دهۆك قۆناغ بە قۆناغ دەچێتە پێشەوە

دهۆك قۆناغ بە قۆناغ دەچێتە پێشەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی دهۆك ئەم وەرزە ئاست و ئەنجامەكانی وەكو پێویستە لە یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراقی یاری لە دوای یاری تیپەكە دەچێتە قۆناغێكی باشتر بە سەركردایەتی مەسعول میراڵی ڕاهێنەری یانەكە، كارگێڕیی یانەكە لە وادەی گواستنەوەی یاریزانان گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان ئیبراهیم غازی لە یانەی زەورا و مستەفا عوبێدی بەرگاریكار و مارلۆنی هێرشبەری بەرازیلی و لوكاس تورسی بەرگریكاری بەرازیلی مۆركردوە بۆ ئەوەی بتوانێ گرفتی هێلەكانی یاری چارەسەر بكات و تیپەكە بكەنە یەكێك لە تیپە بەهێزەكانی خولەكە، دهۆك ئەم وەرزە لە كۆی ئەنجامدانی 19 یاری لە خولەكی بژاردەكانی عێراقی خاوەنی 34 خاڵە و لە پلەی چوارەمی ریزبەندی یانەكان دێت، دهۆك هەموو هەولێك دەدات بۆ ئەوەی لە یارییەكانی داهاتوو بتوانن درێژە بە ئەنجامە باشەكانیان بدەن بۆ ئەوەی بگەنە پێشەنگی یانەكان كە ئێستا هەریەك لە یانەكانی زاخۆ و شورتە و زەورا لە پێش دهۆكن. دهۆكیش هەموو هەوڵەكانی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانێ پێشەنگی یانەگانی خولی بژاردە وەربگرێت.