هزری زانستی: خه‌سڵه‌ت و سنووری.... عه‌قڵاندنی زانستیانه
September 24, 2011
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :م. ڤیبه‌ر
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
پێشكه‌وتنی زانستی، به‌شێكی كه‌م -هه‌ڵبه‌ت به‌شی هه‌ره گرنگ- له پرۆسه‌ی "هزراندن" یان "عه‌قڵاندن" پێك ده‌هێنێت، كه هه‌زاران ساڵه ملكه‌چی كاروانه‌كه‌یه‌تی، ئه‌مرِۆش به شێوه‌یه‌كی باو رووبه‌رِووی هه‌ڵوێستی یه‌كجار نه‌رێنی ده‌بێته‌وه، كه به‌رامبه‌ری ده‌گیرێته به‌ر.با یه‌كه‌م جار به روون كردنه‌وه‌ی نیشانه (دال)ی كرداره‌كییانه ده‌ست پێ بكه‌ین، كه ئه‌و "نوێ كردنه‌وه" یان "ئاسانكارییه عه‌قڵانی"یه ده‌یگرێته خۆ، كه زانست و ئه‌و ته‌كنیكه‌ی ره‌وتگه‌لی زانستی ده‌كاته رێبه‌ر، هێناویانه‌ته ئاراوه. ئایا ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئێمه ئه‌مرِۆ، بۆ نموونه -ئه‌وه بۆ هه‌موو كه‌سێكی نێو ئه‌م هۆڵه به راست ده‌گه‌رِێت- زانینێكی فراوانترمان هه‌یه له‌باره‌ی هه‌لومه‌رجی ئه‌و ژیانه‌ی تێیدا ده‌ژین، پتر له‌وه‌ی هیندییه‌كی سوور له ئه‌مریكا هه‌یه‌تی، یان یه‌كێك له ئه‌ندامانی هۆزی هوتنتوت له باشووری ئه‌فریقا هه‌یانه؟ ئه‌وه كارێكی دووره ده‌سته. هه‌ر یه‌كه‌مان كه سواری پاسی كاره‌بایی ده‌بێت، هیچ بیرۆكه‌یه‌كی له‌باره‌ی جووله‌ی پاسه‌كه و كار پێ كردنییه‌وه نییه، مه‌گه‌ر پسپۆری فیزیا بێت، خۆ ئه‌ویش پێویستی به‌وه نییه ئه‌و شته بزانێت. ئه‌و، هێنده‌ی به‌سه كه له شه‌قامدا هاوشانی ره‌فتاری پاسی كاره‌بایی برِوات، بۆیه ئه‌ویش ره‌فتاری خۆی به پێی ئه‌و پێشبینییه ئاراسته ده‌كات. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پاسه‌كه چۆن دروست ده‌كرێت به‌وه‌ی به‌و جۆره بجوولێت و برِوات، كارێكه هیچ شتێكی له‌باره‌وه نازاندرێت.
مرۆڤی به‌رایی یان درِنده، زانینێكی، به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی، فراوانتری هه‌بووه له‌باره‌ی ئامرازه‌كانییه‌وه. كاتێك ئه‌مرِۆ پاره خه‌رج ده‌كه‌ین، گره‌و ده‌كه‌م كه هه‌ر تاكێك له ئێمه -هه‌رچه‌نده ئه‌م هۆڵه هه‌ندێك له هاوكارانی تێدایه كه هی بواری ئابووریی سیاسین- وه‌ڵامێكی جودا له وه‌ڵامی ئه‌وانی دی له‌باره‌ی ئه‌م پرسیاره‌وه پێشكه‌ش ده‌كات: "ئه‌وه چۆن روو ده‌دات، ئێمه ده‌توانین به‌رامبه‌ر به برِه پاره‌یه‌ك شتێك بكرِین، جاری واش هه‌یه به‌رامبه‌ر به هه‌مان برِه پاره برِێكی زیاتر و جاریش هه‌یه برِی كه‌متری پێ ده‌كرِین؟" مرۆڤ به‌رایی ده‌یزانی كه ده‌بوو چی بكات تا بژێوی رۆژانه‌ی خۆی ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌و ده‌زگایانه‌شی ده‌ناسی كه هاوكاری بوون له‌م هه‌وڵه‌یدا. بۆیه "عه‌قڵاندن" و "ئاسانكاری"ی پتر نیشانه‌ی زیاد بوونی زانینی گشتی نییه به‌و ره‌وش و هه‌لومه‌رجه‌ی مرۆڤ له سایه‌یدا ده‌ژیت.
به‌ڵكوو ئه‌وه نیشانه‌ی شتێكی دیكه‌یه، ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه زانین یان باوه‌رِی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ، هه‌ر ده‌مێك بخوازێت، له هه‌موو كاتێكدا ده‌توانێت ئه‌وه فێر ببێت و راشی بگه‌یه‌نێت. واته، به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی، هێزی شاراوه نییه كه قابیلی گه‌مارۆدان و دیسپلین كردن نه‌بێت و رۆڵی له كاره‌كه‌دا هه‌بێت، به‌ڵكوو دروست ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ، له رووی بنه‌ماوه، ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا بسه‌پێنێت، له رێی خه‌مڵاندنی بیركارانه‌وه كۆنترۆڵی بكات. ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌ی "سیحر له كۆڵی جیهان ده‌كرێته‌وه". كاره‌كه وه‌ك جارانی لای مرۆڤی به‌رایی نه‌ماوه كه باوه‌رِی به هه‌بوونی هێزی سیحراوی هه‌بوو، پێویستمان به ئامرازی سیحرین نییه تا رۆح بخه‌ینه ژێر ركێفی خۆمانه‌وه یان لێی بپارِێینه‌وه، وه‌ك (ئه‌وه‌ی) مرۆڤی به‌رایی ده‌یكرد. شێوازه‌كانی ته‌كنیك و لێكدانه‌وه ئه‌م خزمه‌ته‌مان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌شه كه "عه‌قڵاندن" به‌ر له هه‌ر شتێك مه‌به‌ستیه‌تی.
4.1. خه‌سڵه‌ته‌كانی رێكاری زانستی
نووسه‌ر: برتراند راسڵ
وه‌رگێرِ: تاریق كارێزی
ئه‌گه‌ر ئێمه چێوه‌ی سروشتناسی تێپه‌رِێنین، ده‌بینین ئه‌و رۆڵه‌ی پێوانه ده‌یبینێت زۆر بچووك ده‌بێته‌وه، كه‌چی رۆڵی تێبینی و یاساكان، كه راسته‌وخۆ پشت به تێبینی ده‌به‌ستن، زۆر گه‌وره‌تر ده‌بێت. سروشتناسی له‌به‌ر ساده‌یی بابه‌ته‌كه‌ی گه‌یشته قۆناغێكی گه‌شه كردن، كه چووه‌ته سه‌رووی ئه‌وه‌ی هه‌ر زانستێكی دی پێی گه‌یشتووه. هیچ گومانی تێدا نییه نموونه‌ی باڵا له نێوان هه‌موو زانسته‌كاندا یه‌ك ده‌گرێت، به‌ڵام گومانی زۆر ده‌كرێت كه توانای مرۆڤایه‌تی رۆژێك له رۆژان بتوانێت ئه‌ركه ئه‌ندامناسی، بۆ نموونه وه‌ك سروشتناسیی تیۆریی ئێستا، بكاته بوارێك بۆ پێوانه. ته‌نانه‌ت ئاسته‌نگه‌كانی پێوانه له سروشتناسیدا روو له ئه‌سته‌م بوونه. له سه‌ر بنه‌مای یاسای نیوتن له‌باره‌ی راكێشانه‌وه، ئه‌سته‌م بوو چۆنیه‌تی ژماردنی جووله‌ی سێ ته‌ن له بن كاریگه‌ریی راكێشانی نێوانیانه‌وه به‌دی بێت، ته‌نیا مه‌گه‌ر ژماردنێكی نیمچه‌یی بێت، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ته‌نه‌كان زۆر له دووانه‌كه‌ی دی گه‌وره‌تر بێت. له تیۆریی (ئه‌نشتاین)دا، كه زۆر له تیۆرییه‌كه‌ی نیوتن ئاڵۆزتره، مه‌حاڵه بتوانی به وردییه‌كی تیۆری -ته‌نانه‌ت- چۆنیه‌تی جووله‌ی دوو ته‌ن له بن كاریگه‌ریی یه‌كتر راكێشانیانه‌وه بژمێری، هه‌رچه‌نده مومكینه به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی ئه‌و كاره بكه‌ین، كه مه‌به‌ستی كرداره‌كی به‌دی بهێنێت. له خۆش به‌ختیی سروشتناسی، رێكاری مام ناوه‌ندی هه‌ن كه به هۆی ئه‌وانه‌وه ده‌كرێ ره‌فتاری ته‌نی گه‌وره به شێوه‌یه‌كی نیمچه نزیكی راست بژمێرین.. (تیۆریی ته‌واو ورد) هێشتا كارێكه له سه‌رووی توانای مرۆڤه‌وه.
من برِیار ده‌ده‌م -وێرِای ئه‌و ناته‌باییه‌ی له قسه‌كه‌مدا ده‌رده‌كه‌وێت- زانستی ورد، بیرۆكه‌ی مام ناوه‌ندی (نیمچه) به سه‌ریدا زاڵه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێی گوتی كه هه‌قیقه‌تی ورد له‌باره‌ی هه‌موو شتێكه‌وه ده‌زانێت، برِوا بكه ئه‌و پیاوێكی ناورده. چونكه هه‌موو پێوانه‌یه‌كی له زانست‌دا بایه‌خی پێ درا بێت، هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ره هه‌ڵه‌دا ده‌درێت، ئه‌وه‌ش زاراوه‌یه‌كی زانستییه و واتایه‌كی وردیش ده‌گرێته خۆ: ئه‌و برِه (هه‌ڵه‌یه)یه كه چون یه‌ك، ره‌نگه له هه‌ڵه‌ی راسته‌قینه گه‌وره‌تر بێت و ره‌نگه له‌ویش بچووكتر بێت. یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌و كارانه‌ی كه تێیدا شت به وردییه‌كی نائاسایی ده‌ناسرێت، (ئه‌وه‌یه) هه‌موو شتێكی له‌ودا تێبینی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ری هه‌ڵه‌ی خۆی قبووڵ ده‌كات، راده‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش ده‌زانێت كه ئه‌گه‌ر هه‌یه تێی بكه‌وێت. هه‌رچی ئه‌و كارانه‌شه كه راستن شتێكه ناكرێ ساغ بكرێته‌وه، كه‌س به ساغی له‌وه ده‌رناچێت، كه كه‌مترین ئه‌گه‌ر بۆ كه‌مترین هه‌ڵه له رایه‌كانیدا هه‌یه. كێ گوێی له پیاوێك له پیاوه‌كانی ئایین یان سیاسه‌ت بووه له وتاره‌كه‌یدا، چ له ده‌سپێك یان له كۆتاییدا، ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ڵه له رایه‌كانیدا بكات؟
شتی سه‌یر ئه‌وه‌یه كه دڵنیایی خودانه (لێره‌دا خودانه داتاشراوی خوده- ت.ك) له‌گه‌ڵ دڵنیایی بابه‌تیانه‌دا پێچه‌وانه‌ی یه‌ك دێنه‌وه. هه‌رچه‌ندی پاساوی دروستیی رای مرۆڤ كه‌م بێت، هێنده زیاتر سوور ده‌بێت له دووپات كردنه‌وه‌ی نه‌بوونی سێبه‌ری گومان به سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه هه‌قی روون و ئاشكرایه. پیاوانی ئایین راهاتوون لاقرتی له زانست بده‌ن چونكه (تێیدا راستی و هه‌قیقه‌ت-ت.ك) ده‌گۆرِێت و ده‌ڵێن (برِواننه ئێمه ئه‌وه‌ی له كۆرِبه‌ندی "نیقیه"دا برِیارمان دا تا ئێستاش هه‌ر برِیاری ده‌ده‌ینه‌وه، كه‌چی ئه‌وه‌ی زانایان ته‌نیا به‌ر له دوو یان سێ ساڵ برِیاریان دا، ده‌بینن به‌ره‌و له بیر چوونه‌وه ده‌چێت، چی دی له‌گه‌ڵ زانستی ئه‌مرِۆدا یه‌ك ناگرێته‌وه!).
ئه‌وانه‌ی به‌م جۆره قسه ده‌كه‌ن، له دانایی له یه‌ك نزیك كردنه‌وه‌ی دوا به دوای یه‌كدا نه‌گه‌یشتوون. مرۆڤێكی به رۆح زانستی نییه كه (پێی وا بێت-ت.ك) ئه‌وه‌ی ئه‌مرِۆ له زانست‌دا باوه‌رِی پێیه‌تی هه‌قی ته‌واوه، به‌ڵكوو ئه‌و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه (باوه‌رِی ئه‌و-ت.ك) قۆناغێكه له رێی هه‌قی ته‌واودا، كاتێك گۆرِان له زانست‌دا به‌دی دێت، وه‌ك گۆرِان له یاساكانی نیوتن له راكێشانه‌وه به‌ره‌و یاساكانی ئه‌نشتاین، ئه‌وه‌ی كراوه وه‌لاوه ناندرێت به‌ڵكوو شتێكی كه‌مێك له‌و وردتر ده‌خرێته جێی. تۆ ئه‌گه‌ر به‌ژنی خۆت به ئامێرێكی نیمچه ته‌واو پێوا، زانیت درێژیت شه‌ش پێیه، ئه‌گه‌ر دانا بیت گریمانه ناكه‌یت كه درێژاییت به دروستی شه‌ش پێیه، به‌ڵكوو گریمانه ده‌كه‌یت كه درێژاییت (بۆ نموونه) له نێوانی پێنج پێ و (11) بۆسه و، شه‌ش پێ و (1) بۆسه‌دایه. خۆ ئه‌گه‌ر به بایه‌خه‌وه به‌ژنت پێورا و ده‌ركه‌وت ده‌گاته (له ده‌وروبه‌ری چاره‌كه بۆسه‌یه‌كه) 5 پێ و11 بۆسه و 9 له سه‌ر 10ی بۆسه‌یه‌كه، ئیدی وا تێمه‌گه ئه‌مه ئه‌نجامه‌كه‌ی پێشووی توورِ داوه. ئه‌نجامه‌كه‌ی پێشوو ده‌ی گوت به‌ژنت ده‌گاته نزیكه‌ی شه‌ش پێ، خۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر راست ماوه‌ته‌وه. پرسی گۆرِانه‌كانی نێو زانست به ته‌واوی به‌مه ده‌چێت.
ئه‌و رۆڵه‌ی (پێوانه) و (چه‌ند) له زانست‌دا ده‌ی بینن رۆڵێكی زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام پێم وایه جاری وا هه‌یه له دیاری كردنیدا زێده‌رِۆیی ده‌كرێت. شێوازی بیركارانه شێوازێكی به‌هێزه، پیاوانی زانستیش له هه‌ر شوێنێكدا رێ به‌دێییه‌كیان كرد، به ته‌بیعه‌تی حاڵ په‌رۆشی ئه‌گه‌ری پیاده كردنی ئه‌ون، به‌ڵام یاسا ده‌كرێ به ته‌واوی زانستی بێت، به بێ ئه‌وه‌ی چه‌ندی بێت. نموونه‌ی ئه‌وه‌ش یاساكانی "باڤلۆف"ـن كه تایبه‌تن به په‌رچه كرداری مه‌رجدار. به زۆری مه‌زه‌نده وایه كه ناكرێ وردییه‌كی چه‌ندانه به‌و یاسایانه بده‌ین، جارانی دووباره كردنه‌وه كه پێویستن بۆ به‌دی هێنانی په‌رچه كرداری مه‌رجدار، پشت به مه‌رجی زۆر ده‌به‌ستن، نه‌ك هه‌ر به پێی جیاوازیی ئاژه‌ڵه‌كان جیاواز ده‌بن، به‌ڵكوو له یه‌ك ئاژه‌ڵدا به پێی جیاوازیی كات ئه‌ویش جیاواز ده‌بێت. بۆ گه‌یشتن به وردیی چه‌ندانه ده‌بێ یه‌كه‌م جار له فسیۆلۆژیای توێژاڵی مێشك و ته‌بیعه‌تی ماتریاڵانه‌ی ره‌وته‌كانی ده‌مار بكۆڵینه‌وه. ئیدی خۆمان به ده‌سته‌پاچه ده‌بینین له‌وه‌ی له‌وه‌دا بوه‌ستین، كه له ته‌بیعه‌تی ئه‌لیكترۆن و پرۆتۆنه‌كان نه‌كۆڵینه‌وه. ره‌نگه وردیی چه‌ندانه‌ش مومكین بێت، به‌ڵام گه‌رِاندنه‌وه‌ی پێوانه‌ی ژماره‌یی له سروشتی رووته‌وه بۆ رواڵه‌ته‌كانی ره‌فتاری ئاژه‌ڵ، كارێكه له سه‌رووی توانای مرۆڤه‌وه، هیچ نا له‌م كاته‌دا، خۆ ره‌نگه تا چه‌ندین نه‌وه‌ی داهاتووش (هه‌ر وا بێت-ت.ك). بۆیه ئێمه ناچارین لێكۆڵینه‌وه له ره‌فتاری ئاژه‌ڵ بكه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌و بابه‌تانه‌ی به‌وه‌وه په‌یوه‌ستن، به شێوه‌یه‌كی كاتی قه‌ناعه‌ت به یاسای چۆنایه‌تی بهێنین، كه به‌وه‌ی ناچه‌ندی، له بایه‌خی كرداره‌كییانه‌یان ناخات.
وردیی چه‌ندایه‌تی -چه‌ندی بكرێت- خه‌سڵه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه نیشانه‌كانی تێخوێندنه‌وه (ئیستیقرا) به‌هێزتر ده‌كات. بۆ نموونه تۆ ئه‌گه‌ر گریمانه‌یه‌كت داهێنا، كه به گوێره‌ی ئه‌و ده‌توانیت برِێك دیاری بكه‌یت كه ده‌كرێ به پێنج ژماره‌ی واتایی تێبینیی بكه‌یت، پاشان هه‌ر به سه‌رنج كه ئه‌و برِه‌ی ناومان برد ئه‌وه‌نده‌یه، ئیدی هه‌ست ده‌كه‌یت ئه‌و پێكه‌وه گونجانه‌ی نێوان تیۆری و تێبینی (سه‌رنج) ناكرێ هه‌ر وا لابه‌لا هات بێت، هه‌روه‌ها تیۆرییه‌كه‌ت هه‌ر ده‌بێ به لای كه‌مه‌وه، ره‌گه‌زێكی گرنگ له ره‌گه‌زه‌كانی هه‌قیقه‌تی له‌خۆ گرت بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌تی كه ئاسانه زێده‌رِۆیی له بایه‌خی ئه‌م جۆره پێكه‌وه گونجانه بكرێت، تیۆریی "بۆهر" له بواری ئه‌تۆمدا له بنه‌رِه‌تدا سه‌لما، ئه‌ویش له سایه‌ی هێزێكی كارامه له بواری ژماردنی تیۆرییه‌وه بۆ هه‌ندێك برِ، كه تا ئه‌و كاته به تێبینی نه‌بووایه دركیان پێ نه‌ده‌كرا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تیۆریی "بۆهر"، هه‌رچه‌نده قۆناغێكی پێویست بوو له قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتن، ده‌بینین وازی لێ هێندراوه و پشت گوێ خراوه. به راست خۆ خه‌ڵك ناتوانن گریمانه‌ی به ته‌واوی رووت بخه‌نه چوارچێوه‌وه. خه‌یاڵ سڵ ناكاته‌وه له‌وه‌ی رێگا به لۆژیك بگرێت، كه به خه‌یاڵ وێنه ده‌ئافرێنێت و له جه‌وهه‌ریدا ناتوانایه به چاو ببیندرێن، له تیۆریی "بۆهر"دا له‌باره‌ی ئه‌تۆمه‌وه بۆ نموونه توخمێكی یه‌كجار رووت هه‌بوو. به پێی زۆربه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانیش راست بوو، به‌ڵام ئه‌و توخمه رووته له نێو ورده‌كاریی خه‌یاڵاویدا، كه پاساوی تێخوێندنه‌وه‌ی نییه، نقوم كرا. ئه‌و جیهانه‌ی ده‌توانین وێنه‌ی بگرین ئه‌و جیهانه‌یه كه ده‌یبینین، هه‌رچی جیهانی سروشتیشه ئه‌وا جیهانێكی رووته و ناكرێ ببیندرێت. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌مان ئه‌و گریمانه‌یه‌ی كه به وردییه‌كی ته‌واوه‌وه هه‌موو ئه‌و هه‌قیقه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌وه‌وه هه‌یه راڤه ده‌كات، راست نییه به‌و هه‌قه‌ی گومانی تێدا نییه دابندرێت، ئه‌گه‌ر هه‌یه لایه‌كی گریمانه‌كه ته‌نیا مه‌به‌ستی ئه‌بستراكت (رووت)ی ئه‌وه‌یه، كه لۆژیكیانه له پیاده كردنمان بۆ ئه‌و گریمانه‌یه به سه‌ر دیارده‌كانه‌وه له رێی پێوانه‌ی (لۆژیكی)یه‌وه په‌یوه‌ست و ناچارانه ده‌بێت.
هه‌موو یاساكانی زانست به‌ندن به به‌رخوێندنه‌وه‌وه. ئه‌گه‌ر، به‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌كی لۆژیكییه، له به‌رخوێندنه‌وه برِوانین، ده‌بینین رووبه‌رِووی گومان ده‌بێته‌وه، ناتوانێت ئه‌نجامی یه‌قینی به ده‌سته‌وه بدات. به‌رنیشانه (مه‌دلوول)ی تێخوێندنه‌وه نزیكه‌ی به‌م جۆره به‌رِێوه ده‌چێت: ئه‌گه‌ر گریمانه‌یه‌ك له گریمانه‌كان راست بوو، ئه‌وا ئه‌م هه‌قیقه‌ته و ئه‌وی دیكه‌ش ده‌بیندرێن. هه‌ڵبه‌ت كه ئه‌م هه‌قیقه‌تانه دبیندرێن، كه‌واته گریمانه‌كه پتر راسته. ئه‌م جۆره به‌رنیشانانه به جیاوازیی هه‌لومه‌رج جیاوازی له پله‌ی راستییان ده‌بێت. ئه‌گه‌ر بتوانین بیسه‌لمێنین كه گریمانه‌یه‌كی دی نییه كه بۆ هه‌قیقه‌تی بیندراو به راست بگه‌رِێت، ئه‌و كات بۆمان ده‌كرا بگه‌ینه شتێكی یه‌قینی، به‌ڵام ئه‌م جۆره سه‌لماندنه له‌وه‌دایه (ناكرێ) بێت. به گشتی رێكارێك نییه بۆ بیركردنه‌وه له هه‌موو ئه‌گه‌ره گریمانه‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر هه‌بووایه، ئه‌وا ده‌بیندرا كه پتر له یه‌ك گریمانه ده‌رهه‌ق به هه‌قیقه‌ته‌كان راست ده‌بن، جا كه كار وا ده‌بێت، ئه‌وا جیهان ساده‌ترین گریمانه وه‌ك گریمانه‌ی زانستی به‌كار ده‌هێنێت، ناشگه‌رِێنه‌وه سه‌ر گریمانه‌ی ئاڵۆزتر، ته‌نیا مه‌گه‌ر هه‌قیقه‌تی نوێ په‌یدا بوون، كه نیشانه بن بۆ به‌س نه‌بوونی ساده‌ترین گریمانه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رگیز پشیله‌ت نه‌دیوه بێ كلك بێت، كه‌واته ساده‌ترین گریمانه له‌م باره‌یه‌وه بیكه‌ی ئه‌وه‌یه "هه‌موو پشیله كلكیان هه‌س"، به‌ڵام هه‌ر كه پشیله‌ی مه‌نكس "Manx" ده‌بینی، كه جۆره پشیله‌یه‌كی بێ كلكه، ئیدی ناچار ده‌بیت گریمانه‌یه‌كی ئاڵۆزتر بكه‌یت. ئه‌و مرۆڤه‌ی ده‌ڵێ، مادام هه‌موو ئه‌و پشیلانه‌ی دیونی كلكیان هه‌یه، كه‌واته هه‌موو پشیله كلكیان هه‌س، ئه‌وا ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت "تێخوێندنه‌وه له سه‌ر بنه‌مای ژماردنی ساده" به‌كار ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له به‌دی كردنی یه‌كجار مه‌ترسیدار.
تێخوێندنه‌وه له‌و پلانه‌ی (كۆی پله-ت.ك) كه ئه‌م پێگه‌یه په‌سند ده‌كه‌ن، پشت به گریمانه‌یه‌ك ده‌به‌ستێت كه به ئه‌نجامێك ده‌گات راستیی ئه‌و ده‌سه‌لمێنێت، به‌ڵام تا ئه‌و په‌رِه‌كه‌ی له ئه‌گه‌ره‌وه دووره، ئه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رنجی نه‌ردایه. ئه‌گه‌ر پیاوێكت بینی تاوڵه ده‌كات، هه‌میشه جووته زاره‌كه‌ی دوو شه‌ش بێت، ره‌نگه ئه‌وه شه‌نس بێت، به‌ڵام گریمانه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌یه كه ره‌نگه ئه‌و هه‌قیقه‌تانه‌ی له‌به‌ر چاون كه‌متر مایه‌ی سه‌رسورِمان بن. بۆیه چاكتر وایه گریمانه‌كه‌ی دی به‌كار بهێنیت، له هه‌موو تێخوێندنه‌وه‌یه‌كی باش‌دا، گریمانه راڤه‌ی هه‌قیقه‌تانێك ده‌كات كه پێشتر دووره ئه‌گه‌ره بوون، هه‌رچه‌ندی له ئه‌گه‌ریش دوور بكه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر راستیی گریمانه‌كه‌ی كه راڤه‌ی ده‌كات، زاڵتر ده‌كات. ئه‌وه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ر له تۆزێك گوتمان، خه‌سڵه‌تێكه له خه‌سڵه‌ته‌كانی پێوانه كردنی چه‌ند. ئه‌گه‌ر قه‌باره‌ی شتێك له شتان نه‌زانی، سه‌لما كه هه‌مان قه‌باره‌ی هه‌یه كه تۆ به گریمانه پێشبینیت كرد بوو، هه‌ست ده‌كه‌ی كه هه‌ر ده‌بێ گریمانه‌كه‌ت جۆرێك له راستیی تێدا بێت، ئه‌مه‌ش له‌وه‌دا روونه كه له خۆرِا دیاره قسه‌یه‌كی ماقووڵه، هه‌ڵبه‌ت به‌وه‌ی ئه‌و (مه‌به‌ست گریمانه‌كه‌ته) لۆژیكه، ئه‌وه ئاسته‌نگی له پێشه و دواتر باسی ده‌كه‌ین.
یه‌ك سیما له سیماكانی شێوازی زانستی ماوه ده‌بێ لێی ئاگادار بین، ئه‌ویش شرۆڤه‌یه. ئه‌وه‌ی له لای پیاوانی زانست یه‌كلاییه، هیچ نا وه‌ك گریمانه‌یه‌كی زانستی، كه هه‌ر رووداوێكی ماددی به‌رهۆ (مه‌علوول)ی چه‌ندین هۆ (علله)یه. ئه‌گه‌ر هه‌ر هۆیه‌ك به جیا كاری خۆی بكات، ئه‌وا به‌رهۆیه‌كی جیا له‌وه‌ی به كرده‌نی هاتووه‌ته ئاراوه روو ده‌دات، ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریی به ته‌نیا هه‌ر یه‌ك له هۆیه‌كان بزانیت، ئه‌وا ده‌كرێ به‌رهۆ دیاری بكرێت. پێشمان وایه ساده‌ترین نموونه بۆ ئه‌مه میكانیكه. مانگ له لایه‌ن زه‌وییه‌وه راگیراوه، خۆریش هه‌ردووكیانی راگرتووه. خۆ ئه‌گه‌ر به ته‌نیا زه‌ویی راگیر بكردایه، ئه‌وا مانگیش سوورِگه‌ی دیاری كراوی ده‌بوو. ئه‌گه‌ر ته‌نیا خۆر ئه‌وی راگیر بكردایه (رابكێشایه)، ئه‌وا سوورِگه‌یه‌كی دیاری كراوی دیكه‌ی ده‌بوو، هه‌ر سوورِگه‌ی راسته‌قینه‌شیه‌تی و ده‌كرا بیزانین، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاریگه‌رییه بزانین كه زه‌وی و خۆر له حاڵه‌تی به ته‌نیا كار كردنیان ده‌یان بوو. ئه‌گه‌ر بزانین له بۆشاییدا ته‌ن چۆن ده‌كه‌وێته خوارێ، هه‌روه‌ها یاسای پاڵه‌په‌ستۆ (به‌ره‌نگار بوونه‌وه)ی هه‌واشمان بزانیبایه، ئه‌وا پێوانه‌ی چۆنیه‌تی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ته‌ن له هه‌وادا ده‌زانین، تیۆریی توانای له یه‌ك جیا كردنه‌وه‌ی یاساكانی هۆی به‌م چه‌شنه، پاشان دووباره تێكه‌ڵ كردنیان به یه‌كدی، له هه‌ڵسوكه‌وتی زانست‌دا تا راده‌یه‌ك تیۆرییه‌كی بنه‌رِه‌ته. چونكه مه‌حاڵه به یه‌ك جار هه‌موو شتێك بژمێریت و پێوانه‌ی بكه‌یت، ناشتوانی بگه‌یته یاسای هه‌مه‌كی ته‌نیا به‌وه نه‌بێت كه یه‌ك یه‌ك دایان ببرِیت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به ساغه لۆژیك، هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی پێمان وا بێت، به‌رهۆی دوو هۆ له یه‌ك كاتدا كار ده‌كه‌ن، ده‌كرێ ئه‌و به‌رهۆیه‌ی بۆ هه‌ر یه‌كه‌یانه به ته‌نیا بژمێرین، له تازه‌ترین دۆزینه‌وه‌ی سروشتناسیدا سه‌لماوه، كه راده‌ی راستی له‌م بنه‌مایه كه‌متره له‌وه‌ی پێشتر لێی حاڵی بووبوون. له هه‌لومه‌رجی گونجاو‌دا هه‌ر وه‌ك بنه‌مایه‌كی كرده‌نی و نیمچه‌یی مایه‌وه، به‌ڵام ناكرێ به بنه‌مایه‌كی گشتی له بنه‌مایه‌كانی گه‌ردوون دابندرێت. گومانی تێدا نییه له‌و شوێنه‌ی ئه‌مه شكست ده‌خوات، زانست زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت. به‌ڵام -به ئه‌ندازه‌ی ئێستا ده‌یبینین- بنه‌مایه‌كه هه‌ندێك راستیی تێدایه، پاساو ده‌دات كه وه‌ك گریمانه به‌كار بهێندرێت، ته‌نیا له ژماركاریی یه‌كجار ورد و پێشكه‌وتوودا نه‌بێت.