پێشمەرگەی هەولێر هەوڵی بڕینی سەرجەم یانەكان دەدات

پێشمەرگەی هەولێر هەوڵی بڕینی سەرجەم یانەكان دەدات
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی هەولێر ئەم وەرزە بە سەركردایەتی دكتۆر تەها قادری ڕاهێنەری یانەكە ئەم وەرزە دەیانەوێ ئاستی یانەكە ببەنە قۆناغێكی باش و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن، كارگێڕیی یانەكەش ئامانجیان ئەوەیە بتوانن نازناوی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بەدەست بهێنن، یانەكە بە پلانەكانی دكتۆر تەهای ڕاهێنەر یاری دوایی یاری پلانەكانیان بە شێوازی شایستە دادەڕێژن بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی گەورە تۆماربكەن، یانەی پێشمەرگە لە كۆی ئەنجامدانی 19 یاری لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان خاوەنی 39خاڵە و لە پلەی دووەم دێت بە جیاوازی یەك خاڵ لەگەڵ یانەی شێروانە، یاریزانانی پێشمەرگەی هەولێر ئەم وەرزە هەوڵەكانیان چڕ كردۆتەوە بۆ ئەوەی شەڕی سەرجەم یانەكان بكەن بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە یارییەكانی داهاتوودا، پێشمەرگەی هەولێر هەوڵدەدات لە یارییەكانی داهاتوو بە وریاییەوە مامەڵە بكات لەگەڵ سەرجەم ئەو یارییانەی لە قۆناغی دووەم ماویەتی بۆ ئەوەی بتوانێ بگاتەوە یانەی شێروانەی كەلار و پێشەنگی یانەكانی لێ وەربگرێتەوە.