سنوووری رێكاری زانستیانه (1-2)
November 22, 2011
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :بیرتراند راسڵ
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
هه‌ر چه‌ندی زانینمان هه‌بێت، ئه‌وه یان ئه‌وه‌تا زانینی راستیی تایبه‌ته یانیش زانینی زانستیانه‌یه. ورده‌كاریی دیرۆك و جوگرافیا ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی زانسته‌وه، به واتای ئه‌وه‌ی شتێكن زانست گریمانه‌یان ده‌كات، ئه‌و بناغه‌یه‌ش پێك ده‌هێنێت كه ته‌لاری زانستی له سه‌ر رۆ ده‌ندرێت. ئه‌و داتایه‌ی داوا ده‌كرێت له سه‌ر پاسپۆرت بنووسرێن، وه‌ك ناو و رۆژی له‌دایك بوون و ره‌نگی چاوانی باپیر.. هتد، هه‌ر ته‌نیا راستیگه‌لن. هه‌بوونی قراڵ و ناپلیۆن له رابردوودا و، هه‌بوونی زه‌وی و خۆر و هه‌ساره و ئه‌ستێره‌كانی دی له كاتی ئێستادا، هه‌روه‌ها ده‌كرێ ته‌نیا وه‌ك راستی دایان بنێین. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌مان وه‌ك راستی قبووڵیان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به دوای وردیی ته‌واودا بگه‌رِێین، ئه‌وا ده‌ڵێین: بریتین له به‌ره‌نجامگه‌لێك ره‌نگه راست بن و ره‌نگه راستیش نه‌بن.ئه‌گه‌ر قوتابییه‌ك له وانه‌ی مێژوودا بێت و ئاماده نه‌بێت برِوا به هه‌بوونی ناپلیۆن بكات، ئه‌وا به زۆری سزای به سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت. خۆ ره‌نگه ئه‌وه به لای خاوه‌ن بیری پراگماتییه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كی به‌س بێت بۆ هه‌بوونی ئه‌و پیاوه له رابردوودا، به‌ڵام قوتابییه‌كه ئه‌گه‌ر پراگماتی نه‌بێت، ئه‌وا ره‌نگه له دڵی خۆیدا بڵێت ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌كه‌ی هه‌ر پاساوێكی هه‌بێت بۆ باوه‌رِ بوونی به هه‌بوونی ناپلیۆن، ئه‌وا ده‌كرێ ئه‌و پاساوه‌ی ئاشكرا بكات. ناشڵێم مامۆستایانی مێژوو، كه من پێم وایه ده‌توانن به‌ڵگه‌یه‌كی باش بخه‌نه روو، كه ده‌یسه‌لمێنێت ناپلیۆن خورافه نه‌بووه. خۆ منیش ناڵێم ئه‌و جۆره سه‌لماندنانه نین، به‌ڵكوو ده‌ڵێم زۆربه‌ی خه‌ڵك نازانن كه ئاخۆ ئه‌و سه‌لماندنانه ده‌بێ چی بن.
روونیشه كه تۆ بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌رِ به شتێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌زموونی خۆت بكه‌یت، ئه‌وا ده‌بێ پاساوێكت هه‌بێت بۆ باوه‌رِ هێنان پێی. وا باویشه كه پاساو "را"ی متمانه‌دارانه. كاتێك بۆ یه‌كه‌مین جار پێشنیار كرا كه كارگه له (كامبردیج)دا دابمه‌زرێت، ئه‌وا بیركارناس "تۆدهوته‌ر" به‌رهه‌ڵست بوو، به‌وه‌ی پێویست ناكات راسته‌وخۆ قوتابیان له جێوه ئه‌و تاقی كردنه‌وانه ببینن كه به‌رِێوه ده‌چن، مادام ئه‌نجامه‌كان مامۆستایانیان بۆیان برِیار ده‌ده‌ن، ئه‌وان هه‌مووشیان پیاون و گه‌یشتوونه‌ته باڵاترین پله‌ی ئه‌فراندن، گه‌لێكیشیان له كڵیسه‌ی ئینگلته‌رادا قه‌شه‌ن. "تۆهنته‌ر" به لایه‌وه به‌س بوو پشت به رای متمانه‌داران ببه‌سترێت. هه‌مووشمان ده‌زانین زۆر جار سه‌لماوه كه متمانه‌داران هه‌ڵه بوون. راسته هه‌ر ده‌بێ زۆربه‌مان له به‌شی هه‌ره زۆری زانینماندا پشت به ئه‌وان ببه‌ستین. من هه‌بوونی (چیای ئه‌لپ) له متمانه‌داران قبووڵ ده‌كه‌م. روونه كه مه‌حاڵه هه‌ر یه‌ك له ئێمه بتوانێت خۆبه‌خۆ هه‌موو راستییه‌كانی جوگرافیا بسه‌لمێنێت. به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ ده‌رفه‌تێك هه‌بێت بۆ سه‌لماندن، ده‌شبێ ماوه نا ماوه ددان به پێویست بوونی سه‌لماندندا بنێین.
ئه‌گه‌ر بۆ مێژوو بگه‌رِێینه‌وه، ده‌بینین هه‌رچه‌ندی به دێرزه‌ماندا بچینه خوارێ، گومان له لامان زیاتر ده‌بێت. ئایا فیتاگۆرس هه‌بووه؟ به زۆری هه‌بووه. ئایا رۆمیلۆس هه‌بووه؟ به زۆری نه‌خێر. ئایا ریمۆس هه‌بووه؟ به دڵنیاییه‌وه ره‌نگه نه‌بوو بێت. جیاوازی له به‌ڵگه‌ی هه‌بوونی ناپلیۆن و به‌ڵگه‌ی هه‌بوونی رۆمیلۆس، ته‌نیا له جیاوازیی پله‌دایه، به گوزارشتێكی وردتر ناكرێ هیچ كامیان قبووڵ بكه‌ین كه ته‌نیا واقیعێكی ماددین، مادام هیچ كامیان نه‌چوونه نێو ئه‌زموونی راسته‌وخۆمانه‌وه.
ئایا خۆر هه‌یه؟ زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌ڵێن خۆر تێكه‌ڵ به ئه‌زموونی تایبه‌تی ئێمه ده‌بێت، به جۆرێك كه ناپلیۆن تێكه‌ڵ به‌و ئه‌زموونه نابێت. ئه‌وان له‌و قسه‌یه‌یاندا هه‌ڵه‌ن. خۆر له رووی شوێنه‌وه لێمان جودایه به هه‌مان شێوه‌ی جیابوونه‌وه‌ی ناپلیۆن له رووی زه‌مان (كات)ـه‌وه. خۆریش -وه‌ك چۆن ناپلیۆنیش ده‌ناسین- له رێی كاریگه‌ریی ئه‌وه‌وه ده‌یناسین. خه‌ڵك ده‌ڵێن كه ئه‌وان خۆر ده‌بینن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه هه‌ر واتای ئه‌وه‌یه كه شتێك به درێژایی 93 ملیۆن میل گه‌شتی كردووه، ئه‌میش ئه‌و مه‌ودایه‌یه كه له نێوانی ئێمه و خۆردایه، ئیدی كاری له تۆرِی چاو و ده‌ماری دیتن و مێشك كردووه. ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی له شوێنی خۆماندا به‌رمان ده‌كه‌وێت، به دڵنیاییه‌وه (هی) خۆر نییه وه‌ك گه‌ردوونناسان لێی تێده‌گه‌ن، له راستیدا هه‌مان كاریگه‌ری ده‌كرێ به ئامرازی دی به‌دی بهێندرێت. له رووی تیۆرییه‌وه ده‌كرێ تۆپێكی كانزای تواوه له شوێنێك هه‌ڵبواسرێت، به لای یه‌كێك له بینه‌رانییه‌وه رێك وه‌ك خۆر خۆی پیشان ده‌دات. ده‌كرێ كاریگه‌رییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر بینه‌ر به هیچ شێوه‌یه‌ك له كاریگه‌ریی خۆر جیا نه‌بێت. كه‌واته خۆر به‌ره‌نجامی ئه‌وه‌یه كه ده‌یبینین، نه‌ك ئه‌و پانتاییه رووناكه‌یه كه بۆ یه‌كه‌مین جار ده‌یناسین.
خه‌سڵه‌تی دیاری پێشكه‌وتنی زانستی زێده كه‌میی ژماره‌ی ئه‌وه‌ی روون ده‌بێته‌وه كه هه‌قیقه‌تی چه‌سپاوه، هه‌روه‌ها زێده زۆریی ئه‌وه‌ی روون ده‌بێته‌وه كه به‌راكامه. به‌راكامیش به ته‌بیعه‌تی حاڵ به ته‌واوی به شێوازێكی نه‌ستانه به‌رِێوه ده‌چێت، ته‌نیا له لای ئه‌وانه نه‌بێت كه مه‌شقی گومانی فه‌لسه‌فیانه‌یان پێ كراوه. به‌ڵام نابێ وا دابندرێت كه به‌راكامی نه‌ستانه به زه‌رووره‌ت راسته. منداڵ پێیان وایه له‌و دیوی ئاوێنه‌كه‌ی (به‌رامبه‌ریشیان)دا منداڵێكی دی هه‌یه! هه‌رچه‌نده ئه‌وان له رێی لۆژیكه‌وه به‌و به‌راكامه نه‌گه‌یشتوون، وێرِای ئه‌وه به‌راكامێكی هه‌ڵه‌یه.
زۆر له به‌راكامی نه‌ستانه‌مان، له راستیدا ته‌نیا ره‌نگدانه‌وه‌ی كرداری مه‌رجدارن، له ته‌مه‌نی ساواییه‌وه وه‌ده‌ست هێندراون، ناشخرێنه به‌ر پشكنینی لۆژیكیانه‌وه تا روون بێته‌وه، به‌وه‌ی له هه‌موو لایه‌كه‌وه گومان ده‌وره‌ی داون.
به حوكمی زه‌رووره‌تی تایبه‌تی خۆیه‌وه، سروشتناسی ناچار بوو ئاورِ له هه‌ندێك نموونه‌ی "را"ی په‌رِ و باڵ كرا‌و بداته‌وه، كه له واقیعدا هیچ پاساوێكی نییه. مرۆڤی ئاسایی پێی وایه مادده یه‌كدیگره. هه‌رچی سروشتناسه باوه‌رِی وایه شه‌پۆلێك ئه‌گه‌ره كه له نێو هیچایه‌تیدا ده‌له‌رێته‌وه. له كورتترین ده‌سته‌واژه‌دا، وا پێناسه‌ی مادده له شوێنێكدا ده‌كرێت، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دیتنی تارماییه‌كه له لایه‌ن تۆوه له‌و شوێنه‌دا. به‌ڵام ئێستا بابه‌ته‌كه‌مان په‌یوه‌ندیی به رامانی میتافیزیكییه‌وه نییه، به‌ڵكوو په‌یوه‌ندیی به‌و سیمای رێكاری زانستییه‌وه هه‌یه كه ئه‌و رامانانه‌ی لێ په‌یدا بوون. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا كورت هێنانی رێكاری زانستی پتر له هه‌ر كاتێكی پێشووتر روون بووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش روونترین شێوه‌ی له سروشتناسیدا، كه له هه‌موو زانستێك پێشكه‌وتووتره، خۆی ده‌نوێنێت. هه‌رچی له زانسته‌كانی دیكه‌دایه، ئه‌و كورت هێنانه هێنده نییه هه‌ستی پێ بكرێت. هه‌ڵبه‌ت كه ئامانجی تیۆریی هه‌ر زانستێك ئه‌وه بێت كه له سروشتناسیدا جێی ببێته‌وه، خۆ ره‌نگه له راستیمان لا نه‌دابێت ئه‌گه‌ر ئه‌و گومان و ئاسته‌نگانه، كه ئیدی له بواری سروشتناسیدا روونن، به گشتی به سه‌ر زانست‌دا پیاده‌ی بكه‌ین.
ده‌كرێ لایه‌نه‌كانی كورت هێنان له زانست‌دا له ژێر سێ توخمی سه‌ره‌كیدا كۆ بكه‌ینه‌وه:
(1) گومان كردن له راستیی به‌رخوێندنه‌وه (2) زه‌حمه‌تیی گه‌یشتن به به‌راكامی ئه‌وه‌ی ناكه‌وێته به‌ر تاقی كردنه‌وه‌مان له چاو ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته به‌ر تاقی كردنه‌وه‌مان (3) خۆ ته‌نانه‌ت به گریمانه كردنی ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به به‌راكامی ئه‌وه‌ی كه ناچێته نێو تاقی كردنه‌وه‌شمانه‌وه، ئه‌وا ئه‌م جۆره به‌راكامه به زه‌رووره‌ت مۆركێكی یه‌كجار رووتاڵانه (ئه‌بستراكانه)ی ده‌بێت. به‌م جۆره ئه‌و برِه زانیارییه‌ك ده‌دات كه كه‌متر خۆی ده‌نوێنێت له‌وه‌ی ده‌درێت ئه‌گه‌ر زمانی ئاسایی به‌كار بێت.
1- به‌رخوێندنه‌وه: هه‌موو نیشانه‌كانی به‌رخوێندنه‌وه ده‌كرێ دوا جار بۆ ئه‌مه‌ی دادێ ساده بكرێنه‌وه:
"ئه‌گه‌ر ئه‌مه راست بێت ئه‌وا ئه‌وه‌ش راسته. ئه‌گه‌ر ئه‌وه راست بێت ئه‌وا ئه‌میش راسته"
ئه‌مه‌ش به ته‌بیعه‌تی حاڵ هه‌ڵه‌یه. گریمان من گوتم "ئه‌گه‌ر نان به‌رد بێت و به‌ردیش خۆراك بێت، كه‌واته ئه‌و نانه بۆ من خۆراكه. هه‌ر بۆیه ئه‌و (خۆراك) به‌رده، به‌ردیش خۆراكه". من ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رنیشانه‌یه (ئیستیدلاله) بخه‌مه روو، ئه‌وا بێ گومان پێم ده‌ڵێن ده‌به‌نگ. به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه له بنه‌رِه‌تدا له‌و به‌رنیشانانه‌ی كه هه‌موو یاساكانی زانستیان له سه‌ر به‌نده، جیاواز نییه.
هه‌میشه له زانست‌دا ده‌ڵێین مادام راستییه‌كانی به‌ر چاو ملكه‌چی یاسای تایبه‌ت ده‌بن، كه‌واته راستییه‌كانی دیكه له هه‌مان چێوه‌دا ملكه‌چی هه‌مان یاسا ده‌بن. ئه‌مه‌ش دواتر له بوارێكی فراوان یان ته‌سكدا هاته دی، به‌ڵام گرنگیی پرۆسه‌كه هه‌میشه په‌یوه‌ندیی به‌و بوارانه‌وه هه‌یه كه هێشتا نه‌هاتوونه‌ته دی. ئێمه یاساكانی ستاتیكامان، بۆ نموونه له بێ شومار حاڵه‌تدا به‌دی هێناوه، خۆشمان له دروست كردنی پرددا به‌كاری ده‌هێنین. ئه‌م یاسایانه له په‌یوه‌ند به‌و پرده به‌دی نه‌هاتوون، تا ببینی پرده‌كه دروست بووه، به‌ڵكوو بایه‌خه‌كه‌ی له‌وه‌دایه، توانای پێشتر پێشبینی كردنمان ده‌داتێ كه پرده‌كه دروست ده‌بێت، ئاسانیش نییه تێبگه‌ین بۆچی ئێمه باوه‌رِمان وایه كه ئه‌و (پرده) دروست ده‌بێت؟ ئه‌مه نموونه‌یه‌ك نییه بۆ په‌رچه كرداری مه‌رجداری بافلۆف، كه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی پێشبینیی روودانی هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك بكه‌ین كه له رابردوودا زۆرمان تاقی كردووه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا هاته پێش كه ده‌بێ به شه‌مه‌نده‌فه‌ر له ئاوبارێك بپه‌رِیته‌وه، به لاته‌وه گرنگ نییه ئه‌و هۆیه بزانیت كه ئه‌ندازیاره‌كه پێی وا بووه ئاوبارێكی باشه، به‌ڵكوو به لای تۆوه گرنگه ئاوباره‌كه به راستی باش بێت. ئه‌مه‌ش، له رووی یاساكانی ستاتیكاوه له‌و حاڵه‌تانه‌ی بیندراون، پێویستی به دروستیی به‌رخوێندنه‌وه هه‌یه، به هه‌مان (شێوه‌ی) ئه‌و یاسایانه‌ی له حاڵه‌ته‌كانی كه نه‌بیندراون.
مخابن تا ئێستا كه‌س هیچ پاساوێكی ته‌واوی نه‌خستووه‌ته روو بۆ باوه‌رِ هێنان به دروستیی ئه‌م جۆره به‌رنیشانه‌یه. به‌ر له دوو ساڵ "هیوم" گومانی له به‌رخوێندنه‌وه (ئیستیقرا) كرد، هه‌روه‌ها له راستیدا گومانی له زۆربه‌ی شتانی دیكه‌ش كرد. فه‌یله‌سووفان له توورِه‌ییان چاویان په‌رِییه پشتی سه‌ریانه‌وه، پێچه‌وانه‌یه‌كی رایه‌كانی هیومیشیان داهێنا. ئه‌م پێچه‌وانه‌یه‌ش به هۆی زێده نارِۆشنییه‌وه قبووڵ كرا، ئه‌لهه‌ق فه‌یله‌سووفان سه‌رده‌مێكی زۆریان به فیرِۆ دا كه كه‌س لێیان تێ نه‌گات، ئه‌گه‌ر وایان نه‌كردایه، ئه‌وا هه‌موو كه‌سێك ده‌یتوانی، له هه‌ڵه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه‌یان بۆ هیوم ئاشنا بێت. ئاسانیشه میتافیزیكێك دابهێنیت كه له‌وه‌وه ده‌گه‌یته دروستیی به‌رخوێندنه‌وه. زۆر كه‌س وایان كرد، به‌ڵام هیچ پاساوێكیان بۆ برِوا هینان به میتافیزیكاكه‌یان نه‌خسته به‌ر ده‌ست، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه میتافیزیكایه‌كی چێژبه‌خشه. گومان له چێژی میتافیزیكای (برگسۆن)دا نییه، ئه‌و هه‌ر وه‌ك كۆكتێلی مه‌ی وایه و به سایه‌ی ئه‌وه‌وه جیهان به یه‌كگرتوو ده‌بینین، به بێ جیاوازیی دابرِكه‌ر، هه‌مووشی به شێوه‌یه‌كی نادیار، چاكه‌یه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م میتافیزیكایه نابێ له نێو رێكاره‌كانی گه‌رِان به دوای زانیندا تۆمار بكرێت، ته‌نیا وه‌ك ئه‌وه‌ی (به هه‌مان ئه‌ندازه‌ی) ماف به‌و كۆكتێلی مه‌یه ده‌درێت. ره‌نگه بنه‌مای دروست بۆ باوه‌رِهێنان به به‌رخوێندنه‌وه هه‌بێت، له راستیدا كه‌س له ئێمه ئه‌وه ناخاته به‌ر خۆی كه باوه‌رِی پێ بهێنێت، به‌ڵام -له رووی تیۆرییه‌وه- ده‌بێ ئه‌وه بسه‌لمێنین كه تا ئێستا به‌رخوێندنه‌وه گرفتێكی بێ چاره‌سه‌ری لۆژیكییه. به‌ڵام مادام ئه‌و گومانه كار، نزیكه‌ی، له هه‌موو (زانین) و زانیاریمان ده‌كات، ده‌با تێی په‌رِێنین، ده‌با له سه‌ر بنه‌مای پراگماتی ددانی پێدا بنێین، كه رێكاری به‌رخوێندنه‌وه -له‌گه‌ڵ پارێزی پێویستدا- رێكارێكی جێی قبووڵه.
2- گه‌یشتن به به‌راكامی ئه‌وه‌ی ناكه‌وێته به‌ر ئه‌زموونی ئێمه‌وه: ئه‌وه‌ی به كرده‌نی ده‌چێته نێو ئه‌زموونی ئێمه‌وه، به ته‌بیعه‌تی حاڵ زۆر كه‌متره، وه‌ك پێشتر گوتمان، له‌وه‌ی هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین و مه‌زه‌نده‌ی ده‌كه‌ین. ره‌نگه بڵێی تۆ به‌رِێز (كاوه)ی براده‌رت ده‌بینی به رێدا ده‌رِوات، به‌ڵام به‌مه تۆ ئه‌وه تێده‌په‌رِێنیت كه مافی تۆیه بیڵێیت. تۆ پارچه‌ی ره‌نگاورِه‌نگ ده‌بینی كه دوا به دوای یه‌كدا به به‌رده‌می شتێكی چه‌سپاودا تێپه‌رِ ده‌بن. ئه‌و پارچانه، به گوێره‌ی یاسای بافلۆف له‌باره‌ی په‌رچه كاره‌وه، په‌یڤی (كاوه) له عه‌قڵت بانگ ده‌كه‌ن، به‌م جۆره تۆ ده‌ڵێی كه تۆ كاوه ده‌بینی. به‌ڵام خه‌ڵكانی دی، كه له گۆشه‌ی دیكه‌ی جیاجیاوه ده‌رِوانن، به گوێره‌ی رێساكانی روانگه (مه‌نزوور) شتی دیكه ده‌بینن. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌مووشیان كاوه ببینن، ئه‌وه هه‌ر ده‌بێ كۆپیی جیاجیای كاوه ببینن، ژماره‌ی (كاوه‌كان)یش هێنده‌ی ژماره‌ی ته‌ماشاكه‌رانه. جا ئه‌گه‌ر به راستی یه‌ك كاوه هه‌بێت، ئه‌وا دیتنی بۆ كه‌س نارِه‌خسێت. خۆ ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی كاتی گریمان ئه‌وه‌ی سروشتناسی ده‌یڵێت راسته، ئه‌وا ئه‌وه‌ی ناوی ده‌نێین "دیتنی كاوه" به‌م ده‌سته‌واژانه‌ی دادێ یان "چون ئه‌وان"، راڤه ده‌كه‌ین: گورزه‌ی بچووكی رووناكی كه به هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌گوترێت (برِه رووناكی) له خۆره‌وه ده‌رده‌چن، هه‌ندێكیان ده‌گه‌نه شوێنێكه‌وه كه ئه‌تۆمی له جۆری تایبه‌ت تێدایه، ئه‌ویش رووی كاوه و ده‌ست و جله‌كانیه‌تی. ئه‌و ئه‌تۆمانه‌ش له خۆرِا نین، به‌ڵكوو ته‌نیا رێیه‌كی كورتن بۆ ئاماژه‌دان به ئه‌گه‌ره رووداو. هه‌ندێك برِه رووناكی كه ده‌گه‌نه ئه‌تۆمه‌كانی كاوه، بارگه‌ی ناوخۆییان له وزه وه‌رده‌گێرِن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات (ئه‌تۆم: شت: مادده) به خۆر بسووتێت و ڤیتامین s دروست بكات. هه‌ندێك برِیش هه‌ڵده‌گه‌رِێته‌وه، هه‌ندێك له‌و هه‌ڵگه‌رِاوه‌یه‌ش ده‌چێته نێو چاوانی تۆوه، جا په‌شێوییه‌كی ئاڵۆز به لووله‌ك و قووچه‌كه‌كانه‌وه خۆی ده‌نوێنێت، ئه‌وانیش له لای خۆیانه‌وه ته‌وژمێك به ده‌ماری چاودا ده‌نێرن، كاتێكیش ئه‌م ته‌وژمه ده‌گاته مێشك، رووداوێك ده‌هێنێته به‌رهه‌م. ئه‌و رووداوه‌شه كه پێی ده‌ڵێین "دیتنی كاوه".
له‌م وه‌سفه‌وه روون ده‌بێته‌وه كه رایه‌ڵی نێوان "دیتنی كاوه" و نێوان "كاوه" رایه‌ڵێكی دووری نارِاسته‌وخۆیه له رایه‌ڵه‌كانی زانست. كه‌چی كاوه بۆ خۆی هه‌ر له نێو نادیاردا خۆی پێچاوه‌ته‌وه. ره‌نگه بیری له نانی ئێواره‌ی كردبێته‌وه، یان چۆنیه‌تی ئیفلاس كردنی، یان (خه‌یاڵی لای) چه‌تره‌كه‌ی بووبێت كه ونی كردووه. "كاوه" ئه‌و بیرۆكانه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه نییه كه ده‌یبینی. ئه‌گه‌ر بڵێی "كاوه" ده‌بینی، ئه‌وا له‌و راستییه تێپه‌رِ ناكات، (به‌وه‌ی) كاتێك تۆپێك ئاودیوی حه‌وشه‌كه‌ت ده‌بێت و پێت ده‌كه‌وێت و تۆش ده‌ڵێی: دیواره‌كه‌ت پێ كه‌وت. له راستیدا هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه وێكچوونی زۆریان له نێواندایه..
....ماویه‌تی.....