كۆڕێك بۆ دوایین كتێبی نووسەری كۆچكردوو (ستیڤان شەمزینی) بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە نووسەر و ئەدیبان,ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت(CDO)لە شاری سلێمانی ئێوارە کۆڕێکی ناوازەو تایبەتی لەژێر ناونیشانی(ستیڤان بەر لە مەرگی دوا بەرهەمی بەخشی بە نیشتمان) ڕێکخست.

كۆڕێك بۆ دوایین كتێبی نووسەری كۆچكردوو (ستیڤان شەمزینی) بەڕێوەچوو

کۆڕەکە تایبەت بوو بە خوێندنەوەو بەخشینی كتێبی(نامەكانی ئەوین)كە دوایین بەرهەمی چاپكراوی نووسەری كۆچكردوو (ستیڤان شەمزینی)یە, لە كۆڕەكەدا نووسەر و شاعیر (ئارام بامۆکی) خوێندنەوەی بۆ كتێبەكە كرد و شاعیر (مەریوان قەرەداخی) شرۆڤەی ئەنجامدا.

كۆڕێك بۆ دوایین كتێبی نووسەری كۆچكردوو (ستیڤان شەمزینی) بەڕێوەچوو

هەر لە کۆڕەکەدا رێزلێنانی بنەماڵەی نووسەری کۆچکردوو بەخشرا بە رێکخراوی CDO لە پای هاوکارییە بەردەوامەکانی بۆ نووسەر لە بڵاوکردنەوە کتێبەکانی,وە دواتر رێزلێنانی رێکخراوی CDO بەخشرا بە هەریەك لە بەرێزان مەریوان قەرەداخی و ئارام بامۆکی و هەرێم عوسمان.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top