شەممەی داهاتوو خولی پلە دووەكانی كوردستان دەست پێ دەكات

شەممەی داهاتوو خولی پلە دووەكانی كوردستان دەست پێ دەكات
یەكێتی تۆپی پێی كوردستان وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی لە 15ی ئەم مانگە یارییەكانی خولی پلە دووەكانی یانەكانی كوردستان بە بەشداری بیست یانەی سەرجەم شار و قەزا و ناحیەكانی كوردستان دەست پێدەكات، بۆ ئەم وەرزەش بیست یانەكە دابەشی سەر دوو كۆمەڵە بووینە و لە هەر كۆمەڵەیەك دە یانە یاری لەگەڵ تیپەكانی تر ئەنجام دەدەن كۆمەڵەی یەكەم پێكهاتووە لە هەریەك لە یانەكانی (سەنگەسەر-ئاسۆ-مەخمور-هەریر-شێلادزێ-خەڵاتی پێنجوێن-بەردەڕەش-شارەزوور-خانەقین-سنور)، كۆمەڵەی دووەم هەریەك لە یانەكانی(هەڵەبجەی شەهید-شێخان-باتیفا-باوەنوور- حاجیاوا-پەروەردە-بروسك-بەختیاری-خەبات-خەلیفان) لە هەردوو كۆمەڵەكەش چوار یانە سەردەكەوێت و یەكەمی هەردوو گروپ یاری لەگەڵ یەكتری دەكەن و ڕاستەوخۆ سەردەكەوێت بۆ ریزی یانە پلە یەكەكان و دۆڕاویش لەگەڵ سەركەوتووی دوو تیپەكەی تر دەكات بۆ سەركەوتن بۆ ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، یارییەكانی كۆمەڵەكەش بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەرێوەبچێت بەم شێوەی خوارەوە.
كۆمەڵەی یەكەم
سەنگەسەر-ئاسۆ
مەخمور-هەریر
شێلادزێ-خەڵاتی پێنجوێن
بەردەڕەش-شارەزوور
خانەقین-سنور
كۆمەڵەی دووەم
هەڵەبجەی شەهید-شێخان
باتیفا-باوەنوور
حاجیاوا-پەروەردە
بروسك-بەختیاری
خەبات-خەلیفان