یۆرگن هابرماس، عه‌قڵاندن و دیموكراسی (3-3)
April 24, 2012
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :دانیلۆ مارتۆشیلی
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
4- به‌ڵێنی نوێخوازی:كۆمه‌ڵ، سێ چاوگ (سه‌رچاوه)ی له‌به‌ر ده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی به دروستی به فریای خواسته‌كانی خۆی بكه‌وێت: دارایی و ده‌سه‌ڵات و هاوكاری. هابرماس پێی وایه هه‌ر ده‌بێ هاوسه‌نگی بۆ بواره‌كانی كاریگه‌رییان بگێرِدرێته‌وه، به تایبه‌تی ده‌بێ كۆمه‌ڵگای نوێ توانای خۆی بخاته روو، بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی توانای ئاوێته كردنی (ئاوێته بوونی) كۆمه‌ڵایه‌تی، كه گرێدراوی هاوكارییه، له رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ی دارایی و ده‌سه‌ڵاتی كارگێرِیدا. كه‌واته كێشه‌ی راسته‌قینه‌ی نوێخوازی له گه‌ڵاڵه كردنی ئیراده‌یه‌كی سیاسیدایه، كه توانای كار كردنی هه‌بێت له كێشانی سنووری نێوان بواره‌كانی ژیان، كه له لایه‌كه‌وه پشت به پێكه‌وه‌رِۆیی ده‌به‌ستن، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پشت به ده‌وڵه‌ت و ئابووری ده‌به‌ستن. ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێكه پێویست به گشتاندنی بیرۆكه‌ی پێوه‌رییانه له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیموكراسییه‌وه ده‌كات. ئه‌م میتۆده وا له هابرماس ده‌كات، په‌یوه‌ست بێت به گه‌رِان به دوای بنه‌ماگه‌لی ره‌وشت بۆ دیالۆگ، تا بگاته دامه‌زراندنێكی عه‌قڵانی بۆ دیموكراسی.
ناكرێ ئه‌م ئه‌ركه له‌و پرسه مه‌زنه داببرِین، كه كۆی نووسین و كتێبه‌كانی ده‌یخه‌نه روو، ئه‌ویش ئیراده‌ی ئه‌وه بۆ چه‌سپاندنی دیموكراسی له وڵاتێكدا، كه خاوه‌نی نه‌ریتی راسته‌قینه‌ی دیموكراسی نییه، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌ركیشی، دانانی دیموكراسییه له چوارگۆشه‌یه‌كی عه‌قڵانی بۆ نوێخوازی. ئه‌مه‌ش هۆی ئه‌و رۆڵه ناوه‌ندییه‌یه، كه ویستی ژیاندنه‌وه‌ی ره‌وشتی (كانت)ی، له كتێبه ساغ فه‌لسه‌فییه‌كانی ئه‌ودا ده‌گێرِن، ئه‌ویش به ده‌سپێك له‌و بنه‌ما پێوه‌ریانه‌ی كرداری پێكه‌وه‌رِۆییانه گریمانه‌یان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها په‌رۆشیی فره سۆسیۆلۆژییانه‌ی، له سه‌ر دامه‌زراندنی چوارچێوه‌ی دیموكراسی له سه‌ر پێوه‌ری نوێباودا. وێرِای ئه‌وه، به پشت به‌ستن به تێكه‌ڵ بوونی به تێزی ڤیبه‌ری له‌باره‌ی ته‌نگه‌به‌ریی جیهانه‌وه، ئه‌وا ناچار ده‌بێت چه‌مكێكی گه‌ردوونی، نالووت به‌رزانه بۆ ره‌وشت دابرِێژێت. ئه‌گه‌ر كاره‌كانی له‌باره‌ی ره‌وشته‌وه زۆر له ده‌ره‌وه‌ی بایه‌خ پێدانی ئێستای ئێمدایه، ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێ له‌و بیرۆكانه حاڵی بین كه ئه‌وانیان گه‌ڵاڵه كردووه، به‌ر له‌وه‌ی بیرۆكه‌كانی له‌باره‌ی دیموكراسییه‌وه بخه‌ینه روو.
له ره‌وشته‌وه بۆ دیموكراسی
كاتێك خودا ده‌مرێت، چی بكه‌ین، تا هه‌موو شتێك به‌ر به‌ره‌ڵڵا و رێ پێ دراو نه‌بێت؟
هابرماس پێی وایه ئه‌م پرسیاره، مۆركێكی ره‌وشتانه‌ی هه‌یه، به شێوه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری گرێدراوی تیۆرییه‌كه له‌باره‌ی كۆمه‌ڵگای نوێ (مۆدێرن)ـه‌وه، ته‌نیا به‌وه‌ی ئه‌و تیۆرییه ئامانجی ئه‌وه‌یه ببێته شتێكی دی، غه‌یری ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ساده‌ی شرۆڤه‌كارانه بۆ ئاڵۆز بوونی روو له گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵ. كه‌واته هه‌ر ده‌بێ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تین بهێنینه ئاراوه، له نێوان ره‌خنه گرتن له ململانێی تایبه‌ت به نوێخوازی و نێوان تیۆرییه‌ك له‌باره‌ی سه‌رفرازییه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه قبووڵمان بێت، كه هه‌موو ئاره‌زوویه‌ك كۆتایی دێت، هه‌رچه‌ندی لاوازیش بێت، هێنده‌ی تایبه‌ت بێت به هه‌بوونی گریمانه خودێكی گه‌وره بۆ مێژوو. هه‌روه‌ها قبووڵ كردنی، به پێی ته‌نگه‌به‌ریی جیهانه‌وه، مه‌حاڵ بوونی دامه‌زراندنی پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی به سه‌ر توخمی نادنیاییدا.
به‌م جۆره ئاكار (ره‌وشت)ی دیالۆگ له لای هابرماس سكیولار و دنیایی ده‌بێت، مادام كه جارێكی دی زاده‌ی بیركردنه‌وه‌ن له‌باره‌ی توانای پێكه‌وه‌رِۆییانه‌ی خه‌ڵكه‌وه. له كتێبه‌كانیدا له‌باره‌ی ره‌وشته‌وه، هابرماس له‌وه زیاتر ناكات، كه درێژه به ویست (ئیراده)ی خۆی ده‌دات له دامه‌زراندنی عه‌قڵ به‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌كه له‌باره‌ی مه‌رجه‌یلی گه‌ردوونیانه‌ی پێویست بۆ پیاده كردنی. ئه‌م هه‌ڵوێسته بوار ده‌دات "ده‌ستاوده‌ستێكی شێوه‌ییانه" گه‌ڵاڵه بكرێت، كه خاسیه‌ته‌كانی كرداری ئاراسته كرا‌و به تێگه‌یشتنی دووسه‌ره رۆشن ده‌كات، له دوایین قۆناغیشدا بنه‌ماكانی ئایدیالی ده‌دۆزێته‌وه، كه پێوه‌ریانه جڵه‌وی هه‌موو كارلێكێكی توانای پێكه‌وه‌رِۆییانه‌ی مرۆڤ ده‌گرێته ده‌ست. ئه‌مه، له زۆر رووه‌وه، بریتییه له یه‌كێك له ئامانجه مه‌زنه‌كانی هابرماس، كه به پێی ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه، پێی وایه پێوه‌ره‌كان له‌خۆرِا نین، هه‌روه‌ها به هۆی به‌هاگه‌لی ده‌ره‌كی له‌باره‌ی جووله‌وه، نه‌بوونه‌ته شه‌رعی، به‌ڵكوو پێوه‌ره‌یلێكن كه له خودی بنیادی پێكه‌وه‌رِۆییانه‌ی مرۆڤه‌وه، ده‌ستپێكی خۆیان هه‌ڵهێنجاوه.
به كورتی، ره‌وشت له پێداویستی پاساوده‌رانه‌ی هاوشانی زمانی مرۆڤه‌وه، وه‌رگیراوه.
له‌به‌ر ئه‌وه، ناسه‌نترالیزه كردنی چه‌مكه‌كانی جیهان، گرفتی پێكهاتنی ئاشته‌وایی له كۆمه‌ڵگای نوێ‌دا ده‌خاته روو، بۆیه پێمان وایه پێویسته بنه‌مای پێوه‌رانه، به دڵنیاییه‌وه هاوشان، هه‌روه‌ها دامه‌زرێنه‌ری بنه‌ماكانی ته‌بایی نێوان خوده‌كان، هه‌بێت. بیرۆكه‌ی له‌یه‌ك گه‌یشتنی دووسه‌ره‌ی مرۆیی به كۆنترۆڵێك بۆ خواستی دووسه‌ره‌ی ده‌ست تێوه‌رده‌ران داده‌ندرێت. به ده‌سپێك له خودی بنیادی خۆیه‌وه، خواستی جۆراوجۆری پاساوده‌رانه‌ی خۆی ده‌رده‌هێندرێت. كه‌واته بناغه‌ی عه‌قڵی كرداره‌كی له خودی ته‌بیعه‌تی دیالۆگی مرۆییدایه، مادام كه ناتوانین گوته‌یه‌ك بسه‌لمێنین، به بێ ئه‌وه‌ی بڵێین ئێمه یه‌كێك له راستییه‌كان ده‌دركێنین، ئه‌وسا گفتوگۆمان قبووڵ ده‌بێت له‌باره‌ی ئه‌و راستییه‌وه. به‌وه‌ی وای دابنێین كه پێكه‌وه‌رِۆیی ئامانجی به‌دی هێنانی چوونه نێو یه‌كتری خوده‌كانه، له‌وه زیاتری پێ ناكرێت كه پێشتر دیالۆگكارانی یه‌كسان گریمانه‌ی ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجه‌ش هه‌میشه له واقیعیدا به‌ده‌نگییه‌وه بێت (بچین). كاره‌كه په‌یوه‌ست نییه به نموونه‌یه‌كه‌وه، به واتای كتومتی په‌یڤه‌كه، به‌ڵكوو دروستتر په‌یوه‌سته به كریمانه‌یه‌كی پێشین.
به‌م جۆره، مادام له كاتی پرۆسه‌ی پێكه‌وه‌رِۆییدا، ده‌كرێ ته‌بایی بگۆرِدرێت یان ته‌فر و توونا بكرێت، ئه‌وا ده‌بێ دیالۆگكه‌ران ستراتیژێك گه‌ڵاڵه بكه‌ن تا به‌ریه‌ك كه‌وتنی لێكدانه‌وه‌كارانه‌ی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ئه‌مه ده‌بێته خه‌سڵه‌تی پرۆسه‌ی پاساوكاری. له كاتی روودانی په‌شێویدا، ره‌گه‌زێك بوار به به‌رده‌وام بوونی دیالۆگ ده‌دات. ناكرێ بنه‌مای ده‌ره‌كی بۆ پاساوی گوتاره‌كان بدۆزینه‌وه. هه‌ڵبه‌ت عه‌قڵی دامه‌زراو له سه‌ر پێكه‌وه‌رِۆیی، چاوگێك نییه بۆ پێوه‌ره‌كانی جووله، به پێچه‌وانه‌ی عه‌قڵی نه‌ریتانه‌ی كرداره‌كی. به دڵنیاییه‌وه ده‌بێ دیالۆگكاران هه‌ندێك بنه‌ما قبووڵ بكه‌ن، نه‌مازه هه‌ندێك پێشینه گریمانه‌ی ده‌ستاوده‌ست، كه مۆركی ناواقیعییان هه‌س. به‌ڵام ئه‌می دواییان ئه‌ركێكی دیاری كرا‌و ناسه‌پێنێت، كه جووله كۆت و به‌ند بكات. ئه‌وكات هابرماس باسی گرفتی دیموكراسی ده‌كات و خۆشی پشتی به بنه‌مای دیالۆگ ئه‌ستووره.
ده‌ستاوده‌ستی دیموكراسیانه
ئه‌گه‌ر هابرماس له هه‌وڵی دامه‌زراندنی دیموكراسیدا بێت له سه‌ر بنه‌مای دیالۆگ، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌یه‌وێ بنه‌مای دیموكراسی له بنه‌مای ره‌وشت جیا بكاته‌وه. مه‌رج نییه هاوشانی بنه‌ماكانی شه‌رعیه‌تی دیموكراسی گوزارشت له بنه‌ماكانی ره‌وشتی گه‌ردوونی بكرێت، مادام پێشینه گریمانه‌كانی پێكه‌وه‌رِۆیی و مه‌رجه‌كانی راپه‌رِاندن، كه پێكهاته‌ی دیموكراسیی را و ویست (ئیراده) دروست ده‌كه‌ن، چاوگی شه‌رعیه‌تن. هابرماس پێی وایه بنه‌مای دیموكراسی وه‌ڵامێك له‌باره‌ی پرسی زانینه‌وه (مه‌عریفه‌وه) پێشكه‌ش ناكات ، ئه‌گه‌ر ده‌كرێ به دیالۆگ كاروباری سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێت. ئه‌و ته‌نیا به‌وه به‌سی لێ ده‌كات، كه گوزارشت له‌و رێكاره بكات، كه به هۆیه‌وه ده‌كرێ به دامه‌زراوی كردنی پێكهاتنی عه‌قڵانی بۆ را و ئیراده (ویست) بكرێت، به سایه‌ی سیسته‌مێك له یاسا كه بۆ هه‌ر كه‌سێك به‌شدار بوونی یه‌كسان مسۆگه‌ر ده‌كات، له به‌رده‌وامی (نه‌وه‌ستان)ی دامه‌زراندنی یاساكان، كه پێشینه گریمانه‌ی پێكه‌وه‌رِۆیی مسۆگه‌ر ده‌كات. له كاتێكدا بنه‌مای ره‌وشت هه‌موو پێوه‌ره‌كانی جووله ده‌گرێته‌وه، ئه‌وا بنه‌مای دیموكراسی گونجاو نییه ته‌نیا له‌گه‌ڵ پێوه‌ری مافناسیدا نه‌بێت. "بیرۆكه‌ی یه‌كلاییكه‌ر ئه‌وه‌یه كه بنه‌مای دیموكراسی له ده‌سپێك له تێكچرِژانی بنه‌مای دیالۆگ له‌گه‌ڵ فۆرمی مافناسیدا دێته ئاراوه".
هه‌ڵوێستی هابرماس زۆر به‌هێزانه دژایه‌تیی هه‌موو كورت كردنه‌وه‌یه‌كی دانراو (وه‌زعی) ده‌كات، له هه‌مان كاتدا هه‌موو گه‌رِانه‌وه‌یه‌كی سۆزاوییش بۆ چاوگێكی پیرۆز بۆ یاسا، دوور ده‌خاته‌وه (كه‌نارگیر ده‌كات)، یان ته‌نیا (گه‌رِانه‌وه) بۆ ئه‌و به‌هایه‌ی به كه‌له‌پوور ده‌درێت. لێره‌دا دیسان ئه‌و یه‌كبوونه قووڵه‌ی دید، كه هابرماس له‌باره‌ی نوێخوازییه‌وه پێشكه‌شی ده‌كات، دووپات ده‌بێته‌وه. له یه‌ك جووله‌ی تاق و ته‌نیادا سه‌ربه‌خۆیی بواره‌كانی یاسا و سیاسه‌ت و ئاكار دووپات ده‌كاته‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش داده‌مه‌زێنێت، كه به ده‌سپێك له عه‌قڵانیه‌تی تایبه‌ت هاوبه‌شییه‌وه پته‌و ده‌بێت. به كرده‌نیش ئه‌وه‌ی هابرماس ره‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌و بیرۆكه‌یه‌یه، كه له لای مه‌یلی دانراوانه (وه‌زعیانه)ی نوێخوازانه‌ی مافناسیدا شازه، كه بریتییه له دامه‌زراندنی شه‌رعیه‌تی دانراوانه (وه‌زعی) به ده‌سپێك له لابه‌لای (contingence) چوارچێوه‌ی شه‌رعییه‌وه. هابرماس به پێچه‌وانه‌وه پێی وایه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه پێشتر گریمانه‌ی هیچ وێنایه‌كی ماهیانه‌ی دادیش نه‌كات، ئه‌وا -له‌به‌ر دیرۆكی جڤاكیانه‌ی یاسای نوێ- په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ و پێویست له نێوان یاسا و داددا هه‌یه. بنه‌مای كارا شتێكی دی نییه بێ له‌وه‌ی قبووڵ كردنی رێساكان له‌سه‌ر بنه‌مای له‌خۆرِا رازی بوونی تاكه‌كان داده‌مه‌زرێنێت. لێره‌وه ئیدی هابرماس جیاوازییه‌ك له نێوان پێوه‌ره‌كان و، بنه‌ماكانی پاساو و رێكاره‌كانی پاساوكاریی پێوه‌ره‌كان ده‌كات، كه بوار ده‌دات به دانانی تێكه‌ڵییه‌ك له نێوان سیاسی و مافناس له‌سه‌ر ره‌وشتی سه‌ربه‌خۆ. "ناكرێ به‌هێزیی په‌یوه‌ست بوونی رێككه‌وتنێكی ره‌وشتیانه‌ی دووسه‌ره و دامه‌زراو له سه‌ر پیرۆز، قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه، ته‌نیا به رێككه‌وتنێكی ره‌وشتی نه‌بێت، كه له شێوه‌یه‌كی عه‌قڵانی گوزارشت له‌وه‌ی هه‌میشه له هێماكاریی پیرۆزدا ئامانج بووه".
له‌باره‌ی ئه‌م خاڵه‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تای كاره‌كانییه‌وه، هه‌ڵوێستی هابرماس نه‌گۆرِا. مادام ده‌بێ عه‌قڵ له نوێخوازیدا، نه‌ك هه‌ر بۆشایی ئه‌و فه‌زایه پرِ بكاته‌وه، كه به هۆی پاشه‌كشه كردنی ئایینه‌وه دروست بوو، به‌ڵكوو سه‌رباری ئه‌وه له سه‌ریه‌تی به شێوه‌یه‌كی پێوانه‌یی ئه‌و بنه‌مایانه (پره‌نسیپانه)ش دابمه‌زرێنێت كه هه‌ر كۆمه‌ڵێكی (كۆمه‌ڵگایه‌كی) دیموكرات پشتی پێ ده‌به‌ستێت، یان ده‌بێ پشتی پێ ببه‌ستێت. ئیدی ئاوێته بوونی جڤاكی، كه له ئاستی سیاسی‌دا هاتووه‌ته دی، ده‌بێ به بێژنگی دیالۆگدا تێپه‌رِێت. چونكه له سه‌ریه‌تی كه -رۆتاڵانه به‌ڵام خاوه‌ن هێزێكی ناچارانه- بنیاته‌كانی ددان پێدانانی دووسه‌ره‌ی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندیی هاوكاریی خۆرِسكانه، له بواره‌كانی جووله‌ی ئاڵۆزی كۆمه‌ڵگاكانی لێك جیا، په‌رچڤه بكات. "ده‌كرێ به كرده‌نی سیاسه‌تی ده‌ستاوده‌ست كردن هه‌ڵاوگێرِ بكه‌ین، له تۆرِێكی دیالۆگ و دانوستاندا، كه ئامانجه‌كه‌ی پێشكه‌ش كردنی چاره‌سه‌رێكی عه‌قڵانییه بۆ پرسه‌كانی پراگماتیزم و ره‌وشتناسی و ئیتیك، به دروست بۆ ئه‌و كێشانه‌ی له ئاكامی ئاوێته بوونی وه‌زیفی، ره‌وشتی یان ئیتیكیی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی (جڤاكه‌ی) له ئاستی دیكه‌دا شكستی خورادووه، كه‌ڵه‌كه بوون".
پاڵپشت به‌و سێ ئاسته‌ی هۆشیاریی ره‌وشتانه، كه كالبێرگ (Khihlberg) دایناون (به‌ر له بابه‌تاندن، بابه‌تاندن، پاشه بابه‌تاندن)، هابرماس باوه‌رِی وایه كه ئه‌و ده‌توانێت پاساودانی ره‌وشتانه دابمه‌زرێنێت، به‌وه‌ی كه رێكاری گونجاوه بۆ پێكهێنانی ئیراده‌یه‌كی عه‌قڵانی. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه جیاوازییه‌ك هه‌یه له نێوان سیسته‌می مافی رێكارانه و دامه‌زراندنی ره‌وشت بۆ بنه‌ماكان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كه‌یان ئاراسته‌ی به ئه‌وی دیكه‌ش بكه‌ن، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی دووسه‌ره‌ش یه‌كتر كۆنترۆڵ بكه‌ن. نموونه‌ی باش بۆ ئه‌م شڵه‌ژانه، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی به‌رگرییه كه تاكه‌كان دژ به یاسا یان حاڵه‌ته‌كانی یاخی بوونی مه‌ده‌نی ده‌یكه‌ن. مادام "ناتوانین نكووڵی له‌وه بكه‌ین كه ته‌نانه‌ت له نێو سیسته‌مێكی مافكارانه‌ی شه‌رعیشدا، به تێكرِا دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌ن له زوڵمی یاسایی ره‌گاژۆ ده‌بێت، به بێ ئه‌وه‌ی چاكسازی بناسێت". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆڵی سه‌ره‌كی له‌م به‌رده‌وامییه (ره‌وانرِۆییه)دا بۆ هۆشیاریی تاك ناگه‌رِێته‌وه، به‌ڵكوو بۆ ناچارایه‌تیی به‌رپا كردنی دیالۆگێكی گشتی، یان بیر كردنه‌وه‌یه‌كی تێكرِایی، كه گرنگه بۆ كۆمه‌ڵێك بنه‌ما یان ره‌وش، (ئه‌وانیش) كار له جڤاك ده‌كه‌ن. ئه‌و ناچارانه‌یه، كه یه‌ك تاكه كه‌س یان كۆمه‌ڵێك كه‌س گوزارشتی لێ ده‌كه‌ن.
په‌نا بردنه به گوتار بوار ده‌دات، كه ره‌وشت له سه‌ر بنه‌مای بیر كردنه‌وه‌ی عه‌قڵی دابمه‌زرێندرێت. له هه‌مان كاتدا بایه‌خی قبووڵ كردنی ئازاد له هه‌ر جۆره ناچار كردنێك، به‌وه‌ی ره‌گه‌زێكی گه‌وره‌یه بۆ دیموكراسی، دوا جار ئه‌و ره‌وشته له سه‌ر وێنایه‌كی گه‌ردوونیانه‌ی ره‌وشت ئاوا (گه‌ڵاڵه) ده‌كات. "له هه‌لومه‌رجێكی (پاشه میتافیزیك)ـدا ته‌نیا چاوگی شه‌رعیه‌ت ئه‌و رێكاره دیموكراسییه‌یه كه یاسا ده‌گشتێنێت". به زمانێكی دی، هابرماس شه‌رعیه‌ت به شێوه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێنێت، به ده‌سپێك له (فۆرم و ناوه‌رۆكی) یاساییه‌وه، جیاواز دێته پێش چاو، مادام كه رێكاری دیموكراسی گورِ و تینی یاسادانه‌رانه‌ی خۆی له‌وه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنێت، به‌وه‌ی بوار ده‌دات "به گه‌مه‌ی ئازادی بابه‌ته‌كان و به‌شدارییه‌كان، بۆ هه‌واڵ و پاساوه‌كان. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندایه‌تیی دیالۆگ مسۆگه‌ر ده‌كات بۆ پێكهێنانی ئیراده‌ی سیاسی، به‌م جۆره پاساوی ئه‌و گریمانه‌یه‌ی قابیلی هه‌ڵه‌یه، ده‌داته‌وه، كه پێی وایه ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به سایه‌ی ئه‌م رێكاره‌وه به‌ده‌ست هاتوون، زیاتر ماقووڵ ده‌بن".
له‌م پێودانگه‌دا یاسا ده‌بێته ئه‌و ئامرازه‌ی، كه به هۆیه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پێكه‌وه‌رِۆیی ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتێكی كارگێرِی. ئه‌وسا ده‌وڵه‌تی یاسا ته‌نیا په‌یوه‌ست بوون (ناچارایه‌تی)ی پێكه‌وه گرێدانی سیسته‌می كارگێرِی ده‌بێت، به گوێره‌ی شفره‌ی ده‌سه‌ڵاتیش، ئاراسته به ده‌سه‌ڵاتی پێكه‌وه‌رِۆییانه‌ی به‌رهه‌مهێنی یاسا كراوه، له‌گه‌ڵ هه‌وڵی رزگار كردنی ئه‌می دواییان له كاریگه‌ریی ده‌سه‌ڵاتی جڤاكیانه‌ی، كه به هۆی گورِ و تینی سوودی له پێشینه‌وه كارا ده‌كرێت.
ئه‌وسا، به گوێره‌ی هابرماس، نابێ هه‌رگیز ده‌سه‌ڵاتی كارگێرِی به سه‌ر خۆیدا دابخرێت، كه خۆی به‌رهه‌م بهێنێته‌وه، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه له سه‌ریه‌تی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به چاكسازیدا برِوات، كه ده‌سه‌ڵاتی پێكه‌وه‌رِۆییانه بكاته ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی. له كۆتاییدا، ده‌بێ ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌م جۆره وه‌رچه‌رخانه كۆنترۆڵ بكات، به‌م جۆره، (به شێوه‌یه‌كی) كارایانه ده‌ستی ده‌بێت له خۆكۆنترۆڵ كردنی خودی سیسته‌می كارگێرِیدا، تا هاوسه‌نگی له نێوان هه‌مه‌جۆر چاوگه‌كانی كۆنترۆڵی جڤاكیدا بهێنێته ئاراوه، ئه‌وانیش بریتین له سامان (دارایی) و ده‌سه‌ڵاتی كارگێرِی و هاوكاری. خه‌سڵه‌تی دامه‌زراوه‌سازیی مافناسی، بریتییه له ره‌گاژۆ كردنی دارایی و ده‌سه‌ڵات له نێو سیسته‌مه‌كانی جیهانی ژیاندا، به هۆی چالاكیی پێكه‌وه‌رِۆییانه‌وه.
به‌م جۆره یاسا رۆڵی پێكه‌وه گرێدانی سیسته‌م و جیهانی ژیانی هه‌یه. ئه‌و به‌وه‌ی كه سیسته‌مێكی شه‌رعییه، پێچه‌وانه بووه‌وه (بووه‌ته‌وه)، به كرده‌نی بریتییه له به‌شێك له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵ له جیهانی ژیاندا، رێ له لێك ترازانی رایه‌ڵه‌كانی هاوكاری له ئاستی جڤاكدا ده‌گرێت. پێكهاتی كۆمه‌ڵ له جیهانی ژیاندا، ئاراسته به تێكرِای په‌یوه‌ندیی كه‌سانه‌ی تێكچرِژاو و رێكخراو به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی ده‌كات. به ده‌سپێك له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه، ئه‌وا پێكرِا گرووپ و كۆمه‌ڵه و رێكخستنه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به هه‌ندێك ئه‌ركی دیاری كراوی وه‌زیفی ده‌گرێته‌وه. وه‌ك بینیمان هه‌ندێك سیسته‌می تایبه‌تمه‌ندی وه‌زیفی، له بواره‌كانی جووله‌ی ئاوێته بوو، به هۆی ره‌گه‌ز (توخم)ی كۆمه‌ڵایه‌تی (به‌ها، پێوه‌ر، ته‌بایی) و په‌ره‌سه‌ندنی شفره‌ی تایبه‌ت به‌و (سامان و ده‌سه‌ڵاتی كارگێرِی)یه‌وه، (گه‌ڵاڵه بوون). هه‌ڵبه‌ت -ئه‌مه‌شه بایه‌خی یه‌كلاییكه‌رانه‌ی یاسا له نوێخوازیدا- ئه‌م سیسته‌مانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر له نێو به‌شی جڤاكیانه‌ی جیهانی ژیاندا ره‌گاژۆ ده‌مێننه‌وه، ئه‌ویش به هۆی دامه‌زراوه‌سازیی مافناسانه. یاسا كار ده‌كات به‌و سیفه‌ته‌ی بگۆرِێكه بوار به ده‌ستاوده‌ستی نامه‌نێری ده‌دات، (ئه‌و نامه‌نێرییه‌ی) خاوه‌ن ناوه‌رۆكێكی پێوانه‌ییه و وه‌رگێرِدراوه‌ته سه‌ر زمانی یاسا له سه‌ر ئاستی زمانی تێكرِای كۆمه‌ڵ. به‌م جۆره زمانی یاسا به راستی پێكه‌وه‌رِۆیی له نێوان سیسته‌م و جیهانی ژیان مسۆگه‌ر ده‌كات.
به‌م جۆره هابرماس له هه‌ر ئاره‌زوویه‌ك دوور ده‌كه‌وێته‌وه، كه په‌یوه‌ندیی به توانای هه‌بوونی خودێكی مه‌زنی دیرۆكییه‌وه هه‌یه، كه ئاراسته به وێنا كردنێكی هه‌مه‌كی جڤاكی ده‌كات، یان عه‌قڵێك كه تێكه‌ڵ به ره‌وتی مێژوو بووه. دیموكراسی ده‌بێته فه‌زایه‌كی گشتیی هه‌میشه كراوه، ژێرخانه پێكه‌وه‌رِۆییه‌كه‌ی هه‌میشه تا راده‌یه‌ك هێزگه‌لی جڤاكیانه‌ی جیا و له خۆرِا، ده‌بنه خۆراكی. به‌ڵام هابرماس به‌رهه‌ڵستیی بیرۆكه‌ی فره‌یی له به‌ها ده‌كات، كه خۆی به ده‌ستی هیچ چاره‌سه‌رییه‌كی ره‌خنه‌ییانه‌وه نادات. وێرِای ئه‌وه پێوه‌ره‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر توانای ره‌گاژۆییشیان نه‌بێت به ده‌وری به‌هاگه‌لی باڵاوه، وه‌ك بابه‌تێك بۆ راستی و بۆ پاساودانه‌وه‌ی واقیعی مه‌رجه‌كانی خودی دیالۆگ ده‌مێننه‌وه. له رێی دیالۆگ كردنه‌وه، به ده‌سپێك له تێكچرِژانی خودێتی و كارلێكی هه‌میشه‌یی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌وه، شێوه‌گه‌لی هاوكاریی جڤاكیانه ده‌رده‌هێندرێت، كه له هه‌مان كاتدا بوار ده‌ده‌ن به دامه‌زراندنی شه‌رعیه‌تی دیموكراسی و به مسۆگه‌ر كردنی ئاوێته بوونێكی ره‌نگدانه‌وه‌كارانه‌ی كۆمه‌ڵگای نوێ.
هابرماس پێی وایه، چاوگی راسته‌قینه‌ی ئاوێته بوونی جڤاكی كه نوێخوازی هه‌رِه‌شه‌ی لێ ده‌كات، ئه‌ویش بریتییه له هاوكاری، ده‌كرێ به شێوه‌یه‌كی ماقووڵ به سایه‌ی فه‌زای سه‌ربه‌خۆی گشتی و زۆر كراوه‌وه گه‌شه بكات، هه‌روه‌ها به سایه‌ی ئه‌و رێكارانه‌ی به هۆی ده‌وڵه‌تی یاساوه دامه‌زراوه‌ساز ده‌بن. ئه‌میش (ده‌وڵه‌تی یاسا) پیاوه‌تیی هه‌یه به سه‌ر پێكهاتنی را و ئیراده‌ی دیموكراسییه‌وه. به زمانێكی دی، ده‌بێ پره‌نسیپی دیالۆگ شێوه‌ی مافناسانه‌ی پره‌نسیپی دیموكراسی بگرێته خۆ، واته به مافی پێكه‌وه‌رِۆیی و به‌شدارییه‌ك ته‌واو بكرێت، كه چانسی یه‌كسان بۆ به‌كار هێنانی گشتیی ئازادیی پێكه‌وه‌رِۆییانه مسۆگه‌ر بكات. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش به كردار پێویست به ئاستێكی دیاری كرا‌و له دیالۆگ، له گفتوگۆی گشتی ده‌كات. لێره‌وه بایه‌خی یه‌كجار زۆری به‌دی هاتنی فه‌زای گشتی دێته ئاراوه، ئا له‌م وێنا كردنه‌ی دیموكراسییه‌وه. جارێكی دی یاسا، به‌وه‌ی به‌رهه‌مێكه -به لای كه‌مه‌وه به‌وه‌ی نموونه‌یه- له دانوستانێكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه هه‌مووان تێیدا به‌شدارن.
ئه‌گه‌ر هابرماس، وێرِای په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی، وازی له به‌خشینی رۆڵێكی گه‌وره به دیموكراسی له بیر كردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی نوێخوازییه‌وه نه‌هێنا، ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له به‌رهه‌مه‌كانی به‌رایی خۆیدا دوودڵییه‌كی زۆر ده‌نوێنێت، هێنده‌ی تایبه‌ت بێت به كار كردنی واقیعیانه‌ی فه‌زای گشتی له كۆمه‌ڵگاكانی نوێ‌دا. له چركه‌ساتێكی به‌راییدا بایه‌خی فه‌زای گشتی به‌یاد ده‌هێنێته‌وه، به‌وه‌ی بوارێكه (كایه‌یه‌كه) بۆ دروست بوونی ئیراده‌یه‌كی گشتی. به‌ڵام، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، بێ ئاگا نه‌بوو له گه‌نده‌ڵیی فه‌زای گشتی كه له نێو كۆمه‌ڵگاكانی پێشكه‌وتووی سه‌رمایه‌داریدا هه‌یه.
له ساڵانی شه‌سته‌كاندا (سه‌ده‌ی رابردوو) دیدی هابرماس مۆركی سۆز و ره‌شبینیی دیرۆكیی پێوه بوو: ئاگاداری (Publicité) توخمێكی گه‌وره‌تری هه‌واڵده‌ری نه‌بوو بۆ پێكهێنانی رایه‌كی گشتیی رۆشنگه‌رانه، به‌ڵكوو بووه ته‌كنیكێك بۆ كۆنترۆڵی جڤاكی. چی دی بابه‌تی سیاسه‌ت تاك و ته‌نیا نه‌ماوه له نه‌ریتی لیبرالیدا، به‌ڵكوو هه‌مه‌جۆر گرووپی جڤاك كه جیاوازییان له به‌رژه‌وه‌ندی و په‌یوه‌ندییه‌كانی هێزدایه، كه ده‌كه‌ونه كێشانی سنووری ده‌ست تێوه‌ردانی گشتییه‌وه.
به‌رامبه‌ر به ره‌وشێكی له‌م جۆره‌دا، هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌ترسییه‌ی ده‌یگرێته خۆ له پێناو پیاده كردنی وێنایه‌كی دیاری كرا‌و بۆ دیموكراسی، هابرماس هیچ چاره‌سه‌رێكی دی به‌دی ناكات بێ له زه‌ق كردنه‌وه‌ی ئاگادارییه‌كی ره‌خنه‌ییانه، كه ته‌نیا خۆی هه‌بوونی فه‌زایه‌كی دیموكراسی مسۆگه‌ر ده‌كات، دوور له هه‌ر دووباره برِینه‌وه‌یه‌كی ئایینده. ده‌بێ دیالۆگ له هه‌مان كاتدا بوار بدات به گوزارشت كردن له ململانێی واقیعی و به گه‌ڵاڵه كردنی ته‌باییه‌كی راسته‌قینه. به تایبه‌تیش له سه‌ریه‌تی دووپاتی بكاته‌وه، كه كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له هه‌ندێك مه‌رجدا به كرده‌نی توانای هه‌یه كاریگه‌ری بخاته سه‌ر فه‌زای گشتی. مادام دیالۆگ هه‌میشه توانایه‌كی هه‌یه بۆ پێشكه‌ش كردنی شرۆڤه‌یه‌كی دی بۆ گرفتی هه‌ڵواسراو، وێرِای گه‌یشتنی ناچونیه‌ك بۆ ئه‌م فه‌زایه و وێرِای توانای سنووردار. بۆیه هابرماس ناچار ده‌بێت هه‌رس كردنی فه‌زای گشتی له كۆمه‌ڵی نوێ‌دا هه‌موار بكاته‌وه، هه‌روه‌ها به تیۆریزه بۆ كردنی پتر له‌وه‌ی وا په‌سن بكرێت، كه سیسته‌مێكی هۆشداری دانه، كه ئه‌ریه‌لی هه‌بێت و باش هه‌ست به كێشه‌كانی كۆمه‌ڵ بكات، مادام ئه‌و سیسته‌مه خۆراكی كه‌وتووه‌ته سه‌ر گرووپی په‌رت و بڵاو له بكه‌رانی جڤاكی، كه توانای "دارِشتنی كێشه‌كانیان هه‌یه به شێوه‌یه‌كی جێ قه‌ناعه‌ت و كاریگه‌ر، هه‌روه‌ها پشتیوانی لێ كردنی له رێی به‌شداریی په‌رله‌مانییه‌وه".
گرووپه رێكخستنه‌كانی ناده‌وڵه‌تی و نائابووری، كه خاوه‌ن بناغه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه‌ن، هه‌ر خۆیان پێشوازی له گرفته جڤاكییه‌كانی تایبه‌ت به بواره تایبه‌ته‌كانی ژیان له نێو فه‌زای گشتیی سیاسی ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها دووباره ئاراسته‌شیان ده‌كه‌نه‌وه. فه‌زای گشتی هه‌ر خۆی ناوه‌ندی راسته‌قینه‌یه له نێوان سیسته‌می سیاسی له لایه‌ك و كه‌رته‌كانی تایبه‌تی جیهانی ژیان و سیسته‌مۆكه‌ی تایبه‌تمه‌ندی وه‌زیفی، له لایه‌كی دیكه‌وه. مادام بیمه‌ی ده‌زگایی (كار و توانای ده‌زگاكان)، جا بایه‌خیان هه‌ر چییه‌ك بێت، ناتوانێت فه‌زای گشتی و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له هه‌موو په‌شێوییه‌كی بپارێزێت، ئه‌وا هابرماس ده‌گاته ئه‌وه‌ی كه "ده‌بێ بنیاده‌كانی پێكه‌وه‌رِۆی نێو فه‌زای گشتی بپارێزرێن، ئه‌ویش له رێی كۆمه‌ڵگایه‌كی چالاكی مه‌ده‌نییه‌وه".
دیموكراسی یان ناچارایه‌تیی ته‌بایی؟
كارێكی دادپه‌روه‌ری نییه ره‌خنه له هابرماس بگیرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆخێكی نموونه‌یی له پێكه‌وه‌رِۆیی هه‌ڵبژاردووه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌ویش به دڵنیاییه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، كه جۆرێك له هه‌مه‌رِه‌نگیی بێ كۆتایی له ئه‌گه‌ره په‌یوه‌ندیی پێكه‌وه‌رِۆییانه‌دا هه‌س. ئه‌م ره‌وشی پێكه‌وه‌رِۆییه بواری پێ ده‌دات به دووباره دروست كردنه‌وه‌ی تیۆرییه‌ك له كۆمه‌ڵ به ده‌سپێك له روانگه‌یه‌كی دیاری كراوه‌وه. بۆیه ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی هه‌میشه به‌ره‌و رووی ده‌كرایه‌وه، كه پێی وایه، له تیۆرییه‌كه‌ی ئه‌ودا، ئه‌و بۆشاییه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له نێوان مه‌رجه ئایدیالییه‌كانی پێكه‌وه‌رِۆیی و ره‌وشگه‌لی واقیعیدا گریمانه كراون، هه‌رگیز بێلایه‌ن نه‌كراون. ئه‌م ره‌خنه‌یه ناگاته قوولایی ناوجه‌رگه‌ی وێناكه‌ی ئه‌وه‌وه. ده‌با بڵێین ئه‌گه‌ر جۆرێك له به‌دحاڵی بوون له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه، ئه‌وا هابرماس هه‌ر خۆی به شێوه‌یه‌كی زانایانه ده‌یپارێزێت. ئه‌و به كرده‌نی وای ده‌بینێت، كه خه‌سڵه‌تی هه‌ر تیۆرییه‌كی ره‌خنه‌گرانه له نوێخوازی، ئه‌وه له هه‌مان كاتدا گه‌یشتنه به بنیادنانی تیۆرییه‌كی وه‌سفی، كه ده‌ڵێ پێوه‌ری هه‌یه بۆ راستی (هه‌قیقه‌ت)، هه‌روه‌ها چوارچێوه‌یه‌كی گشتی كه به‌رجه‌سته‌ییه‌كی كۆبه‌كۆ له‌باره‌ی نوێخوازییه‌وه پێشكه‌ش ده‌كات، به چه‌شنێك ماقووڵایه‌تیی كۆتایی ئه‌و، به دوای دووپات كردنه‌وه‌ی خۆیدا ده‌گه‌رِێت، به خۆ گرێدان له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه‌كانی ئایینده، دواجار دیدێكی پێوانه‌یی و ره‌خنه‌ییانه بۆ خودی ئه‌م نوێخوازییه.
هابرماس پێی وایه، جیاكاریی كولتووری له نێوان ته‌بایی ئه‌زموونگه‌رانه‌ی كه كۆمه‌ڵێك (كۆمه‌ڵگایه‌ك)ی دیاری كرا‌و پێی ده‌گات، روونه، هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌باییه‌ی گرووپێكی نموونه‌یی (ئایدیالی) له دیالۆگدا پێی ده‌گات، كه ئه‌وان به دروستی ده‌توانن لێپرسینه‌وه له‌و برِیارانه بكه‌ن، كه زۆرینه په‌سندی ده‌كه‌ن، به ده‌سپێك له بۆچوونێكی گه‌ردوونی بۆ مه‌رجه‌كانی توانای هه‌ر ئه‌گه‌ره گوتارێكی ئایینده. سه‌رباری ئه‌وه، ئه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه قه‌ناعه‌تی به‌وه هه‌بوو: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوتاری ئه‌زموونگه‌ری مومكین نییه، ته‌نیا به سایه‌ی پێوه‌ری بنه‌رِه‌تیانه‌ی گوتاری عه‌قڵانییه‌وه نه‌بێت، ئیدی ناته‌بایی (دژبه‌ری)ی نێوان گرووپێكی پێكه‌وه‌رِۆی واقیعی و گرووپێكی پێكه‌وه‌رِۆی ئایدیالی (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به گریمانه‌ش ئایدیال بوو)، ئه‌وه ته‌نیا دژبه‌رییه‌كی (ناته‌باییه‌كی) به پاساودانه‌وه‌وه نه‌گیراوه‌ته خۆ، به‌ڵكوو هه‌ر پێشتر له كرداری ژیانی سیسته‌مه‌كانی جڤاكیدا (هه‌ن). هابرماس پیشانی ده‌دات، كه تا راده‌یه‌ك ته‌بایی ئازاد له هه‌ر جۆره ناچارییه‌ك ده‌كرێ كرده‌نی بێت، وێرِای ئه‌و سنوورانه‌ی له واقیعدا هه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن هه‌بوونی ئه‌م نموونه‌یه له له‌یه‌ك گه‌یشتنی دووسه‌ره، بوار ده‌دات ره‌خنه له چه‌وتییه له كارداكانی ئێستای ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی بگیرێت. هه‌ر كۆمه‌ڵێك هه‌رگیز جووت نابێت له‌گه‌ڵ نموونه‌یه‌كی جڤاكیی ساغ پێكه‌وه‌رِۆدا، هه‌ر بۆیه "ئه‌م بیرۆكه‌یه، له رێی چه‌مكی كرداریانه‌ی دیموكراسییه‌وه، ده‌چێته فۆرمی گرووپێكی یاسا كه خۆبه‌خۆ خۆی رێك ده‌خات".
ئه‌وه‌ی قوولتره و قابیلی ره‌خنه لێ گرتنه، ئه‌وا جۆری ئه‌و دیموكراسییه‌یه كه هابرماس له رێی هه‌وڵی خۆی بۆ ره‌گاژۆ كردنی، گه‌ڵاڵه‌ی ده‌كات، ئه‌ویش به ده‌سپێك له ئیتكی پێكه‌وه‌رِۆییه‌وه. ئه‌وكات دیموكراسی به شێوه‌یه‌كی حه‌تمی، به‌ر له هه‌ر شتێك ده‌بێته ته‌باییه‌كی مه‌عریفی. له نێو ئه‌و ته‌باییه‌دا كۆمه‌ڵێك رواڵه‌تی زاڵ بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاودیو ده‌كرێن، یان به لای كه‌مه‌وه كپ ده‌كرێن. هه‌ر به راستی، ماقووڵایه‌تیی له‌یه‌ك گه‌یشتنی دووسه‌ره، گریمانه‌ی خستنی (له‌ناو بردنی) په‌یوه‌ندیی نایه‌كسانی جڤاكی ناكات، هێنده‌ی كه گریمانه‌ی هاتنی كرده‌ییانه‌ی جیهانێكی هێماییانه‌ی یه‌كسان له نێوانی گفتوگۆكه‌راندا ده‌كات. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر هابرماس هه‌ستی به‌م دیاری كردنه كرد بێت، كه پێی وایه "رێزگرتنی دووسه‌ره له نێوان ماف و ئه‌ركدا لێره‌دا له سه‌ر په‌یوه‌ندیی یه‌كتر ناسینی دووسه‌ره داده‌مه‌زرێت". ئه‌و هه‌میشه هه‌موو ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و روانگه‌یه ده‌رناكات. ئه‌م دیاری كردنه پێشتر خۆی دوور ده‌خاته‌وه له به‌خشینی هه‌ر بایه‌خێك به هه‌ندێك جۆره ململانێ له نێو نوێخوازیدا، نه‌مازه ئه‌و ململانێیانه‌ی دژبه‌ری ده‌خه‌نه نێو كه‌سانێكه‌وه كه ئه‌م مافه بۆ یه‌كدی ناسه‌لمێنن. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له رووی سیاسییه‌وه كرده‌یی بێت، ئه‌وا كرداری پێكه‌وه‌رِۆیی، قبووڵ كردنی مرۆڤایه‌تیی ئه‌وی دی، به‌وه‌ی كه وایه، ده‌سه‌پێنێت. ئه‌وكات، هه‌ندێك له شێوه‌كانی بایه‌خ و په‌یوه‌ندییه‌كانی باڵاده‌ستی، كه مافی گۆكردنی ئه‌وی دی لا ده‌بات، به شێوه‌گه‌لی به‌ریه‌ك كه‌وتن داده‌ندرێن، كه له سه‌رووی جیهانی پێكه‌وه‌رِۆییدا هه‌یه، ناكرێ به ده‌سپێك له‌وه‌وه لێی حاڵی ببین. به پێچه‌وانه‌وه، گرفتی پێكه‌وه‌رِۆیی ناكرێ له رێی ئه‌و زاراوانه‌وه بخرێته روو كه هابرماس هه‌ڵیبژاردوون، ته‌نیا له كۆمه‌ڵگایه‌كدا نه‌بێت كه پێشتر به فراوانی دیموكراسێندرا بێت. لێره‌دا فه‌زای گشتی به كرده‌نی بێ كۆتاییه، ده‌شتوانێ ببێته گۆرِه‌پانێك بۆ ململانێی راسته‌قینه له پێناوی ددان پێدا نان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه گریمانه‌ی گه‌یاندنی چه‌مكی كرداری پێكه‌وه‌رِۆیی به رێژه‌ی دیاری كراوی مێژوویی ده‌كات، هه‌روه‌ها گریمانه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ندێك ململانێش ده‌كات -وه‌ك توندوتیژی- له‌م فه‌زایه. چونكه خه‌سڵه‌تی زمانیانه‌ی دیالۆگ له‌م دۆخانه‌دا، هه‌ر وه‌ك "رودجێر پوبنز" له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه تێبینیی كردووه، بایه‌خێكی كه‌متری هه‌یه له بنه‌مای ددان نانی دووسه‌ره به خوده‌كان به‌وه‌ی خودن.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی گرنگتره بێ گومان ئه‌وه‌یه، هابرماس پێی وایه كه هه‌موو جووت بۆچوونێك هه‌میشه بۆ جیاوازییه‌كی چركه‌ساتانه ده‌گه‌رِێته‌وه، قابیلی چاره‌سه‌ره له رێی گه‌ڵاڵه كردنی هه‌ڵوێستێكی دی كه هه‌ردوو هه‌ڵوێستی یه‌كه‌م ده‌گرێته خۆ و تێ‌یان ده‌په‌رِێنێت. گورِ و تینی بیرۆكه‌ی ته‌بایی له گریمانه‌ی ئه‌گه‌ره چارسه‌رێك یان رێككه‌وتنێكی پاشین، كه ئه‌گه‌ره له نێو هه‌موو دۆخێكی به‌ریه‌ك كه‌وتندا، جیا نابێته‌وه، ئه‌مه‌ش گریمانه‌یه‌كه تێكرِای بیركردنه‌وه‌ی هابرماس ده‌سمێت. له‌باره‌ی ئه‌م رواڵه‌ته‌وه ده‌بێ تێبینیی په‌یوه‌ندییه گه‌رم و گورِه‌كان بكه‌ین، كه چه‌مكی ته‌بایی له‌گه‌ڵ سێیینه‌ی دیالیكتیكدا دروستی ده‌كات، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ چه‌مكی تێپه‌رِاندن، به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه هیچ ناته‌باییه‌ك بنێته‌وه.
هابرماس وای ده‌بینێت كه دوژمنایه‌تی "ب" دژ به "ج" ده‌توانێ بگاته چاره‌سه‌رێك به سایه‌ی دیالۆگی ئازاد و دوور له هه‌موو ناچارییه‌ك. سه‌باره‌ت به هابرماس ئه‌وا ده‌كرێ هه‌میشه دووباره هه‌ڵوێسته دژبه‌رییه‌كان به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بنیات بنێته‌وه، له نێو هه‌ڵوێستێكی سێیه‌مدا كه هه‌ردوو هه‌ڵوێستی یه‌كه‌م ره‌چاو ده‌كات و تێ‌یان ده‌په‌رِێنێت. جێی باسه، وه‌ك گریمانه‌یه‌كی بنه‌رِه‌تیانه، "هه‌رچه‌ندی ده‌سپێكمان له قوڵپی ده‌رهاویشته‌ی ورده‌وه بێت، هه‌روه‌ها له چاره‌سه‌ری گونجاوه‌وه، ئه‌وا ده‌گه‌ینه ئه‌نجامی ماقووڵ یان دادپه‌روه‌رانه". لێره‌دا گریمانه‌یه‌ك هه‌یه زۆر دوورتر له بۆچوونی ساغ لیبرالانه، بۆ دیموكراسی ده‌چێت. له نێو ئه‌و بۆچوونه (وێنا كردنه)دا ناكرێ ته‌ماشای هه‌ر داخرانێكی به‌رده‌وام بكرێت، هه‌روه‌ها هه‌ر رواڵه‌تكارییه‌كی توندوتیژی، ته‌نیا به‌وه نه‌بێت كه شێوه شكست خواردنی راگوزه‌رانه نه‌بێت، ئه‌ویش تا راده‌یه‌ك، بۆ چاره‌سه‌رێك كه دانوستانی له‌باره‌وه كراوه یان رێككه‌وتنی له‌باره‌وه كراوه. سه‌رباری ئه‌وه، كێش كردنی تێوه‌گلان له‌م جۆره رواڵه‌تبازییه‌ی گه‌شه ده‌كات، تا راده‌یه‌ك كه به شێوه‌یه‌كی روون و ره‌وان سه‌باره‌ت به دیموكراسی، په‌نا بردن بۆ ده‌زگاكان و دانوستاندن ده‌سه‌پێنێت. په‌نا بردنێك كه له ئاست زوڵمی ئاماده و جێگیر له هه‌موو كۆمه‌ڵێك بێ ده‌نگ ده‌بێت، كه ده‌ست هه‌ڵده‌گرێت له هه‌وڵی گریمانه كردنی توانایه‌ك بۆ به ته‌واو به دامه‌زراو كردنی ململانێی جڤاكیانه، بوونی باڵاده‌ستانه‌ی ناوجه‌رگه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ كرده‌ی جڤاكیانه‌ی، كه به شێوه‌ی دامه‌زراوه‌یی خه‌فه كراون، له بیر ده‌كات. به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی هابرماس، ده‌بێ قبووڵمان بێت كه توندوتیژی پاشماوه بنیادی دۆخێكی دیرۆكییه، بریتییه له په‌یوه‌ندیگه‌لی زاڵ بوونی جڤاكیانه. پاشماوه‌یه‌كه به شێوه‌ی دامه‌زراوه‌یی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، چونكه قابیلی چاره‌سه‌ر كردنی دامه‌زراوه‌ییانه نییه.
كه‌واته هه‌ڵه‌یه دووپاتی بكه‌ینه‌وه كه هه‌ڵوێستی هابرماس ئه‌و واقیعه ره‌چاو ناكات، كه نوێخوازی ته‌نیا به‌ره‌و پێش چوونی پێكه‌وه‌رِۆیی نییه، هه‌رچه‌نده به‌ره‌و پێش چوونێكی كۆلۆنیال كراوه، به‌ڵام هه‌ره‌ها تێكچرِژانی بكه‌رانیشه، كه خاوه‌ن بۆچوونی جۆربه‌جۆری كولتووریشن. سه‌باره‌ت به‌و، به هه‌مان شێوه‌ی (بارسنز)، كۆمه‌ڵ له رێی ته‌بایی كولتوورییه‌وه ئاوێته به یه‌ك ده‌بێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی بارسنز، دوورتره له‌وه‌ی تێكه‌ڵ به مۆركی به‌خشراوی، غه‌یره كێشه‌داری، په‌یكه‌ری به‌هاكان بێت له لای كۆمه‌ڵێك (كۆمه‌ڵگایه‌ك). ئه‌و، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، د‌رك به‌وه ده‌كات كه به‌ها و پێوه‌ره‌كان له به‌رده‌م گفتوگۆدا كراونه‌ته‌وه. به‌ڵام به‌وه‌ی خه‌می هه‌ره گه‌وره‌ی به‌ره‌و ئه‌ركێكی ده‌بات بۆ دووباره دامه‌زراندنی عه‌قڵانی بۆ دیموكراسی، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ڵه‌زگه‌كانی نوێخوازی تێپه‌رِێنێت، ئه‌وا وێنا كردنه‌كه‌ی پتر به‌ره‌و بایه‌خ دان به ره‌هه‌نده‌كانی دامه‌زراوه‌یی نوێخوازی ده‌چێت، پتر له‌وه‌ی كاراییانه روو بكاته ململانێی چینایه‌تی یان پێكدادانی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێو كۆمه‌ڵگاكانی پێشكه‌وتووی سه‌رمایه‌داری. له بانگه‌شه كردنی بۆ یاسا و دیموكراسیی راوێژانه (Délibérative)، ئیراده‌ی رۆنانی بنه‌مای یه‌كبوون له نێو كۆمه‌ڵێكی دابه‌ش، خۆی مه‌ڵاس ده‌دات، ئه‌ویش له رێی دیالۆگی ئازاد له ناچار كردن.
ره‌نگدانه‌وه‌ی ناتوانایی هزری
زێده بایه‌خ دانی هابرماس به جیا كردنه‌وه‌ی وێنا كردنی خۆی بۆ عه‌قڵ له هه‌ر مه‌ترسییه‌كی سه‌راپاگیرانه، پاڵی پێوه ده‌نێت به‌ره‌و وێنا كردنێكی خۆ به كه‌م زان بۆ رۆڵی عه‌قڵ له مێژوودا. ته‌وه‌ری تێكچرِژانی خودێتی سه‌ركه‌وتوو نابێت، ته‌نیا به پشت كردن له هه‌ر سۆزێك بۆ رێكخستنی تێكرِاییانه‌ی كۆمه‌ڵ نه‌بێت، له به‌رژه‌وه‌ندیی وێنا كردنێكی خاكیانه‌ی تواناكانی له رووی خوده به‌رهه‌م هێنانه‌وه. له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌یه بزووتنه‌وه جڤاكییه‌كان، له‌م خۆ نواندنه‌ی نوێخوازیدا، ده‌بنه ناوچه‌ی چالاكانه‌ی جیهانی ژیان، به‌شداریش ده‌بن له گه‌ڵاڵه كردنی هۆشیاریی ده‌سته‌جه‌معی، به‌ڵام به بێ ئه‌وه‌ی هیچ توانایه‌كی راسته‌قینه‌ی هه‌بێت بۆ كۆنترۆڵی راسته‌وخۆ، ئه‌ویش له‌به‌ر ئاڵۆزیی جڤاكیانه.
ئه‌م بزووتنه‌وانه به‌ر له هه‌ر شتێك، ده‌بنه چاوگی كردارانێك كه ئامانجی دووباره هێنانه ئارای ته‌بایی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت. له‌م بواره‌دا هابرماس زۆر روونه: "له نێو كۆمه‌ڵگای نوێ‌دا، روونه، كه ناهاوئاهه‌نگییه‌ك له نێوان توانا (سسته‌كانی) خود ته‌بایی تێكچرِژاودا و له نێوان تواناكانی (نه‌بووی) كۆمه‌ڵی تێكرِادا هه‌یه، له گرتنه ئه‌ستۆی رێكخستنی تایبه‌ت به خۆی. له‌ژێر ئه‌م سه‌ره‌تا تازه‌یه‌دا، شتێك نییه كه یه‌كسان بێت به نموونه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كارێك به سه‌ر خۆیدا به گشتی، هه‌روه‌ها فه‌لسه‌فه‌ی خودیش په‌ره‌ی (به‌م نموونه‌یه) دا، نه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كسانه به تایبه‌تی به بیرۆكه‌ی هیگلیزمی ماركسیزم سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی شۆرِشگێرِانه. به زمانێكی دی، پێشینه گریمانه‌ییه پێكه‌وه‌رِۆییه‌كانی هابرماس ده‌یبات به‌ره‌و چه‌مكاندنێكی زۆر داكۆكیكارانه بۆ بزووتنه‌وه‌ی جڤاكی. له كۆتاییدا، نوێخوازی، له‌به‌ر رۆشنایی كرداری پێكه‌وه‌رِۆییانه‌دا، له مۆله‌قدایه له نێوان توانا سسته‌كانی له مه‌عریفه‌ی خودانه (وێرِای هه‌بوونی فه‌زای گشتیی په‌رت له هه‌موو شوێنێكدا) و، قه‌تیس مانه‌وه‌ی تواناكانی له خوده به‌رهه‌م هێنانی سه‌نتراڵانه. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه "رای گشتی، كه بوو به ده‌سه‌ڵاتێكی پێكه‌وه‌رِۆ به سایه‌ی رێكاری دیموكراسیانه‌وه، ناكرێ هه‌ر خۆی "زاڵ" بێت، به‌ڵكوو له سه‌ریه‌تی به‌وه به‌سی لێ بكات، كه به‌كار هێنانی ده‌سه‌ڵاتی كارگێرِی به ئاراسته‌یه‌كی دیاری كرا‌و ئاراسته بكات".
له ناوجه‌رگه‌ی تیۆرییه‌كه‌ی هابرماسدا ئه‌و بیرۆكه‌یه هه‌یه كه پێی وایه كۆمه‌ڵ (به سایه‌ی تواناكانی پێكه‌وه‌رِۆی عه‌قڵانییه‌وه) خۆی ده‌ناسێت (به خۆی ئاشنایه)، به‌ڵام ناتوانایه (له‌به‌ر سنووری توانای گۆرِانی سه‌راپای كۆمه‌ڵێك) له‌وه‌ی خۆ كۆنترۆڵ كردنی له ده‌ستدا بێت. مه‌عریفه‌یه‌ك به بێ ئه‌گه‌ره كردارێك. به‌م جۆره روانین له قوولاییدا ره‌شبینانه ده‌مێنێته‌وه: جیهانی ژیان، كه پتر و پتر له لایه‌ن ئاوێته بوونی سیستماتیكه‌وه كۆلۆنیال كراوه، ده‌توانێ قه‌یرانه‌كه ده‌ست نیشان بكات، به بێ ئه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كه‌ی هه‌بێت.
زانین (مه‌عریفه) له كردار جیا ده‌بێته‌وه. له راستیدا ئه‌م ده‌ره‌نجامه پێشتر له بناغه‌ی دووباره لێكدانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه تازه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده‌یه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وانه وا وێنا كران به‌وه‌ی شێوه‌یه‌كی ده‌سته‌جه‌معیی كرداری پێكه‌وه‌رِۆیین، ده‌كرێ وا دابندرێت كه به‌س نین بۆ ئه‌وه‌ی ببنه هێزگه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی له روانگه‌یه‌كی مه‌به‌ستخوازانه‌وه. به لای هابرماسه‌وه زه‌حمه‌ت بوو له دابه‌شی جڤاكیانه‌ی گوزاره‌سازانه‌ی جیهانی ژیان و رێكارسازیی سیسته‌مه‌كانی كارگێرِیی ئابووری ده‌ربچێت.
ئه‌وه‌ی پتر له لای هابرماس ورووژێنه‌ره، ره‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌وه بۆ بیركردنه‌وه‌ی خودی ده‌سته‌جه‌معانه، به زاراوه‌گه‌لێكی دی بێ له زاراوه‌كانی میراتی هیگل. سه‌باره‌ت به‌و، هیچ ئه‌گه‌ره بژارده‌یه‌كدا نییه:
ئه‌گه‌ر هۆشیارییه‌كی ده‌سته‌جه‌معی بۆی لوا گه‌ڵاڵه بێت، ئه‌وا ناتوانێ گوزارشت له خۆی بكات ته‌نیا له رێی ده‌وڵه‌ته‌وه نه‌بێت:
"ئه‌و خوده مه‌عریفه تێكچرِژاو و گه‌ڵاڵه بووه، كه كۆمه‌ڵ له‌باره‌ی خۆیه‌وه هه‌یه‌تی، په‌رچڤه ده‌كرێت بۆ خوده دیاری كردنێكی رێك و پێكی كۆمه‌ڵ". روونیی سنووری بزووتنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی، له سه‌ر ئاستی تێكرِای كۆمه‌ڵ و، مه‌ترسیی كه ئه‌و ئیراده ده‌سته‌جه‌معییه له ده‌وڵه‌تێكدا به‌رجه‌سته ببێت، كه له كۆمه‌ڵ داده‌برِێت، پێشی وایه ئه‌و ئازاده له هه‌ر په‌یوه‌ستییه‌كی راسته‌قینه، وا ده‌كه‌ن پرۆژه‌ی جڤاكێك كه د‌رك به خۆی ده‌كات، هه‌روه‌ها پێكرِا خۆی به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه، ببێته پرۆژه‌یه‌ك كه ناكرێ بیری لێ بكرێته‌وه (هێنده په‌سندیش نییه). هابرماس پێی وایه كۆمه‌ڵی نوێ ده‌توانێت خۆناسینی خۆی به‌رز بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌توانێت سه‌رپشك بێت له ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی له خۆی، هه‌ڵبه‌ت ناتوانێ به شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌كی خۆبه‌خۆ دیاری بكرێت.
ده‌سپێكی هابرماس بریتی نییه له ئه‌زموونی دیرۆكی بۆ ناتوانایی عه‌قڵ له داكۆكی كردن له خۆی، هێنده‌ی كه ئیراده‌ی به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی ئه‌و توخمه تیۆرییانه‌یه، كه بوار ده‌دات به ره‌خنه گرتن له عه‌قڵ، كه به هۆی خودی عه‌قڵه‌وه كار ده‌كات. نوێخوازی سه‌باره‌ت به هابرماس -پتر له هه‌ر شتێكی دی- بریتییه له د‌رك كردن "به عه‌قڵێك كه دادگایی كردنێك دژ به خۆی به‌رهه‌م ده‌هێنێت". وێنا كردنی خۆی بۆ دیموكراسی له نزیكه‌وه ئه‌و بنیاته‌ی به دوادا دێت، ئه‌ویش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رواڵه‌ته‌كانی دی فه‌رامۆش ده‌كات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، هه‌میشه روو له‌و?