توركیا.. ململانێی ئیسلام و سكیۆلاریزم له ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌كدا !
July 25, 2010
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :مه‌مدوح شه‌یخ
وه‌رگێڕ : عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د باغهمرهیی
به‌گشتی وه‌رچه‌رخان گواستنه‌وه‌ی دۆخێكه بۆ دۆخێكی دیكه، هه‌ندێك وه‌رچه‌رخان گهرِانهوه ده‌بێت بۆ ئه‌و ره‌گ و ریشه‌یه‌ی لێی هاتووه هه‌ندێكی دیكه‌ش دابرِانێكی راسته‌وخۆ ده‌بێت له‌و ره‌گ و ریشه‌یه، بۆ هه‌ر وه‌رچه‌رخانێك پێویسته "ره‌سه‌نایه‌تی"و" نامۆبوون و بێگانه‌یی" ده‌ست نیشان بكرێت، هه‌ندێك پێیان وایه بارودۆخی توركیای كه‌مالی له رووی رێكخستنی سیاسییه‌وه كه تێیدا كه‌مال ئه‌تاتورك توانی كوده‌تا به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان دین و ده‌وڵه‌ت بكات بارودۆخێكی سروشتییه، چونكه ئه‌و رێكخستنه سیاسییه به‌پێی پێوه‌ره سه‌رده‌میی ه‌كان توانیویه‌تی ناسنامه‌ی توركیای نوێ گرێبدات به كات و شوێن و مرۆڤه‌كان.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كاتی ئێستادا توركیا ده‌ور دراوه به‌جوگرافیایه‌كی تا راده‌یه‌ك تازه‌و خه‌ریكه ته‌پ و تۆزی مێژوو ئاسه‌واری به‌سه‌ر ئه‌و ولاَته نامێنێ و بۆیه زۆرێك له توركه‌كان بهگورِوتینێكی به‌هێز هاتوونه‌ته گۆرِهپانهكهو له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌شدا هه‌ندێكی دیكه به‌ترس و گومان له‌و بارودۆخه دهرِوانن.
به‌م دواییانه نووسه‌ری به‌ناوبانگی میسری د. كه‌مال سه‌عید حه‌بیب كتێبێكی تازه‌ی به ناونیشانی " ئایین و ده‌وڵه‌ت له توركیای هاوچه‌رخ: ململانێی ئیسلام و سكیۆلاریزم "بلاَوكردهوه، حه‌بیب پێشتر كه‌سی دووه‌می رێكخراوی جیهادی میسری بووه، ریشه‌ی كتێبه‌كه‌یشی نامه‌ی دكتۆراكه‌یه‌تی كه به ناونیشانی" ئیسلام و پارته سیاسییه‌كان له توركیا: توێژینه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی پارتی ره‌فا 1983 - 1997 " پێشكه‌شی كردووه.
حه‌بیب له‌و گریمانه‌یه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه توركیا به‌م دواییانه هه‌وڵیدا بۆ گونجاندنێكی واقیعیانه له نێوان سكیۆلاریزم و ئیسلام و دیموكراسی و نوێ بوونه‌وه، كه دواتر ئه‌مه بووه نموونه‌یه‌كی تازه‌ی توركی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵده‌دا نموونه‌یه‌كی ئیسلامی به‌و خاسێت و تایبه‌تمه‌ندیانه له‌و ولاَته دروست ببێت، ئه‌مه‌ش بۆ رووبهرِوو بوونه‌وه‌ی ئیسلامییه رادیكاڵییهكانی دیكه كه باوهرِیان به رووبهرِوو بوونه‌وه‌و پێكدادانی رۆژئاوا هه‌یه.
نووسه‌ر ده‌یه‌وێ له میانی كتێبه‌كه‌یدا و له چوارچێوه‌ی تیۆره كۆمهلاَیهتییه مادییه‌كان كه زیاتر خۆیان به‌سه‌ر واقیعی توركیا سه‌پاندووه بۆ شاردنه‌وه‌ی دین و گه‌شه‌پێدانی زیاتری سكیۆلاریزم، تێگه‌یشتنێكی تازه بدات به‌خوێنه‌ر سه‌باره‌ت به دیارده‌ی زیندوو كردنه‌وه‌ی ئیسلام له‌و ولاَته.
سهرهرِای ئه‌وه‌ی موسڵمانان له توركیا 99% رێژه‌ی دانیشتووان پێكده‌هێنن بهلاَم ده‌ستووری ئه‌و ولاَته ته‌به‌نی كردووه له‌سه‌ر سكیۆلاریزم كه ئایدۆلۆژیای ده‌وڵه‌ته‌و دواتر ئه‌و ئایدۆلۆژیایه بۆته "دینی سیاسی" به‌م پێیه‌ش كوده‌تای كه‌مالییه‌كان به هه‌مان شێوه‌ی شۆرشی فهرِهنسا كارده‌كات بۆ دابرِانی دین له ده‌وڵه‌ت و به‌رقه‌راركردنی جیهانێكی باشتر، ئه‌م دینه سیاسییه كه خۆی سه‌پاندووه به‌سه‌ر توركیا بۆته ئه‌لته‌رناتیڤی دینی خودایی كه له رێگه‌ی پێغه‌مبه‌رانه‌وه ده‌گاته سه‌رزه‌وی و لای مرۆڤه‌كان.
له به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌دا " ئیسلام و ره‌وته كۆمهلاَیهتی و فیكرییه‌كان له توركیا " نووسه‌ر نموونه‌ی سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان دێنێته‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2002، ناوی ده‌نێت "سه‌ره‌تایه‌كی نوێ له توركیا، ئیسلام له جه‌رگه‌یدا ده‌نیشێته‌وه"، ئه‌م گۆرِانه وایكرد پارته كلاسیكی و ته‌قلیدییه‌كان ده‌نگه‌كانیان كه‌م بێته‌وه‌و زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتێكی تازه به باكگراوندێكی ئیسلامی كه توانی پرسیار گه‌لێكی جه‌وهه‌ری سه‌باره‌ت به ناسنامه‌و داهاتووی توركیا ئاراسته بكات كۆتاییان بێت.
له توركیا سه‌باره‌ت به ئیسلام تێرِوانین و بۆچوونی جیاواز هه‌یه‌و هه‌ر پارت و گرِوپ و كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له روانگه‌و دیدگای خۆیه‌وه ته‌ماشای ده‌كات، بهلاَم دواجار هه‌موویان یه‌ك هه‌ڵوێستیان هه‌یه به‌رامبه‌ر به " كه‌مالییه‌ت " به‌و پێیه‌ی مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئیسلام.
ئه‌و ره‌وت و هێزه كۆمهلاَیهتی و فیكرییانه‌ی توركیا كه به ئاراسته‌یه‌كی ئیسلامی دژایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن بۆ پارستنی ناسنامه‌و بوونی خۆیان توانیان تهحهولێكی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن به‌شێوه‌یه‌ك توانیان له رێگه‌ی بژارده‌یه‌كی ئیسلامییه نوێیه‌كان له په‌راوێزه‌وه خۆیان بگه‌یه‌نه جه‌رگه‌ی دهسهلاَت و له رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان شوێن و پێگه‌ی سكیۆلارهكان بگرنه‌وه.
به‌م پێیه‌ش كۆتایی هات به‌سه‌ر گه‌مارۆدانی ئیسلام و ریشه‌كێشكردنی كه له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی رابردووه‌وه هه‌وڵی بۆ ده‌درا، به‌شێوه‌یه‌ك بارودۆخه‌كه گۆرِا كه ئێستا سكیۆلاریزم و كه‌مالییه‌ت له‌و ولاَته له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای سه‌ده‌و هه‌زاره‌ی نوێ‌دا گه‌مارۆ دراوه.
رێبازی سۆفیگه‌ری
له‌وه‌ته‌ی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی سۆفیگه‌ری پێگه‌یه‌كی كۆمهلاَیهتی به‌هێزی به‌خۆوه بینیوه له كۆمه‌ڵگه‌ی توركی، به‌شێوه‌یه‌ك ره‌نگیداوه‌ته‌وه كه ته‌واو تێكه‌ڵ به دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بووه له پاڵ ئیسلامی میللی. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی روونه له‌سه‌ر سروشتی فره‌یی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
كۆنترین و فراوانترین رێبازی سۆفیگه‌ری كه له توركیا باوه رێبازی نه‌قشبه‌ندییه نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئه‌ندامی هه‌یه، نه‌قشبه‌ندییه‌كان ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به پیرۆز هه‌ژمار ده‌كه‌ن و باوهرِیان به‌و گوته‌یه هه‌یه كه ده‌ڵێ:" له ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ین " .
نووسه‌ر "پارتی نیشتمانی دایك"ئه‌و پارته‌ی له دوای ساڵی 1983 وه به گرنگترین پارت هه‌ژمار ده‌كرێ له توركیا وه‌كو نموونه دێنێته‌وه له‌و كاریگه‌رییانه‌ی رێبازی نه‌قشبه‌ندی به‌سه‌ر رێرِهوی سیاسی توركیا هه‌یبووه، پارتی نیشتمانی دایك وه‌كو ده‌رئه‌نجامی راوێژی نێوان شێخ ئه‌سعه‌د جۆشان و سه‌رۆكی پێشووی توركیا توركوت ئۆزال خۆی به‌سه‌ر واقیعه‌كه سه‌پاند، له‌سه‌ره‌تاشدا ئامانجی راوێژهكهی نێوان جۆشان و ئۆزال دامه‌زراندنی پارتێكی ئیسلامی بوو بهلاَم دواتر به ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وسای موسڵمانانی ئه‌و ولاَته پارهتهكه ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌ی گرته‌به‌ر بهلاَم تاراده‌یه‌ك به هه‌مان ژێرخان و باكگراوند.
نابێت ئه‌وه له یاد بكرێ كه زۆربه‌ی سوڵتانه عوسمانییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویان به رێبازی سۆفیگه‌رییه‌وه هه‌بووه زۆربه‌ی جاره‌كانیش ئه‌و په‌یوه‌ندییه گه‌یشتۆته راده‌ی ئینتیمایه‌كی فیعلی و پشتگیرییه‌كی راسته‌وخۆ.
به‌زاندنی بازنه‌ی دووره په‌رێزی و نامۆبوون
نووسه‌ر ده‌نووسێ: هه‌میشه توركیا ئاماده‌باشی تێدایه هزری ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی سنووری جوگرافی خۆی وه‌ربگرێ به‌تایبه‌ت هزری ئیسلامی له ولاَتانی میسر‌و ئێران و پاكستان لێره‌دا نموونه‌ی قسه‌ی یه‌كێك له رۆشنبیرانی تورك ده‌هێنێته‌وه كه ده‌ڵێ" ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بێك بپژمێ توركه‌كان توركیا بۆ ناو خۆی ده‌یگوازێته‌وه"، ئیش كردنی توركیا به ئاراسته‌ی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بازدانێكی سه‌ره‌كییه به‌سه‌ر بواری جوگرافی، كه رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌زموونی كه‌مالییه كه ئاراسته‌كه‌ی به‌لای ئهورِوپادابوو، به‌م پێیه‌ش توركیا ده‌توانێ له‌رێگه‌ی "عوسمانییهتێكی تازه"قیبله‌نمای جیهان به‌ره‌و لای خۆی لاربكاتهوه.
به‌لای رۆشنبیرانی ئیسلامی ئه‌وانه‌ی دژی ده‌وڵه‌تی كه‌مالی و زه‌برو زه‌نگ و چه‌وسانه‌وه‌كانی بوون ئیسلام مه‌رجه‌عی سه‌ره‌كییه، ئه‌وان له كۆتاییدا له‌سه‌ر بنه‌ماو پشت به‌ستن به هه‌ناسه‌یه‌كی درێژ ده‌توانن رووبهرِووی عه‌لمانییه‌تی ئوسوڵی ببنه‌وه كه ده‌وڵه‌تی توركیا پیاده‌ی ده‌كات.
رۆشنبیرانی ئیسلامی جگه له‌مه‌ش ده‌توانن رووبهرِووی جه‌نگی فیكری ره‌وته مادی و دژ به بنه‌مای فیكری ئیسلامی ببنه‌وه، له به‌ناوبانگترین و دیارترین ئه‌و رۆشنبیرانه‌ش كه قورسایی و سه‌نگی ئه‌و جه‌نگه فیكرییه‌یان له ئه‌ستۆ گرت ئه‌مانه بوون: مه‌حه‌مه‌د عاكف پێشه‌نگی قوتابخانه‌ی چاكسازی، نه‌جیب فازڵ پێشه‌نگی قوتابخانه‌ی ژیانه‌وه‌ی توركی، سزانی قهراقۆچ پێشه‌نگی قوتابخانه‌ی شارستانییه‌ت، عیسمه‌ت ئۆزال خاوه‌نی بالاَنامهی" سیسته‌می ئیسلامی بێلایه‌ن". له كۆتاییشدا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ پێشه‌نگی قوتابخانه‌ی دامه‌زراوه‌یی و سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی وه‌قفی زانست وهونه‌ر، كه ئۆغلۆ یه‌كێكی دیكه‌ش بوو له به‌رهه‌مهێنه‌رانی فیكری think tank كه ئه‌ركی سه‌ره‌كیان ده‌ركردنی برِیار بوو له‌سه‌ر بنه‌ماو بهروئیایهكی ستراتیژی كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌یشی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیای لێكه‌وته‌وه‌و ئێستا ئۆغلۆ به داینه‌مۆی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا داده‌نرێ.
به‌ر له پارتی ره‌فا
له به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌یدا نووسه‌ر گفتوگۆ له‌سه‌ر پارته سیاسییه‌كانی به‌ر له پارتی "ره‌فا "ده‌كات و به‌سه‌ر دوو جۆر دابه‌شیان ده‌كات:
جۆری یه‌كه‌م پارتی گه‌لی كۆماری كه له ساڵی 1923 تا 1946 پیاده‌ی دهسهلاَتی كرد له توركیا‌و له‌لایه‌ن كه‌مال ئه‌تاتوركه‌وه دامه‌زرێندرا نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و جۆره ده‌كات، به‌م پێیه‌ش ئه‌و پارته هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیای كهمالییهو له بنهرِهتدا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ق و توند دژایه‌تی ئایین ده‌كات و دهسهلاَت له‌سه‌ر بنه‌مای تۆتالیتاری و سه‌ربازییه‌وه پیاده ده‌كات.
ئه‌م جۆره پارته ده‌گاته ئه‌وه‌ی كه‌مالییه‌ت پیرۆز راده‌گرێ به‌شێوه‌یه‌ك ته‌قدیسی ده‌كات و ناوی ده‌نێ " ئایینی مه‌ده‌نی " ئامانجیشی پرِكردنهوهی ئه‌و بۆشاییه بوو كه له ئه‌نجامی لێدان و رماندنی ته‌واوی ئه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوانه بوو كه گوزارشتیان له ئایینی ئیسلام ده‌كرد.
جۆری دووه‌م- پارته موحافیزكارهكان ده‌گرێته‌وه له‌وانه‌ش پارتی دیموكرات به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌دنان مه‌نده‌ریس كه توانی به درێژایی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو فهرمانرِهوایی توركیا بكات، دوای ئه‌ویش پارتی نیشتمانی دایك دێت كه توانی دوای كوده‌تاكه‌ی ساڵی 1980 فهرمانرِهوایی توركیا بكات. به‌گشتی ئه‌م پارتانه واتا جۆری دووه‌م داوایان ده‌كرد رێز له به‌ها ئیسلامییه‌كان و توراسی شارستانییه‌تی عوسمانی بگیردرێ.
گه‌مه‌ی سیاسی
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌مای گه‌مه‌ی سیاسی و سیسته‌می حزبی له توركیا رێگه به‌وه نادات پارتی ئیسلامی پێگه‌ی خۆی هه‌بێت به‌ڵكو به‌توندیش ره‌تكراوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌مه وایكرد به زۆرلێكردن نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان و پارته‌كه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی ده‌ربكرێن.
ره‌نگه تێگه‌یشتنی نه‌وه‌ی دووه‌می ئیسلامییه‌كان یاخود كه ناوده‌برێن به "ئیسلامییه نوێیه‌كان"بۆ سیسته‌می سیاسی و كاری حزبی جیابێت به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وان هاتن ته‌به‌نی ئایدۆلۆژیایه‌كی دیكه‌یان كرد كه بریتی بوو له دیموكراسییه‌تی پاراستنی داب و نه‌ریته‌كان به‌شێوه‌یه‌ك توانیان له‌گه‌ڵ سیسته‌می سیاسی و كاری حزبایه‌تی ئه‌و ولاَته هه‌ڵبكه‌ن و خۆیان بگونجێنن.
راسته له ساڵی 1946 كه‌مالییه‌كان به ته‌نیا مانه‌وه له مامه‌ڵه كردنیان له‌گه‌ڵ فره‌یی و دان پێنانی، ئه‌وه‌بوو له‌و ساڵه‌دا عیسمه‌ت ئینینۆ رایگه‌یاند ولاَت پێویستی به فره‌یی حزبی هه‌یه، له‌ژێر ئه‌م رۆشناییه تازه‌یه‌شدا پارتی دیموكراتی دامه‌زراند، دواتر له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 1950 توانی رێژه‌ی 53% ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنێ له‌وكاته‌ی پارتی گه‌لی توركی 40% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا به‌م ئه‌نجامه‌ش عه‌دنان مه‌نده‌ریس بوو به‌سه‌رۆك وه‌زیران و فهرمانرِهوای توركیای كرد تا كوده‌تاكه‌ی ساڵی 1960.
سهرهرِای ئه‌وه‌ی پارتی دیموكرات رۆلێكی باشی دیت و نكوڵی لێناكرێ له زیندوو كردنه‌وه‌ی ئیسلام و فیكری ئیسلامی له توركیا، بهلاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ئه‌و پارته به‌هۆی نارِوونی هه‌ڵوێستی پارته‌كه‌یان سه‌باره‌ت به ئایینی ئیسلام كشانه‌وه‌ی خۆیان راگهیاندو پارتی نه‌ته‌وه‌یان دامه‌زراند كه باڵی دینداره‌كانی ناو پارتی دیموكراتی له خۆگرتبوو.
ئه‌وه‌بوو هه‌ردوو پارته‌كه به‌یه‌كه‌وه داوای لابردنی شه‌ش بنه‌ماكه‌ی كهمالییهتیان كرد له ده‌ستوور، به‌هۆی روونی ئاراسته ئیسلامییه‌كه‌ی به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 1954 ئه‌و پارته هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و دواتر دیسان به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان جارێكی دیكه پارته‌كه به‌ناوی پارتی نه‌ته‌وه‌ی كۆماری دامه‌زرێندراوه‌و توانی 5 كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بێنێ.
ئیسلامی توركی
سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی پارتی دیموكرات له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 1950 و دواتریش تێكشكانی قۆرخی سیسته‌م و دهسهلاَتی سیاسی پارتی گه‌لی كۆماری گه‌وره‌ترین رووداوێك بوو له مێژووی نوێی توركیا، هه‌روه‌ها گه‌یشتنی عه‌دنان مه‌نده‌ریس به دهسهلاَت به‌ره‌نگارییه‌كی روون و ئاشكرابوو بۆ دهسهلاَتی بیرۆكراسی سه‌ربازی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، بیرۆكراسییه‌تی سه‌ربازی خۆی وه‌كو میراتگری شه‌رعی كه‌مالییه‌ت و عه‌لمانی گوزارشت ده‌كرد، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد ههرِهشهیهك رابگه‌یه‌نێ" ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی تورك پاسه‌وانی پاراستنی دهسهلاَتهكان و كۆمارهكهیهتی". وه‌كو یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌و ههرِهشهیه له ساڵی 1950 كۆمه‌ڵه‌یه‌كی بچووك له ئه‌فسه‌ران سه‌ریان له ناو سیاسه‌ت هه‌ڵدا، له ساڵی 1957 بیریان له كوده‌تای سه‌ربازی كرده‌وه، ئه‌وه‌بوو له ساڵی 1960 به كرده‌وه كوده‌تاكه‌یان ئه‌نجامدا. دوای له سێداره‌دانی عه‌دنان مه‌نده‌ریس و چه‌ند كه‌سێكی دیكه، له ساڵی 1961 هه‌ڵبژاردنێكی تازه ئه‌نجامدرا كه زه‌مه‌نێكی ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا ده‌ره‌نجامه‌كه‌یشی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی نوێی لێكهوتهوه له ساڵی 1962.
له ساڵی 1965 بارودۆخی سیاسی توركیا سه‌قامگیری به‌خۆوه دیت و بۆیه‌كه‌م جار پارتی داد به‌سه‌رۆكایه‌تی سلێمان دیمریل توانی زۆرینه به ده‌ست بێنێ، به‌م شێوه‌یه رووخساری سیسته‌می سیاسی له‌م ماوه‌یه‌دا چووه قاڵبێكی تازه تا ئه‌و راده‌یه‌ی توانرا دهسهلاَت له ده‌ست تاكه حزبێك له فهرمانرِهوایی كردنی ولاَت بسێندرێتهوهو بۆ یه‌كه‌م جار رۆژنامه‌و زانكۆكان سه‌ربه‌خۆیی وه‌ربگرن و دادگای ده‌ستووری دابمه‌زرێ، بهلاَم سیسته‌می سیاسی هه‌مووی كه‌وته ژێر راسپارده‌ی" ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی" ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ی سوپای كردۆته پارێزه‌ری ده‌وڵه‌ت.
له‌م ماوه‌یه‌دا كوده‌تاچییه‌كان توانیان كار بكه‌ن بۆ زیندووكرنه‌وه‌ی چه‌مكی " به‌تورك كردنی ئیسلام" یاخود وه‌كو ده‌گوترێ ئیسلامی توركی ئه‌و ئیسلامه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و تێرِوانینی سكیۆلاریزم ده‌گونجێنێ. كه ئه‌مه‌ش به ئاشكرا له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ی كوده‌تا جه‌مال كۆرسێل چواره‌مین سه‌رۆكی توركیا ئاماژه‌ی پێدراو گوتی: ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ئێمه پێرِهوی ده‌كه‌ین دهمانگهیهنته ئه‌و رۆژه‌ی كه ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی داوا ده‌كه‌ن خوێندنی قورئان و بانگدان به زمانی توركی بێت به ده‌ستی گه‌ل داواكه‌یان بخرێته ژێره‌وه.
ره‌وتی نیشتمانی ئیسلامی
له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو توركیا گۆرِانێكی كۆمهلاَیهتی و ئابووری گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی، له‌م ماوه‌یه‌دا قوتابیان و كرێكاران و رۆڵه‌ی جووتیاره‌كان بوونه هێزێكی كۆمهلاَیهتی نوێ، پارتی گه‌لی كۆماری بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگی ده‌نگده‌ران بوو به پارتێكی چه‌پ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بوو به چه‌پ ترازانێك له ناو رێكخستهنكانی ئه‌و پارته هاته ئارا تا ئه‌و كاته‌ی باڵی راسترِهوهكان پارتێكی نوێیان به ناوی" پارتی متمانه‌ی كۆماری" دامه‌زراند.
له‌ماوه‌ی ئه‌م گۆرِانهدا ئیسلامیه‌كان راسته‌وخۆ نه‌هاتنه ناو گۆرِهپانی سیاسی به‌ڵكو تارِادهیهكی زۆر متمانه‌یان به به پارتی متمانه‌ی كۆماری كه‌م بوو، لێره‌دا پشكی نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان له پارتی داد به‌رزبۆوه له ههژاندنێكی به‌تینی هێزه عه‌لمانییه‌كان چونكه ترسیان لێی هه‌بوو له‌وه‌ی ئه‌ربه‌كان فشارێكی ده‌خسته سه‌ر سلێمان دیمریل بۆ ئه‌وه‌ی به‌لای ئاراسته‌ی ئیسلامی باداته‌وه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كه‌میش بێت، ئه‌وه‌بوو دیمریل ره‌تی ئاره‌زووه سیاسییه‌كانی ئه‌ربه‌كانی كرده‌وه‌و رێگه‌شی پێنه‌دا خۆی هه‌ڵبژێرێ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 1969.
ئه‌وه‌بوو ئه‌ربه‌كان برِیاریدا له‌گه‌ڵ 26 كه‌سی دیكه له‌لایه‌نگرانی وه‌كو بێلایه‌ن خۆی هه‌ڵبژێرێ و توانیان سه‌ركه‌ون به‌شێوه‌یه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله‌ی بێلایه‌ن له مێژووی په‌رله‌مانی توركیا پێكبهێنن.
له 26 ی كانوونی دووه‌می 1971 ئه‌ربه‌كان و ئه‌ندامه‌كانی له په‌رله‌مانی توركیا پارتی ئاشتی نیشتمانیان دامه‌زراند، ئامانجی خۆشیان راگه‌یاند كه بریتی بوو له: دووباره گهرِاندنهوهی دامه‌زراوه گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ كه‌سانی لێهاتوو و ره‌سه‌ن دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌ستی نامۆ‌و نا نیشتمانی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا، له 20ی حوزه‌یرانی 1971 به فه‌رمانی دادگای ده‌ستووری پارته‌كه‌ی ئه‌ربه‌كان داخرا به‌بیانووی ئه‌وه‌ی سووكایه‌تی به بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كانی تایبه‌ت به كه‌سایه‌تی ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی كردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌ربه‌كان له ساڵی 1970 پارتی سیسته‌می نیشتمانی و له 1983 پارتی ره‌فا و له ساڵی 1997 پارتی فه‌زیله‌ی دامه‌زراندووه. بۆچوونی ئه‌و پارتانه‌ی ئه‌ربه‌كان له گۆرِهپانی هه‌مه جۆری سیاسی توركیا دایمه‌زراندوون له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌وتی نیشتمانی پشت به‌ستوو به ئاراسته ئیسلامییه‌كان كاری له‌سه‌ر كردوون. بهلاَم بزووتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌ربه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئیسلامییه نوێیه‌كان بۆیه‌كه‌م جار درزی تێكه‌وت و دابه‌ش بوونی به‌خۆوه بینی، چونكه بۆچوونی ئیسلامییه نوێیه‌كان جیاوازبوو له مامۆستاكه‌یان كه ئه‌ربه‌كان بوو ئه‌وه‌بوو ئیسلامییه نوێیه‌كان توانیان به‌گه‌رمی بێنه ناو گۆرِهپانهكهو پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان دابمه‌زرێنن.
ژیراندنی دیموكراسی
ده‌ركه‌وتنی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له ساڵی 2001 و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی به‌رهه‌مێكی سروشتی بوو له تێگه‌یشتنێكی زۆر وردی واقیعی ئه‌وسای توركیا ئه‌و تێگه‌یشتنه تازه‌یه‌ش له‌سه‌ر حیسابی سیسته‌می سه‌ربازی و تاكرِهوی حزبی خۆی سه‌پاند، ئه‌گه‌رچی پێشتریش له ماوه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانی و به فشاری ده‌ره‌وه به تایبه‌ت ئهمهریكاو به‌ریتانیا كاركرا بۆ فراوانكردنی دیموكراسی له توركیا به‌شێوه‌یه‌ك دان بنرێت به ته‌عه‌دودی حزبی كه دواجار په‌سه‌ند كرا.
كێشه‌ی دیموكراسییه‌تی توركیا له‌وه‌دابوو به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی دانه‌ده‌به‌زی به‌ڵكو ته‌نیا گوزارشتی له چینی سه‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كرد ، ئه‌و بژارده بیرۆكراسییهی كه‌مالییه‌ت به‌رهه‌می هێنا به ته‌واوی ئه‌وه‌یان داهێنا كه پێی ده‌گوترێ " ژیراندنی دیموكراسی "، یاخود دیموكراسی ژیرانه دواجار ئه‌مه وایكرد كه‌سانێكی دیكه هه‌ست به‌و به‌رپرسیارییه‌تییه بكه‌ن و ئاماده‌ییان تێدا بێت بۆ وهلاَمدانهوهی دیموكراسییه‌تی ژیرانه كه له بنهرِهتدا ئامانجی بریتی نه‌بوو له گونجاندنی دیدگا‌و تێروانینه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وندییه دژ به‌یه‌كه‌كانی.
سوپا فشارێكی زۆری ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له سه‌ركه‌وتنی داد‌و گه‌شه‌پێدان بگیردرێ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2002 چونكه باش ده‌یزانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پارته رۆڵی سوپا له ئاراسته‌ی ژیانی سیاسی له‌و ولاَته یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌و ده‌رگاش له سه‌ر "دیموكراسییهتێكی رووت "ده‌كاته‌وه كه جیا بێت له " دیموكراسی ژیرانه" ئه‌و دیموكراسییه‌ی سوپا به پێی ئه‌ندازه‌كانی خۆی مه‌رجی بۆ داده‌نا له بنهرِهتیشدا به‌ربه‌ستی له به‌رده‌م گه‌شه‌ی دیموكراسی راسته‌قینه دروست ده‌كرد.
ماڵپهرِی_اخبار العالم_
21-7-2010