په‌یامێك له‌باره‌ی مه‌یلی مرۆییه‌وه
June 30, 2011
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :مارتن هادیگه‌ر
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
(ئه‌م وتاره له لایه‌ن "مینه جه‌لال"ه‌وه كراوه‌ته عه‌ره‌بی، ده‌قه عه‌ره‌بییه‌كه‌ش كراوه به كوردی)ئێمه جارێ، به شێوه‌یه‌كی گرده‌برِانه، بیرمان له ماهیه‌تی كردار نه‌كردووه‌ته‌وه(1). ئێمه كار ناناسین ته‌نیا وه‌ك به‌رهه‌می بكه‌ر نه‌بێت، راستییه‌كه‌شی به گوێره‌ی ئه‌و سووده‌ی پێشكه‌شی ده‌كات، ده‌خه‌مڵێندرێت، هه‌ڵبه‌ت ماهیه‌تی كار (كردار) به‌جێ گه‌یاندنه(2).
به‌جێ گه‌یاندن واتای: راخستنی شتێك له ته‌واوی ماهیه‌تیدا و گه‌یشتن به‌و ته‌واوییه‌ش. ناكرێ به دروستی به‌جێ بگه‌یه‌ندرێت، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه پێشتر هه‌بووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی به‌ر له هه‌ر شتێك هه‌یه، بوون (گه‌ردوون: LEtre)ه. هزر، په‌یوه‌ندیی بوون به ماهیه‌تی مرۆڤه‌وه به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌و نه دروست ده‌كات و نه به‌رهه‌می هه‌یه، ئه‌و بۆ خۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه. هزر ته‌نیا له بووندا نمایشمان ده‌كات، به وه‌سف كردنی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن بوونه‌وه به خۆی دراوه. ئه‌م دان(به‌خشین)انه به مه‌رجی ئه‌وه‌ی بوون، له رێی هزره‌وه، بۆ زمان دێت. زمان زێدی بوونه كه مرۆڤ له ئامێزیدا جێوار بووه. بیرمه‌ندان و شاعیران ئه‌وانه‌ن كه ئێشكگری ئه‌و ماڵه‌ن، ئه‌و ئێشك گرتنه‌شیان به‌جێ گه‌یاندنی ئاشكرایی بوونه، به‌وه‌ی ئه‌وان، له رێی قسه‌یانه‌وه، ئه‌و ئاشكراییه بۆ زمان ده‌به‌ن و له نێویشیدا ده‌یپارێزن. هزر بۆ پله‌ی كردار به‌رز نابێته‌وه، به‌وه‌ی ته‌نیا بكه‌رێكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به سه‌ر... پیاده ده‌بێت. هزر به‌وه‌ی بیر ده‌كاته‌وه، كار ده‌كات. ئه‌م كرداره‌ش ره‌نگه له هه‌مان كاتدا كرداری هه‌ره ساده و هه‌ره باڵا بێت، چونكه تایبه‌ته به په‌یوه‌ندیی بوون به مرۆڤه‌وه. هه‌ڵبه‌ت هه‌ر چالاكییه‌كی له نێو بوون(گه‌ردوون)دا به‌رپا ده‌بێت و پاشان روو له هه‌بوو ده‌رِوات، به‌ڵام هزر، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، به‌ده‌م بانگی بوونه‌وه ده‌چێت تا هه‌قیقه‌تی بوون بڵێ. هزر ئه‌م ئه‌ركه به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت و ته‌واویشی ده‌كات. بیركردنه‌وه په‌یوه‌ست بوونه له "بوون"ه‌وه به "بوون".
نازانم ئاخۆ زمان له توانایدایه "له" و "به" له یه‌ك شێوه‌دا وه‌ك ئه‌مه بكاته یه‌ك: بیركردنه‌وه په‌یوه‌ست بوونی "بوون"ه، شێوازی خستنه سه‌ر لێره‌دا، په‌یوه‌ست بوونه به "بوون"ه‌وه، ده‌بێ ئه‌وه بدات به ده‌سته‌وه، كه خرێندراوه‌ته سه‌ر، له یه‌ك كاتدا خودی و بابه‌تییه، به‌ڵام خۆ خودی و بابه‌تی، له به‌رامبه‌ردا، دوو زاراوه‌ی ناگونجاوی میتافیزیكین. ئه‌و میتافیزیكه‌ی زوو، له رێی جۆره‌كانی "لۆژیك" و "رێزمانی رۆژاوایی"یه‌وه، ده‌ستی به سه‌ر لێكدانه‌وه‌ی زماندا گرت. ئه‌وه‌ی له نێو رووداوێكی له‌م چه‌شنه‌دا خۆی مه‌ڵاس ده‌دات، ئه‌مرِۆ به حاڵ ده‌توانین هه‌ستی پێ بكه‌ین. رزگار كردنی زمان له كۆتی رێزمان، له پێناو جومگه‌یه‌كی ره‌سه‌نتره له نێو ره‌گه‌زه‌كانیدا، ئه‌ركێكه خراوه‌ته ئه‌ستۆی هزر و شیعره‌وه.
هزر ته‌نیا چوونه نێو كرداره‌وه نییه له پێناو و به هۆی "هه‌بوو"، كه به‌وه‌ی واقیع حاڵی هه‌نووكه‌یه لێی برِواندرێت. هزر په‌یوه‌ستی و چوونه نێوه به هۆی و له پێناو هه‌قیقه‌تی "بوون"، ئه‌و بوونه‌ی هه‌رگیز مێژووه‌كه‌ی ته‌واو نابێت، به‌ڵكوو هه‌میشه له حاڵه‌تی چاوه‌رِوانیدا ده‌بێت. مێژووی "بوون: هه‌بوون" هه‌ر ئه‌وه كه پشتگیری له هه‌موو حاڵه‌ت و ره‌وشێكی مرۆیی ده‌كات و دیاریی ده‌كات. ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ ته‌نیا كه فێری ساغه ئه‌زموونی ماهیه‌تی ئه‌و هزره ببین كه قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش واته ده‌بێ ته‌واوی بكه‌ین، ئیدی له سه‌رمان پێویسته خۆمان له لێكدانه‌وه‌ی ته‌كنیكیانه‌ی هزر، كه ریشه‌ی بۆ ئه‌فلاتوون و ئه‌رستۆ ده‌گه‌رِێته‌وه، رزگار بكه‌ین. له‌م چاخه‌دا هزر بۆ خۆی به‌های (ته‌خه‌نی: واته ته‌كنیك به زمانی گریك) ده‌پۆشێت، ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كه له خزمه‌تی كار و به‌رهه‌مدایه. كه‌واته پێش وه‌خت له روانگه‌ی "براكسیس" و "بۆیسیس"ه‌وه هزر وێنا كرا. بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌ماشای خودی هزرمان كرد، ئه‌وا ئه‌و "كرداره‌كی" نابێت. ئه‌م جۆره‌كایه‌تییه له جیا كردنه‌وه‌ی هزر به‌وه‌ی "تیۆرییه" و له دیاری كردنی كرداری زانین وه‌ك هه‌ڵوێستی "تیۆری"، ئه‌وه پێشتر له نێو لێكدانه‌وه‌ی "ته‌كنیكیانه" بۆ هزردا رووی داوه. ئه‌وه چه‌شنی هه‌وڵێكه له شێوه‌ی كاردانه‌وه، ئامانجی به‌رده‌وام بوون بوو له پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی هزر به‌رامبه‌ر به كردار و كاردا. ئیدی له‌و ساوه "فه‌لسه‌فه" به‌رده‌وام پێویستی به پاساودانه‌وه‌ی بوونی خۆیه‌تی به‌رامبه‌ر به "زانست". ئه‌و باوه‌رِی وایه، كه له توانایدایه به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه به‌دی بهێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆ خۆی تا پایه‌ی زانست خۆی به‌رز بكاته‌وه. به‌ڵام ئه‌م ئه‌ركه واته واز هێنان له ماهیه‌تی هزر.
كه‌واته ترسی له‌ده‌ست دانی خه‌مڵاندن و ده‌سه‌ڵات راوه‌دووی فه‌لسه‌فه ده‌نێت، ئه‌گه‌ر نه‌بێته زانست. لێره‌دا شتێكی چون كه‌ماسی ده‌بینین، كه ده‌درێته پاڵ نازانستایه‌تییه‌وه. بوون (هه‌بوون) به‌وه‌ی ره‌گه‌زی هزره، له نێو لێكدانه‌وه‌ی ته‌كنیكیانه بۆ هزردا، خۆی لێ به‌دوور ده‌گیرێت، به‌وه‌ی برِیار بۆ "لۆژیك" ده‌گه‌رِێته‌وه، كه هه‌ر له سه‌رده‌می سۆفستی و ئه‌فلاتوونه‌وه كه‌وته په‌خش كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، كه ئیدی برِیاردان به سه‌ر هزردا به گوێره‌ی پێوه‌رێكی ناگونجاو له‌گه‌ڵ خۆی بوو. ئه‌م رێكاره له برِیاردان وه‌ك پرۆسه‌یه‌كه، كه هه‌وڵ ده‌دات ماهیه‌تی ماسی و تواناكه‌ی بخه‌مڵێنێت، ئه‌ویش به پێی توانای ژیانی له وشكانیدا. هزر ماوه‌یه‌كی درێژه، زۆر درێژه، چووه‌ته وشكاییه‌وه. ئایا ئێستا بۆمان ره‌وایه كه ئه‌و هه‌وڵه‌ی ده‌خوازێت هزر بخاته‌وه نێو ره‌گه‌زی خۆیه‌وه، سیفه‌تی "ناعه‌قڵانی"ی پێ بده‌ین؟
ئه‌و پرسیارانه‌ی له نامه‌كه‌تدا هاتبوون، ده‌كرا له دیالۆگێكی راسته‌وخۆدا زۆر ئاسانتر روون بكرانایه‌ته‌وه. له ده‌قی نووسراودا هزر به ئاسانی بزاوتی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات. ته‌نانه‌ت ئه‌و به تایبه‌تی ناتوانێت فره‌یی ره‌هه‌ندی تایبه‌ت به بواره‌كه‌ی بپارێزێت، به زه‌حمه‌ت نه‌بێت. توندیی هزر، به پێچه‌وانه‌ی زانست، له وردیی ده‌سكردانه‌دا نییه، واته ته‌كنیكی تیۆرییانه‌ی چه‌مكه‌كان. ئه‌و، ئه‌مانه‌ی دادێن ده‌كات: گوته به ساغی له نێو ره‌گه‌زی بووندا بمێنێته‌وه، بواریش بدات ئه‌وه زاڵ بێت، كه له ره‌هه‌ندی جۆربه‌جۆریدا ساده‌یه. هه‌ڵبه‌ت ده‌قی نووسراو، له لایه‌كی دیكه‌وه، گوشارێك ده‌به‌خشێت، كه له پێناو تێگه‌یشتنێكی ئاگا به هۆی زمانه‌وه، ته‌ندروسته. ئه‌مرِۆ به جیا كردنه‌وه‌ی یه‌ك پرسیاری ئێوه به‌سی لێ ده‌كه‌م. ئه‌و پشكنینه‌ی به سه‌ریدا ده‌یكه‌م، وا ده‌كات رۆشنایی بخاته سه‌ر پرسیاره‌كانی دی.
ده‌پرسن: چۆن سه‌ر له‌نوێ واتا به "مه‌یلی مرۆیی" بده‌ین؟ ئه‌م پرسیاره نیه‌تی راگرتنی په‌یڤ ئاشكرا ده‌كات. ده‌پرسم كه ئاخۆ ئه‌وه زه‌روورییه؟ ئایا، ئه‌و زیانه‌ی له‌م جۆره ناونانه‌وه ده‌كه‌وێته‌وه، به ئه‌ندازه‌ی پێویست روون نه‌بووه‌ته‌وه؟ راسته ئێمه، ماوه‌یه‌كی درێژه، خۆمان له (یێی دانه پاڵ و نیشانه‌ی مێ) ismes... ده‌پارێزین، به‌ڵام بازارِی رای گشتی هه‌رده‌م داوای زیاتری ده‌كات. هه‌میشه ئاماده‌یی بۆ به‌ده‌نگه‌وه چوونی ئه‌م خواسته هه‌یه. زاراوه‌ی وه‌ك "لۆژیك"، "ره‌وشت"، "فیزیا" له خۆرِا په‌یدا نه‌بوون، ته‌نیا كاتێك نه‌بێت كه هزری ره‌سه‌ن له كه‌لی ئاوابووندا بوو. گریك له سه‌رده‌می زێرِینی خۆیاندا به بێ ئه‌و ناوانه بیریان كرده‌وه، ئه‌وان ته‌نانه‌ت به هزریشیان نه‌گوت "فه‌لسه‌فه". كاتێك هزر له رێی ئاوابووندا ده‌بێت، كه له ره‌گه‌زی خۆی دوور ده‌كه‌وێته‌وه. ره‌گه‌ز ئه‌وه‌یه كه هزر به ده‌سپێك له‌وه‌وه ده‌توانێت ببێته هزر، به دروستی ره‌گه‌ز ئه‌وه‌یه كه توانا: برِستی هه‌یه. ئه‌و هزر ده‌گرێته ئه‌ستۆ و به‌م جۆره به‌ره‌و ماهیه‌تی خۆی ده‌بات. به یه‌ك وشه، هزر بریتییه له هزری بوون: هه‌بوون. ئه‌م خستنه سه‌ره جووت واتای هه‌یه: هزر له بوونه‌وه‌یه، به‌وه‌ی ئه‌و له بووندا به‌دی دێت، ئیدی ئه‌م (هزر) سه‌ر به ئه‌و (بوون)ه، له هه‌مان كاتدا هزر بیركردنه‌وه‌یه له بوون، ئه‌و گوێ له بوون ده‌گرێت له‌وه‌ی كه سه‌ر به ئه‌وه.
هزر به‌و ره‌وشه‌ی هه‌یه‌تی به پێی چاوگی بنه‌رِه‌تی به‌دی هاتنی، به‌وه‌ی كه ئه‌و سه‌ر به بوونه، ئیدی ئه‌و گوێ له بوون ده‌گرێت. هزر ده‌بێت و ئه‌مه‌ش واتاكه‌یه‌تی: بوون، هه‌موو جارێك و به پێی توانستی خۆی، ماهیه‌تی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. جا كه ماهیه‌تی "شتێك" یان "كه‌سێك" له ئه‌ستۆ ده‌گرین، واتا خۆشمان بوێت، ئاره‌زووی بكه‌ین. ئه‌م ئاره‌زووه‌ش، ئه‌گه‌ر به جۆرێكی ره‌سه‌ن بیری لێ بكه‌ینه‌وه، نیشانه‌یه به: سیفه‌تی ماهیه‌ت، ئاره‌زوویه‌كی وه‌ك ئه‌مه، ئه‌وا ماهیه‌تی تایبه‌ت به توانایه، كه نه‌ك ته‌نیا توانای به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌م یان ئه‌وی هه‌یه، به‌ڵكوو هه‌روه‌ها شتێكی وا بكات له به‌دی هاتنی ره‌سه‌نی خۆیدا به‌رجه‌سته بێت، واته ئه‌و چاوگی به‌دی هاتنی كه‌ینوونه‌یه.
توانای ئاره‌زوو ئه‌وه‌یه كه به "جیا كردنه‌وه‌ی" به دروستی ئه‌وه‌یه شتێك توانای هه‌بوونی ده‌بێت. ئه‌م توانایه به دروستی "مومكینه" ماهیه‌تی له ئاره‌زوودا به‌دی بێت. به فه‌رمانێك له‌م ئاره‌زووه‌وه، بوون به توانای خۆی ده‌وری هزر ده‌دات، وا ده‌كات مومكین بێت. بوون، به‌وه‌ی ئاره‌زوویه‌كه وه‌ك توانا به‌دی دێت، هه‌ر خۆی مومكینی ره‌سه‌نه. ئه‌و، به‌وه‌ی ره‌گه‌زه، ده‌بێته ئه‌و "توانای هێمنی" توانای ئه‌ڤیندار، واته (توانای) مومكین. له بن هه‌ژموونی "لۆژیك" و "میتافیزیك"دا به كرده‌نی بیر له هه‌ردوو په‌یڤی "مومكین" و "له‌وانه‌یه" نه‌كرایه‌وه، ته‌نیا هه‌مبه‌ر به "واقیع" نه‌بێت، واته به ده‌سپێك له لێكدانه‌وه‌یه‌كی دیاری كرا‌و -میتافیزیكی- بۆ بوون كه وه‌ك كردار (actus) و وه‌ك هێز (potentia) د‌رك پێ كراوه، ئه‌ویش به‌رامبه‌رییه‌كه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا جووتی ده‌كه‌ین، كه له نێوانی بوون (existentia) و ماهیه‌ت (essentia)دا له ئارادایه.
كاتێك قسه له‌باره‌ی "توانای هێمنی مومكین"ه‌وه ده‌كه‌م، من مه‌به‌ستم ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی كرا بێت نییه، هه‌روه‌ها (مه‌به‌ستم) ئه‌و هێزی شاراوه‌یه‌ش نییه، كه وه‌ك ماهیه‌ته بۆ كرداری بوون (جه‌وهه‌ر - لابه‌لا)، به‌ڵكوو خودی بوون (lEtre)، كه ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاره‌زوو ده‌كات، توانای هزر كردنی ده‌بێت، پاشان (توانای) به‌سه‌ر ماهیه‌تی مرۆڤه‌وه، واته به سه‌ر په‌یوه‌ندیی مرۆڤ به بوونه‌وه. لێره‌دا واته توانا به سه‌ر شتێك‌دا: پاراستنی له ماهیه‌تی خۆیدا، هێشتنه‌وه‌شی له نێو ره‌گه‌زی خۆیدا.
كاتێك هزر له رێی ئاوابووندا ده‌بێت و له ره‌گه‌زی خۆی دوور ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وا قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه ده‌كاته‌وه به‌وه‌ی به‌هایه‌ك بۆ خۆی مسۆگه‌ر ده‌كات، كه مۆركی ته‌كنیكانه‌ی هه‌یه وه‌ك ئامرازێك بۆ پێك هێنان، بۆ ئه‌وه‌ی پاشتر ببێته راهێنانێكی قوتابخانه و له شێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی كولتوورییشدا كۆتایی دێت. هێدی هێدی فه‌لسه‌فه ده‌بێته ته‌كنیكێك له راڤه كردن له رێی هۆی به‌راییه‌وه. چی دی بیر ناكه‌ینه‌وه، به‌ڵكوو به "فه‌لسه‌فه"وه سه‌رقاڵ ده‌بین. له نێو گه‌مه‌ی كێبرِكێدا، ئه‌م جۆره سه‌رقاڵییه له شێوه‌ی مه‌یلی مه‌زهه‌بی (ismes)دا خۆی له گۆرِه‌پانی گشتیدا پێشكه‌ش ده‌كات... رووش له موزایه‌ده ده‌كات. باڵاده‌ست بوونی ئه‌م ناو لێ نانانه بۆ رێككه‌وت ناگه‌رِێته‌وه. ئه‌و، به تایبه‌ت له چاخی نوێ‌دا، پشت به دیكتاتۆریه‌تی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گشتییه ده‌به‌ستێت. ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێین "بوونی تایبه‌ت" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هێشتا ئه‌و بنه‌رِه‌ت نییه، واته بوونی ئازادانه‌ی مرۆڤ. ئه‌و ته‌نیا ره‌قكارییه له ره‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی گشتییه.
"بوونی تایبه‌ت" ئه‌و هه‌ر وه‌ك داپۆشراو ده‌مێنێته‌وه، كه به‌نده به‌وه‌ی گشتییه و ناشبووژێته‌وه ته‌نیا له رێی پاشه‌كشه كردنی له به‌رده‌میدا نه‌بێت، ئیدی، پێی خۆش بێت یان ناخۆش، ئه‌و گه‌واهیی ملكه‌چ بوونی بۆ ئه‌وه‌ی گشتییه ده‌دات. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی گشتییه، ئه‌و ئه‌ركه میتافیزیك مه‌رجداره‌یه، چونكه ریشه‌ی بۆ زاڵ بوونی خودێتی (خۆیه‌تی) ده‌گه‌رِێته‌وه، ئه‌ویش له پێناو ئاراسته كردنی كرانه‌وه‌ی هه‌بوو به ئاراسته‌ی جێوار بوونی نامه‌رجداری هه‌موو شتێك و وای لێ بكات له نێویدا جێگیر بێت. هه‌ر ئه‌وه‌شه وا له زمان ده‌كات بكه‌وێته نێو راژه‌ی ئه‌ركی ناوه‌ندایه‌تیی هۆیه‌كانی ئاڵوگۆرِه‌وه، كه به سایه‌ی ئه‌وه‌وه جێوار بوون -به‌وه‌ی هه‌موو شتێك به شێوه‌یه‌كی پێكه‌وه گونجاو ده‌خاته به‌ر ده‌ستی هه‌مووانه‌وه- وێرِای هه‌موو سنوورێك، ده‌توانێت بڵاو ببێته‌وه. به‌م جۆره زمان ده‌كه‌وێته ژێر دیكتاتۆریه‌تی گشتایه‌تی، كه پێشتر ئه‌وه‌ی قابیلی تێگه‌یشتنه و ئه‌وه‌ی واش نییه و ده‌بێ دوور بخرێته‌وه، دیاری ده‌كات.
ئه‌وه‌ی له "بوون و زه‌مان"دا (1927) گوترا، (برِگه 27 و 35)، له‌باره‌ی "ئه‌وان"ه‌وه (on)، هه‌رگیز ئامانجه‌كه‌ی ئه‌وه نه‌بوو كه سه‌رپێییانه به‌شدارییه‌ك بخاته سه‌ر سۆسیۆلۆژیاوه. هه‌روه‌ها "ئه‌وان" ته‌نیا واتای داوا كردنی بوونی خودانه‌ی كه‌س نییه، له سه‌ر ئاستی ره‌وشتانه‌ی- بوونانه‌دا. ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی "ئه‌وان"ه‌وه گوترا، به دروستی و به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی وشه‌ی ره‌سه‌نانه سه‌ر به بوونه، بریتییه له ئاماژه‌یه‌ك كه بیری لێ كرابێته‌وه، به ده‌سپێك له‌و پرسیاره‌ی گرێدراوی بوونه. ئه‌م په‌یوه‌ندییه به كاریگه‌ریی هه‌ژموونی (زاڵ بوونی) خۆیایه‌تی (خودێتی)یه‌وه، كه خۆی وه‌ك شتێكی گشتی نمایش ده‌كات، هه‌ر له پشت په‌رده ده‌بێت. به‌ڵام كاتێك هه‌قیقه‌تی بوون ده‌گه‌رِێته‌وه سه‌ر هزر و، سه‌باره‌ت به‌ویش ده‌بێته ئه‌وه‌ی شایانی بیر لێ كردنه‌وه بێت، ئه‌وسا بیركردنه‌وه له ماهیه‌تی زمان له سه‌ریه‌تی پله‌یه‌كی دیكه بگرێت، ئیدی چی دی له توانایدا نابێت كه ته‌نیا فه‌لسه‌فه بێت بۆ زمان. هه‌ر ئه‌ویشه ته‌نیا هۆی كه له پێناویدا "بوون و زه‌مان" (برِگه‌ی 34) ئاماژه‌یه‌كی تێدایه بۆ ره‌هه‌ندی بنه‌رِه‌تانه‌ی زمان و خۆی له قه‌ره‌ی پرسیاره ساده‌كه ده‌دات:
له نێو چ ته‌رزێك له ته‌رزه‌كانی كه‌ینوونه‌دا زمان به كرده‌نی وه‌ك زمان هه‌یه؟
به‌تاڵ كردنه‌وه‌ی زمان له ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌ی، ئه‌و به‌تاڵ كردنه‌وه‌یه‌ی به خێرایی به هه‌موو لایه‌كدا بڵاو ده‌بێته‌وه، ته‌نیا په‌یوه‌ست به یه‌ك به‌رپرسایه‌تیی مۆرك ستاتیكی و ره‌وشتانه نابێت، كه له هه‌موو به‌كار هێنانێكماندا بۆ ئاخافتن بیگرینه ئه‌ستۆ. ئه‌و له ئاكامی گره‌و كردن به ماهیه‌تی مرۆڤ دێته ئاراوه. ئه‌و زێده بایه‌خه‌ی كه ره‌نگه له كاتی به‌كار هێنانمان بۆ ئاخافتن ده‌یخه‌ینه روو، به‌ڵگه نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له چنگ ئه‌و مه‌ترسییه جه‌وهه‌رییه ده‌رباز بووین. ئه‌و هه‌روه‌ها ره‌نگه ئه‌مرِۆ نیشانه‌یه‌كه كه ئێمه هه‌رگیز ئه‌و مه‌ترسییه نابینین و ناشتوانین بیبینین، چونكه هێشتا به لای مه‌زنایه‌تییه‌كه‌یدا نه‌چووین.
داته‌پینی زمان، ئه‌و داته‌پینه‌ی ماوه‌یه‌كی نزیكه زۆر قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كه‌ین، به جۆرێكی زۆر سستیش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و نییه هۆیه‌كه، به‌ڵكوو ئه‌و پێش وه‌خت له ئاكامی ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه‌یه كه، نیمچه ناچارانه، له ره‌گه‌زی خۆی ده‌رده‌چێت، ئه‌ویش به زه‌بری هه‌ژموونی میتافیزیكی نوێی خۆیایه‌تی (خودێتی)یه‌وه. تا ئێستا زمان ماهیه‌تی خۆی له ئێمه ده‌شارێته‌وه، واته به‌وه‌ی ماڵی هه‌قیقه‌تی بوونه. به دروستی زمان ئیراده و چالاكیی ئێمه به خۆی ده‌به‌خشێت تا به سه‌ر گیانداردا زاڵ بێت، كه هه‌ر خۆشی، به‌وه‌ی واقیعه له نێو تان و پۆی هۆ و شوێنه‌واردا، ده‌رده‌كه‌وێت. ئێمه به سه‌ر گیانداردا ده‌ده‌ین و رێیه‌كی نارِاسته‌وخۆش ده‌گرینه به‌ر كه رێی لێپرسینه‌وه و كرداره، به‌ڵكوو رێی زانست و فه‌لسه‌فه‌یه، رێی راڤه و شرۆڤه ده‌گرنه به‌ر، بێ گومان ئێمه پشتگیری له واز هێنانیان له لایه‌نێك كه له شرۆڤه نایه‌ت، ده‌كه‌ین. باوه‌رِمان وایه، له‌گه‌ڵ حوكمه‌یلی له‌م جۆره‌دا، ئێمه له حوزووری رازی په‌نهانداین. ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی مومكینه هه‌قیقه‌تی بوون له ئاستی هۆ و هۆكاردا یان، به‌م جۆره هه‌مان شت ده‌گه‌یه‌نێت، له رێی ناتوانایی د‌رك پێ كردنی تایبه‌ت به خۆیه‌وه، دیاری كردن قبووڵ بكات.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له سه‌ر مرۆڤ بێت كه رۆژێكیان بگاته ته‌نیشتی بوونه‌وه، ئه‌وا یه‌كه‌م له سه‌ریه‌تی فێر بێت له شتێك‌دا هه‌بێت كه ناوی نییه. هه‌روه‌ها ده‌بێ كارامه‌یی ناسینی ته‌فره‌ی :ته‌فره‌دێنه‌ری ئه‌وه‌ی گشتییه‌ی هه‌بێت، به هه‌مان شێوه داهه‌زانی بوونی تایبه‌تیش. پێویسته مرۆڤ، به‌ر له‌وه‌ی قسه‌یه‌ك بكات، یه‌كه‌م جار سه‌ر له‌نوێ به‌ده‌م بانگه‌وازی بوونه‌وه بچێت، له رێی ئه‌و بانگه‌وازه‌شه‌وه، پێشی بڵێت، كه هیچ شتێكی نییه، وه‌ك وه‌ڵام، بیڵێت، مه‌گه‌ر زۆر كه‌م و ده‌گمه‌ن نه‌بێت. ئیدی ته‌نیا ئه‌وسا ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ك، كه به‌هاكه‌ی له كێش نایه‌ت، بۆ ئاخافتن ده‌گه‌رِێته‌وه، مرۆڤیش ماڵه‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌رِێته‌وه، تا له نێو دڵی هه‌قیقه‌تی بووندا ئۆقره بگرێت.
به‌ڵام ئایا ئه‌م بانگه‌وازه‌ی له لایه‌ن بوونه‌وه بۆ مرۆڤ دێت، به هه‌مان شێوه‌ی هه‌وڵی ئاماده كردنی مرۆڤ بۆ ئه‌و بانگه‌وازه، ئه‌ركێكی تایبه‌ت به مرۆڤ نییه؟ واته ئاراسته‌یه‌كه بۆ "ئه‌وان: souci"، ئه‌گه‌ر دووباره دامه‌زراندنه‌وه‌ی مرۆڤ نه‌بێت له ماهیه‌تی خۆیدا؟ ئایا ئه‌مه شتێكی دی، بێ له‌وه‌ی مرۆڤ بكرێته مرۆڤ دۆست، ده‌گه‌یه‌نێت؟ مرۆڤایه‌تی هه‌ر له كرۆكی هزرێكی له‌م جۆره‌دا ده‌مێنێتـه‌وه، چونكه مه‌یلی مرۆیی له سه‌ر ئه‌مه‌ی دادێ به‌نده: بیر بكه‌ینه‌وه و په‌رۆشی ئه‌وه بین كه مرۆڤ، مرۆڤ دۆست بێت نه‌ك نامرۆ، "درِنده" بێت، واته له ده‌ره‌وه‌ی ماهیه‌تی خۆی بێت. هه‌ڵبه‌ت، ده‌بێ مرۆڤ دۆستیی مرۆڤ له چیدا بێت؟ ئه‌و له ماهیه‌تیدا به‌رجه‌سته‌یه.
به‌ڵام، چۆن و له ده‌سپێكی چییه‌وه ماهیه‌تی مرۆڤ دیاری ده‌كرێت؟ ماركس داوا ده‌كات مرۆڤی مرۆڤ دۆست بناسرێت و ددانیشی پێدا بندرێت. ئه‌و، ئه‌و مرۆڤه له "كۆمه‌ڵ"دا ده‌دۆزێته‌وه. مرۆڤی "جڤاكی" سه‌باره‌ت به‌و مرۆڤی "سروشتی"یه. له نێو "كۆمه‌ڵ"دا "خه‌سڵه‌ت"ی مرۆڤ دابین ده‌كرێت، واته كۆی "پێداویستی سروشتیانه"ی (خۆراك، پۆشاك، زاوزێ، پێداویستی ئابووری). مرۆڤی كریستیان مرۆڤایه‌تیی مرۆڤ له دیاری كردنی به ده‌سپێك له په‌یوه‌ندیی به‌وه‌ی خوداوه‌ندانه‌وه هه‌یه، ده‌بینێت.
رێز گرتن له مرۆڤایه‌تی و به شێوه‌یه‌كی روون هه‌وڵدان به‌م ناوه له پێناویدا، بۆ یه‌كه‌مین جار له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی رۆمدا رووی دا، به‌وه‌ی مرۆڤی مرۆڤانه به‌رامبه‌ر به مرۆڤی درِنده بوو. ئیدی ئه‌وسا رۆم ده‌بووه ئه‌و مرۆڤه مرۆڤ دۆسته‌ی كه پێگه‌ی كارامه‌یی رۆم به‌رز ده‌كاته‌وه و مه‌زنی ده‌كات، ئه‌ویش به "ئاوێته" كردنی ئه‌وه‌ی گریك به ناوی "بیدیا"وه ده‌ستیان پێ كرد بوو. گریكیش لێره‌دا گریكی هیلینیزمی پاشه به‌ره‌یه، كه كولتووه‌كه‌ی له قوتابخانه‌ی فه‌لسه‌فه‌دا ده‌گوترایه‌وه. كولتوورێكه له سه‌ر لێكۆڵینه‌وه له هونه‌ره جوانه‌كان رۆنراوه. واش "بیدیا" به‌رچڤه ده‌كات به "مرۆڤ دۆستی" لێی حاڵی بین. به‌م جۆره مرۆڤ دۆستییه رۆمانیه‌تی مرۆڤی رۆمی دروست ده‌بێت، له رۆماش به‌ره‌و رووی یه‌كه‌مین مه‌یلی مرۆڤ دۆستی ده‌بینه‌وه. بۆیه مه‌یلی مرۆڤ دۆستی له ماهیه‌تدا به تایبه‌تی وه‌ك به‌رجه‌سته بوونێكی رۆمیانه ده‌مێنێته‌وه، كه له ئاكامی به‌یه‌ك گه‌یشتنی ئه‌وه‌ی ساغ رۆمییه له‌گه‌ڵ كولتووری پاشه به‌ره‌ی هیلینیزمدا هاته كایه‌وه.
ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێین رێنیسانسی هه‌ردوو سه‌ده‌ی چوارده‌هه‌م و پازده‌هه‌م له ئیتالیادا، ئه‌وه ژیاندنه‌وه‌ی مه‌یلی رۆمیانه‌یه، ئیدی مادام كاره‌كه په‌یوه‌سته به مه‌یلی رۆمیانه‌وه، كه‌واته ئه‌و په‌یوه‌ندیی به مرۆڤ دۆستییه‌وه هه‌یه، دوا جار به "بیدیا"ی گریكه‌وه. هه‌ڵبه‌ت هیلینیزم لێره‌دا هه‌ر به فۆرمی پاشینی، به دروستی رۆمییه‌كه‌ی، ره‌چاو ده‌كرێت. مرۆڤی رۆمی سه‌رده‌می رێنیسانس ئه‌ویش به لای خۆیه‌وه دژ به مرۆڤی درِنده‌یه. هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا مه‌به‌ست له نامرۆییانه، ئه‌و مه‌یله سه‌رزاره‌كییه‌ی سكوولایی قووته له سه‌رده‌می ناوه‌نجیدا. بۆیه ده‌بینین مه‌یلی مرۆڤ دۆستانه، له به‌رجه‌سته بوونی مێژووییانه‌یدا، هه‌رده‌م پێویستی به توێژینه‌وه‌ی مرۆییانه هه‌یه به مه‌به‌ستی زیندوو كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سه‌رده‌می كۆنه‌وه، هه‌موو جارێكیش خۆی وا پیشان ده‌دات وه‌ك ژیانه‌وه‌یه‌ك بۆ هیلینیزم. ئه‌مه‌یه كه مه‌یلی مرۆییانه‌ی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م ئاشكرای ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی (Winkelmabb Schiller, Goethe) به‌رجه‌سته‌یان كرد. هه‌رچی (Hِlderlin)ه، ئه‌وا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، سه‌ر به مه‌یلی مرۆڤ دۆستانه نییه، له‌به‌ر هۆیه‌كی شایسته كه بریتییه له‌وه‌ی بیر له توانای ماهیه‌تی مرۆڤ ده‌كاته‌وه به جۆرێكی ره‌سه‌ن، پتر له‌وه‌ی ئه‌و مه‌یله مرۆڤ دۆستانه‌یه ده‌كرێ بیكات.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی گشتی وا له مه‌یلی مرۆییانه حاڵی بین، كه ئه‌و ئه‌ركه‌یه كه ده‌خوازێت مرۆڤ ئازاد بێت له پێناو مرۆڤایه‌تییه‌كه‌یدا، هه‌روه‌ها برِستی دۆزینه‌وه‌ی شكۆی خۆی پێ بدرێت، ململانێگه‌لی مرۆیی به گوێره‌ی ئه‌و وێنایه‌ی له‌باره‌ی "ئازادی" و "خه‌سڵه‌ت"ی مرۆڤه‌وه هه‌مانه، جیاواز ده‌بن، به هه‌مان چه‌شن هۆكاره‌یلی به‌جێ گه‌یاندنیان جیاواز ده‌بن. مه‌یلی مرۆییانه له لای ماركس هیچ پێویست به گه‌رِانه‌وه بۆ كۆن ناكات، به هه‌مان چه‌شن سه‌باره‌ت به‌و مه‌یله مرۆییه‌ی سارته‌ر به ناوی "بوونایه‌تی"یه‌وه بۆی ده‌چێت. جا به‌و واتا گشتییه‌ی پێشتر ئاماژه‌ی بۆ كرا، كریستیانه‌تیش ده‌بێته مه‌یلێكی مرۆیی، به‌وه‌ی هه‌موو شتێك به گوێره‌ی باوه‌رِی ئه‌و، به‌نده به رزگار بوونی نه‌فسه‌وه، مێژووی مرۆڤایه‌تیش ده‌چێته نێو چوارچێوه‌ی مێژووی رزگار بوونه‌وه. هه‌ڵبه‌ت هه‌رچه‌ندی شێوه‌كانی مه‌یلی مرۆیی له رووی ئامانج و بنه‌ماوه، شێواز و ئامرازی به‌جێ گه‌یاندنه‌وه جیاواز بن، وێرِای ئه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و خاڵه‌وه كۆكن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه مرۆڤایه‌تیی مرۆڤی مرۆڤ دۆست، دیاری كراوه به ده‌سپێك له لێكدانه‌وه‌یه‌ك كه پێشتر بۆ سروشت، بۆ مێژوو، بۆ جیهان، بۆ بنه‌مای جیهان، واته بۆ بوون له هه‌مه‌كایه‌تیی خۆی، داندراوه.
هه‌موو مه‌یلێكی مرۆییانه له میتافیزیكێكه‌وه داده‌مه‌زرێت، یان ئه‌و خۆی بۆ ئه‌و ده‌كاته بنه‌ما و بناغه. هه‌ر دیاری كردنێك بۆ ماهیه‌تی مرۆڤ، جا چ به ئاگاییه‌وه بێت یان نائاگایی، پێشتر گریمانه‌ی لێكدانه‌وه‌یه‌ك ده‌كات بۆ هه‌بوو، به بێ خستنه رووی ئه‌و پرسیاره‌ی په‌یوه‌ندیی به هه‌قیقه‌تی بوونه‌وه هه‌یه، كه میتافیزیكانه ده‌بێت. بۆیه، جا ئێمه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌و چه‌شنه‌ی له رێی ئه‌وه‌وه ماهیه‌تی مرۆڤ دیاری ده‌كرێت، ئیدی خاسیه‌تی هه‌موو میتافیزیكێك له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت كه "مرۆییانه"یه. به هه‌مان چه‌شن هه‌موو مه‌یلێكی مرۆییانه هه‌ر میتافیزیكانه ده‌مێنێته‌وه. مه‌یلی مرۆییانه، له دیاری كردنی ماهیه‌تی مرۆڤدا ته‌نیا به نه‌خستنه رووی پرسیاری په‌یوه‌ندیی بوون به ماهیه‌تی مرۆڤه‌وه به‌سی لێ ناكات، به‌ڵكوو له‌وه‌ش زیاتر، رێ له خستنه رووشی ده‌گرێت، له‌به‌ر نه‌زانینی به‌و و تێنه‌گه‌یشتنی له‌و، هۆی ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه بنه‌چه‌كه‌ی له نێو میتافیزیكدایه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، ئه‌وا زه‌رووره‌تی پرسیاری گرێ‌دراو به بوون و شێوازه تایبه‌ته‌كه، ئه‌و پرسیاره‌ی له نێو میتافیزیك و به هۆی ئه‌وه‌وه له بیر كراوه، ناكرێ به‌دی بێت، ته‌نیا مه‌گه‌ر، به دروستی له نێو چنگی میتافیزیكدا، ئه‌م پرسیاره بخه‌ینه روو: "میتافیزیك چییه؟" له‌وه‌ش زیاتر، له به‌راییدا ده‌بێ هه‌موو پرسیارێك له‌باره‌ی "بوون"ه‌وه، له نێویشیاندا ئه‌و پرسیاره‌ی له‌باره‌ی هه‌قیقه‌تی بوونیشه، وه‌ك پرسیاری میتافیكی خۆی پێشكه‌ش بكات.
یه‌كه‌مین مه‌یلی مرۆییانه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ی تایبه‌ت به رۆمایه، هه‌روه‌ها هه‌موو شێوه‌كانی مه‌یلی مرۆیی كه تا ئه‌مرِۆ به دوای یه‌كدا هاتوون، هه‌موویان گریمانه‌ی به‌دیهی و روونیی "ماهیه‌ت"ی هه‌ره سه‌راپاگیر بۆ مرۆڤ ده‌كه‌ن. وا ته‌ماشای مرۆڤ ده‌كرێت به‌وه‌ی ئه‌و گیانداره عاقڵه‌یه. ئه‌م دیاری كردنه‌ش ته‌نیا وه‌رگێرِانێكی لاتینیانه‌ی چه‌ند په‌یڤێكی گریكی نییه، به‌ڵكوو لێكدانه‌وه‌یه‌كی میتافیزیكانه‌یه. ئه‌م جۆره دیاری كردنه جه‌وهه‌رییه بۆ مرۆڤ هه‌ڵه نابێت به‌ڵكوو مه‌رجداری میتافیزیكانه‌یه. له به‌رامبه‌ردا، ئه‌وه‌ی "بوون و زه‌مان" شایسته به لێپرسینه‌وه‌یان زانی، ئه‌وه به‌دی هاتنی بنه‌رِه‌تانه‌یه‌تی نه‌ك ته‌نیا سنووره‌كه‌ی. ئه‌وه‌ی شایسته به‌وه‌یه وه‌ك پرسیار دابندرێت، خۆی به ده‌ستی كرده‌ی رووخێنه‌رانه‌ی مه‌یلی بۆشی گوماناوییه‌وه نادات، به‌ڵكوو به هزر ده‌سپێردرێت به‌وه‌ی كه له سه‌ریه‌تی هه‌مان ئه‌وه‌یه كه بیری لێ بكاته‌وه.
راسته میتافیزیك هه‌بوو له بوونه‌كه‌یدا ده‌نوێنێت، ئیدی به‌م جۆره بیر له بوونی هه‌بوو (lêtre de létant) ده‌كاته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و بیر له جیاوازیی ناوێكچووی نێوان بوون (lEtre) و هه‌بوو (létant) ناكاته‌وه (له: ماهیه‌تی هۆ، 1929، ل 8، كانت و گرفتی میتافیزیك، 1929، ل 225 و، "بوون و زه‌مان"، ل 230). میتافیزیك ئه‌و پرسیاره‌ی به خودی هه‌قیقه‌تی بوونه‌وه به‌نده، ناخاته روو. بۆیه ئه‌و هه‌روه‌ها هه‌رگیز ناپرسێت، به چ جۆرێك ماهیه‌تی مرۆڤ سه‌ر به هه‌قیقه‌تی بوونه. ئه‌م پرسیاره نه‌ك هه‌ر تا ئه‌مرِۆ میتافیزیك نه‌یخستووه‌ته روو: میتافیزیك به‌وه‌ی میتافیزیكه نایگاتێ. بوونیش هه‌ر له چاودێری كردنی وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی مرۆڤدا ده‌مێنێته‌وه، به په‌سن دانی ئه‌وه‌ی شایان به بیر لێ كردنه‌وه‌ی ئه‌وه. جا به روانین بۆ ئه‌و دیاری كردنه ماهیانه‌یه بۆ مرۆڤ، جا چ به‌وه پێناسه‌ی عه‌قڵی ئاژه‌ڵ و عه‌قڵی زینده‌وه‌ران بكه‌ین به‌وه‌ی "به‌هره‌ی بنه‌ماكانه" یان "به‌هره‌ی گوته‌كانه" یان به هه‌ر رێكارێكی دی، ئه‌وا ماهیه‌تی عه‌قڵ له هه‌ر شوێنێك بێت و هه‌میشه له‌وه‌ی دادێت دێته دی: سه‌باره‌ت به هه‌موو تێگه‌یشتنێك له هه‌بوو له بوونه‌كه‌یدا، ئه‌وا خودی بوون پێشتر هه‌ڵوه‌شایه‌وه و له هه‌قیقه‌تی خۆیدا هاتووه‌ته دی. به هه‌مان جۆر، دركه‌ی "زینده‌وه‌ر" گریمانه‌ی لیكدانه‌وه‌یه‌كی پێشتر بۆ "زیندوو بوون: ژیان" ده‌كات، به زه‌رووره‌ت پشت به لێكدانه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌بوو وه‌ك جه‌سته وه‌ك فیزیس (خۆ كرانه‌وه) ده‌به‌ستێت، كه زینده‌وه‌ر له نێویاندا به‌رجه‌سته ده‌بێت.
به‌ڵام، سه‌رباری ئه‌وه، ده‌مێنێته‌وه به‌ر له هه‌ر شتێك بپرسین، كه له روانگه‌یه‌كی ره‌سه‌نه‌وه كه پێشتر له‌باره‌ی هه‌ر شتێكه‌وه برِیار ده‌دات، كه ئاخۆ ماهیه‌تی مرۆڤ به‌نده به ره‌هه‌ندی ئاژه‌ڵانه‌یه‌وه، به شێوه‌یه‌كی گشتی، ئایا له سه‌ر رێی راسته كه ده‌چێته‌وه سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ماهیه‌تی مرۆڤ، له كاتێكدا كه مرۆڤ ده‌ناسین، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ر ده‌یناسینه‌وه، وه‌ك زینده‌وه‌رێك له نێو زینده‌وه‌رانی دیكه‌دا، ئه‌و به‌رامبه‌ر به رووه‌ك، ئاژه‌لڕ و، خوداوه‌ند داده‌ندرێت؟ ده‌توانین به كرده‌نی به‌م رێیه‌دا برِۆین، ئیدی له تواناماندا ده‌بێت كه وا پێناسه‌ی مرۆڤ بكه‌ین وه‌ك گیاندا‌رێك له نێو گیاندارانی دیكه‌دا، به پێی ئه‌وه، له‌باره‌ی ئه‌ویشه‌وه برِیار (حوكم)ی دروست ده‌رده‌چێت. به‌ڵام له سه‌رمان پێویسته باش د‌رك به‌وه بكه‌ین كه مرۆڤ خۆی ده‌دۆزێته‌وه، كه گرده‌برِانه به ئاراسته‌ی بواری ماهیه‌تی ئاژه‌ڵانه پاڵی پێوه نرا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ته‌ماهی بوون له نێو ئاژه‌ڵیشدا دووری بخه‌ینه‌وه، به‌وه‌ی جیاوازییه‌كی جۆره‌كیانه‌ی پێ بده‌ین، ئه‌وا له بنه‌رِه‌ته‌وه، هه‌ر بیر له مرۆڤه ئاژه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گریمان كه ده‌روون (نه‌فس) بنه‌مای ژیان و بیركردنه‌وه‌یه، پاشان خود و كه‌س یان رۆح. هه‌ڵوێستێكی له‌م جۆره ده‌چێته نێو میتافیزیكه‌وه. هه‌ڵبه‌ت به‌م شێوه‌یه دیاری كردنی ماهیه‌تی مرۆڤ، دیاری كردنێكه خه‌سڵه‌تێكی زۆر هه‌ژارانه‌ی هه‌یه،چونكه هه‌رگیز بیر له به‌دی هێنانی ناكاته‌وه، ئه‌و به‌دی هاتنه بنه‌رِه‌ته‌ی كه هه‌میشه ئایینده‌ی بنه‌رِه‌ته سه‌باره‌ت به مرۆڤایه‌تیی مێژووییه‌وه. كه‌واته میتافیزیك له ئاژه‌ڵایه‌تییه‌وه بیر له مرۆڤ ده‌كاته‌وه (لێی ده‌رِوانێت)، بیر له ئاراسته‌ی مرۆییانه‌ی ناكاته‌وه.
میتافیزیك ئاورِ له ده‌رهاویشته‌ی ساده و بنه‌رِه‌ت ناداته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ له ماهیه‌تی خۆیدا به‌رجه‌سته نابێت، ته‌نیا له‌وه‌وه نه‌بێت كه له لایه‌ن بوونه‌وه بانگهێشت كراوه. ئیدی ته‌نیا له‌م بانگه‌وازه را، ده‌گاته ئه‌و شوێنه‌ی كه ماهیه‌تی خۆی لێیه. ده‌سپێك ته‌نیا له‌و شوێنه‌وه، زمانی ده‌بێت وه‌ك لانه‌یه‌ك كه خه‌سڵه‌تی راكێشه‌رانه‌ی ماهیه‌ته‌كه‌ی ده‌پارێزێت. ئۆقره گرتن له ته‌ختایی بوون (Lichtung)دا، ئه‌وه‌یه كه پێی ده‌ڵێم بوونی- كراوه‌ی(4) مرۆڤ (Ek-sistence)، ته‌نیا مرۆڤه كه تایبه‌تمه‌نده به‌و چۆنایه‌تییه‌ی كه‌ینوونه. بوونی- كراوه‌ش، به‌م شێوه‌یه‌ی لێی حاڵی بوون، ته‌نیا ئه‌و نییه كه بنه‌مای توانای عه‌قڵ، ئه‌وه‌یه به دروستی كه ماهیه‌تی مرۆڤ به‌ده‌ست هێنانی ره‌سه‌نانه‌ی ده‌پارێزێت بۆ دیاری كردنی.
بوونی- كراوه به سه‌ر ماهیه‌تی مرۆڤدا راست ناگه‌رِێت، واته به سه‌ر ئه‌و جۆرایه‌تییه‌ی مرۆڤایه‌تی له "كه‌ینوونه"دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا مرۆڤه، هێنده‌ی ئێمه شاره‌زا بین، بریتییه له ته‌ڤلی بوون به قه‌ده‌ری بوونی- كراوه‌دا. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ناكرێ هه‌رگیز بیر له بوونی- كراوه وه‌ك ته‌رزێكی تایبه‌ت له نێو ته‌رزه‌كانی دیكه‌دا كه تایبه‌تن به زینده‌وه‌ران بكرێته‌وه، ئه‌وه ئه‌گه‌ر گریمان قه‌ده‌ری مرۆڤ ئه‌وه‌یه بیر له ماهیه‌تی كه‌ینوونه بكاته‌وه، نه‌ك ته‌نیا راپۆرتی په‌سنكارانه له‌باره‌ی بنیاد و چالاكیی خۆی بنووسێته‌وه، ئه‌ویش له گۆشه‌نیگای سروشتناسی یان مێژووه‌وه. به‌م جۆره، ئه‌وه‌ی دامانه پاڵ مرۆڤ، به ده‌سپێك له به‌راورد كردنی به "ئاژه‌لڕ" وه‌ك ئاژه‌ڵایه‌تی، ئه‌و بۆ خۆشی له ماهیه‌تی بوونی- كراوه‌دا داده‌مه‌زرێت. له‌شی مرۆڤ له بنه‌رِه‌تدا شتێكی دیكه‌یه، پتر له‌وه‌ی ته‌نیا گیاندارێكی ئۆرگان ئاژه‌ڵانه بێت. هه‌ڵه‌ی مه‌یلی بایۆلۆژییانه‌ش به‌وه تێناپه‌رِێندرێت، به‌وه‌ی ده‌روون (نه‌فس) بخرێته سه‌ر واقیعی جه‌سته‌ییانه‌ی مرۆڤه‌وه، بیركردنه‌وه‌ش بخرێته سه‌ر ده‌روون (نه‌فس)، هه‌روه‌ها خه‌سڵه‌تی بوونایه‌تیش بخرێته سه‌ر بیركردنه‌وه، به دڵنیاییه‌وه به‌هێزتر له هه‌ر كاتێكی رابردوو به سه‌ر به‌های باڵای عه‌قڵه‌وه.. تا دوا جار هه‌موو شتێك دارِووخێنینه نێو ئه‌زموونی ژیانه‌وه، به ته‌واوی دڵنیاییشه‌وه رایان گه‌یاند كه هزر رێرِه‌وی ژیان تێك ده‌شكێنێت، ئه‌ویش له رێی چه‌مكگه‌لی ره‌ق هه‌ڵاتووییه‌وه، هه‌روه‌ها هزری بوونیش واقیع ده‌شێوێنێت. هه‌روه‌ها فیزیۆلۆژیاش توانای لێكۆڵینه‌وه‌ی مرۆڤی هه‌بێت وه‌ك ئۆرگان له گۆشه‌نیگای سروشتناسییه‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌رگیز نایسه‌لمێنێت كه ماهیه‌تی مرۆڤ به‌نده به "خه‌سڵه‌تی ئۆرگانیانه"وه، واته به جه‌سته‌یه‌ك كه زانستیانه راڤه كراوه. به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مه، بگوترێت كه ماهیه‌تی سروشت له وزه‌ی ئه‌تۆمدایه. ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه كه سروشت به دروستی ماهیه‌تی خۆی له‌و لایه‌نه‌دا شاردبێته‌وه، كه بۆ زاڵ بوونی ته‌كنیكیانه له لایه‌ن مرۆڤه‌وه، پێشكه‌شی ده‌كات. وه‌ك چۆن ماهیه‌تی مرۆڤ به‌ند نییه به‌وه‌ی ئۆرگان ئاژه‌ڵانه بێت، به هه‌مان شێوه ئه‌و كه‌ماسییه‌ی بووه‌ته مۆركی ئه‌و دیاری كردنه ماهیانه‌یه‌ی مرۆڤ، نه وه‌لاوه ده‌ندرێت و نه‌ش كورت ده‌كرێته‌وه، كاتێك مرۆڤ تایبه‌ت ده‌كه‌ین به ده‌روونێكی نه‌مر و به به‌هره‌یه‌كی عه‌قڵی، یان به خه‌سڵه‌تێك كه ده‌یكاته كه‌سێك. هه‌موو جارێك، ماهیه‌ت له ده‌ستمان ده‌رده‌چوو، ئه‌ویش له پای هه‌مان پرۆژه‌ی میتافیزیك.
چی بوونی مرۆڤ، به زمانی نه‌ریتانه‌ی میتافیزیك واته "ماهیه‌تی"، به‌نده به بوونی- كراوه‌وه. هه‌ڵبه‌ت بوون، كه به‌و جۆره بیری لێ كرابێته‌وه، جووت نییه له‌گه‌ڵ چه‌مكی ئاساییانه‌ی بووندا (existentia)، كه ئاماژه به واقیع ده‌كات له به‌رامبه‌ر بوونی له‌گه‌ڵ ماهیه‌تدا (Essentia) وه‌ك ئه‌گه‌رێك دركی پێ كراوه. ئێمه له "بوون و زه‌مان" (ل 42)دا ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ده‌بینین كه به پیتی دیار نووسراوه "ماهیه‌تی دازاین له بوونیدایه"، به‌ڵام كاره‌كه لێره‌دا په‌یوه‌ست نییه به به‌رامبه‌ریی نێوان بوون و ماهیه‌ت (existentia et essentia)، چونكه ئه‌م جووته دیاری كردنه میتافیزیكییه‌ی بوون (lEtre) به شێوه‌یه‌كی گشتی، له‌وه‌ش گرنگتر په‌یوه‌ندیی نێوانیان، تا ئێستا وه‌ك پرسیار دانه‌ندراون. هه‌روه‌ها ده‌سته‌واژه‌كه‌ش تێگه‌یه‌كی گشتی له‌باره‌ی دازاین ناگرێته خۆ، ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌و ناوه كه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا په‌یدا بوو، بۆ نیشانه‌دان به "بابه‌ت"، كه گوزارشت له چه‌مكی میتافیزیكییانه‌ی واقیعایه‌تیی واقیع بكات. ئه‌و راستتر واتای ئه‌وه بوو، مرۆڤ ماهیه‌تی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه به چه‌شنێك كه ئه‌و بۆ خۆی ئه‌و "ئێره"یه (le là) بێت، واته ته‌ختایی بوون (léclaircie de lEtre). ئه‌م كینوونه‌یه‌ی "ئێره"، ته‌نیا خۆی، خه‌سڵه‌تی بنه‌رِه‌تانه‌ی بوونی- كراوه ده‌گرێته‌وه، واته بۆ مانه‌وه (ئۆقره گرتن)ی كراوه له نێو هه‌قیقه‌تی بووندا.
ماهیه‌تی كراوه‌ی مرۆڤ به‌نده به بوونی-كراوه‌وه، كه هه‌ر له بوونی میتافیزیكانه بیر لێ كراوه، جودا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌و بوونه‌ی كه فه‌لسه‌فه‌ی چاخی ناوه‌ند (سه‌ده‌كانی ناوه‌رِاست) به كرده‌نی (actualitas) وێنای ده‌كرد، "كانت"یش وا نمایشی ده‌كات به‌وه‌ی واقیعه و ده‌چێته پێستی واتای بابه‌تایه‌تیی ئه‌زموونه‌وه. له كاتێكدا "هیگل" وا دیاریی ده‌كات، به‌وه‌ی بیرۆكه‌ی خۆیایه‌تیی ره‌هایه و هه‌ست به خۆی ده‌كات، نیچه‌ش وا وێنای ده‌كات كه گه‌رِانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه بۆ خودی شت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به زانینی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م چه‌مكه (میتافیزیكییانه)ی بوون، له رێی لێكدانه‌وه‌كانی وه‌ك واقیع -ئه‌وان لێكدانه‌وه‌یه‌كن وا نایه‌نه پێش چاو كه جیاوازن ته‌نیا بۆ یه‌كه‌مین ده‌رفه‌ت نه‌بێت- به‌سه بۆ بیركردنه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له كه‌ینوونه‌ی به‌ردیش بێت، یان ته‌نانه‌ت له ژیان و له كه‌ینوونه‌ی رووه‌ك یان ئاژه‌ڵیش، ئێمه پرسیاره‌كه به هه‌ڵواسراوی ده‌هێڵینه‌وه. ده‌مێنێته‌وه كه زینده‌وه‌ران له دۆخی خۆیاندا ده‌بن، كه به ده‌سپێك له كه‌ینوونه‌ی خۆیان به‌و چه‌شنه‌ی هه‌یه، به بێ ئه‌وه‌ی له هه‌قیقه‌تی بووندا بگیرسێنه‌وه، یان له نێو ئه‌و ره‌وشه‌دا بپارێزرێن كه وا له كه‌ینوونه‌كه‌یان ده‌كات ماهیه‌تی خۆیان بڵاو بكه‌نه‌وه. وا دیاره زینده‌وه‌ر، له نێو هه‌موو بوونه‌وه‌رێكدا، كاتێك بۆ بیركردنه‌وه ده‌یخه‌ینه روو، سه‌باره‌ت به ئێمه هه‌ره زه‌حمه‌ت ده‌بێت، جا ئه‌گه‌ر، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، خزمایه‌تییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵمان هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و له هه‌مان كاتدا له رێی بۆشاییه‌كه‌وه له ماهیه‌تمان، به‌وه‌ی ئه‌و بوونێكی- كراوه‌یه، جیا ده‌بێته‌وه. له به‌رامبه‌ردا، ره‌نگه وا بێته به‌ر چاو كه ماهیه‌تی خوداوه‌ندانه پتر له‌و واقیعی قه‌ده‌غه‌كاره‌ی زینده‌وه‌ران لێمانه‌وه نزیكه، مه‌به‌ستمان به گوێره‌ی مه‌ودایه‌كی ره‌سه‌ن. ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌وه‌ی كه مه‌ودایه‌كی نزیكتر له ماهیه‌تمانه وه‌ك بوونی- كراوه، هێنده له رووی جه‌سته‌ییه‌وه له ئاژه‌ڵ نزیكه، كه به خه‌سڵه‌تێك ده‌مێنێته‌وه كه ئه‌سته‌مه په‌ی به قوولایی ببه‌ی، به حاڵیش ده‌كرێ وێنا بكرێت. بیرۆكه‌ی له‌م چه‌شنه رۆشنایی سه‌یر ده‌خاته سه‌ر شێوازی باو و، پاشان هه‌میشه خێرا، له دیاری كردنی مرۆڤ وه‌ك گیاندارێكی عاقڵ. ئه‌گه‌ر رووه‌ك و ئاژه‌ڵ بێ زمانن، ئه‌وا به به‌ندی له نێو چێوه‌ی خۆیاندا ده‌مێننه‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی له ته‌ختایی بووندا به شێوه‌یه‌كی ئازاد دیاری بكرێن. هه‌ڵبه‌ت هه‌ر ته‌نیا ئه‌و ته‌ختاییه "جیهان" پێك ده‌هێنێت، جا خۆ كه به هه‌ڵواسراوی به بێ جیهان له نێو چێوه‌ی خۆیدا بمێنێته‌وه، ئه‌وه بۆ بێ زمانیی ئه‌و ناگه‌رِێته‌وه. له ده‌سته‌واژه‌ی "چێوه‌ی خۆی"دا، به دروستی، هه‌موو لوغزی زینده‌وه‌ر چرِ ده‌بێته‌وه. زمان ئامرازێك نییه ئۆرگانیه‌تی لێ ده‌ربێت، هه‌روه‌ها گوزارشتێك نییه له زینده‌وه‌رێك. له‌به‌ر ئه‌و هۆیه، ئێمه هه‌رگیز نازانین چۆن، به چ چه‌شنێك له‌گه‌ڵ ماهیه‌تیدا بگونجێت، بیری لێ بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر له به‌هاكه‌یه‌وه وه‌ك نیشانه‌گه‌ل ده‌ست پێ بكه‌ین، هه‌روه‌ها ره‌نگه له به‌های نیشانه‌ده‌رانه‌یه‌وه. زمان هاتنی خودی بوونه، ئه‌و بوونه ئاشكرا و بێ ده‌نگه‌یه له هه‌مان كاتدا.
بوونی- كراوه، كه وه‌ك راكێشان بیری لێ كرابێته‌وه، له‌گه‌ڵ بوون (به كرده‌نی: existentia)دا، نه به فۆرم و نه به ناوه‌رۆك، به‌یه‌ك ناگه‌ن. بوونی- كراوه له ناوه‌رۆكدا به‌ڵگه‌ی هه‌ڵقوڵان و ده‌رچوونه (له خود:ex-stase) له پێناو هه‌قیقه‌تی بوون. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، بوون (به كردار) به‌ڵگه‌یه له سه‌ر واقیع له به‌رامبه‌ر ساغه توانا كه وه‌ك بیرۆكه دركی پێ كراوه. بوونی- كراوه ئاماژه به دیاری كردنی گرێ‌دراو به‌وه‌ی مرۆڤ له قه‌ده‌ری هه‌قیقه‌تدا چی ده‌بێت. له كاتێكدا بوون (به كرده‌نی) ئه‌و ناوه ده‌بێت كه به ساغه به‌دی هاتنی ئه‌وه‌ی شتێك له چ دۆخێدایه‌ی ده‌ده‌ین، كاتێك له بیرۆكه‌كه‌یدا به‌رجه‌سته ده‌بێت.
پرسی "مرۆڤ له بوونێكی كراوه‌دا ده‌بێت"، وه‌ڵامێك نییه بۆ پرسیاری په‌یوه‌ندیدار به زانینی كه ئاخۆ مرۆڤ واقیعییه یان نا، ئه‌وه وڵامی پرسیاری گرێ‌دراو به "ماهیه‌ت"ی مرۆڤه، ئه‌و پرسیاره‌یه كه خراپ ده‌كرێت، جا چ كه ده‌پرسین: مرۆڤ چییه؟ یان: مرۆڤ كێیه؟ چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ كێ؟ یان چی؟دا، پێشتر له رێی كه‌س یان بابه‌ته‌وه لێی ده‌رِوانین. هه‌ڵبه‌ت، گوته‌ی كه‌س، رێك به هه‌مان شێوه‌ی سه‌باره‌ت به گوته‌ی بابه‌ت، رێ ده‌دات كه بوونی- كراوه‌ی مێژوویی- ئه‌نتۆلۆژی ماهیه‌تی خۆی بڵاو بكاته‌وه، لێی ده‌رباز ده‌بێت، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌یشارێته‌وه. بۆیه دۆخی په‌یڤی "ماهیه‌ت" له نێو ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی ئاماژه‌ی بۆ كرا له "بوون و زه‌مان"دا(ل 42) خراوه‌ته نێو دوو كه‌وانه‌وه. مه‌به‌ستیشمان له‌وه، ئه‌وه‌یه كه ماهیه‌ت ئیدی لێره به دواوه هه‌رگیز، نه له رێی هێزه‌وه و نه له رێی كرداره‌وه دیاری ناكرێت، به‌ڵكوو له رێی سیمای كرانه‌وه‌ی كه‌ینوونه‌وه- لێره‌دا (دازاین). به‌وه‌ی ئه‌و بوونی- كراوه‌یه، ئیدی مرۆڤ كه‌ینوونه‌ی "ئێره" وه‌ك "خه‌م (souci)" له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، له‌و كاته‌ی پێشوازی له "ئێره" به‌وه‌ی ته‌ختاییه‌كه بۆ بوون، ده‌كات. ته‌نانه‌ت ئه‌م كه‌ینوونه‌تی "ئێره"یه هه‌ر خۆی ماهیه‌تی خۆی په‌خش ده‌كات به‌وه‌ی به "فرِێ دراوه" په‌سن ده‌كرێت، ئه‌و له‌وه‌ی بوونی نمایش ده‌كات، په‌خشی ده‌كات، ئه‌و بوونه‌ی به‌دی هاتن ده‌بێته قه‌ده‌ری.
گه‌وره‌ترین به‌دحاڵی بوون ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌وڵی راڤه كردنی ئه‌م پرسه له‌باره‌ی ماهیه‌تی مرۆڤ وه‌ك بوونی- كراوه بده‌ین، وه??