قەڵادزێ هەنگاوێك لە خولی نایاب نزیك دەبێتەوە

قەڵادزێ هەنگاوێك لە خولی نایاب نزیك دەبێتەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی قەڵادزێ یاری بۆ یاری هەوڵی ئەوە دەدات پلێتێكی خولی نایابی یانەكانی كوردستان مسۆگەر بكات، ئەم وەرزە لە كۆی ئەنجامدانی 11 یاری لە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان 24 خاڵی كۆكردۆتەوە، هەر چەندە یانەكە سێ یاری لە خولەكە ماوە جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ یانەكانی هەلۆ و خاك تەنیا 2 خاڵ و سێ خاڵە، هەر سێ یانەكەش تەنها سێ یارییان ماوە لە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، قەڵادزێ بە سەركردایەتی مامۆستا هێمنی ڕاهێنەر ئەم وەرزە دەیانەوێ بە هەر جۆرێك بێت یانەكەی دەڤەری پشدەر ببێتە ژمارەیەكی قورس لەم وەرزە هەوڵی بەدەست هێنانی پلێتی خولی پلە نایاب بدەن، كارگێڕیی یانەكە بەردەوام لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ ئەوەی ئەم تیپە پڕ لە یاریزانانی بەتوانا بگەینە خولە گەورەكەی كوردستان، لە ئێستا ئەركی یانەی قەڵادزێ تاڕادەیەك ئاسانە بۆ ئەوەی بگاتە خولی نایاب، چونكە سێ یاری ئاسانی ماوە لە خولەكە، هەر چی یانەكانی هەلۆ و خاك و زانكۆی جیهانە دەیانەوێ لە سەر حیسابی یەكتر بتوانن پلێتەكانی خولەكە بەدەست بهێنن، هەفتەلە دوای هەفتەش یانەكانی ریزبەندی پێشەوە ئامانجیان گەورە تر دەبێت بۆ گەیشتن بە پێشەنگی یانەكان بڕیاریشە لە ڕۆژی 6ی ئەم مانگە یانەی قەڵادزێ دەبێتە مێوانی یانەی تەناهی لە پارێزگای دهۆك، بۆ ئەم یارییەش تەناهی تەنیا مانەوەی خولەكەی مسۆگەر كردوە و شەڕی هیچ دەستكەوتێك ناكات، هەرچی قەڵادزێیشە دەیەوێ بە بردنەوەی لە یانەی تەناهی هەنگاوێكی دیكە لە خولی نایاب نزیكتر ببێتەوە.