پێوه‌ری جیا كردنه‌وه: توانای جێبه‌جێ كردن
October 24, 2011
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :كارڵ پۆپه‌ر
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
پێوه‌ری جیا كردنه‌وه كه له نێو لۆژیكی به‌رخوێندنه‌وه (ئیستیقرائی)دایه، دهگهرِێتهوه سه‌ر ئه‌م مه‌رجه‌ی دادێ: ده‌بێ له تواناماندا بێت به شێوه‌یه‌كی لێبرِاوانه، به ته‌واوی راست و هه‌ڵه‌ی ده‌سته‌واژه‌كانی زانستی ئهزموونكارانه (یان هه‌موو ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی واتادارن) بزانین. ئێمه كه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌بێ له تواناماندا بێت راست و هه‌ڵه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژانه یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه، ئه‌وا مه‌به‌ستمان له‌وه ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێ به شێوه‌یه‌ك دابرِێژرێنهوه، كه لۆژیكیانه، توانای ئه‌وه‌مان بداتێ له راستیی دڵنیا بین، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی توانای ئه‌وه‌شمان پێ بدات، له هه‌ڵه بوونیشی دڵنیا بین.جا به گوێره‌ی ئه‌م ره‌وشه، وه‌ك من بۆی ده‌چم، شتێك له‌وه‌دا نییه به به‌رخوێندنه‌وه بچێت. هه‌ڵبه‌ت به گوێره‌ی ئه‌وه، له روانگه‌ی ئێمه‌وه، له باری لۆژیكه‌وه، مایه‌ی قبووڵ نییه كه به ده‌سپێك له ده‌سته‌واژه‌ی ته‌نیا "ئه‌زموون راستیی ئه‌وی سه‌لماندووه" (هه‌ر چییه‌ك بێت واتای ئه‌وه)، تیۆری به ده‌سته‌وه بده‌ین. هه‌رگیز له توانای تیۆریدا نییه ببێته مایه‌ی ساغ كردنه‌وه‌ی ئهزموونكارانه. ئه‌گه‌ر ویستمان خۆمان له هه‌ڵه‌ی وه‌زعی بپارێزین، به به‌هانه‌ی به‌كار هێنانی پێوه‌ری خۆمان له جیا كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه له راست، كه سیسته‌مه تیۆریی سروشتناسی دوور ده‌خاته‌وه، ده‌بێ پێوه‌رێك به‌كار بهێنین كه توانای ئه‌وه‌مان بداتێ، له بواری زانستی ئهزموونكارانهدا، ئه‌و ده‌سته‌واژانه قبووڵ بكه‌ین كه له راستییان دڵنیا بین.
وێرِای ئه‌وه، ئه‌وا ده‌یسه‌لمێنین كه سیسته‌مه‌كه ئهزموونكارانه یان زانستی نابێت، ته‌نیا مه‌گه‌ر له توانایدا بێت كه ملكه‌چی پشكنینی ئهزموونكارانه بێت. له‌م ده‌سته‌واژانه ئاماژه‌ی ئه‌وه به‌دی ده‌كرێت، كه توانای جێبه‌جێ كردن نه‌ك توانای به‌دی هاتن، ده‌بێ وه‌ك پێوه‌رێك بۆ جیا كردنه‌وه ره‌چاو بكرێت.
به زمانێكی دی، ئێمه داوا ناكه‌ین، سیسته‌می زانستی به یه‌كجاره‌كی هه‌ڵببژێردرێت، به واتایه‌كی ئهرێنیانهش به یه‌كجاری قبووڵ بكرێت، به‌ڵكوو مه‌رجمان بۆ وێنه‌ی لۆژیكیانه‌ی ئه‌وه‌یه، له رێی پشكنینی ئهزموونكارانهوه، كه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی جیا بكرێته‌وه، به شێوه‌یه‌كی نهرێنیانهش قبووڵ بكرێت. واتای ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سیسته‌مه‌ی سه‌ر به زانستی ئهزموونكارانهیه، ده‌بێ له توانای ئه‌زمووندا بێت به درۆی بخاته‌وه.
(به‌م جۆره ده‌سته‌واژه‌ی: "ره‌نگه سبه‌ی لێره‌دا باران ببارێت یان نه‌بارێت" ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ئهزموونكارانه نابێت، هه‌ڵبه‌ت له‌به‌ر هۆیه‌كی ئاسان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ناكرێ به درۆ بخرێته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی ده‌ڵێ "سبه‌ی لێره‌دا بارانه" كه وه‌ك ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ئهزموونكارانه وه‌رده‌گیرێت).
پێناسه كردنی رێككارانه
نووسه‌ر: جان ئۆلمۆ
وهرگێرِ: تاریق كارێزی
چه‌مكه‌كانی فیزیا زاده‌ی ئه‌زموونن. یان باشتر وایه بڵێین، حوكمی واقیعێكن كه وه‌ك ئاكامی تاقی كردنه‌وه دارِێژراون. پاشان له رێی پێناسه‌ی رێككارانهوه داده‌ندرێن. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌ی به‌و شێوازه پێناسه ده‌كرێت كه رێ به پێ گه‌یشتن و پێوانه كردنی ده‌دات، ئه‌و رێكاره رێك و پێكه‌ی قابیلی دووباره بوونه‌وه‌یه. سه‌رباری ئه‌وه، بیرۆكه‌ی پێناسه‌ی رێككارانه، پێكه‌وه گرێدان و جۆرێك له كارلێكی سه‌ربه‌سه‌ر ده‌گرێته خۆ، ئه‌و بابه‌ته‌شی ده‌چێته نێوه‌وه كه چه‌مكه‌كه گوزارشتی لێ ده‌كات: جا ئه‌و چه‌مكه له جه‌وهه‌ریدا چه‌مكێكی وه‌زیفییه. ئه‌و گوزارشت له جۆرێك له كارلێكی سه‌ربه‌سه‌ر ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له نێوانی قه‌باره‌ی جه‌سته و هه‌موو هێزه‌كانه‌وه له لایه‌ك و، به‌رگه‌ی ته‌لێكی كاره‌با له‌گه‌ڵ هه‌موو كارهبادهران (موه‌لیده‌كانی كاره‌با)دا له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌یه.
زه‌رووره‌تی پێناسه‌كانی رێككاری ئه‌و كاته خۆیان سه‌پاند، كاتێك ددان به‌وه‌دا نرا گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست كه رێ له رێرِۆیشتنی پێشكه‌وتنی زانستی ده‌گرێت، متمانه‌ی خۆرِسكانه بوو به به‌دیهی و حه‌ده‌س و زمان. بهدیهییهك له‌وێدا نییه، ئه‌مه‌ش ئه‌پستمۆلۆژیای بیركارانه روونی كرده‌وه و پێشكه‌وتنی نه‌خۆشی فیزیاش دووپاتی كرده‌وه، هه‌رچی حه‌ده‌سه ئه‌وا توانای زانینی نییه، ئه‌و ته‌نیا دركهیهكه (په‌یڤێكه)، به نه‌ریت یان به توندیی هزر و كارامه‌یی ئه‌و ده‌گوترێت. زمانیش به‌هایه‌كی زانینانه‌ی نییه، نه بیرۆكه‌یه‌كی نه‌مر و نه هه‌قیقه‌تێكی واقیعی هه‌ن كه وێنه‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه بده‌ن، كه به زه‌رووره‌ت گوزارشت كردن لێیان له نێو زمانی خۆماندا به‌دی بكات.
خاكهرِایی جێی شكۆمه‌ندیی زێدهرِۆییانهی سه‌رده‌مانی به‌رایی گرته‌وه. مرۆڤ هیچ شتێك پێشتر نازانێت، ئه‌وه‌ی به روونی دێته به‌ر چاوی، ئه‌وه‌شی كه پێی وایه ده‌توانێت به بێ به‌ڵگه دووپاتی بكاته‌وه، بێ له دواخستن و ته‌فره‌دانی ئه‌و هیچ ناكات. چه‌نده كاتمان له‌گه‌ڵ چه‌مكی هێزدا به فیرِۆ دا، ئه‌دی چه‌نده مشتومرِی به‌تاڵ به ده‌وری پێناسه‌ی زاره‌كی دروست بوون. كاتێك رێژه‌یی، به‌های زه‌مانی ره‌های هێنایه خوارێ، ئه‌و چه‌مكه‌ی له حهدهسدا چاكه مه‌یدانی خۆی به‌دی ده‌كات، به‌وه‌ی پێناسه‌ی رێككارانه خۆی به سه‌ر میتۆدی فیزیاییدا سه‌پاند.