سیمایه‌كانی خه‌سڵه‌تی وێنه‌ی زانستی چین؟
November 13, 2011
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :ئی. شرودینگه‌ر
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
با ئه‌وه وه‌بیر خۆمان بهێنینه‌وه، كه "بیرنت" له پێشه‌كییه‌كه‌یدا نووسی بووی: زانست داهێنانێكی یۆنانییه. (ئه‌و داهێنانه‌ش) نه‌بووه ته‌نیا له نێو ئه‌و گه‌لانه‌دا نه‌بێت كه كه‌وتونه‌ته بن كاریگه‌ریی یۆنانه‌وه. ئه‌و له پاش ئه‌وه‌شدا له هه‌مان كتێبدا ده‌ڵێ: "تاڵیس دامه‌زرێنه‌ری قوتابخانه‌ی ماڵتا بوو، دوا جار ئه‌و یه‌كه‌مین پیاوی زانست بوو". "گومبرتس"یش ده‌ڵێ شێوازی نوێی بیركردنه‌وه‌مان به ته‌واوی له سه‌ر رێساكانی بیری یۆنان (گریك) رۆنراوه، ئه‌و (شێوازی نوێی بیركردنه‌وه) دوا جار شێوازێكی تایبه‌ته، به شێوه‌یه‌كی مێژووییانه به چه‌ندین سه‌ده ئه‌وجا دروست بووه، خۆ ئه‌ویش ته‌نیا ئه‌گه‌ره شێوازی ره‌های بیركردنه‌وه له سروشت نییه. "گومبرتس" زۆر پشت به‌وه ده‌به‌ستێت كه كاتێك ئێمه د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین، دركی پێ ده‌كه‌ین كه خه‌سڵه‌تی تایبه‌تن، ره‌نگه ئه‌وه‌مان له كاریگه‌ریی بێ مه‌فه‌رِی ئه‌و، ئازاد كرد بێت.كه‌واته چین ئه‌وانه؟ ئه‌و سیما تایبه‌تانه‌ی خه‌سڵه‌تی وێنه‌ی زانستیمان له جیهان جیا ده‌كاته‌وه؟
له نێو ئه‌و سیمایانه‌دا سیمایه‌كی بنه‌رِه‌ت هه‌یه كه‌س ناتوانێ گومانی لێ بكات. ئه‌ویش ئه‌و گریمانه‌یه‌یه كه ده‌ڵێ ئێمه "ده‌كرێ له‌وه‌ی له سروشتدا روو ده‌دات حاڵی بین"، ئه‌ویش روانینی نارِۆحی، ناخورافی، ناسیحرییه. خۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو ئه‌و شته نییه كه ده‌كرێ له‌باره‌یه‌وه بگوترێت، به‌ڵكوو له‌و بواره‌دا ده‌كرێ باس له پرسی وه‌ك: ئاخۆ به وردی چه‌مكایه‌تی واتای چییه، زانستیش، به چ واتایه‌ك راڤه ده‌كات؟ دۆزینه‌وه‌كه‌ی "د‌یڤید هیوم" (1711- 1772) گوتی: په‌یوه‌ندیی نێوان هۆ و ئه‌نجام په‌یوه‌ندییه‌كه راسته‌وخۆ نایبنین، هه‌روه‌ها ئه‌و نیشانه‌ی هیچ شتێك نییه بێ له به‌دوای یه‌كدا هاتنی رێك نه‌بێت.
ئه‌م دۆزینه‌وه مه‌زنه‌ی تیۆریی زانین وای له "گۆستاف كیرخۆف" (1824- 1887) فیزیاناسی مه‌زن و، "ئیرنیست ماخ" (1838- 1916) و هی دیكه‌ش كرد، كه بڵێن زانستی سروشتی راڤه ناكرێت، ئامانجێكیشی نییه ته‌نیا په‌سن كردنی رووداوی به‌رچاو، په‌سن كردنێكی ته‌واو و ئابووریانه نه‌بێت (ماخ). بێ له‌وه هیچ شتێكی دیكه به‌دی ناهێنێت. پاشان فیزیاناسانی نوێ هاتن، ئه‌و رایه‌شیان له وێنه‌ی هه‌ره پرِ له ورده‌كاریی خۆیدا، له رێبازی ره‌وشگه‌ری (وه‌زعی)ی فه‌لسه‌فیدا له ئامێز گرت.
ئه‌و رایه‌ش رایه‌كی تۆكمه و پوخته، به جۆرێك كه زه‌حمه‌ته -ئه‌گه‌ر ئه‌سته‌م نه‌بێت- بتوانی به درۆی بخه‌یته‌وه، ئه‌ویش به هه‌مان چه‌شنی ره‌وتی "سۆلایپسیزم: ئابڵووقه خواردن له خوددا"، هه‌رچه‌نده گه‌لێك له‌ویش ماقوولتره.
وێرِای ئه‌وه‌ی رای ره‌وشگه‌ران (وه‌زعییه‌كان) به ئاشكرا به‌رهه‌ڵستی "چه‌مكایه‌تیی سرروشت" ده‌كه‌ن، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه گه‌رِانه‌وه نییه بۆ روانینی خورافیانه‌ی سیحریی دێرزه‌مان، به‌ڵكوو به ته‌واوی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه. ئه‌و له فیزیادا بیرۆكه‌ی هێز ره‌ت ده‌كاته‌وه -مه‌ترسیدارترین پاشماوه‌ی مه‌یله‌كه كه له‌باره‌ی ئه‌م زانسته‌وه ده‌ڵێ مادده‌ش نموونه‌ی زیندووه، سه‌رباری ئه‌وه تلیاكی چاره‌سه‌ره دژ به ته‌وژمدانی زانایان، كه پێیان وایه له دیارده‌یه‌ك گه‌یشتوون (لێی حاڵی بوون)، كه‌چی ئه‌وان شتێكیان نه‌كردووه كاتێك په‌سنیان كردووه، به‌ڵكوو ته‌نیا له ئاست رووداوه‌كانیدا وه‌ستاون، به‌ڵام وێرِای ئه‌وه من پێم وایه- ته‌نانه‌ت له روانگه‌ی ره‌وشگه‌رانیشه‌وه- نابێ بڵێین زانست نابێته مایه‌ی هیچ تێگه‌یشتنێك، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر راستیش بوو، وه‌ك ده‌ڵێن، ئێمه له بنه‌رِه‌تدا، ئێمه ته‌ماشای رووداوه‌كان ده‌كه‌ین و تۆماریان ده‌كه‌ین و به رێكی و پوختییه‌كی گونجاو په‌سنیان ده‌كه‌ین، كه بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه یارمه‌تیده‌ر بێت، نه‌ك شتێكی دی. ئه‌وا به كرده‌نی په‌یوه‌ندی له نێوان دۆزینه‌وه‌كانمان له هه‌موو بواره‌كانی زانین و دوورییان له یه‌كدییه‌وه، هه‌یه. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌م دۆزینه‌وانه‌وه و بیرۆكه‌یه‌لی گشتیی بنه‌رِه‌تیانه‌ی ئێمه‌شدا هه‌یه (وه‌ك ژماره‌ی راستی ئاسایی 4،3،2،1). ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی ورووژێنه‌ره و مایه‌ی سه‌رسورِمانه، ته‌نانه‌ت ده‌توانین به‌و پرۆسه‌یه بڵێین كه به‌ومان ده‌گه‌یه‌نێت و تۆماری ده‌كه‌ین "تێگه‌یشتن". ئێستاش دیارترین نموونه‌ی لای من له‌و باره‌یه‌وه تیۆریی میكانیكییه له‌باره‌ی گه‌رماوه، تا ئه‌و راده‌یه‌ی گه‌رِاندنه‌وه‌ی گه‌رما بۆ ژماره‌ی رووت. هه‌روه‌ها ده‌كرێ تیۆریی "داروین" له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌وه به نموونه‌یه‌ك له‌باره‌ی گه‌یشتنمان به تێگه‌یشتن له هه‌قیقه‌ت دابنێین. هه‌روه‌ها ده‌كرێ هه‌مان شتیش له‌باره‌ی بۆماوه‌زانی بگوترێت كه له سه‌ر دۆزینه‌وه‌كانی "مه‌ندل" و "دۆفری" دامه‌زرا بێت. له فیزیاشدا تیۆریی "كه‌وانتم" به دیدێكی مژده‌به‌خش گه‌یشت، هه‌رچه‌نده تا ئێستا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی به ته‌واوی سه‌راپاگیر بێت، وێرِای سه‌ركه‌وتن و سوودی له زۆر بواردا، ته‌نانه‌ت له بۆماوه‌ناسی و بایۆلۆژیا به شێوه‌یه‌كی گشتی.
وه‌ك پێم وایه، سیمایه‌كی دی هه‌یه، ئه‌گه‌ر كه‌متر روون و به‌رچاوتر نه‌بێت، ئه‌وا بایه‌خه‌كه‌ی بنه‌رِه‌تانه‌یه و هاوتایه له‌گه‌ڵ سیمای یه‌كه‌م، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه زانست له هه‌وڵیدا بۆ په‌سن كردن و تێگه‌یشتنی سروشتدا، ئه‌وا ئه‌و گرفته ئاڵۆزه ئاسان ده‌كات. زانا به شێوه‌یه‌كی نه‌ستانه، زۆر جاریش نه‌رمی ده‌نوێنێت، گرفتی تێگه‌یشتن له سروشت ئاسان ده‌كات، به‌وه‌ی خود و كه‌سایه‌تیی خۆی نادیده ده‌گرێت، واته خودی درككه‌ر، كه (خود) له‌و وێنه‌یه‌ی له‌باره‌ی سروشته‌وه گه‌ڵاڵه‌ی ده‌كات، ده‌قرتێنێ.
بیرمه‌ند نه‌رمی ده‌نوێنێت و تا راده‌ی رۆڵی ته‌ماشاكه‌ری ده‌ره‌كی پاشه‌كشه ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئه‌و پاشه‌كشه‌یه گه‌لێك له ئه‌ركه‌كه‌ی سووك ده‌كات، ئه‌وا درز و بۆشایی مه‌ترسیدار جێ ده‌هێڵێت و ده‌بێته مایه‌ی دژاودژ و دژبه‌ری، كاتێك مرۆڤ هه‌وڵ ده‌دات -به بێ ئه‌وه‌ی د‌رك بكات به‌وه‌ی له بنه‌چه‌دا فه‌رامۆشی كردووه- خۆی له وێنه‌كه‌دا ببینێت، هه‌روه‌ها خۆی، واته عه‌قڵی هزركه‌ری هه‌ستكه‌ری، دووباره بۆی بگێرِێته‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه مه‌ترسیداره -هه‌نگاوی قوت كردنی خود و گه‌رِانه‌وه بۆ پێگه‌ی ته‌ماشاكه‌ر، كه هیچ هه‌قی نییه به سه‌ر ئه‌وه‌وه كه روو ده‌دات- به ناوی دیكه‌ی غه‌یری ئه‌م ناوه‌وه ناو ده‌ندرێت، ناوانێك كه وای لێ ده‌كه‌ن (ئه‌و كاره) هه‌نگاوێكی ئاسایی بێت و ده‌رتانێكی تێدا نییه و زیانیشی تێدا نییه. له‌وانه ناونانیه‌تی به "بابه‌تیانه" یان "ته‌ماشا كردنی جیهان به‌وه‌ی بابه‌تێكه". له‌و چركه‌ساته‌ی ئه‌وه‌ی تێدا ده‌كه‌یت، ئه‌وا تۆ، ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، حوكمی دوورخستنه‌وه‌ت به سه‌ر خۆتدا سه‌پاند. هه‌روه‌ها له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی زۆر جار به‌كار ده‌هێندرێن، ده‌سته‌واژه‌ی "گریمانه كردنی هه‌بوونی جیهانێكی راسته‌قینه له ده‌وروبه‌رمان". هه‌ڵبه‌ت بێ له ده‌به‌نگ، كه‌س له بیری ناكات. به‌ڵێ، ته‌نیا ده‌به‌نگ. به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌ر هه‌قه كه خه‌سڵه‌ت و سیمای تایبه‌تی شێوازی تێگه‌یشتنمان له سروشت، شتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌و پێشینانه‌ی له نووسینی یۆنانیدا هه‌ن، ده‌قه‌كانی "هیراكلیتس"، كه ده‌یان دۆزمه‌وه، بۆ روون كردنه‌وه‌ی ئه‌م بیرۆكه‌یه به‌كاریان ده‌هێنم. ئه‌وه‌ی -له لای هیراكلیتس- بینای ده‌كه‌ین ئه‌و "جیهانه هاوبه‌شه‌یه"، ئێمه لێره‌دا جیهان به بابه‌تێك داده‌نێین، گریمانه ده‌كه‌ین -وه‌ك ده‌سته‌واژه باوه‌كه ده‌ڵێت- ئه‌و جیهانه راسته‌قینه‌یه‌ی له ده‌وروبه‌ری ئێمه‌دایه، له‌و به‌شه تێك چرِژاوانه‌ی هۆشیاریی هه‌ر یه‌ك له ئێمه، پێك دێت. كاتێك ئه‌وه ده‌كه‌ین، ئه‌وا هه‌ر یه‌ك له ئێمه ناچاره خۆی وه‌لاوه بنێت، وه‌لاوه نانی ئه‌و خوده‌ی د‌رك ده‌كات، ئه‌و شته‌ی ده‌ڵێت "من بیر ده‌كه‌مه‌وه كه‌واته هه‌م". وه‌لاوه نانی له "جیهان"ـه‌وه به‌ره‌و پێگه‌ی "ته‌ماشاكه‌ری سه‌یر"، كه هه‌قی به سه‌ر ئه‌وه‌وه نییه كه روو ده‌دات. به‌م جۆره: "هێنایه دی" ده‌بێته "هه‌یه".
ئایا كاره‌كه به راستی وایه؟ ئایا ده‌بێ وا بێت؟ ئه‌دی هۆی چییه كه وایه؟ هۆیه‌كه ئه‌وه‌یه ئێمه دركمان پێی نه‌كردووه، هۆی د‌رك نه‌كردنه‌كه‌شمان ده‌ڵێم. یه‌كه‌م جاریشه ده‌ڵێم بۆ چی وایه.
"جیهانی راسته‌قینه‌ی ده‌وروبه‌رمان" و "ئێمه بۆ خۆشمان" واته عه‌قڵمان، بریتییه له یه‌ك مادده‌ی بینا كردن، هه‌ردووكیان له یه‌ك گڵن (یه‌ك كان، یه‌ك خشت)، له‌گه‌ڵ جیاوازی له رێكخستنیان، ئیدی د‌رك پێ كردنی هه‌سته‌كی له پاڵ یادگه له پاڵ خه‌یاڵ و هزردا هه‌ن. گومانی تێدا نییه ئه‌مه پێویستی به هه‌ندێك ته‌گبیر هه‌یه، به‌ڵام مرۆڤ هه‌ر زوو به‌وه ده‌گات، كه مادده هه‌ر له‌و توخمانه پێك دێت و شتێكی دی نا، هه‌روه‌ها هه‌رچه‌ندی زانست پێش بكه‌وێت و ناسینی سروشت پێش بكه‌وێت، بایه‌خی خه‌یاڵ و هزریش، له به‌رامبه‌ر ته‌نیا د‌رك پێ كردنی هه‌سته‌كییانه‌ی ره‌ق و ته‌قدا، روو له زیاد بوون ده‌كات.
ئه‌وه‌ی روو ده‌دات ئه‌وه‌یه: ئه‌و شتانه -با پێشیان بڵێین "توخم"- ده‌كرێ وا وێنایان بكه‌ین كه یان عه‌قڵ- عه‌قڵی هه‌ر یه‌ك له ئێمه- له‌وان پێك هاتووه، یان ئه‌وه‌تا جیهانی ماددی له‌وان پێك دێت، هه‌ڵبه‌ت وێنا كردنی هه‌ردوو كاره‌كه (هه‌ردوو شته‌كه) له یه‌ك كاتدا (له هه‌مان كاتدا) ناكرێ (كارێكی كرده‌نی نییه). یان ئه‌وه‌تا -به لای كه‌مه‌وه- ناكرێ وێنا بكرێت به زه‌حمه‌تییه‌كی زۆر نه‌بێت. جا ئه‌گه‌ر ویستمان له لایه‌نی عه‌قڵه‌وه بچینه (سه‌ر) لایه‌نی مادده‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه وامان له سه‌ر پێویست ده‌كات توخمه‌كان له یه‌ك جیا بكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ر له نوێ له سیسته‌مێكی ته‌واو جیاوازدای داده‌نێین.
هه‌رچه‌نده ئاسان نییه نموونه بهێنینه‌وه، به‌ڵام من هه‌وڵ ده‌ده‌م. بۆ نموونه، عه‌قڵم له‌م ساته‌وه‌خته‌دا له هه‌موو ئه‌وه‌ی له ده‌وروبه‌ری خۆمدا هه‌ستی پێ ده‌كه‌م، پێك دێت، له‌شم و هه‌موو ئێوه‌ش رووبه‌رِووم دانیشتوون و بیره‌وه‌رییه‌كانیشم له به‌رده‌ممدان، سه‌رباری ئه‌وه‌ش (ئه‌وان) ئه‌و بیرۆكانه‌ن كه ئاره‌زوو ده‌كه‌م بۆتانی راڤه بكه‌م و، به گونجاوی و شیاوییه‌وه له دركه و په‌یڤدا بۆتانی گه‌ڵاڵه بكه‌م. ده‌با له هه‌ر بابه‌تێكی ماددیی ده‌وروبه‌رمان ورد بینه‌وه، ده‌با بۆ نموونه ده‌ست و قۆڵی من بن. ئه‌وان به‌وه‌ی دوو بابه‌تی ماددین، ئه‌وان نه‌ك پێك دێن له هه‌ست كردنی راسته‌وخۆم به‌وان، به‌ڵكوو ئه‌وان پێك دێن له‌و هه‌ستانه‌ی خه‌یاڵ ده‌كه‌م كه ئه‌گه‌ر پاڵیان پێوه بنێم یان بیان جوولێنم یان له هه‌موو گۆشه‌یه‌كی جیاوازه‌وه لێیان برِوانم، ئه‌وان گه‌ڵاڵه ده‌بن، هه‌روه‌ها خه‌یاڵ كردنم له‌و د‌رك پێ كردنه هه‌سته‌كیانه‌ی ئێوه به‌وان، ته‌نانه‌ت ئه‌وان پێكیش دێن -ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ساغ زانستیانه‌ش بیریان لێ بكه‌نه‌وه- له هه‌موو ئه‌وه‌ی بۆتان ده‌كرێ به‌دیی بهێنن و به راستی بیدۆزنه‌وه، ئه‌گه‌ر بیان به‌ن و توێكارییان بكه‌ن تا له‌باره‌ی خه‌سڵه‌تی ناوه‌وه‌یان و پێكهاته‌یانه‌وه قه‌ناعه‌ت به خۆتان بهێنن. ئیدی به‌م جۆره، له‌وێدا سنوورێك نییه بۆ ژماردنی هه‌موو د‌رك پێ كراوانی هه‌سته‌كی و ئه‌گه‌ره هه‌ست، كه ده‌كرێ من و ئێوه‌ش بیكه‌ین، كه له نێو قسه‌كانم له‌باره‌ی ئه‌و قۆڵه‌وه، به‌وه‌ی سیمایه‌كی بابه‌تیانه‌یه له سیماكانی "جیهانی راسته‌قینه‌ی ده‌وروبه‌رمان".
ئه‌وه‌ی مایه‌ی پێكه‌نینه، هه‌رچه‌نده به راده‌یه‌كی كه‌میش، ئێمه ئه‌گه‌ر سندووقێك كه‌رپووچی نه‌خشین به قه‌باره و شێوه و ره‌نگی جیاجیا بده‌ینه منداڵێك، ئه‌وا ده‌توانێت خانوو یان تاوه‌رێك یان كڵیسه‌یه‌ك یان شووره‌ی مه‌زنی چین ...هتد.. لێ دروست بكات، به‌ڵام ناتوانێت له یه‌ك كاتدا دوو له‌و شتانه‌ی لێ دروست بكات، چونكه هه‌موو جارێك، به لای كه‌مه‌وه تا راده‌یه‌ك، پێویستی به هه‌مان كه‌رپووچ ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه‌یه هۆی ئه‌وه‌ی من پێم وایه كاتێك من جیهانی راسته‌قینه‌ی ده‌وروبه‌رم بنیات ده‌نێم، ئه‌وا من، به كرده‌نی، به بێ ئه‌وه‌ی هۆشم له سه‌ر بێت، عه‌قڵی خۆم قرتاندووه، پاشان زۆر سه‌رم سورِ ده‌مێنێت له‌باره‌ی ئه‌و كه‌ماسییه زه‌به‌لاحه‌ی، كه وێنه‌ی زانست له‌باره‌ی جیهانی راسته‌قینه‌ی ده‌وروبه‌ری خۆمه‌وه، به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت. زانست برِێك زانیاریی واقیعیمان پێ ده‌دات، هه‌موو شاره‌زایی خۆی ده‌خاته سیسته‌مێكی رێك ئه‌نداز و نایابه‌وه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی تۆقێنه‌ر له ئاست هه‌موو ئه‌وه‌ی له راستیدا له دڵمانه‌وه نزیكه و، ئه‌وه‌ی له راستیدا یاریده‌رمانه، بێ ده‌نگه. ئه‌وا له‌باره‌ی سوور و شینه‌وه، شیرین و تاڵه‌وه، چێژ و ئازاره‌وه، ناتوانێت یه‌ك قسه بڵێت، ئه‌و هیچ شتێكیش له‌باره‌ی جوان و ناشیرینه‌وه، چاكه و خراپه‌وه، خودا و نه‌مریشه‌وه نازانێت. ره‌نگه هه‌ندێك جار زانست بڵێ كه هه‌ندێك گرفتی ئه‌م بوارانه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌ڵام چاره‌سه‌رییه‌كانی ده‌گاته ئاستێكی پووچ، تا راده‌یه‌ك ئێمه ئاره‌زوو ناكه‌ین به راستی وه‌ری بگرین.
به‌م جۆره، به كورتی، ئێمه سه‌ر به‌و جیهانه ماددییه نین كه زانست بۆمانی دروست ده‌كات. ئێمه له نێویدا نین، ئێمه له ده‌ره‌وه‌یداین و ناشمانه‌وێ ته‌ماشاكه‌ری بین. هۆی ئه‌وه‌ی پێمان وایه ئێمه له نێویداین و ئێمه سه‌ر به وێنه‌كه‌ین، ئه‌وه‌یه له‌شمان له نێویدایه. جه‌سته‌مان له نێویدایه، نه‌ك ته‌نیا جه‌سته‌ی من، به‌ڵكوو جه‌سته‌ی براده‌رانیشم، هه‌روه‌ها سه‌گه‌كه‌م و پشیله و ئه‌سپه‌كه‌شم و هه‌مووانی دی له مرۆڤ و ئاژه‌ڵان. هیچ رێیه‌كیش نییه بێ له‌وه بۆ په‌یوه‌ندی كردن پێیانه‌وه.
هه‌روه‌ها، كۆمه‌ڵه گۆرِانێكی كه‌میش هه‌یه كه جێ بایه‌خی ئێمه‌یه -وه‌ك جووله و شتی دی- له له‌شمه‌وه ده‌رده‌چێت و له جیهانی ماددیدا ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت، به چه‌شنێك، تا راده‌یه‌ك، هه‌ست ده‌كه‌م، كه من سه‌رچاوه‌ی ئه‌و رووداوانه‌م. به‌ڵام هێنده نابات و به‌ربه‌ستێك دێته رێمان، ئه‌ویش دۆزینه‌وه‌ی سه‌رسورِهێنه‌ری زانسته، كه پێویستی به من نییه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئه‌و رووداوانه، چونكه -له روانگه‌ی وێنه‌ی زانست له‌باره‌ی جیهانه‌وه- ده‌زانێ چۆن بایه‌خ به خۆی بدات، ئه‌ویش وا باوه كه راسته‌وخۆ ده‌یگه‌رِێنێته‌وه بۆ كارلێكی وزه، وه‌ك "شرنگتۆن" ده‌ڵێ، جووله‌ی خودی له‌شی مرۆڤ "هه‌ر له خۆیه‌وه‌یه".
وێنه‌ی زانست له‌باره‌ی جیهانه‌وه ده‌ڵێ: له هه‌موو ئه‌وه‌ی روو ده‌دات تێگه‌یشتنی ته‌واوی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و وا ده‌كات هه‌موو شتێك تا ئاستی بێزه‌وه‌ر بوون مایه‌ی حاڵی بوون بێت. وات لێ ده‌كات پێت وا بێت، مرۆڤ وه‌ك كاتژمێری میكانیكی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، ده‌كرێ -له چوارچێوه‌ی هه‌موو ئه‌وه‌ی زانست ده‌یكات- دوور له هۆشی خۆی یان ویست یان ئه‌رك یان ئازار یان خۆشی یان به‌رپرسایه‌تییه‌كی گرێ‌دراو به‌و، ئه‌و رێیه‌ی گرتوویه‌تییه به‌ر درێژه‌ی پێ بدات، هه‌رچه‌نده هه‌ر ئه‌وه‌شه كه به كرده‌نی روو ده‌دات. هۆی ئه‌و هه‌ڵوێسته سه‌یره ئه‌وه‌یه، ئێمه به مه‌به‌ستی پێكهێنانی وێنه‌ی جیهانی ده‌ره‌كی، ئه‌و ویسته ساده‌كارانه‌یه‌مان به‌كار برد، ئامێری قرتاندنی كه‌سایه‌تیی خۆمان و كۆیله كردنی، ئیدی به هه‌وادا چووم و بوومه هه‌ڵم، جا چی دی پێویست به‌و نییه.
له شتانی گرنگ، ئه‌وه‌یه، به تایبه‌تی، هۆی دیدی زانستیانه به‌های ره‌وشتیانه‌ی و جڤاكیانه‌ی تێدا نییه، یان ئه‌وه‌ی په‌یڤێكی له‌باره‌ی ئامانجی ره‌هامان، یان له‌باره‌ی چاره‌نووسمان، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تم پێ بده‌ن، یان له‌باره‌ی خوداوه‌ندێكه‌وه.
ئه‌دی (تۆ) له كوێوه هاتووی و چاره‌نووس به‌ره‌و كوێیه؟
زانست ناتوانێ په‌یڤێكمان پێ بڵێت له‌باره‌ی هۆی ئه‌وه‌ی مووزیك ته‌ژیمان ده‌كات له خۆشی، بۆچی و چۆن سترانێكی كۆن فرمێسك له چاومان ده‌بارێنێت.
خۆ ئه‌گه‌ر پێمان وا بێت زانست، له بنه‌رِه‌تدا، ده‌توانێت به ورده‌كارییه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌م حاڵه‌ته‌ی دواییان له بنكه‌ی هه‌ست و جووله له مێشك روو ده‌دات، باس بكات، ئه‌ویش له یه‌كه‌مین چركه‌وه كه تێیدا شه‌پۆله‌كانی پاڵه‌په‌ستۆكار و كشان ده‌گه‌نه گوێمان، ئیدی گلاندێكی دیاری كرا‌و شله‌یه‌كی شۆر ده‌رده‌دات و له چاو رێچكه ده‌به‌ستێت، ئه‌وا زانست هیچ له‌باره‌ی هه‌ستی خۆشی یان ناخۆشییه‌وه نازانێت كه هاوكاتی ئه‌و كرداره‌یه، بۆیه له‌باره‌یه‌وه بێ ده‌نگه.
هه‌روه‌ها ئه‌و دیسان بێ ده‌نگه له ئاست كێشه‌ی یه‌كبوونی مه‌زنه‌وه -یه‌كی پارمه‌نیدس- كه ئێمه هه‌موومان به‌شێكی ئه‌وین و سه‌ر به ئه‌ویشین، كه له‌م رۆژگاره‌ی ئێمه‌دا ناوه‌كانی بڵاو كرانه‌وه: یه‌زدان. ئه‌گه‌ر به زۆری وا ده‌گوترێت كه زانست نكووڵی له خوداوه‌ندایه‌تی ده‌كات، ئه‌وا به زانینی هۆیه‌كه چی دی سه‌رمان سورِ نامێنێت. ئیدی مادام وێنه‌كه‌ی ئه‌و (واته وێنه‌ی زانست) له‌باره‌ی جیهانه‌وه شتێكی تێدا نییه ته‌نانه‌ت له‌باره‌ی شین یان زه‌رد یان تاڵ یان شیرینه‌وه، له‌باره‌ی جوانی یان خۆشی یان خه‌مه‌وه، هه‌روه‌ها مادام به رێككه‌وتنه كه‌سایه‌تیی تێدا فت كراوه، جا چۆن ده‌توانێ باسی باڵاترین بیرۆكه بكات كه خراوه‌ته به‌ر ده‌می عه‌قڵی مرۆییه‌وه؟
جیهان گه‌وره و مه‌زن و جوانه. زانینی زانستیانه‌شم له‌باره‌ی رووداوه‌كانییه‌وه سه‌دان ملیۆن ساڵی ده‌پێچێته (هه‌ڵده‌داته‌وه). به‌ڵام به شێوازێكی دی چه‌ند ساڵێكی كه‌م، حه‌فتا یان هه‌شتا یان نه‌وه‌دێك، كه چركه‌یه‌كی كه‌می زه‌مانه و ناپێورێت، به من دراوه. به‌ڵكوو ئه‌و ته‌نانه‌ت له ملیۆنان و ملیارانی دیاری كراوی ساڵانیش هه‌ر وایه، كه تێیاندا فێر بووم چۆن بپێوم و بخه‌مڵێنم. له كوێوه هاتووم و چاره‌نووس به‌ره‌و كوێ؟ ئه‌وه‌یه پرسیاره مه‌زنه‌كه‌ی ناكرێ وه‌لاوه بندرێت، كه له به‌رده‌می هه‌ر یه‌كێك له ئێمه‌یه، زانستیش ناتوانێ وه‌ڵامی بداته‌وه. وێرِای ئه‌وه، زانست بریتییه له باشترین ئاستێك كه توانیومانه له رێی زانینی مسۆگه‌ره‌وه پێی بگه‌ین، مشتومرِ و ناكۆكیی له سه‌ر نییه.
ژیانمان، وه‌ك مرۆڤ، بۆ زیاتر له ده‌وروبه‌ری نیو ملیۆن ساڵ و به‌س به‌رده‌وام بوو، هه‌ڵبه‌ت ده‌توانین له هه‌موو ئه‌وه‌ی زانیمان، پێشبینی بكه‌ین كه ئه‌م زه‌وییه ملیۆنان ساڵی دیكه‌ی به سه‌ردا دێت. له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌شه، پێمان وایه هه‌ر بیرۆكه‌یه‌ك كه له‌م زه‌مانه‌دا به‌ده‌ستی ده‌هێنین، ئه‌وا به بێ هووده نارِوات.