هەڵسەنگاندنی ناوبژیوانان لە ژێر ڕۆشنایی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان

هەڵسەنگاندنی ناوبژیوانان لە ژێر ڕۆشنایی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان
فرحان جبرائیل
لە جیهانی وەرزشدا شیان و پێوانەکردنی ئاستی ناوبژیوانان زۆر گرنگە بۆ دڵنیابوون لە شەفافیەت، هەڵسەنگاندنی ناوبژیوانان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان یارمەتیدەرە بۆ دەستنیشانکردنی خاڵە بەهێز و لاوازەکانی هاوکات دەبێتە یارمەتیدەرێک بۆ ناوبژیوانان بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان.
بەپێی یاسای فیفا ناوبژیوان لەسەر چەند بنەمایەک هەڵدەسەنگێندرێت، بەم خاڵانە ناوبژیوان بەڕگێکی یاسای دەخڕێتەبەر :
1ـ بڕیاردانی خێرا و توانا هەبوون لە جێبەجێکردنیان.
2ـ توانای خوێندنەوەی یارییەکە و تێگەیشتن لە پێشهاتەکانی هەبێ.
3ـ کۆنترۆڵی یارییەکە تاکو کۆتای بپارێزێت و بە شێوەیەکی کاریگەر بەڕێوەی ببات.
4ـ پەیوەندیەکی کاڕیگەری هەبێت لەگەل یاریزانان و ستافی ناو مەستەبەی یانە.
5ـ پابەندبوون بە بنەما ئەخلاقییەکان و ڕاستگۆ و راستبینین لە ناوبژیوانیدا.
هەڵسەنگاندنی ئەدای ناوبژیوانان بەپێی ئەم ستانداردە نێودەوڵەتیانە گرنگە بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی ناوبژیوانان، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دڵنیابوون لە خاوێنی و ڕاستبینین لە پێشبڕکێ وەرزشییەکان، لەسەر ئاستی جیهان.