كتێبى (دواى قه‌یران ) و گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئالان تۆریندا
March 6, 2012
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :شەونم یەحیا
ئالان تۆرین زاناى كۆمه‌ڵناسى فه‌ره‌نسى له ساڵى 1925 له دایكبووهبوو
تۆرین به‌رێوه‌به‌رى ئێكۆلى هاتوس بۆ خوێندى بالاَ له پاریس(EHESS)بوو، جگه له چه‌ندین زانكۆى برۆفیسۆر و دهرسگووتار بووه وه‌كو زانكۆى ناتیخ له پاریس و له‌سه‌ر ئاستى ئه‌ورپاو و ولاَتانى بێگانه به تایبه‌تى له ئه‌مه‌ریكاى لاتین ، له سالىَ 1956 ناوه‌ندى لێكۆلێنه‌وه زانستى كۆمه‌ڵناسى و كارى له زانكۆى شیلى دامه‌زراند و گرنگى زۆرى به بزووتنه‌وه كۆمهلاَیهتیهكان داوه و زۆر شتى له‌مبارییه‌وه نوسیوه ، له ساڵى 1998 خهلاَتى ئهمهلفى ئه‌وروپى بۆ زانستى كۆمه‌ڵناسى وه‌رگرتووه .
له‌ساڵى 2004 پله‌ى دكتۆراى فه‌خرى له زانكۆى نیشتمانى سانت مارتین(Universite saint martin national) پێ به‌خشرا هه‌روه‌ها دامه‌زرێنه‌ر و به‌رێوه‌به‌رى ناوه‌ندنى شیكردنه‌وه‌ى كۆمهلاَیهتى(CADIS) بوو.
له‌گه‌ڵ دامه‌زرێنه‌رى گۆڤارى كار و سه‌رۆكى پێشووى كۆمه‌ڵه‌ى كۆمه‌ڵناسى فره‌نسى بوو ، تۆرین چه‌ندین به‌رهه‌مى له بوارى زانستى سیۆسیۆلۆجى هه‌یه له نێوانیشیاندا « ره‌خنه گرتن له مۆدێرنیته Critique de la modernité»
له‌ساڵى 1998 ، «برادیگماى نوىَ ، بۆ تێگه‌یشت له جیهانى ئه‌مرۆ 2005» ، «بزووتنه‌وه كۆمهلاَیهتیهكان»، «دیموكراسیه‌ت جیه ؟»، له‌گه‌ل چه‌ندین به‌رهه‌مى تر ...
كتێبى ( دواى قهریران ) له ساڵى 2007دا چاپكراوه ، له‌م به‌رهه‌میدا تۆرین پشتى به لێكۆلێنه‌وه سیۆسیۆلۆژیهكانى پێشوو به‌ستووه كه له دواى ساڵى 1955وه له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى كرێكاران به‌گشتى و كرێكارانى شیلى به‌تایبه‌تى كراوه ، ئه‌م كتێبه په‌یامێكه بۆ گرنگى دان به دووباره چاوخشاندنه‌وه به چه‌مكه‌كانى گۆران ، و به شێوه‌یه‌كى گشتى بایه‌خ به بزووتنه‌وه كۆمهلاَیهتیهكان و بزووتنه‌وه مرۆییه‌كان و بارودۆخى ژینگه‌ى ده‌كات ، و كۆمه‌لێك پرسیار دهورژێنى له باره‌ى ئایندنى كۆمه‌ڵگه دواى ئه‌و قه‌یرانه دارایى كه له نێوان سالاَنى 2007 تا 2009 ئه‌مه‌ریكاى گرته‌وه و كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌وروپا هه‌بوو ،ئه‌م كارهشى وه‌كو كارێكى فیكرى سیۆسیۆلۆجى له ژیانى دوورودرێژى مه‌یدانى وابوو.
تۆرین له‌م به‌رهه‌مه‌یدا بۆچوونه‌كانى له‌سه‌ر سىَ پرنسیبى سه‌ره‌كى چرِ ده‌كاته‌وه ، له ته‌وه‌رى یه‌كه‌مدا تایبه‌ته به كارى كۆمه‌ڵناسى و ته‌وه‌رى دووه‌م تایبه‌ته به ده‌ست تێوه‌ردان له رِوانگهى كۆمه‌ڵناسیه‌وه و ته‌وه‌رى كۆتایش بایه‌خ ده‌دا به پرنسیپه گشتیه‌كانى چالاكى بزووتنه‌وه كۆمهلاَیهتیهكان .
گرنگى كۆمه‌ڵناسى له‌لاى تۆرین توێژینه‌وه‌یه له ره‌فتارى كۆمهلاَیهتى كه به‌ستراوه‌ته‌وه به مێژووى په‌یوه‌ندییه‌كان و ململاَنىَ و چینه كۆمهلاَیهتیهكان ، بهلاَم كۆمه‌ڵناسى گرنگى ده‌دات به كرده‌ى كۆمهلاَیهتى و په‌یوه‌ندییه‌كان و ململانىَ و له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ناونراوه به كۆمه‌ڵناسى كرده‌یى ، و كۆمه‌ڵگه له‌لاى تۆرین به‌رهه‌مێكى مێژووییه و كاریگه‌ر به بزووتنه‌وه‌كان به هۆى ئیراده‌ى كرده و گۆران ، تۆرین پێشنیار ده‌كات كه به شێوه‌یه‌كى دینامیكى سه‌یرى كۆمه‌ڵگه بكرێت له برِیاردان و پیشه و په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌رورووبه‌ر و رێساكان .
(دواى قه‌یران ) ئه‌و هه‌ڵبژارده كۆمه‌ڵناسیه له نۆ به‌ش كه دابه‌شى سه‌ر دوو ده‌روازه بووه جگه له كۆتایى و كورتكراوه و پێشه‌كى ، بیبلۆگرافیا ، زۆر له زانایانى كۆمه‌ڵناسى له ناونیشانى كتێبه‌كه ده‌پرسن بۆ (دواى قه‌یران ) ؟ ئایه ئه‌مه به‌و مانایاییه كه قه‌یران كۆتایى هاتووه ؟ كاتى كه چاومان به ئالان تۆرین كه‌وت له وهلاَمدا دهڵىَ "ئێمه باس له ده‌رئه‌نجامه‌كانى ئه‌و قه‌یرانه داراییه ده‌كه‌ین كه كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌مریكا به‌گشتى و ئه‌وروپا به تایبه‌تى دووچارى هات به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى قه‌رزى گشتى و زیادبوونى قانزانج (ارباح) .ئه‌م ناوه بۆ ئه‌وه زیاتر ده‌گه‌رێته‌وه چونكه قه‌یران به‌رده‌وامه و قه‌یرانى 2008 جیاواز له قه‌یرانى 2010 ...هتد.
تۆرین ده‌ڵى ده‌توانین باس له قه‌یرانه‌كان بكه‌ین , چونكه یه‌ك قه‌یران نه‌بوو، ئه‌و قه‌یرانه دارایی هه‌ر هێنده‌ى نه‌مابوو ئابوورى جیهان به گشتى برووخێنىَ وبووه هۆى دابرِانی ته‌واوى له نێوان ئابوورى و كۆمه‌ڵگه ، ئالێره‌دا پێویست بوو به‌دواى ئه‌و هه‌نگاوانه بكه‌وین كه په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان كۆمه‌ڵگه و ئابوورى له‌سه‌ر بونیادنراوه ، تۆرین له‌و كتێبه‌یدا ده‌پرسێت چى Pathologies له پشت دیارده‌ى پاتۆلۆجى ئه‌و قه‌یراندا هه‌یه ؟
له باسكردنى ئه‌م گرفته یان هه‌ر بابه‌تێكى تر ئه‌و ده‌وه‌ستێته سه‌ر نوسه‌ره‌كه‌ى ، ده‌بینین زانایانى كۆمه‌ڵناسى له‌م گرفته‌دا ئه‌ركى شیكردنه‌وه و ده‌ستنیشانكردنى هۆكاره‌كانى ده‌گرنه ئه‌ستۆ ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ى مێژوو نوسانى ئابوورى له‌و قه‌یرانه‌دا كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى چه‌مكى نوىَ و گۆرانكارییه رۆشنبیریی و فه‌رهه‌نگییه له‌هه‌موو بواره‌كاندا ده‌كه‌ن .
كرۆكى لێكدانه‌وه‌كانى تۆرین له‌و كتێبه‌دا دوو لایه‌ن له خۆ ده‌گرێت ، لایه‌نێكى ئابوورى هه‌رچه‌نده ئه‌و دهڵىَ من ئابووری ناس نیم و لایه‌نێكى كۆمه‌ڵناسیه . باس له ئاماده‌نه‌بوو پیاوانى سیاسى ده‌كات به‌وه‌ى كه نه‌یانتوانى كۆنترۆڵى ئه‌و قه‌یرانه قوڵه دارایى و نهختیه بكه‌ن .
له لاپهرِه13ى ئه‌م لێكۆڵینه‌وه تۆرین ده‌ڵیت" كۆمه‌ڵگه ته‌نیا له نه‌خشه‌و وێنه‌ى جولاَوى ره‌نگاو ره‌نگ نیه به‌ڵكو له قه‌یرانیش پێك هاتوو ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى لێكدابران له نێوان سیسته‌مى ئابوورى و ئه‌كته‌رى كۆمهلاَیهتى" ، هه‌روه‌ها به‌هۆى شیكردنه‌وه‌كانى تۆرین بۆمان به‌دیار ده‌كه‌وێت كه له ئه‌نجامى به پیشه‌سازى بوونى كۆمه‌ڵگه ،ئه‌وا كۆمه‌ڵگه پێویستى به بارودۆخێكى كۆمهلاَیهتى تر هه‌یه دهبىَ لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكرێت .
ئه‌و قه‌یرانه په‌یوه‌ندنى به‌لایه‌نى ئه‌خلاقى و یژدانیهوه هه‌یه له‌لاى تۆرین دروستبوونى ئه‌م قه‌یرانه رِاستهخۆ په‌یوه‌سته به‌و دوو چه‌مكه‌ى سه‌ره‌وه پىَ وایه پێویسته هه‌موو مرۆڤێك ته‌واوى مافه‌كانى خۆى هه‌بێت بهلاَم له چوارچێوه‌ى یاسادا بێت وه‌كو (حه‌نا (hors de la loi )ئهرنهدت ) ده‌ڵى ، بهلاَم لێره‌دا ئه‌و قه‌یرانانه فرێماندهداته ناو بارودۆخێكى نا یاساییه‌وه واتا له ده‌ره‌وه‌ى یاسا .
ولاَتهیهكگرتووهكانى ئه‌مه‌ریكا له قه‌یرانى 2007 دا یه‌كه‌م به‌ركه‌وته‌و زه‌ره‌رمه‌ندن بوو ، ئه‌و قه‌یرانه هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ى نه‌گرته‌وه كه سه‌رمایه‌دا بوون ، ئالان تۆرین له لاَپهرهكانى 18-19 دا ئاماژه به بانكه‌كانى ئه‌ورپا ده‌كات كه ئه‌و قه‌یرانه‌ى ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌رى له‌سه‌ریان هه‌بوو ، له به‌شى دووه‌مى ئه‌م كتێبه تۆرین باس له قه‌یرانى كۆمه‌ڵگه و سه‌رمایه‌دارى ده‌كات لاپه‌ره 32 لێره‌دا به‌دواى پێشكه‌وتنه‌كانى سه‌رمایه‌دارى ده‌كه‌وێت و ناوى ڵى ده‌نێت كۆمه‌ڵگه‌ى پیشه‌سازى و قۆناغى دواى پیشه‌سازى ، له‌م به‌شدا تیشك ده‌خاته سه‌ر ههندىَ له‌و به‌ربه‌ستانه‌ى كه بوونه‌ته هۆى لێدانى سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى له كۆمه‌ڵگه‌دا ، تۆرین رِهخنه له كاراكتهرى سه‌رمایه‌دار و كۆمه‌ڵگه ده‌گرێت به‌وه‌ى كه‌وا كاره‌كته‌رى سه‌رمایه‌دار كۆنترۆڵى سه‌روه‌ت وسامانى كۆمه‌ڵگه‌یان كردووه داهات و سه‌رمایه له‌ده‌ستى چه‌ند كه‌سانێكن له‌كۆمه‌ڵگه ئه‌وانیش به گوێره‌ى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆیان كار به‌و داهاتانه ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كى خه‌یاڵى (افتراچی) چونكه پێشتر سهرمایهدارایى پیشه‌سازى كرِین و فرۆشتنى دیار و به‌رجه‌سته‌كراو بوو، بهلاَم ئێستا ته‌وژمێكى سهرمایهدارایى په‌یدابووه كه ئه‌و پىَ ده‌ڵى ئالوگۆرى خهیالىَ له سهرمایهدارایى گواستنه‌وه‌ى پاره له شوێنێك بۆ شوێنێكى تر communication ، كه ده‌لێت خه‌یاڵیه چونكه له ده‌روه‌ى وه‌زیفه و میكانیزمى ئابوورى رووده‌دات ، ته‌نیا له رێگاى په‌یوه‌ندیكردنه‌وه .
له‌لایه‌كى دیكه‌وه تۆرین كاتێك ره‌خنه له كۆمه‌ڵگه ده‌گرێت به‌وه‌ى كه بىَ ده‌نگه له كه‌موو كورییه‌كان و به هوشیارییه‌وه مامڵه‌یان له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا نه‌كرد، تا گه‌یشته قولاَیى قه‌یران ، لێره‌دا بۆمان به‌دیار ده‌كه‌وێت كه‌وا تۆرین باس له هه‌ره‌سهێنانى سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى پیشه‌سازى ده‌كات له‌لایه‌ن سیسته‌مى سهرمایهدارایى (دارایى)ه‌وه چونكه دووره له پرنسیپه‌كانى ئابووریی زیاتر گریمانیه.
هه‌روه‌ها ره‌خنه له كاراكتهرى سه‌رمایه‌دار ده‌گرێت كه به‌رژه‌وه‌ندیخواز ، گووتمان مامۆستا ده‌توانین به وان بڵین (هه‌ڵپه‌رستن ) تۆرین وهلاَمدا گووتى زیاتر له هه‌ڵپه‌رستن و نزیكترن له دز (Les voleurs ) هۆكارێكى تر‌ى دروستبوونى ئه‌و قه‌یرانه له‌لاى تۆرین په‌یوه‌ندى به مه‌عریفه‌وه هه‌یه زۆربه‌ى رۆشنبیران به‌رانبه‌ر ئه‌م قه‌یرانه بىَ ده‌نگ بوون ، بىَ دهنگبوونیشیان واتاى ئه‌وه‌ى ده‌گه‌یاند كه ناتوانرێت هیج شتێك بكرێت !!! ، ئه‌م بۆچوونه‌ش به‌ره‌و رِاوهستان و ئیفلیجبوونى فیكر و كوشتنى سیاسه‌تمان ده‌بات ، له كتێبه‌یدا تۆرین باس له هه‌ڵه‌ى ئه‌زموونى رۆشنبیران له رابردوودا ده‌كات ، به پشتگیركردنیان له سیسته‌مى سۆفیه‌تى و ماوى تا ئه‌و ئاسته‌ى كه رۆڵ و ئه‌ركى خۆیان وه‌ك رۆشنبیرێك له‌ده‌ستدا ، تۆرین ده‌ڵى نیگه‌رانى ته‌نیا له بىَ ده‌نگى رۆشنبیران نه‌بوو به‌ڵكو بىَ ده‌نگ بوون له قوربانیه‌كانى ئه‌و قه‌یران كاره‌ساتێكى گه‌وره‌تر بوو .
سه‌باره‌ت به قه‌یرانى ئابوورى و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م دروستكردنى كۆمهڵگهیىكى نوىَ ، بۆ ئه‌مه‌م مه‌سته تۆرین كارى له‌سه‌ر چه‌ند گریمانێك كردووه له ده‌روازه‌ى دووه‌مى ئه‌م به‌رهه‌مدا له‌ژێر ناوى ( تواناى كۆمه‌ڵگه ) له‌یه‌كه‌م گریماندا ، تۆرین ده‌لێت (مانه‌وه‌ى له باردۆخى قه‌یراندا تا ده‌گاته كۆتایى مه‌به‌ستى كاره‌ساتى كۆتاییه بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت تا كویێ ئه‌و « catastrophe finale » قه‌یرانه دهرِوات ئه‌و دهڵىَ به‌داخه‌وه ئه‌و گریمانه زۆر له واقیعه‌وه نزیكه ئه‌گه‌ر هه‌نگاوى بۆ نه‌نرێت ، چونكه ئاینده له‌لاى ئه‌و روون نیه ، ده‌گه‌رێت بۆ دۆزینه‌وه‌ى رێگایه‌ك كه چۆن بتوانرێت زیانه‌كانى ئه‌و قه‌یرانه كه‌مبكرێته‌وه ، هه‌روه‌ها دهڵىَ:- دهبىَ ئه‌وش له یاد نه‌كه‌ین كه ئێمه بۆ نه‌وه‌كانمان كه‌مترین ئاستی گوزه‌رانیان بۆ دابین ده‌كه‌ین ئه‌مه‌ش به هۆى كه‌مته‌رخه‌میه‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى قه‌رزى گشتى ، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ى كه ناسیبوومان ئیستا بوونى نیه، له گریمانى دووه‌مدا ده‌ڵى پێویسته ده‌ست به چاكسازى كۆمهلاَیهتى بكرێت ، ئه‌ویش له‌سه‌ر پرنسیپێك له‌سه‌رووى كۆمه‌ڵگه‌وه بێت كه پرنسیپى مافى مرۆڤه ،له پێناوى دووباره بونیادناوه‌ى كۆمه‌ڵگه پێویسته رِهچاوى سروشتى پێداویستیه‌كان بكرێت ، به‌لاى تۆرین چه‌ند بتوانرێت كار له‌سه‌ر خود و ده‌ورووبه‌رمان بكه‌ین ئه‌وه‌نده ئه‌ركمان فراوان و قورس‌تر ده‌بێت .
له سێه‌م گریماندا له (تۆكڤیل) وه‌رگیراوه تۆكڤیل له سالىَ 1805 له‌سه‌رده‌مى ( ناپلیۆن پۆناپه‌رت ) له‌دایك بووه ، رووناكبیرێكى سیاسیه له فه‌ره‌نسا وبه گه‌وره داهێنه‌رى فه‌لسفه‌ى دیموكراسیه‌تى رۆژئاوا ده‌ژمێردرێت . له‌و گریمانه‌دا پێى وایه ئه‌گه‌ر به رِێنمایهكى ئابووریانه له شۆرشى فه‌ره‌نسى بكۆڵینه‌وه ، ده‌رده‌كه‌وێت كه فه‌ره‌نسیه‌كان هه‌ستیان به‌وه‌ده‌كرد كه خۆیان ده‌توانن ئاینده‌ى خۆیان دیارى بكه‌ن .
بهلاَم ئه‌مرۆ ئه‌و هه‌سته به جۆرێكى تر ده‌ر ده‌بریێت له رێگاى چه‌ند بزوتنه‌وه‌یه‌كى به‌هێز و ده‌وڵه‌مه‌ند كه داواكاریهكى شه‌رعیان هه‌یه . بهلاَم به‌مه‌رجێك ئابوورى ناسه‌كان بتوانن چاره‌سه‌رێكى ئه‌م قه‌یرانه‌ى ئیستا بدۆزنه‌وه.
به‌لاى ئه‌م نوسه‌ره‌وه ئه‌م سىَ گریمانانه‌ى هیچیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون ، هیچكامیان دروستكردنهوهیهكى سه‌ر له نوێیان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى پیشه‌سازى پێشكه‌ش نه‌كردووه.
له ئه‌نجامدا ئالان تۆرین كۆتایى به باسه‌كه دێنێت و چواره‌م گریمان ده‌خاته به‌رده‌ست ، ئه‌مه‌ش به دوو شێوه‌ى جیاواز ، یه‌كێكیان دوا رۆژ به ره‌ش دهبینىَ و ئه‌وه‌ى تریان به كراوه‌یى . به‌لاى (ئالان تۆرین)ه‌وه بۆ ئیستاى ئه‌م قه‌یرانه چواره‌مین گریمان به‌كه‌ڵكه ، له‌به‌رئه‌وه‌ى بنه‌ماكه‌ى به دهسهلاَت و ده‌وڵه‌ته‌وه لكێنراوه . له‌لایه‌كى دیكه‌وه فرهلایهنێك و جۆرێك له نه‌رمى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى تێدا ده‌بینرێت له هه‌مانكاتیشدا رێكخستنێكى به‌هێز و تونده كه بتوانرێت به‌ره‌نگارى ده‌وڵه‌تى مه‌ركه‌زى ببێته‌وه . تۆرین ده‌ڵیت ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌هه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى پیشه‌سازى نه‌بوایه و دواى پیشه‌سازیش ، ئه‌وا ده‌كه‌وتینه به‌ر دروستبوون و ده‌ركه‌وتنى هێمایهكانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى نوىَ . كه به‌ند بوو به راگه‌یاندنه‌وه.
تۆرێن پێمان ده‌ڵیت دوو پرنسیپى گرنگ كاریگه‌رییان به‌سه‌ر بارودۆخى كۆمه‌ڵگه‌وه ده‌بێت ، یه‌كێكیان بریتیه له گشتیى بوو و ئه‌وه‌ى تریان په‌یوه‌ندى به مافه‌وه هه‌یه هه‌ر دووكیان له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه رۆشنبیرییه‌كان (Globalisation ) (گلۆبالیزاسیۆن ) پشتگیری‌یان لىَ ده‌كرێت ، ئه‌م دوو پرنسیپه پشت به هوشیارى تاك ده‌به‌ستێت له هێنانه‌دى مافه‌كانى ئه‌م هوشیارییهش له‌لاى تۆرین ماناى بوونى مرۆڤه ، چونكه له‌لایه‌ك خود هه‌یه كه هه‌ڵگرى مافه ، له‌لایه‌كى دیكه‌وه به جیهانیبوون هه‌یه كه پێویسته رێكبخرێت.
بزووتنهوهكانیش پێك دێن له پێكهاته جیاجیاكانى كۆمه‌ڵگه كه زۆر بىَ باكانه دهسهلاَتىَ سیاسى ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه . هه‌روه‌ها ده‌ڵى دهبىَ چالاكوانى كۆمه‌ڵگه هه‌ستێكى به‌هێزى به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌لاى خۆیان دروستبكه‌ن ، بۆ به‌دیهێنانى مافه‌كانیان بهمهرجىَ له چوارچێوه‌ى یاسادا بێت ، بۆ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش پێویستیان به باوهرِبه خۆبوون و توانا هه‌یه ، وه‌كو لێهاتوویى و شاره‌زایى ئه‌و كرێكارانه‌ى كه نوێنه‌رى بزووتنه‌وه‌كانى كرێكارانن .
كۆتایى په‌رتووكه‌كه‌ى نوسه‌ریش خۆى له پێج ده‌رئه‌نجام دهبینىَ كه به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌یه :-
له‌لاى چینه جیاجیاكانى كۆمه‌ڵگه ، چونكه قه‌یران جۆره دابرانێكى دروستكردبووObjectifیه‌كه‌م ده‌رئه‌نجام :-نه‌بوونى ئامانج ، به‌تایبه‌تى له نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى بانك و پێداویستیه‌كانى هاولاَتیان له‌لایه‌كى دیكه‌وه .
دووه‌م ده‌رئه‌نجام گه‌رانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى پێشوو كه ئه‌سته‌مه ، چونكه ئه‌م قه‌یرانه دوور له سیسته‌مێكى عهقلاَنى دروستبوو ، گه‌رانه‌وه بۆ بارودۆخى پێشوو به‌كارهێنانێكى عقلاَنى نیه.
سێیه‌م ده‌رئه‌نجام ئالان تۆرین ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات : په‌نا بردن بۆ جۆرێكى تر له ژیانى ئابوورى و كۆمهلاَیهتى.
چواره‌م ده‌رئه‌نجام :- تۆرین دهڵىَ تاكه هێزێكى به‌رگریكه‌ر هه‌بێت ، دهبىَ له سه‌رووى بارودۆخى ئابوورى و كۆمهلاَیهتى بىَ .
له كۆتاییدا پێنچه‌م ده‌رئه‌نجام ده‌خاته روو پێشنیارى ئه‌وه ده‌كات كه به‌زووترین كات ئه‌و چه‌مكانه‌ى په‌یوه‌ندیان به مافی مرۆڤه‌وه هه‌یه بگۆردرێن بۆ رێزلێنان له مافی مرۆڤ ، نه‌ك ته‌نیا له ئاستى قانونیه‌وه ، به‌ڵكو له ئاستى كۆمهلاَیهتیهوهش.
له كۆتاییدا ده‌توانین ئه‌وه دیارى بكه‌ین كه شیكردنه‌وه‌ى ئه‌م قه‌یرانه داراییه وا له نوسه‌ر ده‌كات ، ره‌شبینى رِهتبكاتهوه و یان گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌و سیسته‌مه سهرمایهداراییه كه دروستكراوه ، له كۆتایى ئه‌م لێكۆلێنه‌وه‌یه سیۆسیۆلۆجیه تۆرین چه‌ند پێشنیارك بۆ چاره‌سه‌ر ده‌خاته به‌رده‌ست ، له‌وانه هێزى سیاسى له كۆنترڵكردنى قه‌یران ، مه‌به‌ستى له‌و كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانه واتا ئهكترى سیاسى كه له نێو پارته سیاسیه‌كان كارده‌كه‌ن ، ئه‌و باس له بیرى كۆن ده‌كات له سیاتكردنى ئه‌مرۆ كه نه گونجانێك دروست ده‌كات و ناتوانن كۆنترۆلى بارودۆخى قه‌یران بكه‌ن ده‌ڵى دهبىَ كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان له ئاستى گۆرانكارییه كاندا بن ، و هێزى دووه‌م لایه‌نى كۆمهلاَیهتیه لێره‌دا ئاماژه به توانا و رۆڵى ئه‌كته‌رى كۆمهلاَیهتى كه له‌نێو سه‌ندیكا و ریكخراوانه كار ده‌كه‌ن و هیزێكى كاریگه‌رن له پێناو گۆرانكارى كۆمه‌ڵگه و زاڵبوون به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا.
شەونم یەحیا و ئالان تۆرین