ڕووسیا: 83 فرۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینیمان خستە خوارەوە
![ڕووسیا: 83 فرۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینیمان خستە خوارەوە](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20250213195335_original_17.jpg )
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، 83 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا لە ئاسمانەوە بەسەر ناوچە جیاجیاکانی ڕووسیادا خراونەتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "لە شەودا 83 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینیمان لە ئاسمانەوە بەسەر ناوچە جیاجیاکانی ڕووسیادا خستە خوارەوە".
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: 37 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا لە ئاسمانەوە بەسەر ئاسمانی ناوچەی برایانسک و 24 فڕۆکەی کورسک و لیپێتسک و 9 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی تیڤەر خستووەتە خوارەوە.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر ناوچەکانی بێلگۆرۆد، کالوگا، سمۆلێنسک و ڤۆرۆنیژ بەرپەرچ دراونەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل