خولی پڕۆژەی بەڕێوەبردن لەسەر ئاستی قوتابخانە ( SBM) بەرێوەچوو
![خولی پڕۆژەی بەڕێوەبردن لەسەر ئاستی قوتابخانە ( SBM) بەرێوەچوو](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20250213200144_original_11.jpg )
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣-٢-٢٠٢٥, بەسەر پەرشتی و ئامادەبوونی ماموستا ''لقمان سعید صدیق'' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, بەیاوەری یاریدەدەری بەڕێوەبەری دڵنیایی و جۆری سەرپەرشتیکردن و هەماهەنگ کاری پڕۆژەکە و بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر و سەرپەرشیاران و ڕاهێنەرانی خول , خولی بەڕێوەبردن لەسەر ئاستی قوتابخانە(SBM) کە بە هاوكارى ڕێكخراوى يونسێف بەڕێوەدەچێت بەسەرکردەوە, جێی باسە, خولەکە بۆ بەرەو پیش بردنی ئاستی قوتابخانەیە و گرنگی لایەنەکانی کارگێڕی لە خۆ دەگرێت, (٥٠) قوتابخانە لەخۆ دەگرێت کە دابەش دەبێت بەسەر پەروەردەی قەزاکان لە سنووری پارێزگای هەولێر و بەسەر (١٣) هۆڵ بەپێی خشتەی پلاندانان بۆ پەروەردەی قەزاکان ئامادەکراوە, بۆ هەریەک لە قوتابخانەکانی پاریزگای هەولێر, شایەنی باسە خولەکە بۆ ماوەی (٣) ڕۆژ بەردەوام دەبێت بە بەشداری مامۆستا و بۆ هەر قوتابخانەیەکیش لێژنەیەک کە لە (٧) ئەندام پێک دێت, بەڕێوەبەری قوتابخانەو دايبابانى قوتابيان جگە لەمامۆستایان بەشداری خولەکە دەکەن و هاوکات ڕێکخراوی یونسێف هاوکاریی قوتابخانەکان دەکات, وێڕای دەستخۆشی خۆی, بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, بۆ رێکخەرانی خولەکە و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ مامۆستایانی ئامادەبووش خواست و وتی, مامۆستایانی خول بە گرنگییەوە خولەکە پیشکەش دەکەن کە جێگەی شانازین و بەو هیوایەین سود بەخش بیت.