عه‌قڵی زانستی-بەشی یەكەم
December 13, 2011
فیکر و فەلسەفە

نووسه‌ر :ژان- تۆسان دۆزانتی
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
"عه‌قڵ" و "زانست" دوو په‌یڤی پێكه‌وه گرێ دراون، به چه‌شنێك كه ئه‌و چه‌مكه‌ی ئه‌و دوو په‌یڤه ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌وی دیكه‌یان دیاری ده‌كات و پێوه‌ی په‌یوه‌سته. ئه‌م هاوسه‌رییه، كه به‌رهه‌می گرێبه‌ستێكی دێرینی هاوسه‌رییه، هاوسه‌رییه‌كه له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵناوه‌شێته‌وه، تا راده‌ی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه، كه پێیان ده‌گوترێت كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتوو، خه‌سڵه‌تی ره‌سه‌نی خۆی و ماركه‌ی جیای خۆی و چاوگی هه‌میشه تازه‌وه بووی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به سه‌ر شتان و به سه‌ر خه‌ڵكه‌وه، له‌ودا (له‌و گرێبه‌سته‌دا) (وه‌ك ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه بۆی ده‌چن) ده‌بینێته‌وه. هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك رووكاری تایبه‌ت به دیرۆكی ئه‌فسانه‌ییانه‌ی خۆی داده‌مه‌زرێنێت. ئه‌و (كۆمه‌ڵگایه) له‌و رووكارانه‌دا، دڵنیایی تایبه‌تی خۆی و وچانی زاده‌ی خود پاساو به‌دی ده‌كات. هه‌ر شتێك كۆمه‌ڵ له‌باره‌ی خۆیه‌وه باوه‌رِی پێی بێت، ده‌چێته فۆرمی واقیعی ئاساییه‌وه و سه‌نگی خۆی به‌ده‌ست ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته ده‌رهاویشته‌یه‌كی بێ سێ و دوو، ده‌رهاویشته‌یه‌كی به سه‌نگ، كه بوارێك نییه بخرێته بن باری پرسیاره‌وه.كاره‌كه سه‌باره‌ت به ئێمه‌ش هه‌ر وه‌هایه، ئێمه‌ین كه مێژوومان له‌و گۆشه كیشوه‌ری ناوی ئه‌وروپایه، رێچكه به‌ست كردووه. به‌وه‌ی له هه‌مان ئه‌م شوێنه‌دا له‌دایك بووین و چه‌ندین شێوه‌ی زانینیش كه پێیان ده‌ڵێین زانسته‌كان، (له‌وێدا) فراوان بوون و گه‌شه‌یان كرد، ئه‌مه‌ش وای لێ كردین كه ئه‌گه‌ری به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م زانستانه وه‌ك ئه‌وه‌ی جۆر، كه خۆی ناو ناوه مرۆڤی دانا، بۆ خودی مرۆڤ، واته مرۆڤی جۆره‌كی، بگوازینه‌وه. ئه‌گه‌ری په‌ره‌پێدانی خه‌سڵه‌تی به‌دی كرا و به فۆرمی سه‌راپاگیرانه‌ی بوونی خۆی، واته عه‌قڵ، گه‌یشت.
ئه‌ركی منه لم وتاره‌دا، گۆشه‌نیگایه‌كی ره‌خنه‌گرانه ده‌رهه‌ق ئه‌م یه‌قینه جوان و باوه بگرمه به‌ر. ده‌كرێ ره‌خنه له سێ واتادا لێی تێ بگه‌ین:
یه‌كه‌م: پرسی جووته‌ی زانست- عه‌قڵ سه‌باره‌ت به گه‌ڵاڵه بوونی مێژووییانه‌ی و گه‌رِاندنه‌وه‌ی بۆ ریشه‌ی گریمانه‌ییانه‌ی. ئه‌و ریشه‌یه‌كه، كه ده‌بێ خۆمان له ئاست ره‌خنه گرتن له واتا و نیشانه‌كه‌ی ببوێرین، چونكه ناكرێ له یه‌ك ریشه زیاتری بۆ دیاری بكه‌یت.
دووه‌م: پێوانه كردنی راده‌ی پێكه‌وه‌به‌ندیی نێوان واتای زانست و عه‌قڵ. ره‌نگه ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێین "عه‌قڵ" زۆر كۆنتر بێت، هه‌روه‌ها له‌وه‌ی پێی ده‌ڵێین "زانست"یش چه‌سپاوتره. ره‌نگه ئه‌مرِۆ وا بێته پێش چاو كه زێده‌رِۆیی له‌و عه‌قڵه ریشه‌داره‌دا ده‌كرێت، ئه‌ویش به پێوانه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكارانه‌ی زانست ده‌یانخوازێت. ره‌نگه ئه‌و عه‌قڵه "زێده‌ییه‌كی" گرتبێته خۆ.
سێیه‌م: هه‌وڵدان بۆ ئاشنا بوون به‌و زێده‌ییه و لێپرسینه‌وه‌ی له‌باره‌ی ریشه و چانسی به‌رده‌وام بوونی. ره‌نگه بۆی ره‌خسا بێت كه بێ ده‌نگ بێت، یان به هۆی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی چالاكیی ته‌كنیكیانه‌ی به‌دی هێناون، دوور بخرێته‌وه، ئه‌و چالاكییانه‌ش ئه‌مرِۆ چالاكیی ته‌واون (یان وه‌ك ده‌ڵێن پرِن له زانست، له‌م جووت هێمایه برِوانه: رێكخه‌ری میكانیكی و تۆرِی مانگی ده‌سكرد). ئایا برِه چانسێكی بۆ ده‌مێنێته‌وه؟ واته ئایا بوارێكی بۆ ده‌مێنێته‌وه كه تێیدا بۆی بكرێت گوتار دابهێنێت؟ به كورتی ئایا ئه‌وه‌ی له دێر زه‌ماندا له لایه‌ن گریكه‌وه پێی ده‌گوترا "لۆگۆس"، به یه‌كجاره‌كی و بۆ هه‌تاهه‌تایه گۆرِا و له نێو عه‌قڵانیه‌تی زانسته‌كاندا ون بوو؟ یان هه‌ر له سه‌ریه‌تی كه بێ نیشانه و بێ سوود له ژیاندا به‌رده‌وام بێت؟ وه‌ك بابه‌تێك بۆ یادگاری یان بۆ یاد كردنه‌وه‌ی سۆزامێزانه. ئایا گونجاو نییه كه له‌م جیهانی ته‌كنه‌لۆژیایه‌دا له گۆرِ زیندووی بكه‌ینه‌وه؟ ئایا چاكتر نییه بیپارێزین و گه‌شه‌ی پێ بده‌ین؟ ئایا نابێ ئێستا به خه‌به‌ری بێنین و بخرێته نێو جه‌رگه‌ی خودی زانینه‌كانه‌وه، له‌باره و له چوارچێوه‌ی عه‌قڵانیه‌تی زانسته‌وه په‌یڤێكی پێ بده‌ین؟
لێره‌دا باس كردنی هه‌موو ئه‌و پرسانه كارێكی كرده‌نی نییه، به‌ڵام با خوێنه‌ر چاوی خۆی بخاته سه‌ر ئه‌و پرسانه، تا چه‌ند هه‌نگاوێك له گوتاری دادێ دوور بێت و، تا هه‌مبه‌ر به‌و به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له پارێز و سڵه‌مینه‌وه‌دا بێت.
1- زه‌حمه‌تییه‌كی یه‌كه‌م هه‌یه كه له نزیكه‌وه په‌یوه‌ندیداره به دووه‌مین پرسیاری ره‌خنه‌ییانه‌ی ئێمه‌وه. ئێمه قسه‌مان له‌باره‌ی جووته‌ی عه‌قڵ- زانست كرد. ئه‌مه‌ش زێده‌رِۆییه له به‌كار هێنانی زمان. ئه‌مرِۆ له جیهاندا شتێك نییه ناوی بنێین: زانست. له راستیدا ئێمه كاتێك ده‌مانه‌وێ له مه‌به‌ستمان له په‌یڤی زانست ورد ببینه‌وه، ئه‌وا خۆمان له ئاست بێ شومار لق و پسپۆرایه‌تیی جیاجیادا ده‌بینینه‌وه، هه‌وره‌ها (له ئاست) میتۆدی تایبه‌تدا، كه هه‌ر یه‌كه‌یان ئاماده‌كاری و خۆسازدانی تایبه‌تیان گه‌ره‌كه، هه‌روه‌ها پێویستیان به نه‌ریتی گونجاوی هزرییانه و شێوه‌گه‌لی ره‌سه‌ن له داهێنانیش هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به زانسته‌كانیشه‌وه، كه له بن یه‌ك رواڵه‌تدا خۆ ده‌نوێنن، یه‌ك ناونیشانیش هه‌یه (بۆ نموونه: بیركاری) ئه‌وا له ناخیدا فره‌ییه‌كی زۆر هه‌یه و پێویستی به زۆرترین رێژه‌ی پسپۆرایه‌تی هه‌یه، تا بتوانێ پێشكه‌وتن به‌دی بهێنێت. هه‌مان خۆ ئاماده كردن سوودی نییه بۆ بیركاریناسێك، كه له بواری تۆپۆلۆژیای جه‌به‌ردا كار ده‌كات و سه‌باره‌ت به بیركاریناسێك، كه له‌باره‌ی تیۆریی ژماره‌وه كار ده‌كات، كرداری بیركاریانه له هه‌ردوو بواره‌كه‌دا رێك هه‌مان شت نین.
وێرِای ئه‌و جیاوازییانه، ئێمه دوودڵ نین كه له‌باره‌ی عه‌قڵانیه‌تی بیركاریانه‌وه قسه بكه‌ین، واته له‌باره‌ی هه‌ندێك رێساوه كه بیركاریناسان په‌نایان بۆ ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كۆكن رێز له‌و رێسایانه بگرن، جا هه‌ر چییه‌ك بێت ئه‌و بواره‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن. ئه‌وان بۆ نموونه توورِه ده‌بن ئه‌گه‌ر بگه‌ینه ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تیان پێ بێنین، كه هه‌موو ئه‌و هێمایانه‌ی نیشانه‌دان، كه ئه‌وان به‌كاریان ده‌هێنن، به ئاكامێكی زه‌رووری ده‌گه‌ن كه ئه‌م لۆژیكه ناماقووله‌ی دادێ: 1=0 (1 یه‌كسانه به 0) ده‌یگرێته خۆ. ره‌خنه پێشبینی بكه‌یت، كه ئه‌وان ئه‌وكات ده‌ست له میتۆدی خۆیان هه‌ڵده‌گرن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیركارییه‌كی دی دابمه‌زرێنن، كه ده‌كرێ خۆی له‌م جۆره كاره‌ساته به‌دوور بگرێت. ره‌وشێكی له‌و جۆره‌ی باسمان كرد، ئه‌وا به كرده‌نی له سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا (مه‌به‌ست سه‌ده‌ی بیسته‌مه) رووی دا، سه‌باره‌ت به‌و نه‌سه‌قه‌ی "گۆتلۆپ فریگه" دایمه‌زراند. ئه‌م نه‌سه‌قه وا هاته پێش چاو كه جێی ره‌زامه‌ندییه، به‌وه‌ی یاساكانی ژماره به ته‌نیا له لۆژیكه‌وه داتاشراون: لۆژیكێك به روونی له لایه‌ن "فریگه"وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دامه‌زراوه، واش خرایه روو كه لۆژیكێكه ناكرێ تێك بشكێندرێت. كه‌چی واش نه‌بوو!
"بیرتراند راسڵ" له چێوه‌ی ئه‌و نه‌سه‌قه‌ی "فریگه" داینا، پرسێكی شیاوی له نێو ئه‌و نه‌سه‌قه‌دا دانا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و پرسێكی ناكۆكه. ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی هاتنه دیی چه‌ندین هه‌مواركاری، به ئامانجی رزگار كردنی ریتمی ناوخۆی بیركاری (ماتماتیك). به كورتی بیركاری له ده‌ست ناكۆكیی ناوخۆ هه‌ڵدێت، تا ئه‌وه‌ی سڵ له ره‌ت كردنه‌وه‌ی پرسێك ناكات ئه‌گه‌ر ئاكامی ناكۆك و دژبه‌ری لێ بكه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش له هه‌ر بوارێك له بواره‌كانی بیركاریدا (دروسته). ئیدی روو ده‌كه‌ینه ئه‌وه‌ی بڵێین (به‌ڵكوو له سه‌ر هه‌ڵه نه‌بین) كه "هه‌وڵدان بۆ خۆ لادان له ناكۆكیی ناوخۆ له بیركاریدا خواستێكی عه‌قڵیی ناوخۆیه". له لایه‌كی دیكه‌وه (له هه‌ر بوارێكدا كه بیركاری كاری تێدا بكات)، ره‌نگه روو بدات كه بیركاری به‌رنیشانه‌یه‌كی به‌م جۆره‌ی دادێ پیاده بكات: ده‌مه‌وێ پرسی "ق" بسه‌لمێنم. ده‌با دژی "ق" گریمانه بكه‌ین. ئه‌گه‌ر توانیم له (گۆشه‌ی) پێچه‌وانه‌ی پرسه‌كه‌وه، "دژ" به ده‌سته‌وه بده‌م، ئه‌وا خۆم به یه‌قین داده‌نێم كه‌وا من "ق"م سه‌لماندووه (ئه‌مه سه‌لماندنی وه‌ك ده‌ڵێن پاشه‌وه‌یه، سه‌لماندنێكی كۆن به ئه‌ندازه‌ی كۆنیی سه‌لماندن).
ستراتیژ لێره‌دا له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌نده، كه هه‌مان پرس ناكرێ له یه‌ك كاتدا راست و هه‌ڵه‌ش بێت، هه‌روه‌ها كه دژی ئه‌و پرسه هه‌ڵه بوو، ئه‌وا پرسه‌كه بۆ خۆی راسته. حاڵه‌تێكی ناوه‌ند نییه، ئه‌مه‌شه كه ئه‌م بنه‌مایه ناوی بنه‌مای "سێیه‌می هه‌ڵگیراو"ـه. ئیدی به لای ئه‌وه‌دا ده‌چین بڵێین: "رێز گرتن له "سێیه‌می هه‌ڵگیراو" خواستێكی ناوخۆی عه‌قڵیی بیركارییه." با له‌وه‌ش دوورتر برِۆین، ئێمه ده‌زانین ماوه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده‌یه قوتابخانه‌یه‌كی بیركاریناس و لۆژیكناسان هه‌یه "سێیه‌می هه‌ڵگیراو" ره‌ت ده‌كاته‌وه. به‌وانه ده‌ڵێین "حه‌ده‌سی". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان سه‌لماندنكاری ره‌ت ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه. خواسته‌كانیان له‌م باره‌یه‌وه له خواستی بیركاریناسانی كه پێیان ده‌ڵێن كلاسیك، زۆر نه‌گریسانه‌تره. له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه، ناتوانین به پرسێك بڵێین پرسێكی راست، ته‌نیا ئه‌وكاته نه‌بێت كه له تواناماندا بێت به كرده‌نی سه‌لماندنی له سه‌ر رۆبنێین. كه‌واته ده‌ڵێین، خواستی ئاماده كردن و دارِشتنی سه‌لماندن له بیركاریی حه‌ده‌سیدا خواستێكی ناوخۆی عه‌قڵییه، ئه‌وه‌ش هه‌ر چۆنێك بێت، مه‌یدان مه‌به‌ستی بیركارییه.
به‌م جۆره وێرِای هه‌مه‌رِه‌نگیی یه‌كجار فراوان له بواره‌كاندا، ته‌نانه‌ت له قوتابخانه‌كانیشدا، ئێمه وای داده‌نێین مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه بڵێین كه عه‌قڵانییه‌كی بیركارانه هه‌یه: خواستی ئه‌وه‌ی به لای كه‌مه‌وه شتێك قبووڵ نه‌كه‌ین بێ سیسته‌مه‌كانی رێكی پرس بێت، به زۆرییش بێ له سیسته‌مه‌كانی ئه‌و پرسانه‌ی سه‌لماندنیان پێویست به ئاماده‌كاریی دارِشتنی شتانی لۆژیكی هه‌یه. ئه‌ویش سیسته‌مێكه كه‌س نكووڵیی ئه‌وه‌مان لێ ناكات، به‌وه‌ی ده‌كرێ ناوی بنێین عه‌قڵی بیركارانه. واتای هه‌موو ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه، كه بیركاریناسان ئه‌و په‌سنه هاوبه‌شه‌یان هه‌یه: ئه‌وه‌ی رێز له رێساكانی لۆژێكێكی دیاری كرا‌و ده‌گرن (كلاسیك یان حه‌ده‌سی به گوێره‌ی ره‌وش). روونیش ده‌بێته‌وه كه ئه‌مه مه‌رجێكی خواره‌وه و پووتۆكه‌یه.
چی روو ده‌دات ئێستا ئه‌گه‌ر باسی بواری دیكه‌ی زانستی بێ له بیركاری بكه‌ین؟ ئایا ده‌توانین جۆره عه‌قڵانیه‌تێكی هاوبه‌ش گه‌ڵاڵه بكه‌ین كه بۆ هه‌مووان بگونجێت؟ وا دێته پێش چاوم كاره‌كه جێی گومانه، ته‌نیا مه‌گه‌ر به كورته رێیه‌كدا برِۆین، واته ئه‌گه‌ر زانستێك دروست بكه‌ین به شێوه‌یه‌كی روون به عه‌قڵانیی دابنێین و به گوێره‌ی ئه‌ویش راده‌ی عه‌قڵانی بوونی زانسته‌كانی دیكه‌مان پێ پێوا. كاره‌كه له رابردوودا به‌م جۆره بوو (برِوانه دیكارت و ئه‌ندازه). ئێستاش كاره‌كه سه‌باره‌ت به هه‌ندێك زانا به‌م جۆره‌یه، رێساكانی ئه‌و زانسته داده‌نێن كه پیاده‌ی ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی رێسای سه‌راپاگیری عه‌قڵانیه‌تن. زۆر به داخه‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه به وردی له شتان ورد ببینه‌وه، ئه‌وا چاومان به‌و زانسته ناكه‌وێت كه ده‌كرێ ئه‌مرِۆ پاڵێوراو بێت بۆ پیاده كردنی ئه‌م ئه‌ركه سه‌راپاكیره پێوانكارییه، هه‌ر بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می عه‌قڵانیه‌ت.
زانستێك نییه، هه‌رچه‌ندی وردیش بێت، بایی ئه‌وه بێت ئه‌و میتۆدانه پێشكه‌ش به زانسته‌كانی دی بكات كه له‌گه‌ڵیاندا ده‌گونجێت، هه‌روه‌ها پێوه‌ره‌كانی هه‌قیقه‌تیشیان پێشكه‌ش بكات (هه‌رچه‌نده ئه‌و زانستانه هه‌ندێك ده‌كرێ یارمه‌تیده‌ر بن بۆ دارِشتنیان). كاره‌كه، بۆ نموونه، ئه‌مه‌یه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی نێوان بیركاری و فیزیا. ئێمه ئه‌مرِۆ ده‌زانین كه فیزیا ناكرێ ده‌ستبه‌رداری بیركاری ببێت. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك لقی فیزیا ده‌كرێ له شێوه‌ی بیردۆزی بیركارانه پێشكه‌ش بكرێن، هه‌روه‌ها له شێوازی زانستێك بۆ به‌دیهییه‌كان. به‌ڵام جیاوازییه‌كی بنه‌رِه‌تیانه له نێوانی تیۆرییه‌كی بیركاری و تیۆرییه‌كی فیزیادا هه‌یه. تیۆریی فیزیا په‌یوه‌ندیداره به دیارده‌گه‌لێك ناكرێ زه‌ق بكرێته‌وه و بخرێته روو، ته‌نیا به تێبینی و تاقی كردنه‌وه نه‌بێت (بۆ نموونه دیارده‌ی په‌رت بوون، بڵاو بوونه‌وه‌ی گه‌رمی، به‌ر یه‌ك كه‌وتنی گه‌ردیله‌كان، ..هتد). بۆیه یه‌كدی گرتوویی ناوخۆ (رێز گرتن له رێساكانی لۆژیك) مه‌رجێكی به‌س نییه بۆ هه‌قیقه‌تی لۆژیككاریی فیزیا. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش جێ دڵنیایی نییه كه مه‌رجێكی زه‌روورییه، به لای كه‌مه‌وه له كن ئاستێكی دیاری كرا‌و له قۆناغی دۆزینه‌وه‌دا.
هۆیه‌ك له ئارادا نییه وا له سروشت بكات ملكه‌چی لۆژیكی ئێمه ببێت، ئه‌و له‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندتر و ئاڵۆزتره. ده‌كرێ بڵێین فیزیا هه‌رگیز ناكرێ پێش بكه‌وێت، ئه‌گه‌ر له سه‌ر ته‌نیا رووداوی ئه‌زموونكارانه‌ی گونجاو له‌گه‌ڵ تیۆرییه‌كانی به‌رده‌ستدا نه‌مێنێت. با به ته‌مای پێشكه‌وتن نه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له بیركاریدا وایه، ته‌نیا په‌یوه‌ست بن به گه‌ڵاڵه كردن ئه‌نجامی به‌دیهییه‌كان له رێی به‌كار هێنانی رێساكانی هه‌ڵهێنجان. به‌م جۆره وێرِای به‌كار هێنانی زه‌رووریانه‌ی بیركاری له لایه‌ن فیزیاناسانه‌وه تا راده‌ی ئه‌وه‌ی سیسته‌می پرسه‌كانی خۆیان، به پێی توانا، له شێوه‌ی سیسته‌مێك له به‌دیهی خه‌مڵاندووه، ئه‌وا (ده‌بێ بزانین) ئه‌و وردییه‌ی پرسێك له فیزیادا ده‌یخوازێت، له رووی خه‌سڵه‌ته‌وه جیاوازه له‌و وردییه‌ی له‌گه‌ڵ تیۆرییه‌كی بیركاریدا ده‌گونجێت. پێوه‌ری بنه‌رِه‌تیانه بۆ ناسینی هه‌قیقه‌تی لۆژێكێكی فیزیایی، ئه‌وه‌ی ئه‌زموون و پێوانه ئاشكرای ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ واقیعدا جووت بێت. ئه‌م جۆره جووت بوونه‌یه كه شتی خواستراو (مه‌به‌ست) له لۆژیكی یاساكان، كه توانای پێشبینی كردنی ئه‌وه‌ی پاشتر روو ده‌دات هه‌یه، سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵه مه‌رجێكی پێدراوی به‌راییه (وه‌ك به‌ر یه‌ك كه‌وتنی دوو تۆپی بلیارد كه شوێن و قه‌باره‌كه‌یان له چركه‌ی "ت"دا پێ ده‌زانین). جا ئه‌گه‌ر فیزیاناسان به گشتی ته‌نیا به كۆی ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی له ژماردن دێن به‌سی لێ بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌وه هه‌رگیز واتای ئه‌وه نییه كه عه‌قڵانیه‌تی فیزیا له هه‌مان جۆری عه‌قڵانیه‌تی بیركارییه. ته‌نانه‌ت له حاڵه‌تی ته‌نیا په‌یوه‌ست بوونمان به په‌یوه‌ندیی بیركاری به فیزیاوه، ئه‌وا ده‌چێته خانه‌ی چه‌واشه‌ییه‌وه كه نموونه‌ی عه‌قڵانیه‌ت، ئه‌وه‌ی بیركاری چاوی تێ برِیوه، "نموونه"یه‌كی نموونه‌یی و پێوانه‌ییه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر بیركاری ئه‌و زانسته نه‌بێت كه به راستی بۆ وه‌رگرتنی "خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له عه‌قڵانیه‌ت"دا پاڵێوراو بێت، ئیدی خۆ ئه‌وه مانای وا نییه كه فیزیا بۆ ئه‌و خه‌ڵاته پاڵێوراوه. به هه‌مان شێوه ده‌توانین هه‌مان نیشانه بڵێینه‌وه، هه‌ر چه‌نده كاره‌كه درێژ و تاك و ته‌نیاش ده‌بێت: عه‌قڵانیه‌تی فیزیا پێوه‌ر نییه بۆ عه‌قڵانیه‌تی بایۆلۆژیا، ئه‌ویش له لای خۆیه‌وه پێوه‌ر نییه، بۆ نموونه، بۆ عه‌قڵانیه‌تی مێژوو.
با تۆزێك ئۆقره بگرین به‌ر له‌وه‌ی بێینه سه‌ر باسی ئه‌م خاڵه له‌باره‌ی نموونه‌ی دیرۆك و فیزیا. ئه‌و مێژوونووسه‌ی ده‌خوازێت ئه‌و شێوه هۆیانه‌ی (كه خۆبه‌خۆ به ته‌واوی دروست نین) له فیزیادا به‌كار دێن، بۆ بواره‌كه‌ی خۆی بگوازێته‌وه، ئه‌وا هه‌ست به گه‌وره‌ترین بێ ئومێدی ده‌كات. ده‌بێ واز له سووده سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هۆیایه‌تی بهێنین: واته له سایه مه‌رجی دیاری كرا‌و و سنووری دیاری كراوه‌وه، ده‌توانین به ده‌سپێك له پێشبینی هۆیایه‌تی به‌كار بهێنین. گریمانه حاڵه‌تێكمان هه‌یه قابیلی تێبینی كردنه (قابیلی پێوانه كردنه) حاڵه‌تێك كه له چركه "ت" به سفر سازێندراوه، ئه‌وا ده‌كرێ له چركه‌ی "ت"دا پێشبینیی حاڵه‌ته‌كه‌ی بكه‌ین به (= ت+ت)، له رێی راست كردنه‌وه و نزیك كردنه‌وه‌وه. له فیزیای كلاسیك‌دا ده‌كرێ سیسته‌می مه‌به‌ست داببرِێندرێت.
بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر من له هۆڵی بلیاردی قاوه‌خانه‌یه‌كدا خه‌ریكی گه‌مه‌ی بلیارد بم (هۆڵه‌كه چه‌سپاوه هه‌روه‌ها ده‌وروبه‌ری راسته‌وخۆی ئه‌ویش هه‌ر وه‌هایه، گریمان بۆ نموونه بوومه‌له‌رزه نییه)، ئه‌وا ئه‌وه‌ی له شه‌قامدا روو ده‌دات (بۆ نموونه پێكدادانی دوو ئوتومبیل) كار له تۆپه‌كانی بلیارد ناكات. له فیزیای "كوانتی"دا شتان ئاڵۆزتر نایه‌قینین، به‌وه‌ی ده‌بێ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی هیزنبێرگ ساڵی 1926 دۆزیونییه‌وه، ره‌چاو بكه‌ین (كه پێیان ده‌ڵێت "په‌یوه‌ندیی نایه‌قین" كه ناونانێكی سه‌یره): برِی پاڵنه‌ر و شوێن قابیلی گۆرِین نین، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی مه‌حاڵ بوونی دیاری كردنی یه‌كێكیان به دروستی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی دیكه‌یان، به هه‌مان چه‌شنی تۆپه‌كانی بلیارد. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، بنه‌مای توانای جیابوونه‌وه (دابرِانی) سیسته‌می ماددی، هه‌میشه بنه‌مایه‌كی به‌رِێز نییه. هه‌ڵبه‌ت فیزناسانی ئه‌تۆم ده‌زانن چۆن چۆنی "پێشبینی بكه‌ن"، ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی هه‌ندێك سنووری سه‌پێندراو به هۆی "په‌یوه‌ندیی هیزنبێرگ"ـه‌وه، ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ی په‌یڤی پێشبینی سه‌باره‌ت به‌وان، واتای ئه‌سته‌متر و نارِه‌حه‌تكه‌رتری هه‌یه، له‌وه‌ی له فیزیای كلاسیك‌دا هه‌یه.
..ماویـــــــــــه‌تی....