رۆژهه‌ڵاتناسی.. خۆناسین له رێی ناسینی ئه‌وی دیكه‌وه
April 5, 2011
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :سالم یافووت
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
زۆربه‌ی توێژه‌ران و پسپۆرانی رۆژهه‌ڵاتناسی به بابه‌ته‌كه‌ی خۆی پێناسه‌ی ده‌كه‌ن، كه ده‌ڵێن، بریتییه له گهرِان به دوای زانست و زمان و كولتوور و شارستانیه‌تی رۆژهه‌ڵات. پێناسه‌یه‌كی له‌م جۆره له هه‌وڵی ده‌رخستنی ناوه‌رۆكی ئه‌ركی رۆژهه‌ڵاتناسیدایه، به‌وه‌ی وا په‌سن بكرێت، كه رۆژاوایه و شه‌یدای رۆژهه‌ڵاته.ئه‌و هه‌ژانه ئه‌پستمۆلۆژی (زانینناسی)یه‌ی زانسته‌كانی مرۆیی پێی ئاشنا بوون، ئیدی وای لێ هات پێویستیی پێناسه كردنی رۆژهه‌ڵاتناسی بسه‌پێنێت، به‌وه‌ی میتۆدێكه رۆژهه‌ڵاتناسان له بابه‌تی (توێژینه‌وه) و زانینی خۆیاندا پهیرِهویان كرد، بابهتهكهشیان رۆژهه‌ڵات بوو، به‌وه‌ی كرایه بابه‌تێك بۆ توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و هه‌رس كردن و نواندن و هه‌ڵسه‌نگاندن. ئه‌مه‌ش وای كرد، رۆژهه‌ڵاتناسی له ئاستی وێنا كردن‌دا، رۆژهه‌ڵاتێكی خه‌یاڵاوی بئافرێنێت، كه په‌یوه‌ندیی به رۆژهه‌ڵاتی "راسته‌قینه"وه نه‌بێت، (رۆژهه‌ڵاتناسی) رۆژهه‌ڵات ده‌كاته ئاوێنه‌یه‌ك خۆی تێدا ده‌خوێنێته‌وه، رۆژاوا له سه‌ده‌كانی ناوهرِاستهوه وه‌ك رۆژاوا ته‌ماشای خۆی ده‌كات، له رێی روانینی جیاوازی بۆ رۆژهه‌ڵات.
رۆژهه‌ڵاتیان له رووبهرِوو بوونه‌وه‌یان بۆ رۆژهه‌ڵاتناسی، شتێكیان نه‌كرد بێ له چه‌سپاندنی هه‌مان میكانیزمی ئایدیۆلۆژی، كه به زۆری وای لێ كردن، رۆژههڵاتناسییهكی سه‌راوبن به‌دی بكه‌ن، كه رۆژاوایهكی خه‌یاڵاوی دروست ده‌كات. جا له ره‌وشێكی وادا، ئایا توانای ئه‌وه هه‌یه دیالۆگێكی به پیت و به‌رهه‌مدار بێته ئاراوه؟ دیالۆگێكی له‌م جۆره نایه‌ته دی ته‌نیا له رێی پرۆسه‌یه‌كی ره‌خنه‌ی دووسه‌ره‌وه نه‌بێت، ره‌خنه گرتن له خۆ و ره‌خنه گرتن له ئه‌وی دی.
وا باوه ئه‌و توێژه‌رانه‌ی بایه‌خ به رۆژهه‌ڵاتناسی ده‌ده‌ن، له گۆشه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسان و هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌وانه‌وه باسی بكه‌ن، هه‌روه‌ها "نابهتیانهی" ئه‌و برِیارانهی ده‌یده‌ن، بۆ مه‌یل و خواست و ئاره‌زووی "خودانه"ی ئه‌وان، به واتای به‌هێزی ده‌سته‌واژه‌كه، دهگێرِنهوه. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و برِیارانهی ده‌یان ده‌ده‌ن "به‌د نیه‌تی" یان "چه‌په‌ڵیی ناخ"یان ده‌خاته روو، ئه‌وه‌شه وایان لێ ده‌كات، داكۆكی له بیر و بۆچوونی "ناكۆك له‌گه‌ڵ هه‌قیقه‌ت و واقیع"دا بكه‌ن، هه‌روه‌ها له ره‌گه‌ز یان شتی هاوشێوه‌ی ئه‌ودا، به دوای راڤه‌ی شتانی كولتووری و شارستانیدا دهگهرِێن، وێرِای ئه‌وه‌ی له ناخدا پێیان وایه كه ئه‌و راڤه‌یه‌ی ئه‌وان هه‌قیقه‌ت نییه. هه‌روه‌ها به لای ئه‌و توێژهرانهشدا وا باوه، كه رۆژهه‌ڵاتناسی به لقێك له لقه‌كانی زانین یان هونه‌رێك له هونه‌ره‌كان یان سه‌ربه‌خۆیی تیۆری داده‌نێن، كه په‌یوه‌ندیی به زانسته‌كانی دیكه‌ی مرۆییه‌وه وه‌ك دیرۆك و كۆمه‌ڵناسی و ئه‌نترۆپۆلۆژیای تیۆرییه‌وه نییه. ئه‌و به بابه‌تی خۆیه‌وه سه‌رقاڵه، وه‌ك چۆن ئه‌وان به بابه‌تی خۆیانه‌وه سه‌رقاڵن، به میتۆدی خۆشییه‌وه سه‌رقاڵه، وه‌ك چۆن ئه‌وان به میتۆدی خۆیانه‌وه سه‌رقاڵن، ئیدی بایه‌خی بنهرِهت كه‌وته سه‌ر ره‌خنه گرتن له تێز و هه‌ڵوێسته‌كانی و به‌ربه‌ره‌كانی كردنی به تێز و هه‌ڵوێستی دی، بهربهرهكانییهك كه له ئاستی هه‌ڵوێست و ههڵوهستهكانه، ناچێته نێو قوولایی گرفته‌كه‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌شه كه ئه‌و هه‌سته‌مان بۆ راڤه ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتناسیدا هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له‌وه‌ی له‌باره‌ی رۆژههڵاتناسییهوه نووسراوه زێدهییهك هه‌یه، نه‌مازه ئه‌و رۆژههڵاتناسییهی پشت به تیۆرییه‌كانی ره‌گه‌ز ده‌به‌ستێت. ئه‌گه‌ر ئێستا نیمچه بێ گومان بووه، كه وه‌ك "لیڤی ستروس" ده‌ڵێ، ماوه‌یه‌كه ده‌ركه‌وتووه كه كولتوور ره‌گه‌ز دروست ده‌كات، نه‌ك ره‌گه‌ز كولتوور دروست بكات. ئیدی زه‌رووره‌ت ده‌یسه‌پێنێت كه له روانگه‌یه‌كی جیاوازه‌وه باس له رۆژهه‌ڵاتناسی بكرێت، واته باس كردنی وه‌ك گرفتێكی زانینانه‌ی ئه‌پستمۆلۆژی، جیاوازی له نێوانی ئه‌وه‌ی مێژووی رۆژهه‌ڵاتناسی و هه‌ڵوێسته‌كانی بنووسینه‌وه و، له نێوانی ئه‌وه‌ی گرفته‌كه‌ی (كێشه‌كه‌ی) بهێنینه به‌ر رۆژی رووناكدا، هه‌یه.
ده‌بێ وه‌ك پرسێكی میتۆدكارانه، وه‌ك شێوازێكی میتۆدكارانه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی هه‌ندێك پرسی دیرۆكی و شارستانی و كولتووری، باسی رۆژهه‌ڵاتناسی بكرێت، كه پشت به چرِبوونهوه به سه‌ر خوددا، به رایه‌ڵێكی به‌ها ده‌به‌ستێت، كه زاڵ بوونی خودی توێژه‌ر و زاڵ بوونی روانگه‌ی شارستانی و رهگهزیانهی ئه‌و ده‌چه‌سپێنێت.
شاراوه نییه كه هه‌وڵێكی له‌م جۆره پێویستی به پێداچوونه‌وه‌یه‌كی میتۆدكارانه هه‌یه، سوود له شۆرِشی نوێ كه مێژوو ناسیویه‌تی وه‌رده‌گرێت. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میكانیزمی زاڵ بوونی سهنتراڵانهی ئه‌وروپا، كه پشتیوانی له رۆژهه‌ڵاتناسی ده‌كات، پێویست به شی كردنه‌وه‌ی زانستیانه‌ی مێژوو و، ره‌خنه گرتن له بنه‌مای مێژووییانه‌ی زانست، له رێی ره‌خنه گرتن له هه‌ندێك چه‌مك، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌گوازرێنه‌وه و دادهشكێندرێنهوه، بۆ دووپات كردنه‌وه‌ی یه‌كبوونی دیرۆك و یه‌كبوونی قۆناغ و رواڵه‌ته‌كانی، هه‌روه‌ها هاوگونجانی ره‌وته‌كه‌ی له رابردووه‌وه بۆ ئایینده، دیسان پێویست به ئاشكرا كردنی میكانیزمی خۆ شاردنه‌وه و خۆ په‌نادانی ده‌سه‌ڵات له نێو زانیاریی رۆژهه‌ڵاتناسیدا، له گوتاری رۆژههڵاتناساندا ده‌كات، ئه‌مه‌ش رێی شی كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌وی دی: عه‌ره‌ب، ئیسلام و تێكرِای گه‌لانی دیكه‌ی نائه‌وروپی، له لای رۆژاواییان، خۆش ده‌كات، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و دیده‌ی رۆژاوا بۆ خۆی و بۆ ئه‌وی دی، یان دروستتر نه‌یاران گه‌ڵاڵه‌ی كرد. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه ئێمه له به‌رده‌م "زانینێكی رۆژاوایی"داین، كه زۆر پێویسته ره‌خنه له بنه‌ماكانی بگرین و پێداچوونه‌وه‌ش به‌و بنه‌مایانه‌دا بكرێت(1)، به‌وه‌ی هه‌موو زانینێك كه باس له جڤاكی مرۆیی ده‌كات، به پێچه‌وانه‌ی هاوچه‌شنه‌كانی كه باسی زانستی سروشتییان تێدا ده‌كه‌ین، زانینێكی مێژووییه، هه‌ر بۆیه ئه‌و به‌نده به برِیار و راڤه‌وه، واتای ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه هه‌قیقه‌ته‌كان بایه‌خی خۆیان له پاساوی راڤه و ئه‌و مۆراڵه‌ی ده‌ی داتێ، وه‌رده‌گرن. راڤه‌ش به ته‌واوی پشت به‌و كه‌سه ده‌به‌ستێت كه ده‌یكات، هه‌روه‌ها به‌وانه‌ش كه راڤه‌كار ده‌یان دوێنێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ئامانجه‌ی راڤه‌كار عه‌وداڵیه‌تی، دیسان ئه‌و چركه‌یه‌ی مێژوو كه راڤه‌كه‌ی تێدا ده‌كرێت(2). چۆن ده‌كرێت مرۆڤ كولتوورێك، جیا له كولتووره‌كه‌ی خۆی راڤه بكات، ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی پێشووتر، ئه‌و كولتووره‌ی نه‌خستبێته به‌ر پرسیار و راڤه‌وه؟
ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ش، هێنده‌ی په‌یوه‌ندیی به بایه‌خدانی ئه‌وروپا به كولتووره‌كانی عه‌ره‌به‌وه هه‌بوو بێت، هه‌میشه هه‌لومه‌رجی بازرگانی و كۆلۆنیالی، یان هه‌لومه‌رجی فراوانخوازیی سه‌ربازی بوون.
رۆژهه‌ڵاتناسی گوتار یان دارِشتنێكه، كه به‌رجه‌سته بوون یان هه‌مه‌چه‌شنه‌ی نواندن وێنا ده‌كات، به‌وه‌ی هێز و ده‌زگا و به‌رژه‌وه‌ندی خۆ ده‌شارنه‌وه. ئه‌و له نوێ ئه‌فراندنه‌وه‌ی ئه‌وی دیكه‌یه، یان دووباره به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌یه‌تی له ئاستی وێنا و نواندندا، ئه‌مه‌ش وا له رۆژهه‌ڵاتناسی ده‌كات كه به دروستی له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌یدا، كه "رۆژهه‌ڵاته" جووت نه‌بێت.
به‌م پێیه، رۆژهه‌ڵاتناسی پتر به‌ده‌م ئه‌و كولتووره‌وه چوو كه ئه‌وی به‌رهه‌م هێناوه، نه‌ك به‌ده‌م ویستی رۆژهه‌ڵاتناسانه‌وه، وه‌ك تاكه خودی خاوه‌ن ئاره‌زوو و برِیاری تایبه‌ت به خۆیانه‌وه، چوو بێت.
كه‌واته، ئه‌م ره‌وشه وا ده‌سه‌پێنێت كه رۆژهه‌ڵاتناسی وه‌ك پرسێك، گرفتێك بخه‌ینه روو، واته وه‌ك شێوازێكی میتۆدكارانه له چاره‌سه‌ر كردنی پرسگه‌لی دیرۆكی و شارستانی و كولتووریی رۆژهه‌ڵات، كه پشت به دیدێكی دیاری كرا‌و، ئه‌ویش دیرهگهكهی گرمۆڵه بوونه به سه‌ر خودی رۆژاوایی، ده‌به‌ستێت، هه‌روه‌ها پشت به ریزبه‌ندییه‌كی به‌ها ده‌به‌ستێت، كه هه‌ژموونی خودی توێژه‌ر و هه‌ژموونی دیدگای شارستانیی ئه‌و ده‌چه‌سپێنێت.
ئه‌م نه‌نگییه میتۆدكارانهیه ته‌نیا له سه‌ر رۆژاوا قۆرخ نییه، هه‌موو شارستانیه‌ت له روانینی بۆ ئه‌وی دی، ئه‌م (واته ئه‌وی دی) داده‌هێنێت و ده‌ی ئافرێنێت و ده‌یكاته "دیكهیهكی خه‌یاڵ كرد". ئه‌مه به روونی له "رۆژهه‌ڵاتناسیی پێچه‌وانه"دا، واته له زۆربه‌ی ئه‌و نووسینه عه‌ره‌بیانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه خاوه‌نه‌كانیان ویستیان وه‌ڵامی رۆژهه‌ڵاتناسی بده‌نه‌وه و ره‌خنه‌ی لێ بگرن، یان تانه له بنه‌ما و دیدگای بگرن. ئه‌وانه نووسینێكن، له به‌رسڤ دانه‌وه‌ی سهنتراڵایهتیی رۆژاوادا، فۆكس ده‌خه‌نه سه‌ر خود، خودی دانه‌رانیان، جا به بێ ئه‌وه‌ی پێ بزانێت، سه‌نتراڵێكی دژ (به‌رامبه‌ر) دروست ده‌كات، كه گرِ به‌ر ده‌داته ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت "ململانێی شارستانییه‌كان" یان "سهنتراڵهكان" و گه‌رمیان ده‌كات.
هه‌موو ئاشنا بوونێك به ئه‌وی دی، ئاشنا بوونێكی نرخاندنه، پشت به ریزبه‌ندییه‌كی به‌ها ده‌به‌ستێت و ده‌یكاته چاوگ (مه‌رجه‌ع)، ئیدی كار له توێژه‌ر ده‌كات، هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ی لێی ده‌كۆڵێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی چه‌مك و گریمانه‌كان و رووداوه‌كانی، ئاراسته ده‌كات(3). به‌م جۆره داخرانی هه‌ر كولتووره به ده‌وری خۆیدا ده‌چه‌سپێنێت.
دیالۆگی كولتووره‌كان...
ئایا له‌م ره‌وشه‌دا، بوار بۆ دیالۆگی نێوان كولتووره‌كان هه‌یه؟
بۆمان روون بووه‌وه كه ئه‌و خه‌وشانه‌ی ده‌درێنه پاڵ رۆژهه‌ڵاتناسی، ته‌نانه‌ت به سه‌ر "رۆژاواناسی"شدا پیاده ده‌بێت، مه‌به‌ستیشمان (له‌م زاراوه‌یه) هه‌وڵدانی رۆژهه‌ڵاتیانه بۆ په‌ی بردن به شارستانیه‌ت و هزر و كولتوور و دیرۆك و ئێستای رۆژاوا، ئه‌و هه‌وڵه‌ش هه‌ندێك جار بۆ تۆڵه كردنه‌وه ده‌درێت، ئه‌وه‌شه كه پێی ده‌گوترێت رۆژهه‌ڵاتناسیی پێچه‌وانه(4).
یه‌كێك له‌و واتایانه‌ی كه ئه‌مه ده‌یگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌یه كه دیالۆگی كولتووری عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ كولتووره‌كانی دی، به تایبه‌تی كولتووری رۆژاوا، پێویست به ناسین و سه‌لماندنی یه‌كدی ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دوو (به‌ره)ی بنه‌چه‌خوازی به‌دی نه‌هاتووه:
بنهچهخوازییهكی ئیسلامی كه كولتووری ئیسلامیی عه‌ره‌ب به فره‌یی و ههمهرِهنگییهكهیهوه له ئاییندا چرِ ده‌كاته‌وه، ئایینیش له باوهرِی توندرِهوانهدا چرِ ده‌كاته‌وه، پێشی وایه ئیسلام =وه‌ك ئه‌و وێنای ده‌كات= پێویستی به هیچ جاهیلایهتییهكی سه‌رده‌م، واته كولتووری رۆژاوا و هه‌ر كه‌سێ به پیكی ئه‌ویش لێ بخورِێت، نییه.
هه‌روه‌ها بنهچهخوازییهكی رۆژاواش هه‌یه، پێی وایه به‌هاكانی نوێخوازی (ئازادی، بیری رهخنهكار، دیموكراسیی لیبرال، مافی مرۆڤ) هه‌ر ته‌نیا به‌های رۆژاوایین، كه‌واته هیچ رێیه‌ك بۆ نوێ بوونه‌وه، بێ له رۆژاواخوازی نییه(5). ئه‌م برِوایه دوای هه‌ره‌س هێنانی بلۆكی رۆژهه‌ڵات و كۆتایی هاتنی شهرِی سارد، پتر ره‌گی داكوتا. هه‌ڵبه‌ت رۆژاوای لیبرال كه سه‌ركه‌وتنی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت، وا لیبرالیزمی راڤه كرد كه نیشانه‌ی راستگۆیی به‌هاكانی كولتووره‌كه‌یه‌تی. به‌م جۆره نوێخوازی و رۆژاواخوازی هاوواتا كران، به‌هاكانی رۆژاواش به ته‌نیا به‌ها داندران، كه شكۆی مرۆڤ راده‌گرن و دیموكراسیی راسته‌قینه (واته لیبرالیزم)، ئابووریی بازارِیش داده‌مه‌زرێنن، كه ته‌نیا "ئه‌و" سامان و بووژانه‌وه‌ی ئابووری به‌دی ده‌هێنێت.
عه‌ره‌ب چۆن له "رۆژاواخوازی" ده‌گه‌ن؟
دوو وشه، "رۆژاواخوازی" و "هێرشی كولتوور"، له كولتووری هاوچه‌رخی عه‌ره‌بدا تێكه‌ڵ و پێكهڵییهكی زۆری له‌باره‌وه كرا. ئه‌وان جووته وشه‌یه‌كی بێگه‌رد نین، له‌به‌ر دۆخی دژ به هه‌موو نوێخوازی و نوێ كردنه‌وه‌یه‌كیان.
بنه‌چه‌خوازان نوێخوازی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژاواخوازییه، ئه‌ویش به دوو واتا: یه‌كه‌م: چونكه نامۆ كردنی ئیسلامه به‌وه‌ی له نێو خه‌ڵكی خۆیدا نامۆ ده‌بێت. دووه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆیشتنه به رێی رۆژاوادا. چاكسازیخوازانی موسڵمان له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا داوایان كرد لاسایی هه‌رچی بۆ موسڵمانان باشه بكرێته‌وه، وه‌ك رێكخستن و به‌های رۆژاوایی، كه‌واته ئه‌وان ورد و درشتی رۆژاوایان ره‌ت نه‌كرده‌وه، به‌ڵكوو ئه‌وان بنه‌ما و رێكخستنێكیان قبووڵ كرد، كه له كرۆكی نوێخوازیی سیاسیدایه: بۆ نموونه داوای دیموكراسییان كرد به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی ئیسلام بۆ خۆی فه‌رمانی به راوێژ (شوورا) كردووه.
هه‌رچی بنهچهخوازانی ئهمرِۆیه، دیموكراسی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، چونكه به لای ئه‌وانه‌وه په‌یدا كردنی هاوتایه بۆ خودا له برِیار و شه‌رعه‌كه‌یدا. لێره‌وه ده‌بینین كه رابه‌رانی توندرِهوایهتیی بنه‌چه‌خواز له نموونه‌ی سه‌ید قوتب و مه‌ودوودی، چه‌مكی دیموكراسییانه‌ی ده‌سه‌ڵات ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه: واته گه‌ل و نه‌ته‌وه بۆیان هه‌بێت راسته‌وخۆ به راپرسی پیاده‌ی بكه‌ن، یان نارِاستهوخۆ به هه‌ڵبژاردن پیاده‌ی بكه‌ن، ده‌سه‌ڵات ته‌نیا بۆ خودایه، په‌رله‌مانیش حه‌رامه چونكه ئاده‌میزاد یاسا دانانێت، هه‌ر خودایه به ته‌واوی و بۆ هه‌تا هه‌تایی شه‌ریعه‌تی دارِشتووه(6).
له ئاست ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌دا، ده‌رگا له به‌رده‌م هه‌موو دیالۆگێكی شارستانییه‌كان داده‌خرێت. له لای بنه‌چه‌خواز، ئیسلام ده‌بێ باڵاده‌ست بێت، ئه‌ویش نه‌ك ته‌نیا به بانگهێشت به‌ڵكوو به جیهادیش، ئه‌مه‌ش واتای سه‌پاندنی ئه‌وه‌ی بنه‌چه‌خوازی توندرِهو باوهرِی پێیه‌تی، به زه‌بر و زه‌نگ، كه ناویان ناوه جیهاد.
هه‌ر بۆیه، بیرۆكه‌ی پێكدادانی شارستانییه‌كان، ته‌نیا هنتكتۆن یان سیاسه‌توانانی دیكه‌ی ئه‌مریكا خاوه‌نی نین، مادام هه‌ڵگرانی (بیرۆكه‌كه) خه‌ڵكی توندرِهوی لایه‌نگر به هزری ئایینین.
سه‌رباری ئه‌م فاكته‌ره كه گه‌وره‌ترین كۆسپه له به‌رده‌م دیالۆگێكی شارستانی و كولتووری له نێوان عه‌ره‌ب و رۆژاوادا، فاكته‌رێكی دی هه‌یه و بریتییه له سیاسه‌تی ئه‌مریكا هه‌مبه‌ر به پرسه‌كانی عه‌ره‌ب و موسڵمانان، به تایبه‌تیش هه‌مبه‌ر به پرسی فه‌له‌ستین. ئه‌مریكا تاكه هێزه له جیهاندا ده‌ڵێ، كه ئه‌و رابه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراساندنی جیهان و په‌یوه‌ست كردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی ملهورِ به دیموكراسی و مافی مرۆڤه‌وه ده‌كات، ته‌نانه‌ت تا راده‌ی گۆرِینی رژێمه‌كان به هێزیش ده‌چێت، له هه‌مان كاتیش‌دا سیاسه‌تێكی دووفاقی پیاده ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌مه نابێته به‌هانه‌یه‌ك بۆ ره‌ت كردنه‌وه‌ی بنه‌ما (پره‌نسیپ)ی مافی مرۆڤ و دیموكراسی و نكووڵی كردن له به‌ها و پێویست بوونیان، به بێ ره‌چاو كردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه سیاسه‌تی ده‌سته‌به‌ر كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه.
فاكته‌رێكی دیكه‌ش هه‌یه كه وه‌ك له‌مپه‌ره له به‌رده‌م دروست بوونی دیالۆگی چاوهرِوان كرا‌و، ئه‌ویش (سیسته‌می) فێركردنه له زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بدا، (سیسته‌مه‌كه) ئه‌و ئه‌ركانه‌ی لێی چاوهرِوان ده‌كرا، به‌جێی نه‌گه‌یاندن، له رووی به‌رز كردنه‌وه‌ی هۆشیاری و هێنانه ئارای جووله‌یه‌كی جڤاكی، كه بژارده‌ی نوێی جڤاكی ده‌خاته‌وه و جێی بژارده نهریتییهكه ده‌گرێته‌وه، بۆیه بنه‌گه‌ی دیموكراسی و یه‌كسانیی ده‌رفه‌ت فراوان نه‌بوو. ئیدی ره‌وشه‌كه وه‌ك خۆی مایه‌وه: فێركردنێك بژارده‌ی بێكار و، بژارده‌ی نه‌ریتیی هێنایه به‌رهه‌م، (ئه‌و بژارده‌یه‌ش) ده‌سه‌ڵات له نێو خۆیدا ده‌ستاوده‌ست پێ ده‌كات. بۆیه زه‌ین و تواناكان به‌ره‌و رووی ده‌وروبه‌ری ده‌ره‌كی نه‌كرانه‌وه، كه به سایه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆژیای گه‌یاندن و زانیارییه‌وه، كراوه و تێكچرِژاون. به‌ڵام فێركردنمان هێشتا هه‌ر له ره‌وشی خۆیدایه، زانینێكی لۆكاڵ (خۆجێیی) دێنێته به‌رهه‌م و هاوشانی په‌ره‌سه‌ندنی زانین له جیهانی پێشكه‌وتوودا نارِوات. له هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بیدا، به‌ریه‌ك كه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌ره‌سه‌ندوو كز بووه، هه‌روه‌ها كرِینی بهڵاڤۆكی زانستی یان له‌به‌ر هۆی دارایی یان ئایدیۆلۆژی، سست و لاواز بوو: شوورهبهند كردنی عه‌قڵ دژ به هێرشی كولتووری بیانی، سه‌رباری ئه‌وه سستیی ئاشنا بوون به زمانانی بیانی. بۆیه ئه‌و زانینه‌ی ده‌درێته‌وه هه‌ر زانینی لۆكاڵه، هاوشان نییه له‌گه‌ڵ زانینی پێشكه‌وتوودا.
ئه‌نجامی بێ سێ و دووی ئه‌مه‌ش، بێ ئاگاییه له رۆژاوا یان ئاشنا بوونێكی رووكهشانهیه. زۆر جاریش به به‌هاكانییه‌وه ده‌خرێنه نێو یه‌ك سه‌به‌ته‌وه. ئه‌مه‌یه ره‌وشی دیموكراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ له‌م كاته‌دا، كه ئه‌مریكا بڵاو كردنه‌وه‌ی كردووه‌ته یه‌كێك كاره له پێشینه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی. سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی لیبرالیزمی نوێ بانگه‌شه بۆ ده‌ست پێشخه‌ریی تاكه كه‌س و رۆحی ئه‌فراندن و قبووڵ كردنی سه‌ركێشی و زیره‌كیی تاك، دژ به به‌هاكانی هاریكاری و دادی جڤاكی ده‌كات. هه‌روه‌ها ده‌بێ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ر بنه‌مای هاریكاری و هه‌ره‌وه‌ز رۆبندرێت.
له ره‌وشێكی وه‌ك ئه‌مه‌دا، كه مۆركی یه‌كتر نه‌ناسی به سه‌ریدا زاڵه، ئاخۆ ده‌كرێ چاوهرِوانی چ دیالۆگێكی كولتووری بین؟ رۆژاوا له لایه‌ك پێی وایه ته‌نیا به‌ها كولتوورییه‌كانی ئه‌ون كه نوێخوازی (مۆدێرنێته) ده‌هێننه به‌رهه‌م، هیچ رێیه‌كیش بێ له رۆژاواخوازی، به‌ره‌و ئه‌وێ نییه. هه‌ر به‌م بۆچوونه‌شه‌وه قسه له‌باره‌ی "كۆتایی مێژوو" كرا، به واتای ئه‌وه‌ی لیبرالیزمی ئابووری و دیموكراسیی لیبراڵ، دوا قۆناغی مێژوون.
ئه‌ویش كۆتاییه‌كه، (ئه‌وان) پێیان وایه هه‌رده‌م له به‌رده‌م رهشهبادایه، مادام تیرۆری ئیسلامی هه‌یه و بۆسه‌ی بۆ ناوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر كولتوور به لای چاكسازانی كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست، بریتی بێت له كۆی میراتی شارستانی و كولتووری و ره‌وشتانه، به به‌هاكانیانه‌وه كه هاوسه‌رده‌م دهرِۆن و توانای چوونه نێو دیالۆگیشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیكه‌دا، ئه‌وه كولتوور به لای بنهچهخوازانی هاوچه‌رخه‌وه "ئایین"ه، كه ناسنامه‌ی چه‌سپاو "نهگۆرِ" له زه‌مان و زه‌مانیش (بیه‌وێ یان نا) پێك ده‌هێنێت، له دووباره بنیات نانه‌وه‌ی "كۆخود: خودی كۆ"دا هیچ پێویست به باروبووی ئه‌وی دی ناكات.
یه‌كێك له رواڵه‌ته‌كانی نه‌هێشتنی زه‌مان و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری دیالۆگیش، ئه‌و هێرشه‌یه سه‌رانی ئیسلامی سیاسی كه به توندرِهوی ناسراون، ده‌یكه‌نه سه‌ر بنه‌مای ئازادی و دیموكراسی وه‌ك شێوازێك بۆ به‌دی هێنانی داد، به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی موسڵمانان، له بواری سیاسی و ده‌سه‌ڵات و یاساداناندا، پێویستیان به هیچ شتێك نییه(7).
به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی چاكسازانی پێشیندا، ئایا پاشه‌كشه‌یه‌كی له‌مه زیاتر له هزری ئیسلامی‌دا هه‌یه؟ ئه‌وه‌تا كه‌وتووه‌ته ئه‌وه‌ی مشتومرِ له‌باره‌ی دیموكراسییه‌وه بكات، كه حه‌ڵاڵه یان حه‌رام؟
دوا قسه
له‌وه‌ی گوتمان روون ده‌بێته‌وه، كه رێی هه‌ره دروست بۆ دیالۆگی كولتوور و شارستانییه‌كان ئه‌وه‌یه، هه‌ر یه‌كه‌یان سوود له ده‌سكه‌وتی ئه‌وی دیكه‌یان وه‌ربگرێت. ئه‌و وانه‌یه‌ی له "ئیبن روشد" و له چاكسازانی كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه فێری بووین، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی به كه‌ڵه‌كه بوون له رۆژاوادا به‌دی هاتن (گه‌شه‌ی ئابووری، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی یاسا، چه‌سپاندنی ده‌زگاكانی دیموكراسی و به‌دی هێنانی مافی كۆمه‌ڵایه‌تی) له لای نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌دا ده‌بنه خواستی زووبه‌زوو، چونكه گه‌لانیان ره‌وشی خۆیان به‌وه‌ی له لای نه‌ته‌وه‌كانی پێشكه‌وتوودا بووه‌ته واقیع، به‌راورد ده‌كه‌ن.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، مه‌به‌ست له دیالۆگی كولتووره‌كان، ته‌نیا مێزگرد یان گه‌نگه‌شه‌یه‌كی نێوان لایه‌نانی كولتووریی ئایینی نییه، راسته مێزگردی به‌رهه‌مدار مه‌رجێكی ئه‌وه، به‌ڵام له‌وه زیاتر نییه، كه (ته‌نیا) رێیه‌كه له نێو چه‌ندین رێی (دیكه‌ی) دیالۆگی شارستانی. ئه‌مه‌ش (واته دیالۆگی شارستانی) به‌دی نایه‌ت، تا موسڵمانان واز له بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی رۆژاوا هه‌مووی خراپه‌یه نه‌هێنن، (هه‌روه‌ها) تا زۆر له نووسه‌رانی رۆژاواش واز له بیرۆكه‌ی ئه‌وه نه‌هێنن، كه نوێخوازیی ئابووری و سیاسی ناكرێ به‌دی بێت ته‌نیا له سه‌ر هه‌مان به‌های رۆژاوایی نه‌بێت، كه له سایه‌ی ئه‌ویشدا بوو ئه‌م نوێخوازییه له‌دایك بوو. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م جۆره بانگه‌شه‌یه داخزانه به‌ره‌و ده‌مارگرژیی داخراوی كولتووری، كه له ناوه‌رۆكدا بریتییه له گوته‌ی ئه‌وه‌ی "پێویسته هه‌موو جیهان به رۆژاوا بكرێت".
ئه‌وه‌ش بانگه‌شه‌یه‌كه ئه‌وه فه‌رامۆش ده‌كات، كه باڵاده‌ستیی رۆژاوا له‌به‌ر ئه‌و به‌هایانه به‌دی نه‌هاتووه، به‌ڵكوو له‌به‌ر هۆی دیكه بووه، ئه‌ویش ئه‌و "زێده‌بایی"یه مێژووییه‌یه كه رۆژاوا له كۆلۆنیال كردنی به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی جیهاندا به‌ده‌ستی هێنا. راسته پێشكه‌وتنی رۆژاوا شۆرِشێكی زانستی و ته‌كنه‌لۆژی و قه‌ڵه‌مبازێكی ئابووری پاشان سیاسیی له پشته، بۆ بنیات نانی ده‌وڵه‌تی نوێی نیشتیمانی و تێكۆشانی درێژخایه‌ن له پێناو ئه‌وه‌ی بكرێته ده‌وڵه‌تی یاسا و ده‌زگای دیموكراسی. هه‌ڵبه‌ت گه‌شانه‌وه‌ی رۆژاوا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، تاڵان كردنی داهاتی كۆلۆنیالهكان و به‌كار هێنانی دانیشتووانی ئه‌وانیشی له پشته. به‌م جۆره رۆژاوا پاشه‌كه‌وتی ئابووری و سیاسی و زانستی و ته‌كنه‌لۆژیی بۆ دروست بوو، ئه‌مه‌ش وای كرد بۆشایی نێوان ئه‌و و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی جیهان فراوان بێت(8).
سه‌باره‌ت به ئیسلامیش، كه بانگه‌شه‌كارانی توندرِهو و سه‌رسه‌ختی به ناهه‌قی ده‌ڵێن، ئه‌و ته‌نیا ئایینه نه‌ك دنیا، ئه‌و پێچه‌وانه‌ی رۆژاوا و نوێخوازییه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ك به‌ها و وه‌ك مێژوو لێی برِواندرێت، دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌و خه‌ڵكی بۆ زاهیدی له دنیادا بانگ نه‌كردووه، به‌ڵكوو هانی (خه‌ڵك ده‌دات بۆ) كار و كاسبی، خهلیفایهتیشی كرده چه‌مكێكی ناوه‌ندی. مرۆڤ له زه‌ویدا بووه‌ته خه‌لیفه (جێگر)، به گوێره‌ی بنه‌مای چاكسازی و به‌رژه‌وه‌ندی و لادانی گه‌نده‌ڵی، وهگهرِی ده‌خات.
كه‌واته، چی رێ له رهسهناندنی نوێخوازی له نێو كه‌له‌پووری عه‌ره‌بدا ده‌گرێت؟ رهسهناندن، به ژینگه‌یی كردنی بیرۆكه‌كانی پێشكه‌وتن و نوێگه‌رییه له كولتووره‌كه‌ماندا، كه كولتوورێكی خاڵی نییه له‌و بیرۆكانه. ئه‌مه بوو ئه‌و ره‌وته‌ی كه له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه، چاكسازیی عه‌ره‌بی پێیدا رۆیشت، كه سوور بوو له سه‌ر داكۆكی كردن له زه‌رووره‌تی نوێگه‌ری به بێ ده‌ست به‌ردان له ناسنامه‌ی كولتووری.
پرسی "جه‌ماله‌دینی ئه‌فغانی" و "محه‌مه‌د عه‌بده" بریتی بوو له نوێ كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ به تێپهرِاندنی جووه‌ته پاشكه‌وتنێك: دواكه‌وتنێك به به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژاوا له رووی سیسته‌م و ده‌زگاكانییه‌وه، كه ئه‌وه‌ی ناویان نا "داد و مروه‌تی" مسۆگه‌ر ده‌كات، واته ئازادی و داد و یه‌كسانی له به‌رده‌م یاسادا. دواكهوتنێكیش به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئیسلامی پێوانه‌یی، له‌گه‌ڵ بنه‌چه‌ی ئیسلام، واته له بنچینه‌دا پشت به‌ستن به ده‌ق، وێرِای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئیجتیهاد بۆ دووباره خوێندنه‌وه‌ی (ده‌ق) به گوێره‌ی خواسته‌كانی سه‌رده‌م و به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمه‌ڵ، ئه‌وه كارێكه نایه‌ته دی ته‌نیا به وه‌لاوه نانی لاسایی كردنه‌وه و چه‌ق به‌ستن نه‌بێت.
چاكسازان رۆژاوایان ره‌ت نه‌كرده‌وه، به‌ڵكوو دیالۆگیان له‌گه‌ڵدا كرد و بانگه‌شه‌یان بۆ سوود وه‌رگرتن لێی كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته به هه‌ڵوێستی گرووپگه‌لی توندرِهو له ناوهرِاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌راورد بكه‌ین، روون ده‌بێته‌وه كه ئه‌وه‌ی (ئه‌وان) هه‌ڵوێستێكی زۆر لیبراڵ و پێشكه‌وتوو و كراوه‌یه. به‌وه‌ی ئه‌و پهرێزهی گرووپه‌كانی ره‌ت كردنه‌وه دروێنه‌یان تێدا كرد، ته‌وژم دانه به كاره‌كان به ئاراسته‌ی رادیكالییهكی توند و نه‌سه‌لمێن، جهوههرهكهشی بانگه‌شه كردنه بۆ دابرِان له نێوانی ئیسلام و جیهانی رۆژاوا و به‌هاكانی، وه‌ك دیموكراسی و فره‌یی و لێبورده‌یی و مافی مرۆڤ.
ئه‌وه له راستیدا، ههڵگهرِانهوه یان په‌شیمان بوونه‌وه بوو له‌و به‌هایانه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی چاكسازانی پێشین داكۆكییان لێ كرد، كه ئه‌ویش له جه‌وهه‌ردا بزووتنه‌وه‌یه‌كی نوێخواز و لیبراڵ بوو، بانگه‌شه‌ی بۆ بیرۆكه‌ی ده‌ستوور و دیموكراسی و چاو له ئه‌زموونی گه‌لان كردن و دیالۆگ ده‌كرد و (دهشكات)...(9).
به‌م جۆره ئه‌وان دیرۆكیانهتر و نوێگه‌رانه‌تر بوون.
په‌راوێز:
1 - R. Preiswerk, D. Perrot, Ethnocentrisme et histoire, Paris, 1975, P. 350, 14-17, 105, 351, 360.
2 - ادوارد سعيد، تغطية الإسلام، ترجمة سميرة خوري، بيروت، 1983، ص 126-127.
3- هةمان ذيَدةر، ل 77.
4- بؤ نموونة برِوانة: حسن حنفي، مقدمة في علم الاستغراب·
5 - برِوانة: علي اومليل، سؤال الثقافة، الثقافة العربية في عالم متحول، بيروت، 2005، ص 7.
6 - علي أومليل، مرجع آنف، ص 120.
علي اومليل، مواقف الفكر العربي من التغيرات الدولية: الديمقراطية والعولمة، عما، 1998.
7- بؤ نموونة برِوانة: محمد الخالدي، نقض النظام الديمقراطي، بيروت، 1984.
محمد بن محمد الفزازي، الشورى المفترى عليها، والديمقراطية، الدار البيضاء، 1996.
8 - على اومليل، سؤال الثقافة، ص 48.
9 - برِوانة: سالم يفوت، الفكر السياسي العربي، كتاب جماعي، ص 145 ومايليها، بيروت، ط· 1، 2005.