بەمشێوەیە دەبێت ناوبژيوان بپاڕێزرێت!

بەمشێوەیە دەبێت ناوبژيوان بپاڕێزرێت!
فرحان جبرائیل
لە گەڕی 24 لیگاوەنی فەرنسی یانەی لیۆن و یانەی بریست، ڕوبەرووی یەکتر بوونەوە، یانەی لیۆن توانی بەئەنجامی 2 ـ 1 لە بریست بباتەوە، ئەوەی جێگای هەڵوەستەیە ڕاهێنەری یانەی لیۆن "فۆنسیکا" لەسەر حالەتێکی یاری بەشێوەیەکی زۆر خراپ لە ناوبژیوان نزیک بووەوە بە دەنگێکی بەرز هاواریکردە سەری، ناوبژیوانی یاری "میلۆت" کارتێکی سۆری بەروویدا بەرز کردەوە، بەهۆی ئەم هەڵچونە نا تەندروستەی، فیدراسیۆنی فەرەنسا فۆنسیکای بۆ 9 مانگ سڕی کرد، تەنانەت ناتوانێت بێتە نێو شوێنی هاندەرانیش!
ئەم جۆرە سزایانە وا دەکات ناوبژیوان بەشێوەیەکی باشتر کاری ناوبژیوانی ئەنجام بدات و پەرە بەتوانەیەکانی بدات، دواتر دەبێتە پاڵنەرێک بۆ ئەوەی لەلایان فیفاوە بانگهێشتی پاڵەوانیەتیە گەورەکانیش بکرێ!