سنووری رێكاری زانستیانه...(2-2)
November 29, 2011
فیکر و فەلسەفە

نووسه‌ر :بیرتراند راسڵ
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
كه‌واته ئێمه ئه‌وه‌ی پێمان وایه ده‌یبینین له راستیدا نایبینین. جا هیچ پاساوێك هه‌یه، باوه‌رِمان وا بێت كه ئه‌وه‌ی وا داده‌نێین ده‌یبینین هه‌شه، هه‌رچه‌نده ناشیبینین؟ زانست هه‌میشه لافی ئه‌وه لێ ده‌دات كه ئه‌زموونكاره، ئه‌و باوه‌رِ به شتێك ناكات كه ناكرێ بیسه‌لمێنین. تۆ ئێستا ده‌توانی له ناخی خۆتدا ئه‌و رووداوانه بسه‌لمێنیت كه ناوه‌كه‌ی، یان پێی ده‌ڵێن: (دیتنی كاوه). به‌ڵام تۆ ناتوانی خودی كاوه بسه‌لمێنیت. ره‌نگه گوێت له ده‌نگه ده‌نگێك بێت و ناوی بنێیت قسه‌ی كاوه له‌گه‌ڵ تۆ، ره‌نگه هه‌ست به ده‌ست لێدانی ئه‌و بكه‌یت و ناوی بنێیت (یان پێت وا بێت): كاوه‌یه لێت ده‌دات. هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی درێژه خۆی نه‌شۆردووه، جا ره‌نگه بۆنی شتێك بكه‌یت و پێت وا بێت له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.ئه‌گه‌ر چوویته پێستی ئه‌و رایانه‌ی بۆمان باسی كردی، ئیدی ده‌یدوێنی، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له لایه‌كی دیكه‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه‌دا بین، گوێمان لێ بوو ده‌تگوت "تۆ لێره‌ی"؟ ره‌نگه به هۆی ئه‌وه‌وه گوێت له‌م بێژانه بێت "به‌ڵێ هه‌ی گێله، نابینی؟" به‌ڵام ئه‌گه‌ر وات دانا كه ئه‌و بێژانه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن كه لێره‌یه، ئه‌وا له واتای ئه‌و نیشانه و به‌ڵگانه‌ی بۆ تۆمان هێنایه‌وه نه‌گه‌یشتی، ئه‌و واتایه‌ش ئه‌وه‌یه كه (كاوه) گریمانه‌یه‌كی خۆشه، ده‌كرێ به سایه‌ی ئه‌وه‌وه كۆمه‌ڵێك له هه‌سته‌كانت له گورزه‌یه‌كدا كۆ بكه‌ینه‌وه. ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ش گرێیان ده‌دات، ئه‌وه نییه كه له بنه‌چه‌ی گریمانه‌ییاندا هاوبه‌شن، به‌ڵكوو هه‌ندێك له لایه‌نانی وێكچوون و نزیكایه‌تیی باڵایه، ئه‌مه‌ش هه‌ر ده‌مێنێت، هه‌رچه‌نده بنه‌چه‌ی هاوبه‌شیان خورافی بێت.
تۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له سینه‌مادا ببینی، ده‌زانی (ئه‌و كه‌سه به جه‌سته) له‌وێ نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆكه‌ی (به‌رده‌مدا) نییه، هه‌رچه‌نده گریمانه ده‌كه‌یت كه كه‌سێكی ره‌سه‌ن به كرده‌نی و به‌رده‌وام هه‌ر هه‌بووه. به‌ڵام بۆچی ئه‌و گریمانه‌یه ده‌كه‌یت؟ بۆچی كاوه‌ش وه‌ك ئه‌و پیاوه نه‌بێت كه له سینه‌مادا ده‌یبینی؟ ره‌نگه لێت توورِه بێت، ئه‌گه‌ر باسی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی بۆ بكه‌یت، به‌ڵام ناشتوانێ به درۆی بخاته‌وه، مادام ئه‌و ناتوانێ وات لێ بكات، كه تۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یكات تاقیی بكه‌یته‌وه، كاتێك ئه‌و ناچێته نێو (بازنه‌ی) شاره‌زایی تۆوه.
ئایا هیچ رێگایه‌ك هه‌یه بۆ سه‌لماندنی هه‌بوونی رووداو بێ له‌وانه‌ی خۆت تاقییان ده‌كه‌یته‌وه؟ ئه‌مه پرسێكه بایه‌خێكی سۆزاویی هه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌مرِۆ سروشتناس به ناگرنگی داده‌نێت. ئه‌و ده‌ڵێ "تیۆرییه‌كانم تایبه‌تن به داهێنانی یاسای باڵا، كه هه‌سته‌كانم پێكه‌وه گرێ ده‌دات. له نێو ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌م یاسا زانستیانه‌وه، ده‌توانم "گریمانه یه‌كه" به‌كار بهێنم. جا كه بپرسین ئایا ئه‌م یه‌كانه له گریمانه پترن، ئه‌وه كارێكه سوودێكی نییه، چونكه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی به‌دی هێنانی ژێر توانادایه". ره‌نگه ناچاریش بێت ددان به بوونی سروشتناسانی دیكه‌دا بنێت، چونكه پێویستی به سوود وه‌رگرتن هه‌یه له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانی ئه‌وان، دوای ددان پێدا نانی به سروشتناسان، ره‌نگه له روو دابمێنێت و ددان به توێژه‌رانی زانسته‌كانی دیكه‌شدا بنێت.
له راستیدا ره‌نگه به چونیه‌كایه‌تی، به‌رنیشانه‌یه‌ك دابمه‌زرێنێت، تا بیسه‌لمێنێت كه مادام جه‌سته‌ی به بیرۆكه‌كانییه‌وه به‌ندن، به هه‌مان شێوه ئه‌و جه‌ستانه‌ی زۆر به جه‌سته‌ی ئه‌و ده‌چن، ئه‌وانیش به زۆری به بیرۆكه‌كانیانه‌وه به‌ندن.
چانسی ئه‌م به‌رنیشانه‌یه له‌باری هێزه‌وه كارێكه جێ گومان، به‌ڵام ته‌نات له‌گه‌ڵ سه‌لماندنی ئه‌ویشدا، ئه‌و رێمان پێ نادات بگه‌ینه ئه‌وه‌ی، به‌راكامی هه‌بوونی خۆر و ئه‌ستێره یان هه‌ر مادده‌یه‌كی بێ گیان بكه‌ین. ئه‌مه‌ش به‌ره‌و رای "بێركلی" راپێچمان ده‌دات، كه ده‌ڵێ شتێك نییه بێ له بیرۆكه. "بێركلی" گه‌ردوون و نه‌مریی جه‌سته‌ی رزگار كرد، به‌وه‌ی به بیرۆكه‌ی خوداوه‌ندی دانان، به‌ڵام ئه‌وه له‌وه زیاتر نه‌بوو كه ته‌نیا به‌دی هێنانی ئاره‌زوویه‌ك بوو، بیركردنه‌وه‌یه‌كی لۆژیكانه‌ش نه‌بوو. به‌ڵام ئه‌و مه‌تران بوو، خه‌ڵكی ئێرله‌نداش بوو، جا نابێ ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا زێده دڵرِه‌ق بین.
به هه‌ق زانست به زۆری به‌وه‌ی "سنتیانا" پێی ده‌ڵێت (برِاوی ئاژه‌ڵانه) ده‌ستی پێ كرد، كه ئه‌ویش له واقیعدا هه‌ر ئه‌و هزره‌یه كه تیۆریی "كرداری په‌رچه مه‌رجدار" به سه‌ریدا زاڵه. ئه‌م برِوای ئاژه‌ڵانه وای له سروشتناسانێك كرد كه باوه‌رِ به دنیای مادده بهێنن، به‌ڵام ورده ورده لێی هه‌ڵگه‌رِانه‌وه و خیانه‌تیان لێ كرد. ئه‌وان نموونه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ن، كه سوود له توێژینه‌وه له مێژووی پاشا‌كان وه‌رده‌گرێت و ده‌گۆرِێت به كۆماری.
سروشتناسان ئه‌مرِۆ چی دی باوه‌رِیان به مادده نییه. ئه‌مه‌ش خۆبه‌خۆ زه‌ره‌رێكی مه‌زن نییه، به مه‌رجێك جیهانێكی فراوان و هه‌مه‌رِه‌نگی ده‌ره‌كیمان بۆ بمێنێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وان -به داخه‌وه- شتێكیان پێشكه‌ش نه‌كردین، كه باوه‌رِ هێنان به جیهانێكی ناماددیی ده‌ره‌كی پاساو بداته‌وه.
گرفته‌كه‌ش له بنه‌رِه‌تدا گرفتی سروشتناس نییه، به‌ڵكوو گرفتی لۆژیكناسه. ئه‌و له رووی "جه‌وهه‌ر"ـه‌وه گرفتێكی ساده‌یه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئایا رۆژێك دادێت هه‌لومه‌رج رێمان پێ بدات، له كۆمه‌ڵێك رووداوی ناسراوه‌وه بگه‌ینه به‌راكامی، كه رووداوێكی دی رووی داوه یان روو ده‌دات یان به‌رِێوه‌یه روو بدات؟
ئه‌گه‌ر نه‌توانین به شێوه‌یه‌كی دروست بگه‌ینه ئه‌و به‌راكامه، ئایا ده‌توانین به پله‌ی ئه‌گه‌رێكی مه‌زن پێی بگه‌ین، یان به لای كه‌مه‌وه به ئه‌گه‌ره پله‌یه‌ك كه 50% زیاتر بێت (پێی بگه‌ین)؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به‌ڵێ بێت، ئیدی پاساوێك هه‌یه پێت وا بێت -وه‌ك به كرده‌نییش ئێمه هه‌موو پێمان وایه- كه شتانێكی ناچنه نێو چێوه‌ی ئه‌زموونی تاكه كه‌سیشمانه‌وه، (كه‌چی) رووش ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیش نه‌خێر بوو، ئیدی پاساوێك نییه كه ئه‌و باوه‌رِه‌مان هه‌بێت. لۆژیكناسان نه‌هاتنه بن باری ئه‌وه‌ی به‌و ساده‌ییه له‌و پرسه بكۆڵنه‌وه، منیش په‌ی به وه‌ڵامێكی روونی ئه‌و نابه‌م. هه‌ر ده‌بێ گرفته‌كه بمێنێت تا وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و پرسیاره دێته ده‌سته‌وه، جا به ئه‌رێ بێت یان نه‌خێر. هه‌ر ده‌شبێ باوه‌رِمان به جیهانی ده‌ره‌كی ته‌نیا باوه‌رِێكی ئاژه‌ڵانه بێت.
3- رووتاڵی له سروشتدا:
ئێمه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گریمان، خۆر و ئه‌ستێره و جیهانی ماددی به گشتی له داهێنانی خه‌یاڵ نه‌بن، هه‌روه‌ها چه‌ند پاشگر و پێشگرێكی یارمه‌تیده‌ر نه‌بن له هاوكێشه‌كانماندا، ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێ له‌باره‌یه‌وه بگوترێت، ئه‌وه گوته‌یه‌كه له‌و په‌رِی رووتاڵیدا، ئه‌وه‌ی زیاتریش رووتاڵ و ئه‌بستراكتی ده‌كات، ئه‌وه‌یه كه له‌و زمانی سروشتناسان به‌كاری ده‌هێنن تا قسه‌كانیان روون و ره‌وان بێت، خۆی ده‌نوێنێت. ئه‌و "كات" و "شوێن"ـه‌ی ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن ئه‌و كات و شوێنه نییه كه ده‌چنه نێو ئه‌زموونی ئێمه‌وه. سوورِگه‌ی هه‌ساره‌ش به‌و لارییه نییه كه له نه‌خشه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا ده‌یبینین، ته‌نیا له خه‌سڵه‌تانێك ته‌واو رووت (ئه‌بستراكت)دا نه‌بێت. ده‌كرێ په‌یوه‌ندیی ده‌ست لێدان، كه ده‌چێته نێو چێوه‌ی ئه‌زموونی ئێمه‌وه، بۆ ته‌نه‌كانی جیهانی سروشت درێژ بكه‌ینه‌وه.
هه‌رچی په‌یوه‌ندییه‌كانی دیكه‌ی كه له ئه‌زموونی ئێمه‌دا ناسراون، ئه‌وا بوونی خۆبه‌خۆی له جیهانی سروشتدا ناناسرێت. ئه‌وپه‌رِی كه بیزانین له باشترین گریمانه‌دا، ئه‌وا هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه له جیهانی سروشتدا، كه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی له هه‌ندێك خه‌سڵه‌تی رووتاڵی لۆژیكیدا ده‌یناسین، هاوبه‌شه. خه‌سڵه‌تی هاوبه‌شی نێوانیان ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێ بیركارانه گوزارشتی لێ بكرێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ له خه‌یاڵدا، له په‌یوه‌ندییه‌كانی دیكه‌ی جودا ده‌كه‌یته‌وه.
ده‌با نموونه‌یه‌ك بهێنینه‌وه، قه‌ده‌ری هاوبه‌شی نێوان قه‌وان و ئه‌و مووزیكه‌ی كه له‌و قه‌وانه‌دا تۆماره، ئه‌وا ده‌بینین له چه‌ند خه‌سڵه‌تێكی پێكهاته‌ییدا هاوبه‌شن، ده‌كرێ رووتاڵانه (ئه‌بستراكتانه) گوزارشتیان لێ بكرێت، به‌ڵام له هیچ كام له‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی بۆ هه‌ست روونن، هاوبه‌شن نین. به سایه‌ی وێكچوونی پێكهاته‌ییه‌وه، ده‌كرێ یه‌كێكیان هۆ بێت بۆ ئه‌وی دیكه‌یان.
به هه‌مان شێوه، سروشتناسێك كه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی جیهانی هه‌ستیماندا هاوبه‌شه، كه بۆی ببێته هۆ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له هیچ شتێكی بێ له پێكهاته، له‌گه‌ڵیدا چونیه‌ك نه‌بوو. كه‌واته ئێمه له باشترین گریمانه‌دا، ناتوانین له‌باره‌ی سروشتناسه‌وه شتێك بزانین، ته‌نیا ئه‌و نیمچه خه‌سڵه‌تانه نه‌بێت كه قه‌وان و مووزیكه‌كه تێیدا هاوبه‌شن، نه‌ك ئه‌و نیمچه خه‌سڵه‌تانه‌ی كه یه‌ك له ئه‌وی دی جیا ده‌كاته‌وه.
زمانی ئاسایی هه‌رگیز گونجاو نییه بۆ گوزارشت كردن له‌وه‌ی به راستی سروشت برِیاری ده‌دات، چونكه په‌یڤ و دركه‌كانی ژیانی رۆژانه بۆ رووتاڵ (ئه‌بستراكت) به‌س نین. بێ له بیركاری و لۆژیكی بیركارانه، كه‌س ناتوانێ قسه تا ئه‌و راده‌یه‌ی بۆ سروشتناس نییه تێی په‌رِێنێت، كه‌م بكاته‌وه. ئه‌وه جارێ له هه‌وڵی په‌رچڤه كردنی هێماكانیه‌تی بۆ دركه و په‌ڤ، تووشی قسه‌یه‌كی یه‌كجار ماددیانه دێت، له زه‌ینی خوێنه‌رانیشیدا وێنه‌یه‌كی شادانه بۆ شتێك ده‌كێشێت، كه ده‌كرێ وێنای بكه‌ین و لێشی حاڵی بین، كه زۆر خۆشتر و، زۆریش له‌وه‌ی قسه‌ی ژیانی رۆژانه ده‌یه‌وێ بیگه‌یه‌نێت، باشتر ده‌گات.
گه‌لێك كه‌س زۆر رقیان له رووتاڵ (ئه‌بستراكت) ده‌بێته‌وه، خۆ ره‌نگه هۆی سه‌ره‌كی له‌و باره‌یه‌وه زه‌حمه‌تیی عه‌قڵییه‌ته. ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ ددان به‌و هۆیه‌دا نه‌نێن، ئه‌وا هه‌مه‌جۆر پاساو داده‌هێننه‌وه، كه ده‌نگێكی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌موو هه‌قیقه‌ته‌كان (راستییه‌كان) ماددین، ئێمه له رووتاڵدا واز له جه‌وهه‌ر ده‌هێنین. ده‌ڵێن رووتاڵ هه‌مووی تێكدانی راستییه‌كانه، تۆ جارێ ناتوانی هیچ لایه‌نێكی شتێكی هه‌ست پێ كرا‌و جێ بهێڵیت، تا خۆت تووشی مه‌ترسیی چه‌واشه‌كاری ده‌كه‌یت، به‌وه‌ی له به‌رنیشانه‌ی خۆتدا ته‌نیا پشت به لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ده‌به‌ستیت. ئه‌وانه‌ی به‌م شێوه‌یه مشتومرِ ده‌كه‌ن، ئه‌وا ئه‌وان له واقیعدا مه‌به‌ستیان شتانێكه، كه جیاوازه له مه‌به‌ستی زانست.
رووتاڵ (ئه‌بستراكت) به زۆری له روانگه‌ی، بۆ نموونه، ستاتیكاوه چه‌واشه ده‌بێت. ره‌نگه مووزیكه‌كه جوان بێت، كه‌چی قه‌وانه‌كه جوانییه‌كی تێدا نییه. ئه‌و زانینه رووته‌ی سروشتناسی پێشكه‌شی ده‌كات -له روانگه‌ی كه‌سێكه‌وه خه‌ون ده‌بینێت- خواسته‌كانی شاعیری داستاننووس به‌دی ناهێنێت، كه سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی مێژووی بوونه. ئه‌و هه‌ڵوه‌دای ئه‌وه‌یه بزانێت خودا كاتێك ته‌ماشای جیهانی كرد، چی بینی و به لایه‌وه جوان بوو؟ ناشتوانێ قه‌ناعه‌ت به‌و تیۆرییانه بكات كه خه‌سڵه‌تی رووت لۆژیكیانه‌ی نێوان به‌شه جیاجیاكانی ئه‌وه‌ی خودا دیتی، ده‌خه‌مڵێنن. هه‌رچی بیركردنه‌وه‌ی زانستییه، ئه‌وا شتێكی جودایه و به‌م ناچێت. ئه‌و له بنه‌رِه‌تدا بیركردنه‌وه‌ی توانایه، واته ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه كه به هه‌ست و نه‌سته‌وه ئامانجی ئه‌وه‌یه، توانایه‌ك به خاوه‌نه‌كه‌ی ببه‌خشێت. هێز د‌رك پێ كراوێكی باڵایه، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بگاته (ئاستی) توانا به سه‌ر هه‌ر مادده‌یه‌كه‌وه، له‌وه زیاتری ناوێت كه له‌و یاسا زانستییانه بگات كه ئه‌و (توانا)یه ملكه‌چیانه. ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه له جه‌وهه‌ردا رووت (ئه‌بستراكت)ـه. هه‌رچه‌ندی زیاتر ورده‌كاریی ناپه‌یوه‌ندیدار به بابه‌ته‌وه له حیسابی خۆمان بخه‌ین (ده‌ربكه‌ین)، هێنده بیرۆكه‌كانمان به تواناتر ده‌بن.
ده‌كرێ هه‌مان شت له بواری ئابووریشدا روون بكه‌ینه‌وه. ئه‌و جووتیاره شاره‌زای هه‌موو كون و كه‌له‌به‌رێكی به‌راوه‌كه‌ی خۆیه‌تی، زانینێكی ماددیانه‌ی هه‌یه له باره‌ی گه‌نمه‌وه، زۆر كه‌میش قازانج به‌ده‌ست ده‌هێنێت. ئه‌و هێڵی ئاسنه‌ی گه‌نمه‌كه‌ی بار ده‌كات، كه‌مێك رووتانه‌تر (ئه‌بستراكانه‌تر) ته‌ماشای ده‌كات، كه‌مێك له‌ویش زیاتر قازانج ده‌كات. ئه‌و بازرگانه‌ی له بۆرسه‌دا كار ده‌كات، گه‌نم ته‌نیا به دیوی ساغ رووتانه‌ی ده‌ره‌وه‌یدا ده‌ناسێت، به‌وه‌ی شتێكه ره‌نگه به‌رز ببێته‌وه و ره‌نگه داببه‌زێت -به شێوازی خۆی- هێنده له هه‌قیقه‌تی هه‌ست پێ كرا‌و دوور ده‌كه‌وێته‌وه، به ئه‌ندازه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی سروشتناس. هێنده‌ش قازانج و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست ده‌هێنێت، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ی له بواری ئابووریدا كار ده‌كه‌ن، به‌ده‌ستی ناهێنن.
ره‌وشی زانستیش هه‌ر وه‌هایه، هه‌رچه‌نده ئه‌و توانایه‌ی زانستپه‌روه‌ر ده‌یخوازێت، دوورتر و پتر رووتانه‌تره له‌وه‌ی بازرگانی بۆرسه ده‌یخوازێت.
زێده رووتاڵی له سروشتناسیی نوێ‌دا، وای لێ كردووه تێگه‌یشتنی زه‌حمه‌ت بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌توانێت دركی پێ بكات، تێگه‌یشتنێكی له‌باره‌ی جیهانه‌وه، به‌وه‌ی هه‌مه‌كه، پێ ده‌به‌خشێت، هه‌روه‌ها زانینێكیش به پێكهاته و میكانیزمه‌كه‌ی، (ئه‌وا) ئامێرێكی كه‌متر رووتاڵ نه‌یتوانیوه بیبه‌خشێت.
توانای به‌كار هێنانی رووتاڵه‌كان (ئه‌بستراكته‌كان) كرۆكی عه‌قڵه، چه‌ندی رووتاڵ زیاد بێت، ئه‌وا سه‌ركه‌وتنه عه‌قڵییه‌كانی زانست مه‌زنتر ده‌بن.