زاخۆ چاوی لە خولی بژاردەی عێراقە

زاخۆ چاوی لە خولی بژاردەی عێراقە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی زاخۆ ئەم وەرزە لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی بە پێكهاتەیەكی بەهێزەوە چۆتە نێو كێبڕكێیەكانی خولەكە و بە پێكهاتەیەكی پڕ لە یاریزانانی سوپەری پیشەگەر و یاریزانانی تێكەڵ لە ووڵاتان شەڕی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە دەكەن لە خولەكە هەفتە لە دوای هەفتە یانەكە زیاتر هیوای بەدەست هێنانی بۆ نازناوی خولی عێراقی زیاد دەبێت، كارگێڕیی یانەی زاخۆ ئەم وەرزە بەسەرپەرشتی ڕاهێنەری قەتەری تەلال بەلوشی ڕاهێنەری تیپەكە پێشەنگی یانەكانی عێراقیان گرتووە و لەگەڵ یانەكانی جەوییە و شورتە و زەورا و یانەی دهۆك و یانەكانی تری كوردستان و عێراق هەوڵ و مڵمڵانێ دەكەن بۆ ئەوەی یارییەكان لە بەرەژەوەندی خۆیان كۆتایی پێ بهێنن، یانەی زاخۆ ئەم وەرزە بە هێرشبەری گۆستاڤۆی بەرازیلی خاوەن گۆڵكارێكی ترسێنەرە و پێشەنگی گۆڵكارانی یانەكانی عێراقی گرتووە بە تۆماركردنی 15 گۆڵ، ئەمجەدعەتوانی یاریزانی هێڵی ناوەڕاست و دروستكەری یاری بەهۆی ئاست بەرزییەوە یاری بۆ یاری زاخۆییەكان لە سەر دەستی ئەم یاریزانە عەرەبە ئاستیان چۆتە قۆناغێكی دیكە، جگە لەوەش یانەكە بۆ بەهێزكردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەی گرێبەستی لەگەڵ ئەحمەد یاسین و ژیلوان تاهیر و چەند یاریزانێكی تر مۆركردوە بۆ ئەوەی بتوانن ئەم وەرزە بە هەر نرخێك بێت نازناوی خولی بژاردەكانی عێراقی بە دەست بهێنن، مەشقەكانی یانەكە بەردەوامە و هاندەرە بێ شومارەكانیش بەردەوامن لە هاندانی یانەكە بۆ ئەوەی ئەم وەرزە ببنە پاڵەوانی یانەكانی عێراقی كە ئەوە خەونی زاخۆییەكانە لەم وەرزەی خولەكە.