نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ به‌شداری له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن گەیشتە ئەڵمانیا.
![نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ به‌شداری له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن گەیشتە ئەڵمانیا.](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20250213200823_original_1.jpg )
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، دڵشاد شەهاب، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، "به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شداريكردن له كاره‌كانى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، گه‌يشتووه‌ته ئه‌ڵمانيا".
گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى هه‌روه‌ها گوتى، "سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له ميانى سێ رۆژى كۆنفرانسه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كه له كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌شدارن، چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتان و دوا پێشهاته‌كان له ناوچه‌كه، گفتوگۆ ده‌كات و بيروڕا ده‌گۆڕێته‌وه".
رۆژی 14 تاوەکو 16ـی شوبات، بە بەشداری بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەورووپا و جیهان کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت؛ سێ لە پرسە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە تاوتوێکردنی ئاگربەست لە غەززە، وەستانی شەڕی نێوان رووسیا - ئۆکراینا و دۆخی سووریا‌ن.