رامانی دیكاراتانه(*)
June 2, 2011
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :ئیدمۆند هۆسرڵ
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
ئەم دەقە راستەوخۆ لە زمانی ئیدمۆند هۆسرڵ وەرنەگیراوە، بەڵكو وەرگێڕانەكەی (ئه‌لته‌یب بوعزه) بۆ زمانی عەرەبی، كراوە بەكوردیبه بانگهێشتی "په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی جرِمهنی" و "كۆمه‌ڵه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ فه‌لسه‌فه"، "هۆسرڵ" له 23 و 25ی فیبرایه‌ری ساڵی 1929دا چوار موحازه‌ره‌ی، له سه‌كۆی "دیكارت" له زانكۆی سۆربۆندا پێشكه‌ش كرد. ئه‌و موحازه‌رانه كه له شێوه‌ی كتێبێكدا به ناونیشانی "رامانی دیكارتانه" دایرِشتهوه و بۆ فه‌یله‌سووفی فه‌ره‌نسی "ئه. لیفانس"ی نارد، ئه‌ویش به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ "ج. بیڤه‌ر" وه‌ری دهگێرِێته سه‌ر زمانی فه‌ره‌نسی.
له راستیدا نه له رووی نزاوه‌یه و نه له‌به‌ر پێداویستی ئه‌ته‌كێته، كه "هۆسرڵ" به موحازهر و رامانێك كه به دیكارتانه په‌سنی ده‌كات، قسه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری فه‌ره‌نسیی خۆی ده‌كات، به‌ڵكوو په‌یوه‌ندیی نێوان "دیكارتیزم: فه‌لسه‌فه‌ی دیكارت" و "فینۆمینۆلۆژیا: فه‌لسه‌فه‌ی هۆسرڵ"، هێنده‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كی گرفته ره‌خنه‌یه، هێنده‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وه. به لای "هۆسرڵ"ه‌وه، "دیكارت" ئه‌و فه‌یله‌سووفه‌یه كه گرنگترین دۆزینه‌وه‌ی له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا وه‌دی هێناوه، واته دۆزینه‌وه‌ی كیشوه‌ری "كۆجیتۆ"، هه‌روه‌ها له‌م ده‌قه‌ی خۆیدا فینۆمینۆلۆژیای به "دیكارتیزمێكی نوێ" ناو بردووه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه فه‌لسه‌فه‌ی هۆسرڵ ته‌نیا چاپێكی نوێی فه‌لسه‌فه‌ی دیكارته، به‌ڵكوو جیاوازییه‌كی به‌رچاوی میتۆدكارانه و فه‌لسه‌فیانه له نێوان پرۆژه فه‌لسه‌فه‌ی هۆسرڵ و پرۆژه‌كه‌ی دیكارتدا هه‌یه. ئه‌گه‌ر دیكارت له "گومان"ه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و گومانه‌ی دیكارت بوونی جیهانیش ده‌ته‌نێته‌وه، ئه‌وا هۆسرڵ له "ئیبۆخی" واته له "هه‌ڵواسین"ه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات. واته دانانی جیهان له نێو دوو كه‌وانه‌دا بۆ گرتن (كۆنترۆڵ كردن)ی هه‌ست، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بتوانێت كه‌وانه‌كه له جیهان دابماڵێت و وه‌ك بابه‌تێكی هه‌ست لێی بكۆڵێته‌وه. ئه‌گه‌ر حه‌ده‌س (هه‌ستی شه‌شه‌م)ی دیكارتی بناغه‌ی حه‌ده‌سی كۆجیتۆیه، ئه‌وه حه‌ده‌سی هۆسرڵی سه‌رباری ئه‌وه، گوێ راداشتنه له شتان به گهرِانهوه بۆیان. هه‌روه‌ها به‌رنیشانه (مه‌دلوول)ی شتان له لای هۆسرڵ، واتای بابه‌تی هه‌سته‌كی به به‌رنیشانه‌ی بهرجێ (مه‌دلوولی وه‌زعی) نادات، به‌ڵكوو شت له لای هۆسرڵ بریتییه له دیارده و ناوه‌رۆكی عه‌قڵییانه‌ی، واتا دیارده و ماهیه‌ت.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و گهرِانهوهیه بۆ خودی شتان ده‌رچوون نییه له كۆجیتۆ یان رهو كردن بێت له خاكه‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت، به گوێره‌ی هۆسرڵ، بۆشاییه‌ك له نێوانی "كۆجیتۆ" و "كۆجیتاتۆم"، له نێوانی "نویز" و "نویم"دا نییه. ئه‌م تێك ئاڵان و پێكه‌وه‌ییه پاڵ به فینۆمینۆلۆژیا (دیارده‌ناسی)یه‌وه ده‌نێت، كه تا ئاستی به‌رپا كردنی شۆرِش به سه‌ر تیۆریی نه‌ریتانه‌ی زانیندا بكات، ئه‌ویش به بنیاتی بۆماوه‌یی، كه وا باوه خود و بابه‌ت له یه‌كدی جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌و شۆرِشێكه له ئاستی ئه‌پستمۆلۆژیا (زانینناسی)دا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و ئه‌سته‌مانه تێپهرِێنێت، كه تیۆریی نه‌ریتانه‌ی زانین به‌و بۆشاییانه‌وه تێی ده‌كه‌وێت.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م وابه‌سته‌ییه به كۆجیتۆ و تێنهپهرِاندنی، له رووی په‌یوه‌ندیی فینۆمینۆلۆژیا به دیكاتیزمهوه، له هزری فینۆمینۆلۆژیدا بهرنیشانهیهكی ره‌خنه‌ییانه‌ی هه‌یه. هه‌ڵوێستی ره‌خنه‌ییانه له ئاستی دیكارتدا، به دروستی له كرۆكه چه‌مكی ناوه‌ندیی دیكارتیزم ده‌دات، واته له كۆجیتۆ: هۆسرڵ پێی وایه دیكارت به‌های ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ی به هه‌ند هه‌ڵنه‌گرت، له كیشوه‌ری كۆجیتۆشدا جێوار نه‌بوو، ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی میتۆدی بیركارانهی وهگهرِ خست، ئیدی كۆجیتۆ له لای ئه‌و بووه ته‌نیا پێشه‌كییه‌كی هه‌ڵهێنجانه و به‌س، له كاتێكدا، به گوێره‌ی هۆسرڵ، ده‌بوو له نێو كۆجیتۆدا جێوار بێت و له نێویدا نیشته‌جێ بێت و، بشی دۆزێته‌وه. ئه‌مه‌یه پرۆژه‌ی فه‌لسه‌فیانه‌ی هۆسرڵ له‌م ده‌قه‌یدا "رامانی دیكاراتانه"، ئه‌وه ئه‌گه‌ر ویستمان له كورتترین ده‌سته‌واژه‌دا پوختی بكه‌ینه‌وه، ده‌كرێ َبڵێین: ئه‌و دۆزینه‌وه‌ی كۆجیتۆیه.
هۆسرڵ له نێو كۆجیتۆدا چ ده‌بینێت؟
ئه‌و هه‌موو شتێك ده‌بینێت: به گوێره‌ی هۆسرڵ، كۆجیتۆ هه‌ر ته‌نیا "من بیر ده‌كه‌مه‌وه" نییه، به‌ڵكوو بابه‌تی بیركردنه‌وه‌شی تێدایه، ئه‌و كهینوونهیهكی باڵاكرده، ته‌نانه‌ت ئه‌و خوده نێوانێكی باڵاكرده، فره خود له نێویدا ئاماده ده‌بێت. ئه‌م ئاماده كردنه‌ی ئه‌وی دی له نێو كۆجیتۆدا، هۆسرڵ، تێپهرِاندنی كه‌وتنه له نێو "منه ته‌نیا"، كه كۆجیتۆی دیكارتیش خزایه نێوی.
له‌م به‌راییه‌دا، كه لێره به دواوه ته‌واوی وهرگێرِانهكهی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، وێرِای په‌یوه‌ندیی فینۆمینۆلۆژیا به دیكارتیزمهوه، خوێندنه‌وه‌یه‌كی هۆسرڵانه بۆ ره‌وشی فه‌لسه‌فه و زانست له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌بینین، ئه‌و ره‌وشه‌ی ئه‌و به "قه‌یران" ناوی ده‌بات، كه ئه‌و پێی وایه چاره‌سه‌ری بنهرِهت بۆ تێپهرِاندنی بریتییه له دووباره دامه‌زراندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه و زانستی باو له سه‌ر بنه‌مایه‌كی "نوێ/كۆن"ی فه‌لسه‌فیانه‌دا، بنه‌مایه‌ك كه به ژیاندنه‌وه‌ی رامانی دیكارتانه به‌ده‌ست دێته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ر له‌نوێ وهگهرِ خستنه‌وه‌ی، دیسان له‌و ته‌ون و داوانهشی دوو بخه‌ینه‌وه كه دیكارت تێ‌یان كه‌وت.
ده‌با گوێی لێی رابگرین كه قسه له‌باره‌ی ماهیه‌تی "رامانی دیكاراتانه" و به‌هاكه‌ی ده‌كات:
ده‌قه‌كه
به‌رایی
1- "رامانه‌كانی دیكارت" نموونه‌یه‌كی ره‌سه‌ن بۆ گهرِانهوهی فه‌لسه‌فه به‌ره‌و خود:
من هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌م كه قسه له‌باره‌ی فینۆمینۆلۆژیای باڵاكرده ده‌كه‌م، له‌م ماڵه بهرِێزهدا كه له نێو ئه‌و هه‌موو ماڵانه‌دا دیاره، كه زانستی فه‌ره‌نسا تێیدا گه‌شه‌ی كردووه. پاساوی تایبه‌تیشم هه‌یه كه ئه‌م هه‌سته‌ی من راڤه ده‌كات، بریتیشه له‌وه‌ی ئه‌و ته‌وژمه تازانه‌ی به فینۆمینۆلۆژیا گه‌یشتن، ئه‌وه پیاوهتییهكهیان بۆ "رینێ دیكارت"، بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسا دهگهرِێتهوه. له رێی لێكۆڵینه‌وه له "رامانه‌كانی"یه‌وه، فینۆمینۆلۆژیای تازه په‌یدا بوو، توانیشی ببێته نموونه‌یه‌كی نوێ بۆ فه‌لسه‌فه‌ی باڵاكرد، تا ئه‌و راده‌یه‌ی ده‌كرێ به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر ناوی بنێین دیكارتیزمێكی نوێ، وێرِای ئه‌وه‌ی خۆی به ناچار دیته‌وه، كه -نزیكه‌ی- هه‌موو ناوه‌رۆكێكی مه‌زهه‌بیانه‌ی ناسراو له دیكارتیزم دوور بخاته‌وه، هه‌روه‌ها ناچاره هه‌ندێك پرسی دیكارتی له ریشه‌وه بگۆرِێت.
به ره‌چاو كردنی ئه‌و دهستاوهردانه، پێم وایه ده‌توانم له پێش را، متمانه هه‌بێت، كه من له لای ئێوه خۆشحاڵییه‌كی هانده‌رانه ده‌بینم، ئه‌وه ئه‌گه‌ر وه‌ك خاڵی ده‌ستپێك، كه له نێو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه رامان له فه‌لسه‌فه‌ی ههوهڵدا چاره‌سه‌ریان ده‌كات، ئه‌و بابه‌تانه هه‌ڵبژێرم كه به‌هایه‌كی نه‌مریان، له روانگه‌ی منه‌وه هه‌یه، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌م كه دواتر ئه‌و سیما دیارانه‌ی وه‌چه‌رخان و نوێ بوونه‌وه دیاری بكه‌م، كه بوونه مایه‌ی له‌دایك بوونی میتۆد و پرسی باڵاكرد.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی هه‌ر كه‌سێك كه له به‌رایی دنیای فه‌لسه‌فه‌دایه راده‌كێشێت، سیسته‌می بیرۆكه‌ی "راماناوی"یه، هه‌روه‌ها ریزبه‌ندی سهرسورِهێنهرانهیهتی. با لێره‌شدا ئه‌و بیرۆكه‌یه به یاد بهێنینه‌وه كه ئه‌و رامانانه ئاراسته ده‌كات: ئامانجی ئه‌وه‌یه چاكسازییه‌كی ریشه‌یی له فه‌لسه‌فه‌دا بكات، به چه‌شنێك ببێته زانستێك كه له سه‌ر زانستی ره‌ها رۆنرا بێت. ئه‌و ئامانجه‌ش، به گوێره‌ی دیكارت، پێویستی به چاكسازیی هاوشان له هه‌موو زانسته‌كاندا هه‌یه، چونكه ئه‌و زانستانه، له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه ته‌نیا ئه‌و به‌شانه‌ن كه ئه‌و زانسته هه‌مه‌كییه، واته فه‌لسه‌فه‌یان لێ پێك دێت. ئه‌و زانستانه‌ش ناكرێ ببنه زانستی دروست، ته‌نیا مه‌گه‌ر بچنه نێو یه‌كانه‌ی ریزی فه‌لسه‌فه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی مێژووییانهیانهوه له‌و زانستانه برِوانین، ده‌بینین ئه‌وه‌ی لێی كه‌مه خه‌سڵه‌تی هه‌قیقه‌ته، ئه‌و خاسیه‌ته‌ی بواری پێ ده‌دات، كه هه‌موویان له كۆتایی شرۆڤهكهدا بگهرِێنهوه سه‌ر حهدهسگهلێك كه ناكرێ تێپهرِێندرێن. بۆیه وا پێویست ده‌كات دووباره ئه‌و بینایه دروست بكه‌ینه‌وه، كه ده‌كرێ له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌كه‌مان له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌وه، وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی هه‌مه‌كی بۆ زانسته‌كان جووت بێت، كه له سه‌ر بنه‌مای ره‌هاش رۆنراوه. زه‌رووره‌تی ئه‌و دووباره بنیات نانه‌وه‌یه، كه خۆی به سه‌ر دیكارتدا سه‌پاند، له لای ئه‌و له شێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌یه‌ك كه ئاراسته به خوده، به‌رجه‌سته بوو.
به راستی، هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێ ببێته فه‌یله‌سووف، ده‌بێ له به‌راییدا بگهرِێتهوه سه‌ر خۆی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك جاریش بێت له ژیانیدا. له ناخی خۆشی‌دا هه‌وڵ بدات هه‌موو ئه‌و زانینانه‌ی تا ئه‌و كاته سهلماندوونی، وه‌ریان بگێرِیتهوه، پاشان هه‌وڵ بدات سه‌ر له‌نوێ بنیاتیان بنێته‌وه. فه‌لسه‌فه، دانایی، به جۆرێك له جۆره‌كان سه‌باره‌ت به فه‌یله‌سووف كارێكی كه‌سانه‌یه، فه‌لسه‌فه ده‌بێ وه‌ك فه‌لسه‌فه‌یه‌كی خۆی په‌یدا ببێت، هه‌روه‌ها ده‌بێ دانایی ئه‌و (خۆی) بێت، هه‌روه‌ها زانینی تایبه‌تی خۆی بێت، كه ئه‌و هه‌رچه‌نده مایل به لای ئه‌وه‌ی گه‌ردوونییه، ئه‌و هه‌ر ده‌بێ وه‌ك ئه‌نجامێكی كۆششی خۆی بمێنێته‌وه، هه‌روه‌ها توانای پاساو بۆ هێنانه‌وه‌شی هه‌بێت، له‌و و بۆ ئه‌ویش له هه‌موو قۆناغێك له قۆناغه‌كانیدا، به پشت به‌ستن به حهدهسهكانی ره‌های خۆی.
هه‌ر له‌و چركه‌ساته‌وه كه برِیارت دا هه‌وڵ به ئاراسته‌ی ئه‌و مه‌به‌سته بده‌یت، ئه‌و برِیارهی كه ته‌نیا خۆی توانای مسۆگه‌ر كردنی ژیان و گه‌شه‌ی فه‌لسه‌فیی هه‌یه بۆ من، ئیدی خۆبه‌خۆ له هه‌مان كاتدا ددانم به هه‌ژاریی زانینهكهمدا نا. ئیدی هه‌ر له‌و چركه‌ساته‌وه بۆم روون بووه‌وه، كه هه‌ر ده‌بێ له به‌رایی را بپرسم: چۆن بۆم ده‌لوێ میتۆدێك بدۆزمه‌وه كه رێیهكم پێ پیشان بدات و پێیدا برِۆم و بگه‌مه زانستی هه‌قیقی. كه‌واته رامانه‌كانی دیكارت ته‌نیا كارێك نین كه ته‌نیا تایبه‌ت بن به دیكارتی فهیلهسووفهوه، هه‌روه‌ها ته‌نیا شێوازێكی ئه‌ده‌بییش نییه كه بۆ نمایش كردنی دیدی فه‌لسه‌فه‌ییانه‌ی به‌كاری هێنا بێت. به‌ڵكوو ئه‌و رامانانه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ن، وێنه‌ی نموونه‌ی ره‌سه‌نن بۆ جۆره رامانی پێویست بۆ هه‌موو فه‌یله‌سووفێك كه كاری خۆی ده‌ست پێ ده‌كات، كه هه‌ر ته‌نیا خۆشی گه‌ڵاڵه بوونی فه‌لسه‌فه‌یه‌ك مسۆگه‌ر ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ئێستا ئاورِ له ناوه‌رۆكی "رامانه‌كان" بده‌ینه‌وه، كه ئێستا به لامانه‌وه سه‌یرن، ده‌بینین دووباره گهرِانهوهیان بۆ "من"ی فه‌یله‌سووف تێدایه، به واتایه‌كی نوێ و قوولترهوه، ئه‌و گهرِانهوهیه بۆ "من"ی ساغه بیرۆكه. ئه‌م گهرِانهوهیهش به میتۆدی به ناوبانگ و سهرسورِهێنهری گومان دێته دی. ئیدی مادام چ ئامانجێكی نییه بێ له گه‌یشتن به زانینی ره‌ها، ئه‌و بۆیه ئاماده نابێت ددان به بوونی هیچ شتێك‌دا بنێت. ئه‌و هه‌موو شتێك كه له جیهانی ئه‌زموون و بیردا به لێبرِاوانه دێته پێش چاو، ده‌خاته به‌ر ره‌خنه‌یه‌كی میتۆدكارانهوه، له رووی تواناكانی گومان كه ده‌كرێ ئاماده‌یان بكات، هه‌وڵیش ده‌دات كۆمه‌ڵێك ده‌رهاویشته‌ی به‌دیهی تا ئه‌ندازه‌ی ره‌ها به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌ویش به ره‌ت كردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێك كه ره‌نگه ببێته مایه‌ی گومان كردن لێی.
ئه‌گه‌ر ئه‌م میتۆده له سه‌ر یه‌قینی ئه‌زموونی هه‌سته‌كیدا پیاده بكه‌ین، كه تێیدا جیهان به ژیانی رۆژانه‌ی ده‌خاته به‌ر ده‌ممانه‌وه، ده‌بینین ئه‌و یه‌قینه هه‌رگیز له به‌رده‌می ره‌خنه‌دا خۆی راناگرێت. هه‌ر بۆیه له‌م قۆناغی به‌راییه‌دا، هه‌ر ده‌بێ بوونی جیهان بخرێته شوێنی هه‌ڵواسینه‌وه. ئه‌وه په‌یوه‌ست به هه‌قیقه‌تی رههاوهیه، كه تۆزی گومانی ناگاتێ، ئه‌وه "خودی له رامان"دا بێ له خۆی هیچ ناهێڵێته‌وه، به‌وه‌ی ئه‌و ساغه منێكی بیرۆكهكانیهتی، وا خۆی ده‌پارێزێت وه‌ك ئه‌وه‌ی بوونه‌وه‌رێك بێت گومان نایگاتێ، مه‌حاڵیشه له بوون لا بدرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و جیهانه نه‌بووش بێت. ئیدی له‌م چركه‌یه‌وه، ئه‌و "من"هی به‌م چه‌شنه گێرِدرایهوه، جۆرێك له فه‌لسه‌فاندن به‌دی ده‌هێنێت كه ته‌رزه "منی ته‌نیا"یه، ئیدی وێڵی دوای رێگایه‌كی سه‌لماندن ده‌بێت، كه به هۆیه‌وه ده‌توانێت له نێو ناخی تایبه‌تیدا دهرهكییهكی بایهتیانه بدۆزێته‌وه. ئێمه ده‌زانین كه دیكارت چۆن به نیشانه‌دان (ئیستیدلال) به هه‌بوونی خودا و هه‌قیقه‌تی ئه‌و ده‌ستی پێ كرد، تا بابه‌تایه‌تیی سروشت و، دووانه‌ی جه‌وهه‌رگه‌لی بێ ژمار هه‌ڵبهێنجێت (ئیستینبات بكات). به كورتی، ئێمه ده‌زانین چۆن زه‌مینه‌ی بابه‌تیانه‌ی میتافیزیك و زانسته‌یلی بابه‌تیانه‌ی هه‌ڵهێنجا، وه‌ك چۆن خودی ئه‌و زانستانه‌ی هه‌ڵهێنجا. هه‌موو ئه‌و نیشانهدانه به پهیرِهو كردنی بنه‌مای هاوجووت له‌گه‌ڵ "من"دا به‌دی دێن، كه بنه‌مای خۆرِسكن له‌ودا.
2- زه‌رووره‌تی به‌دی هێنانی سه‌ره‌تایه‌كی نوێ و ریشه‌یی له فه‌لسه‌فه‌دا:
هه‌موو ئه‌وه‌ی باسمان كرد كرداری دیكارت بوون. هه‌ڵبه‌ت ئێمه ده‌پرسین: ئایا كاره‌كه ئه‌وه ده‌هێنێت كه خۆمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی واتایه‌كی نه‌مر كه له پشت ئه‌و بیرۆكانهدایه، ماندوو بكه‌ین؟ پاشان ئایا ئه‌و بیرۆكانه توانای ده‌ردانی هێزی نوێ و زیندوویان له‌م زه‌مانه‌ی ئێمه‌دا هه‌یه؟
ئه‌و به دڵنیاییه‌وه كهتوارێكه به‌ره‌و بیركردنه‌وه‌مان ده‌بات: زانسته‌یلی داندراو بایه‌خی زۆریان به "رامان" نه‌دا، وێرِای ئه‌وه‌ی ئه‌و رامانه ئامانجی ئه‌وه بوو بنه‌مای ره‌های عه‌قڵییان پێشكه‌ش بكات. راسته ئه‌و زانستانه ئهمرِۆ له‌گه‌ڵ رێرِهوی گه‌شه‌سه‌ندنی خۆیاندا، هه‌ست به‌و نادیارییه‌ی ده‌كه‌ن كه خودی بنه‌ماكانی ئه‌وانی ته‌نیوه‌ته‌وه، له پاش ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه نایابه‌ی كه له دوایین سێ سه‌ده‌ی رابردوودا به خۆیانه‌وه بینی. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵیان نه‌دا به‌ره‌و "رامانه‌كانی دیكارت" بگهرِێنهوه، ته‌نانه‌ت له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كه تێیدا هه‌وڵی نوێ كردنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی ده‌دات. ئه‌وه‌ی، له لایه‌كی دیكه‌وه، مایه‌ی سه‌رنجه، ئه‌وه‌یه كه "رامان" له بواری ئێستای فه‌لسه‌فه‌دا هاوچه‌رخ بێت، ئه‌وه‌ش به رێرِهوێكی زۆر تایبه‌ت بێت، ئه‌وه‌ش به دروستی ده‌چێته‌وه سه‌ر ئه‌و گهرِانهوهیهی، كه ئه‌و "رامان"ه ده‌یگرێته خۆ به‌ره‌و ساغه "من بیر ده‌كه‌مه‌وه". دیكارت به رامانه‌كانی ته‌رزه فهلسهفاندنێكی نوێ ده‌كاته‌وه، به هاتنی ئه‌و، فه‌لسه‌فه به ته‌واوی رووگه‌ی خۆی گۆرِی، قه‌ڵه‌مبازێكی ریشهییشی دا، له ساده بابه‌تیانه‌وه به‌ره‌و باڵایی خودانه (خۆیه‌تی)، ئه‌و خۆیهتییهی كه وا دیاره گه‌رم و گورِانه به‌ره‌و گه‌ڵاڵه بوون له دوایین فۆرمی خۆیدا هه‌نگاو ده‌نێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌وڵه به‌رده‌وام تازهبووانهی كه هه‌وڵی به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌و ئامانجه‌یان ده‌دا، هه‌میشه كورتیان ده‌هێنا. به‌ڵام لێره‌دا ده‌پرسم: ئایا ده‌كرێ ئه‌و هه‌وڵه به‌رده‌وامه بێ واتایه‌كی نه‌مر بێت؟ ئایا مێژوو ئه‌و ئه‌ركه جوامێرانهیهمان پێ ناسپێرێت، پاشان هه‌موو بانگ ده‌كرێین تا له به‌جێ گه‌یاندنیدا به‌شدار بین؟
حاڵه‌تی دابه‌ش بوونی ئێستای فه‌لسه‌فه، ئه‌و چالاكییه په‌شێوه‌ی ده‌یخاته روو، بۆ بیر كردنه‌وه بانگمان ده‌كات. له روانگه‌ی یه‌كبوونی زانستیانه‌وه، فه‌لسه‌فه‌ی رۆژاوا هه‌ر له ناوهرِاستی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مانی پێشوو، له حاڵه‌تێكی به‌رچاوی داته‌پیندایه. یه‌كبوون به ته‌واوی ون بوو، جا چ له كێشانی ئامانج بێت یان له دانانی گرفته‌كان یان دیاری كردنی میتۆددا. له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می نوێوه، برِوای ئایینی ته‌نیا بووه گرێبه‌ستێكی ده‌ره‌كی، هێنده‌ی نه‌برد برِوایهكی نوێ "مرۆڤایه‌تیی هۆشدار"ی گرته ده‌ست و به‌ره‌و پێشكه‌وتنی برد: ئه‌و برِوا بوو به فه‌لسه‌فه و زانستی سه‌ربه‌خۆ. ئیدی هه‌ر له‌و كاته‌وه پێویست وا بوو سه‌رله‌به‌ری كولتووری مرۆیی ئاراسته بكرێت و، به دیدی زانستانه‌ش رۆشن بكرێته‌وه، پاشان چاك ده‌كرێت و په‌ره‌ی پێ ده‌درێت به‌ره‌و كولتوورێكی نوێ و سه‌ربه‌خۆ.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و برِوایه نوێیه هێنده‌ی نه‌برد له‌گه‌ڵ رۆژگاردا تووشی هه‌ژاری بوو، ئیدی وازی له‌وه هێنا ببێته برِوایهكی راسته‌قینه. ئه‌م ئه‌نجامه‌ش بێ هۆ نه‌بوو، چونكه ئاخۆ به كرده‌نی چیمان هه‌یه؟ له بری یه‌ك فه‌لسه‌فه‌ی زیندوو، قهڵاچنێك داندراوی فه‌لسه‌فیمان هه‌یه، كه بۆ هه‌تا هه‌تایه هه‌ر زیاد ده‌كات، به‌ڵام بێ پێكه‌وه گرێدانی ناوه‌وه‌یه.
له بری ململانێی گه‌رم و گورِی نێوان تیۆریگه‌لی ناته‌با، كه ته‌نانه‌ت له ململانێشیاندا به ته‌واوی نیشانه‌ن بۆ پێكهوهبهندیی ناوه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها له بنهماكانیشدا هاوبه‌شن، دیسان برِوای به تینی خاوه‌نه‌كانیان به فه‌لسه‌فه‌یه‌كی راسته‌قینه. ئێمه نیمچه نمایش و ره‌خنه‌شمان هه‌یه، ته‌نیا شتێكمان هه‌یه كه به هاریكاریی راسته‌قینه و، پشتی یه‌ك گرتن له كاری فه‌لسه‌فیدا ده‌چێت. هه‌رچی ئه‌ركی ده‌ستاوده‌ست و، هه‌ست كردن به به‌رپرسایه‌تی و، رۆحی هاوكاریی گه‌رماوگه‌رم، كه ئامانجیان به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی خاوه‌ن به‌های بابه‌تیانه‌یه، واته ئهنجامگهلێك كه ره‌خنه‌ی به‌رامبه‌ر به یه‌ك پاكی كردووه‌ته‌وه، كه توانای خۆرِاگرتنی هه‌یه به‌رامبه‌ر به هه‌موو ره‌خنه‌یه‌كی دواتر، ئه‌وه هیچ شتێكی له‌م جۆره له‌م كاته‌دا بوونی نییه.
كه‌واته چۆن ده‌كرێ توێژینه‌وه و هاوكاریی راسته‌قینه هه‌بێت؟ ئایا چه‌ندین فه‌لسه‌فه نین كه نیمچه یه‌كسانن له‌گه‌لڕ ژماره‌ی فه‌یله‌سووفان؟ به دڵنیاییه‌وه كۆنگره‌ی فه‌لسه‌فییش ده‌به‌سترێت، به‌ڵام ئه‌وه فه‌لسه‌فه نین كه تێیاندا به یه‌ك ده‌گه‌ن، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی تێیاندا پێك ده‌گه‌ن ته‌نیا فه‌یله‌سووفانن، ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌لسه‌فانه نییانه "شوێن"ێكی هاوبه‌شی رۆحییه، كه ده‌كرێ به‌ریه‌ك بكه‌ون و یه‌كتر به پیت بكه‌ن. راسته یه‌كبوون ره‌نگه باشتر له نێو هه‌ندێك "قوتابخانه" یان "ره‌وت"دا پارێزراو بێت، به‌ڵام ئه‌و دابه‌ش بوونه بۆ چه‌ندین قوتابخانه هه‌ر خۆی بوارمان پێ ده‌دات، كه ده‌ست به هه‌ڵسه‌نگاندنمان به حاڵه‌تی گشتییه‌وه بگرین كه فه‌لسه‌فه تێیدایه، یان به لای كه‌مه‌وه ده‌ست به خاڵه بنهرِهتهكانی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه بگرین.
ئایا ئه‌م واقیعه ره‌شبینه تا راده‌یه‌كی زۆر، به‌و واقیعه ناچێت كه دیكارت له تافی لاوی‌دا تووشی بوو؟ ئایا ئێستا كاتی زیندوو كردنه‌وه‌ی مه‌یلی ریشه‌ییانه‌ی فه‌لسه‌فه نییه؟ ئایا له سه‌رمان پێویست نییه كه به‌رهه‌می چرِی فه‌لسه‌فه، كه له‌م رۆژگاره‌ماندا ده‌رده‌چێت، بخه‌ینه به‌ر حوكمی سه‌راوبن (وهرگێرِان)ی دیكارتی، ئه‌و به‌رهه‌مه په‌شێوه‌ی، تێیدا نه‌ریتی گه‌وره تێكه‌ڵ به به‌رایی و هه‌وڵی نوێ بوو، له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه‌ی لۆكاڵی وێژه‌یی، هێنده كۆشش ناكات كه بدات (ببه‌خشێت)، به‌ڵكوو به‌وه‌نده به‌سی لێ ده‌كات كه ته‌نیا جێ په‌نجه‌یه‌ك جێ بهێڵێت. ئایا پێویستمان به "رامان له فه‌لسه‌فه‌ی یه‌كه‌م"ێكی نوێ نییه؟ ئایا ئه‌و په‌شێوییه‌ی بووه‌ته مۆركی واقیعی ئێستا ناگهرِێتهوه سه‌ر ته‌وژمه‌كانی "رامان"، ئه‌وان زیندوویی به‌رایی خۆیان له‌ده‌ست داوه، ئه‌ویش به هۆی ون بوونی رۆحی ریشه‌ییانه‌ی به‌رپرسایه‌تیی فه‌لسه‌فه‌وه؟ ئایا واتای بنهرِهتیانهی هه‌موو فه‌لسه‌فه‌یه‌كی راسته‌قینه چییه؟ ئایا هه‌وڵدان نییه بۆ رزگار كردنی فه‌لسه‌فه له هه‌موو برِیارێكی پێش وه‌خته‌ی مومكین، تا به كرده‌نی بیكه‌ینه زانستێكی سه‌ربه‌خۆ، زانستێك كه به به‌دیهیی كۆتاییانه‌ی هه‌ڵهێنجراو له خۆی خوده‌وه، كه تێیدا زانست پاساوی رههاییانهی خۆ ده‌دۆزێته‌وه؟ ئایا ئه‌م زه‌رووره‌ته كه هیچ كه‌س پێی وا نییه زێدهرِۆیی تێدا كراوه، سه‌ر به ماهیه‌تی هه‌موو فه‌لسه‌فه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه؟
سۆزی ئه‌م رۆژگاره‌مان بۆ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی زیندوو، بووه مایه‌ی چه‌ندین هه‌ڵسانه‌وه. به‌ڵام ئێمه ده‌پرسین: ئایا ته‌نیا هه‌ڵسانه‌وه‌ی به راستی به‌رهه‌مداری فه‌لسه‌فه، به ته‌بیعه‌تی حاڵ ئه‌وه‌یه كه پشت به زیندوو كردنه‌وه‌ی تازه "رامانه‌كانی دیكارت" ببه‌ستێت؟ نه‌ك بۆ له ئه‌ستۆ گرتنی ئه‌و رامانانه به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه، به‌ڵكوو له پێناو ئاشكرا كردنی واتای قووڵی گهرِانهوهی ریشه‌یی بۆ ساغه "منێك بیر ده‌كه‌مه‌وه"؟ تا دواتر به‌هاگه‌لی نه‌مر كه له‌وه‌وه ده‌رده‌چن، زیندوو بكاته‌وه. ئه‌مه‌یه به لای كه‌مه‌وه، ئه‌و رێیه‌ی ئێمه‌ی به‌ره‌و فینۆمینۆلۆژیای باڵاكرد برد.
پێكه‌وه‌ش ئه‌و رێیه دهبرِین، وه‌ك فه‌یله‌سووفیش له خاڵی ده‌سپێك دهگهرِێین. ئێمه تا ئێستا نیمانه، ده‌با هه‌وڵ بده‌ین به شێوازی دیكارتانه رابمێنین. به‌دیهییه كه ده‌بێ خاوه‌ن هۆشیارییه‌كی گه‌وره‌ی ره‌خنه بین، هه‌روه‌ها، هه‌ر كاتێك پێویست بكات، هه‌میشه ئاماده بین بۆ گۆرِینی فه‌لسه‌فه‌ی دێرینی دیكارت.
پێویسته روو له روونی بكه‌ین، خۆشمان له هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی ته‌فره‌ده‌ر بپارێزین، كه نه دیكارت و نه مریدانی پاش خۆی، نه‌یانتوانی له هه‌ڵزنان بۆ نێویان، خۆیان بپارێزن.
------------------------------------------------------------------------------
[*]Méditations cartésiennes, trad. G. Pfeiffer et E. Levinas, Vrin, Paris, 3e éd., Paris, 1953.