تێروانینى ئه‌قلاَنى بۆ ئایین له رۆژاوادا له روانگه‌ی "ماكس ڤیبه‌ر"ه‌وه
May 26, 2011
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :عه‌بدلمونعیم ئه‌لشقێری
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
بایه‌خی سۆسیۆلۆژیای ئایین، له نێو كولتووری "ڤیبه‌ری"دا له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه پشت به دوو خاڵی بنه‌رِه‌ت ده‌به‌ستێت:1- دانانی هه‌موو كرده‌یه‌كی دنه‌دراو له رێی فاكته‌ری سیحر یان ئایینه‌وه، به كرده‌یه‌كی روو له جیهانی زه‌وی، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی سۆسیۆلۆژیای كلاسیزم پێی راهاتووه، كه تایبه‌ته به جیهانی میتافیزیك (ئه‌ودیوی سروشت).2- دووه‌مین خاڵ كه به گرنگی داده‌نێین، له‌م بابه‌ته‌شدا په‌یوه‌سته به ئێمه‌وه، ئه‌و دابرِانه‌یه كه "ڤیبه‌ر" به‌دیی هێنا، له رێی ره‌ت كردنه‌وه‌ی پێناسه كردنی شتانی ئایینی به ناعه‌قڵانی(1). ئه‌و (ڤیبه‌ر) رێكاره‌كانی مراندنی شه‌هوه‌ت، یان میتۆدی سیحری یان رامانانه‌ی زوهد له شێوه‌كانی ریزبه‌ندی خۆیان وه‌ك یۆگا و بوودیزم، واته هه‌موو جۆره‌كانی ره‌وشتی كرده‌نییانه‌ی خاوه‌ن مۆركی ریزبه‌ندانه له رێرِه‌ویاندا به‌ره‌و ئامانجی رزگاری، به عه‌قڵانی داده‌نا(2).ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ سۆسیۆلۆژیای كلاسیك‌دا ناكۆكه، به تایبه‌تییش ناوی "كۆنت/دۆركایم" ده‌هێنین.له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه "ڤیبه‌ر" له دیدێكی سه‌نته‌راڵه‌وه ده‌ستی پێ كرد، كه كرۆكی ئه‌وه‌یه، كریستیانه‌تیی رۆژاوا بۆ پرۆسه‌ی عه‌قڵاندن ئاماده‌یه. ئه‌و ده‌ڵێ: "رێكه‌وت نییه كه كریستیانه‌تیی رۆژاوا به شێوه‌یه‌كی میتۆدكارانه‌تر لاهووتی خۆی بنیات بنێت، به شێوه‌یه‌كی پێچه‌وانه له‌گه‌ڵ توخمه‌كانی ئه‌و لاهووته‌ی له لای ئایینی "جوو"دا ده‌یبینین. به‌ڵكوو په‌ره‌پێدانێكی واتا مێژووییانه‌شی پێ دا... لاهووت "عه‌قڵاندنێكی" هزرییانه‌ی ئیلهامی ئایینییه"(3).هه‌ڵبه‌ت به هه‌ڵوه‌سته كردن له ئاست سۆسیۆلۆژیای "ڤیبه‌ری"دا، به دروستی له ئاست ئایینی كریستیاندا، ده‌كرێ له لۆژیكی عه‌قڵاندنی ئایین و شی كردنه‌وه‌كانی بگه‌ین. "مارسیل گوشی" ئه‌م تێزه‌ی دووپات كرده‌وه، كاتێك وای دانا كه ناكرێ دیرۆكی راسته‌قینه‌ی عه‌قڵی رۆژاوا بنووسرێته‌وه، ته‌نیا له گۆشه‌ی ئه‌و گۆرِانه بونیادییه‌وه نه‌بێت كه رووی دا، ئه‌ویش بریتییه له په‌یدا بوون و ملكه‌چ بوونی هه‌مه‌كیانه‌ی گیاندار بۆ یه‌ك بنه‌مای رێك له ناته‌باییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ لۆژیكی فره‌ییانه‌ی ئه‌فسانه‌دا(4). ئه‌و هه‌ڵوه‌سته كردن له ئاست مۆركی عه‌قڵی رۆژاوایی، په‌یوه‌ست ده‌كات به‌وه‌ی له تێگه‌یشتنی راسته‌قینه بۆ ئه‌و گۆرِانانه‌ی له نێو دیدی ئایینیانه‌دا رووی دا، ده‌ست پێ بكرێت. بۆیه به لامانه‌وه سه‌یر نابێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌وته و ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه ئێمه به‌ره‌و ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ی دادێت ببات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه عه‌قڵانیه‌تی ئایین به یه‌كێك له‌و توخمانه دابندرێت، كه له ده‌ركه‌وتنی مۆدێرنێته‌ی رۆژاوادا به‌شداره.
كه‌واته ئه‌و عه‌قڵانیه‌ته‌ی هزری ئایینیی رۆژاوا ناسیی، چییه؟ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی چین؟ ئه‌و چه‌مكانه‌ی به‌وه‌وه گرێ درا بوون، چین؟
له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌قڵاندنه ئایینییه‌دا، دیدی جیهان چۆن ده‌بێت؟
له رێی ئه‌و عه‌قڵاندنه‌وه، چۆن ده‌كرێت هه‌ڵوه‌سته له ئاست دیرۆكی راسته‌قینه‌ی عه‌قڵی رۆژاوا بكه‌ین؟
به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌ینه‌وه، ده‌مانه‌وێ ئه‌م پرسیاره‌ی دادێ بخه‌ینه روو:
له نێو وێنا كردنی ڤیبه‌ریدا، ئاخۆ خه‌سڵه‌تی ره‌فتاری ئایینی چۆنه؟
"ڤیبه‌ر" وه‌ڵاممان ده‌داته‌وه، ره‌فتاری ئایینی ئه‌و خۆی په‌یوه‌ندیی نێوان بوونی مرۆیی و هێزه‌كانی میتافیزیك رێك ده‌خات. هه‌موو ئایینه‌كان له نێویشیاندا سیحر، باوه‌رِیان به دنیای میتافیزیك هه‌یه، واته (دنیای) پشت ئه‌م دنیا بینداروه. هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین به‌دیهیی ئه‌م برِوایه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و جیاوازییه‌ی كه‌سانی كاركه‌ر له نێوانی هێزی "ئاسایی" و، هێزی "له عه‌قڵ به‌ده‌ر"دا دای ده‌نێن، له شتان و كه‌ساندا خۆی ده‌نوێنێت. هه‌ڵبه‌ت چاوگی ئه‌و جیاوازییه‌ش، ئه‌وه‌یه ره‌گه‌زی ئه‌می دواییان (له عه‌قڵ به‌ده‌ر) خاوه‌ن هێز و مه‌زنایه‌تییه. ئیدی ره‌فتاری ئایینی بریتی ده‌بێت له "ره‌فتاری مرۆڤ هه‌مبه‌ر به‌و هێزگه‌له میتافیزیكییه، مادام ئه‌سته‌مه به چاو ببیندرێن، ئیدی مرۆڤ داكشا به‌ره‌و ئه‌فراندنی كۆمه‌ڵێك هێما (ئایكۆن) بۆ گرێدانی په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه، هه‌روه‌ها وێنا كردنیان و به كرده‌نی تێگه‌یشتن له كاره‌كه‌یان"(5). "ڤیبه‌ر" پێی وایه پاڵنه‌ری كرده‌ییانه‌ی پشت ئه‌م ره‌فتار و، ئه‌و كردارانه‌ی ئایین، كار كردنه له هێزگه‌لی له عه‌قڵ به‌ده‌ر، ئه‌ویش له پێناو به‌ده‌ست هێنانی ده‌سكه‌وتی ماددی و واتایی، به‌و ئاكامه‌ش ده‌گات كه كردار و ره‌فتاری ئایینی و سیحر، هه‌رچه‌نده پشت به گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌به‌ستێت، كه كرداری مرۆیی كار له‌و هێزانه‌ی میتافیزیك ده‌كه‌ن، ئه‌وا ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی لێ ناكه‌وێته‌وه ته‌نیا مه‌گه‌ر له شێوه‌ی خوداپه‌رستیدا نه‌بێت، واته ئه‌گه‌ر خۆبه‌خۆ واتا به خۆی ببه‌خشێت"(6).
جۆری ئه‌و عه‌قڵاندنه چییه كه هزری ئایین ناسیویه‌تی؟
به‌ر له‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه، هه‌ر ده‌بێ له رووی تیۆرییه‌وه یه‌كێك له چه‌مكه بنه‌رِه‌تییه‌كانی كه ئه‌م عه‌قڵاندنه‌ی ئایینی له سه‌ر رۆنراوه، دیاری بكه‌ین. ئه‌ویش چه‌مكی "واز هێنانه له میكانیزمه‌كانی سیحر بۆ رزگار بوون"، یان وه‌ك به فه‌ره‌نسی پێی ده‌ڵێن (Désenchantement du monde) كه به‌رامبه‌ر به (Entzauberung der Welt)ه له زمانی ئه‌ڵمانیانه‌ی ڤیبه‌ریدا. ئه‌و چه‌مكێكی ڤیبه‌رییه و له "ماكس شیله‌ر"ی هه‌ڵهێنجاوه. زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كان هاورِان له‌گه‌ڵ واتای "واز هێنان له میكانیزمی سیحرییانه بۆ رزگاری". ده‌بینین "ڤیبه‌ر" ئه‌مه دووپات ده‌كاته‌وه كاتێك ده‌ڵێت: "دینداری توانیی وه‌ك ئامرازی خودا له نێو جیهاندا جێوار بێت، به برِینی په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئامرازه‌كانی سیحر بۆ رزگار بوون. گواستنه‌وه‌یه‌ك له "ئامرازی سیحر"ه‌وه به‌ره‌و "ئامرازی عه‌قڵانی" به‌دی هات(7). ده‌بینین "مارسیل گۆشی"یش وا پێناسه‌ی "واز هێنان له میكانیزمی سیحر" ده‌كات، كه (بریتییه) له دوور خستنه‌وه‌ی سیحر به‌وه‌ی كه "ته‌كنیكێكه بۆ رزگار بوون"(8).
ئه‌م چه‌مكه ڤیبه‌رییه گه‌لێك گۆرِانی نیشانه‌گه‌رانه‌ی گه‌وره‌ی به خۆوه بینی، كه هاوشان بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی خودی هزری ئایینی به خۆیه‌وه بینی، كه ده‌كرێ له چوار قۆناغی بنه‌رِه‌تدا چرِ بكرێنه‌وه:
قۆناغی یه‌كه‌م: تێیدا سیحر رۆڵێكی زاڵی به سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌بوو، بووبووه یه‌كێك له ئاسته‌نگه‌كانی پرۆسه‌ی عه‌قڵاندن. هێنده به‌سه باسی ئه‌و نموونه‌یه بكه‌ین كه "ڤیبه‌ر" ده‌یخاته روو: ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی رووبه‌رِووی دروست كردنی كارگه له چینی دێریندا بوونه‌وه، به‌وه‌ی دروست كردنی رێگا و كێشانی هێڵ، رێساكانی به لمدا كێشان پێشێل ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڤیبه‌ر به‌یه‌ك گه‌یشتنی یه‌كتاپه‌رستی و جووله‌كایه‌تی ده‌سه‌لمێنێت، كه له روانگه‌ی ڤیبه‌ره‌وه رۆڵێكی یه‌كلاییكه‌ری له گواستنه‌وه‌ی یه‌كتاپه‌رستی و دژایه‌تی كردنی (شتی) سیحریدا بۆ كریستیانه‌تی بینی، ئه‌میش (كریستیانه‌تی) به لانكه‌ی ئایینی عه‌قڵانی داده‌ندرێت.
قۆناغی دووه‌م: به‌وه‌ی ڤیبه‌ر بایه‌خێكی خسته پاڵ ئاراسته‌كانی مه‌زن و عه‌قڵانیی پێغه‌مبه‌رایه‌تی، له نێو ره‌وتی تێك شكاندنی سیحردا، به‌وه‌ی شێوه‌یه‌ك له عه‌قڵاندنی ره‌فتار و دیتنی جیهان و خودای سه‌پاند.
قۆناغی سێیه‌م: پرۆسه‌ی عه‌قڵاندنی ئایین و دوور خستنه‌وه‌ی سیحر. له رێی یه‌ك شێوه‌یی په‌یوه‌ندیی خودا به جیهانه‌وه، گوزارشتی لێ كرا. پرۆتستانتی زاهیدانه باڵاترین پله‌ی ئه‌و گوزارشت كردنه‌یه. ڤیبه‌ر ده‌ڵێ: "پیاوه پاقژه‌كه بواری ئایینی توورِ دا و له په‌نای گۆرِدا جێی هێشت. ئه‌و خزمانی خۆی به بێ گۆرانی و بێ مووزیك ناشت، تا سه‌ر له‌نوێ هیچ جادوو یان چالاكییه‌ك نه‌یه‌ته گۆرِێ، بۆ پیاده كردنی پرۆسه‌ی پیرۆزی رزگاریی سیحرین"(9).
تا سنووری ئه‌م قۆناغه، ده‌كرێ بڵێین كه چه‌مكی (واز هێنان له میكانیزمی سیحر بۆ رزگار بوون: Désenchantemen)، كه هاوواتای ده‌سته‌واژه‌ی (Enzauberung der Welt)ی ئه‌ڵمانییه، به رێرِه‌وی واز هێنان له هه‌موو شتێكی سیحریدا ده‌رِوات، جا چ وه‌ك جیهانبینی بێت یان وه‌ك سرووت و هه‌ڵسوكه‌وت. ئه‌م وه‌رچه‌رخان و ئه‌م دوور خسته‌وه‌یه‌ی میكانیزمه‌كانی سیحرین، ترۆپكی خۆی له ره‌وشتی پرۆتستانتیدا دۆزییه‌وه. له بری پشت به‌ستن به سیحر بۆ گه‌یشتن به رزگاری، له دنیادا بووه (پاك بوونه‌وه، ته‌ندروستی، نه‌هێشتنی ئازار...)، یان بۆ ئه‌و دنیا (مسۆگه‌ر كردنی به‌خته‌وه‌ریی هه‌تا هه‌تایی). ئه‌و بارگه نیشانه‌گه‌ره‌ی چه‌مكی (Entzauberung): "واز هێنان له میكانیزمی سیحر بۆ رزگار بوون": بارگه‌یه‌كی ئایینییه، كه ئاراسته به‌و گواستنه‌وه‌یه ده‌كات له ناماقووڵی سیحره‌وه بۆ ماقووڵی ئایین، كه سێ توخم تێیدا به‌شدار بوون، ئایینی جوو له رێی چه‌مكی یه‌كتاپه‌رستییه‌وه، ئایینی پێغه‌مبه‌رایه‌تی له رێی دیدی عه‌قڵانییه‌وه و، ره‌وشتی پرۆتستانتانه له رێی ریتمی ژیانه‌وه، وێرِای وه‌گه‌رِ خستنی خوده ئامرازی عه‌قڵانی بۆ رزگار بوون.
هه‌مان بۆچوون له لای "كاترین كۆلیوو"دا ده‌بینین، كه پێی وایه بۆ ده‌رچوون له تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵییه‌كانی ئه‌و چه‌مكه، وا پێویست ده‌كات بواره‌كانی به‌كار هێنان و واتاكانی هاوشان رۆیشتووی دیاری بكرێن. (ئه‌م زاراوه‌یه) له كتێبی (ره‌وشتی پرۆتستانتانه و رۆحی سه‌رمایه‌داری) ساڵی 1905 په‌یدا بوو، بۆ ئه‌وه به‌كار هات تا نیشانه بێت به دوور خستنه‌وه‌ی سیحر وه‌ك ته‌كنیكێك بۆ رزگار بوون. ئه‌م دوور خستنه‌وه‌یه‌ش هاوشان له‌گه‌ڵ كاروانێكی زانستیدا به‌دی هات، كه "ڤیبه‌ر" سه‌ره‌تاكه‌ی به چاخی كۆنی جوو داده‌نێت، كۆتاییه‌كه‌شی به په‌یدا بوونی گرووپه‌كانی "پاكژانی كلفینی" و "خواناسی" ده‌به‌ستێته‌وه(10).
له كاتێكدا هه‌مان زاراوه له ده‌قی دیكه‌دا، كه له نێوانی 1913 و 1919دا نووسراون، خراوه‌ته گه‌رِ، به چه‌شنێك كه واتایه‌كی گشتی‌تر ده‌پۆشێت. ئه‌و ئاماژه ده‌كات كه هه‌موو شتێكی ئایینی سووكایه‌تی به‌و خۆنواندنانه‌ی عه‌وام ده‌كات، كه خه‌ڵك له دنیای بوونی خۆیاندا ده‌یگرنه ئه‌ستۆ(11).
ئیدی چه‌مكی: (Désenchantement)- واز هێنان له میكانیزمی سیحر بۆ رزگار بوون: بووه نیشانه‌یه‌ك بۆ توانای زانست له په‌ی بردن به یاساكان و ناسینیان. ڤیبه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی عه‌قڵاندن و تێگه‌یشتنی زانستی پێش ده‌كه‌ون، به هه‌مان ئه‌ندازه سیحر به‌رۆكی جیهان به‌ر ده‌دات و واتای سیحرینی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات. رووداوه‌كانی جیهان به‌رِێوه ده‌چن و رووش ده‌ده‌ن، به بێ ئه‌وه‌ی واتایه‌ك به ده‌سته‌وه بده‌ن"(12).
ئێمه ئێستا له دۆخی گۆرِانی زاراوه‌داین، ئه‌مه‌ش دوایین قۆناغه له كاروانی وه‌رچه‌رخانی چه‌مكی "واز هێنان له میكانیزمی سیحرییانه‌ی رزگار بوون"داین. له ئه‌ركی درێژه‌دان به رووتاندنه‌وه‌ی جیهاندا، ده‌سه‌ڵات به زانست و پرۆسه‌ی عه‌قڵاندن درا. "ڤیبه‌ر"یش له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا "جیهان و سیاسه‌تمه‌دار"، به‌م جۆره گوزارشتی لێ كرد "پرۆسه‌ی زێده عه‌قڵاندن، واته له رووی پره‌نسیپه‌وه بۆ خۆمانی بسه‌لمێنین، كه هیچ هێزێكی نادیار نییه كه ناكرێ پێشبینیی بكه‌ین، خۆی له رێرِه‌وی ژیانمان هه‌ڵده‌قورتێنێت. به كورتی ئێمه ده‌توانین به توێژینه‌وه‌ی پێش وه‌خته هه‌موو شتێك "كۆنترۆڵ" بكه‌ین... ئه‌مه‌شه مه‌به‌ستی هزراندن یان عه‌قڵاندن"(13).
له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا وه‌گه‌رِی ده‌خه‌ین، نیشانه‌ی ئایینیانه‌ی چه‌مكی (Entzauberung der Welt): واز هێنان له میكانیزمی سیحر بۆ رزگار بوون:ه. ئه‌وه‌ش په‌رِینه‌وه‌یه له دیدێكی ئه‌فسانه سیحراوایانه‌وه به‌ره‌و دیدێك كه له سه‌ر وێنای عه‌قڵانیانه‌ی ئایینی رۆنراوه، ئه‌می دواییان (وێنای عه‌قڵانیانه‌ی ئایینی) به ئاراسته‌ی به‌دی هاتن له نێو رێرِه‌وه‌كانی ژیان له چوارچێوه‌ی عه‌قڵاندنی ئابووری، سیاسی، یاساییدا، به‌ڵام به‌ر له گه‌یشتن به‌م به‌دی هاتنانه‌ی زانست، چۆن له نێوانی دیدی سیحراویانه بۆ جیهان و، دیدی تازه‌ی ئایینیانه‌ی جیهان، دابرِان به‌دی هات؟
به عه‌قڵانی دیتنی جیهان له نێوان سیحر و ئاییندا:
ره‌نگه رێككه‌وتنێك له نێوانی "ڤیبه‌ر" و "دۆركایم"دا هه‌بێت، كه كاریزمایه‌تی یه‌كێك له ته‌رزه به‌راییه‌كانی ئایین پێك ده‌هێنێت، كه فۆرمی به‌رایی پێك هێنا، هه‌ر له سه‌ر بنه‌مای ئه‌ویشه‌وه ئایینه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاڵۆز په‌ره ده‌ستێنن. "ڤیبه‌ر" له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: "كه‌س په‌سنی كاریزمای سیحرینی نییه، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بێ كه پیشه‌ی ساحیری پیشه‌گه‌ریان هه‌یه، به پێچه‌وانه‌ی مرۆڤی ئاسایی "دنیایی"، به واتای سیحراویی په‌یڤه‌كه"(14). كاریزما هێزێكه جیاوازیی نییه له "مانا: Mana"، كه بنه‌چه‌ی خه‌سڵه‌ته‌كانی كاریزمایه.
"ڤیبه‌ر" پێی وایه ئێمه، به پشت به‌ستن به هۆش و دیدی نوێمان، ده‌توانین به شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه، جیاوازیی نێوان هۆ به‌ڵگه‌یه‌كی راست و، به‌ڵگه‌ی هه‌ڵه به‌دی بكه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ئاراسته به‌وه‌ی عه‌قڵانییه ده‌كات، له نێویشیاندا كردارگه‌لی سیحری: بۆ نموونه هه‌موو به‌ردێك ناتوانێت ببێته بابه‌تێكی "فیچی: فیتشی". هه‌روه‌ها هه‌موو كه‌سێك توانای به‌ده‌ست هێنان و به‌جێ گه‌یاندنی حاڵه‌تی شه‌یدایی و ورِ بوونی هه‌یه، كه له روانگه‌یه‌كی به‌راییه‌وه وه‌ك مه‌رجی پێش وه‌خته بۆ به‌رهه‌م هێنانی كاریگه‌ری له سرووت یان به‌دی هێنانی چاره‌سه‌ر یان قاڵ كردنه‌وه، لێی ده‌رِواندرێت. كه ده‌بێ به‌رد یان كه‌س خاوه‌ن هێزێكی له راده‌به‌ده‌ر بێت، كه ناوی تایبه‌تیشی پێ ده‌درێت، وه‌ك: (مانا)، (ئاراندا)، (ماگا)ی ئێرانی، كه زاراوه‌ی (ماگیك)ی لێ داتاشراوه، كه ڤیبه‌ر له یه‌ك چه‌مكدا كۆیان ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش (كاریزما)یه(15). هه‌ڵبه‌ت رۆحێك هه‌یه و له نێو شتان و رووه‌ك و هه‌موو بابه‌ته‌كانی سروشت و زینده‌وه‌راندا، ده‌ژی، به جۆرێك كه هێزێكی له راده‌به‌ده‌ری پێ ده‌دات و هێزێكی تایبه‌تی پێ ده‌به‌خشێت، توانای ئه‌وه به ساحیر ده‌به‌خشێت، كه رۆح ئاماده بكات و له بابه‌تێكه‌وه بۆ بابه‌تێكی دی بیگوازێته‌وه.
چه‌مكی گیان (رۆح)، له روانگه‌ی ڤیبه‌ره‌وه، رێی بۆ گواستنه‌وه به‌ره‌و مه‌یلی زینده‌وه‌رانه (بایۆلۆژیانه) وه‌ك قۆناغی دووه‌م خۆش كرد، به‌وه‌ی سیحر به‌ره‌و پله‌یه‌ك له رووتاڵی (ته‌جرید: ئه‌بستراكت) ده‌گوازرێته‌وه. ئیدی كه‌وتینه به‌رامبه‌ر به زینده‌وه‌رانی زیندووه‌وه، دار و دره‌خت كه گیانیان له‌به‌ردایه، یاسای تایبه‌ت و نه‌بیندراوی خۆشیان هه‌یه. هه‌ر بۆیه كه‌وته گواستنه‌وه به‌ره‌و ئاستی قۆناغی زینده‌وه‌رانه (Animist)، كه چه‌مكێكی بنه‌رِه‌ت، ئه‌ویش سه‌روو هه‌سته (Suprasensible)، گه‌ڵاڵه ده‌بێت. ئه‌و چاره‌نووسی خه‌ڵك كۆنترۆڵ ده‌كات، به هه‌مان شێوه‌ی كه مرۆڤێك كار له (شتی) هێمایی ده‌كات، له پێناو گرتنی ئه‌و رۆحانه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه له‌گه‌ڵیاندا له په‌یوه‌ندین.
ڤیبه‌ر پێی وایه هێماگه‌ری، له نێو قۆناغی سیحریدا، بریتییه له ترۆپكی هزری ئه‌فسانه‌یی. ئه‌وه ئه‌گه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی هزری ئایینی له په‌یوه‌ندیی ئه‌و له‌گه‌ڵ گۆرِانه‌كانی ده‌ره‌وه نه‌شارێته‌وه، له سه‌رووشیانه‌وه ره‌هه‌ندی سیاسی و، رۆڵی له په‌یدا بوونی كۆرِی خوداوه‌ندان (Panthéon)، كه هێمایه بۆ قۆناغی فره خوداوه‌ندی. به تایبه‌تی كه بابه‌تی ئایین مۆركێكی ریزبه‌ندیی به خۆوه گرت، له رووی په‌یوه‌ندیی خوداوه‌ندان به چه‌مكی ئارامییه‌وه، هه‌روه‌ها مۆركی پۆلێن هێماگه‌رانه‌ی هۆزه‌كانی خۆیان پۆشی. ڤیبه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: "په‌ره‌سه‌ندنی خوداوه‌ندانی لۆكاڵ: ناوخۆ، بووه مایه‌ی چه‌سپاندن و جێگیر بوونی تایبه‌تمه‌ندیی سیاسی له نێو كۆرِی سیاسی (Polis)دا" (16). به په‌یدا بوونی هێزێكی به جووله‌ی ناسیحری، ئیدی سیحر گه‌یشته كه‌ناری دارِووخان. خوداوه‌ند بووه جه‌نابێكی مه‌زن، ناتوانین لێی نزیك ببینه‌وه ته‌نیا به تكا و دیاری نه‌بێت، نه‌ك به ناچار كردنی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له شێوازه‌كانی سیحردا به‌دی دێت.
پێویستیی یه‌ك خستنی خوداوه‌ند وه‌ك باڵاترین هێز، به په‌یوه‌ندیی مرۆڤ به سرووته‌كانی سیحره‌وه، قه‌ره‌بوو كرایه‌وه، به‌وه‌ی نوێژ و خوداپه‌رستی بووه ئامراز و هۆكاری په‌یوه‌ندی كردن به هه‌موو شتێكی غه‌یب یان ئه‌و دیوی سروشته‌وه. ئه‌مه‌ش قه‌ڵه‌مبازێكی بنه‌رِه‌ته بۆ چوونه نێو جیهانی ئایینه‌وه. ئه‌گه‌ر جیهانی سیحر پێویست به ناچار كردن بكات، ئه‌وه جیهانی ئایین پێویست به نوێژ و قوربانی و خوداپه‌رستی ده‌كات، هه‌روه‌ها بابه‌تی نوێژ و خوداپه‌رستی خه‌می خوداوه‌ندانه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌هریمه‌ن و رۆح، كه له رێی سیحره‌وه مایه‌ی رق لێ بوونه‌وه‌یه(17).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، "بۆردیو" پێی وایه ئه‌م زنجیره مێژووییه هه‌بوونی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت ده‌شارێته‌وه، كه له نێو بواری كرداری ئایینی‌دا رۆڵی خۆی ده‌بینێت، ئه‌وه‌ش به‌ژه‌وه‌ندیی دیاری كراون، له رێی مه‌رجی هه‌بوونی بكه‌رانی ئایین. پاشان په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوانی پێداویسته‌كانی ئایین و مه‌رجه‌كانی گوزاره لێ كردنیان له رێی به‌ڵگه‌ی ئایینی و كرداری پیشه‌گه‌رانی ئایینییه‌وه: "به‌رژه‌وه‌ندیی سیحری جیایه له چه‌شنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ی كه‌وتوونه‌ته پشت كرداری ساغ ئایینییه‌وه، به‌وه‌ی ته‌واو و راسته‌وخۆیه، واته به بێ به‌رده‌بازه، هه‌روه‌ها به‌وه‌ی له نێو پله‌به‌ندیی جڤاكدا روو ده‌دات، ئه‌و له بنه‌رِه‌تدا به چینانی میللیی جڤاكه‌وه گرێ دراوه، به تایبه‌تیش جووتیاران، به‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تینی له‌گه‌ڵ سروشتدا هه‌یه، كه به‌نده به به‌رده‌وامییه‌كی ئۆرگانی و، رووداوی سروشتییه‌وه. هه‌روه‌ها ئابوورییه‌كه‌شی كه‌متر به لای ریزبه‌ندی عه‌قڵانیدا ده‌چێت"(18). له كاتێكدا ده‌بینین كه ئایین و كرداری ساغ ئایینانه گرێ دراوی بورژووایه، به تایبه‌تی كه كاره‌كه‌ی ناكۆكه له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌تی وه‌رزانه‌ی هانده‌ر به كرداری سیحرانه. ئیدی ئه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی جووت بوون له‌گه‌ڵ ئامراز و مه‌به‌ست، سه‌ركه‌وتن و بۆرِ خواردندا ده‌به‌ستێت.
"گوشی" له‌م قه‌ڵه‌مبازه‌ی له سیحرینه‌وه بۆ ئایینی، دوو خه‌سڵه‌تی بنه‌رِه‌ت تۆمار ده‌كات، كه دواتر تایبه‌تمه‌ندیی عه‌قڵی رۆژاوا دیاری ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م: بابه‌تایه‌تیی جیهان: له بری تواندنه‌وه‌ی شتان، ئه‌وه‌ی به سروشته‌وه گرێ دراوه و درێژ بوونه‌وه‌ی ئه‌وه، له‌وه‌ی سه‌ر به میتافیزیكه به ورده‌كارییه‌كه‌یه‌وه، جیا كرایه‌وه و خرایه نێو جیهانی بابه‌تییه‌وه. به‌م جۆره ده‌كرێ په‌ی به جیهان ببردرێت و له سه‌راپاگیرییه‌كه‌ی حاڵی بین، ته‌نانه‌ت رۆچوون به نێو ورده‌كاریی فره گه‌رم و گورِییه‌وه(19). ئه‌وه گوزارشت كردنه له عه‌قڵاندنی غه‌یبی هه‌مبه‌ر به بابه‌تاندنی جیهان.
خه‌سڵه‌تی دووه‌م: خۆییایه‌تی و تاكایه‌تی: هه‌ڵبه‌ت عه‌قڵاندنی خوداوه‌ند وای كرد په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزه باڵایه له لایه‌كه‌وه راسته‌وخۆیه، له لایه‌كی دیكه‌وه هی ناخه و تایبه‌ته به خودی تاكه‌وه نه‌ك پرسێكی ده‌سته‌جه‌معی بێت.
ڤیبه‌ر پێی وایه ئه‌زموونی واز هێنان له ته‌كنیكی سیحراوی بۆ رزگار بوون، هاوشان بوو له‌گه‌ڵ په‌یدا بوونی مه‌یلی پێغه‌مبه‌رایه‌تی، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی شێوه و جۆره نه‌ریتییه‌كانی ژیان له قاڵبی سیحراویدا چه‌قیان به‌ست، به چه‌شنێك پره‌نسیپی سیحری چی دی توانای نه‌ما گۆرِ به ژیان بدات، پاشان بایه‌خی مه‌یلی پێغه‌مبه‌رایه‌تی هاته پێش(20). پێغه‌مبه‌ر كه‌سێكه هه‌ڵگری كاریزمای كه‌سانه‌یه، یان سیفه‌تێكی كاریزمایی هه‌یه، كه بریتییه له رێبازێكی ئایین یان فه‌رمانی خوداوه‌ندانه. پێغه‌مبه‌ری نموونه‌یی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌و كه‌سه‌یه كه په‌یدا ده‌بێت و ئه‌و رێگایه‌ش روون ده‌كاته‌وه كه ده‌بێ پیادا برِۆن، كه به‌ره‌و رزگاری ده‌چێت. پێغه‌مبه‌ری ره‌وشتكاریش ئه‌و كه‌سه‌یه كه خۆی وه‌ك ئامرازێكی خوداوه‌ند داده‌نێت. ئه‌و رای ده‌گه‌یه‌نێت كه خاوه‌ن ئه‌ركێكی باڵای خوداوه‌ندانه‌یه، پێویست به گوێرِایه‌ڵی ده‌كات، ئه‌ویش له رێی ئه‌و راسپاردانه‌وه كه هێناونی. ئه‌م دوو ته‌رزه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی خه‌سڵه‌تیان هه‌یه و بریتییه له دیتنێكی هاوئاهه‌نگ بۆ جیهان، كه ئاراسته به واتا و پێكه‌وه گرێدان ده‌كات. چی دی شتان بوونیان به ساده‌یی نییه، به‌ڵكوو به گریمانه‌ی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌ك كه به میتافیزیك ده‌یان به‌ستێته‌وه. ئه‌و نیشانه و ئاماژه‌یه به شتانی دی. هه‌ر بۆیه رووداوگه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌ردوونی وه‌ك به‌شێكی دانه‌برِاو له یه‌كبوونێكی پێكه‌وه‌به‌ند، پێشوازی ده‌كرێت، كه ئاراسته به ره‌فتاری مرۆییه.
- به‌های ئایینی پێغه‌مبه‌رایه‌تی له په‌یوه‌ند بوونی به چه‌مكی "مه‌زهه‌ب"دایه. ئه‌ویش بناغه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ره‌وشتی پێكه‌وه‌به‌ندی هاوئاهه‌نگی چه‌سپاوی ئایینییه، وه‌ك "وه‌حی" پێشكه‌ش ده‌كرێت، له سه‌ر شێوه‌ی ئیسلام له جیابوونه‌وه‌ی له بتپه‌رستی.
مه‌زهه‌ب دوو سیفه‌تی بنه‌رِه‌تی هه‌یه: یه‌كه‌میان: مۆركێكی عه‌قڵانی و لۆژیكی ده‌گرێته خۆ، له رووی سه‌لماندنی یه‌كتایی خوداوه‌ند به‌رامبه‌ر به فره‌یی، دووه‌م: ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆ بوونی له خوێندنه‌وه و راڤه كردنی وه‌حی و ده‌قی پیرۆزدا. بۆ ئاگاداری یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی بانگه‌شه كردنیه‌تی بۆ یه‌كتاپه‌رستی وه‌ك ماقووڵێكی ئایین به‌رامبه‌ر به ناماقووڵیی هێزه‌كانی میتافیزیك. ئه‌مه‌ش به‌ره‌و چه‌مكی یه‌كتاپه‌رستیمان ده‌بات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئایینی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ناسیویه‌تی.
- ئه‌م پله‌به‌ندی و گواستنه‌وه‌یه له فره خوداییه‌وه به‌ره‌و مه‌یل به‌ره‌و خودایه‌كی جیهانی، كه باڵ به سه‌ر ئه‌و كۆرِه (Pantheon)دا ده‌كێشێت، بۆ دروست بوونی ئیمپراتۆریه‌تی جیهانی وه‌ك: فارس، رۆم، فیرعه‌ونان ده‌گه‌رِێته‌وه.. له لایه‌كی دیكه‌وه بۆ به‌یه‌ك گه‌یشتنی یه‌كتاپه‌رستی له‌گه‌ڵ یه‌هوودا (Yahweh) په‌رستی ده‌گه‌رِێته‌وه. په‌كتاپه‌رستیی جیهانیانه‌ی كریستیانی، به شێوه‌یه‌كی مێژوویی به په‌ره‌سه‌ندنی جووله‌كایه‌تییه‌وه گرێ دراوه"(21).
رازی پشت ئه‌م یه‌كتاپه‌رستی و سه‌لماندنی مه‌زنایه‌تیی یه‌ك خوداوه‌نده، كه قابیلی عه‌قڵاندنه، به‌ڵگه‌ی توانای مرۆڤه له ئازاد بوون و خۆ رزگار كردنه له مریدایه‌تیی به‌رجه‌سته، كه هه‌موو شێوه‌كانی سرووتی سیحرینی به‌رایی نه‌خشه‌یان ده‌كێشا. وه‌ك ئه‌وه‌ی یاسایه‌ك بۆ رزگار بوونی مرۆڤایه‌تی هه‌بێت، له رێی دووپات كردنه‌وه‌ی مرۆڤێكی باڵاكردی سه‌ربه‌خۆ له هه‌موو پێداویستێكی ماددی، كه "گوشی" به‌م هاوكێشه‌یه‌ی دادێ گوزارشتی لێ كرد: "به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی خوداوه‌ندان مه‌زن ده‌بن، به هه‌مان ئه‌ندازه مرۆڤ ئازاد ده‌بێت"(22).
ئایینی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و گرفتی لاهووتانه:
چه‌مكی یه‌كتاپه‌رستی، كه ئایینی پێغه‌مبه‌رایه‌تی بانگه‌شه‌ی بۆ كرد، یان كاری بۆ چه‌سپاندنی كرد، ده‌مانبات به‌ره‌و ورووژاندنی كۆمه‌ڵێك پرس، كه ده‌بنه ئاسته‌نگ بۆ ئایینه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی. هه‌ڵبه‌ت به وه‌ڵام دانه‌وه‌یان، ئایینی پێغه‌مبه‌رایه‌تی جارێكی دی به‌شدار ده‌بێت له پرۆسه‌ی عه‌قڵاندنی ئایینیی ئه‌و ئه‌و پرسانه‌ی ده‌چنه نێو چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی به لاهووت (Problem of theodicy) ناسرا(23). ڤیبه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: "به ئه‌ندازه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی پرۆسه‌ی به‌رز بوونه‌وه‌ی وێنا كردنی خودایه‌كی تاك و ته‌نیای گه‌ردوونی و سه‌رووی دنیا، به هه‌مان ئه‌ندازه ئه‌م پرسه‌ی دادێ ده‌خرێته روو: مه‌زنایه‌تی و كه‌ماڵی خودا، چۆن له‌گه‌ڵ نه‌نكی و كه‌ماسییه‌كانی ئه‌م جیهانه دروست كراوه‌دا ئاشت ده‌بنه‌وه"(24)؟ به‌م جۆره ڤیبه‌ر گرفتی لاهووت ده‌خاته روو، كه له دوو پرسیاردا چرِی ده‌كاته‌وه:
- له كاتێكدا مرۆڤ رووبه‌رِووی ئازار ده‌بێـته‌وه، خودا بۆچی گه‌ردوون و جیهانی دروست كرد؟
- ئه‌گه‌ر یه‌ك خودای تاك و ته‌نیا و ئه‌فرێنه‌ری خه‌ڵك و گه‌ردوون هه‌یه، ئه‌م خراپه‌یه له‌به‌ر چی؟
كه‌واته وه‌ڵامه‌كانی ئایینی پێغه‌مبه‌رایه‌تی بۆ گرفتی لاهووت له‌وه‌دایه، به‌وه‌ی خودا ده‌خاته ئه‌ودیوی پێداویستی ره‌وشتانه‌ی ئه‌فرێندراوانییه‌وه. فه‌رمان و یاساكانی له تێگه‌یشتنی مرۆیی به‌ده‌رن. هه‌روه‌ها هێز و مه‌زنایه‌تیی ئه‌و بێ سنووره. بۆیه ئه‌سته‌مه پێوه‌ری مرۆیی بۆ دادپه‌روه‌ری به سه‌ر ره‌فتاریدا پیاده بكرێت. بۆیه گرفتی لاهووت هه‌ر وه‌ك كه هه‌یه، هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
ئایینی پێغه‌مبه‌رایه‌تی سێ چه‌مكی ناوه‌ندیی وه‌گه‌رِ خست: چه‌مكی چاودێریی خوداوه‌ندانه، چه‌مكی سزا و، چه‌مكی قه‌ده‌ر، به‌م جۆره په‌یوه‌ندیی ناعه‌قڵانیی یه‌كلایی كرده‌وه، كه خودا به بوونه‌وه گرێ ده‌دات، ئه‌مه‌ش گرفتی لاهووت ورووژاندی.
له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، ده‌رچوون له گرفتی لاهووت به‌ند بوو به ئازاد كردنی جیهانی مرۆڤ، له رێی دوور خستنه‌وه‌ی له جیهانی خوداوه‌ند. هه‌ر یه‌كه‌یان تایبه‌تمه‌ندی و پێوانه‌ی خۆی هه‌یه. جۆرێك له سه‌ربه‌خۆیی بابه‌تیانه بۆ خودی جیهان به‌دی هات، له‌گه‌ڵ به‌دوور گرتنی واتاكه‌ی له هه‌موو خودێكی خوداوه‌ندانه. "گوشی" وا گوزارشتی لێ كرد، كه راگرتنی مه‌ودا له‌گه‌ڵ خوداوه‌ند وای له جیهان كرد، كه قابیلی ماقووڵی بێت، ئه‌و ده‌ڵێ: "بابه‌تایه‌تیی جیهان دوایین پوخته‌ی جیابوونه‌وه‌یه له خوداوه‌ند، به‌وه‌ی مرۆڤ ئازاد ده‌بێت و وه‌ك خودێكی لێزان و جیا له عه‌قڵی خوداوه‌ند پێك دێت"(25).
ئایینی پێغه‌مبه‌رایه‌تی به وه‌ڵام دانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی لاهوت، كه‌وته هان دانی ئایین و ره‌وشت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو، له رێی چالاكیی عه‌قڵێندراو و پاساو دراو له لایه‌ن عه‌قڵه‌وه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م میتۆده ڤیبه‌رییه، "بۆردیۆ" وای ده‌بینێت، كه نهێنیی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه له بنه‌رِه‌تدا بۆ مه‌رجی جڤاكی ده‌گه‌رِێته‌وه، كه تێزه‌كه‌ی "مارسیل موس" (Marcel Mauss)ی خواستووه، كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بریتییه له سه‌ركه‌وتنی هه‌ر گوتارێكی پێغه‌مبه‌رانه وابه‌سته‌ی قۆناغی وه‌رچه‌رخانی مۆرفۆلۆژی و ئابوورییه، كه دارِووخان و ئاوار بوون و ره‌ش رابوونی نه‌ریت و ریزگرتنی به‌هاكانی دیاری ده‌كه‌ن، برسێتی و شه‌رِ بۆ نموونه، ده‌بنه مایه‌ی هه‌ڵكشانی پێغه‌مبه‌ران(26). ته‌نانه‌ت بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌ری دروست كراوی جڤاكه و ئاوێنه‌ی ئه‌وه، چونكه وێنه و واتای ئه‌و چرِ ده‌كاته‌وه، به یه‌ك گه‌یشتنی پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵدا ته‌نیا گوزارشتێكه له رێبه‌ر (Signe)، كه "دۆسۆسێر" به دراوی چواند، واته پێكه‌وه نووسانی نیشانه (دال)ی پێغه‌مبه‌ر به به‌رنیشانه (مه‌دلوول)ی كۆمه‌ڵ. هه‌ر دادرِانێك له نیشانه (پێغه‌مبه‌ر) ده‌بێته مایه‌ی دادرِینی به‌رنیشانه (شێوه و بنیادی كۆمه‌ڵ). ئه‌مه تێزێكه له‌گه‌ڵ بۆچوونی ڤیبه‌ریدا ناكۆكه، كه وای ده‌بینێت بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی به راده‌ی زۆر به‌رهه‌می كۆمه‌ڵ نییه، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی (ناخ) بۆ خۆی ده‌پارێزێت، له‌و به‌رزتر خۆ ده‌نوێنن، كه ره‌نگه چه‌مكی "پێداویستی ئایینی"ی له‌گه‌ڵدا دابه‌ش بكات، كه ئه‌ویش له بنه‌رِه‌تدا چه‌مكێكی سایكۆلۆژی (ده‌روونناسی)یه نه‌ك جڤاكی.
دیتنی جیهان و په‌یوه‌ندیی به به‌رژه‌وه‌ندیی ماددی و واتاییه‌وه:
ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه ماددی و واتاییانه، هه‌وڵی بیركردنه‌وه‌ی ئایین سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ گه‌ردوون و خوداوه‌ند به شێوه‌یه‌كی ریزبه‌ندانه و ماقووڵ ده‌شارێته‌وه. دیتنی جیهان كه به بیرۆكه ئه‌فرێندراوه و، به كرده‌ی دینامیكی به‌رژه‌وه‌ندی دیاری كراوه، كه ڤیبه‌ر له چه‌مكێكی ناوه‌ند و بنه‌رِه‌تدا كه "پێویستی ئایینی"یه گه‌ڵاڵه‌ی كرد، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی ده‌روونی (سایكۆلۆژی)یه له‌گه‌ڵ مرۆڤدایه. راسته ئه‌و ره‌نگه بكه‌وێته بن كاریگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ره‌كییه‌وه، به‌ڵام وه‌ك دیارده‌یه‌كی مرۆیی هه‌ر به ده‌گمه‌نی ده‌مێنێته‌وه. ڤیبه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: "به‌رژه‌وه‌ندی له نێو بواری ئاییندا، ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ك نییه بۆ ره‌وشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یان توێژێك، وه‌ك ئایدیۆلۆژیایه‌ك یان ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی ماددی یان ره‌وشتانه"(27). به‌م جۆره به‌رژه‌وه‌ندی له هه‌موو دیاری كردنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یان ره‌وشێك یان پێگه‌یه‌ك ده‌رده‌چێت. جیاوازییه‌ك له نێوانی (به‌رژه‌وه‌ندی و دید)دا نییه، ئه‌و پرسیارانه‌ی وه‌ك:
- رزگاری چۆن به‌دی دێت؟
- چۆن ده‌كرێ له بۆگه‌ن بوونی رۆح رزگارمان بێت؟
- چۆن ده‌كرێ ستاتیكای ره‌وشت و جه‌سته و بوونی رۆحیانه به‌دی بێن؟
- چۆن ده‌كرێ له به‌ندایه‌تیی خراپه‌ی ره‌سه‌ن و گوناه رزگار بین؟
وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه ئه‌نجامیان گه‌ڵاڵه كرد، كه خۆی له عه‌قڵاندنی گه‌ردوون، له پاش به‌تاڵ كردنی جیهان له خه‌سڵه‌تی سیحراویانه‌ی، نواند. رێی رزگاری مه‌به‌ست هه‌ڵاتن نییه له‌م جیهانه، به‌ڵكوو ته‌رزاندنیه‌تی (به ته‌رز كردنی): "دیندار داوای لێ ده‌كرێت به‌ڵگه و پاساو بخاته به‌رده‌می خوداوه‌ند. ئه‌ویش له راستیدا له به‌رده‌م خۆیه‌تی له رێی خه‌سڵه‌تی ره‌وشتانه‌ی كار و چالاكیی خۆی له نێو هه‌مه‌جۆر بازنه‌كانی جیهاندا"(28).
نموونه‌ی كڵیسه دینداری، مۆركێكی تاكانه و ره‌وشتیانه‌ی به خۆوه گرت، هانده‌ری عه‌قڵاندن و به شێوه‌یه‌كی گشتی هانده‌ری هه‌موو ره‌فتارێكی رۆژانه‌یه. ئه‌م شته به روونی له خواناسی (Riligion virtuos)دا ده‌ركه‌وت. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات پیاوپاك ژیانی خۆی راسته‌رِێ بكات، به په‌یرِه‌و كردنی ره‌وشتێكی دیاری كرا‌و، به بێ تێپه‌رِ بوون به ته‌نیشت رێ دان به به‌خشین له رێی ده‌سه‌ڵاتی پیاوچاكانه‌وه، یان له لایه‌ن به‌زه‌ییه‌كی كاریزمییه‌وه كه خۆی له ده‌سه‌ڵاتی كڵیسه‌دا ده‌نوێنێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی "هابرماس" گوزارشتی له‌وه كرد، به بێ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی له نێوان مه‌یدانی گرێ‌دراو به پیرۆز و بواره‌كانی دی دابه‌ش بكات. ئه‌وه ده‌ركه‌وتی كرده‌ی "لایكی"یه (لایكی له رووی واتاوه نزیكه له عه‌لمانیه‌ت: سكۆلاریزم- ت.ك)، ئه‌وه به گوته‌ی ئه‌و، یان وه‌ك كه ناوی "رووداو"ی لێ نا، به‌وه‌ی تاك له رووی كاروباری ئایینیی خۆیه‌وه سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت.
كاره‌كه روونتر ده‌بێته‌وه، كاتێك له‌گه‌ڵ ڤیبه‌ردا ده‌زانین، كه ئه‌و كڵیسانه به تایه‌فه گۆرِدرانه‌وه، كه پێشوازی له‌و پیاوپاكانه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ك گردبوونه‌وه‌ی به ویستی له‌خۆرِایه، پشت به ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ره‌وه‌ی خۆی نابه‌ستێت.
پرۆتستانتی و دیدی عه‌قڵانیی ئایین
به‌ر له‌وه‌ی بچینه سه‌ر باسی جۆری رێبازی پرۆتستانت، كه بریتییه له دیدی كالفینیانه‌ی ئایین، هه‌ر ده‌بێ ئاماژه به تایبه‌تمه‌ندیی چاكسازی بكه‌ین. "پۆل ولیام" پێی وایه چاكسازی به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ رێی بۆ سكۆلاریزم خۆش كرد، ئه‌ویش له‌به‌ر سێ هۆی سه‌ره‌كی:
یه‌كه‌میان: داماڵینی مۆركی ئه‌كلیرۆسی له كریستیانی (مه‌سیحیه‌ت)، وێرِای به‌شدار بوون له لاواز كردنی ده‌سه‌ڵاتی جڤاكیانه‌ی ئه‌كلیرۆسی كڵیسایی.
دووه‌میان: داماڵینی مۆركی پیرۆزی له سه‌به‌ته‌ی ئایین، ئه‌وه‌ش داماڵینی مۆركی پیرۆزیی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و كردنی به خاوه‌ن مۆركی زه‌مانی، ئاسان كرد.
سێیه‌میان: مافی تاك دووپات كرایه‌وه، هه‌روه‌ها ره‌وایی به فره‌یی بدرێت و به‌شداری له ددان نان به ئازادیی هۆش و ئه‌ندێشه و جیا كردنه‌وه‌ی كڵیسه له ده‌وڵه‌ت(30).
ده‌بینین ئه‌م ره‌وتی ره‌خنه‌ی ناوخۆیه له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی یه‌كێك له پێشه‌نگانی مه‌یلی مرۆیی "ئیرازم: (Erasme)"دا پێك ده‌گه‌ن، كه له كتێبه‌كه‌یدا "كورته پوخته بۆ به‌كار هێنانی خه‌باتگێرِی كریستیان- 1503"دا بانگی سكۆلاریزمان ده‌كات روو له خواناسیی ناخ بكه‌ن، كه مۆری سیفه‌ت و كه‌سایه‌تیی مه‌سیحی پێوه‌یه، بۆیه پێمان سه‌یر نییه كه په‌یڤی "لایكی: (Laïc)" نیشانه‌ی ئه‌رێنیی بگرێته خۆ، پاش ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می ناوه‌ند "سه‌ده‌كانی ناوه‌رِاست"دا به‌ره‌و نیشانه دان به نه‌زان ده‌چوو.
ئه‌مه‌ش به‌ره‌و قسه كردن له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندیی دیدی كالفینیانه‌ی ئایین له نێو رێبازی پرۆتستانتمان ده‌بات، به‌وه‌ی ده‌بینین ڤیبه‌ر تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و دیده له رێی ئه‌م ده‌قه‌ی دادێوه دیاری ده‌كات: "ته‌نیا بانگه‌شه‌ی ره‌وشتانه‌ی زوهدی پرۆتستانتی بنه‌مایه‌كی ریزبه‌ندانه‌ی هێنایه به‌رهه‌م، هه‌روه‌ها یه‌كێتییه‌ك بۆ جیهانی ناخ كه قابیلی تێك شكاندن نییه، له‌گه‌ڵ مسۆگه‌ر كردنی رزگار بوونی ئایینی. ئه‌م جیهانه زاهیدانه‌ی ناخ چه‌ندین خه‌سڵه‌ت و ئه‌نجامی هه‌یه، كه ناكرێ له هیچ ئایینێكی دیكه‌دا بیبینی"(31). ده‌كرێ دیدتنی جیهانی شاراوه كه له نێو وێنا كردنی كالفینیدایه، له پێنج تێزی وه‌رگیراو له ددان پێدانانی "ویستمنسته‌ر"ه‌وه (1547)، پوخت بكرێت:
یه‌كه‌میان: خودایه‌كی ره‌ها و به‌رز له پشتی ئه‌و جیهانه‌وه هه‌یه، هه‌ر خۆشی ده‌سه‌ڵاتدار و به‌رِێوه‌به‌ریه‌تی، به‌ڵام زه‌ینی مرۆڤ له د‌رك پێ كردن و وه‌گیر كردنیدا ده‌سته‌پاچه‌یه.
دووه‌میان: ئه‌و خودایه به‌هێزه دوارِۆژ و چاره‌نووسی هه‌ر یه‌كه‌مانی دیاری كردووه، جا یان به‌هه‌شتی رزگارییه یان ئازار و ئه‌شكه‌نجه.
سێیه‌میان: خودا له پێناو مه‌زنایه‌تی و بۆ مه‌زنایه‌تیی خۆی جیهانی دروست كردووه.
چواره‌م: رزگار بوونی مرۆڤ له ئازار، به‌نده به كار كردنی به‌رده‌وامی بۆ دووپات كردنه‌وه‌ی مه‌زنایه‌تیی خودا و ئه‌فراندنی شانشینه‌كه‌ی خۆی له سه‌ر زه‌ویدا.
پێنجه‌میان: هه‌موو شتانی سروشتیانه‌ی سه‌ر زه‌وی وه‌ك توخمگه‌لێكن كه سه‌ر به سیسته‌می حه‌رام و مه‌رگن. بۆیه ناكرێ رزگاری به‌خشش و دیارییه‌كی خوداوه‌ندانه بێت(32).
له‌م ددان پێدانانه‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی چه‌مكی چاره‌نووسی كالفینی بناغه و بنه‌چه‌ی ئه‌و ره‌وشته‌یه. بۆیه دیتنی جیهان رووت ئایینی بوو. نموونه‌ی "زاهید" وه‌ك یه‌كێك له وه‌ڵامگه‌لی زانستی و ره‌وشتی بوو بۆ ئه‌و دیتنه، ئه‌و له تاقی كردنه‌وه‌ی خوداوه‌ندانه دڵنیا نییه، ئه‌وه‌ی له سه‌ریه‌تی بیكات كار كردنه، چونكه هه‌موو لاوازییه‌ك مایه‌ی قبووڵ كردن نییه، له‌گه‌ڵ ره‌ت كردنه‌وه‌ی هه‌موو چه‌شنه‌كانی "به‌خشین نامه" بۆ كرِینی گوناهان، بۆیه ده‌بێ به گه‌رم و گورِییه‌وه چاودێریی خۆی بكات.
رزگاری و عه‌قڵاندنی ئایین
له عه‌قڵاندنی ئاییندا چه‌مكی رزگاری توخمێكی سه‌ره‌كیی پێك هێنا، ڤیبه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: "ته‌نیا به ده‌سپێك له ژیانی رۆژانه‌وه له خود دڵنیایی به‌دی نایه‌ت، به‌ڵكوو به ده‌ست پێ كردن له چالاكییه‌كی ئاسایی عه‌قڵانییه‌وه له كار كردن له خزمه‌تی خودادا ده‌بێت. به‌م چه‌شنه عه‌قڵانیه‌ت له نێو ئه‌و به‌ده‌نگه‌وه هاتنه بۆ ئه‌و بانگه‌ی ناخ، واته بانگه‌شه كردن، به‌رز ده‌بێته‌وه، كه ره‌فتاری رۆژانه ده‌بێته پێوه‌ری سه‌لماندن بۆ حاڵه‌تی رزگاری (رزگار بوون)"(33). رزگاری شێوه‌ی به‌رده‌وامیی ناخ وه‌رده‌گرێت، سێبه‌ری خۆی به سه‌ر ژیان له جیهانی خواروودا هه‌ڵ ده‌دات، ئه‌مه‌ش به‌رده‌وامییه‌كه مۆركی پاككاری ده‌گرێته خۆ، ئایینی ره‌وشتكارانه به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو شێوه‌كانی دیكه‌ی سرووت وه‌ك: هه‌ڵتیزان، شه‌یدایی، رامان و حاڵ گرتنی سۆفیانه، بانگه‌شه بۆ جۆرێك له خۆپاراستنی به‌رده‌وام ده‌كات. ئه‌وه‌ش كارێكه ده‌گه‌رِێته‌وه سه‌ر چه‌شنی وێنا كردنی جیهانی غه‌یبی خوداوه‌ندانه، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر زاهید ویستی ببێته ئامرازی خودا، ئه‌مه‌ش نزیكترین رێیه بۆ گه‌یشتن به‌و. له ئاكامی ئه‌و وێنا كردنانه‌ی به پرسی رزگارییه‌وه گرێ دراون، ئه‌مانه‌ن:
1- پرۆسه‌ی عه‌قڵاندن و پرسی دیسپلین و پلان دارِشتن بۆ ئه‌و كردارانه‌ی مانه‌وه‌ی رێی ئایین مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ دوور خستنه‌وه‌ی هه‌موو ته‌كنیكێكی ناعه‌قڵانی.
2- میتۆده‌كانی رزگاری بوونه گرێدراوی سیسته‌مێكی میتۆدكارانه‌ی هزر و كار، به‌وه‌ی كۆنترۆڵ و زاڵ بوونی ویست، به پارێزتر و دوژمنانه‌ترن بوون بۆ ره‌مه‌ك (غه‌ریزه)، ئه‌ویش له رێی كۆنترۆڵ كردنی به‌رده‌وامیی جه‌سته و رۆحه‌وه، ئه‌و (به‌رده‌وامییه‌ش) له چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت ده‌ست و داوێن پاكیدا، بخرێته ژێر كۆنترۆڵی مه‌به‌سته‌كانی ئایینه‌وه(34).
"گوشی"، له چوارچێوه‌ی چه‌مكی رزگاری و له به‌رده‌م دارِووخانی ئه‌كلیرۆسیدا، ئه‌م وێنه دووپات كراوه‌یه‌ی خود به‌م گوته‌یه‌ی دادێی به‌رجه‌سته ده‌كات: "له ژێر ئه‌و گیانداره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ملكه‌چی ناچاری و فه‌رمانی ده‌سته‌جه‌معی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به قرِاڵ، له كۆتاییدا مرۆڤێكی له ناخدا سه‌ربه‌خۆ هه‌یه له رووی په‌یوه‌ندیی خۆی به خوداوه‌نده‌وه"(35). چی دی په‌یوه‌ندیی نێوان مرۆڤ و خوداوه‌ند ملكه‌چی هۆكار یان دامه‌زراو نییه، كه ده‌ڵێ هه‌ر خۆی پرۆسه‌ی میانگێرِییه‌كه‌ی قۆرخ كردووه، هێنده‌ی كه كه‌وتینه به‌رامبه‌ر خودێكی دابرِاو له رووی ناخایه‌تی و ماف و مسۆگه‌ر بوونی ئایینییه‌وه. ئه‌وه‌ی رووی دا په‌یدا بوونی ئاكامه‌كانی بنه‌مای تاكایه‌تییه، كه یه‌كێكه له پوخته‌ییه‌كانی عه‌قڵاندنی ئایینی، به ئاگادار بوون له‌و وه‌رچه‌رخانه‌ی كه ده‌قه‌ومێت، له رێی تێپه‌رِ بوون له تاكایه‌تیی ئایینه‌وه به‌ره‌و تاكایه‌تیی جڤاكانه، ئه‌مه‌ش رازی ده‌ست پێ كردنی عه‌قڵاندنه له بواره‌كانی ئابووری و سیاسی و یاساییدا.
له نێو ئه‌و عه‌قڵاندنه‌ی ئاییندا، چاره‌نووس و پێگه‌ی تاك و خود چی ده‌بێت؟
ڤیبه‌ر پێی وایه كه بانگه‌شه‌ی پاككاری گورِ و تینی به خود به‌خشیوه، كه به ته‌نیا چه‌رخێك بۆ كۆنترۆڵ كردنی پرۆسه‌ی عه‌قڵاندنی جیهان داده‌ندرێت. ئایینی پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌شدار بوو له تازه كردنه‌وه‌ی ته‌رزه خودی رۆژاوا. ئه‌ویش له رێی توانای تێكه‌ڵ كردنی هزر و كردار، له رێی ریزبه‌ندی و توانای له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌كانی. ئه‌م تازه كردنه‌وه‌یه جارێكیان له كتێبی "ره‌وشتی پرۆتستانتانه"دا ناوی نا "پیاوی بانگه‌شه" و، جارێكیشیان له كتێبی "سۆسیۆلۆژیای ئایینه‌كان و جیهان و سیاسه‌تمه‌دار"دا ناوی نا "كه‌سایه‌تیی سه‌یر". ئه‌وانه شێوه‌ی جیاجیای یه‌ك ناوه‌رۆكن، كه ئه‌ویش كه‌سایه‌تیی نوێی رۆژاوای خاوه‌ن ره‌گی ئایینیی عه‌قڵانییه. ئه‌مه‌ش كارێكه به‌ره‌و توخمه‌یلێكی تیۆریی نوێی ڤیبه‌ری بۆ تازه كردنه‌وه‌ی مێژووییمان ده‌بات. وه‌رچه‌رخانی كۆمه‌ڵایه‌تی له روانینیدا هه‌ر به‌ند نییه به مه‌رجی ماددی و سیاسییه‌وه، به‌ڵكوو هه‌روه‌ها به ده‌ركه‌وتن و هاتنه پێشی خودی به‌هێزی ره‌گاژۆ له ره‌فتار و خه‌سڵه‌تی زاهیدانه‌دا. ئه‌مه‌ش تاك یان خودی تاكانه ده‌گه‌یه‌نێته ئاستی شیان بۆ به‌جێ گه‌یاندنی رۆڵی گۆرِینی سه‌راپای كۆمه‌ڵێك به‌ره‌و به‌رده‌وامیی عه‌قڵاندن یان ئه‌وه‌ی "وۆڵفگانگ مۆمسن" له‌م چوارچێوه‌یه‌دا گوزارشتی لێ كرد: "پرۆسه‌ی عه‌قڵاندنی ره‌فتاره‌كانی ژیان به زۆری كۆمه‌ڵگای رۆژاوای به‌ره‌و حاڵه‌تێكی دیاری كرا‌و برد، به‌وه‌ی تاك و ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و ئه‌ندامێكیه‌تی، له ئاكامی كه‌ڵه‌كه بوونی توانا، توانای كاریان به‌ده‌ست هێنا. ئه‌و هێزه‌ی له كۆمه‌ڵه مه‌رجه‌كه‌وه وه‌رگیراوه، به‌شدار بێت له به‌رپا كردنی شۆرِش له‌و ئاكامانه‌ی له جۆری ئه‌و ریزبه‌نده‌دا، كه به به‌شێك له‌و داده‌ندرێن، ره‌نگی داوه‌ته‌وه"(36).
به‌م جۆره ڤیبه‌ر له عه‌قڵاندنی كۆڵییه‌وه وه‌ك دیدێك بۆ جیهان، ئه‌ویش له ده‌ست پێ كردن له عه‌قڵاندنی ره‌وشتیانه‌ی ئایینه‌كانی رزگاری، له رێی گه‌رِانه‌وه‌ی بۆ ره‌وشتی پاككارانه‌ی تیۆری و كرداری (پراكتیكی)، كه هه‌رده‌م چاوی له رزگاری بوو.
ئه‌مه‌ش به‌ره‌و پرسیارێكی ناوه‌ندیمان ده‌بات: ئایا عه‌قڵاندنی ئایینی به گۆرِانێك كه له شێوه (فۆرم) یان له ناوه‌رۆكدا، دیاری ده‌كرێت، واته ئایا عه‌قڵاندنی ئایینی گۆرِانێكه و له پرۆسه‌گ