه وام پێ باشه، وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی جوانناسی (ستاتیكی) قسه له‌باره‌ی خۆشگوزه‌رانییه‌وه بكه‌م، به‌وه‌ی جڤاك هه‌وڵ ده‌دات لاسایی هه‌ست ناسكان بكاته‌وه، وه‌ك شاعیران و هونه‌رمه‌ندان و ئه‌وانه‌ی شه‌یدای هه‌ر شتێكی وێژه و هونه‌ر و كولتوور و خۆشگوزه‌رانیی مه‌ده‌نین. ناكرێ هه‌قی باوی نێو جیاوازیی چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یه‌كسان بن، له نێوان بژارده‌یه‌كی نقومی نێو خۆ فش كردنه‌وه و عهوامێكی داخراودا. لێره‌دا ناكرێ بوار بۆ خۆشگوزه‌رانییه‌ك هه‌بێت، یان بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵێكی هاوسه‌نگ و دروست. خۆشگوزه‌رانی هێنده‌ی ئاو پێویسته، به‌ڵام ناكرێ تاكرِهوانه و خۆپه‌رستانه بێت. ده‌بێ هاوبه‌ش و نیوبهنیو بێت. هه‌ر ده‌بوو ئه‌و دۆسیه‌یه بۆ خوێنه‌ران بكرێـته‌وه، كه تینووی به‌رامه‌ی شتانن، وه‌ك نیشانه و به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ هه‌ستی ناسك، هه‌روه‌ها كتێبخانه‌ی نووسه‌رانی سهلیقهداریش ته‌رزێكی راسته‌وخۆی ئاسان به‌ده‌ست پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، كاتێك باسی سرووته‌كانی وه‌ك: گه‌رماو، عه‌تر، خه‌نه، شه‌تره‌نج، چا، ماڵئاوایی... دهگێرِینهوه.
· كاتێك له‌باره‌ی بابه‌تی ئاڵۆزه‌وه ده‌نووسیت، پشت به چی ده‌به‌ستیت؟
- به تایبه‌ت پشت به پاكی و بێگه‌ردیی هزر ده‌به‌ستم. زۆر خاكهرِاییانه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێك بیانه‌وێ مه‌عریفه‌ی خۆیان ببه‌نه سه‌ر له‌باره‌ی: سوننه‌ت، فه‌رمووده، قورئان، پێغه‌مبه‌ر، زانایانی ئایین و به‌رهه‌ڵستكارانی ئه‌وان له عه‌لمانی و خاون بیرانی ئازاد وه‌ك موعته‌زیله و ئیخوانی سه‌فا و هی دیكه‌ش، با كتێبه‌كانی من بكه‌نه‌وه و ده‌بینن هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه به شێوه‌یه‌كی روون و میانرِهوانه، به سه‌رچاوه‌ی ورده‌وه، نووسراونه‌ته‌وه. له نووسینه‌كانی خۆمدا ناچمه سه‌ر ئه‌وه‌ی بڵێم هه‌ندێك له سه‌ر هه‌قن و ئه‌وانی دی هه‌ڵه‌ن، به‌ڵكوو له رێی كار كردنه‌وه شرۆڤه ده‌كه‌م، كه ده‌كرێ رۆژێك له رۆژان بگه‌ینه جوولاندنی ئه‌م كه‌رته چیا به‌فرینه‌ی دڵانی ته‌زاندووه.
یه‌كێك له بواره‌كانی پیاده كردنی ئه‌م رێرِهوهی هه‌ڵمبژاردووه، كه هه‌روه‌ها رووداوه‌كانیش به سه‌ر مندا سه‌پاندوویانه، توێژینه‌وه‌یه له قورئان. به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كه وه‌ك دووباره خوێندنه‌وه‌ی، كه له یه‌ك كاتدا، پشت به هه‌موو ئه‌زموونه كولتوورییه‌كان ده‌به‌ستێت، ئه‌وانه‌ی هزری ئیسلامی گه‌ڵاڵه‌ی كردن، ئه‌ویش له سه‌ر بناغه‌ی قورئان له قۆناغی كلاسیك‌دا، هه‌روه‌ها له سه‌ر به‌كار هێنانی ئێستای ده‌قی قورئان له لایه‌ن موسڵمانانه‌وه له هه‌موو كۆمه‌ڵگاكانی ئیسلامدا، كه به‌كار هێنانی جیاوازه له‌وه‌ی له لای بیرمه‌ندانی دێریندا هه‌بوو.
هه‌ڵبه‌ت، موسڵمانان هه‌ستیان كرد، كه ئه‌وان دووباره گوته‌ی قورئان زیندوو ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وان به گوته‌ی قورئان ده‌ژین، به‌ڵام هه‌ست به‌وه ناكه‌ن كه ئه‌وان به چرِی، قورئان وه‌ك ئایدیۆلۆژیایه‌ك ده‌ژین، چونكه قورئان ئه‌ركێكی گرنگی سایكۆلۆژی به خۆوه ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش هیچ ئه‌م لا و ئه‌و لایه‌كی تێدا نییه. به‌ڵام خۆ ئه‌وه موسڵمانان كوێر ده‌كات (چاویان ده‌به‌ستێته‌وه)، له‌وه‌ی قورئان وه‌ك كولتوور بژین، وه‌ك چۆن زانایان و فه‌یله‌سووفانی قۆناغی كلاسیك به‌و چه‌شنه ژیا بوون. ئه‌م شته سه‌رقاڵی كردووم و وه‌ك بوون و كولتووریش گیانی منی ته‌نیوه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌شه ده‌ڵێم با دووباره قورئان بخوێنینه‌وه، ئه‌وه‌ش نموونه‌یه‌كه ره‌گاژۆیی توێژینه‌وه و رامان روون ده‌كاته‌وه، له‌و به‌كار هێنانانهی ئێمه‌ی موسڵمانان ده‌یكه‌ین، به‌ده‌ر له رۆژهه‌ڵاتناسی یان رۆژاواخوازی. به‌كار هێنان و ته‌نانه‌ت مانۆرگهلێك له پێناو ئامانج و پێدوایستی به په‌له ده‌یكه‌ین، ئه‌وان پێداویستی كولتووری نین، به‌ڵكوو سیاسی، جڤاكی، ده‌روونین. به‌م كاره‌شمان له‌مپه‌ر له به‌رده‌م چوونێكی راسته‌قینه بۆ نێو كولتووری ئیسلامی داده‌نێین، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ئێستاش بۆ به‌كار هێنانی ئه‌و كولتووره. هه‌ڵبه‌ت بۆ ته‌واو كردنی ئه‌م كاره، واته لێكۆڵینه‌وه له رابردوو: به مێژوو، به میتۆدی مێژوویی ره‌خنه‌یی، له هیچ شتێك‌دا سازش ناكات، نه بۆ پێداهه‌ڵدان یان خۆبادان، نه بۆ ئاسانخوازی كه له لای زۆرانێكدا باوه، (مه‌به‌ست ئه‌وانه‌ی) له‌و بواره‌دا توێژینه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها باسی سه‌رده‌می زێرِین ده‌كه‌ن، بۆ گه‌یشتن به‌و هزره كلاسیكه و به ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌ی، دیسان بۆ سه‌رنج دان له چۆنیه‌تی گرێدانی له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی ئێستا، ئه‌وا من په‌نا بۆ وه‌رگرتن له‌وه‌ی ناوم ناوه هزری هاوچه‌رخی زانستی، ده‌به‌م..
· رۆژاوا قۆناغێكی گرنگی برِی بۆ گه‌یشتن به عه‌لمانیه‌تی ئهمرِۆ، به رای تۆ چۆن ده‌كرێ ئیسلام له ته‌وه‌ری خۆڵه‌مێشی رزگاری ببێت، ئه‌و ته‌وه‌ره‌ی ته‌گه‌ره‌یه له به‌رده‌م ئه‌گه‌ری ئازاد بوونی؟
- هه‌ر ده‌بێ توێژینه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی له (ئیجتیهاد)دا بكه‌ین، هه‌روه‌ها به گوته‌ی (دریدا) دووباره توێژینه‌وه له هزردا بكه‌ین. ده‌بێ فه‌توای مه‌لاكان ره‌ت بكه‌ینه‌وه، كه ئیسلامیان قۆرخ كردووه و موسڵمانان به ناوی خوداوه‌ندی ته‌عالاوه، به لارِێدا ده‌به‌ن.
من بۆ خۆم سه‌كۆی ئازادم دانا بۆ سووكایه‌تی كردن به نه‌زانینی لێوان‌لێو، هه‌روه‌ها بۆ پرسی خه‌ته‌نه كردنی كچان، كه مه‌لایه‌ك له‌باره‌یه‌وه گوتبووی ئه‌مه له‌گه‌ڵ به‌هاكانی ئیسلامدا گونجاوه، كه‌چی نه له ده‌قی قورئان و نه له فه‌رمووده‌شدا، هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌م جۆره كاره نییه. هه‌رگیز له ئیسلامدا باسی شێواندنی جه‌سته‌ی ژن نه‌كراوه. عهلمانخوازی هه‌ڵوێستێكی روحه، خه‌بات له پێناو به‌ده‌ست هێنانی راستی یان گه‌یشتن به هه‌قیقه‌ت ده‌كات. ده‌بێ توێژه‌ران رۆشنبیریی تایبه‌تی خۆیان تێپهرِێنن، هه‌روه‌ها مێژووی ته‌ژی به رووداوی خۆشیان، ته‌نانه‌ت ئایینهكهشیان، بۆ ئه‌وه‌ی بێ هه‌ڵوارین به رووی هه‌موواندا بكرێنه‌وه. به‌م جۆره سكولاریزم (عه‌لمانیه‌ت) ده‌بێته یه‌كێك له ده‌سكه‌وت و بهراتهكانی روحی مرۆڤایه‌تی.
· ئایا ده‌كرێ له نێو كۆمه‌ڵگاكانی ئیسلامی و عه‌ره‌بیدا باسی عه‌لمانیه‌ت بكه‌ین؟
- كۆمه‌ڵگای ئیسلام به‌ر له موعته‌زیله عه‌لمانیه‌تی ناسیوه، كاتێك معاویه ده‌ستی به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا گرت و لایه‌نگرانی عه‌لی كورِی ئه‌بوو تالیبی چه‌وسانده‌وه، له بری مه‌دینه‌ش له دیمه‌شقدا گیرسایه‌وه. دوای سه‌ركه‌وتنی، پیاوانی ئایین كراسی شه‌رعیه‌تی ئایینیان به به‌ژنی (معاویه)دا برِی. جا ئه‌وكات ئایدیۆلۆژیای ته‌دبیر گه‌ڵاڵه بوو، مافی هه‌موو شتێك به ناوی ئایینه‌وه ده‌داته ده‌سه‌ڵاتدار. ئه‌م كاره هی دیكه‌ش له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه، ته‌نیا كارێكی واقیعین و په‌یوه‌ندیی به هیچ شهرعییهتێكهوه نییه بێ له شه‌رعیه‌تی هێز. ده‌وڵه‌تی ئیسلام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه عه‌لمانی بوو، وه‌ك هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دی، رووبهرِووی گرفتی كۆنترۆڵ كردنی جڤاك بووه‌وه. به‌ڵام ناتوانین ئه‌م هه‌قیقه‌ته مێژووییه بدۆزینه‌وه، ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت كه توێژه‌ران میتۆدی ره‌خنه‌یی مێژوویی به سه‌ر كه‌لتووری ئیسلامدا پیاده ده‌كه‌ن. ئه‌و میتۆده ره‌نگه ئه‌وه‌مان بۆ خاته روو، كه چۆن دادوه‌ران له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی یه‌كه‌می كۆچی‌دا سوودیان له عورفه‌كانی به‌ر له بڵاو بوونه‌وه‌ی ئیسلام وه‌رده‌گرت، كه له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دی جیاواز بوو. هه‌روه‌ها زۆر جار دادوه‌ران بۆ رای تایبه‌تی خۆیان دهگهرِانهوه، تا ئه‌و پرسانه‌ی خراونه‌ته روو، یه‌كلاییان بكه‌نه‌وه.
· ئیمامی شافیعی بنه‌چه‌كانی یاساكاریی له ئیسلامدا له (قورئان و سوننه‌ت و كۆده‌نگی و پێوان)دا قه‌تیس كرد. تێكه‌ڵ كردنی یاسای شه‌رعی و یاسای ئایینی چۆن هاته ئاراوه؟
- گهرِانهوه به‌ره‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلام، وه‌ك له قورئاندا هاتووه، به درێژایی كات به شێوه‌یه‌كی نارِێك رووی داوه. لێره‌وه ده‌كرێ له بایه‌خی ئه‌و نامه‌یه حاڵی بین كه شافیعی له ساڵانی 800 تا 820ی زایین نووسیویه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌شێویی دادوه‌ری و په‌رته‌وازه‌یی حوكمه‌كان چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌م حاڵه‌ته راده‌ی ئه‌و تێكه‌ڵییه‌ی نێوان یاسای شه‌رعی و یاسای ئایینیمان بۆ روون ده‌كاته‌وه، به زمانێكی دی، له نێوانی ئه‌وه‌ی كاتییه و ئه‌وه‌ی رۆحییه. هه‌روه‌ها كاتێك سوڵتانی عوسمانی ویستی سیسته‌می خۆی دابنێت، جۆرێك له عه‌لمانیه‌ت هه‌بوو. سوڵتان، به واتای سیاسیانه‌ی دنیا، خۆی ده‌سه‌ڵات پیاده ده‌كات. له كاتێكدا ده‌بینین خه‌لیفه وه‌ك جێگری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره وا بوو، كه كار بۆ مسۆگه‌ر كردنی درێژه‌كێشانی ئه‌ركه‌كانی ده‌كات، له لای شیعه‌ش ئیمام ئه‌ركی روحیی هه‌یه، بریتییه له پێشوێژی كردن بۆ ئیمانداران له كاتی نوێژدا، سه‌رباری ئه‌ركه‌كانی رۆژگاری. به‌م جۆره ده‌بینین سوڵتان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پیاده ده‌كات كه به‌ده‌ستی هێناوه، به بێ هێزیش مومكین نییه به‌رده‌وام بێت.
· موعته‌زیله هزرێكیان پێشكه‌ش كرد كه تا ئهمرِۆش وه‌پێش چاخی خۆی كه‌وتووه. باشه بۆچی پیاوانی ئایین پهیرِهوی ناكه‌ن؟
- یه‌كه‌مین چوار سه‌ده‌ی كۆچی بزووتنه‌وه‌یه‌كی گرنگی كولتووریی به خۆوه بینی، توانیی ئه‌و كۆت و به‌نده تێپهرِێنێت كه ده‌سه‌ڵاتی ئایین، له سه‌ر ئاستی زمان و ئایدیۆلۆژیا و ده‌رووندا، سه‌پاند بووی. هه‌قیقه‌تی مێژووییانه‌ی هزری ئیسلامی گه‌واهیی ده‌دات، كه موعته‌زیله چاره‌سه‌ری زۆر پرسی بنهرِهتیانهی هزریان كرد، ئه‌ویش به ده‌سپێك له كولتووری دووسهرهیانهوه، كه پشتی به وه‌حیی ئیسلامی و هزری یۆنان به‌ستووه. (ئه‌وان) چه‌وسێندرانه‌وه و ناوه‌كه‌شیان شێوێندرا، له‌وانه‌ی "ته‌نیاییان بۆ رامان و بیركردنه‌وه هه‌ڵبژارد"، بۆ ئه‌وانه‌ی "له نه‌ته‌وه دابرِاون". (جاحز) یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تییه عه‌ره‌ب و ئیسلامانه‌ی كتێبی وای داهێناوه، كه مۆركی نوێخوازییان پێوه‌یه، وێرِای ئه‌وه‌ی هی سه‌ده‌ی سێیه‌می كۆچین. ئه‌و له باشترین نوێنه‌رانی هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێسته هزری و كولتووریانهیه كه له كولتووری عه‌ره‌بی ئیسلامی‌دا هه‌ن، له كات و سه‌رده‌می دۆزینه‌وه و سه‌ركێشی و فه‌تح و رزگاری، له ناوچه‌ی عیراق و ئێران‌دا. موعته‌زیله هه‌ڵوێستی وایان نواند ده‌كرێ بخرێنه پاڵ نوێخوازی له سه‌ده‌ی دووه‌می كۆچی- هه‌شته‌می زایین‌دا، كاتێك پرسیاری داهێنان (دروست كردن)ی قورئانیان كرد، ددانیشیان به‌وه‌دا نا و هه‌ڵوێستێكی پێشتر نهبووشیان له‌باره‌ی دیارده‌ی (وه‌حی)یه‌وه نواند. هزری موعته‌زیله توانیی هه‌ڵوێستێكی عه‌قڵانیی ره‌خنه‌ییانه بێنێته به‌رهه‌م، وه‌ك هه‌ڵوێستی رۆژاوا له سه‌ده‌ی سێزده‌می زایین‌دا. ئه‌وان ره‌هه‌ندێكی كولتووری و زمانه‌وانییان خسته نێو رێكاری، خستنه رووی پرسی ئه‌فراندنی قورئانه‌وه. مرۆڤ بۆ خۆی كولتوور دروست ده‌كات و زمان داده‌نێت، به بێ ئه‌وان كه‌س ناتوانێت په‌یامی وه‌حی به‌ده‌ست بهێنێت. ئه‌وان ددانیان به به‌رپرسایه‌تیی عه‌قڵ و رۆڵی ئه‌و له تیگه‌یشتنی ده‌قی به وه‌حی هاتوو و گرتنه ده‌ستی (ئه‌و ده‌قه)دا نا. موعته‌زیله بوێرانه پرسی له یه‌كدی جیا كردنه‌وه‌ی قسه‌ی خودا و گوتاری قورئانیان خسته روو، به‌ڵام ئه‌م ره‌وته نوێیه له‌گه‌ڵ زبریی خه‌لیفه (ئه‌لقادر)دا به‌ریه‌ك كه‌وتن، كه بریتی بوو له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی دڵرِهقانه گورزی ده‌وه‌شاند تا هه‌ژموونی خۆی بپارێزێت، خوێنی ئه‌وانه‌ی حه‌ڵاڵ كرد كه سه‌ر به موعته‌زیله بوون و ده‌ڵێن قورئان ئه‌فرێندراوه. ئه‌م ره‌وشه له وڵاتانی ئیسلامی‌دا به‌رده‌وام بوو، تا له‌گه‌ڵ رۆژگاردا (ته‌وژمی) توندرِهوی دژ به هه‌ر كه‌سێكی هه‌وڵی بدایه سه‌ربه‌خۆیی عه‌قڵ له‌وه‌حی به‌دی بێنێت، پتر بوو.
· ئایا ده‌كرێ ئه‌زموونه‌كه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌تاتورك به ته‌نیا ئه‌زموونی كۆمه‌ڵگاكانی ئیسلامی به‌ره‌و عه‌لمانیه‌ت له 1924ـه‌وه دابندرێت؟
- ئه‌زموونه‌كه‌ی ئه‌تاتورك له نێو كۆمه‌ڵگاكانی ئیسلامی به ده‌گمه‌ن داده‌ندرێت، چونكه به شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی عه‌لمانیه‌تی خسته روو، كه زۆر توند دژایه‌تیی كه‌له‌پوور و نه‌ریتی ده‌كات. به‌ڵام هه‌ر وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی بیانی مایه‌وه كه دابه‌زێندرایه وڵاتێكی ئیسلامییه‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی له كرۆكی ئه‌و كۆمهڵگایهوه هه‌ڵقوڵا بێت، یان له ویستی گه‌له‌كه‌ی و بیركردنه‌وه‌ی توێژهرانییهوه.
ئه‌تاتورك كه‌وته بن كاریگه‌ریی فه‌لسه‌فه‌ی داننده (وه‌زعی)یه‌وه، كه له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا فه‌ره‌نسای ته‌نییه‌وه، (ئه‌تاتورك) هه‌ر له‌وێشدا خوێندنی زانكۆ و سه‌ربازیی خۆی ته‌واو كرد بوو. كاتێك گهرِایهوه توركیا، گه‌لێك بیرۆكه و یه‌قینی هه‌ڵگرت بوو، كه بووبوونه مۆركی كه‌سایه‌تیی ئه‌و، ئیدی هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، هه‌وڵی دا پیاده‌یان بكات، كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی سه‌ڵته‌نه‌ت هێنا كه وه‌ك رووپۆشێكی شه‌رعیی ئیسلامی وا بوو، هه‌روه‌ها درێژبوونه‌وه‌ی خه‌لافه‌تیش بوو. به شێوه‌یه‌كی رۆژاواییانه كۆماری توركیای دامه‌زراند، له سه‌رنانی ته‌پله‌ی قه‌ده‌غه كرد، جل و به‌رگی نه‌ریتیی قه‌ده‌غه كرد تا پۆشاكی ئه‌وروپی بسه‌پێنێت. ده‌ستی له ژیانی ئاساییانه‌ی موسڵمانانه‌وه وه‌ردا، رێی به‌ردانه‌وه‌ی ریش و سمێڵی لێ گرتن. خوێندنی ئایینی له قوتابخانه‌دا راگرت. ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیی گۆرِی، هه‌مان شتیشی به ساڵنامه‌ی ئیسلامی كرد. به‌م جۆره توركیا له رووی عه‌لمانییه‌وه بووه وێنه‌یه‌كی كاریكاتێری، له بری ئه‌وه‌ی هێواش هێواش و كه‌م كه‌م سكولاریزم بچێته ناخی بیركردنه‌وه‌ی گه‌له‌وه. ناكرێ نكووڵی بكه‌ین كه ئه‌م ئه‌زموونه ئه‌نجامی ئه‌رێنیشی هه‌بوو، بیرۆكه‌ی سكولاریزمی له نێو كۆمه‌ڵگای نه‌ریتیدا قوولتر كرده‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا له هه‌ردوو لایه‌نی عه‌قڵی و كولتوورییه‌وه ترسناك بوو. سكولاریزم له توركیا ره‌هه‌ندێكی گرنگی كۆمه‌ڵی فه‌رامۆش كرد، ئه‌ویش ره‌هه‌ندی قوول و چه‌سپاوی ئایینه، چاویشی له ئه‌شك و زه‌حمه‌تییه راسته‌قینه‌كه‌ی گه‌ل پۆشی، هه‌روه‌ها فره‌یی تایه‌فی و ره‌گه‌زی له نێو یه‌ك كۆمه‌ڵدا، پشت گوێ خست. بۆیه هه‌موو ئه‌وانه گرد بوونه‌وه تا ئاگری ئایدیۆلۆژیاكان هه‌ڵگیرسێنن، جا چ ئایینی بن یان ره‌گه‌زی یان تایه‌فی. بۆیه له ساڵی 1940دا ره‌وتی ئیسلامی به توندی گهرِایهوه، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی لێی سه‌ندرا بوو.
· له نووسینه‌كانتدا به‌رده‌وام دهگهرِێیتهوه سه‌ر كه‌له‌پوور؟
- دهگهرِێمهوه سه‌ر كه‌له‌پوور چونكه كۆمه‌ڵگاكانی عه‌ره‌ب دهگهرِێنهوه سه‌ری و داوای ده‌كه‌ن. كاره‌كه به منه‌وه په‌یوه‌ست نییه به‌ڵكوو به كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌به‌وه. له هه‌موو ژینگهكانی عه‌ره‌بدا گوێم له هه‌موو خه‌ڵك ده‌بێت داوای گهرِانهوه بۆ كه‌لتوور ده‌كه‌ن، كه‌لتووریش وه‌ك ئامرازێكی ئایدیۆلۆژی و ئامرازێكی خه‌بات به‌كار ده‌هێنن، ده‌شڵێن كه وه‌ك ئامرازێكی كولتووری زانستی له پێناو به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی رۆژاواش به‌كاری ده‌هێنن، ئه‌و رۆژاوایهی له رووی كولتوورییه‌وه به سه‌ر كۆمه‌ڵگاكانی عه‌ره‌بدا زاڵ و سه‌ركه‌وتوو بوو.
من له فه‌ره‌نسادا سه‌ر به زانكۆیه‌كی زۆر ناسراو به (ئازادییه‌كی فراوان)م، كه (ئه‌و ئازادییه) به ئه‌ندامانی ده‌به‌خشێت، بۆ ئاراسته كردنی توێژینه‌وه‌كانی خۆیان به‌و رێگایانه‌ی (پێیان وایه) له رووی زانستییه‌وه باشترن، ئه‌وه‌ش باشتره له‌وه‌ی ره‌نگه هه‌ر تاكێك به ته‌نیا وه‌ك په‌یوه‌ستییه‌كی شه‌خسیی بزانێت، له دنیای مه‌عریفه و له‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كاری تێدا ده‌كات، هه‌روه‌ها له هه‌مان كاتدا له‌و گرووپه‌ی كه ئه‌و سه‌ر به‌وانه. من سه‌ر به كولتوورێكی ئیسلامیم، با بڵێین (ئه‌وه كولتووری عه‌ره‌بیی ئیسلامییه)، هه‌میشه هه‌ستم به هاوده‌نگییه‌كی مێژوویی كردووه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی‌دا، له دیرۆك، له به‌ها، له وانه‌گوتنه‌وه‌دا، ئه‌مه‌ش له خێزانه بچووكه‌مه‌وه بۆم ماوه‌ته‌وه، كه هه‌میشه ئیسلام ئاماده‌بوونێكی كارا و زیندووی هه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه دیرۆكییهدا هه‌ست به‌م یه‌كده‌نگییه ده‌كه‌م، ئه‌وا توێژینه‌وه و كاره‌كانی زانكۆم گرێدراوی ئه‌و بوون و به‌رگی ئه‌ویشیان پۆشی. ماوه‌یه‌كی زۆره گوزارشتم له‌م هه‌ڵوێسته كردووه، كه وابه‌سته‌ی توێژینه‌وه‌یه له پرسگه‌لێك، چ وه‌ك توێژه‌ر یان وانه‌بێژ، ئه‌ویش نه‌ك ته‌نیا له بواری زانكۆ و ملكه‌چ بوون بۆ خواسته‌كانی زانكۆ، به‌ڵكوو به ده‌سپێك له بوارێكی دیاری كراوه‌وه، ئه‌ویش بواری كۆمه‌ڵگاكانی ئیسلام، له نێویشیاندا كۆمه‌ڵگای خۆم.
بۆیه به مه‌به‌ست و زانینه‌وه، رێی میتۆدی زانستی و توێژینه‌وه‌ی كولتووریم هه‌ڵبژارد. ئه‌مه‌ش وام لێ ده‌كات له دوو به‌ره‌دا شهرِ بكه‌م، له نێو كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی ئیسلامی دژ به ره‌وتێك كه باڵاده‌ست و فراوانه، ئه‌و ره‌وته‌یه كه ده‌یه‌وێ پێشینه بداته چاره‌سه‌ری ئایدیۆلۆژی بۆ كێشه‌كانمان، له بری چاره‌سه‌رێك كه به‌ند بێت به توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه. له هه‌مان كاتدا شهرِ دژی جۆرێك له رۆژهه‌ڵاتناسی ده‌كه‌م كه باسی كه‌ڵه‌كه بوونی مه‌عریفی ده‌كات، هه‌روه‌ها كه‌ڵه‌كه كردنی زانیاریی ته‌كنیكی له‌باره‌ی ئه‌و قۆناغه‌ی مێژوو، سه‌باره‌ت به‌و پرسه، بێ بایه‌خ دان به گرێدانی چالاكیی توێژه‌ر به خواسته‌كانی هه‌نووكه و به په‌له‌ی كۆمه‌ڵگاكانمان.
· به‌ڵام ئایا دهگهرِێیتهوه بۆ كه‌له‌پوور بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاو روونیی لێ وه‌ربگریت؟
= له وته‌یه‌كدا كه له كاتی به‌خشینی خه‌ڵاتی ئیبن روشد بۆ هزری ئازاد له لایه‌ن په‌یمانگای گۆته‌وه له به‌رلین، پێشكه‌شم كرد، گوتم ناكرێ دیارده‌ی نوێخوازی فه‌رامۆش بكه‌ین، هه‌روه‌ها ده‌بێ وه‌ك چوارچێوه‌ی هزری، بنیاتی بنێینه‌وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ی بێ پرسیار پیاده‌ی بكه‌ین، هه‌روه‌ها به بێ ئه‌وه‌ی به مێژوو ئاشنا بین، دیسان پێشكه‌ش كردنی مێژووییانه‌ی ره‌خنه بۆ هه‌موو كه‌له‌پووری عه‌ره‌ب. بۆیه، ناتوانم (بڵێم) ئهمرِۆ به‌و جۆره نیشانهدانه به‌سی لێ بكه‌ین، بۆ نموونه له به‌شی (مه‌قام) كه له لای (ئیبن روشد)دا ده‌یبینین بۆ ئه‌وه‌ی ئهمرِۆ پرسه‌كانی شه‌ریعه‌تی پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ین، هه‌روه‌ها هه‌مان بابه‌ت چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه له نێوانی دانایی و شه‌ریعه‌تدا چاره‌سه‌ری بۆ كرد. ئه‌مه‌ش به‌ره‌و ره‌خنه گرتن له كاری ئهمرِۆی ئیسلامیمان ده‌بات. ئه‌م ره‌خنه‌یه‌یه من به (ئیبن روشد)ـه‌وه گرێ ده‌دات.
· زه‌رووره‌تی په‌یوه‌ندیی نێوان برِوا و نوێخوازیتان دووپات كرده‌وه. له‌م بواره‌دا ئهمرِۆ چۆن قورئان ده‌خوێننه‌وه؟
= هه‌ر له منداڵییه‌وه قورئانم ئه‌زبه‌ر كردووه، بۆ پتر له بیست ساڵ خۆم بۆ توێژینه‌وه له ده‌قه‌كانی ته‌رخان كرد. كارم بۆ فه‌رهه‌نگێكی "سه‌راپاگیر"ی قورئان كرد، وای لێ هات، ئهمرِۆ، خوێندنه‌وه‌م بۆ ده‌قی قورئانی هاوشانی سه‌رده‌م دهرِوات، به‌ڵام هه‌وڵیش ده‌ده‌م بگه‌مه زۆرترین برِه مه‌عریفه و زانین له رێی ئه‌و میتۆد و پرسیارانه‌ی دێنه پێشم، ئه‌ویش به ده‌سپێك له بنه‌مای ئه‌وه‌ی قورئان ده‌ستوور نییه، هه‌روه‌ها كتێبێكیش نییه بۆ به‌كار هێنانی دنیایی. ئه‌و سیسته‌می ره‌فتاره له ژیانی موسڵماناندا، په‌یوه‌ندیی به خوداوه‌نده‌وه هه‌یه. رێز له‌و ده‌قه ده‌گرم وه‌ك ده‌قێكی پیرۆز، به‌رهه‌ڵستی له ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ناكه‌م، به‌ڵام ده‌قێكی سه‌ده‌ی حه‌وته‌مه، هه‌ر ده‌بێ قۆناغه مێژووییه‌كه و په‌ره‌سه‌ندنی ره‌چاو بكه‌ین. تیۆرییه‌كه‌ی منیش بۆ چاك كردنی ده‌قی قورئان نییه، به‌ڵكوو بۆ په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامییه. ره‌فتاری موسڵمانان به لای منه‌وه زۆر گرنگه، هه‌روه‌ها ره‌وشی ژن، فێركردن و هه‌موو ره‌فتاری ده‌سته‌جه‌معی..
· كتێبه‌كه‌ت "به‌یاننامه‌یه‌ك له پێناو ئیسلامی رۆشندا" باسی زۆر بابه‌ت ده‌كات: ئایین، سیاسه‌ت، ره‌وشت، ژینگه، ئابووری، كۆمه‌ڵ، ئایا هه‌موو ئه‌و بوارانه گرێدراوی ئایینن؟
= له ئیسلامدا جیاوازی له نێوانی ئایین و سیاسه‌تدا نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به سووربوونیشهوه داوای جیابوونه‌وه‌ی ئایین له سیاسه‌ت یان به پێچه‌وانه‌شمان كرد. له به‌رده‌م ئه‌م ره‌وشه‌ی ئێستا هه‌ر ده‌بێ رووبهرِووی واقیع ببینه‌وه. هه‌موو له ئیسلامه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، ئاره‌زووی پیاو و ژن، ره‌وشت، بازرگانی.. له‌و چركه‌یه‌وه كه وه‌عز ده‌ست پێ ده‌كات، ئایین تێكه‌ڵ به سیاسه‌ت ده‌بێت. كتێبه‌كه وێنه‌یه‌كی ئیسلامی دژ به رووداوه‌كانی مه‌درید و 11ی سیپته‌مبه‌ر و توونێڵهكانی پاریسه، به ساده‌یی و له شێوه‌ی گێرِانهوه نووسیومه، تا له‌به‌ر ده‌ستی هه‌موو موسڵماناندا بێت. ئه‌و رووی بنه‌چه‌خوازی (ئوسووڵیهت)ی هه‌ڵماڵیوه، داكۆكی له‌و به‌هایانه ده‌كات كه له ئاستی جیهاندا ددانیان پێدا نراوه. ئامانجم ئه‌وه بوو، له رێی بیست و حه‌وت برِگهوه، سه‌رنج به لای فره‌یی له ئیسلامدا رابكێشم، له پێناو ئهمرِۆی ئیسلامی رۆشن (رووناك). به‌یاننامه‌كه چاوی له‌وه‌یه ئیسلام له‌گه‌ڵ واقیعی هاوچه‌رخدا بگونجێنێت، كه ره‌نگه له دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێی ئیسلامی‌دا به‌شدار بێت.
· ئایا سه‌رده‌می رۆشنگه‌ریی عه‌ره‌بی چون سه‌رده‌می رۆشنگه‌ریی رۆژاوایه؟
= له سه‌ره‌تاوه هه‌ر ده‌بێ ئاماژه بده‌ین كه شارستانیه‌تی عه‌ره‌بی خه‌سڵه‌تی فره‌یی هه‌بووه. به‌غدا شارێكی جیهانی بوو. سه‌باره‌ت به سه‌ده‌كانی ناوهرِاست شارێكی زۆر گه‌وره بوو، ئه‌وه تێیدا گه‌شه‌ی كرد كه ئهمرِۆ پێی ده‌ڵێین فره‌یی كولتووری، هه‌روه‌ها هه‌لومه‌رجی رۆشن كردنی عه‌قڵ و بنیاتنانی عه‌قڵی ره‌خنه‌یی، تێیدا (له‌و شاره‌دا) په‌ره‌ی سه‌ند. رۆشنگه‌ری هه‌بووه، به‌ڵام رۆشنگهرییهك بووه، ناكرێ به‌وه‌ی له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌م له ئه‌وروپا رووی دا، به‌راوردی بكه‌ین. سه‌ده‌ی هه‌ژده‌م سوودی له ده‌سكه‌وته‌كانی سه‌ده‌كانی ناوهرِاست له بواری زانسته‌كانی فه‌لسه‌فه و ئایین وه‌رگرت، به‌ڵكوو له نێو خودی ئه‌و رۆشنگهرییهدا، ده‌كرێ باسی قۆناغی جیاجیای هزری بكرێت. له سه‌ره‌تای نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌مه‌وه (ماركس) هات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌خنه له عه‌قڵی ئایدیالیست بگرێت و عه‌قڵی دیالیكتیك دابمه‌زرێنێت، هه‌روه‌ها (نیچه) ره‌خنه‌ی له به‌هاكان و په‌رستنیان گرت، ئه‌وانی به زاده‌ی ده‌وروبه‌ری خۆیان دانا، كه به گۆرِانی چێوه‌ی جڤاكی، ئه‌وانیش دهگۆرِێن، به بێ ئه‌وه‌ی (فرۆید) و دۆزینه‌وه‌كانی له بواری ژیانی ناخمانه‌وه له بیر بكه‌ین. كه‌واته ئه‌وانه ئاسۆی دیكه‌ی رۆشنگه‌رین..
· "پاك"، "بیری ئازاد"، "ژنانی پێغه‌مبه‌ر"، "تاوانه‌كانی شه‌ره‌ف"، وه‌ك ئه‌وه‌ی بابه‌تگه‌لێك هه‌ڵده‌بژێریت، كه گه‌رم و گورِن و نه‌ریتپارێز و ده‌مارگیرانی پێ په‌ست ده‌كه‌یت؟
= ره‌نگه. به‌ڵام ئامانجی رۆشنبیر به گوێره‌ی قسه‌ی (ریلك): "جوولاندنی ده‌ریای به‌ستووی ناخمانه". هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌وه به‌دی بهێنم. من له پێناو ئیسلامێكی هه‌ق و راسته‌قینه، واته هاوچه‌رخ تێده‌كۆشم، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاكانه‌وه ئیسلام له دووتوێی رێنماییه‌كانیدا نوێخوازییه‌كی روونی هه‌ڵگرت بوو. خاچناسان بۆ شهرِی "كافران" هاتنه رۆژهه‌ڵات، كه‌چی شارستانیه‌تێكی ناسكتر و گه‌شاوه‌تر له شارستانیه‌تی خۆیان دۆزییه‌وه. هه‌میشه سه‌رسام ده‌بم كاتێك نووسینی زانایانی ئیسلام له ئه‌نده‌لووس ده‌خوێنمه‌وه، هه‌وڵیش ده‌ده‌م سروش له نووسین و توێژینه‌وه‌كانیان وه‌ربگرم، ده‌شی سه‌لمێنم، كه هێشتا بوار هه‌یه دیالۆگ له‌باره‌ی ئیسلامێكی جیاواز له بنه‌چه‌خوازی و توندرِهوی بكه‌ین.
* تابۆی سێكس ماوه‌ته‌وه. بۆچی ئهمرِۆ ئیسلام سێكس به خراپه ده‌زانێت، كه‌چی زانایانی ئایین به ساده‌یی باسی بابه‌تی سێكسیان كردووه، وه‌ك فیقهی له‌زه‌ت (چێژ)، ته‌وقی كۆتر، مێرگی بۆن خۆش، هه‌روه‌ها (نواضر الأيك في معرفة النيك) له نووسینی ئهلسیووتی و هی دیكه؟
= چونكه پاشڤهرِۆیان بابه‌تی سێكسیان تایبهتاندووه، هه‌ر یه‌كه‌یان به بیركردنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی و شرۆڤه‌ی خۆیه‌وه، گرتییه ئه‌ستۆ. ئه‌مه‌ش پووچ و ناماقووڵه. ئیسلام له بنهرِهتدا ئایینێكه له‌زه‌ت به شه‌رعی و مرۆیی ده‌زانێت. رێ به مرۆڤ ده‌دات چێژ له له‌زه‌ته‌كانی دنیا وه‌ربگرێت، هه‌ندێك ده‌قیش هه‌ن دهگێرِنهوه، كه خۆشه‌ویستیی جه‌سته مرۆڤ به‌رز ده‌كاته‌وه به‌ره‌و خۆشه‌ویستیی خوداوه‌ند. كاتێك پرسیار له پێغه‌مبه‌ر كرا: ئاخۆ له سه‌ر زه‌ویدا چیی پێ باشه، وه‌ڵامی دایه‌وه "ژن و عه‌تر و نوێژ". سوننه‌تیش (ژیاننامه‌كه‌ی) دهگێرِێتهوه كه نۆ ژنی هه‌بووه، هه‌روه‌ها بیست و نۆ شه‌وی له سه‌ر یه‌ك له‌گه‌ڵ ماریای قیبتیی ژنی به‌سه‌ر بردووه. هه‌موو شارستانیه‌تی عه‌ره‌ب به ده‌ق ده‌ڵێ: په‌یوه‌ندیی نێوان هاوسه‌ران نیعمه‌تی خودایه.